نووسینی: عه‌بدولخالق فه‌لاح
وەرگێڕان و کورتکردنەوەی: چرا عومه‌ر
"گەل"، واتاى کۆمەڵێک خەڵک دەگەیەنێت کە لەسەر خاکن و لە شوێنێکى دیاریکراو و لەیەک چوارچێودا پێکه‌وه دەژین، بەڵام ڕ‌ۆشنبیرى و دابونەریت هەندێک جار جۆراوجۆر دەبێت. مەرجیش نییە لە یەک بنه‌چه یان یەک ئایین بن، یاخود زمانى یەکگرتوو کۆیان بکاته‌وه، تەنیا ئەوەی که مه‌رجی هاوبه‌ش بێ له نێوانیاندا، یه‌ک ڕه‌گه‌زنامه‌ی هاوبه‌شه و هەموویان لە ڕەگەزنامەدا هاوشێوەن.
بوونی ڕووبه‌رێکی خاک بە ڕەگەزێکى گرنگ دادەنرێت بۆ بنیاتنانى ده‌وڵه‌ته‌که، که که‌سێتییه‌کی مه‌عنه‌وییه و به‌مه توانایان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردن و سیستەمە تایبەتەکەیان و لەژێر سیستەمێکدا دەژین کە ژیانیان بۆ ئاسان بکات. هەروەها کاروبارى تاکه‌کان بە یاساى ڕوون ڕێک دەخرێت و، ئەو ڕێسایانەى کە خزمه‌تکردنی بەرژەوەندیى گەل دەکات، هه‌روه‌ها بۆ بەدیهێنانى ئەمن و ئاسایشى کۆمەڵگە و رێکخستنی مامه‌ڵه‌یان لەگەڵ یەکتردا و بەدیهێنانى یەکسانى له نێوان تاکه‌کاندا. خاڵێکی دیکه، بەرگریکردن لە نیشتمان لە کاتى پێویست و پاراستنی لە دوژمن، ئەویش لە ڕێگەى بنیاتنانى هێزى سەربازى، کە تواناى پارێزگاریکردن له خاکه‌که‌یان هەیە؛ ئه‌مانه‌ش لە ئەرکە گرنگەکانى بنیاتنانى دەوڵەتى نوێیە.
بەڵام، ئەمڕۆ لە برى گەڕان بە دواى چارەسەرێکى گونجاو، کە قەرەبووى ناکارایی ده‌زگاکانی دەوڵەت بکاتەوە، بەداخەوە گەندەڵکاران، کوتلەکارى، هۆزگه‌ری و ده‌سته‌گه‌رییان بەکار هێناوە. ئەوەیش بۆ ئەوە باس ناکرێ کە لە ڕێزى هۆزه‌کان که‌م بکرێته‌وه، ئێمە شانازییان پێوە دەکەین وەک بەشێکى گرنگى کۆمەڵگە، بەڵکوو بۆ ئەوە باسى دەکەین کە واز لە سەپاندنى بەرژەوەندیى تاکەکەسى بەسەر بەرژەوەندیى گشتیدا بهێنرێت.
پێویستە لەسەریان، هیچ شتێک لەمانە بۆ هەڵاتن لە بەرپرسیارێتى، په‌سه‌ند نەکرێت، بەڵکوو دەبێت لە ڕێگەى یاساوە چارەسەرى گونجاویان بۆ دابنرێت، نه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ی که وەکو لە عێراقدا ڕوو دەدات. سه‌ره‌ڕای هه‌ر قه‌یرانێک که هه‌بێ، ئەنجومەنى نوێنەران کە بە حیساب به ماڵى هەموو عێراقییەکان دادەنرێت، به‌ڵام ڕه‌چاوی یاساکانی ناکرێت. ئەو کۆنگرە عەشایه‌رییانەى کە بۆ پاڵپشتیکردنى کەسێکى دیاریکراوی تاوانبار بە گەندەڵى دەبەسترێت، لە برى چاوەڕێکردنى تەواوبوونى لێکۆڵینەوە لەو دادگایەى کە کەیسەکەى خراوەتە پێش، بە هەموو شێوەیەک لە بەهاکانى دادپەروەرى و یەکسانییه‌وه دوورە و، ڕەفتارێکى دوورە لە شارستانییەتە. زۆر جاریش نوخبە سیاسییەکان، گەل، وه‌ك ئامرازێکى گونجاوتر بۆ گەییشتن بە دەسەڵات و موڵک و پارە، بەکاری دێنن؛ ئەمەیش لە ڕێگەى خۆبەستنەوەیان بەو سیسته‌مه هۆزگه‌رییه‌وه .
کۆمەڵگەى عێراقى لە زۆربەى ڕەفتارەکانیدا، بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان پشت بە بەهاى هۆزگه‌ری دەبەستێت، ئەمەیش واى کرد دەسەڵاتى کۆڵۆنیاڵی بریتانى، لە سەرەتاکانى سەدەى ڕابردوودا، لە ساڵى 1916، یاساى "داواى هۆزه‌کان / دعوی العشائر" دەربکات، ئەمەیش پێش دامەزراندنى دەوڵەتى عێراقى نوێ، لە ساڵى 1921. دەوڵەتى عێراق بە دوو یاسا حوکمى دەکرد، ئەوانیش یاساى گشتیی ده‌وڵه‌ت و یاسای داوا عەشایه‌رییه‌کان بوون و ئه‌م دوو یاسایه جێبه‌جێ ده‌کران تاوەکوو بەیاننامەى مەلەکى دەرکرا. بەپێى یاسای گشتیی ده‌وڵه‌ت، دادوەرى سیاسى و دادوەرەکانى تر بۆیان هەبوو تاوانبار ڕەوانەى ئەنجومەنى عەشایه‌رى بکه‌ن کە پێک هاتبوو لە چەند شێخێک بۆ تەماشاکردنى کەیسەکان. تاکوو شۆڕشى 14ى تەمموزى ساڵى 1958، یاساى داواى عەشایه‌رى هەڵوەشایەوە و دەسەڵاتى عەشیرەتەکان دیاری کرا و سنووری بۆ دانرا. بەڵام له کاتی ئێستادا دەبینین گرنگیدانى دادوەرە عێراقییەکان بە هۆزه‌کان زۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، هەروەها ئەمەیش بنیاتنانى پێگەى سیاسیى ئەوانی لە دەسەڵات و حزبە سیاسییەکاندا ئاسان کردووە. ئەم هەڵسوکەوتەی ئەوان بووه‌تە هۆی لاوازبوونی دامەزراوەکانى حکوومەت و دەوڵەتى عێراق، کە بۆ پاڵپشتیکردنیان لە هەڵبژاردنەکان و مامەڵە گەندەڵکارییەکانیاندا بەکاریان دێنن .
بێ گومان، ئەو کەیسانەی به هۆی چارەسەرکردنى عەشایه‌رى و دانى بەرتیله‌وه پشتگوێ خراون، بوونه‌ته هۆى بڵاوبوونەوەى گەندەڵى و تاوان. هەموو ئەوانەى باس کران، بوونە هۆى ئەوەى کە ئێمە ئەمڕۆ باجەکەى دەدەین؛ لە پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ، لە دەرەنجامى شکاندنى سیستەمى شارستانى و گەڕانەوەى شارستانییەت بۆ دواوە، لە تەواوى کۆمەڵگەى عێراقى .
بۆیە، پێویستە هەر تاکێک وەفاى بۆ دەوڵەت و کۆمەڵگەکەى هەبێت و، واز لەو دابونەریتانە بێنێت کە دەبنه هۆى زیانپێکەوتنى کۆمەڵگە. لە ئەمڕۆدا، ئەگەر کێشەى عەشایه‌رى بە سیاسەت و هەڵوێستى دەوڵەته‌وه پەیوەست بێت، لەسەر هەموو سیاسییەکان و نوێنەران و بەرپرسانی دەوڵەت پێویستە، كه ئینتیماى عەشایه‌ریان پشتگوێ بخەن و، پەرە بە بەرەوپێشبردنى ڕۆشنبیریى کۆمەڵایەتیی گەل بدەن کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و هەستانەوە لە دواى کێشە و قه‌یرانه‌کان زۆر گرنگە. هەروەها پابه‌ندی جێبەجێکردنى یاساکان بن، چونکە یاساکان بنەماى پارێزگاریکردنن لە سەروەرى و پێگەى دەوڵەت و، چارەسەرى یەکەمینن بۆ ئەو کێشانەى لە کۆمەڵگەدا ڕوو دەدەن.
سەرچاوە: