نووسینی: جاپێت ئۆمۆجاوا، سه‌رۆکی بۆردی ئه‌لفا ڕیچ
وه‌رگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هێلین ساڵح
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیدا، هێزێک بوو به هه‌ند وه‌رده‌گیرا و، ببووه دیارده‌یه‌ک له سه‌رتاسه‌ری جیهان. پیاوێک نه‌بوو بتوانێ تێکی بشکێنێ. له ده‌وردانێکدا، مایک تایسۆن، هه‌ر که‌سێکی تێک ده‌شکاند ڕووبه‌ڕووی بباوە. له هه‌موو که‌سێک ئازاتر و کاراتر بوو که بێته به‌رده‌می، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌که شتێکی دیکه بووه. هه‌رچه‌نده ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن له دوای سه‌رکه‌وتنی ده‌گێڕا، به‌ڵام به‌ره‌و کزبوون ده‌چوو.
تایسۆن که‌متر ڕاهێنانی ده‌کرد، زیاتر ئاهه‌نگی ده‌گێڕا و قوماری ده‌کرد. ئه‌و ته‌نیا ئه‌و شته‌ی که نه‌یکرد و بووه هۆی ئه‌وه‌ی ناونیشانی خۆی له‌ده‌ست بدات: ئه‌وه بوو وازی له زۆرخۆڕاهێنان هێنا. زۆر پێش ئه‌وه‌ی له ژاپۆن، له به‌رامبه‌ر بوسته‌ر دوگلاس بیدۆڕێنێ، وه‌ک مایک تایسۆن، خۆی له‌ده‌ست دابوو، هیچ نه‌بێ وه‌ک ئه‌و مایک تایسۆنه‌ی که هه‌موو جیهان ناسیبووی. هه‌رچه‌نده سه‌رده‌می بوسته‌ر دۆگلاسیش هێشتا نه‌هاتووه، ئه‌مه ڕێک چیرۆکی دیموکراسییه‌ته له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا. ته‌نیا بووه‌ته پرۆسه‌یه‌ک که ئه‌نجامه‌که‌ی هیچ گرنگیی نییه، ته‌نیا ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێ. ئێمه ڕاهاتبووین به هاتنی دیکتاتۆره‌کان، به هۆی بێنرخکردنی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئێستا دیکتاتۆر هه‌ن له ڕێی هه‌ڵبژادنه‌وه دێنه سه‌ر ته‌خت. دیموکراسی، سه‌نگ و به‌های خۆی له‌ده‌ست داوه.
پشتکردنه دیموکراسی
تا ئێستا پێناسه‌که‌ی ئه‌براهام لینکۆڵن زۆر جه‌وهه‌رییه بۆ ناساندنی شێوازی حکوومه‌ت له‌م سیسته‌مه‌دا. حکوومه‌تی خه‌ڵکه، له خه‌ڵکه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵکه. له زۆر سیسته‌مه‌کانی دنیادا، که ده‌بێ دیموکراسی بن، ئه‌مه به‌ته‌واوی گۆڕاوه، یاخود وا خه‌ریکه به بەر‌چاومانه‌وه ده‌گۆڕێ، که‌چی ده‌نگده‌ره هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه‌کان پێشوازیی لێ دەکەن. ئێستا که‌مترین ژماره‌ی خه‌ڵک له‌نێو نه‌وه‌کانی ڕابردوودا، ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێ، ده‌چنه ده‌نگدان، خه‌ڵکی، بێهیوا بوون به‌ده‌ست سیاسه‌تمه‌داره‌کانه‌وه. دۆناڵد ترامپ و هاوشێوه‌کانی، که‌سانی نامۆ نین به‌و حاڵه‌ته‌ی که ئێستا دیموکراسی پێی گه‌یشتووه. ته‌ماشای بریتانیا بکه؛ حزبی پۆپۆلیست، له یه‌کێتیی ئه‌وروپا ڕایکێشایه ده‌ره‌وه. له‌گه‌ڵیدا ئابووریی جیهانیشی دابه‌زانده خواره‌وه. یان ته‌ماشای نه‌مسا بکه، پارتی ئێف پی ئۆ، که له لایه‌ن نازییه‌کانه‌وه دامه‌زرێنراوه، له دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا توانیی کورسیی سه‌رۆکایه‌تی بباته‌وه. یاخود ته‌ماشای فه‌ره‌نسا بکه، پارتی به‌ره‌ی نیشتمانی، که مه‌یلێکی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی هه‌بووه و ڕابردووی له‌و بواره‌دا هه‌یه و "دژه‌سامیتیک"ه، که‌چی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، زیادی کردووه. سه‌ره‌ڕای سیاسه‌ته ڕه‌شه‌کانیان، ئه‌مانه هه‌مووی شتێکی هاوبه‌شیان هه‌یه که هه‌موو هه‌یانه: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک به‌دوایان که‌وتوون، به جۆرێک كه ناتوانی بڵێی وا نییه.
له دنیا به‌گشتی، خه‌ڵک هه‌موو شتێکی ده‌وێ، دیموکراسی نه‌بێ. کێ ده‌توانێ لۆمه‌یان بکات، کاتێک سیسته‌مه‌که به‌و شێوه‌ی ئێستا ده‌بین. کاتێک که له وڵاتێکی وه‌ک ئه‌مریکا، جێگه‌ی گه‌وره‌ترین دیموکراسییه‌تی جیهان، حکوومه‌ت ڕێککه‌وتننامه‌ی بازرگانی مۆر ده‌کات، هیچ پرس و ڕاوێژ به خه‌ڵک ناکات؛ هیچ نه‌بێ هه‌یکه‌له‌که‌یان بۆ شی بکاته‌وه. ئه‌ی شه‌فافیه‌ت چیی لێ هات؟ به‌رپرسیارێتی چیی لێهات؟ ئایا هیچ سه‌رسووڕمانێکی تێدایه که متمانه‌ی خه‌ڵکی، هه‌روه‌ک ڕێژه‌ی چوونیان بۆ سندوقه‌کانی ده‌نگدان، دابه‌زێ.
ئه‌مه کاتێک ڕوو ده‌دات که دیموکراسی، هه‌رزانفرۆش ده‌کرێ. زۆر زه‌حمه‌ت نییه که تێ بگه‌ین که ئه‌مه په‌یوه‌ندییان به‌یه‌که‌وه هه‌یه. چه‌ند که‌متر بڕوامان به ئێ‌لیتی سیاسی هه‌بێ، زیاتر بوار هه‌یه که له‌سه‌ر ئه‌و دوو دیماگۆگییه‌ته قومار بکه‌ین. له سه‌روو هه‌موویانەوە، ده‌کرێ ئه‌وانه‌ی که ترس بڵاو ده‌که‌نه‌وه پێیان بکرێ له‌وه‌یش خراپتر بکه‌ن که مه‌حسوبییه‌ت و دیموکراسیی درۆیینه به‌سه‌ر خه‌ڵکییان هێناوه؟
دیموکراسی، له‌سه‌ر توانا و پێداویستیی خه‌ڵک پێک هێنراوه. به‌ڵام له‌و کاته‌وه به پاره فرۆشراوه، وه‌ک زۆر له زانایانیش هه‌مان بڕوایان هه‌یه که هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ریان. ئه‌مه هۆکاری یه‌که‌می بێئومێدبوونی ده‌نگده‌رانه و، هه‌روه‌ها هۆی دروستبوونی حزبه پۆپۆلیسته‌کانه له ئه‌مریکا و له یه‌کێتیی ئه‌وروپادا. ئه‌مه وته‌ی دانێڵ فرویند بوو، که سه‌رۆکی داکۆکی و شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی یه‌کێتیی ئه‌وروپایه. کاریگه‌ریی گه‌نده‌ڵانه‌ی پاره وای کردووه که ده‌نگده‌ره‌کان له ڕۆژاوادا بێ‌ئومێد بن.
له ئه‌فریقا خراپتریشه، بۆ نموونه نه‌یجیریا. ده‌نگده‌ران هیچی دیکه سه‌ریان سووڕ نامێنێ که (ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی به ده‌ستکه‌وتی ناڕه‌وا)، به‌ڵگه‌کانی دژه‌گه‌نده‌ڵی ئاشکرا بکات، یاخود کۆمیسیۆنی تاوانی ئابووری و دارایی کاری له‌و شێوه‌یه بکات. سه‌دان ملیۆن دۆلار له لای سیاسه‌تمه‌داران ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، که به‌ده‌ستیان هێناوه کاتێک له داموده‌زگاکاندا کاریان کردووه، به ملیۆنان و بگره به بلیۆنانیش تا ئێستا ماوه‌ته‌وه. هاووڵاتیان خۆشحاڵ نین و دیموکراسیش ئه‌و هیوایه‌ی لێ ناکرێ که له ١٩٩٩ هه‌بوو، کاتێک که ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی، ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی دایه ده‌ست سه‌رۆکێک، که دیموکراسییانه هه‌ڵبژێردرابوو. له زیمبابۆی چیرۆكێکی هاوشێوه هه‌یه. سه‌رۆک "ڕۆبه‌رت موگابی"، له‌وانه‌یه پێی وابێ که پشتیوانییه‌کی جه‌ماوه‌ریی هه‌یه، به‌ڵام خۆپیشاندانه به‌رده‌وامه‌کان دژ به حکوومه‌ته‌که‌ی، نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن که وا نییه. حکوومه‌ت پاره‌که‌مانی دزیوه، له‌و کێشانه‌ی هه‌مانه ده‌ستمان نایگاتێ، ده‌بێ ده‌ست پێ بکات گوێ له خه‌ڵک بگرێ و، کۆتایی به گه‌نده‌ڵی بهێنێ، که بووه‌ته هۆی په‌ککه‌وتنی ئابووری. ئه‌مه گوته‌ی پۆستۆر ئیڤان ماوریر بوو، که سه‌رۆکی گرووپی خۆپیشاندانی زیمبابۆیییه‌کانه، مانگی ڕابردوو به ڕۆژنامه‌ی گاردیانی ڕاگه‌یاندووه.
ماوه‌یه‌کی زۆره، ئۆلیگارشییه‌کان له قات و جلی دیموکراسیدا، وایان ده‌رخستووه که خزمه‌تی خه‌ڵکی ده‌که‌ن، به‌ڵام په‌رده‌ی فێڵه‌که لا ده‌چێ. خه‌ڵک ده‌ستییان پێ کردووه که بزانن که خه‌ونی خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌مووانی دیموکراسی، ته‌نیا بووه به دێوه‌زمه‌یه‌ک بۆ زۆرینه، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆی سه‌روه‌ت و سامان بۆ ده‌سه‌ڵاتدار و هاوپه‌یمانه‌کانیان.
ڕزگارکردنی دیموکراسی له ده‌ستی خۆی
هێڵێکی گشتی هه‌یه: ئه‌گه‌ر وه‌ک دیموکراسی نه‌بێ و هه‌مان ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی نه‌بێ که له دیموکراسییه‌ت هه‌مانه، ئه‌وه دیموکراسی نییه. وه‌ک فرانسوا دو لا ڕۆچیفۆکۆڵد نووسیویه‌تی، نابێ بڕوامان به دیموکراسی هه‌بێ، به‌بێ سیسته‌مێکی به‌هێزی به‌رپرسیارێتی. له زۆر له به‌ناو دیموکراسییه‌ته‌کاندا، ئه‌مڕۆ، ئه‌و به‌رپرسیارێتییه و ئه‌و شه‌فافیه‌ته‌ی که له‌گه‌ڵیدا هاوته‌ریبه، نین. کاتێک که ئه‌م ئاراسته‌یه به‌رده‌وام بێ، واته پێکه‌وه بن، دیموکراسییه‌ت به‌پته‌وی و به‌هێزی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ختییه‌کان ده‌رده‌که‌وێ. به‌ڵام وه‌ک مایک تایسۆن له ژاپۆن بۆی ده‌رکه‌وت، کاتێک که بیروباوه‌ڕ، گه‌وهه‌ری خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، به‌ره به‌ره ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی کاڵ ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات، ده‌رکه‌وتنی ئه‌و جیهانه‌یه که نامانه‌وێ بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که به‌ته‌نیا تیایدا بژین. به‌ڵام دره‌نگ نییه. هێشتایش ده‌توانرێ دیموکراسی ببرێته‌وه سه‌ر ڕاسته‌ڕێی خۆی به شێوه‌یه‌ک که له خه‌ڵكه‌وه بێ، له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه بێ و دیسان بۆ خه‌ڵک بێ. له پرۆسێس و ئه‌نجامه‌کانیشیدا، له ڕاستی و له واقیعیه‌تیشدا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رێیه ڕاسته بێ. هه‌روه‌ک چۆن ده‌زانین که شاری ڕۆما له ڕۆژێکدا بنیات نه‌نراوه، ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانیش نه‌ڕووخا ته‌نیا له‌و کاته‌وه که ئیمپراتۆر ڕۆمۆلۆس ڕووخا. نه‌خێر، ئه‌و ڕووخانه زۆر زووتر چاوه‌ڕوانکراو بوو و که‌وتنی ڕۆما زۆر به‌ر له‌وه ده‌ستی پێ کرد، حاکمه‌کانیان زووتر بینییان که سیسته‌می وڵاتی ئه‌وان له ڕێی کۆتایی خۆیدایه.
"له‌میا مه‌رزووقی"، ئه‌ندامی تۆڕی سه‌رکردایه‌تیی ئه‌فریقایه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه "له زۆر وڵاتان، خه‌ڵک چیتر بڕوایان به سیاسه‌تمه‌داران و توانایان بۆ گۆڕانکاری نییه." بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین که ئه‌و بێبڕوایییه به سیاسه‌تمه‌داران، نه‌بێته بێ‌بڕوایی به دیموکراسی، پێویسته ئێستا ده‌ست بکه‌ین به تیشکخستنه‌سه‌ر بنیاتنانی شه‌فافیه‌ت و به‌رپرسیارێتی، که زۆر بنه‌ڕه‌تین، تا پێمان وابێ حکوومه‌ته‌که‌مان دیموکراسییه." به هه‌مان شێوه‌ی چوونی که‌سێک بۆ ڕۆژێک بۆ قوتابخانه، مانای ده‌رچوون نییه، ئاوهایش، نابێ ته‌نیا هه‌ڵبژاردن پێمان بڵێ ئه‌م وڵاته دیموکراتییە.
کاتێک که قبووڵی ده‌که‌ین دیموکراسیی ڕاسته‌قینه مانای چییه، ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و قۆناغه‌ی که له هه‌موو جیهان، دیموکراسییه‌ت له به‌ناو دیموکراسییه‌کان جیا بکه‌ینه‌وه. با ئه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین، به‌ر له‌وه‌ی دیموکراسییه‌ت ته‌نیا سێبه‌ره‌که‌ی خۆی لێ بمێنێته‌وه.
سەرچاوە:
https://www.weforum.org
|