ئه‌م بابه‌ته پوخته‌ی موحازه‌ره‌یه‌کی "جێی دۆگلاس گیبسۆن"ه له زانکۆی کوین، کینگستۆن، که‌نه‌دا
وه‌رگێڕان و کورتکردنه‌وه‌ی له ئینگلیزییه‌وه: هێلین ساڵح
له ئێستادا، له جیهاندا که‌لوپه‌ل، خزمه‌تگوزاری، سه‌رمایه، خه‌ڵک و، ته‌نانه‌ت بیروڕایش، گه‌لێک زێده‌تر له جاران به‌تایبه‌ت له دوای ڕووخانی دیواری به‌رلینه‌وه له نێوان وڵاتانی جیهاندا ئاڵوگۆڕ ده‌کرێن. ڕێککه‌وتننامه‌ی بازرگانی، که به‌شێکی سه‌یر و به‌رجه‌سته‌ی قه‌واره‌ی یاسایی‌ی "به‌جیهانیبوون" پێک ده‌هێنێ، به‌شه هه‌ره خراپه‌که‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌یه که له جیهاندا له‌سه‌ر پرسی به‌جیهانیبوون له ئارادایه. ناڕه‌زاییی به‌لجیکییه‌ک که به زمانی فه‌ڕه‌نسی قسه‌ی ده‌کرد، له دوا ساته‌کاندا ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی نێوان که‌نه‌دا و یه‌کێتیی ئه‌وروپای هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
لیژنه‌ی هاوبه‌شی که‌ناری زه‌ریای هێمن که ئه‌مریکا و ژاپۆن و ١٠ وڵاتی دیکه‌ی که‌ناره‌که ده‌گرێته‌وه، له ئێستادا له به‌رده‌م کۆنگرێسی ئه‌مریکایه و چاره‌نووسی نادیاره. پێ ده‌چێ ڕێککه‌وتننامه‌ی بازرگانیی نێوان ئه‌مریکا و یه‌کێتیی ئه‌وروپا پرۆژه‌یه‌کی دوور بێت. ئه‌وه تاكه ڕێكکه‌وتننامه‌ی بازرگانی نییه که گرفتی سیاسیی بۆ دروست ده‌بێ، به‌ڵکوو له‌نێو وڵاتانی ئه‌تڵه‌سیشدا هه‌مان کێشه هه‌یه. له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا حکوومه‌ته‌کان خه‌ڵکه‌که-ده‌نگده‌ران - فێر ده‌که‌ن و وایان تێ ده‌گه‌یه‌نن که سیسته‌می کۆن -خۆپارێزی - زیاتر بواری هه‌لی کار و پێشه‌وه‌چوونی بازرگانی ده‌کاته‌وه.
ته‌نیا ڕێککه‌وتننامه‌ی بازرگانیی نوێ نییه که گیروگرفتی بۆ دروست بووه. له هه‌ر دوو به‌ری ئه‌تڵانتیک، سیاسه‌تمه‌داران هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه له بازاڕی کراوه ده‌که‌ن. شتێکی ڕاست نییه که گه‌ڕانه‌وه بۆ بازاڕی ناوخۆیی، وا بکات توانای خه‌ڵک بۆ کڕین به‌رز ببێته‌وه. لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ٤٠ وڵات، ڕوونی کردووه‌ته‌وه کاریگه‌رییه‌کانی داخستنی بازرگانیی نێوان سنووره‌کان چییه: ١٠ له ده‌وڵه‌مه‌ندترین به‌کارهێنه‌ره‌کان توانای کڕین به ڕێژه‌ی ٢٨% له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، بۆ ١٠ به‌کارهێنه‌ری لاوازیش ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌گاته ٦٣% . ملیارێک هۆکار هه‌یه بۆ هێشتنه‌وه‌ی بازاڕی جیهانیی کراوه. ئابووریی جیهانی، هاوکاریی ملیار که‌سی کردووه تا له قۆناغی هه‌ژاریی مه‌ترسیدار بێنه ده‌ره‌وه و ڕزگاریان ببێ. یه‌کێک له هۆکاره گه‌وره‌کان ئه‌وه‌یه که، به‌جیهانیبوون شایانی پارێزگاریلێکردنه.
هۆکارێکی زۆر گه‌وره هه‌یه بۆ پارێزگاریکردن له به‌جیهانیبوون
بازاڕی جیهانیی ئابووریی کراوه، ژیانی ملیاران که‌سی باشتر کرد، چه‌ندان وڵات توانییان واگۆنی خۆیان به شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرا گه‌شه‌کردووی ئابووریی جیهان ببه‌ستنه‌وه. وای کرد که خه‌ڵک و سه‌رچاوه‌کان له بابه‌تی مادده‌وه بۆ بابه‌تی کاری به‌رهه‌مدار بگوازرێنه‌وه. ڕۆژانێک هاوبه‌شه بازرگانییه‌کان ڕه‌خنه‌یان له کۆتاییهێنان به ململانێی بازرگانی گرتبوو لە‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، چین و کینیا. هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا، پاره بۆ سنووره یه‌کجار دووره‌کان دوور نه‌ڕۆیشتووه. هه‌رگیز وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌گوزه‌رێ، گیرفان له که‌سه‌که دوور نه‌که‌وتووه‌ته‌وه. به شێوه‌یه‌کی پێشبینیکراو، ڕێککه‌وتننامه بازرگانییه‌کان بازاڕ به‌کراوه‌یی ده‌هێڵنه‌وه. یاخود هیچ نه‌بێ تا ئێستا به‌و شێوه‌یه هێشتوویانه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ک هه‌ر یه‌که له برانکۆ میلانۆڤیچ و کریستۆڤ لانکه‌ر، له هێڵکاریی "فی- هێڵکارییه‌کی ئابورییه؛"دا، که هێڵکارییه‌کی ئابووریناسانه‌یه، ڕوونیان کردووه‌ته‌وه كه ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و داهاتانه له‌م ده ساڵانه‌ی ئێستادا مت بووه، کاریگه‌ریی هه‌بووه بۆ چینێكی زۆری کۆمه‌ڵگه له زۆر له ئابوورییه پێشکه‌وتووه‌کاندا.
له کاتێکدا له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ڕه‌خنه‌گرتن له بازرگانی ئاسانتره؛ ئه‌مه‌یش زیاتر به هۆی ته‌کنۆلۆژییه‌وه‌یه. هه‌ر له‌و کاته‌وه که یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتی ئامێر له سه‌ده‌ی هه‌ژده سه‌ری هه‌ڵدا، ته‌ونکه‌ره‌کانی بێ کار هێشته‌وه. ته‌کنۆلۆژی، به‌رهه‌می زیاد کرد؛ به‌ڵام بووه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ده‌رفه‌ته‌کانی کار بۆ مرۆڤ. لە ده‌یه‌کانی ساڵه‌کانی دواییدا، زاڵبوونی ئامێر وای کرد له وڵاته گه‌شه‌سه‌ندووه‌کاندا به ملیۆنان کارخانه و کاری فه‌رمانبه‌رێتیی ئاست نزم له‌ناو بچن. له ئێستایشدا ئه‌و ڕۆبۆته زیره‌کانه‌ی که له‌زیادبووندان، له‌وانه‌یه کار له ده‌ستی هه‌موو جۆره مرۆڤه‌کان بهێننه ده‌ر؛ له شۆفێری بارهه‌ڵگره‌وه هه‌تا پارێزه‌ر.
له کاتی ئێستادا، بڕیاری هه‌ندێک له وڵاتان له ناوخۆ به بڕینی باج له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، گونجانی بازاڕی کاری پشتگوێ خستووه و یه‌کگرتووییی که‌م کردووه‌ته‌وه و نائارامی و نایه‌کسانیی زیاد کردووه. به‌ڵام بازرگانی، بێ نکوڵیلێکردن، بووه به هۆکارێک. کاری کارخانه‌کان وای کردووه که ملیۆنان که‌س له وڵاتانی وه‌ک چین و ڤێتنام، له هه‌ژاریدا بژین. ده‌توانین بڵێین وای کردووه هه‌ندێک له کرێکارانی کارۆلاینای باکوور و والۆنیایش کار له‌ده‌ست بده‌ن.
ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه، له ماوه‌ی دوای ١٩٨٩، که ڕۆژانی گه‌شی به‌جیهانیبوون بوو، ده‌سته‌بژێری سیاسی و کارساز به‌ته‌واوی بیریان له‌و ئه‌گه‌ره‌وه نه‌کرده‌وه - ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که کۆمپانیا گه‌وره‌کان پرۆژه‌ی کاره‌کانیان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌کانیان - ئه‌م بازرگانییه له‌وانه‌یه زیان به هه‌ندێک که‌س بگه‌یه‌نێ؛ ته‌نانه‌ت له کاتی به‌جێهشتنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کیشدا که به‌گشتی گوزه‌رانیان باش بێ، هه‌ر کاریگه‌ریی خراپی هه‌یه. یه‌که‌م جار ئه‌نجامه‌کانی به شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رز جێی هیوا بوون، به‌ڵام به هۆی پلانی نه‌گونجاو، به‌ره خراپ شکانه‌وه. ئێستا، به‌تایبه‌تی له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی که به هۆی بازرگانی و ته‌کنۆلۆژییه‌وه که‌وتوونه‌ته دواوه، مه‌ترسی له ڕووداوه‌کانی ئایینده هه‌یه؛ به‌تایبه‌ت کاتێک زه‌مینه‌یه‌کی له‌باری دروست کردووه بۆ پۆپۆلیسته دیماگۆگه‌کان تا سوودی سیاسییانه‌ی لێ وه‌ربگرن.
سێ هه‌نگاو، تا بازرگانیی زیاتر گشتگیر بێ
بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانی، گشتگیر و به‌رفراوان بێ، واته سوودی بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که بێ، ده‌بێ له سێ ڕووه‌وه کاری له‌سه‌ر بکرێ: یاساکانی بازرگانی، یاسای پارێزگاریی کۆمه‌ڵایه‌تی و هاوکاریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ته‌واوکردنی دوو خاڵی یه‌که‌م.
١- گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتننامه بازرگانییانه‌ی که خزمه‌تی زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌که‌ن :
حکوومه‌ته‌کان، ده‌بێ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر سوودی به‌رفراوانی بازرگانی بۆ هه‌مووان، به‌هه‌ند وه‌ربگرن. چاککردنی هێزی کڕین و گونجاندنی، یه‌کێکه له سووده سه‌ره‌کییه‌کان. یه‌کێکی دیکه له سووده‌کان، ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی به‌شداریکردنی زیاتری ده‌زگه‌ی بچووک و مامناوه‌ندی، که به‌رپرس ده‌بێ له‌سه‌ر کۆمپانیا و کاره‌کان له ئابووریدا. ئه‌مه‌یش له که‌مکردنه‌وه‌ی تێچووی دیاریکراودا، که په‌یوه‌ندیی به بازرگانییه‌وه هه‌یه، سوودی ده‌بێ. هه‌موو گفتوگۆکان له‌سه‌ر سنوور و گومرگه‌کان بۆ کۆمپانیا بچووکه‌کان سوودی ده‌بێ. هه‌موو وڵاتان، نه‌ک ته‌نیا ئه‌وانه‌ی له گه‌شه‌سه‌ندان، پێویستییان به‌وه‌یه که هه‌ندێک سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌نجام بده‌ن، تا وا بکه‌ن کۆمپانیا بچووکه‌کان به بازاڕی ده‌ره‌وه ببه‌ستنه‌وه.
٢- سیاسه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی ناوخۆیی؛ تا هاوکاریی ئه‌وانه بکات که به هۆی هاورده‌کردن و کاری ئامێره‌کانه‌وه جێیان له‌ق بووه.
بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر دابه‌شبوون و کاریگه‌رییه‌کانی دابه‌شبوون له‌سه‌ر بازرگانی و ته‌کنۆلۆژی، پێویسته حکوومه‌ته‌کان له ڕێگه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری له سه‌رمایه‌ی توانای مرۆڤ، فێرکردن، به‌هره و ڕاهێنانی پیشه‌یی بۆ گونجاندنی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ده‌رفه‌تی کاری زیاتر، وه‌ڵام بده‌نه‌وه. بازاڕی کاری چالاک، پێویستیی به هاوڕێبوونه له‌گه‌ڵ ئه‌و پێوه‌رانه‌دا که بێ‌کاری داده‌به‌زێنن، له‌گه‌ڵ به‌رزکردنه‌وه‌ی که‌مترین کرێیه‌کان بۆ کرێی گونجاو له‌گه‌ڵ ئاستی کرێی جیهانیدا. سیاسه‌تی دووباره دابه‌شکردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌کان ته‌نیا شتێک نییه په‌یوه‌ندیی به ئابوورییه پێشکه‌وتووکانه‌وه‌ه‌وه هه‌بێ. به‌ڵکوو بۆ هه‌مووانه تا حکوومه‌ته‌کان نه‌توانن ده‌رفه‌ت بۆ هه‌مووان بخه‌نه به‌رده‌ست. ئه‌گه‌ری زۆره ڕووبه‌ڕووی کاردانه‌وه‌ی بێئومێدیی و ناڕه‌زایی خه‌ڵک ببنه‌وه.
٣- هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌بێته هۆی پشتیوانیکردنی هه‌ر دوو ئامانجی یه‌که‌م.
هیچ یه‌کێک له‌م دوو به‌رنامه‌یه‌ی پێشوو، هه‌رزان نییه. هه‌ماهه‌نگیکردن بۆ ڕێگری له ڕاکردن له باج، نموونه‌یه‌کی باشه بۆ ئه‌وه‌ی حکوومه‌ته‌کان چۆن ده‌توانن به کاریگه‌ری، پێکه‌وه کار بکه‌ن، تا داهات به‌رز بکه‌نه‌وه؛ به شێوه‌یه‌ک بتوانن هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ به‌جیهانیبووندا بگونجێنن. کۆمپانیا جیهانییه‌کانی که ڕوانینی دووریان هه‌یه، پێویسته هاوکاریی ئه‌م به‌رنامه‌یه بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی گرنگه له هه‌موو ئه‌وه‌دا، ڕاستگۆییی سیاسییه. له کاتێکدا بووژانه‌وه‌ی گه‌شه‌کردن زۆر کاریگه‌ریی هه‌یه بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی نائارامیی ئابووریی، چه‌سپاندنی ڕێپێدرانی کۆمه‌ڵایه‌تیی. هه‌روه‌ها بازاڕی کراوه پێویستی به حکوومه‌ت و کۆمپانیاکانه تا له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ڕاستگۆ بن. بازرگانی، هه‌روه‌ک ته‌کنۆلۆژی، بۆ زۆربه‌مان باشه، به‌ڵام بۆ هه‌موو که‌س نا. چه‌ند بازاڕی کراوه‌ی زیاتر هه‌بێ، ده‌بێ سیاسه‌تی دابه‌شکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر هه‌بێ.
سەرچاوە: