"خوا شاهێده، من هيچ نازانم!"
هاووڵاتييه‌كى ئه‌ڵمانى به ناوى "موحه‌مه‌د حه‌يده‌ر زه‌ممار" هه‌موو ئه‌وانه‌ى ناسيون: ئوسامه بن لادن، شانه‌ى "هامبۆرگ"ى تيرۆر كه هێرشه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌رى ئه‌نجام داوه و ئه‌ندامانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى. له ديمانه‌يه‌كى دێر شپيگلدا، بۆ يه‌كه‌م جار له‌ناو زيندانێكى كورديدا، بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ده‌دوێ.
سيارا كاره‌ب، ئه‌ندرياس لونسه‌ر، كريستۆف ڕيوته‌ر و فيدليۆس شميدت ئه‌و ديمانه‌يان كردووه.
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەەریم
ئايقۆن (ئايكۆن)ى جيهادى جيهانى له‌سه‌ره‌خۆ ده‌ڕوا و، به‌پارێزه‌وه هه‌نگاو به ڕێڕه‌وێكى ته‌سك و تروسكى خوارێى زينداندا ده‌هاوێژێ. زيندانه‌وانێكى ده‌مامكدراوى به‌دواوه‌يه. موحه‌مه‌د حه‌يده‌ر زه‌ممار، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكى سووريا و له‌مێژه له هامبۆرگ داده‌نيشێ. ئه‌و پياوه، له ڕێزى موجاهيداندا له بۆسنيا بووه؛ له‌گه‌ڵ قاعيده له ئه‌فغانستاندا، له شانه‌ى هامبۆرگى په‌لامارده‌رانى 11ى سێپته‌مبه‌ردا كارى كردووه و، پاشان، بووه‌ته جه‌نگاوه‌رێكى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى. هه‌نووكه له زيندانێكدايه كه ده‌زگه‌ى هه‌واڵگريى كوردى له جێيه‌كى باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى سووريادا به‌ڕێوه‌ى ده‌با. ئه‌و چه‌ته‌وڵه [ته‌ژه]، جاران 193 سه‌نتيمه‌تر درێژ و كێشى 145 كيلۆگرام بووه و ئێستا كز و باريكتر بووه و ڕدێنه درێژه‌كه‌ى قه‌ڵه‌م كردووه.
زه‌ممار بۆ ماوه‌ى زێتر له دوو ده‌يه گيانبازێكى جه‌نگى ئايينى بووه. ئه‌و ئێسته هه‌م پياوێكى جينا‌يه‌تكاره، هه‌م قوربانى و شايه‌دى ڕووداوه‌كانه. له گه‌شتێكى بۆ مه‌غريبدا، ئاژانسى هه‌واڵگيريى ئه‌مريكى (سيا- CIA) ڕفاندوويه‌تی و ته‌حويلى ئه‌و وڵاته‌ى داوه‌ته‌وه كه تێيدا له‌دايك بووه. له سووريادا، چه‌ندين ساڵ له زيندانه‌كانى ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌ددا ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ى ديوه. له 2013وه به‌گه‌ڵ داعش كه‌وتووه. ڕۆڵى به‌رپرسانی ئه‌ڵمانى له‌م كێسه‌دا، سۆنگه‌ى ڕيسوابوون و لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى پارله‌مه‌نتارى له به‌رلين بووه.
زه‌ممار له 2011وه، واته له ساڵى هێرش و په‌لاماره‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ره‌وه، به‌ئاشكرا و بۆ خه‌ڵك قسه‌ى نه‌كردووه. ئێستاكه، تيمێكى هه‌واڵنێریى دێر شپيگل و ته‌له‌فزيۆنى شپيگل توانيیان ئه‌م ديمانه‌يه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. بۆ ئه‌م ديمانه‌يه، دانوستاندن له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تيى YPGدا، كه لقى سوورياى په‌كه‌كه‌يه [وا نووسراوه- ئاسۆ] شه‌ش مانگ درێژه‌ى كێشا. به قسه‌ى ئه‌وان زستانى ڕابردوو زه‌مماريان گرتووه. به‌م دواييیه، YPG پێيان ڕاگه‌ياندين كه ڕێگه به زه‌ممار دراوه ئه‌گه‌ر خۆى حه‌ز بكا، قسه‌تان بۆ بكا.
زه‌ممار له‌سه‌ر كورسييه‌ك دانيشتووه و به‌ئه‌ده‌به‌وه به‌خێرهاتنى يه‌كه يه‌كه‌ى ئاماده‌بووانى كرد. ماوه‌يه‌كى درێژه، به زمانى ئه‌ڵمانى نه‌ئاخاوتووه. له‌و ديمانه 77 خوله‌كیيه‌دا، به دواى وشه‌ى ڕاست و دروستدا بۆ ده‌ربڕين، ده‌گه‌ڕێ. ئه‌و ددان به‌وه‌دا ده‌نێ كه ئه‌ندامى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى بووه، لێ نكوڵى له‌وه ده‌كا هيچ سه‌روكارێكى به هێرشه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر نيويۆرك و واشينتۆنه‌وه هه‌بووبێ.
دێر شپيگل: به‌ڕێز زه‌ممار، چۆنیت؟
زه‌ممار: سوپاس بۆ خوا، من باشم. هه‌ڵبه‌ت، زیندان له وڵاتانی عه‌ره‌بيدا، جياوازن له‌وانه‌ى ئه‌ڵمانيا. 28 كه‌س له ژوورێكى بچووكدان، ته‌نيا شه‌وان ده‌توانين له‌سه‌ر لاته‌نيشت بخه‌وين، ئه‌وه‌یشمان به پاسه‌وانه‌كان گوتووه، لێ ئه‌مه حاڵ و ڕه‌وشى مه‌يه: ئه‌وان هه‌نده زیندانيان نييه كه تێرى ئه‌و حه‌مكه زيندانييه بكا، چونكه ژماره‌يه‌كى ئێ‌كجار زۆر زيندانيى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى و گرووپه‌كانى ديكه‌يان هه‌يه.
دێر شپيگل: ئايا به خۆت، خۆت ڕاده‌ست كرد، يان چۆن خۆت لێره‌دا ديته‌وه؟
زه‌ممار: من به خۆم و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانم له گوندى دارنيج بووين كه ده‌كه‌وێته به‌رى ڕۆژهه‌ڵاتى ڕووبارى فوراته‌وه له نزيگ شارى دێرزور. ئێمه له‌و گونده گيرمان خوارد؛ ئاخر كورد هه‌ر چوار ده‌وريان گرتبووين. ئۆتۆمبێلمان نه‌بوو، ماتۆرسیكلمان نه‌بوو، پاره‌مان نه‌بوو و ته‌ندروستيیشم وه‌ك پێويست نه‌بوو. هيچ چار و ڕێگه‌يه‌كى ديكه‌م نه‌بوو، خۆڕاده‌ستكردن نه‌بێ. نه‌م گه‌ره‌ك بوو بچمه‌وه زيندان. ده باشه چم بكردبايه؟ ئيدى گيرام، هاوسه‌ره‌كه‌م لێ جودا كرايه‌وه و، له‌و ده‌مه‌وه هيچ هه‌واڵێكى لێ نازانم.
دێر شپيگل: به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ت له ئه‌ڵمانيايه، ئه‌ى وا نييه؟
زه‌ممار: لێره نييه! ساڵێ به‌ر له‌وه‌ى بگيرێم، ئه‌و ژنه‌م لێره هێناوه. ئه‌م ژنه سێ منداڵى له هاوسه‌ره‌كه‌ى پێشووى هه‌بوو و دووباره دووگيان بووه‌وه. له لێكۆڵه‌ره‌كانم پرسيوه كه چیى به‌سه‌ر هاتووه، ئه‌وان گوتيان چۆته‌وه لاى دايك و باوكى له ئه‌ڵمانيا. من نه‌مده‌زانى كه داخوا گه‌يشتووه، داخوا زيندووه و چۆن ده‌ژى و به چ ده‌ژى.
دێر شپيگل: پاش مانه‌وه‌ى زێتر له 10 ساڵ له زیندانه‌كانى سووريادا، له 2013دا به‌رهه‌ڵدا كراى. چما پاشان داعشت هه‌ڵبژارد و چوويته ڕێزى ئه‌وانه‌وه- بۆ يه‌كجێ نه‌گه‌ڕايته‌وه وڵات، بۆ هامبۆرگ؟
زه‌ممار: له زیندان، له خوا پاڕامه‌وه كه ڕێبه‌دێيم بكا ڕوو له كوێ بكه‌م. خوا له دڵى نام و ڕێى نيشان دام كه ده‌توانم بێ ترس له سووريادا بمێنمه‌وه. زیندان سامناك بوو. برسى بووين. خۆشبه‌ختانه، هه‌ندێ نانمان وشك كردبووه‌وه و له نزيك په‌نجه‌ره‌مان بۆ كاتى پێويست، هه‌ڵواسيبوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌ندێ كه‌س له برسانا مردن. هه‌ميشه گه‌ره‌كم بووه جيهاد دژى ئه‌و سته‌م و زۆره بكه‌م كه ده‌رهه‌ق به موسڵمانان ده‌كرێ! هه‌وه‌ڵ جار من له 1971دا هاتمه ئه‌ڵمانيا، چ واى لێ كردم ئه‌و ژيانه خۆشه‌ى ئه‌وێ و ئه‌و بژێوه باشه جێ بهێڵم؟ سته‌م و زۆر. ئێوه سريبرينيساى بۆسنياتان به‌بير دێته‌وه؟ من له ته‌له‌فزيۆنى ئه‌ڵمانيدا، ڕه‌وشى وێم ديت و يه‌كجێ ئه‌ڵمانيام جێ هێشت و چوومه بۆسنيا.
دێر شپيگل: ده‌كرێ ئێستا له‌باره‌ى ئه‌و كاته‌ى سووريات، پرسيارت لێ بكه‌ين؟
زه‌ممار: هه‌ڵبه‌ت. بپرسن!
دێر شپيگل: تۆ زێتر له 10 ساڵ، پاش 11ى سێپته‌مبه‌رى 2001، له زيندانه‌كانى سووريادا بووى. چۆن توانيت له زينداندا ده‌رچى و ڕزگارت ببێ؟
زه‌ممار: ئه‌و زيندانه‌ى تێيدا به‌ند بووم، ساڵى 2013 له لايه‌ن گرووپى ياخيگه‌رى ئه‌حرارى شامه‌وه ئابڵووقه درا، براده‌رێكى كۆنى منيان له‌گه‌ڵدا بوو كه له ئه‌فغانستاندا ناسیبووم. ئه‌و بۆى جه‌خت كردمه‌وه كه من و پێنج كه‌سى ديكه‌يان به دوو جه‌نه‌راڵى سوپاى ئه‌سه‌د گۆڕيوه‌ته‌وه. مانگى سوور، ئه‌م پێكگۆڕينه‌وه‌يه‌ى ڕێك خست. دۆستێكى پێشووترى زيندان، له ماڵه خۆي‌دا پێشوازیى لێ كردين و ميوانداریى كردين و، بۆ شێوى ئێواره، مريشكى بر‌ژاو و په‌تاته و كۆكاكۆلايان بۆ دانابووين. من شتێكى ئه‌وتۆم پێ نه‌خورا، چونكه پێشتر له زينداندا زۆر برسى ببووين و، نه‌متوانى بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌ك ڕاست ببمه‌وه و خوێنم داده‌نا.
به‌ر له‌م ديمانه‌يه، زيندانه‌وانه‌كان، زه‌مماريان له‌سه‌ر كورسييه‌كى ئۆفيس دانابوو. ديواره‌كه‌ى پشتى زه‌ممار، لۆگۆى ده‌زگه‌ى هه‌واڵگريى نهێنيى كوردیى پێوه بوو. پاكه‌ته كلينيكسێكى ڕه‌نگ په‌مه‌يى له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ى به‌رده‌مى دانرابوو. زه‌ممار پانتۆڵێكى قاوه‌يى، كراسێكى به ياخه و چاكه‌تێكى له‌به‌ردا بوو. ئه‌و زێتر به پياوێكى خانه‌نشين ده‌چێ تا ڕاديكاڵێكى ئيسلامى. كاتێ كه قسه ده‌كا، ده‌ستى له‌سه‌ر ڕانه‌كانى داده‌نێ و جاروباريش به‌رزيان ده‌كاته‌وه و بگره بێ سۆز، سه‌ربرده‌ى خۆى و ڕووداوه‌كان يه‌ك دواى يه‌ك، به كه‌مێك درامايى، ده‌گێڕێته‌وه.
زه‌ممار: كاتێ كه چا بوومه‌وه و هاتمه‌وه سه‌رخۆ، يه‌كێ له براكانم له زيندان، كه ئێسته بووه‌ته والیى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى له حه‌له‌ب، لێى پرسيم: "حه‌يده‌ر، ئه‌بو عاديل، ده‌ته‌وێ بێيه ڕێزى ئێمه‌وه." پێم گوت: هه‌ڵبه‌ت ده‌مه‌وێ جيهاد دژى سته‌م و زۆر بكه‌م. ئيدى به‌ڵێنى به‌يعه‌تم پێ دان.
دێر شپيگل: ئايا ئه‌و كاته‌ى له ئه‌فغانستان بووى، "ئوسامه بن لادن"ت ديوه؟
زه‌ممار: نه‌خێر. من چه‌ند جارێ له ئه‌فغانستان بوومه و به لاى منه‌وه بن لادن كه‌سێكى باش و خۆشه‌ویست بوو. لێ من به‌يعه‌تم به ئه‌لقاعيده نه‌داوه، وێڕاى كه خه‌ڵكێك هه‌ميشه وا ده‌بێژن.
دێر شپيگل: پاش ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ساڵ له زيندانه جياجياكاندا، ئه‌شكه‌نجه دراوى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، چۆن چوويته ڕێزى داعش كه ئه‌ویش خه‌ڵكی ئازار ده‌دا و ئيعدام ده‌كرد؟
زه‌ممار: به‌ڵێ، به‌ڵام به‌گوێره‌ى شه‌ريعه‌تى ئيسلامى. چاو به چاو، ددان به ددان- من پێم وايه ئه‌وه له ئينجيل و ته‌وراتيشدا نووسراوه.
دێر شپيگل: ده‌وڵه‌تى ئيسلامى، براده‌رێكى تۆ، ئه‌بو خاليدى سوورى، كه له ئه‌فغانستاندا ناسيبووت و تۆى له زينداندا ده‌رهێنا، كوشت. ئەبوو خاليد وه‌ك نێرده‌يه‌كى ئه‌لقاعيده، هۆشدارى له‌باره‌ى داعشه‌وه پێ داى و ناوى "جيهادى ساخته و درۆيينه"ى له داعش نا؛ ئاخر داعش برايه‌تى نازانێ، ته‌نيا ملكه‌چبوون، درۆ و كوشتن ده‌زانێ. ئه‌و هۆشداریى پێ داى كه داعش خيانه‌ت له جيهادى ڕاسته‌قينه ده‌كا.
زه‌ممار: همم. هه‌ڵبه‌ت، هه‌موو كارێكى داعش ڕاست و دروست نه‌بووه. له هه‌ر كوێيه‌ك خه‌ڵك هه‌بێ، هه‌ڵه و چه‌وتيش ده‌كرێ. من دۆستێكم هه‌بوو له لايه‌ن داعشه‌وه گيرا و گوتيان ئه‌و دۆسته‌ت كه‌سێكى كوشتووه، له‌وما گرتوومانه و حه‌پسمان كردووه. ئه‌وان ده‌ستيان توند شه‌ته‌ك دا و پاشان هه‌ڵيان واسى و په‌ته‌كه له گۆشتى مه‌چه‌كه‌كانى چوونه خوارێ.
دێر شپيگل: تۆ له‌م باره‌وه چۆن بير ده‌كه‌يه‌وه و چی ده‌ڵێى؟
زه‌ممار: من ئه‌مه‌م پێ ڕاست و دادپه‌روه‌رانه نه‌بوو، چونكه ئه‌و هيچ شتێكى نه‌كردبوو. لێ من به‌گشتى ئه‌شكه‌نجه‌دانم پێ ڕاست نييه و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانى ديكه‌ى ئيسلاميیش هه‌موو شتێكيان هه‌ر ڕاست نييه. ئه‌ڵمانيا، بۆ نموونه، له زۆربه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه زۆر زۆر عاديلانه‌تره.
دێر شپيگل: تا ئێسته‌یش تۆ پێت وايه كه داعش مۆدێلێكى زۆر عاديلانه‌تر له وڵاتێكى وه‌ك ئه‌ڵمانيا پێشكه‌ش ده‌كا؟
زه‌ممار: باشه، له‌وانه‌يه ئه‌ڵمانيا باشتر بێ. له هه‌ندێ شت‌دا، نه‌ك له هه‌موو شتيكدا. كاتێ كه پياوێ به تيرۆريزم تاوانبار و حوكم بكرێ، بۆ نموونه، ته‌نانه‌ت كه‌سێكيشى نه‌كوشتبێ. براده‌رێكى من مونير موته‌سديق به نموونه وه‌ربگرن.
دێر شپيگل: ئه‌و كه‌سه‌ى به تۆمه‌تى گواستنه‌وه‌ى پاره بۆ شانه‌ى تيرۆريستيى موحه‌مه‌د عه‌تا له ئه‌مريكا تاوانبار و حوكم درا، له كاتێكدا ئه‌وان وانه‌ى فڕينيان بۆ خۆسازكردن بۆ هێرشه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ر، ده‌خوێند.
زه‌ممار: به‌ڵام ئه‌و بۆ خۆى هيچ كه‌سێكى نه‌كوشتووه! و ئێستاكه ده‌بێ 15 ساڵ له زينداندا بمێنێته‌وه. ئا من ئه‌وه‌م پێ ناڕاست و ناعاديلانه‌يه.
دێر شپيگل: تۆ ده‌ڵێى موته‌سدیق براده‌رته، ئاخر ئه‌وان ئه‌و فڕۆكه‌وانانه بوون كه په‌لاماره كوشنده‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ريان ئه‌نجام دا – واته مه‌روان ئه‌لشه‌حى، زياد جارا و موحه‌مه‌د عه‌تا- كه له 1996دا ئه‌وانه‌ت ديتبوون.
زه‌ممار: ئه‌وانه باش‌ترين دۆستى من بوون. هه‌ر كاتێ ته‌له‌فزيۆنى ئه‌ڵمانى له‌باره‌ى شانه‌ى هامبۆرگ-ه‌وه قسه‌ى كردبا [شانه‌يه‌كى تيرۆريستى بووه، پاشان هه‌ندێ له ئه‌ندامه‌كانى ئه‌و شانه‌يه، په‌لاماره‌كانى 11ی سێپتەمبه‌ريان ئه‌نجام داوه- ئاسۆ]، هه‌ميشه ئه‌وان [واته ئه‌و دۆستانه] باسيان له‌باره‌ى خۆشاردنه‌وه ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆمان نه‌شارده‌وه. ئێمه نه‌مانده‌ويست خۆمان له‌م كۆمه‌ڵگه‌يه‌دا بزر بكه‌ين كه هه‌موو شتێكى تێدا ڕێگه‌پێدراوه- سێكسواڵێتى و له‌به‌ركردنى جلوبه‌رگى نه‌گونجاو. ئێمه ده‌مانه‌ويست وه‌كوو گرووپێك ياريده‌ى خۆمان بده‌ين بۆ مانه‌وه له نزيك خودا و خوێندنه‌وه‌ى قورئان. ڕاسته، من ئه‌و برۆشوره‌م چاپ كرده‌وه كه بن لادن بانگه‌وازى جيهادى دژى ئه‌مريكای تێدا ڕاگه‌ياندبوو. هه‌روا چه‌ند دانه‌يه‌كيشم له‌و برۆشوره له به‌رده‌م مزگه‌وتدا به‌ئاشكرا بڵاو كرده‌وه. من هيچ شه‌رمم پێ نييه.
دێر شپيگل: كه‌واته تۆ ئه‌و كه‌سه بووى كه ئه‌و پياوانه‌ت بۆ يه‌كه‌م جار پێكه‌وه كۆ كرده‌وه؟
زه‌ممار: به‌ڵێ.
دێر شپيگل: به‌ڵام تۆ هيچ شتێكت له‌باره‌ى ئه‌و هێرشانه‌وه نه‌ده‌زانى كه دواتر ئه‌و پياوانه نه‌خشه‌يان بۆ ده‌كێشا و به‌جێيان گه‌ياند.
زه‌ممار: نه‌خێر. ئه‌وان هيچ شتێكيان پێ نه‌گوتووم. له ماوه‌ى 2 ساڵى پێش ئه‌و هێرشانه‌دا، به‌زه‌حمه‌ت ده‌متوانى پێوه‌ندى به‌و سێ كه‌سه‌يانه‌وه بكه‌م. من هه‌رگيز شتێكم لێ نه‌ده‌زانى. له‌وانه‌يه ئه‌وان منيان له تاريكيدا هێشتبێته‌وه و حه‌زيان نه‌كردبێ منى تێوه بگلێنن.
دێر شپيگل: لێ تۆ، 8 ڕۆژ پێش 11ى سێپته‌مبه‌ر، "سه‌عيد به‌هاجى"ت بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى هامبۆرگ بردووه كه يه‌كێ بووه له نه‌خشه‌دانه‌ره‌كان، كاتێ كه چووه بۆ پاكستان.
زه‌ممار: من پێم وابوو ئه‌و ته‌نيا ده‌چێته ئه‌فغانستان بۆ جيهادكردن. سه‌عيد هيچ هێرشێكى ئه‌نجام نه‌داوه.
كاتێ كه لێكۆڵه‌ره‌وه مه‌غريبييه‌كان و سيا (CIA) له كۆتايیى 2001دا له بنكه و باره‌گاكانى ده‌زگه‌ى هه‌واڵگريى ئه‌و وڵاته‌دا له ڕه‌بات پرسياريان له زه‌ممار كردووه، له ده‌سپێكدا زه‌ممار لافى ئه‌وه‌ى لێ داوه كه ئايدياى ئه‌و بووه، فڕۆكه‌ى نه‌فه‌رهه‌ڵگر وه‌ك چه‌كێك به‌كار بهێنن. ئه‌و پێشنيارى ئه‌و هزر و ئايديايه‌ى بۆ سه‌ركردايه‌تيى ئه‌لقاعيده كردووه.
لێكۆڵه‌ران پاشان گومانيان له‌و ئيدعايه‌ى زه‌ممار كردووه كه ڕه‌نگه ويستبێتى خۆى به گرنگ نيشان بدا و، زه‌ممار به‌هه‌ڵه پێى وا بووه كه ساغ و سه‌لامه‌ت و هيچى به‌سه‌ردا نايێ و بڕواى وا بووه وه‌ك هاووڵاتييه‌كى ئه‌ڵمانى، ته‌نيا ده‌كرێ ڕاده‌ستى ئه‌ڵمانياى بكه‌نه‌وه. پاش دوو هه‌فته، لێكۆڵه‌ران گه‌يشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه زه‌ممار هيچ شتێكى له‌باره‌ى هێرشه‌كان نه‌زانيوه.
لێكۆڵه‌ره ئه‌ڵمانييه‌كانيش بۆيان ساغ نه‌بووه‌وه كه داخوا زه‌ممار هيچ سه‌روكارێكى يان به‌شدارييه‌كى له‌وه هێرشانه‌دا هه‌بووه. پاش چه‌ند ساڵ گه‌ڕان و پشكنين و لێكۆڵينه‌وه، كه داخوا زه‌ممار ياريده‌ى ڕێكخراوێكى تيرۆريستیى داوه يان نا، دواجار سه‌رۆكى داواكاريى فيدراڵى، به‌ناچارى فايلى لێكۆڵينه‌وه‌كه‌ى داخستووه.
دێر شپيگل: چت به مێشك و زه‌يندا هات كاتێ له ته‌له‌فزيۆن هه‌وه‌ڵين وێنه‌كانى تاوه‌ره سووتاوه‌كان و ئه‌و فڕۆكانه‌ت دى كه به‌ره‌وڕووى تاوه‌ره‌كان ده‌فڕين - و كاتێ كه زانيت دۆسته‌كانت گه‌وره‌ترين هێرشى تيرۆريستييان له مێژوودا ئه‌نجام داوه؟
زه‌ممار: هه‌وه‌ڵ جار و له ده‌سپێكدا هيچ كه‌سێكم به خه‌ياڵدا نه‌هات كه ئه‌و كاره‌ى كردبێ. من بيرم بۆ ئه‌وه ده‌چوو كه ڕه‌نگه ژاپۆنييه‌كان ئه‌و كاره‌يان كردبێ.
دێر شپيگل: ژاپۆنييه‌كان؟
زه‌ممار: به‌ڵێ، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌يه‌كى هيرۆشيما. كه‌مێ پاشتر ناو و وێنه‌ى دۆسته‌كانم بڵاو كرانه‌وه، به‌ڵام من هه‌ر باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد.
دێر شپيگل: بۆ بڕوات نه‌ده‌كرد؟
زه‌ممار: پێم وا نه‌بوو ئه‌وانه كارى وايان پێ بكرێ.
دێر شپيگل: پاشان پۆليس هاتن.
زه‌ممار: نا، من له ڕه‌يحانلى بووم. شارێكه له‌سه‌ر سنوورى توركيا- سووريا. له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌مدا سه‌فه‌رم كردبوو. هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌يه‌ويست سه‌ردانى كه‌سوكارى خۆى له سووريا بكا. هه‌ر زوو من گه‌ڕامه‌وه ئه‌ڵمانيا. ئامۆزايه‌كم پێى گوتم كه هه‌موو ماڵى ئێمه، سه‌راوبن كراوه و پۆليس به‌دواته‌وه‌يه. بڕيارم دا بچمه ماڵى برام و ڕۆژانى پاشتر، پۆليسێك زه‌نگى ده‌رگه‌ى لێ دا و بانگنامه‌يه‌كى به‌جێ هێشت. پاشان منيش چوومه پۆليسخانه و له‌وێ يه‌كجێ گيرام.
دێر شپيگل: ئايا جێگه‌ى سه‌رسووڕمان نييه كه تۆ گرووپى هێرشبه‌رانت له هامبۆرگ كۆ كردبێته‌وه و په‌سنى جيهادت كردبێ و، پێنج جار سه‌رت له ئه‌فغانستان دابێ، كه‌چى لێكۆڵه‌ران گومانيان له تۆ نه‌كردبێ كه ده‌ستت له‌و هێرشانه‌دا هه‌بووبێ؟
زه‌ممار: لێ ئه‌گه‌ر كێسێك هه‌بوايه، ئه‌وا من له توركياوه نه‌ده‌گه‌ڕامه‌وه ئه‌ڵمانيا. ئه‌وا ڕام ده‌كرده ئه‌فغانستان يان جێيه‌كى ديكه. من گوتم له‌گه‌ڵ عه‌تا و ئه‌وانى ديكه‌دا قورئانمان ده‌خوێند و و پێكه‌وه نانمان ده‌خوارد و ده‌چووينه مزگه‌وت. لێ من هيچ شتێ له‌باره‌ى هێرشه‌كانه‌وه نازانم. خوا له سه‌رڕا شاهێده و ئاگاى لێيه.
دێر شپيگل: ئه‌گه‌ر تۆ به‌و پلانانه‌ت بزانيبايه، هه‌وڵت ده‌دا دۆسته‌كانت له‌و كاره په‌شيمان بكه‌يه‌وه و ڕابگرى؟
زه‌ممار: نازانم. من زۆر له سياسه‌ته‌كانى ئه‌مريكا نيگه‌ران و تووڕه بووم. به‌ڕاستى نازانم.
دێر شپيگل: كاتێ دووباره له ئۆكتۆبه‌رى 2001دا ئازاد كراى، ئامۆژگارى كراى كه بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر له ئه‌ڵمانيا، بمێنيیه‌وه؟
زه‌ممار: به‌پێچه‌وانه‌وه. كاتێ كه له زيندان ده‌رچووم، به پۆليسم گوت ده‌مه‌وێ سه‌ر له هاوسه‌رى دووه‌مم له مه‌غريب بده‌م. ئه‌وان گوتيان، هيچ كێشه‌يه‌ك نييه!
دێر شپيگل: ئيدى تۆ ڕۆيشتى. ئه‌و ده‌مه‌ى ويستت له كازابلانكاوه بێيته‌وه هامبۆرگ، گه‌شته‌كه‌ت پێڤاژۆ و ئاراسته‌يه‌كى جياوازى به‌خۆوه دى؟
زه‌ممار: له فڕۆكه‌خانه منيان ڕفاند. له‌وانه‌يه به فيتى ئه‌مريكييه‌كان بووبێ و ساز و ڕێك خرابێ. له زينداندا، مه‌غريبييه‌كان لێيان دام و له‌ناو ئاوى سارديان هه‌ڵكێشام تا له هۆش خۆم چووم و ته‌واوى ئازاى به‌ده‌نم كه‌وتنه ژان. مانگى دێسه‌مبه‌ر بوو، زۆر سارد بوو، ئا ئاوا دوو هه‌فته‌ى برد. وێڕاى كه من هاووڵاتييه‌كى ئه‌ڵمانيم، ئه‌وان منيان ته‌حويلى سووريا دايه‌وه و منيان خسته ژێرزه‌مينى "لقى فه‌ڵه‌ستينى"يه‌وه.
دێر شپيگل: تۆ باس له به‌شێكى ده‌زگه‌ى هه‌واڵگريى سه‌ربازى ده‌كه‌ى كه به دڕنده‌يى و به زيندانييه‌كانه‌وه ناسراوه.
زه‌ممار: ئێمه‌ى زيندانى ناومان له‌وێ نابوو، گۆڕستانى گه‌ڕه‌ك. من بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ و 10 مانگ، له كونجێكى گچكه‌دا مامه‌وه. زۆر ته‌سك و درێژييه‌كه‌ى 180 سانتيمه‌تر بوو، كه‌چى من خۆم 193 سه‌نتيمه‌ترم و هه‌رگيز نه‌متوانيوه خۆمى لێ درێژ بكه‌م. ته‌نيا كونێكى بچووكى تێدا بوو كه ڕووناكیى لێ ده‌هاته ژووره‌وه- ده‌نا هه‌ميشه تاريك و نوته‌ك بوو. له‌و ماوه‌يه‌دا، ته‌نيا 3 جار ڕێگه‌م درا له حه‌وشه‌دا بۆ ماوه‌ى نيو كاتژمێر ئاسمان ببينم. سێ كه‌ڕه‌ت له ماوه‌ى نزيكه‌ى سێ ساڵدا.
دێر شپيگل: له‌وێ چت به‌سه‌ر هات؟
ئه‌م وتاره له بنه‌ڕه‌تدا به زمانى ئه‌ڵمانى له ژماره‌ى 47/2018 (17ى نۆڤه‌مبه‌رى 2018)ى دێر شپيگلدا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
زه‌ممار: له مانگى يه‌كه‌مدا لێم نه‌درا. پاشان لێدان و داركارى ده‌ستى پێ كرد: به شه‌قازله، به كێبل، له ده‌موچاوم و له بنى پێم درا. هه‌ندێ جار منيان ده‌خسته ناو تايه‌ى ئۆتۆمبێڵ و هه‌ڵيان ده‌واسيم و پاشان لێيان ده‌دام. جارێكيان لاكاژێرێكيان شكاندم و جارێكى ديكه هه‌نده به‌هێز له بنى پێيان ده‌دام، له ئه‌نجامدا ڕه‌ش داگه‌ڕان و بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ وا مايه‌وه.
به لانى كه‌مه‌وه له‌سه‌ر جه‌زره‌به‌دانى زه‌ممار، ئه‌گه‌ر ناڕاسته‌وخۆیش بێ، حكوومه‌تى ئه‌ڵمانى هه‌ندێ به‌رپرسيارێتی هه‌ڵده‌گرێ. وێڕاى كه هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نه‌بووه كه زه‌ممار له ئه‌ڵمانيا زيندانى بكرێ، لێ ئه‌مه ڕێى له نووسينگه‌ى پۆليسى جينايیى فيدراڵى (BKA) نه‌ده‌گرت كه گوێى له ئاخاوتنه ته‌له‌فۆنييه‌كانى زه‌ممار ڕابگرێ و چاودێریى كردبا و زانياریى ئاڵوگۆڕ كردبايه‌وه؛ به لانى كه‌مه‌وه له دوو بۆنه‌دا له‌گه‌ڵ ئێف بى ئاى ئه‌مريكى له‌باره‌ى گه‌شته‌كه‌ى زه‌ممار بۆ مه‌غريب.
واته "سيا"یش ئاگاى لێ بووه كه زه‌ممار نيازى وا بووه له ڕێگه‌ى هێڵى فڕينى KLMه‌وه، له 8ى دێسه‌مبه‌رى 2001دا، له كاتژمێر 6:45ى به‌يانى به‌گوێره‌ى زانيارى بگه‌ڕێته‌وه ئه‌ڵمانيا. لێ تيمێكى سواتى مه‌غريبى گرتوويانه و بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته، به‌ر له‌وه‌ى ئه‌مريكييه‌كان ڕاده‌ستی سوورياى بكه‌نه‌وه، لێكۆڵينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵدا كردووه.
له برى هه‌وڵدان بۆ ئازادكردنى زه‌ممار، حكوومه‌تى ئه‌ڵمانيا، سه‌ودايه‌كى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئيستيخباراتى سه‌ربازيى سووريدا كردووه. له به‌رانبه‌ر ڕێگه‌دان به ئه‌ڵمانه‌كان كه له زينداندا چاو‌يان به زه‌ممار بكه‌وێ، ئه‌ڵمانيا ده‌ستى له لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵ دوو هاووڵاتیى سوورى له ئه‌ڵمانيادا هه‌ڵگرتووه.
به ئاگاداريى فرانك والته‌ر شتاينمايه‌ر، سه‌رۆكى ستافى ئه‌وده‌م له ڕاوێژكارێتيى ئه‌ڵمانى، ئۆگۆست هانينگ، سه‌رۆكى ئه‌و وه‌خته‌ى ده‌زگه‌ى هه‌واڵگريى ئه‌ڵمانى (BND) و، ئيرنست ئوهرالو، هه‌ماهه‌نگكارى هه‌واڵگيرى له ڕاوێژكارێتى، بڕياريان داوه پێنج كاربه‌ده‌ستى ئه‌ڵمانى بنێرنه ديمه‌شق: دوو كاربه‌ده‌ست له BND، دوو كاربه‌ده‌ست له ئۆفيسى پاراستنى ده‌ستوور (BFV) كه چاوه‌دێریى خه‌ڵكى توندڕۆ له ئه‌ڵمانيا ده‌كا و، يه‌ك كه‌سيش له BKA.
ئه‌وانه له 20ى نۆڤه‌مبه‌رى 200دا، گه‌يشتوونه‌ته ديمه‌شق و به زه‌ممار ناسێنراون و ئه‌ويش گازانده‌ى خۆى له لاى ئه‌وان كردووه كه له زينداندا داركارى كراوه. ئه‌وده‌م زه‌ممار كێشى هاتبووه خوارێ، به‌ڵام تووشى به‌دخۆراكى نه‌بووه. ئه‌وانه سێ ڕۆژان قسه‌يان له‌گه‌ڵ زه‌مماردا كردووه و ئه‌ويش هاوكاريان بووه و كاربه‌ده‌ستان كه‌يفيان پێ هاتووه كه ياريده‌ى داون و ناسنامه‌ى وێنه‌ى دۆسته جه‌نگاوه‌ره‌كانى خۆى بۆ ديارى كردوون. ئه‌و تێبينييانه‌ى كه له كۆنووسى ئه‌و ديمانانه هه‌ڵگيراونه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه‌كان باش و زۆر باش بوون. كاربه‌ده‌سته ئه‌ڵمانه‌كان هيوايان خواستووه كه بكارن چه‌ند جارێكى تريش له‌گه‌ڵ زه‌مماردا بئاخێون. لێ جارێكى ديكه چاو‌يان پێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه. كاربه‌ده‌ستانى BKA له 2003دا تێبينيیان كردووه كه BFV خۆگرى (ته‌حه‌فوز)ێكى به‌رچاوى هه‌بووه و له‌وه ترساون كه نه‌بادا زه‌ممار هه‌ندێ شتى له سووريا دركاندبێ كه ئه‌ويان خستبێته بارێكى خه‌ته‌ر و له ئه‌نجامدا حوكمى له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێ.
دێر شپيگل: ئه‌و سێ ڕۆژه‌ى كه له لايه‌ن لێكۆڵه‌ره ئه‌ڵمانييه‌كانه‌وه له كۆتايیى 2002دا، لێكۆڵينه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا كرا چۆن بوو؟
زه‌ممار: سێ ڕۆژ بوو يان دووان، به‌ڕاستى و به‌وردى نايه‌ته‌وه بيرم. دووانيان پرسياريان لێ ده‌كردم و يه‌كێكيشيان تێبينييه‌كانى له‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌ى ده‌نووسى. ئه‌وان له‌گه‌ڵ مندا دۆستانه نه‌بوون. لێ توند و دڕنده‌یش نه‌بوون- ته‌نيا ساردوسڕ بوون. من ئه‌و شتانه‌م پێیان گوت كه له‌وێدا به‌سه‌رمدا هاتبوون و داواى يارمه‌تيیم لێ كردن كه بمگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌ڵمانيا. يه‌كێكيان پێى گوتم: بۆ خۆت خه‌ونان ببينه.
دێر شپيگل: تۆ يه‌كجێ چوويه زيندان له حه‌له‌ب، پاش به‌سه‌ربردنى نزيكه‌ى سێ ساڵ له ژێرزه‌مينه‌كانى به‌شى فه‌ڵه‌ستينى.
زه‌ممار: نه‌خێر. من گوازرامه‌وه بۆ سه‌يدنايا؛ زيندانێكى گه‌وره‌يه له باكوورى ديمه‌شق. له‌وێ سێ ياخيبوونى گه‌وره‌ى زيندانه‌كانم به چاوى خۆم دى له 2008دا. زيندانه‌وانه‌كان چوونه سه‌ر په‌يژان و به شێوه‌يه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى كه‌وتنه ته‌قه له زيندانييه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ى بريندار بوون تا مردن لێيان دان و، پاشان من گه‌ڕامه‌وه به‌شى فه‌ڵه‌ستينى و پاشان دووباره بۆ سه‌يدنايا و ئه‌وجا زيندانێكى ديكه و دواجار بۆ حه‌له‌ب.
دێر شپيگل: تۆ چ كارێكت بۆ ده‌وڵه‌تى ئيسلامى ده‌كرد؟
زه‌ممار: هه‌وه‌ڵ جار، داعش هێشتا له حه‌له‌ب نه‌ببووه ده‌وڵه‌تێك و زێتر وه‌ك هه‌ر گرووپێكى ديكه له‌وێ كارى ده‌كرد؛ ئاخر 30 يان 40 گرووپ له‌وێ هه‌بوون. پاشان له ده‌سپێكى 2014دا، سوپاى سوورياى ئازاد له په‌لامارێكى كتوپڕدا هاته ناو حه‌له‌ب و ئيدى من و هاوسه‌ره‌كه‌م له‌وێ ڕامان كرد.
دێر شپيگل: زستانى ڕابردوو تۆ له‌گه‌ڵ كام ئافره‌تدا گيراى؟
زه‌ممار: نه‌خێر، ئه‌و كه‌سێكى ديكه‌يه. ده‌كرا من چ بكه‌م. هاوسه‌ره‌كه‌م له هامبۆرگه و نه‌يده‌توانى بێته لام و منيش نه‌مده‌توانى بچمه ئه‌ڵمانيا. لێ من پێويستم به ئافره‌تێك بوو ئاگاى لێم بێ و منيش ئاگام له‌و ئافره‌ته بێ و منداڵم پێ ببه‌خشێ. ئێمه چووينه ئه‌لباب؛ شارێكه دووره له ڕۆژهه‌ڵات و بۆ ماوه‌ى سێ ساڵان له‌وێ ماينه‌وه. له‌وێ من ئاگام له ميوانخانه‌كانى موجاهيدان بوو. له‌وێ نه جێگه‌ى جلشوشتن و خواردن و هه‌ر هيچى لێ نه‌بوو و ماوه‌يه‌ك له‌وێ كارم كرد و پاشان له به‌شه‌كانى پێوه‌ندييه گشتييه‌كاندا، وه‌ك ناوبژيوان بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ عه‌شيره‌ته‌كاندا، يان كاروبارى هاوسه‌رگيرى و له‌وێ زۆر نه‌مامه‌وه. پاشان بوومه سه‌رپه‌رشتكارى گروپگه‌لێكى كرێكاران و له كۆتاييدا، ده‌بوايه بچمه به‌شى ڕاگه‌ياندن. پاشان هه‌موو شتێ هه‌ڵوه‌شايه‌وه و هه‌ره‌سى هێنا.
ئه‌و ديمانه‌يه له كۆتايى نزيك ده‌بووه‌وه و پاسه‌وانه‌كانى زه‌ممار حه‌جمانيان لێ هه‌ڵگيرابوو. لێ زه‌ممار هێشتا ده‌يه‌ويست هه‌ندێ شتى په‌نگخواردووى ناو دڵ و ده‌روونى خۆى بدركێنێ و ده‌ڵێ: داعش خه‌ڵكى به ناهه‌ق ئه‌شكه‌نجه داوه و ده‌بوايه جه‌زره‌به و ئه‌شكه‌نجه‌دان قه‌ده‌غه بكرێ. ئه‌و نه‌چووبووه ڕێزى داعش بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى تيرۆر، ئه‌و ده‌ڵێ: له‌گه‌ڵ مافه‌كانى مرۆڤدايه به‌ڵام ديموكراسى نا. ديموكراسى شتێكى بتپه‌رستانه‌يه.
ئا ئه‌وه واقعى پياوێكه كه له ڕێگه‌ى خۆي‌دا تووشى بووه. له هه‌مان كاتدا، كێسى زه‌ممار نيشانى ده‌دا كه چه‌نده سه‌خته لايه‌نگرێكى فيكریى تيرۆريزم له ڕووى یاسایييه‌وه، به به‌رپرسيار بزانرێ؛ ئه‌و هه‌ميشه حزوورى هه‌بووه، به‌ڵام تێوه نه‌گلاوه. ئه‌وه‌ى ڕوونه كه پێنج جار چووه‌ته ئه‌فغانستان و يه‌كه‌مين كه‌س بووه كه په‌لامارده‌ره‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌رى به‌يه‌كه‌وه كۆ كردۆته‌وه و هانى فڕۆكه‌وانێكى خۆكوژى وه‌ك مه‌روان ئه‌لشه‌حى داوه كه واز له باوه‌ڕى ئايينیى خۆى نه‌هێنێ، لێ په‌لامارده‌ره‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌ر ئه‌ويان له تاريكيدا هێشتۆته‌وه و نه‌يانهێشتووه پێ بزانێ كه ئه‌وان نه‌خشه‌يان بۆ گه‌وره‌ترين پلان و نه‌خشه‌ى تيرۆريستى له مێژوودا كێشاوه و دواتر خۆى له‌ناو ده‌وڵه‌تى ئيسلاميدا بينيوه‌ته‌وه.
له ڕابردوودا، هه‌موو لايه‌نێ ويستوويه‌تی قسه‌ى له‌گه‌ڵدا بكا، جا "سيا" بێ، يان كاربه‌ده‌ستانى هه‌واڵگيريى ئه‌ڵمانى. ئێستاكه، له‌وانه‌يه له به‌رده‌م دادگه‌يه‌كدا له ئه‌ڵمانيا به تۆمه‌تى ئه‌ندامێتى له داعش دادگه‌يى بكرێ و سه‌رۆكى داواكاريى گشتيى فيدراڵیيش ياداشتنامه‌ى گرتنى بۆ ده‌ركردووه. لێ له‌وانه‌يه، چيتر ئه‌ڵمانيا زه‌ممارى نه‌وێته‌وه. ئاخر هيچ وڵاتێ نايه‌وێ جه‌نگاوه‌رێكى پێشووى داعش له وڵاته‌كه‌ى وه‌رگرێته‌وه و خه‌ته‌ر بۆ سه‌ر وڵات دروست بكا. كاتێ كه داواى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له به‌رلين كرا له‌م باره‌وه سه‌رنج و تێبينیى خۆيان بڵێن، گوتيان: هاوكاريى قه‌زايى له ناوچه‌ى كوردنشينى باكوورى سووريا به‌داخه‌وه مومكين نييه.
دێر شپيگل: ئێستاكه چ؟
زه‌ممار: هيوام وايه ئه‌ڵمانه‌كان خۆيان به به‌رپرسيارى كێسه‌كه‌ى من بزانن و قسه‌م له‌گه‌ڵدا بكه‌ن؛ من هاووڵاتييه‌كى باش بووم له ئه‌ڵمانيا. له گه‌ڕه‌كه‌كه‌م بپرسن. له مامۆستاكانم بپرسن. من كه‌سێكى خراپ نيم.