فۆكس نيوز:
وەرگێڕانی لە ئینگلزییەوە: ئاسۆ کەریم
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌گه‌لێكى هه‌واڵگریى ڕۆژاوايى، سوپاى پاسداران گه‌شتى قاچاغى ئاسمانى بۆ جه‌نگاوه‌ره‌كانى هه‌ندێ جێگه‌ى وه‌ك لوبنان و سووريا كه له لايه‌ن ئێرانه‌وه پشتيوانييان ده‌كرێ، ڕێك ده‌خا.
پوخته: گومان له كۆمپانيايه‌كى فڕۆكه‌وانيى مه‌ده‌نيى ئێرانى ده‌كرێ كه به‌قاچاخ چه‌كوچۆڵ بۆ چه‌كداره‌كانى گرووپى حزبوڵڵا و كارخانه‌كانى چه‌كى ئێرانى له لوبنان بگوازێته‌وه [له چاوگى گواستنه‌وه هاتووه- نقل]. ڕۆژى دووشه‌ممه سه‌رچاوه‌گه‌لێكى هه‌واڵگریى ڕۆژاوايى گوتيان ئه‌وان چه‌ند ڕێگه‌يه‌كى چاوه‌ڕوانكراويان ئاشكرا كردووه كه ئێران هه‌وڵی داوه ڕێگه له ئاشكرابوونيان بگرێ. سه‌رچاوه‌كان دوو گه‌شتى ئاسمانیى ده‌گمه‌ن و ناباوى كۆمپانياى "قێشم فارس"يان له تارانه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى بێروت له دوو مانگى ڕابردوودا دياری كردوون.
گه‌شتى فڕۆكه‌وانيى يه‌كه‌م، له 9ى ته‌مووز بووه و فڕۆكه‌يه‌كى بۆينگ 747 له بنكه‌يه‌كى هێزى ئاسمانى له تاران هه‌ستاوه و بۆ ماوه‌يه‌كى كه‌م له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى ديمه‌شق، سووريا ڕاوه‌ستاوه و پاشان به "ڕێڕه‌وێكى ناباو و نائاسايیى فڕۆكه‌وانى"، به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى بێروت فڕيوه و پاش كاتژمێر 4ى پاش نيوه‌ڕۆ به ماوه‌يه‌كى كه‌م، به كاتى خۆجێى لوبنان، نيشتووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى داتاكانى فڕۆكه‌وانى كه به‌ده‌ست فۆكس نيوز كه‌وتوون، ڕێڕه‌وه‌كه به باكوورى لوبناندا تێ په‌ڕيوه و به هيچ ڕێڕه‌وێكى باوى فڕۆكه‌وانيدا نه‌چووه. سه‌رچاوه‌يه‌كى خۆجێى هه‌واڵگرى كه داواى كردووه ناوى نه‌هێنرێ ده‌ڵێ: "ئێرانييه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگه و ڕێڕه‌وى نوێ بۆ به‌قاچاخ گواستنه‌وه‌ى چه‌كوچۆڵ له ئێرانه‌وه بۆ هاوپه‌يمانه‌كانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بدۆزنه‌وه و هه‌وڵيش ده‌ده‌ن تواناكانى ڕۆژاوا بۆ شونهه‌ڵگرتنى ئه‌و ڕێڕه‌وانه تاقى بكه‌نه‌وه و ته‌حه‌ددى [ئالينگارى] ڕۆژاوا بكه‌ن."
سه‌رچاوه هه‌واڵگرييه‌كانى ڕۆژاوا ده‌ڵێن ئه‌و فڕۆكه‌يه پارچه و پێكهاته‌ى بۆ دروستكردنى چه‌كوچۆڵێكى ورد له كارخانه‌كانى ئێرانى له ناوخۆى لوبنان هه‌ڵگرتووه. ئاژانسه هه‌واڵگرييه‌كانى ئه‌مريكا و ئيسڕائيل و وڵاتانى ديكه‌ى ڕۆژاوايى، به‌ڵگه‌يان پێيه كه ئێران كارخانه‌كانى چه‌كسازى له لوبنان و سووريا و يه‌مه‌ن داوه‌ته ئيش. هه‌فته‌ى ڕابردوو، ئاژانسى ده‌نگوباسى ڕۆيته‌رز كه له سه‌چاوه‌گه‌لێكى ڕۆژاوايى و ئێرانى و عێراقى وه‌ری گرتووه، له ڕاپۆرتێكدا ده‌ڵێ ئێران له‌م چه‌ند مانگه‌ى دواييدا، مووشه‌كى باليستيكى مه‌ودامامناوه‌ندى بۆ هاوپه‌يمانه شيعه‌كانى له ناوخۆى عێراق گواستووه‌ته‌وه. تاران و به‌غدا به‌فه‌رمى نكوڵييان له ڕاستیى ئه‌و هه‌واڵه كرد.
فڕۆكه‌ى دووه‌م، له 2ى ئاب بووه. گه‌شتى فڕۆكه‌وانيى ژماره QFZ9960 له كاتژمێر 5:59ى دواى نيوه‌ڕۆ، پاش دوو كاتژمێر و نيو له فڕين له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى تارانه‌وه له بێروت نيشتووه‌ته‌وه و ئه‌م جاره‌يان، فڕۆكه‌كه له ديمه‌شق ڕانه‌وه‌ستاوه، لێ به ڕێڕه‌وێكى كه‌مێ ناڕێكى باكوورى سووريادا فڕيوه.
كۆمپانياى قێشم فارس بۆ فڕۆكه‌وانى، يه‌كێكه له هێڵه ئاسمانيیه به‌ناو مه‌ده‌نييه‌كانى ئێرانى و، سوپاى پاسداران و هێزى بژارده‌ى قودس كه قاسم سلێمانى سه‌ركردايه‌تیى ده‌كا بۆ به‌قاچاخ گواستنه‌وه‌ى چه‌ك به‌كارى ده‌هێنێ. له ئۆكتۆبه‌رى 2017وه، سه‌رۆك ترامپ سزاگه‌لێكى به‌سه‌ر سوپاى پاسداران و هێزى قودسدا سه‌پاندووه.
هه‌واڵگريى ئه‌ڵمانى ده‌ڵێ: ئێران هێشتا به دواى په‌يداكردنى چه‌كى كۆكوژدا ده‌گه‌ڕێ
ئه‌و كۆمپانيا فڕۆكه‌وانييه له 2013دا، به بيانوو‌ى به‌ڕێوه‌بردنێكى خراپه‌وه له‌كار وه‌ستا و، له ئادارى 2017وه به كارگێڕييه‌كى نوێوه ده‌ستبه‌كار بووه‌ته‌وه. ده‌گوترێ له‌ناو فڕۆكه‌كانيدا، دوو فڕۆكه‌ى بۆينگى 747ى هه‌يه و له‌ناو ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى كۆمپانياكه‌دا، سوپاى پاسداران سێ نوێنه‌رى هه‌يه: عه‌لى نه‌قی گول په‌ره‌ست، حه‌ميدڕه‌زا په‌هله‌وانى و غولامڕه‌زا قاسمى.
به قسه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا، شه‌ريكێكى سه‌ره‌كيى لوبنانه له بارى ئاسايشه‌وه و، له 2006ه‌وه، ئه‌مريكا بايى زێتر له 1.7 بليۆن دۆلار كۆمه‌كى ئه‌منيى به لوبنان كردووه و به‌شێكى ئه‌و كۆمه‌كپێكردنه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نفووزى حزبوڵڵا بووه.
سەرچاوە:
http://www.foxnews.com/world/2018/09/03/irans-secret-weapons-smuggling-air-route-to-lebanon-revealed-by-intel-sources.html