(ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بووه‌ته هاوپه‌یمانی بریتانیا و ئوسترالیا بۆ پێكهێنانی گرووپێكی دژه-چینی)
نووسینی: تۆم مه‌كتاگ
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ئێحسان نه‌زاد مسته‌فا
وا خه‌ریكه جیهانێكی نوێ خۆی به‌رجه‌سته ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ناو به‌رگی جیهانی كۆنیش خۆی داپۆشیبێت. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، ئوسترالیا و بریتانیا ڕایان گه‌یاند كه، هاوپه‌یمانییه‌كی كاریگه‌ری سه‌ربازیی نوێی "ئه‌نگلۆنی" له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه دروست ده‌كه‌ن: ئه‌ویش، ئوسترالیا له ساڵی 2016دا ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسادا واژوو كرد كه كۆمه‌ڵێك غه‌واسه‌ی دیزڵ بكڕێت، وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ڕێككه‌وتنی "ئه‌نگلۆ ئه‌مریكی" بۆ كڕینی ئه‌و كه‌شتییانه‌ی به هێزی ئه‌تۆمی كار ده‌كه‌ن. له مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا، جۆ بایدن و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا، سكۆ‌ت مۆریسن-وه‌ك جۆ بایدن له وتاره‌كه‌یدا به "ئه‌و هاوڕێیه‌ی ئه‌وێ" ناوی برد- له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی واشنتن قسه‌ی كرد و پێكه‌وه باسی پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی بڕیار‌ی ئوسترالیایان كرد و، پاشانیش له شه‌وی كۆتایی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی گشتیی سێقۆڵیدا بایدن، مۆریسن و سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا، بۆریس جۆنسن، ڕایان گه‌یاند كه ئوسترالیا له ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسادا پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و بریتانیا خۆی لێك ده‌دات؛ له بری ئه‌وه شێوازێكی نوێی هاوپه‌یمانیی سه‌ربازی كه ناویان ناوه "ئۆكس"، پێك ده‌هێنن.
فه‌ڕه‌نسایش وه‌ڵامێكی تووڕه‌ی بۆ ئه‌مه هه‌بوو؛ "جین ییڤێس لێدره‌ین"ی وه‌زیری له یه‌كێتیی ئه‌وروپا و كاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، بڕیاره‌كه‌ی به "له دواوه خه‌نجه‌رلێدان" ناوی برد. بنیامین حه‌داد، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌تله‌نتیك له واشنتن گو‌تی: ئه‌م ڕێككه‌وتنه په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتن و فه‌ڕه‌نسای برده‌وه نزمترین ئاست كه ئه‌ویش دوای جه‌نگی عێراق بوو. "برۆنۆ تێرتره‌یس"ی ئه‌ندامی دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی فه‌ڕه‌نسا، پێی وایه ئه‌مه زۆر له خه‌نجه‌رلێدان زیاتره و گو‌تی ئه‌مه "هێرشی ترافلگله‌ر"ه (هێرشی ترافلگله‌ر ئه‌و هێرشه بوو كه‌وا له كه‌ناری باشووری ڕۆژاوای ئیسپانیا له ساڵی 1805دا، هه‌ردووك هێزی ده‌ریاییی ئیسپانیا و فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر ده‌ستی بریتانیا تووشی شكست هاتن). سه‌ره‌ڕای تووڕه‌ییی فه‌ڕه‌نسایش، هێشتا وه‌ك له زنجیره دراما‌كانی فه‌ڕه‌نسا دروشمی "لێ پێرفیدی ئه‌نگلۆسه‌كسۆن"یان ده‌گوته‌وه؛ واته "ئه‌نگلۆسه‌كسۆنی خائین"، ئاماژه به شتێكی زۆر گرنگتر ده‌دات ئه‌ویش، دانانی نه‌خشه‌یه‌كی شاراوه‌ی جیهانه یاخود به لایه‌نی كه‌م، هه‌وڵدانه بۆ نه‌خشه‌كێشانی جیهانێكی نوێ.
هه‌روه‌ك چۆن كارڵ ماركس ده‌یگوت: ئه‌و سه‌ركردانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن شتێكی نوێ دابهێنن، بیر له په‌لكێشكردنی كه‌سانی كۆن بۆ ناو خزمه‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن. زمانی كۆن، دروشمه‌كان و پۆشاكه‌كان بۆ ئه‌وه نێردراون تاكوو دیمه‌نێكی نوێی سه‌رده‌می كۆن نیشان بده‌ن. به‌م جۆره‌یش سه‌رۆك بایدن له‌و ڕێگه‌یه لای داوه كه ده‌یگوت: "فه‌ڕه‌نسا هاوپه‌یمانێكی گرنگی هاوپه‌یمانیی ئیندۆ په‌سفیكه." بایدن هه‌ستی به نیگه‌رانی ده‌كرد كاتێ ده‌یویست بڵێ: له كۆتاییدا ئه‌و كه‌شتییه ژێراوانه‌ی (غه‌واسه) ده‌بێ پارێزگاری له كه‌ناراوه‌كانی ئوسترالیا بكه‌ن، كه‌شتیی ژێراوی هه‌ڵگری چه‌كی ئه‌تۆمی نین به‌ڵكوو به هێزی ئه‌تۆمی كار ده‌كه‌ن. ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی بایدن و ئه‌مریكا هه‌یانه، بۆ سنوورداركردنی پاپه‌ندبوونه‌كان نه‌بووه، به‌ڵكوو بۆ به‌هێزكردنی هاوپه‌یمانییه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه هه‌نووكه‌یییه‌كانی.
له ڕاستیدا وا پێده‌چێت كه هاوپه‌یمانیی سه‌ربازیی ئۆكس بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژه بكێشێت؛ هه‌روه‌ك بایدن ئاماژه‌ی پێ كرد و گو‌تی: ئه‌م سێ وڵاتانه‌ی كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 100 ساڵه پێكه‌وه ده‌جه‌نگن و زانیاریی هه‌واڵگری ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌م سێ وڵاته هاوپه‌یمانن له‌و هاوپه‌یمانییه پێنجقۆڵییه‌ی كه پێك دێت له‌م سێ وڵاته و كه‌نه‌دا و نیۆزله‌ندایش. ئه‌م ڕێككه‌وتنه، به‌تایبه‌ت بۆ فه‌ڕه‌نسا، ته‌نیا دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت: هه‌میشه جیاوازی له نێوان ئه‌وروپا و جیهانی ئه‌نگلۆسه‌كسۆنیدا هه‌یه. شه‌وی ڕابردوویش به‌رپرسێكی ئیداره‌ی بایدن باسی له‌و حاڵه‌ته ناڕوونه‌ی كرد و گو‌تی: بریتانیا و ئوسترالیا كۆنترین هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا بوونه؛ ئه‌مه‌یش ڕه‌نگه هه‌واڵێك بێت بۆ فه‌ڕه‌نسا تاكوو بیری ئه‌مریكا بهێنێته‌وه كه‌وا سه‌رده‌مانێكی زۆر له‌مه‌وبه‌ر، فه‌ڕه‌نسا هاوپه‌یمان بوو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكای تازه له‌دایكبوو؛ واته ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆییی خۆی و ڕزگاربوون له‌ده‌ست بریتانیا، ده‌جه‌نگا.
به‌ڵام وه‌ك سه‌رنجێك له‌سه‌ر دروستبوونی ئۆكس، پێم وایه پێده‌چێت ئۆكس درێژه بكێشێت، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌ندازیارانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه، هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان پێك هێناوه و ناوی فه‌ڕه‌نسایان فه‌رامۆش كردووه؛ هه‌رچه‌نده بایدن له وتاره‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوویدا 2 جار ناوی فه‌ڕه‌نسای هێناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێده‌چێ له مێشكی‌دا باس نه‌كردبێت، "چین"ه. كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ئیداره‌ی بایدن گو‌تی: هاوپه‌یمانییه‌كه -به بریتانیایشه‌وه- بۆ به‌هێزكردنی توانا‌كانی هاوپه‌یمانێتیی هه‌رێمی ئیندۆ په‌سفیك پێك هێنراوه (مه‌به‌ست له په‌سفیك واته زه‌ریای هێمن)؛ هه‌روه‌ها زیاتریش به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ مه‌به‌ستی ئامانجه ستراتیژییه‌كانمانه له‌و هه‌رێمه‌دا، به‌ڵام ئایا ئامانجی ستراتیژیی بایدن چییه؟
له وتاره‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوویدا به‌بێ ئه‌وه‌ی له قسه‌كانیدا زۆر ڕوون و ڕه‌وان بێت، بایدن دیدگه‌یه‌كی ئازاد و كراوه بۆ هاوپه‌یمانیی ئیندۆ په‌سفیك دانا. به واتایه‌كی تر، ئه‌مه هاوپه‌یمانییه‌ك بێت كه به‌ده‌ر بێت له هه‌یمه‌نه‌ی چین. به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسێكی بریتانی كه من قسه‌م له‌گه‌ڵدا كرد، وای ئاماژه پێ دا كه ئه‌م چه‌مكه سه‌ره‌تا له "ژاپۆن"ه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و له ئوسترالیایش په‌ره‌ی پێ دراوه. هێزی ئوسترالیایش ئه‌و هێزه په‌سفیكه‌یه كه‌وا پێده‌چێت له‌لایه‌ن "په‌كین"ه‌وه گوشاری خرابێته سه‌ر؛ هه‌روه‌ها ئه‌مه زۆر له‌گه‌ڵ ئامانجه دیاریكراوه‌كانی بریتانیایشدا بۆ كاری ئاشتییانه و كراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌گونجێت؛ وه‌ك له ستراتیژییه‌ته به‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌مساڵی بریتانیادا دیاری كراوه، كه كرۆكی دیدگه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی "جۆنسن"یشه. ژوا لیجیان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین گو‌تی: "به‌جددی ئه‌م جووڵه‌یه له نرخی ئاشته‌وایی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كه‌م ده‌كاته‌وه و؛ باڵوێزخانه‌ی چین له واشنتن، بریتانیا و ئه‌مریكا و ئوسترالیای به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی عه‌قڵییه‌تی جه‌نگی سارد تاوانبار كرد."
بایدن ئاواته‌خواز بوو كه هاوپه‌یمانیی ئۆكس ببێته هاوپه‌یمانییه‌كی نموونه‌یی، كه‌وا هێزی ئه‌مریكا به‌ره‌و پێشه‌وه ببات. بایدن پێشڤه‌چوونه‌كانی له‌گه‌ڵ هی "ترا‌مپ"دا پێچه‌وانه كرده‌وه، به‌وه‌ی ترا‌مپ ئه‌و جۆره كاریگه‌رییه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و به بارقورسیی له‌سه‌ر ئه‌مریكا له قه‌ڵه‌م دا. له ڕاستیدا ئه‌م ڕێككه‌وتنه ئه‌و ڕاستییه‌یشی خسته ڕوو كه ئه‌وه‌ی ترا‌مپ ده‌یگوت و هه‌وڵی بۆ ده‌دا كه ئه‌ویش بریتی بوو له چه‌مكی "ته‌نیا ئه‌مریكا"، له‌م ڕێككه‌وتنه‌دا نه‌ما؛ هه‌روه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی بریتانیا به منی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و پێشنیازه‌ی بایدن كه گو‌تی با چین نه‌بێته هاوپه‌یمان، وا ده‌كات هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان تۆزێك هاوپه‌یمانێتییه‌كی مردوو بێت." هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێككه‌وتنه، جووڵه‌یه‌كه بۆ جێگیركردنی بنه‌مایه‌ك كه‌وا ترا‌مپ ڕه‌تی كردبووه‌وه. كه‌وایه ئه‌م كاره جیابوونه‌وه‌یه له ڕێبازی ترا‌مپ؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فه‌ڕه‌نسا و ئه‌وروپا باوه‌ڕیان وا بێت ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵیاندا كراوه، بریتییه له مامه‌ڵه‌ی ڕێزلێنه‌گرتن.
بۆ ئه‌وانه‌ی له ئه‌مریكان و نیگه‌رانن ده‌رباره‌ی زیادبوونی ئیمپریاڵیزمی ئه‌مریكی و ئه‌و هه‌واڵه نوێیه‌ی كه ئه‌مریكا بۆ پاراستنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر هاوپه‌یمانییه‌كی تری واژوو كردووه كه زۆر له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مریكاوه دوورن، وه‌ك دێوه‌زمه‌یه‌ك خۆی وێنا ده‌كات؛ به‌تایبه‌تیش له كاتێكدا باس له ستراتیژییه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان ده‌كرێت و وا پێده‌چێت دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ئه‌م ستراتیژییه‌ته سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت.
بایدن و جۆنسن پێیان وایه جیهانێك له هاوپه‌یمانیی هه‌مه‌جۆر و ته‌واوكه‌ر پێكه‌وه گرێیان ده‌دات. بۆ نموونه، بایدن له وتاره‌كه‌یدا باسی"تیم"ی كرد كه بریتییه له گرووپه نافه‌رمییه‌كه‌ی ئه‌مریكا، ژاپۆن، هیندستان و ئوسترالیا و كۆڵه‌یه‌كه‌یه‌كی تری سیاسه‌تی ئه‌مریكایه بۆ وه‌ستاندنی چین. ئه‌مه نیشانه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌مه؛ سه‌ده‌یه‌ك كه زیاتر پێی وا بوو هاوپه‌یمانییه‌كی فراوانی كیشوه‌ری بۆ ڕاگرتنی ئه‌مریكا پێك بهێنرێت، كه‌چی ئه‌مه ئێستا پێچه‌وانه بووته‌وه و ئه‌مریكا بووه‌ته زلهێزی جیهان و وڵاتێكی گه‌وره له بواری بازرگانی له جیهاندا. جۆنسن پێی وایه دره‌كه‌وتنی ئه‌م شێوه جیهانه‌ی ئه‌مڕۆ، مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌ویش پاش ده‌رچوونی بریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا (برێگزیت). بریتانیا ئێستا خۆی له كۆت و زنجیری پابه‌ندبوون و گوێڕایه‌ڵیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كاته‌وه و ده‌چێته ناو جیهانێكی تری داینامیكییه‌وه كه تێیدا بریتانیا بتوانێت ده‌ستبه‌جێ كاردانه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌كان هه‌بێت و پێی وایه ئیمزاكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ وه‌ك ئۆكس، له به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێت. به‌دڵنیایییه‌وه ڕه‌خنه‌گرانی جیهان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌ندامبوون له یه‌كێتیی ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ك یه‌ك نین؛ نموونه‌یش بۆ ئه‌مه فه‌ڕه‌نسایه.
به‌ڵام به هه‌مان شێوه ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌و نه‌زمه جیهانییه‌ی دوای 20 ساڵ له له‌خۆباییبوون، شانازی و زیادبوونی ئیمپریاڵ، وای كرد هه‌ڵبژاردنی ترا‌مپ و برێگزیت ببێته هۆكاری ئه‌م ڕێككه‌وتنه. سه‌ركرده‌كانی جیهان پێیان وا بوو كه‌وا كاتێك له ساڵی 2001دا چین بانگهێشت كرا بۆ ناو سیسته‌می ئابووریی جیهانی، ئه‌وكات چین زیاتر له هه‌موو كاته‌كانی تر به لیبڕاڵی و دیموكراسییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد. چین له‌و كاته‌وه وه‌ك شتێكی دڕندانه پێچه‌وانه لێ هاته‌وه، كاتێك ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی- به بریتانیا و ئوسترالیایشه‌وه- له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فغانستاندا تووشی سه‌رگه‌ردانی بوون. له ده‌ره‌نجامیشدا، وا پێویست ده‌كات ئه‌مریكا خۆی له‌گه‌ڵ هێزی جیهانیی نوێی چیندا بگونجێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له باڵاده‌ستیی ئه‌مریكا و جیهانی كۆنی بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی (ئازاد و كراوه) بكات؛ ئه‌و باڵاده‌ستییه‌ی كه‌وا ئه‌مریكا دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌م دای مه‌زراندووه.
له ساڵی 2016، ئه‌و ساڵه‌ی ئوسترالیا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسادا بۆ كڕینی كه‌شتیی ژێراو واژوو كرد، ئه‌و گرێبه‌سته ترا‌مپ و برێگزیتی تووشی شۆك كرد و به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و بێمه‌به‌ستانه‌یش ڕه‌وشه‌كه‌ی گه‌یانده ئه‌و جیهانه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه ده‌یبینین؛ ئه‌و جیهانه‌ی كه‌وا ئێستا ڕێككه‌وتنێكی سیاسی له نێوان ئه‌مریكا، بریتانیا و ئوسترالیادا هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌یه كه‌وا ده‌سه‌ڵاتی چین ڕابگیرێت.
هه‌ر به‌گشتی پێكه‌وه: كۆتاییی جه‌نگی ئه‌فغانستان، به‌ره‌ی دژه-چینی و هێنانه‌پێشه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ئه‌نگلۆی كۆن به‌سه‌ر یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه، گشتیان جووڵه‌ی مه‌زنی ستراتیژین و وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی بریتانیایش گو‌تی، كاتێكیش تۆ جووڵه‌ی ستراتیژیی گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ی، ئه‌وا تۆ خه‌ڵك تووڕه ده‌كه‌ی. ئه‌و هاوپه‌یمانییه سه‌ربازییه‌ی بۆ ڕێگرتن له گه‌شه‌سه‌ندنی په‌كین پێك هێنراوه، هه‌ر له نیگای یه‌كه‌مه‌وه وا پێده‌چێت دووپاتكردنه‌وه‌ی نه‌زمی كۆن بێت؛ به‌ڵام له ڕاستیدا یه‌كێكه له یه‌كه‌مین بۆڵه‌بۆڵه نوێیه‌كانی و، شوێنپێی خۆی ده‌كاته‌وه.
سەرچاوە: