نووسینی: ئێلی له‌یك
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ئێحسان نه‌زاد مسته‌فا
ڕژێمی ئێران، تووڕه بووه له هه‌ر كه‌سێك كه به‌شداریی له كۆنفڕانسی هه‌فته‌ی ڕابردوو بۆ به‌ره‌وپێشبردن و بوونی په‌یوه‌ندیی باشتر له نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌دا، كردبێت. مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له چی ده‌ترسێت؟ هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە 300 سەرکردەی کۆمەڵگەی مەدەنیی عێراق لە شاری هەولێر لە باکووری عێراق کۆ بوونەوە بۆ قسەکردن لەسەر ڕاستییەکی قەدەغەکراو: پێویستە عێراق پەیوەندیی ئاساییی لەگەڵ ئیسرائیل‌دا هەبێت.
له‌نێو به‌شداربووانیشدا، ویسام ئه‌ل حه‌ردان، سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی سوننی كه به "كوڕانی عێراق" ناوی ده‌ركردووه، به‌شدار بوو و، ناوبراو له ڕۆژاوای عێراق شان به شانی سوپای ئه‌مریكا له دژی ئه‌لقاعیده‌یش، وه‌ستایه‌وه. ئه‌م هاووڵاتییه تایبه‌تانه داوایان له حكوومه‌ته‌كه‌یان كرد كه‌وا چاو له سه‌ركرده‌ی وڵاتانی تری وه‌ك سوودان و ئیماراتی عه‌ره‌بی بكه‌ن، كه له ڕێككه‌وتنی ئه‌براهام به‌شدارن و به مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی قووڵ، ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه زۆرانه‌ی ئێستا به‌رۆكی حكوومه‌تی عێراقیان گرتووه، هه‌ر له كۆڤید 19ه‌وه بگره تا كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ئه‌و میلیشیایانه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، ڕه‌نگه كه‌سانێك پێیان وا بێت به‌غدا هه‌ر گوێ به قسه‌ی چه‌ندسه‌د هاووڵاتییه‌كی عێراق نادات كه ده‌ڵێن ده‌بێ گه‌شتی ئاسمانیی ڕاسته‌وخۆ له نێوان ته‌لئه‌بیب و مووسڵدا بكرێته‌وه؛ به‌ڵام پێده‌چێت تارمایییه‌كانی سته‌می كۆنی سه‌ددام حوسێن و كاریگه‌ریی ئێران له عێراقدا، به‌به‌هێزی مابنه‌وه.
كاردانه‌وه‌كانی سه‌ركرده عێراقییه‌كان شه‌رمه‌زارانه بوون. هه‌ندێك له سه‌ركرده‌ی هه‌مان ئه‌و میلیشیایانه‌ی به‌رپرس بوون له‌و هێرشانه‌ی له باكووری عێراق كرانه سه‌ر ناوچه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی توند له به‌شداربووانی كۆنفڕانسه‌كه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشیان كرد، به‌و پێیه‌ی میوانداریی كۆنفڕانسه‌كه‌ی كردبوو. ڕاگه‌یاندنه‌كانی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه‌وا دادگه‌یه‌كی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌ل حه‌ردان و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی عێراق، كه‌وا له كۆنفڕانسه‌كه‌دا به‌شدار بوون، ده‌ركرد. نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی، له تویتێكدا ڕای گه‌یاند كه‌وا كۆنفڕانسه‌كه بۆ مه‌به‌ستی به‌رپاكردنی ئاشتی بوو له نێوان عێراق و ئیسڕائیلدا و، هه‌روه‌ها هه‌وڵێكیش بوو بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكیی تائیفی.
ته‌نانه‌ت سه‌رۆككۆماری عێراقیش، د. به‌رهه‌م ساڵح كه كورده و، له سه‌ردانه‌كانی ڕابردووی بۆ ئه‌مریكا، چه‌ندان دیداری نهێنیی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه جووله‌كه ئه‌مریكییه‌كاندا ئه‌نجام داوه، ئیدانه‌ی كۆنفڕانسه‌كه‌ی كرد. ئه‌و گوتی" كۆنفڕانسه‌كه نایاسایی بوو" و، گوتی كه‌وا ئه‌م كۆنفڕانسه ئه‌و یاسا عێراقییانه پێشێل ده‌كات، كه‌وا ڕێگری له‌و هاونیشتمانییه عێراقییانه ده‌كات كه داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلدا ده‌كه‌ن.
ئه‌ی كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا چی بوو؟ دوای هه‌موو ئه‌مانه، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا كه له هه‌مان ڕۆژی كۆنفڕانسه‌كه‌دا ساز كرابوو، ڕای گه‌یاند كه ئه‌مریكا كار ده‌كات بۆ پشتگیریكردن و فراوانكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌براهام. به‌ڵام تا ئێستایش ئه‌مریكا هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه تایبه‌تییانه‌ی عێراق نه‌داوه كه‌وا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی یاسایی بوونه‌ته‌وه، ئه‌ویش به هۆكاری ئه‌و هه‌وڵه ئاشتییانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل داویانه. ته‌نیا ئه‌مریكا یه‌ك لێدوانی داوه، ئه‌ویش له‌لایه‌ن وه‌ین ماروتۆی گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراقه‌وه بوو و له تویتێكدا گوتی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان زانیاریی پێشوه‌خته‌ی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه نه‌بووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیشمان له‌گه‌ڵ به‌شداربووانیدا نه‌بووه." به واتایه‌كی تر، ئه‌و عێراقییانه‌ی ده‌یانه‌وێ داوای ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل بكه‌ن، هه‌ر خۆیانن و كه‌سیان له‌گه‌ڵ نییه.
له پاشخانی كۆنفڕانسه‌كه‌ی هه‌ولێردا، ڕه‌نگه یه‌ك ده‌ره‌نجام به‌دی بكرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی عێراقییه‌كان ئاماده نین ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل بكه‌ن. گفتوگۆی تری ئیسڕائیل بۆ ڕێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی عه‌ره‌بیدا ئه‌نجام دراون و ڕه‌زامه‌ندیشیان له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه له‌سه‌ریان دراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هاونیشتمانیان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان له به‌را‌مبه‌ردا هه‌بێت.
سه‌رچاوه: