نووسینی: ماریلین ستێرن
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ئێحسان نه‌زاد مسته‌فا
عه‌لی ئه‌لفۆنه، ئه‌ندامی باڵا له "په‌یمانگه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی كه‌نداو"، له واشنتن، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڤیدیۆییی 13ی ئابدا په‌یوه‌ست به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، باسی له "وانه ستراتیژییه‌كان" كرد به مه‌به‌ستی چۆنێتیی ڕاگرتنی زیادبوونی هه‌ڵسوكه‌وته چه‌وته‌كانی ڕژێمی ئێران و ئه‌و ڕێگرییه‌ی كه پێویسته ئه‌مریكا بیكات دژبه‌ری.
له كاتێكدا سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكا وا خه‌ریكی شرۆڤه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ن كه چۆن ئێران ڕازی بكه‌ن به شێوازێكی تر هه‌ڵسوكه‌وت بكات له‌وه‌ی پێشتر هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد، له هه‌مان كاتیش‌دا گرنگه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه تێ بگه‌ین كه بۆچی ئێستا ئێران به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات؟ ئه‌لفۆنه پێی وایه ئایدیولۆژیای میلشیاییی ڕژێمی ئیسلامیی ئێران، فاكته‌ری سه‌ره‌كی نییه بۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ئێران، به‌ڵكوو "مه‌لا" ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌ڕادده‌به‌ده‌ر گه‌نده‌ڵن و زیاتر حه‌زیان له‌و به‌هه‌شته سه‌رزه‌مینه‌یه كه له تاران هه‌یانه، نه‌ك ئه‌و به‌هه‌شته خه‌یاڵییه‌ی له‌و دونیا هه‌یه. ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی جیهانی ده‌ره‌وه، له فێربوونی ئه‌و وانانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه‌وا له ڕابردوودا ئه‌زموونیان لێ وه‌رگرتووه و كاریان تێ كردوون. كه‌وایه ئه‌و وانانه چین؟
یه‌كه‌مین و ساده‌ترین وانه، جه‌نگی به‌وه‌كاله‌ته كه بۆ ئێران ده‌كرێت؛ ئه‌و جه‌نگه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندیی پێشخستنی ئامانجه هه‌رێمییه‌كانی ڕژێمی ئێرانه. ئێران له سووریا ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه، به‌وه‌ی ئێران بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌و سوننه یاخیبووانه‌ی دوژمنایه‌تیی ڕژێمی ئیسلامیی شیعیی ئێرانی ده‌كه‌ن، پارێزگاری له مانه‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌دی كردووه. له یه‌مه‌نیش له ڕێگه‌ی حووسییه هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه، ئێران ڕێگریی كرد له سه‌ركه‌وتنی سعوودیا و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌و وڵاته‌دا.
ئه‌لفۆنه گوتیشی، ئه‌م وانه‌یه زۆر به‌هێزتریش لێ هات، به‌تایبه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان. ئه‌و جه‌نگه درێژه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ده‌یه ئه‌فغانستان به‌وه‌كاله‌ت به هاوكاری و پاڵپشتیی داراییی پاكستان، له دژی ئه‌مریكا بۆ پاكستان كردی، ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه ته‌نانه‌ت ده‌كرێ به‌هێزترین وڵاتی جیهانیش له جه‌نگی به‌وه‌كاله‌تدا شكست بهێنێت. پاكستان له‌و ڕووه‌وه بردییه‌وه، كه توانی ڕای گشتیی ئه‌مریكا بگۆڕێت، به‌وه‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان هیچ سوودێكی نییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش، سزانه‌دانی پاكستان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌رامبه‌ر ئه‌و دوژمنایه‌تییه‌ی پاكستان به‌رامبه‌ری هه‌یبوو، ئێرانی فێری ئه‌و وانه‌یه كرد كه هه‌بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی، ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ ئێران تاكوو به‌ئازادی ڕه‌فتاری خراپ بنوێنێ و ته‌حه‌ددای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر هه‌بێت.
وانه‌ی دووه‌میش سه‌باره‌ت به گۆڕانی هه‌ڵسوكه‌وتی ئێرانه و ئه‌وه‌یه كه "هه‌ر هه‌موو كاتێك شێوازی دیپلۆماسی، گونجاو و كارا نییه"؛ بۆ نموونه ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران له ساڵی 2015 یاخود پلانی هاوبه‌ش كه ناوی "جه‌ی سی پی ئۆ ئه‌ی" بوو و له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئۆباماوه دوای چه‌ندین مانگ له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا پێك هێنرا و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه پشتگیری كرا، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ترامپه‌وه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا ده‌ستی كرد به چه‌سپاندنی سزای ئابووری وه‌ك به‌شێك له كه‌مپینی "زۆرترین پاڵه‌په‌ستۆ" بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی كاریگه‌ر؛ له‌وانه‌یش بابه‌تی مووشه‌كی دوورهاوێژ، به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و كێشه به‌رچاوه‌كانی تری ئێران. ئێستا سه‌ركرده‌كانی ئێران له‌ژێر ئه‌و گریمانه‌یه‌دا گفتوگۆ ده‌كه‌ن كه ناكرێت باوه‌ڕ به ڕێككه‌وتنه‌كان بكرێت.
سێیه‌م وانه‌ی ستراتیژی بریتییه له پێداچوونه‌وه‌ی سنووره‌كانی پشتگیریی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانه هه‌رێمییه‌كانی خۆی له ململانێكانی له‌گه‌ڵ ئێران و وه‌كیله‌كانیدا. هه‌رچه‌نده ئیداره‌ی ترامپ وای پیشان دا كه زۆر پشتگیریی سعوودیا، ئیمارات و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات بۆ ڕێگرتنی پرۆژه‌ی ئێران له چه‌سپاندنی هه‌ژموونی خۆی؛ به‌ڵام ترامپ هیچ شتێكی نه‌كرد كاتێك ئێران له ساڵی 2019، ده‌ستی كرد به كاری توندوتیژیی یه‌ك له دوای یه‌ك له ناوچه‌ی كه‌نداو؛ له‌وانه‌یش به‌دیاریكراوی، ئه‌و هێرشه مووشه‌كی و درۆنییانه‌ی ئێران بوون بۆ سه‌ر بنكه‌ی پاڵاوتنی نه‌وتی ئه‌بیقه‌یلی سعوودی له مانگی ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵدا. ئه‌لفۆنه گوتیشی: وه‌ڵامی نادیاری ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی بۆ ئێران ڕوون كرده‌وه، كه‌وا واشنتن هیچ حه‌زی له جه‌نگ نییه؛ به هه‌مان شێوه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانی، گه‌یشتنه هه‌مان باوه‌ڕ و هه‌ر له‌و كاته‌یشه‌وه ده‌ستیان كردووه به دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تاران.
وانه‌ی چواره‌م و كۆتاییش كه‌وا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئێران به ناجۆر هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ئه‌وه‌یه كه ڕژێم ده‌توانێت خۆی له ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی سه‌ختی ناوخۆییدا ڕابگرێت؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش كاریگه‌ریی ئابووریی كه‌مپینی "پاڵه‌په‌ستۆی به‌رز"ی ترامپ له‌سه‌ر دانیشتووانی ئێران، وای كرد هێزه‌كانی ئاسایشی ڕژێم به كاریگه‌رانه خۆپیشانده‌ران سه‌ركوت بكه‌ن. ئه‌لفۆنه گوتی: كاتێك خه‌ڵك برسییانه و ناتوانن به كاریگه‌رییه‌وه خۆپیشاندان بكه‌ن، ئه‌وا نایشتوانن به‌رده‌وامبوونی ڕژێم بخه‌نه به‌ر مه‌ترسییه‌وه.
به هه‌مان شێوه، كاتێك مه‌لا‌كان له كاتی په‌تای "كۆڤید"دا هه‌ڵسوكه‌وتی نادروستیان نواند، بووه هۆی لاوازبوونی خۆشه‌ویستیی خه‌ڵك بۆ ڕژێم. ئه‌زموونه‌كان ئه‌وه‌یان نیشان دا كه نه‌خۆشه‌كان، خه‌ڵكی هه‌ژار و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو تووشی په‌تا‌كه ببن، نه‌یانتوانی هیچ مه‌ترسییه‌كی كوشنده و به‌هێز له به‌رده‌م مانه‌وه‌ی ڕژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران دروست بكه‌ن و له ڕاستیشدا ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه ئێران دۆخی هه‌ژاری خه‌ڵك بۆ مه‌به‌ستی به‌هێزبوونی ئاسایش و مانه‌وه‌ی ڕژێمی خۆی، ده‌قۆزێته‌وه.
هیچ كام له‌و وانانه نه‌بوونه‌ته مایه‌ی ده‌ستكه‌وتنی ده‌ره‌نجامێكی باش له هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی بایدن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌رچه‌یه‌كی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ تاران‌دا. ئێران ئه‌وكات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دانوستان ده‌كات كه بزانێت ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی، ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆوه له سه‌ریان هه‌ڵده‌گرێت كه خستوویانه‌ته سه‌ر خۆی و داروده‌سته‌كه‌ی؛ هه‌روه‌ها ئێران ئه‌وكات گفتوگۆ ده‌كات كه بزانێت به‌رگه‌ی "زۆرترین پاڵه‌په‌ستۆ" ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكادا له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی له‌سه‌ر مێزی دانوستان به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، دوودڵ نابێت.
ئه‌لفۆنه پێشبینی ده‌كات له داهاتوودا سه‌رۆكی نوێی ئێران په‌ره به هه‌ڵسوكه‌وتی دوژمنكارانه بدات. ڕژێم هێزی سه‌ربازیی سه‌یرتریش دروست ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌ناو هێزه‌كانی گاردی شۆڕشگێڕی ئیسلامی (هێزه‌كانی قودس)دا، كه ئه‌و هێزه‌یه سه‌رپه‌رشتیی شه‌ڕه‌كانی به‌وه‌كاله‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كات و، هه‌روه‌ها میلیشیا‌كانی "به‌سیجی"یش له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرژییه ناوخۆیییه‌كاندا زۆر كاریگه‌ر و به‌توانان. له ڕووی سه‌ربازییشه‌وه، ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌ره‌پێدان و فراوانكردنی مووشه‌ك و درۆنه‌كان بۆ به‌هێزكردنی تواناكانی له دژی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل.
ئه‌لفۆنه جه‌ختی له‌وه‌یش كرده‌وه كه ده‌بێت ئیداره‌ی بایدن په‌ره به ستراتیژییه‌كی گشتگیر بدات تاكوو ڕێگری له كۆماری ئیسلامی بكات؛ ئه‌ویش ده‌بێ سه‌ره‌تا ئه‌وه بزانێت كه ئه‌مریكا چیی له ئێران ده‌وێت و ده‌توانێت له‌م ڕووه‌یشه‌وه چی بكات.
سەرچاوە:
https://www.meforum.org/62692/ali-alfoneh-on-strategic-lessons-guiding-iran-behavior