نووسەران: جان دەیڤیسێن و ئەحمەد ڕەشید
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ئێحسان نه‌زاد مسته‌فا
ده‌نگده‌رانی عێراق له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌توندی سه‌رزه‌نشتی هاوپه‌یمانانی ئێرانیان كرد، به‌ڵام ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و وه‌رگرتنه‌وه‌ی كۆنترۆڵكردنی وڵات له میلیشیا شیعه‌كان، كارێكی زۆر هه‌ستیار ده‌بێت. براوه‌ی سه‌ره‌كیی ده‌نگدانه‌كه، "موقته‌دا سه‌در"ی كه‌سایه‌تیی ئایینیی شیعییه. موقته‌دا سه‌در ئه‌و كه‌سه گه‌لپه‌روه‌ره‌یه كه خۆی وه‌ك به‌رهه‌ڵستكارێكی سه‌ره‌كیی ئێران و ئه‌مریكا داده‌نێت. سه‌در سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و به سه‌ركه‌وتنی میلله‌ت به‌سه‌ر میلیشیایه‌كانه‌وه له قه‌ڵه‌م دا و لایه‌نگرانیشی زۆر به‌وه دڵخۆش بوون.
یوسف محه‌مه‌د كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵی بێكاره و خه‌ڵكی به‌غدای قه‌ڵای سه‌دره كه به شاری سه‌در داده‌نرێت، گوتی "گرینگ‌ترین شت له هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌یه كه وڵاته بیانییه‌كانی وه‌ك ئێران نه‌یانتوانی ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بكه‌ن." هه‌روه‌ها گوتیشی "ئێمه له‌وه‌ته‌ی شه‌وی ڕابردووه‌وه، وا خه‌ریكی ئاهه‌نگگێڕانین." ئێستا كوتله‌ی سه‌در گه‌وره‌ترین كوتله‌یه له په‌رله‌مانی عێراقدا، كه په‌رله‌مان پێك دێت له 329 كورسی؛ سه‌دریش له 54 كورسییه‌وه ده‌بێت به 73 كورسی. له هه‌مان كاتدا، كوتله‌ی "فه‌تح"یش كه سه‌ر به میلیشیاكانی ئێرانه و ڕكابه‌ری چه‌ندساڵه‌ی سه‌دره، شكستی نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له په‌رله‌ماندا به‌دی كرد و له 48 كورسییه‌وه دابه‌زی بۆ 14 كورسی.
كوتله‌یه‌كی تری موسڵمانی سوننیی یه‌كگرتوو كه كوتله‌یه‌كی نائاسایییه، پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا. ئه‌م كوتله‌یه به كه‌مایه‌تییه‌كی مه‌زهه‌بی داده‌نرا و ڕه‌نگه له دووای ڕووخانی سه‌ددام حوسێنه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی بێت. سه‌ره‌تا ئه‌م كوتله‌یه له چه‌ند گرووپێكی ڕیفۆرمخوازی نه‌ناسراوه‌و‌ه ده‌ستیان پێ كرد و كه‌مپینیان دژی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجام ده‌دا و به‌ره‌نگاری ئه‌و پێشبینییانه ده‌بوونه‌وه كه ده‌یانگوت ئه‌وان له‌لایه‌ن حزبه سیاسییه‌كانی تری وڵاته‌وه له‌ناو ده‌بردرێن. ئه‌م كوتله‌یه سه‌ره‌تا به 10 كورسییه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌رمانسازێك دروست بووه. هێشتا هه‌ر نیشانه‌كانی ده‌ستوه‌ردانی تاران له‌و وڵاته‌دا وه‌ك كێشه ده‌بینرێن؛ دیارترینیشیان نووری مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراقه و به دۆستی ئێران داده‌نرێت و وه‌ك قاره‌مانی یاسا و فه‌رمانه‌كان داده‌نرێت؛ توانی به بردنه‌وه‌ی 37 كورسی، ڕیزبه‌ندی سێیه‌م به‌ده‌ست بێنێت.
موقته‌دا سه‌در
دیپلۆماتكارێكی ڕۆژاوایی گوتی كه ئیسماعیل غه‌نی، سه‌ركرده‌ی هێزی قودسی ئێران، له كاتی ئاشكراكردنی ئه‌نجامه به‌رایییه‌كان له به‌غدا بووه و به دوای ڕێگه‌یه‌كدا گه‌ڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانانی تاران له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه. دیپلۆماتكاره ڕۆژاوایییه‌كه گوتیشی: "به‌پێی زانیارییه‌كانمان، دوێنێ غه‌نی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی میلیشیا حزبییه شیعییه‌كاندا كۆ بۆته‌وه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن هه‌رچییان له‌ده‌ست بێت بیكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله دروست بكه‌ن؛ به‌ڵام ئه‌مه به هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌در زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت."
عێراق و تاران هه‌ردووكیان به‌فه‌رمی ڕه‌تیان كرده‌وه غه‌نی له به‌غدا بووبێت، به‌ڵام دوو سه‌رچاوه‌ی ئێران په‌یوه‌ندییان به ڕۆیته‌رزه‌وه كرد و ئه‌وه‌یان پشتڕاست كرده‌وه. فه‌رمانده‌یه‌كی میلشیای سه‌ر به ئێران گوتی كه‌وا، به لایه‌نی كه‌م گرووپه چه‌كداره‌كان ئاماده كراون، كه هه‌ر كاتێك پێویست كرا په‌نا ببه‌نه به‌ر توندوتیژی، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ئكید له‌وه بكه‌نه‌وه دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كاریگه‌ریی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن؛ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌وان به ساخته ناویان برد. ئه‌و فه‌رمانده‌یه گوتیشی: "ئێستا ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چوارچێوه‌ی یاسایی به‌كار ده‌هێنین. ئه‌گه‌ریش له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین، ئه‌وا ده‌ڕژێینه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هه‌مان ئه‌و شته ده‌كه‌ین كه له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا به‌رامبه‌ر ئێمه كرا، ئه‌ویش سووتاندنی باره‌گا حزبییه‌كانی سه‌دره."
مه‌یدانی جه‌نگی به‌وه‌كاله‌ت
هه‌ر له كاتی داگیركردنی عێراق به سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مریكا له ساڵی 2003وه تا ئێستا، عێراق بووه‌ته مه‌یدانی جه‌نگی كاریگه‌ری به‌وه‌كاله‌تی نێوان ئه‌مریكا و ئێران. ئه‌و جه‌نگه سه‌ددامی ڕووخاند و ڕێگه‌ی چوونه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بۆ زۆرینه‌ی ئه‌و شیعانه خۆش كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سایه‌تییه شیعییانه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كران، كه‌وا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه له‌لایه‌ن تارانه‌وه داڵده درابوون. له ساڵی 2014، كاتێك سێ یه‌كی عێراق له‌لایه‌ن گرووپی ئیسلامیی سوننیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه داگیر كرابوو، ئێران و ئه‌مریكا هه‌ردووكیان بۆ عێراق خۆیان به خه‌مخۆر ده‌زانی و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌ڕكه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یش، هاوكاریی به‌غدایان ده‌كرد. به‌ڵام كاتێك ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ساڵی 2017دا تووشی شكست بوو، یه‌كه‌مین جار ئێران هاته پێشه‌وه. میلیشای سه‌ر به ئێران پێك هێنران و كۆنترۆڵی زۆرینه‌ی پارێزگا‌كانی عێراقیان كرده‌وه.
له ساڵی 2019، ئه‌م نفووزه‌ی ئێران، بووه مایه‌ی كاردانه‌وه له‌لایه‌ن سه‌دان هه‌زار خۆپیشانده‌ری عێراقی كه زۆربه‌یان گه‌نج بوون و له دژی گه‌نده‌ڵی، بێكاری و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان. هێزه ئه‌منییه‌كان و میلیشیاكان 600 كه‌سیان كوشت؛ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكات كه له ئێرانه‌وه نزیك بوو، ناچار كرا ده‌ست له كار بكێشێته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌یش بووه ڕێگه‌خۆشكه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه.
سه‌در یه‌كێكه له كوڕه‌كانی ئه‌و خێزانه ئایینییه پایه‌داره‌ی كه باوك و مامه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی سه‌ددام كوژران و دوژمنێكی ده‌گمه‌نی "تاران" و "واشنتن"یشه و، هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تیی یه‌كه‌مین ڕاپه‌ڕینی شیعیی كرد له دژی داگیركاریی ئه‌مریكا، دواتریش به‌رهه‌ڵستیی كاریگه‌رییه‌كانی ئێران له عێراقدا كرد. له كاتێكدا هه‌میشه خۆی به‌دوور گرتووه له گێڕانی ڕۆڵی كاریگه‌ر له به‌ڕێوه‌بردنی هاوپه‌یمانی، به‌ڵام هاوڕێكانی به‌ته‌واوی كونتڕۆڵیان به‌سه‌ر كه‌رتی پیشه‌سازی و وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه له حكوومه‌ته‌كانی عێراقدا هه‌یه و له‌لایه‌ن ئه‌و فراكسیۆنه شیعانه‌وه به‌ڕێوه ده‌بردرێن كه‌وا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه.
به‌ڵام زۆربه‌ی دامه‌زراوه سیاسییه شیعییه‌كانی عێراق، یان گومانی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌سه‌ره، یانیش دژایه‌تیی سه‌در ده‌كه‌ن؛ ته‌نانه‌ت به‌و فه‌رمانده ئه‌منییانه‌یشه‌وه كه‌وا له ڕابردوودا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ده‌یه شه‌ڕی هاوڕێیانی سه‌دریان ده‌كرد. ئه‌مه‌یش ڕه‌نگه یارمه‌تیی مالیكیی دابێت وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران تاكوو بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ده‌یه سه‌رپه‌رشتیی كه‌مپینێك بكات كه توانی به‌سه‌ركه‌وتووانه شاره‌كانی باشووری عێراق و ده‌وروبه‌ری به‌غدا له‌ژێر ده‌ستی دۆسته‌كانی سه‌در ده‌ربهێنێت و بیانخاته ژێر ڕكێفی خۆی.
حه‌مدی مالیكی كه شاره‌زایه‌كی بواری میلیشیا شیعه‌كانی عێراقه له په‌یمانگه‌ی واشنتن، گوتی كه‌وا مالیكی پاره‌یه‌كی زۆری له كه‌مپین و سه‌رنجڕاكێشانی نیشتمانپه‌روه‌رانه له‌نێو هێزه چه‌كداره‌كاندا خه‌رج كردووه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز وێنا بكات. كه‌سێكی كاربه‌ده‌ست له حزبی به‌در كه یه‌كێكه له سه‌ركرده سه‌ره‌كییه‌كانی فڕاكسیۆنێكی سه‌ر به ئێران گوتی كه‌وا، یه‌كێك له هۆكاره لاوازه‌كانی ده‌رخستنی میلیشیاكانی كوتله‌ی فه‌تح ئه‌وه‌یه كه پشتیوانه‌كان ده‌نگیان به مالیكی داوه و ئه‌وان مالیكی وه‌ك به‌ربه‌ستێكی كاریگه‌رتر له به‌رده‌م سه‌در داده‌نێن. ئه‌و به‌رپرسه گوتیشی: "مالكی به‌ر له ئێستا ئه‌وه‌ی نیشان داوه كه ده‌توانێت له به‌رده‌م سه‌دردا بوه‌ستێته‌وه."
سه‌رچاوه: