ڕۆڵی خراپی میدیا

2016-07-28

ڕۆڵی خراپی میدیا

"سێس فراتزمان" نووسەرى دیارى ئەمریکى و خاوەنى بڕوانامەى دکتۆرا لە میدیا و شارەزاى پرسى کورد، لە بابەتێکیدا بۆ ڕۆژنامەى ئۆرشەلیم پۆست، بە ناونیشانى "کارگەى پاساوهێنانەوەى داعش" باس لە ڕۆڵى خراپى میدیا دەکات لە بەلاڕێدابردنى ڕاستییەکان و لابردنى سەرنجى خەڵکى لەسەر تاوانەکانى داعش و، بۆ نموونە تەقینەوەیەکی خۆکوژیى داعش لە 24 ى تەمموزى 2016 دێنێتەوە و دەڵێت: "80 کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 200 کەس بریندار بوون، بەڵام میدیاى جیهان چیرۆکیان لەسەر دروست کردووە و لە هیچ جێگەیەکدا نابینێت میدیایەک بڵێت ئەوە بە هۆى ڕق و کینەى سوننە توندڕەوەکانەوە ڕووی داوە بۆ سەر سوننەکان، بەڵکوو دەڵێن بە هۆى شەڕى تایەفیى بەینى شیعە و سوننەکانە. شوێنێکى وەکو بى بى سى دەڵێت: "ئەوە سەرەتاى شەڕى تایەفەگەرییە".

نووسەر دەڵێت ئەو ڕووداوە دوو چیرۆکى جیاوازى لەسەر کراوە و هەندێک تەنیا بە شەڕێکى تایەفى ناوى دەبەن و وەک ئەوەى هیچ توندوتیژی و ڕق و کینەیەکى لە پشتەوە نەبێت و تەنیا شەڕى تایەفى بێت و بە هیچ شێوەیەک باس لە قوربانییەکان ناکەن و تەنانەت لە گرفتێکى بەینی قوربانییەکان و بکوژەکاندا دەیبین، ئەوە وەک ئەوە وایە بڵێى کوشتنى جووەکان لەلایەن نازییەکانەوە بە هۆى گرفتى تایەفیى بەینى ئەڵمانییەکان و جووەکان بووە و نازییەکان ته‌نیا بە هۆى ناکۆکیى تایەفەگەرییەوە بووە و کوشتنى خەڵکەکەى پێ بشارییەوە و بەهیچ جۆرێک ڕاستییەکە ناڵێن و باس لەوە ناکەن، کە لێرەدا ئاشتى بوونی نییە."

شتێکى زۆر سەیر هەیە، تاوانەکە ناخرێتە سەر ئەنجامدەرى تاوانەکە و بە پێچەوانەوە، تەرکیز دەخەنە سەر قوربانییەکە و لە کێشەى تایەفیدا باسی دەکەن و دەڵێن ئەوە قوربانییەکانن بەردەوام گلەیى دەکەن و باس لە تاوانکردن بەرامبەریان دەکەن، واتە دەیانەوێت بڵێن ئەگەر گلەیى نەکەى ئەو تاوانەشت بەرامبەر ناکرێت.

ته‌نیا گرووپێک کە شیکردنەوى دروستى بۆ ئەو گرفتە کردووە کوردەکانن، کە ماوەى دوو ساڵە ئازایانە شەڕى داعش دەکەن و ئەوان دەزانن کە داعش لەسەر بنەماى ڕق دامەزراوە و ئەوەش، دەبێت لە مەیدانى جەنگدا بەرپەچ بدرێتەوە  لەسەر بنەماى  ئەوەى کە داعش گرووپێکى توندڕەون نەک لەسەر بنەماى پاساوهێنانەوە بۆ تاوانەکانیان.

کوردەکان تەنیا نەتەوەیەکن کە هەست بە ڕاستییەکە دەکەن و هۆکارە سەرەکییەکە دەبینن، کە ڕق و کینەیە.

میدیا لە ڕیپۆرتکردنى کردەوەى توندوتیژیدا، دەبێت چوار ئامانجى هەبێت. یەکەمیان پیشاندانى هاوسۆزى و میهرەبانی بێت بۆ قوربانییەکان. دووەم، دەبێت ڕاستییەکان، کە توندڕەویى ئەو گروپانەیە، پیشان بدرێت نەک ئامانجى ڕاپۆرتەکە خۆشکردنى ئاگرى شەڕى تایەفى یان بردنەوەى کاندیدێک بێت لە هەڵبژاردن. هەروەها  زۆر گرنگە پێشینە و باکگراوندى توندڕەوەکان دیاری بکرێت کە ئەوان لەبەر هەژارى نەبوونەتە توندڕەو، بەڵکوو ئەوان پێشتر ژیانیان خراپ نەبووە و زۆرینەشیان لە چینى مامناوەندن و ژیانیان خۆش بووە.

میدیا دەبێت ئەو ڕاستییە پیشان بدات کە ئەوانە کەسى توندڕەو و داگیرکەرن و پێیان وایە دەبێت دەسەڵاتى ئەوەیان هەبێت بڕیار بدەن کێ بژیت و کێ بمرێت. خاڵى کۆتایى ئەوەیە کە زۆر گرنگە میدیا ئەوە بڵێت کە توندڕەوەکان لەژێر زەبر و زەنگى دەسەڵات نەبوونەتە داعش، بەڵکو تەینا ئامانجیان بڕیاردانە لەسەر مردن و ژیانى خەڵک و دەستدرێژیکردنە سەر کچان و خۆنمایشکردنە بە چەکەوە.

 

https://sethfrantzman.com/2016/07/24/the-isis-excuse-factory

© 2017 News247 All Rights Reserved. Designed By Tripples