2016-09-30
پڕۆژه‌ی ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن بۆ ئاسایشی وزه‌ی هه‌رێمی
پێنووس: له دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوایییه‌ی نێوان "جۆ باید‌ن"، جێگری سه‌رۆككۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و "بینالی یه‌لدرم"، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا، كه له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه چوو، چه‌ند پرسێكی وه‌ك كۆده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی توركیا، چاره‌نووسی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و قه‌یرانی سووریا، له سه‌رووی پرس و بابه‌ته‌كانی جێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستانی نێوانیان بوون. به‌ڵام، له كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانیی پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، جۆ باید‌ن ئاماژه‌ی به دوو بابه‌تی دیكه كرد: یه‌كێكیان ویست و بڕیاری جددیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا، بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی دانوستانه‌كانی نێوان ڕێبه‌رانی قوبرس بۆ دامه‌زراندن و جێگیركردنی كۆنفیدراسیۆنێك به به‌شداری و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ردوو نه‌ته‌وه (تورك و یۆنانی قوبرس) و، ئه‌وه‌ی تریان هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا بۆ پاراستن و پارێزگاریكردن له ئاسایشی وزه له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌رچه‌نده شرۆڤه‌كاران كه‌متر ته‌كه‌ز و گرنگییان به‌و دوو بابه‌ته داوه، به‌ڵام جێگه‌ی سه‌ر‌نجه كه به چ شێوه‌یه‌ك ئاسایشی وزه‌ی هه‌رێمه‌كه، ده‌توانێت ببێته فاكته‌رێك بۆ پێكبه‌ستنه‌وه و په‌یوه‌ندیدار به پرسه‌كانی بارودۆخی سووریا، دۆسیه‌ی گوله‌ن و پرسی قوبرس.
"باید‌ن" كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌ڤانییه‌كه‌ی به ده‌ربڕینی ئه‌و ڕه‌سته‌یه كۆتایی پێ هێنا: "ئێمه هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا، چۆن ده‌توانن پاڵپشتی له ڕێبه‌رانی قوبرس بكه‌ن بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ڕێككه‌وتنێك له‌م ساڵه‌دا، قسه‌مان كردووه، هیوادارین ئه‌م بابه‌ته ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دوورگه‌یه بگۆڕدرێت بۆ فیدراسیۆنێكی دوونه‌ته‌وه‌یی و له‌ژێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاوبه‌شدا. ئێمه ده‌رباره‌ی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ پاراستنی ئاسایشی وزه له هه‌رێمه‌كه‌دا، گفتوگۆمان كرد."
ڕاستییه‌كه‌ی، ئه‌م ئاماژه‌پێدانه بۆ قوبرس و ئاسایشی وزه، زۆر چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو. "باید‌ن"، پێش ئه‌وه‌ی بگاته توركیا، له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێك له ڕۆژنامه‌ی"ملییه‌ت" ـی توركیادا، ئامانجه‌كانی گه‌شته‌كه‌ی شی كرده‌وه. ناوبراو ته‌كه‌زی له‌سه‌ر پشتیوانی و پاڵپشتیی ئه‌مریكا له حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی توركیا كرده‌وه، ئاماژه‌یشی به پرۆسه‌ی یاسایی له ئه‌مریكا بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی گوله‌ن، هه‌روه‌ها بارودۆخی ئێستای سووریا كرد. "باید‌ن"، له وتاره‌كه‌یدا هیچ ئاماژه‌یه‌كی به قوبرس یاخود پرسی وزه نه‌كرد، به‌ڵام به هه‌ر هۆكارێك بێ، ئه‌و بابه‌تانه وه‌ك به‌شێك له پرسه‌كانی دانوستانه‌كان دانران.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه باید‌ن، پرسی قوبرس و ئاسایشی وزه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیادا تاووتوێ ده‌كات. ناوبراو له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ له میانه‌ی دیدارێكدا له ئه‌سته‌نبۆڵ، ئه‌و دوو بابه‌ته‌ی خستبووه ناو به‌رنامه‌ی كاری خۆیه‌وه. باید‌ن له كاتی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و داوود ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاته، ئاماژه‌ی به گفتوگۆ و ئألوگۆڕكردنی بیروڕا له‌گه‌ڵ ئیسرائیلییه‌كان و ڕێبه‌رانی به‌شی یۆنانیی قوبرس له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شیكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان به‌شه‌كانی تورك و یۆنانی قوبرس، كرد- بابه‌تێك كه پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م، كۆشكی سپی به پرسی "ئاسایشی وزه" ناوی لێ برد.
له ڕاستیدا، ئه‌م دوو بابه‌ته په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕێككه‌وتنێكی له‌م چه‌شنه له‌سه‌ر پرسه‌كانی قوبرس، نه ته‌نیا گرفته‌كانی گواستنه‌وه‌ی یه‌ده‌گی غازی ئه‌م دوورگه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵكوو ده‌توانێت ناوچه‌یه‌كی ده‌ریاییی پارێزراو (خاوه‌ن ئاسایش) بۆ غازی "ئیسرائیل و میسر" ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و، بارگرژییه‌كان له‌مه‌ڕ ناكۆكییه‌كانی خاوه‌ندارێتیی ئاوه ناوچه‌یییه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، كه‌متر ده‌كاته‌وه.
باید‌ن هه‌روه‌ها له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تڵه‌نتیك له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2014دا، ڕاسته‌وخۆ پرسی قوبرسی به ئاسایشی وزه‌ی ئه‌وروپاوه گرێ دا، به هۆی ئه‌وه‌ی كه هێزی ڕووسیا بۆ به‌كارهێنانی ئامرازی وزه وه‌ك چه‌كێك له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا، سنووردار ده‌كات. باید‌ن له پێشكه‌شكردنی ئه‌و وته‌یه‌دا، ئاماژه‌ی به پرۆژه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی هاندانی ڕێبه‌رانی قوبرس به ئاراسته‌ی په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی خۆیان به هاوكاری له‌گه‌ڵ دراوسێكانی تریان، كرد. ئه‌مه‌یش ده‌توانێت قازانج به هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بگه‌یه‌نێت. باید‌ن وتی: "بۆ ناوچه‌كه، هاوڕاكردنی ئیسرائیل، توركیا، میسر، یۆنان، قوبرس، له‌وانه‌یه ڕۆژێكیش لوبنان، ده‌توانێت ببێته هۆی گه‌ره‌نتیی گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌پێدانی سه‌قامگیری و گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری. هه‌روه‌ها ئه‌مه توانایه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی پێویست بۆ ئه‌وروپا، تاوه‌كوو ئاسایشی وزه‌ی خۆیان له ڕێگه‌ی فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه به‌رزتر بكه‌نه‌وه."
چاوپێداخشاندنه‌وه‌یه‌ك به نه‌خشه، زۆر به‌سانایی ده‌توانێت پارچه بزربووه‌كانی پردی وزه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، كه باید‌ن به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به "كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستی سووریا" له ڕۆژئاوای ڕووباری "فورات" ناوی برد، پڕ بكاته‌وه. زۆر له‌مێژه ئه‌نقه‌ره پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتووه كه نابێت هێزی كوردیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له ڕۆژئاوای فوراتدا بوونیان هه‌بێت. ئه‌مه‌یش ده‌توانین له "ئۆپه‌راسیۆنی قه‌لغانی فورات" ببینین، كه تیایدا توركیا به مه‌به‌ستی ئازادكردنی "جرابلووس" له‌ژێر كۆنترۆڵی داعش، له ڕاستیدا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، پاشه‌كشه‌ی به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كرد، كرده‌وه‌یه‌ك كه پێشبینی ده‌كرێ باید‌ن له میانه‌ی دیداره‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره‌دا، ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ده‌ربڕیبێت. كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستی سووریا، لێره‌دا نه‌ك به‌س ڕۆڵێكی ستراتیژیكی له هاوكاریی هه‌رێمیی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر وزه‌دا هه‌یه، به‌ڵكوو ده‌توانێت وه‌ك كه‌نارێكی سروشتی، له ده‌سته‌به‌ركردنی گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی عێراق و ئێران بۆ ئه‌وروپا، ڕۆڵی هه‌بێت. هه‌روه‌كوو ئه‌وه‌ی كه له پرۆژه‌ی هێڵی لووله‌ی غازی ئێران-عێراق-سووریادا، پێشبینی كرابوو.
توركیا بۆ ده‌ستپێڕاگه‌ییشتن به خولیای بوون به ناوه‌ندێكی وزه، پێویسته و ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره‌كانی ناو سووریادا بۆ مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ڕۆژئاوای فورات، دانوستاندنی هه‌بێت. به‌ڵام وته‌كانی "باید‌ن" به‌ڕوونی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد و ده‌ری خست كه توركیا و ئه‌مریكا، هیچ كاتێك ئه‌وه قبوول ناكه‌ن كه ئه‌و ئه‌كته‌ره "یه‌په‌گه" بێت.
ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی ئاسایشی وزه، كه "باید‌ن" به‌رگریی لێ ده‌كات، سه‌رنجه‌كانی له‌سه‌ر گوله‌ن زۆرتر كردووه. له دێسه‌مبه‌ری ساڵی 2013دا، پۆلیسی ئه‌سته‌نبۆڵ له ئۆپه‌راسیۆنێكی دژه‌گه‌نده‌ڵیدا، 80 كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه كوڕه‌كانی چوار وه‌زیری كابینه، به‌شێك بوون له‌وان. حكوومه‌ت، لێكۆڵینه‌وه دژه‌گه‌نده‌ڵییه‌كانی، وه‌ك "هێرشێك له لایه‌ن گرووپێكی نایاسایی له‌ناو ده‌وڵه‌تدا" ناساند، كه مه‌به‌ستی بزووتنه‌وه‌ی گوله‌ن بوو. له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنه‌كانی كه‌سانێكی وه‌كوو "سوله‌یمان ئه‌سڵان"، به‌ڕێوه‌به‌ری "هالك بانك" و "ڕه‌زا زه‌ڕاب" بازرگانی ئێرانی، سه‌ودا و بازرگانیی غاز له نێوان ئێران و توركیا له ڕیگه‌ی "هاڵك بانك"ه‌وه ئاشكرابوو، كه ئه‌سته‌مه بتوانین به یاسایی‌ی بزانین. توركیا به هۆی سنوور و گوشاره‌كانی ئابڵۆقه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، فۆرمۆلێكی به ناوی "نه‌وت له به‌رامبه‌ر وزه‌دا" جێبه‌جێ كرد. به‌و مانایه‌ی كه توركیا پاره‌ی نه‌وت و غازی ئێرانیی، به لیره‌ی توركی و له ڕێگه‌ی "هاڵك بانك"ه‌وه ده‌دا و، ئێرانیش به كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌مان" لیره"، زێڕی له توركیا ده‌كڕی. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و زێڕه‌یان ده‌برده دوبه‌ی، له‌وێ له‌گه‌ڵ پاره‌ی تری بیانی‌دا ده‌یانگۆڕییه‌وه و پاشان ئه‌و پاره‌یه‌یان ده‌گواسته‌وه بۆ ئێران.
له مانگی یه‌كی ساڵی 2013دا، "هاڵك بانك"، تاكه كه‌ناڵیكی خاوه‌ن مۆڵه‌تی فه‌رمی بۆ كرینی نه‌وت و غاز له لایه‌ن توركیاوه بوو. كاتێك كه ئه‌ردۆغان له مایسی ساڵی 2013دا به‌رنامه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمی خودموختاری كوردستانی عێراقی له ڕێگه‌ی تێرمیناڵی "به‌نده‌ری جه‌یهان"ه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه برد، پێویست بوو سه‌رمایه‌ی سه‌ره‌تایی له ڕێگه‌ی پاشه‌كه‌وتی "هاڵك بانك"ه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكرێت. به‌ڵام له دوای ئۆپه‌راسیۆنی 17ی دێسه‌مبه‌ر، كه په‌رده‌ی له‌سه‌ر قاچاخ و كه‌موكورتییه‌كانی سیسته‌م هه‌ڵدایه‌وه، به‌رپرسانی كوردستان ئه‌م گرێبه‌سته‌یان (بازرگانی) هه‌ڵوه‌شانده‌وه و، به‌م پێیه‌یش حكوومه‌تی توركیا له داهاتی ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ی وزه بێبه‌ش بوو.
به سه‌رنجدان له‌و سنوور و به‌ربه‌ستانه‌ی كه ئه‌مریكا دای ناون، ئه‌سته‌مه بتوانین بازرگانیی وزه له ڕێگه‌ی "هاڵك بانك"ه‌وه به‌یاسایی (یاخود شه‌فاف) بزانین. ئه‌م ناشه‌فافیه‌ته، بووه هۆی خوڵقاندنی ده‌رفه‌ت بۆ به‌داواداچوونی به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌سی و توركیایشی تووشی ئاریشه‌ی ده‌ستڕۆیشتوویی (نفووز) كرد. له‌م ئاراسته‌یه‌دایه كه "هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان ده‌رباره‌ی ئاسایشی وزه و بازرگانیی هه‌رێمیی وزه" له نێوان ئه‌مریكا و توركیادا، ده‌توانێت هۆكاری پێویستیی ئۆپه‌راسیۆنی له‌م شێوه‌یه به‌رزتر بكاته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له میانه‌ی دیداره‌كه‌ی "باید‌ن"دا، بابه‌تی زۆر هه‌ستیار و گرنگ تاووتوێ كران، به‌ڵام به‌شێك له میدیای توركیا ئه‌م جۆره ناونیشانانه‌یان به‌كار هێنا"باید‌ن گه‌شته‌كه‌ی خۆی حه‌رام كرد، توركیا كاتی خۆی به‌هه‌ده‌ر دا"، یاخود كه‌مێك كراوه‌تر و ده‌ستئاوه‌ڵاتر، نووسییان: "سه‌ركه‌وتنێكی بچووكی دیپڵۆماسی بۆ باید‌ن". زۆربه‌ی شرۆڤه‌كاران، ده‌ربڕینه‌كانی په‌یوه‌ست به " یاساسه‌روه‌ری" و "جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان"یان، كه له لایه‌ن "باید‌ن"ه‌وه گوترا، خسته ژێر وردبینییه‌وه، له لایه‌كی تره‌وه ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا دیداره‌كه‌ی "باید‌ن"یان بۆ مه‌به‌ستی "ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن" له لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه بچووك كرده‌وه، له لایه‌كی تریشه‌وه ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌وروپایش شتێكیان زیاتر له "ئۆپه‌راسیۆنی جرابلووس" نه‌نووسی.
هه‌ڵبژاردنی ته‌نیا چه‌ند به‌شێك له ڕه‌هه‌نده‌كانی دیداره‌كه‌ی باید‌ن، ڕاگه‌یاندنه‌كانی به شرۆڤه‌یه‌كی كورتخایه‌ن سنووردار كرد. سه‌ره‌ڕای كێماسیی ڕاگه‌یاندنه‌كان، ئه‌وه ڕوون و ئاشكرایه كه بڕیاردروستكه‌رانی تورك و ئه‌مریكایی، له‌م دیداره‌یاندا چاویان بڕیوه‌ته كۆمه‌ڵێك مه‌به‌ست و ئامانجی درێژخایه‌نتر، هه‌روه‌ها ڕوانگه‌ی ستراتیژیكی قووڵتر، بۆ نموونه، بڕیاردان له‌سه‌ر گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی هاوكاری له بواری وزه‌دا، له‌و بابه‌تانه‌ن. ئه‌م بابه‌تانه‌یش نه‌ك ته‌نیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی توندوتیژییه‌كانی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ناوچه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست گرنگییان هه‌یه، به‌ڵكوو بۆ پاراستنی ئاسایشی جێگیر و به‌رده‌وام، كه بتوانرێ له ڕیگه‌یه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و نوێ پێك بهێندرێت و، ئاڵوگۆڕ به پێگه و ڕۆڵه سیاسییه‌كان بكات، پێویستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گرن.
له لایه‌ن:
Dr. Olgu Okumuş focuses her academic research on energy markets at Sciences Po, Paris and is project manager energy at UfM.
سه‌رچاوه: