2016-10-02
شه‌رم و کۆچبه‌ران
بووراک بێک دڵ / حوڕییه‌ت ده‌یلی نیوز
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه : هێلین ساڵح
"ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان"ی سه‌رۆکی تورکیا، ڕاست ده‌کات كه شه‌رمێک له بابه‌تی کۆچبه‌راندا هه‌یه، به‌ڵام له‌وه‌دا هه‌ڵه‌یه که شه‌رمه‌که له‌سه‌ر کێیه. ئه‌ردۆغان له لووتکه‌ی جی ٢٠، وتاره‌که‌ی خۆی دووباره کرده‌وه که ڕۆژاوا پێویسته شه‌رم له مه‌سه‌له‌ی کۆچبه‌ران بکات و، ڕۆژاوای به ڕه‌گه‌زپه‌رست ناو برد. له سه‌ره‌تای ته‌نگژه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه، ئه‌ردۆغان دووپاتی ده‌کاته‌وه که ئه‌رکه‌کانی ئایینی کریستیان، ڕۆژاوا ناچار ده‌کات که به‌شێکی زۆر له په‌نابه‌رانی سووریا وه‌ربگرێت. چونکه کۆچبه‌ران ده‌یانه‌وێ بچنه ئه‌وروپای "کریستیان". بۆچی؟ هه‌موومان ده‌زانین بۆ، به‌ڵام بۆچی وڵاته دراوسێ مسوڵمانه‌کانیان به ئه‌رکی ئایینیی خۆیانی نازانن که ژماره‌یه‌کی زۆری کۆچبه‌ران له‌سه‌ر خاکی مسوڵمانانی خۆیان وه‌ربگرن؟
شای ئۆردن، شای کۆچکردوو، له یادگارییه‌کانی خۆیدا نووسیویه‌تی "کێشه‌ی فه‌له‌ستینییه‌کان ئه‌وه‌یه که زۆرترین سه‌رکرده‌کانیان به به‌ڵێنی درۆ ئیفلیجیان کردوون، گوایه که به‌ته‌نیا نین و هه‌ر به‌په‌له ٨٠ ملیۆن عه‌ره‌ب و ٤٠٠ ملیۆن مسوڵمان به هانایانه‌وه ده‌چن." چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك دواتر، کۆچبه‌رانی سووریا بۆ دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م تراژیدییه نه‌وه‌ستان، به‌ڵکوو ویستییان خاکی تورکیا بۆ گه‌ییشتن به جیهان و وڵاتانێکی زیاتر مه‌ده‌نی به‌کار بهێنن. به‌ر له هه‌موو شتێک ئه‌مه هێرشکردنه بۆ سه‌ر مسوڵمانان خۆیانه و ده‌رخستنی عهیبهیانه: بۆچی مسوڵمانان مه‌ترسی ده‌خه‌نه سه‌ر گیانی خۆیان، تا بگه‌نه وڵاتانێک به‌شی زۆرینه‌یان کریستیانن و له‌وانه وه‌ک شه‌یتان ته‌ماشایان کردبن؟ بۆچی ئه‌و برا سووریانه نایانه‌وێ له‌گه‌ڵ ئێمه بژین؟ بۆچی ده‌یانه‌وێ گیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و بچنه وڵاتانی زۆرینه کریستیان؟ به‌ڵام ، وڵاتانی زۆر دووری وه‌ک به‌رازیل و شیلی و ڤه‌نزوێلا ئه‌گه‌ر چی په‌یوه‌ندی به‌وانیشه‌وه نییه به‌ڵام ڕایان گه‌یاند که خۆبه‌خشانه هه‌زاران په‌نابه‌ری سووری وه‌رده‌گرن.
ئایا هیچ کۆچبه‌رێک چووه وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی که‌نداو؟ سعوودیا که سه‌رگه‌وره‌ی مسوڵمانه سوننه‌کانه و جێی شوێنه پیرۆزه‌کانی مسوڵمانانه، که مه‌ککه و مه‌دینه‌یه، چه‌ند کۆچبه‌ری وه‌رگرت؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داوایشیان لێ کردن که بچن بۆ وڵاته‌کانیان، ئایا ئه‌و هه‌ژارانه خاکی ڕۆژاوا هه‌ڵده‌بژێرن یان مه‌رجه‌عه‌کانی مسوڵمانان، تا بچن لێی بژین؟ ئێمه هه‌موو وه‌ڵامه‌که ده‌زانین، کۆچبه‌ران تاقه‌تی تورکیایان نییه که له‌چاو مه‌رجه‌عه‌کانی مسوڵمانان، به‌هه‌شته. ئینجا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕاستییه‌دا، ئه‌ردۆغان هاتووه گله‌یی له ڕۆژاوا ده‌کات که ته‌نیا زیاتر له ٢٥٠ هه‌زار کۆچبه‌ری وه‌رگرتووه، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی که‌نداو. بۆچی وڵاتانی وه‌ک سعوودیا و قه‌ته‌ر و ئیمارات و عوممان و به‌حرێن، ده‌چن ئه‌و هه‌موو کرێکاره ئاسیایییه ده‌به‌نه وڵاته‌کانیان تا كرێكاری بکه‌ن، به‌ڵام چه‌ند کۆچبه‌رێک وه‌رناگرن. ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وشته و چهندڕووییی قه‌یرانه قووڵه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
مسوڵمانان له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا، وا ته‌ماشای کریستیانه‌کان ده‌که‌ن که شه‌یتانن، به‌ڵام زۆر باش ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن که خاکی ڕۆژاوا باشترین شوێنه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی ئابووری و سیاسییه‌وه به‌باشی لێی بژین، له کاتێکدا وڵاتانی عه‌ره‌بی که خۆیان هه‌میشه وابوون، کاتێک که مسوڵمانان پێویستییان پێیانه، پشتی خۆیان ده‌كه‌نه ئێش و ئازاریان. ئینجا، ئیسلامییه‌کانیش گله‌یی و سه‌رکۆنه‌ی ڕۆژاوا ده‌که‌ن، ئه‌وه پیشه‌یانه هه‌میشه که ڕه‌فتار و قسه‌یان وه‌ک یه‌ک نه‌بێ و پێچهوانە بێ. پرسیاره ڕه‌واکه ئه‌وه‌یه، ئایا بۆچی ئه‌وانه‌ی، واته ئه‌و مسوڵمانانه‌ی که "دژه ڕۆژاوان" و به شه‌یتانیان ده‌زانن، ده‌یانه‌وێ بچن له خاکی ڕۆژاوا بژین؟ بۆچی برا مسوڵمانه‌کانیان، ته‌نیا په‌نجه‌یه‌کی هاوکاریشیان بۆ درێژ ناکه‌ن، ئه‌وه ده‌سته‌كه هه‌ر لێی گه‌ڕێ؟ ئایا بۆچی ده‌بێ نامسوڵمانان باج و نرخی شه‌ڕی ناوخۆییی مسوڵمانه‌کان و ئه‌و شه‌پۆڵه کۆچبه‌رییه‌ی که به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه هاتووه‌ته کایه‌وه، بده‌ن؟
سەرچاوە: