2016-10-11
ئه‌ردۆغان ده‌بێت له ته‌ڵه‌ی ئێران دوور بكه‌وێته‌وه
پێنووس: "جیهان له پێنج گه‌وره‌تره"، ڕ‌سته‌یه‌ك كه ئاماژه به ئه‌ندامانی هه‌میشه‌ییی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات. ڕ‌سته و دروشمێك كه سه‌رۆككۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، زۆر حه‌زی لێیه‌تی، به‌ڵام كاتێك ئه‌ردۆغان ئه‌و ڕ‌سته‌یه‌ی له سێپته‌مبه‌ری ڕابردوودا له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا دووباره ده‌ری بڕی، توانجه‌كه‌ی وه‌ك ئاهه‌نگێكی ناخۆش و ناهه‌ماهه‌نگ ده‌ركه‌وت.
توركیا له سه‌رده‌مێكی قه‌یراناویدایه. له ڕۆژی هه‌وڵی كۆده‌تاكه له هاوینی ڕابردووه‌وه، سه‌رۆككۆمار ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی زۆر زیاتر چه‌سپاندووه و له هیچ به‌شێك له وته بێبنه‌ماكانیدا، ڕۆژاوای بێبه‌ش نه‌كردووه. له‌گه‌ڵ دژایه‌تیی بێگانه‌كان و نه‌ته‌وه‌په‌ر‌ستیی باو له ئانكارا، ئه‌ردۆغان له پێگه‌یه‌كی زۆر باشتردایه بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له سیسته‌می جیهانیی لیبراڵ به ڕێبه‌رایه‌تیی ڕۆژاوا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی هه‌ر هه‌نگاوێك، وا باشتره كه سه‌رۆككۆمار " ئه‌ردۆغان" چاوێك بخاته سه‌ر دراوسێیه‌كی، واته ئێران و، سه‌رنج بداته چیڕۆكه مه‌ترسیداره‌كه‌یان.
له به‌شێكی به‌رچاوی سه‌ده‌ی بیسته‌م، توركیا و ئێران ڕێگه و ڕه‌وتێكی هاوشێوه‌یان له هه‌نگاونان به‌ره‌و مۆدێرنیته و دروستكردنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تمه‌دارانی ڕۆژاوایی تاقی كردۆته‌وه. له پاش ساڵی 1979، به‌پێی بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كان ڕێگه‌یان له یه‌كتری جیا بووه‌وه: له باوەشگرتنی ڕۆژاوا یاخود له به‌رامبه‌ری ڕاوه‌ستان. توركیا، پێشكه‌وتن و چوونه‌ناو سیسته‌مێكی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ڵبژارد. به‌ڵام له پاش شۆڕشی ئیسلامی، ئێران له به‌ره‌ی دژه ڕۆژاوا ڕاوه‌ستاوه. ئاكامه‌كه‌یشی بۆ دوو هێزی ناعه‌ره‌بیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نه‌یده‌توانی له‌مه جیاوازتر بێت: یه‌كێكیان له چه‌تری پاراستن و ئاسایشی ناتۆ كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و، ئه‌وه‌ی تریان ده‌كه‌وێته ژێر گوشاری ئابڵووقه‌كانه‌وه.
دوای كۆده‌تاكه‌ی 15ی جولای، له تواناكانی توركیادا گرفت دروست بووه. ئه‌ردۆغان له هاوتا ڕۆژاوایییه‌كانی دڵگران بووه، به هه‌وڵدان بۆ كۆده‌تا تۆمه‌تباریان ده‌كات و، په‌نای بۆ پیاوه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی مۆسكۆ و تاران بردووه. بۆ دڵنیابوون، پێویسته ئه‌وه بڵێین كه ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌و كاره‌ی، هۆكاری كرده‌ییی هه‌یه كه سووریا له پله‌ی یه‌كه‌میاندایه. به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، ده‌توانێت گۆڕانكارییه‌كی ستراتیژیكی به‌رفراوان به‌دوای خۆیدا بێنێت. له ناوخۆی توركیادا، زیانه ده‌روونییه‌كانی ئه‌م ڕووداوه، حه‌زی ئه‌ردۆغانی بۆ "سوڵتانیزم" به‌هێزتر كردووه. به‌ڵام ئه‌م حه‌ز و ویسته، ده‌توانێت دوایین بازنه‌كانی په‌یوه‌ندیش له‌گه‌ڵ ڕۆژاوادا له‌ناو به‌رێت. وه‌كوو پسپۆرێكی كاروباری توركیا، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هۆشداریی ئه‌وه بده‌م كه توركیا له چركه‌ساتی هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسسازدا ده‌ژیت. ڕێك وه‌ك هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1979 له ئێران. دروشمی سیمبۆلیكی شۆڕشی ساڵی 1979 ئه‌وه بوو: "نه ڕۆژهه‌ڵاتی، نه ڕۆژاوایی، ته‌نیا كۆماری ئیسلامی"، له‌و كاته‌وه كۆماری ئیسلامی، بۆ ڕێزگرتن و پاراستنی ئه‌و ئایدیۆلۆژییه، ته‌نانه‌ت به‌وه ناچار و ڕازی بوو كه هاوپه‌یمانه‌كانی له بازنه‌یه‌كی ته‌سك و بچو‌وكدا له ده‌ره‌وه‌ی ئێران سنووردار بێت. لێره‌وه ئه‌زموونی ئێران بۆ توركیا، دوو وانه‌ی بنه‌ڕه‌تی به دوای خۆیدا دێنێت:
وانه‌ی یه‌كه‌م كه زۆر ئاشكرا دێته به‌رچاو، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه به دوای دژایه‌تیی سیسته‌می لیبراڵیی جیهانییه‌وه‌ن، ده‌بێت نرخ و تێچووه‌كه‌یشی بده‌ن. ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سه‌ر‌چاوه‌ی یه‌ده‌گی زۆر گه‌وره‌ی له نه‌وت و غازدا له‌بن ده‌ستدا هه‌یه، به‌ڵام بۆ پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی ئایدیۆلۆژییه شۆڕشگێڕانه‌كه‌ی، بازاڕی زۆر گه‌وره‌ی له‌كیس خۆی داوه. ئێرانییه‌كان له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئابڵووقه‌كانی ڕۆژئاوایان، به سه‌رچاوه و هۆكاری كێشه و گرفته ئابوورییه‌كانی خۆیان ده‌زانی، به‌ڵام پاش هه‌ڵگرتنی ئه‌و سزا ئابووری و ئابڵووقانه له‌پاش ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، هێشتاكه بازاڕی ئێران بۆ ئاڵوگۆره بازرگانی و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان وه‌ك گۆره‌پانێكی به‌مین(ئه‌ڵغام) چێنراو ماوه‌ته‌وه. له كۆتاییدا، ده‌بێت بڵێین كه هه‌میشه هۆكاری كێشه و گرفته‌كان له ناوخۆی ماڵدایه.
به‌ڵام توركیا سه‌ره‌ڕای كۆده‌تا سه‌ربازییه‌كان، قه‌یرانه دارایییه‌كان، ئابڕووچوون و گه‌نده‌ڵییه‌كان، هه‌میشه ئه‌و توانایییه‌ی هه‌بووه كه سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنانه بیانییه‌كان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ لای خۆی ڕابكێشێت. به‌پێچه‌وانه‌ی ئێران، توركیای لایه‌نگری ڕۆژئاوا، له به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی بازاڕه نوێیه‌كاندا هه‌میشه ده‌گه‌ییشته لووتكه‌ی ئاماری خشته جۆراوجۆره‌كان. سه‌ره‌ڕای لاوازیی توركیا له سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی وه‌ك نه‌وت و غاز، به‌رهه‌می ناوخۆییی توركیا له ساڵی 2015دا دووبه‌رامبه‌ری وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ك ئێران بووه.
دووه‌مین وانه ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌ته یاخییه‌كان، كه په‌یڕه‌وی له ڕێكخستن و سیسته‌می جیهانی ناكه‌ن، له ده‌سته‌كه‌وته‌كانی ئاسایشی به‌كۆمه‌ڵیش بێبه‌ش ده‌بن. پێش شۆڕشی 1979، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێگه‌ی به ئێران دابوو كه ناونیشانی "پارێزه‌ر یاخود پۆلیسی كه‌نداو" هه‌ڵگرێت و، وه‌كوو ستوون و كۆڵه‌كه‌یه‌ك له ستراتیژیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له جه‌نگی سارددا هه‌ڵسوكه‌وت بكات. ئێران گه‌وره‌ترین كڕیاری چه‌كوچۆڵ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو. به‌ڵام ئێرانی ژێرده‌ستی ئایه‌توڵڵاكان، پاش 1984، ڕووبه‌ڕووی ئابڵووقه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بوویه‌وه و، به‌رده‌وام وه‌ك ده‌وڵه‌تێك كه پاڵپشتی له تیرۆر ده‌كات، ناونیشانی پێ دراوه و ناسێندراوه.
به‌ڵام گه‌وره‌ترین وانه بۆ ئانكارا، گۆشه‌گیری و په‌راوێزكه‌وتنی ئێران له میانه‌ی جه‌نگی 1980 تاوه‌كوو 1988 له‌گه‌ڵ عێراق بوو. به درێژاییی دوو ساڵی یه‌كه‌می جه‌نگ، ئێران هه‌وڵی ده‌دا كه هێڵێكی به‌رگری له هه‌مبه‌ر هێرشه‌كانی عێراق دروست بكات، له كاتێكدا كه له‌و جه‌نگه‌دا ئێران به‌ته‌واوی ته‌نیا بوو. هه‌روه‌ها به‌بارمته‌گرتنی دیپلۆماته ئه‌مریكییه‌كان بۆ ماوه‌ی 444 ڕۆژ له لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه، ئه‌مریكا هۆكارێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو كه له پاڵ ئێران بمێنیته‌وه. له لایه‌كی تره‌وه، ڕژێمی ئێران به دامه‌زراندنی گرووپی تیرۆریستیی حیزبوڵڵای لوبنان له ساڵی 1982دا، بێڕێزی و گاڵته‌ی به ڕیسا و یاسا و پێوه‌ڕه نێو‌ده‌وڵه‌تییه‌كان كرد. ته‌نیا پاش یه‌ك ساڵ، گه‌وره‌ترین هێرشی تیرۆریستییان بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له به‌یروت ئه‌نجام دا و له ئاكامدا 241 ئه‌مریكییان كوشت. ئه‌مریكا ڕۆژ به رۆژ زیاتر یارمه‌تیی سه‌ددام حوسێنی ده‌دا و ئه‌وه له كاتێكدا بوو كه ئه‌وه‌ی باش ده‌زانی كه سه‌ددام له‌و جه‌نگه‌دا چه‌كی كیمیایی به‌كار دێنێت. ئه‌م برینه، كاتێك بۆ ئێران قووڵتر بوویه‌وه، كه بینیی له ساڵی 1991دا هاوپه‌یمانێتییه‌كی سه‌ربازیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رگری له كوێت له هه‌مبه‌ر عێراق پێك هات.
وه‌كوو هاوپه‌یمانێكی ناتۆ، توركیا له‌و ته‌نیایی و گۆشه‌گیرییه‌ی ئێران تێ ناگات و دركی پێ ناكات. به‌ڵام له ئێستادا به چاوپێخشاندنێكی خێرا به شانۆی سووریا، هه‌ندی بابه‌ت ئاشكرا ده‌بن. له دوو ساڵی ڕابردوودا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاڵپشتیی له شۆڕشگێڕانی كوردی سووریا، سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان، ده‌كات. ڕێكخراوێكی تیرۆریستی (هه‌رچه‌نده به بڕوای ئێمه‌ی كورد هیچ پارت و كوردێكی شۆڕشگێڕ، تیرۆریست نییه، به‌ڵكوو ڕزگاریخواز و ئازادیخوازه- پێنووس)، كه ڕێبه‌رایه‌تیی شۆڕش له ناوخۆی توركیادا ده‌كات.
ئانكارا له‌م ڕه‌فتاره تووڕه‌یه و، به هۆی پاڵپشتی له تیرۆریزم و لاوازكردنی سه‌روه‌ریی توركیا، سه‌ركۆنه و سه‌رزه‌نشتی ئه‌مریكا ده‌كات. یارمه‌تی و پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كورده‌كان، به‌شێكی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌مریكا و ڕۆژئاوا متمانه‌ی ته‌واویان به توركیای ژێرده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان نییه. ڕه‌فتار و ویسته ده‌سه‌ڵاتخواز و پاوانخوازییه‌كانی توركیا، هاوڕێی زۆری بۆ توركیا له ڕۆژئاوادا نه‌هێشتۆته‌وه.
هه‌ست به هه‌بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر دامه‌زراوه دیموكراتیكه‌كانی توركیا و فراوانخوازییه‌كانی ئه‌و وڵاته له ده‌ره‌وه‌دا، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی گرنگی ئه‌ندامی ناتۆ، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی، پێداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئیسلامگه‌رایه‌دا بكه‌ن. مه‌ترسییه‌كانی توركیا، زیاتر له پێشوو بۆ ده‌وڵه‌ته ڕۆژئاوایییه‌كان، وه‌كوو ڕه‌فتاره‌كانی ئێران به‌راورد ده‌كرێت.
ئانكارا، هێشتا كاتی له‌به‌رده‌ستدا ماوه كه ڕه‌فتاره‌كانی بگۆڕێت، به‌ڵام زۆر چاوه‌ڕواننه‌كراوه كه ئه‌ردۆغان به گۆڕانكارییه‌كی خێرا، بیر و ڕای پێشووتری خۆی بگۆڕێت. له كاتێكدا كه نازناوی لایه‌نگره مسوڵمانه‌كانی دیموكراسیی ڕۆژاوایی، ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام توركیا خه‌ریكه ڕه‌وایه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. پێش ئه‌وه‌ی كه ئیتر ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك نه‌مێنێت، ئه‌ردۆغان ده‌بێت چاوێكی توند و قووڵ بخشێنێته ئه‌و نرخ و تێچووانه‌ی، ئه‌و یاخیبوونه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران داویانه و، هه‌ڵیان سه‌نگێنێت.
سه‌رچاوه: