2016-10-12
ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران و شانشینه‌کانی که‌نداو
ئاماده‌کردنی له ئینگلیزییه‌وه: هێلین ساڵح
مه‌ترسییه‌کانی چه‌کی نیوکلیاری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ و ڕۆژنامه‌یه‌کی ئیماراتی داوا ده‌کات، که کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌له بکات له ڕاگه‌یاندنی پاکبوونه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چه‌کی ناوه‌کی و، هه‌روه‌ها داوا ده‌کات که ئێران پرۆگرامی نیوکلیاریی خۆی سنوردار بکات. ڕۆژنامه ئیماراتییه‌که داوای له کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کردووه که بۆ پاککردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چه‌کی ناوه‌کی و چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ هه‌نگاو بهاوێ.
باڵیۆزی هه‌میشه‌ییی ئیمارات له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له داخوازییه‌که‌یدا بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وتوویه‌تی گومان له‌وه‌دا نییه که هه‌نگاوێکی وا، چه‌ند خزمه‌تی ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌که‌دا ده‌کات. باڵیۆزه‌که ئه‌م قسانه‌ی له به‌رده‌م لیژنه‌ی داماڵین له چه‌ک و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییشدا کردووه، که له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه له نیویۆرک.
ڕۆژنامه‌ی "گه‌ڵف ده‌یلی" که ڕای فه‌رمی بڵاو ده‌کاته‌وه، ئاماژه‌ی به پابه‌ندیی ئیمارات به پاراستنی ئاشتی و ئامانجی ئاشتی، هه‌روه‌ها پابه‌ندی به پێشکه‌وتن و لێبوورده‌ییه‌وه کردووه. هه‌روه‌ها پابه‌ندیی وڵاته‌که به ده‌ستپێشخه‌ریی مرۆیییه‌وه دووپات ده‌کاته‌وه و، به جۆرێک به ڕای ڕۆژنامه‌که پایته‌ختی مرۆیییه، چونکه بۆ هاوکاریکردنی پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدان به تێکڕای ڕێژه‌ی داهاتی تاک له وڵاته‌که، له کۆمه‌کبه‌خشه سه‌ره‌کییه‌کانه. هەروەها ئاماژه به‌وه ده‌کات که چالاکیی نیوکلیاریی ئێران و تاقیکردنه‌وه‌کانی له‌سه‌ر مووشه‌کی بالیستی، مایه‌ی نیگه‌رانی و گرنگیپێدانه. ئاماژه به‌وه ده‌کات که ده‌بێ پابه‌ندیی ئێران به ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەک به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ. ئێران پێویسته پابه‌ندیی ته‌واوی خۆی به به‌نده‌کانی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌وه ده‌ربخات و، نابێ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌که‌ی له سنوور لا بدات. ده‌بێ به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به ئه‌رکه‌کانییه‌وه پابه‌ند بێ.
پێشووتر له‌باره‌ی ڕێککه‌وتننامه‌ی ناوه‌کیی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک، که‌ڤن کۆننولی نووسیویه‌تی که ڕێککه‌وتننامه‌که، زیاتر پێشبینیی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێ ببێته یارییه‌کی بێ‌کۆتایی، چونکه گومان له پابه‌ندیی ئێران ده‌کرێ به‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌وه و، بوون و پاڵپشتیی ئێران بۆ حزبوڵڵای لوبنانی، دیدی ئێران بۆ یاریکردنی له ناوچه‌که‌دا ده‌رده‌خات، به جۆرێک حزبوڵڵا، که به‌رهه‌می پاره و پاڵپشتیی ئێرانه، وه‌ک ده‌وڵه‌تێکه له‌ناو ده‌وڵه‌تدا، سوپای به‌هێزی هه‌یه و هه‌رچی ده‌یه‌وێ ده‌یكات. ئەمەیش دیدی ئێران بۆ داهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌رده‌خات. کۆننولی ده‌ڵێ، ئێران ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌یه که هه‌مان ئه‌و جۆره هێزه ناده‌وڵه‌تییه له وڵاتانی فره‌پێکهاته‌ی وه‌ک عێراق و سووریایشدا دابمه‌زرێنێ، ئه‌گه‌ر سه‌ر بگرێ.
بڕوای وایه که پشتیوانیی ئێران بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د، بۆ ئه‌سه‌د خۆی نییه به‌ڵکوو بۆ مانه‌وه‌ی ڕێگه‌ی وشکانییه وه‌ک پرد، بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوکاریی بۆ حزبوڵلا؛ ئه‌مه‌یش مه‌ودای گرنگیی حزبوڵڵا بۆ ئێران، ده‌رده‌خات.
پێشبینیی ئه‌وه ده‌کرێ که وڵاتانی ناوچه‌که، له به‌رامبه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران‌دا، که ئه‌و دیدگه ستراتیژییه بۆ په‌لهاوێشتن جێبه‌جێ ده‌کات، هه‌وڵ و کۆششێکی زۆریان بوێ. پێشبینی ده‌کرێ، له‌و نێوه‌نده‌دا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کان له نێوان ئێران و شانشینه‌کانی که‌نداودا په‌ره بستێنێ. ئه‌و گۆڕانکارییانه‌یش كه له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه دروست ده‌بن، وا زوو کۆتایی‌یان نایه‌ت.
سەرچاوەکان: