2016-10-24
هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی له یه‌مه‌ن، بۆ ڕێگه‌گرتن له دروستبوونی عێراقێكی تر
پێنووس: ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكی له‌م دوایییه‌دا، گه‌ڵاڵه‌ی ڕێگه‌گرتن له فرۆشتنی چه‌ك به سعوودیایان ڕه‌ت كرده‌وه، تاوه‌كوو گرێبه‌ستێك به گوژمه‌ی 15/1 ملیار دۆلار ببه‌سترێت. گرێبه‌ستێك كه چاوه‌ڕاون ده‌كرێت زیاتر له یازده هه‌زار هه‌لی كار بۆ ئه‌مریكا به‌رهه‌م بهێنێت. له كاتێكدا پاساو بۆ ڕێكخستنی ئه‌م گرێبه‌سته ده‌هێندرێته‌وه كه به‌پێی تێكهه‌ڵچوون و پێكدادانه‌كان، دۆخی كاره‌ساتی مرۆیی له یه‌مه‌ن، ئاستی زیانگه‌یاندنی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی له ئه‌مریكادا به‌رز كردۆته‌وه.
لێره‌دا به‌ڵگه بۆ سێ خاڵ، یاخود پرس و بابه‌ت ده‌خه‌ینه ڕوو:
یه‌كه‌م، سعوودیا وه‌ك پێویست متمانه‌ی ئه‌وه‌ی پێ ناكرێت كه به پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نییه‌وه پابه‌ند بێت و، هه‌روه‌ها كه‌ره‌سته و پێداویستییه‌كانی گرنگ و پێویست به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆیییهكان بۆ خه‌ڵكی یه‌مه‌ن ده‌سته‌به‌ر بكات. دووه‌م، له‌م گه‌ڵاله‌یه‌دا، به‌ستێنی ستراتیژیكی سه‌پاندنی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی عه‌ره‌بی له‌ژێر ڕێبه‌رایه‌تی و فه‌رمانی سعوودیا بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر یه‌مه‌ن، ڕه‌چاو نه‌كراوه. سێیه‌م، بوونی یهمهنێك به حكوومه‌تێكی ناوه‌ندیی به‌هێز و جێگیر و، هه‌روه‌ها بوونی دامه‌زراوه و بونیادێكی پته‌وی حكوومی، بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گرنگییه‌كی بنه‌ڕه‌تیی هه‌یه.
ده‌رباره‌ی بابه‌تی یه‌كه‌م، هه‌رچه‌نده زۆر گرنگه كه داوا له سعوودیا بكرێت كه ڕێز له ستاندارده مرۆڤدۆستانه‌كان بگرێت، به‌ڵام له ڕاستیدا سعوودیا به شێوه‌یه‌كی جددی و ڕاسته‌قینه، له یه‌مه‌ن، له هه‌وڵی كه‌متركردنه‌وه‌ی زیانه مرۆیییه‌كانه.
سوپای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه له ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی له ڕیاز، له جه‌نگی یه‌مه‌ندا له ڕیزی پێشه‌وه‌یه، ده‌توانێت ئه‌م ڕاستییه بسه‌لمێنێت. هه‌ر به‌م هۆیه‌یشه، كه زۆربه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له دژی حوسییه‌كان ئه‌نجام نه‌دراوه.
بێجگه له‌وه‌یش، كۆمیساریای باڵای ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، پشتگیریی ئه‌و بابه‌ته ده‌كات كه سعوودیا 41 هه‌زار په‌نابه‌ری یه‌مه‌نیی قبووڵ كردووه و، ئه‌م ژماره‌یه ده‌ستپێڕاگه‌ییشتنی ته‌واویان به پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان، په‌روه‌رده و فێركردن، هه‌روه‌ها بازاڕی كاری سعوودیا هه‌یه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و 500000 هه‌زار په‌نابه‌ره سوورییانه‌ی كه له سعوودیادان، یه‌مه‌نییه‌كان به "په‌نابه‌ر" ناو نابردرێن، به‌ڵكوو پێیان ده‌گوترێت " سه‌ردانكه‌ر".
ئه‌م ناولێنانه به شێوه‌یه‌كی گشتی، له هه‌ستیارییه‌كی مێژوویییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه به‌گشتی له جیهانی عه‌ره‌ب و، به‌تایبه‌ت له سعوودیا له‌سه‌ر ئه‌و وشه‌یه هه‌یه. هه‌ستیارییه‌ك كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژێكی ناسراو به " ڕۆژی نه‌گبه‌ت" له ساڵی 1948 له فه‌له‌ستین.
به گوته‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونی به توانای درێژكردنه‌وه‌ی شه‌ش مانگی به‌خشیوه‌ته ، به 465 هه‌زار و 400 یه‌مه‌نی. ئه‌وانه‌یش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه هێشتا دۆخی كۆچبه‌رییان بۆ سعوودیا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌یش ده‌توانن به‌ته‌واوی له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندروستی، فێركردن و بازاڕی كار، سوودمه‌ند بن.
سعوودیا له‌م دوایییه‌دا ڕای گه‌یاندووه كه ئێستاكه 285 هه‌زار قوتابیی یه‌مه‌نی له سعوودیا له قوتابخانه حكوومییه‌كان به‌خۆڕایی ناونووسیان كردووه، هه‌روه‌كوو 141 هه‌زار قوتابیی سووری، ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان به‌ده‌ست هێناوه. له كۆی ئه‌و 730 ملیۆن دۆلاره‌ی كه وه‌ك یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه له ساڵی 2015دا پێشكه‌ش به یه‌مه‌ن كراوه، سعوودیا به گوژمه‌ی 1/253 ملیۆن دۆلار، واته 6/34% له‌م یارمه‌تییانه‌ی فه‌راهه‌م كردووه.
ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه پێشوازییان له په‌نابه‌ره یه‌مه‌نییه‌كان كردووه، له یارمه‌تییه‌كانی سعوودیا كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. بۆ نموونه ده‌وڵه‌تی جیبۆتی، زیاتر له 13 ملیۆن دۆلاری به مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی 300 خانووی دروستكراوی ئاماده، بۆ په‌نابه‌ره یه‌مه‌نییه‌كان له سعوودیا وه‌رگرتووه.
بابه‌تی دووه‌م، ده‌رباره‌ی پرسی ڕه‌چاونه‌كردنی به‌ستێنه‌كانی ستراتیژیكی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌رێمی و ناوخۆییی سعوودیا به مه‌به‌ستی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی عه‌ره‌بی بۆ ده‌ستێوه‌ردان له یه‌مه‌ندایه. هه‌وڵه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی " پێكهێنانی میحوهریك له ئاسیا"، له‌گه‌ڵ بۆشاییی ستراتیژیك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه. به‌م مانایه كه هاوپه‌یمانه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه چیتر ئه‌مریكا هاوپه‌یمانێكی جێگه‌ی متمانه نییه، به‌م پێیه‌یش ئه‌و ده‌وڵه‌تانه هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌كیان جگه له‌وه‌ی كه خۆیان كاروباری خۆیان به‌ده‌سته‌وه بگرن(خۆیان بپارێزن)، نییه.
ئه‌م به‌ستێنه نێوده‌وڵه‌تییه گۆڕانكارییه‌كی جددیی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێك هێناوه. فراوانخوازی، به‌تایبه‌ت له ئێران‌دا به‌هێز بووه. به سه‌ره‌نجدان له‌وه‌ی كه ئێران له په‌راوێز و گۆشه‌گیریی لابردنی ئابڵووقه ئابوورییه‌كان ده‌رچووه، ئێران به هۆی كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئامرازه‌كانی (دهستوپێوهكانی) له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌دا، بۆته ئه‌كته‌ریكی كاریگه‌ر له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
تاران هه‌روه‌ها چه‌ندین ئه‌كته‌ری ناده‌وڵه‌تیی وه‌ك حزبوڵڵای لوبنان و عه‌سائێبی ئه‌هلی هه‌ق له عێراق و حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن و...، له‌ژێر كۆنترۆڵ و له‌ده‌ستدایه كه ده‌توانن ئامرازیكی جێگه‌ی متمانه بن كه ئێران پشتیان پێ ببه‌ستێت. ئه‌و گرووپانه ده‌توانن ببنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی به‌گشتی و، سعوودیا به‌تایبه‌تی.
سیاسه‌تی ئێران له ناوچه‌كه، ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی بۆ سه‌ر ڕه‌گه‌ز و گرووپی شیعه و سوننه دابه‌ش كردووه. ئه‌م دابه‌شكردنه بۆ سه‌ر ڕه‌گه‌ز یاخود تایه‌فه (شیعه و سوننه) فاكته‌رێكه كه ڕێگه به ئێران ده‌دات درێژه به نفووز و ده‌ستێوه‌ردانی زیاتر له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌دا بكات و، به‌م پێیه‌یش ئێران له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا شوێندانه‌ر و كاریگه‌ر بێت.
به‌شێك له ده‌وڵه‌تانی ڕۆژاوایش به شێوه‌یه‌كی نه‌ویستراو و نه‌خوازراو، بوونه‌ته فاكته‌رێكی چالاك له خزمه‌ت فراوانخوازیی ئێران‌دا. ڕۆژاوایییهكان به دابه‌زاندن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییانه بۆ ته‌نیا ڕه‌گه‌زی سوننه، فاكته‌رێكی دیكه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی تایه‌فه‌گه‌رایی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و پرسه له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌م دوو فاكته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه له‌گه‌ڵ فاكته‌رێكی دیكه‌ی ناوخۆییی سعوودیادا، یه‌كیان گرتۆته‌وه. هاتنه‌سه‌ركاری نه‌وه‌ی سێیه‌می نوخبه پاشایه‌تییه‌كان بۆ ڕیزی ڕێبه‌ری، هه‌روه‌ها پێكهێنانی كۆمیته‌ی وه‌فاداری، هه‌ردووكیان بوونه‌ته سیمبۆل یاخود هێمای گۆڕانكاری له سروشت و بونیادی هێزدا. ئه‌مه گۆڕانكارییه له سروشتی هێزدا، به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م نه‌وه نوێیه به دوو ئه‌زموونی بنچینه‌ییی كه‌لتووری سیاسیی نوخبه‌كانی پاشایه‌تییه‌وه گرێ‌دراو نین.
یه‌كه‌مین ئه‌زموون له جه‌نگی یه‌كگرتن (1902- 1932) به‌ده‌ست هاتووه، كه له ئه‌نجامدا ده‌وڵه‌تی سێیه‌می سعوودیا، له‌دایك بوو یاخود پێك هات. (یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌ت له 1744-1818، دووه‌مین ده‌وڵه‌ت له 1824-1892 و، سێیه‌مین ده‌وڵه‌ت له 1932- 2006 پێك هات). ئه‌زموونی دووه‌م، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ململانێ و بارگرژی له نێوان مه‌لیك سعوود و مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ له ساڵانی (1956-1964).
ئه‌م دوو ئه‌زموونه، بوونه هۆی له‌دایكبوونی سیسته‌مێكی ئاڵۆز له هاوپه‌یمانی و به‌هاكان، كه نه‌وه‌ی سێیه‌م له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی لێی بێبه‌شن. به‌م پێیه‌یش، دروستبوونی گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له چوارچێوه‌ی ململانێ و هاوكاریدا، دوور له چاوه‌ڕوانی نییه. ئه‌مه گۆڕانكارییه‌كه له بونیادی هێزدا، به هۆی ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 2006، كۆمیته‌ی وه‌فاداری به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی پاشا(مه‌لیك) و جێگره‌كه‌ی، دامه‌زرا.
به سه‌ره‌نجدان له چه‌مكی ئه‌وله‌وییه‌تی یاسایی، له ئێستادا هه‌ڵبژاردنی شازاده‌یه‌ك وه‌كوو جێگری جێگری پاشا، نیشانده‌ر و ده‌ربڕی شێواز و فۆرمێكه له هاوسه‌نگیی هێز و ده‌ركه‌وتنی هێز و ده‌سه‌ڵاتی نوێ. یه‌كه‌مین سنووردارێتیی یاسایی‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشا، ئه‌وه‌یه كه ته‌نیا له ڕێگه‌ی كۆمیته‌ی وه‌فاداری بۆ ده‌ستنیشانكردنی جێ‌نشین (جێگر) بڕیار ده‌رێت و، یاسای كۆمیتهكهیش ته‌نیا له ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه ده‌گۆردرێت. ساڵی 2006، سه‌ره‌تای قۆناغی چواره‌م بوو له ده‌وڵه‌تی سعوودیادا.
به ده‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تی چواره‌م، كه‌ڵك له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاسۆییی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات وه‌رگیراوه كه پێویستیی به ڕاوێژی بێ‌سنوور و تاقهتپرۆكێن بۆ بڕیاردان هه‌یه. له ئه‌نجامدا، بڕیار و سیاسه‌تگه‌لی كاردانه‌وه‌یی- كه له ئێستادا له‌ژێر كۆنترۆڵی سێ ده‌سه‌ڵاتی ستوونیی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری، ناوخۆ و گاردی نیشتمانیدایه- به شێوه‌یه‌كی له‌سه‌ره‌خۆتر بڕیار وه‌رده‌گیرێت، تاوه‌كوو سیاسه‌ت و بڕیاره خێرا و گه‌مه هێرشبهرانهكان باشتر كۆنترۆڵ بكرێت. له ئێستادا، "ڕیاز" له دۆخی "فیگۆری ستراتیژیكی چه‌قبه‌ستووه‌وه"، به‌ره‌و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی "كرده‌وه‌ی خوڵقێنه‌رانه و پێشده‌ستانه" ده‌ڕوات.
ده‌رباره‌ی پرسی سێیه‌م، دژبه‌رانی گرێبه‌ستی چه‌ك، بڕوایان وایه كه هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به ڕێبه‌رایه‌تیی سعوودیا زیان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بایه‌خ و ئابڕوومه‌ندیی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا به هۆی جه‌نگ و خه‌بات دژی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده‌یه. هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی، له ساڵی 1996وه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده‌دایه. زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكی، بریتانی، فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌كه‌ن، به هۆی كار و جددیبوونی سعوودیاوه پووچه‌ڵ بوونه‌ته‌وه.
هیچ جه‌نگێك له یه‌مه‌ن له دژی ئه‌لقاعیده، به‌بێ هه‌بوونی ئه‌و دوو مه‌رجه سه‌ركه‌وتوو نابێت: حكوومه‌تێكی ناوه‌ندیی به‌هێز و بونیادێكی حكوومیی پراگماتیستی. ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه، بۆ پاراستنی ئاشتیی ناوچه‌كه زۆر پڕبایه‌خ و گرنگن. ئه‌گه‌ر توانا سه‌ربازییه‌كانی سعوودیا لاواز ببێت، شانسی ئه‌وه‌ی كه ئه‌كته‌ریكی تر له ناوچه‌كه ئه‌و پرۆژه‌یه به‌زیندوویی ڕابگرێت، نزیكه له سفره‌وه.
"ڕیاز"، تاكه هێزێكی گه‌وره‌یه له جیهانی عه‌ره‌بی، كه ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی له پشت ڕێبهرییهكهیهوه ڕاوه‌ستاون. ئه‌م بهرهیهیش نه‌ك ته‌نیا له سه‌قامگیری و متمانه‌ی سعوودیاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به‌ڵكوو ئه‌وه به هۆی فاكته‌ری ئابووری، دیپلۆماسی و هێزی سه‌ربازی و مێژووییی سعوودیایه.
نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له "بازای عكاظ" پێك هات، ئۆمه‌تی ئیسلام له مه‌ككه له‌دایك بوو و، حكوومه‌تی ئیسلامی له مه‌دینه دروست بوو. پاشایه‌تی له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی و حكوومه‌تی عه‌باسییه‌كان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانی پاشایه‌تی بنیات نرا و، تاوه‌كوو ئیمڕۆ نوخبه سیاسی و ئایینییه‌كانی عه‌ره‌ب ڕیشه‌یان له‌و وڵاته‌دایه و ڕۆژانه به سه‌دان ملیۆن له مسوڵمانانی هه‌موو جیهان، پێنج كه‌ڕه‌ت ڕوو له كه‌عبه، ماڵی خوا، نوێژ ده‌كه‌ن.
ڕێگه‌گرتن له فرۆشتنی چه‌كوچۆڵ به سعوودیا، یه‌كپارچه‌یی و یه‌كگرتووییی خاكی جیهانی عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ها ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌خاته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه. له ئاكامدا هاوسه‌نگی و ئاسایشی ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رچاوه: