2016-11-12
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل: پشته‌وه‌ی 38 ملیار دۆلاره‌كه
ئەم وتارە لە (September 27, 2016)دا نووسراوە
پێنووس: پوخته‌ی جێبه‌جێكردن: به‌پێی ڕێككه‌وتنی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا به ئیسڕائیل (MOU)، ئه‌مریكا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا، به گوژمه‌ی 38 ملیارد دۆلار، له چوارچێوه‌ی په‌كێجی یارمه‌تیی سه‌ربازیدا، ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل بكات.
هه‌رچه‌نده ئه‌م یارمه‌تییه، ده‌ربڕی په‌یوه‌ندیی قووڵ و توندوتۆڵی نێوان ئه‌مریكا و ئیسڕائیله، به‌ڵام له ڕوانگه‌ی داراییی ڕووته‌وه، ده‌بێت دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێین كه ئه‌و یارمه‌تییه دارایییه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕابردوودا، زۆر به‌رچاو نییه. ئه‌م ڕێككه‌وتنه زۆر گرنگه، به‌ڵام به‌دڵنیایییه‌وه گرنگی و به‌هاكه‌ی له ڕه‌هه‌نده‌كانی تری په‌یوه‌ندیی ستراتیژیكی نێوان ئیسڕائیل و ئه‌مریكا كه‌متره.
له لایه‌ك له‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌دا گرنگترین كه‌ندوكۆسپی ستراتیژیی به‌رده‌م ئیسڕائیل، واته هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌ڵقووڵاو له ئێرانی پۆشته به ته‌كنه‌لۆژیی ئه‌تۆمی، گرنگیی پێ نه‌دراوه. بۆیه، پێویسته ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا ئه‌و مه‌ترسییانه بخاته ناو به‌رنامه‌ی كاری خۆیه‌وه و به دوای دروستكردنی ڕوانگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه‌دا بێت.
به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌ی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا به ئیسڕائیل (MOU)، كه هه‌فته‌ی ڕابردوو (له كاتی نووسینی بابه‌ته‌كه) واژوو كرا، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه له 10 ساڵی داهاتوودا بڕی 38 ملیارد دۆلار له چوارچێوه‌ی په‌كێجی یارمه‌تیی سه‌ربازیدا، ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل بكات.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه، زیاتر له هه‌ر شتێكی تر نیشانده‌ری سروشتی به‌هێز و جێگیری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئیسڕائیله. تاوه‌كوو ئێستا هیچ ده‌وڵه‌تێك یارمه‌تییه‌كی له‌م چه‌شن و قه‌باره‌یه‌ی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌رنه‌گرتووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش، ئه‌م ڕێككه‌وتنه له كاتێكدا واژوو كرا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیسڕائیل و، باراك ئۆباما، سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا، له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به‌ره‌و سارد و سڕی چوو بوو و، ناكۆكی له‌سه‌ر هه‌ندێك پرسی سیاسی، لێكترازانی قووڵی له نێوانیان دروست كردووه. به‌ڵام واژووكردنی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه، ئه‌ویش له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا، به هاوپه‌یمان و دوژمنانی ئیسڕائیل ده‌ڵێت كه به‌ڵێن و پابه‌ندبوونی ئه‌مریكا له هه‌مبه‌ر ئیسڕائیل، زۆر قووڵ و توندوتۆڵ و جێگیره.
له ڕوانگه‌ی ئه‌مریكاوه، ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی ئه‌م دوایییه، ده‌ربڕی ئه‌و ڕاستییه‌یه كه ئیسڕائیل هێشتا هاوپه‌یمانێكی زۆر گرنگ، جێگه‌ی متمانه و به‌هێزه، كه خاوه‌ن توانای زانیاریی زۆر به‌رزه. له ناوچه‌یه‌كی زۆر ناجێگیر و ناسه‌قامگیری وه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و، له هه‌لومه‌جێكدا كه ئه‌مریكا چیتر نایه‌وێت ڕۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و ده‌ستنیشانكه‌ر و ده‌ستێوه‌ردانكه‌ری له قه‌یرانه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌بێت، گرنگی و ڕۆڵی ئیسڕائیل وه‌ك سامان و دارایییه‌كی ستراتیژیك بۆ ئه‌مریكا ڕوون و ئاشكرایه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م 38 ملیارد دۆلاره بودجه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئه‌م بڕه پاره‌یه له بودجه‌ی پێویست بۆ ڕه‌وانه‌كردنی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا، زۆر كه‌متره؛ شێوازێك كه ئه‌مریكا بۆ پاراستن و پاڵپشتی له به‌رژه‌وه‌ندی و هاوپه‌یمانه‌كانی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهان به‌كاری دێنێت.
ڕاستییه‌كه‌ی، ئه‌م یارمه‌تییه دارایییه، وه‌كوو یارمه‌تییه‌كی ناڕاسته‌وخۆیه كه ئه‌مریكا بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی چه‌كی ناوخۆییی خۆی داویه‌تی، چونكه به‌پێچه‌وانه‌ی یارمه‌تییه‌كانی پێشووتر، ئه‌م جاره ئیسڕائیل ناچاره تا هه‌موو ئه‌م بڕه پاره‌یه له كڕینی چه‌كی ئه‌مریكی خه‌رج بكات. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كه‌س له‌و بڕوایه‌دان كه داواكاریی كڕینی چه‌ك له لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ سیسته‌می سه‌ربازی له ئه‌مریكا به‌رهه‌م بهێنرێت و، ئه‌گه‌ر ئه‌م داواكارییه له لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه نه‌كرێت، ئه‌وه به ئه‌گه‌ریكی زۆره‌وه له‌وانه‌یه به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره سیسته‌مه هه‌ستیار و گرنگانه له ئه‌مریكادا بوونی نه‌مێنیت.
له ڕوانگه‌ی سیاسه‌تی ناوخۆی ئه‌مریكاوه، ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌م ڕێككه‌وتنه و كۆبوونه‌وه‌ی پاش ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕێككه‌وتنه له نێوان ڕێبه‌رانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل، ئه‌وه بووه كه دیموكراته‌كان تا پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، پشتیوانی و پاڵپشتیی ئیسڕائیل مسۆگه‌ر بكه‌ن.
له ڕوانگه‌ی ئیسڕائیله‌وه ئه‌م ڕێككه‌وتنه، ئیسڕائیل ده‌كاته خاوه‌ن ئه‌و ده‌رفه‌ت و توانایه‌ی كه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی هه‌ڵبژاردنی "ترامپ" له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكادا، یاخود په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆنگرێس و حكوومه‌تدا بێت، سوود له زۆرترین یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها واژووكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه له نێوان باراك ئۆباما و نه‌تانیاهۆ، ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئیسڕائیل خاوه‌ن پشتیوانی و پاڵپشتیی هه‌ر دوو حزبه‌كه‌ی ئه‌مریكایه.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌مریكا له ساڵی 2012 و، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی وته له كۆنگریسی ئه‌مریكی له لایه‌ن نه‌تانیاهۆوه له ساڵی 2015، ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ی له‌نێو زۆربه‌ی دیموكراته‌كان دروست كرد كه سه‌رۆككۆماری ئیسڕائیل پشتیوانی كۆمارییه‌كانه. به‌م شێویه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه واژووكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه له نێوان نه‌تانیاهۆ و ئۆبامادا، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر، ئه‌م جۆره لێكدانه‌وه‌یه له‌ناو دیموكراته‌كاندا نه‌هێڵێت.
ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی دارایییه‌وه سه‌یری ڕێككه‌وتنی ئه‌م دوایییه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئسرائیل بكه‌ین، ئه‌م ڕێككه‌وتنه سه‌ربازییه، نیشانده‌ری به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی ئاستی یارمه‌تییه دارایییه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ ئیسڕائیل، به‌ڵام چه‌ندین هۆكار وه‌ك نرخی دۆلار، به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووی سه‌ربازی و سنووردانان له‌سه‌ر خه‌رجكردنی یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئه‌م بڕه پاره‌یه له لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه، ده‌بێته هۆی دروستبوونی جۆرێك له هاوسه‌نگی له نێوان تێچوو و بودجه‌دا.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه، ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه و گازه‌نده‌یش بۆته‌وه. هه‌ندی كه‌س بڕوایان وایه كه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له نێوان ئیسڕائیل و ئه‌مریكادا له ئارادا با، یاخود ئه‌گه‌ر نه‌تانیاهۆ وازی له دژایه‌تیكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران هێنابایه، ئه‌وه ئیسڕائیل ده‌یتوانی یارمه‌تییه‌كی زیاتری داراییی له ئه‌مریكا وه‌رگرتبا. هه‌رچه‌نده تێڕوانینی ئه‌م گرووپه تا ڕاده‌یه‌ك ڕاسته، به‌ڵام ئه‌م گرووپه له شیكردنه‌وه‌كه‌یاندا دوو خاڵی زۆر گرنگیان له‌بیر چووه:
یه‌كه‌م: پاشه‌كشه‌كردنی ئیسڕائیل له هه‌ڵوێسته‌كانی له هه‌مبه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تیی زیاتری دارایی، هه‌ڵگری په‌یامێكی نه‌رێنی ده‌بوو بۆ هاوپه‌یمان و دۆستانی ئیسڕائیل و ته‌نانه‌ت بۆ ئێرانیش، كه ئه‌مه‌یش ئیراده و جددیبوونی ئیسڕائیلی له هه‌مبه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران‌دا ده‌برده ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌م بابه‌ته به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه، ئه‌وه ده‌بووه هۆی دروستبوونی كاریگه‌ریی نه‌رێنی و لاوازبوونی ئیراده و جددییه‌تی وڵاتانی تری ناوچه‌كه‌یش له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئێران و، ته‌نانه‌ت ده‌توانێت له داهاتوودا ڕه‌وایه‌تیی هه‌ر جۆره هێرشێكی سه‌ربازیی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران، بكه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.
دووه‌م: یارمه‌تیی زیاتری دارایی، هیچ چه‌شنه جیاوازییه‌كی ستراتیژی دروست ناكات و، ته‌نیا ده‌توانێت گوشاری بودجه‌ی گشتی له ئیسڕائیل، كه‌م بكاته‌وه. یارمه‌تییه دارایییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئیسڕائیل، زۆر به‌سوود و به‌كه‌ڵكه به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێت ئه‌و ڕێژه‌یه له یارمه‌تیی دارایی، ته‌نیا 1% له كۆی به‌رهه‌می ناوخۆیی (GDP)ی ئیسڕائیل پێك دێنێت و، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه "قه‌باره‌ی ئه‌م یارمه‌تییانه" له ده‌یه‌ی 1980، به ڕێژه‌ی 6،5% بووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش، سیاسه‌ت و مه‌به‌ستی پشته‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه، ده‌توانێت تا ڕاده‌یه‌ك كێشه‌خوڵقێن بێت. به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی به‌رده‌ست، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له سه‌ره‌تادا دوو بژارده‌ی له به‌رده‌م ئیسڕائیلدا دانابوو:
یه‌كه‌مینیان ئه‌وه بوو كه، ئه‌مریكا یارمه‌تییه‌كی كه‌متری دارایی پێشكه‌شی ئیسڕائیل بكات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئیسڕائیل ده‌توانێت له كۆنگرێسی ئه‌مریكا داوای یارمه‌تیی زیاتری دارایی بكات.
بژارده‌ی دووه‌میان ئه‌وه بوو كه، بڕه پاره‌یه‌كی زیاتر بدرێته ئیسڕائیل، به‌ڵام به‌رپرسانی ئیسڕائیل ئیتر ناتوانن داوای یارمه‌تیی داراییی زیاتر له كۆنگرێسی ئه‌مریكی بكه‌ن (به‌ڵام بێجگه له كاتی له‌ناكاو وه‌ك تێوه‌گلان له جه‌نگ و پێكدادانی سه‌ربازی)، ئیسڕائیل بژارده‌ی دووه‌می هه‌ڵبژارد و، له ئه‌نجامیشدا بودجه‌ی به‌رگریی مووشه‌كیی ئیسڕائیل، كه تا پێش ئێستا به‌جیا وه‌ده‌گیرا، ئه‌وه به‌ته‌واوی لادرا و، خرایه نێو ئه‌م په‌كێجه یارمه‌تییه دارایییه سه‌ربازییانه‌وه.
ته‌نانه‌ت ئیسڕائیل ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وه‌ی نیشان دا كه ئه‌گه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكی بڕه پاره‌یه‌كی زیاتری یارمه‌تیی دارایی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه بداته ئیسڕائیل، ئه‌وه ئیسڕائیل به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه ئه‌و بڕه پاریه له ئاراسته‌ی پابه‌ندبوون به‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌دا، بداته‌وه به ئه‌مریكا.
ئه‌م بابه‌ته‌یش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆنگرێسی ئه‌مریكی، به‌تایبه‌ت نوێنه‌رانی كۆماری و، له‌نێویاندا سیناتۆر " لیندسی گراهام"، كه دۆستی نزیكی ئیسڕائیله، دڵی به‌توندی بڕه‌نجێت. ئه‌م ڕێككه‌تنه، له جیاتی ئه‌وه‌ی كه ئیسڕائیل له ململانێیه‌كانی نێوان هه‌ر دوو حزبی كۆنگرێس به‌دوور بگرێت، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئیسڕائیل بكه‌وێته ناوه‌ندی ناكۆكییه‌كانیان؛ چونكه هه‌ندێ له نوێنه‌ران باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه له‌گه‌ڵ ڕۆح و ناوه‌رۆكی ده‌ستووری ئه‌مریكادا دژ و ناكۆكه، یاسایه‌ك كه بڕیاردان له‌سه‌ر هێز و سه‌رچاوه دارایییه‌كانی، به‌م كۆنگرێسه به‌خشیوه.
به‌و پێیه‌ی كه دیموكرات و كۆمارییه‌كان و له‌نێویاندا پشتیوانانی ئیسڕائیل، له‌سه‌ر هه‌ندێ پرسی هه‌ستیاری وه‌كوو ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران یاخود پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پرۆسه‌ی ئاشتیی نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین، له بیر و بۆچووندا ناكۆكییان له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌یه، به‌رزبوونه‌وه‌ی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئیسڕائیل، توانای ئه‌وه ده‌داته كۆنگرێس كه پشتیوانی هه‌ردوو حزب (كۆماری و دیموكرات) له ئیسڕائیل به‌باشترین شێواز پێشان بدات و، به‌پێچه‌وانه‌وه، نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئیسڕائیل، ده‌بێته هۆی جه‌ختكردنه‌وه و ده‌رخستنی بوونی ناكۆكیی بنه‌ڕه‌تی له نێوان هه‌ر دوو حزب له‌سه‌ر پرسه سیاسییه هه‌ستیاره‌كان.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕێككه‌وتنه گرنگ و پڕبایه‌خه و ده‌ربڕی پابه‌ندبوونی ئه‌مریكایه بۆ ئیسڕائیل، به‌ڵام به‌دڵنیایییه‌وه گرنگی و بایه‌خی ئه‌م ڕێككه‌وتنه له ڕه‌هه‌نده‌كانی تری په‌یوه‌ندیی ستراتیژیی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل، بۆ نموونه پابه‌ندبوونی ئه‌مریكا به زاڵبوون و باڵاده‌ستیی ڕێژه‌ییی ئیسڕائیل له بواری سه‌ربازیدا، هاوكارییه هه‌واڵگرییه‌كان، پشتیوانیی دیپلۆماتیكی ئه‌مریكا له ئیسڕائیل له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا و، هه‌روه‌ها گرنگیی ڕۆڵی ئه‌مریكا وه‌كوو تاكه زلهێزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی تر، كه‌متره.
هه‌رچه‌نده هیچ كام له‌و بابه‌ته ئاماژه‌بۆكراوانه له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌دا نین و، له لایه‌كی تریشه‌وه ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئیسڕائیل له‌سه‌ر ئێران و، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی ئاشتیی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیلیش، نه له‌و ڕێككه‌وتنه‌دا گرنگیی پێ درا و، نه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ڕێبه‌رانی ئیسڕائیل و ئه‌مریكادا چاره‌سه‌ر كرا.
له بابه‌تی پرۆسه‌ی ئاشتیدا، ئه‌و ئه‌گه‌ره له ئارادایه كه ئه‌مریكا پشتیوانی له بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی ده‌ستنیشانكردنی ڕێككه‌وتنێكی درێژخایه‌ن و جێگیر له نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین بكات و، ئیسڕائیلیش له‌م بابه‌ته زۆر نیگه‌رانه. فه‌ڵه‌ستین به دوای ئه‌وه‌وه‌یه كه تا به ڕێگه‌ی بڕیارێكه‌وه ئیسڕائیل ناچار بكات له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نیی دیاریكراودا له ناوچه‌كانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پاشه‌كشه بكات و، له ئه‌گه‌ری ده‌رنه‌چوون له‌و ناوچانه ئابڵووقه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
به‌ڵام ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری پشتیوانیی ئه‌مریكا له بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، فه‌ڵه‌ستین هیچ كاتێك ناگاته ئه‌و مه‌به‌سته‌ی خۆی. به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌رباره‌ی دروستكردنی شارۆچكه له لایه‌ن ئیسڕائیلییه‌كانه‌وه، ده‌توانێت كێشه و گرفتی زۆر بۆ دیپلۆماسیی ئیسڕائیل دروست بكات.
به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمپی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و پرۆگرامه، یه‌كێك له بابه‌ته‌كانی جێگه‌ی نیگه‌رانپی ستراتیژیكی ئیسڕائیله. له ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌م دوایپیه‌ی نێوان ئیسڕائیل و ئه‌مریكا و، ته‌نانه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ڕێبه‌رانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیلدا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به بابه‌تی ئێران و پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نه‌كراوه و، هه‌ر ئه‌وه نیشانده‌ری به‌رده‌وامپی ناكۆكپی قووڵی نێوان ڕێبه‌رانی ئه‌و دوو وڵاته‌یه له‌سه‌ر پرسی ئێران. به‌م حاڵه‌یشه‌وه باراك ئۆباما سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا، خۆی دانی به‌وه نا كه تاوه‌كوو 10 تا 15 ساڵی تر، ماوه‌ی زه‌مه‌نیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ سه‌ر پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، ده‌گاته سفر.
ئه‌شتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكایش له وته‌یه‌كیدا جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی ئه‌مریكا به دروستكردنی "گه‌ره‌نتییه‌كی سیاسی" له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری له‌م چه‌شنه و، به‌رده‌وامی له‌سه‌ر له‌ئارادابوونی بژارده‌ی سه‌ربازی له هه‌مبه‌ر ئێران‌دا، كرده‌وه.
ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا، پێویسته پرسی پرۆگرامی ئه‌تۆمیی ئێران وه‌كوو ئه‌وله‌وییه‌تێكی سه‌ره‌كی، بخاته ناو به‌رنامه‌ی كاری خۆیه‌وه و به دوای دروستكردنی ڕوانگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه‌وه بێت. پێكهێنانی گفتوگۆی ستراتیژیك له نێوان به‌رپرسانی پله‌به‌رزی ئیسڕائیل و ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها تاووتوێكردنی شێوازی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران له ئه‌گه‌ری پێشێلكردنی ڕیككه‌وتنه‌كه و سنووربه‌زاندنی ئێران، ده‌توانێت ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو و یارمه‌تیده‌ر بێت.
سه‌رچاوه: