2016-12-10
ئێران ده‌یه‌وێ ''سندووقی مه‌رگ'' له مووسڵ دروست بکات
ئاماده‌کردنی: ماڵپه‌ڕی دوێچه‌وه‌له‌ی فارسی
وه‌رگێڕانی: ساماڵ ئه‌حمه‌دی
شه‌ڕی مووسڵ هه‌روا به‌رده‌وامه. دوو ستراتیژیی سه‌ربازیی جودا بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاری مووسڵ هه‌بوو. یه‌کیان ستراتیژیی عێراق بوو، ئه‌وی دیکه‌یش ستراتیژیی کۆماری ئیسلامی. ئێران ده‌یه‌وێ شه‌ڕی مووسڵ هه‌ر له خاکی عێراقدا ببرێته‌وه.
ئه‌و پلانه جه‌نگییه‌ی سوپای عێراق و، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری مووسڵ له مێشکیاندا بوو، بریتی بوو له هێرشی ''ناڵه‌ئه‌سپی'' بۆ سه‌ر شاره‌که. ئامانجه‌که‌یان ئه‌وه بوو له هێرشه‌که‌دا له سێ لاوه شاری مووسڵ گه‌مارۆ بده‌ن و، لای ڕۆژاوای شاره‌که‌یش بۆ ڕاکردن و پاشه‌کشێی هێزه‌کانی سه‌ر به گرووپی تیرۆریستیی ''ده‌وڵه‌تی ئیسلامی''، به‌ئاواڵه‌یی بێڵنه‌وه. به‌م شێوه‌یه هێزه‌کانی سه‌ر به ''ده‌وڵه‌تی ئیسلامی'' ده‌یانتوانی به که‌ڵکوه‌رگرتن له‌و ڕێیه، خۆیان به‌ره‌و شوێنه‌کانی بنده‌ستیان له سووریا ده‌رباز بکه‌ن، بۆ نموونه به‌ره‌و ڕه‌ققه بڕۆن.
سوپای عێراق و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، چه‌ندین جار ئه‌م سیاسه‌ته‌یان بۆ گرتنه‌وه‌ی شاره‌کانی عێراق به‌کار هێناوه. هێرشی ''ناڵه‌ئه‌سپی''، ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوون به هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی سه‌ر به ''ده‌وڵه‌تی ئیسلامی'' و خه‌ڵکی سڤیلیش ده‌دا. ئه‌م سیاسه‌ته، گرتنه‌وه‌ی شاری مووسڵی خێراتر ده‌کرد و پێچه‌ڵپێچییه‌کانی شه‌ڕه‌که‌یشی که‌م ده‌کرده‌وه. ئه‌مه، لانی که‌م، باوه‌ڕی به‌شێک له شرۆڤه‌کارانی شه‌ڕی مووسڵ، یه‌ک له‌وان "هوشام ئه‌لهاشمی"یه.
به‌ڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران، دژی ئه‌م ستراتیژییه سه‌ربازییه بوو. پاشه‌کشێی هێزه‌کانی سه‌ر به ''ده‌وڵه‌تی ئیسلامی''، به‌کرده‌وه به واتای ڕاکردنیان بوو بۆ نێو خاکی سووریا، ئێرانیش دژی سه‌رله‌به‌ری ئه‌و شتانه‌یه که ده‌بنه هۆی لاوازبوونی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا.
شه‌ڕی مووسڵ و به‌رژوه‌ندییه‌کانی ئه‌سه‌د
له ماوه‌ی ڕۆژانی ده‌ستپێکی ئۆپه‌ڕاسیۆنی ئازادکردنی مووسڵدا، ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی سه‌ر به ''ده‌وڵه‌تی ئیسلامی''، مووسڵ‌یان به‌جێ هێشت و خۆیان گه‌یانده ڕه‌ققه له خاکی سووریادا. له‌به‌ر ئه‌مه، ئێران داوای داخستنی هه‌موو ڕێگه‌کانی مووسڵی هێنایه گۆڕێ و، ده‌یویست له به‌شی ڕۆژاوای مووسڵ ''kill box''ێک، یان به کوردی ''سندووقێکی مه‌رگ'' دروست بکات.
ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د به پشتیوانیی ڕووسیا و ئێران و حزبوڵڵا، توانیویه‌تی به‌شێکی به‌رچاوی ئه‌و ناوچانه‌ی له بنده‌ستی شۆڕشگێڕان و هێزه دژبه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تدا بوون، بگرێته‌وه. نزیکه‌ی ٨٠ له‌سه‌دی ناوچانه‌کانی بنده‌ستی شۆڕشگێڕان له شاری حه‌ڵه‌ب، که‌وتوونه‌ته‌وه بنده‌ستی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه، کۆماری ئیسلامی دژی ئه‌وه‌یه که به‌ره‌ی شه‌ڕی مووسڵ بگوازرێته‌وه بۆ نێو خاکی سووریا و، دۆخی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌سه‌د له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری سووریادا بخاته مه‌ترسییه‌وه.
پاشه‌کشێی هێزه‌کانی سه‌ر به ''ده‌وڵه‌تی ئیسلامی'' به‌ره‌و ڕه‌ققه، به‌کرده‌وه ده‌بووه هۆی به‌هێزکردنی دۆخی ئه‌و هێزانه. به‌م هۆیه‌وه کۆماری ئیسلامیی ئێران، ویستی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی لایه‌نگری خۆی، وه‌کوو چه‌کداره‌کانی حه‌شدی شه‌عبی (واته: چه‌کدارکراوانی خه‌ڵکی عێراق) له به‌ره‌ی ڕۆژاوای مووسڵ و له نێوان مووسڵ و ڕه‌ققه‌دا جێگیر بکات. ئه‌رکی ئه‌م چه‌کدارانه ئه‌وه بوو که به‌ره‌نگاری ئه‌و هێزانه‌ی داعش ببنه‌وه، وا ده‌یانه‌وێ شاری مووسڵ به‌جێ بێڵن.
ئێستا له‌ژێر گوشاری کۆماری ئیسلامی‌دا، به‌ره‌ی جه‌نگی ڕۆژاوای مووسڵ کراوه‌ته‌وه و، هێڵی پێوه‌ندیی مووسڵ و ڕه‌ققه پچڕاوه. به‌م شێوه‌یه هه‌لی ده‌ربازبوونی هێزه‌کانی سه‌ر به ''ده‌وڵه‌تی ئیسلامی'' له‌نێو چووه و، ئه‌و هێزانه هیچ ڕێیه‌کیان به‌ده‌ر له درێژه‌دان به جه‌نگ هه‌تا له‌ده‌ستدانی گیانیان، له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه.
ئێستا به به‌سترانی هه‌مووی ئه‌و ڕێیانه‌ی ده‌چنه‌وه شاری مووسڵ، ملیۆنێک هاووڵاتیی دانیشتووی شاری مووسڵیش هیچ ڕێیه‌کی ده‌ربازبوونیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه و، ناچار بوونه زیاتر په‌نا بۆ نێوه‌ندی شاری مووسڵ ببه‌ن.
کوردێک سه‌باره‌ت به پلانی هێرش بۆ سه‌ر شاری مووسڵ به په‌یامنێری ڕۆیته‌رزی گوتووه: ''تۆ ئه‌گه‌ر له سووچێک‌دا دوژمنه‌که‌ت گه‌مارۆ بده‌یت، هیچ ڕێیه‌کی بۆ ناهێڵیته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی تا دوایین هه‌ناسه بجه‌نگێت.''
به‌گوێره‌ی وته‌کانی ئه‌م ئه‌فسه‌ره کورده، پلانی سه‌ره‌تاییی هێرشی ''ناڵه‌ئه‌سپی'' ئه‌وه بوو که، داڵانێک (کۆریدۆرێک) بۆ ده‌ربازبوون له لای ڕۆژاوای شاره‌که‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت. به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی، یان هه‌مان ''چه‌کدارکراوانی خه‌ڵکی عێراق'' له‌سه‌ر پێداگریی کۆماری ئیسلامی، بڕیاری دا، ڕێی ده‌ربازبوون به‌ره‌و سووریا دابخات.
شه‌ڕی مووسڵ
شه‌ڕی مووسڵ، گه‌وره‌ترین شه‌ڕی سه‌ربازییه، که پاش هێرشه سه‌ربازییه‌که‌ی ئه‌مریکا له ساڵی ٢٠٠٣دا، له خاکی عێراقدا ڕوو ده‌دات. له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی مووسڵدا ١٠٠ هه‌زار که‌س به‌شدارییان کردووه؛ له سه‌ربازان و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه بگره تاکوو پێشمه‌رگه‌کانی کورد و هێزه‌کانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی (چه‌کدارکراوانی خه‌ڵکی عێراق). زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حه‌شد، له شیعه‌کان پێک دێت. هاوپه‌یمانێتییه‌کی نێوده‌وڵه‌تیش به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا، له زه‌وی و ئاسمانه‌وه پشتیوانی له ئۆپه‌ڕاسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ ده‌کات.
سوپای عێراق چه‌ندین جار هۆشداریی داوه، که هاووڵاتییان و خه‌ڵکانی سڤیل له‌نێو شاری مووسڵدا هه‌ن و، به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار که‌س له‌نێو شاره‌که‌دا هه‌ن، به‌کارهێنانی چه‌کی قورس و هێرشی ئاسمانی له شوێنه قه‌ڵه‌باڵغه‌کاندا دژواره.
سوپای عێراق بۆ ڕه‌خساندنی بواری ده‌ربازبوونی خه‌ڵکی سڤیل، داکۆکیی له ''هێرشی ناڵه‌ئه‌سپی'' ده‌کرد. ته‌نانه‌ت پاش وه‌رگرتنی ستراتیژییه‌که‌ی ئێران، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، ئاماده بوو به ستراتیژییه سه‌ربازییه‌که‌ی خۆیدا بچێته‌وه. به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونی شاره‌کانی دیکه، له‌م بڕیاره پاشگه‌ز بووه‌وه. له ئه‌زموونی شاره‌کانی دیکه‌دا، هێزه‌کانی داعش ته‌قه‌یان له‌و خه‌ڵکه ده‌کرد، که ده‌یانویست ڕا بکه‌ن و، خه‌ڵکی سڤیلیان ده‌کوشت.
سندووقی مه‌رگ
چالاکانی ڕێکخراوه یارمه‌تیده‌ره‌کان به په‌یامنێره‌کانی ڕۆیته‌رزیان گوتووه، پێش ده‌ستپێکی شه‌ڕی مووسڵ، کۆمه‌ڵێک که‌مپ، بۆ په‌ناگه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه عێراقییه‌ی له مووسڵ ده‌رباز ده‌بن، له ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی کورده‌کان له سووریا دروست کراون. به‌پێی ئه‌م پلانه، بڕیار بووه هاووڵاتیان و که‌سانی سڤیل له لای ڕۆژاوای مووسڵه‌وه، خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و که‌مپانه. ئیمکانی په‌نادان به ٩٠ هه‌زار که‌س پێشبینی کرابوو.
یه‌کێک له‌و یارمه‌تیده‌رانه به په‌یامنێری ڕۆیته‌رزی گوتووه، کۆماری ئیسلامیی ئێران دژی هه‌بوونی داڵانێک بووه بۆ ده‌ربازبوون به‌ره‌و سووریا و، له‌سه‌ر داوای ئه‌و وڵاته، به‌کرده‌وه ''سندووقێکی مه‌رگ'' له ڕۆژاوای مووسڵ دروست بووه.
هوشام ئه‌لهاشمی، که شرۆڤه‌کارێکی عێراقییه و بابه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به ''جیهادییه‌كانی''ی ئیسلامییه‌وه شی ده‌کاته‌وه، له‌باره‌ی پلانی ئازادکردنی مووسڵه‌وه ئاماژه به‌و خاڵه ده‌کات، که بڕیار بووه له ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵه‌وه هێرش بکرێته سه‌ر شاره‌که. به گه‌مارۆدانی هه‌ر دوو لای باکوور و باشووری شاره‌که‌یش، لای ڕۆژاواکه‌ی به‌کراوه‌یی ده‌مایه‌وه. به‌ڵام حه‌فته‌یه‌ک پێش ده‌ستپێکی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌که، حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا، ڕێبه‌ری حزبوڵڵای لوبنان و هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌مریکای تۆمه‌تبار کرد، به‌وه‌ی که به‌م پلانه سه‌ربازییه، به‌کرده‌وه ڕێ بۆ ده‌ربازبوونی هێزه‌کانی داعش بۆ نێو خاکی سووریا خۆش ده‌کات.
حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا گوتبووی: ''ده‌بێ سوپای عێراق و هێزه چه‌کدارکراوه‌کانی خه‌ڵکی عێراق، هه‌ر له شاری مووسڵ داعش تێک بشکێنن، ده‌نا ناچار ده‌بن به‌دوایاندا بچن بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و، له‌وێ درێژه به جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه بده‌ن.''
که‌ریم ئه‌لنووری، وته‌بێژی حه‌شد شه‌عبی، ده‌ستوه‌ردانی کۆماری ئیسلامی له جێگیرکردنی شه‌ڕکه‌رانی شیعه له ڕۆژاوای مووسڵ به‌درۆ ده‌خاته‌وه و ده‌ڵێ: ''ئێران هیچ هۆکارێکی بۆ ده‌ستوه‌ردان لێره‌دا نییه. زۆربه‌ی ئه‌م باسانه، هه‌ر تیۆرین و ڕاست نین.''
ئه‌مه له حاڵێکدایه، که جێگیربوونی شه‌ڕکه‌رانی شیعه له ڕۆژاوای مووسڵ باشییه‌کی دیکهی‌شی بۆ کۆماری ئیسلامی و هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی که له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایشه‌وه ده‌توانن بۆ پشتیوانیی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌سه‌د، کار بکه‌ن.
به تێكشکانی ''ده‌وڵه‌تی ئیسلامی'' له عێراق و سووریا، هاوپه‌یمانه‌کانی کۆماری ئیسلامی، به‌سه‌ر سه‌رانسه‌ری ناوچه‌که‌دا، له ئێرانه‌وه تا لوبنان و که‌ناره‌کانی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه، زاڵ ده‌بن.
فشاری ڕووسیا و نیگه‌رانیی فه‌ره‌نسا
هه‌ر ته‌نیا ئێران دژی پێدانی بواری ده‌رچوون به هێزه‌کانی ''ده‌وڵه‌تی ئیسلامی'' له ڕۆژاوای مووسڵه‌وه نه‌بووه، به‌ڵکوو ده‌وڵه‌تی ڕووسیایش بۆ پشتیوانیی خۆی له ڕێژیمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌توندی دژی ڕاگواستنی هێزه‌کانی داعشه بۆ خاکی سووریا. هه‌رچه‌ند وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا، خۆی له ڕوونکردنه‌وه‌ی ئاشکرا له‌م باره‌یه‌وه لا داوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، به‌شێک له وڵاتانی ڕۆژاوایش نیگه‌رانی ده‌ربازبوونی هێزه‌کانی داعشن له مووسڵ. ده‌رچوونی ئه‌و هێزانه له مووسڵ، به‌کرده‌وه مه‌ترسیی هێرشی تیرۆریستی له شوێنه‌کانی دیکه‌ی دنیا زیاد ده‌کات.
بۆ نموونه، یه‌کێک له دژبه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، واته فه‌ره‌نسا، له‌وه ده‌ترسێت که کردنه‌وه‌ی داڵانی ده‌ربازبوون له ڕۆژاوای مووسڵ، بواری ده‌ربازبوون بۆ سه‌دان شه‌ڕکه‌ری سه‌ر به ''ده‌وڵه‌تی ئیسلامی'' ده‌ڕه‌خسێنێ؛ واته بۆ هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ی که له هێرشه تیرۆریستییه‌کانی فه‌ره‌نسا و به‌لجیکدا ده‌ستیان هه‌بووه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که فه‌ره‌نسایش وێڕای ئه‌مریکا، پشتیوانی له هێرشه ئاسمانی و زه‌مینییه‌کانی دژی داعش له مووسڵ ده‌کات.
حه‌فته‌یه‌ک پاش ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ، فره‌نسوا ئۆلاند، سه‌رۆککۆماری فه‌ره‌نسا گوتبووی ''پێدانی بواری ده‌ربازبوون له مووسڵ، ئیمکانی ئه‌وه ده‌خاته به‌رده‌ستی تیرۆریستان که له‌و شاره ڕا بکه‌ن و ڕاسته‌وخۆ، خۆیان بگه‌یه‌ننه شاری ڕه‌ققه.''
''سندووقی مه‌رگ'' چۆن دروست کرا؟
تا دوایین ڕۆژه‌کانی مانگی ئۆکتۆبه‌ر، هیچ گۆڕانێک له پلانه سه‌ربازییه‌که‌ی سوپای عێراقدا پێک نه‌هاتبوو، باسی داخستنی ڕۆژاوای مووسڵیش هه‌ر له‌گۆڕێدا نه‌بوو. کۆتاییی مانگی ئۆکتۆبه‌ر، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندیی بۆ به‌شداریی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی مووسڵدا ده‌ربڕی.
هوشام ئه‌لهاشمی، که شرۆڤه‌کارێکی عێراقییه و بابه‌ته‌یلی پێوه‌ندیدار به ''جیهادییه‌كانی''ی ئیسلامییه‌وه شی ده‌کاته‌وه، له‌باره‌ی ڕه‌زامه‌ندییه‌که‌ی عه‌بادی له‌سه‌ر پێشنیاره‌که‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران، به په‌یامنێرانی گوتووه: ''ده‌وڵه‌تی عێراق له‌به‌ر ئه‌وه پێشنیاره‌که‌ی ئێرانی بۆ ناردنی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ مووسڵ و داخستنی ڕێی سووریا په‌ژراند، چونکه پێی وا بوو کۆنترۆڵکردنی ڕۆژاوای مووسڵ و ڕێی پێوه‌ندیی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ سووریا کاتێکی زۆری ده‌وێت و هێزه‌کانی داعش ده‌رفه‌تی پێویستیان بۆ ڕاکردن به‌ره‌و سووریا له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێت.''
ئه‌رکی حه‌شدی شه‌عبی بۆ داخستنی ڕێی پێوه‌ندیی ڕۆژاوای مووسل له‌گه‌ڵ سووریا، ڕۆژی ٢٨ی ئۆکتۆبه‌ر به‌فه‌رمی ده‌ستی پێ کرد؛ واته ١١ ڕۆژ پاش ده‌ستپێکی ئۆپه‌ڕاسیۆنه به‌ربڵاوه‌که‌ی گرتنه‌وه‌ی مووسڵ. به‌ڵام شه‌ڕکه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی زۆر به‌خێرایی، توانییان به گواستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی خۆیان له باشووری مووسڵه‌وه، لای ڕۆژاوای ئه‌و شاره بخه‌نه بنده‌ستی خۆیانه‌وه.
ئه‌لهاشمی له درێژه‌ی شرۆڤه‌که‌ی خۆیدا ده‌ڵێت: ''حه‌یده‌ر عه‌بادی پێی سه‌یر بوو، که هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا توانییان ڕۆژاوای مووسڵ بگرن و به‌خێرایی پێشکه‌وتن وه‌ده‌ست بێنن. پاش ئه‌وه، ڕواڵه‌تی شه‌ڕی مووسڵ به‌ته‌واوه‌تی گۆڕا. ڕێی ده‌ستڕاگه‌یشتن به خۆراک و سووته‌مه‌نی پچڕا و، هێزه‌کانی داعش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان بۆ مایه‌وه، که تاکوو مردن بجه‌نگن.''
مووسڵ، حه‌ڵه‌بێکی دیکه؟
هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ئۆپه‌ڕاسیۆنی داخستنی لای ڕۆژاوای مووسڵ له لایه‌ن میلیشیاکانی شیعه‌وه، ڕێبه‌ری ''ده‌وڵه‌تی ئیسلامی''، ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی، له په‌یامێکی ده‌نگیدا داوای له شوێنکه‌وتووانی خۆی له مووسڵ کرد، که شاری له‌دایکبوونی ''خه‌لافه‌تی ئیسلامی''، واته مووسڵ به‌جێ نه‌هێڵن و پاشه‌کشێ نه‌که‌ن. به‌غدادی ساڵی ٢٠١٤ له مووسڵ بناغه‌دانانی خه‌لافه‌ته ئیسلامییه‌که‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.
له سه‌ره‌تای ئۆپه‌ڕاسیۆنی گرتنه‌وه‌ی شاری مووسڵه‌وه، سه‌ربازانی عێراقی له گه‌لێک ڕاپۆرتی جۆربه‌جۆردا گوتوویانه، سه‌دان هێرشی خۆکوژی له لایه‌ن هێزه‌کانی ''ده‌وڵه‌تی ئیسلامی''یه‌وه له شاری مووسڵ دژ به هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوه‌ده‌وڵه‌تی ئه‌نجام دراون. هێزه‌کانی داعش به که‌ڵکوه‌رگرتن له‌و تونێلانه‌ی له شوێنه‌کانی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵکدا لێیان داون و، به به‌کارهێنانی دانیشتووانی شاره‌که وه‌کوو قه‌ڵغانی مرۆڤی، له هه‌مبه‌ر هێزه‌کانی هاوپه‌یماناندا ده‌جه‌نگن.
یه‌کێک له ئه‌فسه‌رانی باڵای ئه‌مریکا، که له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی ئازادکردنی شاری مووسڵدا به‌شداره، داکۆکی له ستراتیژیی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ داخستنی لای ڕۆژاوای مووسڵ کردووه و گوتوویه‌تی، سوپای عێراق ١٥ ساڵ ئه‌زموونی جه‌نگی هه‌یه و له خه‌ڵکی دیکه باشتر ده‌زانێ پلان دابنێت؛ بۆیه هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانیش پشتیوانی له بڕیاره‌که‌ی ده‌وڵه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی و سوپای ئه‌و وڵاته ده‌که‌ن.
به‌ڵام به بۆچوونی یه‌کێک له فه‌رمانده کورده‌کان، که له شه‌ڕی مووسڵدا به‌شداره، داخستنی ڕێگه‌کانی پێوه‌ندیی ئه‌و شاره، ده‌بێته هۆی پێچه‌ڵپێچتربوون و درێژبوونه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که و، له‌وانه‌یه دۆخی مووسڵیش بگه‌یه‌نێته ئه‌و دۆخه‌ی که شاری حه‌ڵه‌بی تێ که‌وتووه.
سەرچاوە: