2016-10-30 جه‌نگی خاك: ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توركیا و عێراق له‌سه‌ر مووسڵ پێنووس: هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی مووسڵ، بارگرژییه‌كی توند له نێوان ده‌وڵه‌تی توركیا و حكوومه‌تی شیعه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له به‌غدا، له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتیی ئه‌م شاره دروست بووه. ڕۆژێك دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی مووسڵ بۆ ئازادكرنه‌وه‌ی ئه‌م شاره له‌ده‌ست هێزه‌كانی داعش، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی عێراق بۆ ئیدانه‌كردنی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی سوپای توركیا له مووسڵ، له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له به‌غدا خۆپێشاندانیان ساز كرد و داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای توركیایان له‌و ناوچه هه‌ستیار و گرنگه‌ی باكووری عێراق كرد. هۆكاری ئه‌م كاره‌یش ئه‌وه‌یه كه، هێشتاكه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سیاسیی هێز، بابه‌ته‌كانی خاك (هه‌رێم)، سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی، گرنگیی به‌رچاویان هه‌یه. ئه‌ردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا، له وتارێكدا به‌توندی ڕه‌خنه‌ی له ستراتیژی و پلانداڕشتنی حكوومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ، هه‌روه‌ها بڕیاری حكوومه‌تی عێراقی بۆ به‌شداریپێكردنی هێزه‌كانی میلیشیای شیعه (حه‌شدی شه‌عبی)، گرت. توركیا له‌وه نیگه‌رانه كه، تێڕوانینی حكوومه‌تی عه‌بادی ده‌رباره‌ی مووسڵ، ئه‌م شاره بكاته ناوه‌ندێكی نوێی پێكدادانی نێوان شیعه و سوننه و، ئه‌مه‌یش دۆخێك بۆ نفووز و ده‌ستێوه‌ردان و به‌رژه‌وه‌ندیی ئێرانی مسوڵمانی شیعی له باكووری عێراق، پێك بهێنێت. ژێرپرسیاربوونی سه‌روه‌ری په‌ندێكی كۆنی عه‌ره‌بی هه‌یه كه ده‌ڵێت: "دوژمنی دوژمنم، دۆستمه". ئه‌مه‌یش ده‌ره‌باری توركیادا ڕاسته، چونكه ئێستا حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، ڕێبه‌ری كورده‌كانی عێراق، په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی به‌رچاوی دروست كردووه، تا له‌م ڕیگه‌یه‌وه بتوانێت ڕێگه له پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی میلیشیای شیعه‌ی هاوپه‌یمانی حكوومه‌تی عه‌بادی له به‌غدا، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی داعش له مووسڵ و گرتنه‌وه‌ی ئه‌م شاره، بگرێت. توركیا حه‌ز ناكات هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی مووسڵدا به‌شداری بكه‌ن و، ناخوازێت ئه‌م گرووپه له ڕێككه‌وتنه‌كانی پاش شه‌ڕی مووسڵ و گۆڕانكارییه‌كانی دووباره‌ی دانیشتووان و هه‌رێمیی (له‌سه‌ر خاك) ئه‌م شاره و، هه‌روه‌ها پارێزگای نه‌ینه‌وا، ڕۆڵ و كاریگه‌ریی هه‌بێت. هێزه‌كانی سوپای توركیا، هاوكات له‌گه‌ڵ داگیركردنی باكووری عێراق! ڕۆڵێكی به‌رچاویان له ڕاهێنان و پشتیوانیی سه‌ربازیی میلیشیاكانی سوننه‌ی ناوچه‌كه و، هه‌روه‌ها عه‌شیره‌ته‌كانی سوننه و هێزه‌كانی سه‌ر به "تارق هاشمی" و "ئه‌سیل نوجه‌یفی"دا هه‌بووه. له ناوچه‌ی به‌عشیقه (كه به‌پێی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌م ناوچه‌یه له ڕێكه‌وتی 24ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ده‌ست داعش ڕزگار كرا)، هێزه‌كانی سوپای توركیا كۆنترۆڵیان له‌سه‌ر بنكه‌كانی ڕاهێنان و مه‌شقی سه‌ربازی و كاروباری ڕاهێنانی ئه‌و هێزه خۆبه‌خشانه هه‌یه، كه خوازیاری به‌شداری له شه‌ڕی مووسڵ بۆ ده‌ركردنی داعش بوون. له لایه‌كی تریشه‌وه، له یه‌كه‌مین ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ریدا، سۆشیال میدیای لایه‌نگری توركیا، هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه جه‌نگاوه‌ره‌كانیان له هه‌مبه‌ر داعش، بڵاو كرده‌وه. ئه‌مه‌یش، نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی حكوومه‌تی به‌غدای له هه‌مبه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌ردۆغان و هه‌وڵه‌كانی پرۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی، له پێناو به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به‌سه‌ر مووسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، زیاتر كرد. ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ردوو لایه‌ن واشنتۆن، پێویسته له بارگرژییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و كۆنترۆڵی مووسڵ، به‌وریایییه‌وه مامه‌ڵه بكات. له لایه‌كی تره‌وه، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی هێزی وشكانیی ئه‌مریكا، كه ئێستا له عێراقدان، له گرنگیی پاراستنی حكوومه‌تی عێراق و هێزه‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له جه‌نگی دژی داعشدا، هه‌روه‌ها پێویستیی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی بنیاتنانه‌وه له پاش كۆتاییهاتنی ئه‌م جه‌نگه، به‌باشی ئاگادارن. له‌رزۆكی و لاوازیی عێراق له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی خوازیاری به‌ده‌ستهێنانی نفووز و هێزی زیاترن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بتوانن بارگرژی و پێكدادانه تائیفییه‌كانی عێراق و قه‌یرانی سه‌روه‌ریی ئه‌و وڵاته، له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا بقۆزنه‌وه. هێنانه‌وه‌گۆڕێی پرسی سه‌روه‌ری، له ناوه‌ند و كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، وه‌كوو ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نه ته‌نیا به قازانجی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه قوربانیی ئه‌م دۆخه‌ن و له‌ژێر كاریگه‌ریدان، به‌ڵكوو له به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژاوایشدایه.
سه‌رچاوه:
|