2016-11-04
ئایا توركیا به‌ره‌و چین وه‌رده‌سووڕێته‌وه؟
پێنووس: له ئێستادا، توركیا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه هاوبه‌شی جێگره‌وه بۆ خۆی بدۆزیته‌وه. ئه‌م هاوبه‌شه جێگره‌وه‌یش نه‌ك ئێران و ڕووسیا، به‌ڵكوو وڵاتی چینه، چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ته بۆ توركیا هیواپێده‌ری هاوبه‌شییه‌كی بنیاتنه‌ر و سه‌ركه‌وتووه. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایش، پێویسته له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی زیاتر له ڕابردوو له‌گه‌ڵ توركیادا توندوتۆڵ‌تر بكات.
پێش ڕووداوی كۆده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی 15ی جولای له توركیا، په‌وه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا به‌ره‌و ساردوسڕی چوو بوو، به‌ڵام پاش كۆده‌تاكه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه زیاتر له جاران، ناڕوون و ئاڵۆز بوو. به‌رپرسانی حكوومه‌تی توركیا له پاش كۆده‌تاكه، داوای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی "فه‌تحوڵڵا گوله‌ن"، كه‌سایه‌تیی ئایینیی به‌ناوبانگی نیشته‌جێ له پێنسیلڤانیای ئه‌مریكا و ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی "خزمه‌ت"یان له ئه‌مریكا كرد.
له لایه‌ك، ئه‌م داواكارییه ئه‌زموونێك بوو كه پابه‌ندیی ئه‌مریكا له هه‌مبه‌ر توركیای ده‌رده‌خست و، له لایه‌كی تریشه‌وه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م داواكارییه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه و ڕاده‌ستنه‌كردنه‌وه‌ی "گوله‌ن"، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه له‌وانه‌یه ئه‌مریكا ده‌ستێكی له كۆده‌تاكه‌ی توركیادا هه‌بێت.
ئه‌مریكایش له لایه‌ن خۆیه‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام له‌باره‌ی دۆخی ئازادییه مه‌ده‌نییه‌كان ڕه‌خنه‌ی له توركیا گرتووه و، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی قبووڵكردنی توركیا وه‌ك هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا، نیگه‌رانی و دوودڵیی خۆی ده‌ڕبریوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌یش، په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و توركیایش، كه له‌م دوایییه به هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داوای ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتییه‌كه و، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر قه‌یرانی په‌نابه‌رانی سووریا گرژیی تێ كه‌وتبوو، له دوای كۆده‌تاكه‌ی توركیا به‌ره‌و ساردبوونه‌وه ڕۆییشتووه.
له‌گه‌ڵ ئاڵۆز و ته‌مومژاویبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ڕۆژاوا، جێگه‌ی سه‌رسووڕمان نییه كه توركیا به دوای دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تردا بێت. توركیا و ئێران له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر گه‌رموگوڕیان هه‌بووه و ته‌نانه‌ت محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانه‌ی كۆده‌تاكه‌ی ئه‌م دوایییه‌ی توركیا، به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو پاڵپشتی و پشتیوانی له حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان كرد.
هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ڕووسیا له كۆتاییی ساڵی 2015 دا، به هۆی خستنه‌خواره‌وی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی ڕووسیا له لایه‌ن هێزی ئاسمانیی توركیاوه، تووشی بارگرژی و قه‌یرانی جددی هاتبوو، به‌ڵام له مانگه‌كانی ئه‌م دوایییه‌دا و پاش سه‌ردان و چاوپێكه‌وتنه‌كانی دوولایه‌نه‌ی پووتین و ئه‌ردۆغان له ئیسته‌نبۆڵ و سه‌نپێتێرزبۆرگ، بۆ دۆخی ئاساییی خۆی گه‌ڕایه‌وه.
به‌ڵام سه‌ڕه‌رای ئه‌مانه‌یش، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئێران و ڕووسیا به هۆی هه‌ندێ پرسی مێژوویی و جوگرافیایییه‌وه، به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی سنوور و به‌ربه‌ست بۆته‌وه. ده‌رباره‌ی ڕووسیا، ده‌بێت بڵێین كه ئه‌م وڵاته له‌م دوایییه‌دا به دوای به‌رفراوانكردنی ناوچه‌ی نفووزی خۆی له ناوچه‌كانی باكووری ده‌ریای ڕه‌شدا بووه و، به هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕووسیا سروشتێكی"تۆڵه‌ستێن" و "ڕقهه‌ڵگر" و " متمانه‌پێنه‌كراو"ی هه‌یه، ناتوانێت بۆ توركیا هاوبه‌شێكی گونجاو بێت.
له‌باره‌ی ئێرانیشه‌وه، ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه قبووڵ بكه‌ین كه هه‌رچه‌نده ئه‌و وڵاته بۆ توركیا، وه‌ك هاوبه‌شێكی بازرگانیی زۆر گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته، زۆربه‌ی جاران و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌ت و پرسه هه‌رێمییه‌كان، وه‌كوو قه‌یرانی سووریا، عێراق و ڕۆڵی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا، ناكۆكیی توند و قووڵیان هه‌یه.
بۆ حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ په‌ككین زۆر هیوابه‌خشتره تاوه‌كوو هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ تاران یاخود مۆسكۆ. هه‌رچه‌نده ئێستایش ئانكا‌را و په‌ككین هاوبه‌شی و هاوكاریی بازرگانیی زۆر نزیكیان هه‌یه، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی كه ئانكا‌را هه‌وڵ ده‌دات له ئاستی گرێدراوبوونی خۆی به ئه‌مریكا كه‌م بكاته‌وه و، په‌ككینیش به دوای ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندیی ئابووری، دیپلۆماسی و سه‌ربازیی خۆی له ناوچه‌كه‌دا په‌ره پێ بدات، ئه‌وه ئه‌گه‌ریكی به‌هێز له ئارادایه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا، ئێمه بینه‌ری توندوتۆڵتربوون و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و چین بین.
ڕابردووی په‌یوه‌ندییه‌كان
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان چین و توركیا تا ده‌یه‌ی 1970 زۆر به‌رفراوان نه‌بوو، به‌ڵام هه‌ر له‌م ده‌یه‌دا و، دوای ئاشتبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا (وه‌كوو گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی توركیا له ناتۆدا) له‌گه‌ڵ چین، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و چین به‌خێرایی به‌رفراوان بوو. له ده‌یه‌ی 1990، دوای ئه‌وه‌ی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا له‌سه‌ر پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كورده‌كان، قه‌باره‌ی فرۆشتنی چه‌كیان به توركیا كه‌م كرده‌وه، ئه‌وه توركیا هه‌وڵی دا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی پێویستی خۆی به‌دوای جێگره‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا بگه‌ڕێت و، ئه‌م بابه‌ته‌یش، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و چین به‌هێزتر و قووڵتر ببێته‌وه. له‌و سه‌رده‌مه‌وه تاوه‌كوو ئێستا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردندا بووه.
"ون جیابائۆ" ( Wen Jiabao) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی پێشووتری چین له ساڵی 2010 و، هه‌روه‌ها "ژی جێنپینگ" ( Xi Jinping)، سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته، له ساڵی 2012 دا سه‌ردانی توركیایان كرد. دوای ئه‌م سه‌ردانه، هه‌ر له هه‌مان ساڵدا، سه‌رۆككۆماری توركیایش چووه وڵاتی چین و چاوی به به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كه‌وت. هه‌روه‌ها له ساڵی 2012دا بوو، كه توركیا وه‌ك "هاوبه‌شی دیالۆگ" (dialogue partner) له ڕێكخراوی هاریكاریی شانگهای (Shanghai Cooperation Organization) وه‌ر‌گیرا.
چین و توركیا له‌م ماوه‌یه‌دا، مانۆڕی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان ئه‌نجام داوه. بۆ نموونه، ئه‌م دوو وڵاته به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌كتری، له ساڵی 2009، مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان له توركیادا ئه‌نجام دا و، ته‌نانه‌ت ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییانه‌ی كه له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی، له چینه‌وه به‌ره‌و توركیا فڕیبوون، له ئێران‌دا بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سووته‌مه‌نیی فڕۆكه، دابه‌زیبوون. ئێرانیش، ئاسمانی خۆی بۆ فڕۆكه‌كانی چین كرده‌وه و، مۆڵه‌تی به فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی چین دا، كه له ئێران سووته‌مه‌نیی فڕۆكه وه‌ربگرن.
ڕاستییه‌كه‌ی، بابه‌تی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هه‌میشه له لووتكه‌ی هاوكارییه‌كانی نێوان چین و توركیادا بووه. له ساڵی 2000ی زایینی‌دا، قه‌باره‌ی گشتیی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان نزیكه‌ی 1.4 ملیار دۆلار بووه، كه ئه‌م ژماره‌یه له ساڵی 2015دا گه‌ییشته 27.3 ملیار دۆلار و، به‌م پێیه‌یش چین به به‌جێهێشتنی ئه‌ڵمانیا، بووه هه‌نارده‌كاری سه‌ره‌كی و گشتی به توركیا.
به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ڕێڕه‌وی ئاوریشم
هه‌رچه‌نده چین و توركیا له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكیان هه‌یه، به‌ڵام به‌رفراوانبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته، هه‌میشه له به‌رده‌م كه‌ندوكۆسپدا بووه. چین، ئیسلامی سیاسی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی ده‌زانێت و، توركیایش یه‌كێك له به‌رگریكارانی سه‌ره‌كیی ئه‌م جۆره تێڕوانینه‌یه.
پاڵپشتیی توركیا له‌م ڕوانگه‌یه، تا ئه‌و ئاسته بوو كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ناكۆكی و بارگرژیی توند بكه‌وێته نێوان توركیا و میسر (یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه چین به دوای نزیكبوونه‌وه‌یه لێی). جێی سه‌رسوڕمان نییه كه ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌بینین له ڕووداوه‌كانی كۆده‌تاكه‌ی توركیادا، چین خۆی له هه‌ر جۆره هه‌ڵوێستگرتن و ڕاده‌ڕبرینێك به‌دوور گرت و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی كۆتاییی كۆده‌تاكه مایه‌وه.
ته‌نانه‌ت دوای شكستهێنانی كۆده‌تاكه‌یش، ته‌نیا یه‌كێك له به‌رپرسانی پله‌نزمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، له ڕاگه‌یاندراوێكدا پشتیوانیی له هه‌وڵه‌كانی توركیا كرد كه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌قامگیری له‌م وڵاته‌دا ئه‌نجامی داوه. به‌ڵام پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك "ژانگ مینگ" (Zhang Ming)، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا و گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته، سه‌ردانی ئانكا‌را‌ی كرد.
توركیا و چین له‌سه‌ر پرسی كه‌مینه‌ی "ئه‌یغوره‌كان" (Uyghur) كه له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ئێتنیكی و میژوویییان هه‌یه، ناكۆكییان هه‌یه و، هه‌ر ئه‌و ناكۆكییه‌یش بۆته هۆی دروستبوونی بارگرژی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا. ده‌وڵه‌تی چین، كه‌مینه‌ی مسوڵمانی ئه‌یغوره‌كانی، نه‌ك ته‌نیا به جیابوونه‌وه‌خوازی، به‌ڵكوو به تیرۆریزمیش تۆمه‌تبار كردووه. به‌رپرسانی چین، ئه‌م كه‌مایه‌تییه، به تێوه‌گلان له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ناوخۆی چین، ناوچه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵات و ئاسیای ناوه‌ند و، هه‌روه‌ها ناردنی شه‌ڕكه‌ر و هێز بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
توركیایش له لایه‌ن خۆیه‌وه، هه‌میشه ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رپرسانی چین له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌مایه‌تییه گرتووه و، ئێستا توركیا به باوه‌شی كراوه‌وه پێشوازی له په‌نابه‌رانی ئه‌یغور ده‌كات. به دوای ڕاپه‌ڕین و پشێوییه‌كانی ساڵی 2009 له پارێزگای "سینگ كیانگ"ی چین، بارگرژییه‌كانی نێوان توركیا و چین گه‌ییشته لووتكه‌ی خۆی.
ئه‌و كاته ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی له هه‌مبه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی چین نیشان دا، به‌ڵام پاشان "داوود ئۆغلۆ"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی توركیا، له هه‌ڵوێست و ده‌ربڕینه‌كانی توركیا پاشه‌كشه‌ی كرد.
پاش ماوه‌یه‌كیش بارگرژییه‌كانی نێوانیان نه‌ما و، سه‌رۆككۆماره‌كانی هه‌ردوو وڵات به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان دا كه هاوكارییه هاوبه‌شه‌كانیان له‌سه‌ر پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم په‌ره پێ بده‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره كه پرسی كه‌مینه‌ی ئه‌یغوره‌كان وه‌كوو بابه‌تێكی جێگه‌ی مشت‌ومڕ و ناكۆكی، له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا بمێنێته‌وه. په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و چین ده‌رباره‌ی بابه‌تی سه‌ربازیش، كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ست و كه‌ندوكۆسپی له به‌رده‌مدا بووه. له ساڵی 2013ی زایینی‌دا، توركیا ڕای گه‌یاند كه بڕیاری داوه سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كیی خۆی له لایه‌ن وڵاتی چینه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكات و بیكڕێت.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن توركیاوه، بووه هۆی دروستبوونی ئه‌م تێگه‌ییشتنه كه په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی نێوان چین و توركیا له گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندندان. له هه‌مان ساڵدا، توركیا كۆمپانیایه‌كی چینیی بۆ مه‌به‌ستی دروستكردنی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كیی خۆی هه‌ڵبژارد، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له‌ژێر ئابڵووقه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا بوو. هه‌رچه‌نده ئه‌م بڕیار و كرده‌یه‌ی توركیا (وه‌ك یه‌كێك له ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ناتۆ) له‌و كاته‌دا زۆر بوێرانه بوو، به‌ڵام ئاكامێكی تایبه‌تی لێ نه‌كه‌وته‌وه و، له كۆتاییشدا له ساڵی 2015دا به هۆی دژایه‌تیی ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ناتۆ، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی توركیا و چینیش، به‌ره‌وڕووی كێشه و به‌ربه‌ست بووه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به ڕێژه‌ی بیست به‌رامبه‌ر، زیادی كردووه، به‌ڵام به لێوردبوونه‌وه‌یه‌ك له ئاماره‌كانی به‌رده‌ست، بۆمان ده‌ركه‌وێت كه به‌شێكی زۆری ئه‌و ئاڵوگۆڕه بازرگانییانه، له هه‌نارده‌كردنی چین بۆ توركیا پێك دێت.
له‌م ساڵانه‌ی د‌واییشدا، ئاست و قه‌باره‌ی هاورده‌كردنی توركیا له چینه‌وه، به به‌راورد به ئاست و قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی توركیا بۆ چین، به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بۆته‌وه. به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ست، له كۆی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕه‌كانی بازرگانیی نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا له ساڵی ڕابردوو، كه به ڕێژه‌ی 27.3 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، پشكی هه‌نارده‌كردنی توركیا بۆ چین، ته‌نیا نزیكه‌ی 2،4 ملیار دۆلار بووه.
ڕوانگه‌ی داهاتوو
سه‌ره‌ڕای هه‌موو كێشه و گرفته‌كانی ئێستا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێستا كاتێكی گونجاو بێت بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و چین. هه‌روه‌ك پێشووتر ئاماژه‌ی پێ درا، توركیا له هاوبه‌شه‌كانی ئێستای خۆی ناڕازییه و، ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركوتكارانه‌تر له توركیادا ڕه‌فتار بكات، ئه‌وه چاوه‌ڕوان ناكرێت بارگرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕۆژاوادا به‌ره‌و هێوه‌ربوونه‌وه بڕوات.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و كێشه و به‌ربه‌ستانه‌یش له‌ناو بچێت، توركیایش وه‌كوو هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانی تری ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا، له هه‌مبه‌ر به‌ڵێن و پابه‌ندبوونه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وتی ناڕوون و نادیاری ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی قه‌یرانی سووریا یاخود ده‌رباره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی ڕووسیا له ناوچه‌كه‌دا، چه‌ندین دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی، هه‌ر ده‌مێنن.
هه‌روه‌ها، په‌یوه‌ندییه‌كانی چین له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوواییدا، به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رفراوان بووه. ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت ئێران و توركیا، ڕۆڵێكی گرنگیان له پرۆژه‌ی" یه‌ك پشتێن، یه‌ك ڕێگه"(One Belt, One Road" (OBOR) plan)ی چیندا هه‌یه. بڕیار وایه ئه‌م پرۆژه‌یه له ڕێگه‌ی دروستكردنی ژێرخانی نوێ و تۆڕێكی هاتوچۆكردنی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، وڵاتی چین و وڵاتانای تری هه‌ڵكه‌وتوو له ناوچه‌ی ئۆراسیا، به كیشوه‌ری ئه‌ورووپا ببه‌ستێته‌وه.
په‌یوه‌ندیی ئابووری له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه چین به‌ناچاری له په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسی و ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌شدار بێت. چین له میانه‌ی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، ڕۆڵێكی زۆر چالاكانه‌ی گێڕا و، به دوای به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ناوچه‌یییه‌كانی خۆیه‌وه بوو، بۆیه‌یش هاته ناو ناكۆكی و مشت‌ومڕ و پێكدادانه ناوچه‌یییه‌كانی وه‌كوو قه‌یرانی سووریا.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، چین په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه‌دا به‌رفراوانتر كردووه، به شێوه‌یه‌ك كه وڵاتی چین له‌م ماوه‌یه‌دا یه‌كه‌مین بنكه‌ی هێزی سه‌ربازیی خۆی له مینای جیبۆتی (Djibouti) بنیات ناوه و، یارمه‌تییه‌كی سه‌ربازیی كه‌میشی پێشكه‌شی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریادا كردووه.
سه‌ڕه‌رای پرسی كه‌مینه‌ی ئه‌یغوره‌كان له چین، سێ فاكته‌ری گشتی و سه‌ره‌كی، كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی چین و توركیا و، هه‌روه‌ها ئاستی به‌رفراوانبوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه داده‌نێت.
یه‌كه‌مین فاكته‌ر، ڕێژه‌ی سامان و دارایییه‌كانی وڵاتی چینه. ئه‌گه‌ر داته‌پینی دروستبوو له به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابووریی چین هه‌ر به‌رده‌وام بێت، ئه‌م وڵاته بۆ به‌رده‌وامبوونی پرۆژه‌ی" یه‌ك پشتێن، یه‌ك ڕێگه"، یاخود ده‌رباره‌ی دروستكردنی ده‌رفه‌تی سه‌ر‌نجڕاكێش بۆ هه‌نارده‌كارانی توركیا بۆ ئه‌م وڵاته، تووشی كێشه‌ی لاوازیی سه‌رچاوه‌كانی دارایی ده‌بێت.
دووه‌مین فاكته‌ر، ڕوانگه و ڕه‌فتاری چین له هه‌مبه‌ر پرسه ناوچه‌یییه‌كانه. چین له‌م ماوه‌یه‌دا به شێوازی جۆراوجۆر پشتیوانی و پاڵپشتیی له حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه.
بۆ نموونه، له میانه‌ی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كاندا، چین به كڕینی كات و ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ ئێران و، هه‌روه‌ها لاوازكردنی ئابڵووقه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، یارمه‌تیی ئێرانی دا. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مۆسكۆ، زۆربه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له هه‌مبه‌ر سووریا، ڤیتۆ كرد.
توركیا و وڵاتانی تری ناوچه‌كه، له هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێست و ڕه‌فتارانه‌ی چیندا، دانبه‌خۆداگرتن و سه‌بری زۆریان له خۆیان نیشان داوه و، تێچووی زۆریان نه‌خستۆته‌وه سه‌ر ئه‌و وڵاته. به‌ڵام له‌گه‌ڵ پڕڕه‌نگبوونه‌وه‌ی ڕۆڵی چین له ناوچه‌كه‌دا، ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، وه‌كوو پێشووتر ناتوانن سه‌بریان هه‌بێت و دان به خۆیاندا بگرن.
سێیه‌مین فاكته‌ر، سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له هه‌مبه‌ر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. توركیا وه‌ك یه‌كێك له هاوپه‌یمان و ئه‌ندامانی ناتۆ، له به‌رامبه‌ر سه‌ر‌نجڕاكێشیی ده‌ره‌كیدا زۆر هه‌ستیار و لاوازه. به‌م پێیه‌یش، توركیا سه‌ر‌نجڕاكێشیی زۆری بۆ چین هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته، به مانای هه‌وڵی چین بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ڕۆڵ و پێگه‌ی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نییه. به‌دڵنیایییه‌وه، ئه‌مریكا و چین به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی به‌رفراوانیان له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه و، ته‌نانه‌ت ڕۆڵی ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه چین به تێچوویه‌كی زۆر كه‌م، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌سته‌به‌ر بكات. به‌ڵام به لێوردبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی، ده‌توانین له‌وه تێ بگه‌ین كه چین هه‌میشه خۆی وه‌كوو ڕكابه‌رێكی جددیی ئه‌مریكا داناوه و، به دوای ئه‌وه‌وه‌یه كه ڕۆڵ و پێگه‌ی جیهانیی ئه‌مریكا لاواز و له‌رزۆك بكات.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌یش، ئه‌مریكا نابێت به‌رفراوانبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان چین و توركیا وه‌كوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر خۆی سه‌یر بكات. پشتیوانی و پێشوازیی ئه‌مریكا له په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته، چه‌ندین قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی بۆ ئه‌مریكا به دوای خۆیدا دێنێت؛ به هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رفراوانبوونی په‌وه‌ندییه‌كانی چین و توركیا له لایه‌ك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه توانای توركیا بۆ دروستكردنی ناكۆكی له نێوان ئه‌مریكا و چیندا كه‌م ببێته‌وه و، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی توركیا.
له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه، ئه‌مریكا نابێت وا هه‌ڵسوكه‌وت بكات كه چین و توركیا بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی كه، ئه‌مریكا له هه‌مبه‌ر پابه‌ندبوونه‌كانی ده‌رباره‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تووشی دوودڵی و سه‌رلێشێواوی بووه.
ئه‌مریكا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زۆربه‌ی ئامانجه‌كانی وه‌كوو: جێگیركردنی سه‌قامگیری له سووریا و عێراق، به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران، شكستپێهێنانی داعش و ئه‌لقاعیده، دڵنیابوون له ده‌سته‌به‌ربوونی ئاسایش له ئه‌ورووپا و...، پێوستیی به توركیایه.
هه‌رچه‌نده هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌م دوایییه‌ی ئه‌ردۆغان، بۆته هۆی بێهیواییی قووڵی ئه‌مریكا، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مریكی، نابێت به‌و سانایییه ده‌ست له هه‌وڵه‌كانیان هه‌ڵبگرن و، ئه‌ردۆغان له‌كیس خۆیان بده‌ن. به‌م پێیه‌یش ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و توركیا هه‌روا وه‌كوو هاوپه‌یمانی یه‌كتری پێكه‌وه بمێننه‌وه، ئه‌وه ڕێژه و ئاستی نفووزی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئانكا‌را و، هه‌روه‌ها په‌ككینیش، ده‌گاته به‌رزترین ئاست و ڕێژه‌ی خۆی.
سه‌رچاوه: