2016-11-09
ئامۆژگاری بۆ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
پێنووس: ده‌ستووری ئه‌مریكا، به دوای دروستكردنی جیهانێكی بێكێشه‌دا نییه، به‌ڵكوو به دوای پێكهێنانی یه‌كێتییه‌كی ته‌واوتره. ئه‌مریكا چه‌ندین ده‌یه‌یه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا چه‌قیوه و گیری خواردووه، له كاتێكدا كه، نه ده‌توانێت بارودۆخه‌كه بگۆرێت و نه ده‌توانێت ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێ بێڵێت. ناوچه‌یه‌ك كه تیایدا، سیاسه‌ته گۆڕاندروستكه‌ر و بنیاتنه‌ره‌كان شكستی هێناوه. پاراستنی ئه‌م سیاسه‌تانه‌یش، پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ورد و ده‌قیق له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، به‌كارهێنانی زیره‌كانه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا و، كه‌مێكیش به‌پارێزبوون و وشیارییه.
ئێمه، نه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی ئاستی ئه‌مریكا و، نه له‌گه‌ڵ په‌راوێزبوونیداین. به‌ڵام به‌پێی زیاتر له نیو سه‌ده كار ده‌رباره‌ی پرسه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا، لیستێكمان له‌و بابه‌تانه‌ی كه پێویسته ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا له‌به‌ر چاوی بگرێت، ئاماده كردووه. له‌م لیسته‌دا ئاماژه‌مان به‌و بوار و بابه‌تانه داوه كه ده‌بێت ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا لێیان دوور كه‌وێته‌وه یاخود لانی كه‌م هه‌وڵ بدات ڕێگه‌ی خۆی له ناوچه‌ی پڕقه‌یران، پشێوی و ئاڵۆزیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جیا بكاته‌وه.
یه‌كه‌م، ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا، ده‌بێت پێداچوونه‌وه به‌و وشه و ده‌سته‌واژانه‌ی كه ده‌رباره‌ی خستنه‌ڕوو و پێناسه‌كردنی ڕۆڵ و به‌رپرسیارێتییه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌كاریان دێنێت، بكات. بۆ نموونه وته‌كانی "مادلین ئۆلبرایت" و " هیلاری كلینتۆن" ده‌رباره‌ی ئه‌مریكا و ناساندنی ئه‌مریكا وه‌كوو هێزیكی پێویست، كه ده‌توانێت هه‌موو كارێكی ئه‌سته‌م ئه‌نجام بدات، یارمه‌تیده‌ر و به‌كه‌ڵك نییه. ڕاستییه‌كه‌ی، ئه‌مریكا ئه‌و توانا و مه‌یله‌ی نییه تاوه‌كوو له‌سه‌ر هه‌ر پرسێكی بێهووده له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت پرسه‌كانی ناسنامه‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ناوخۆیی (وه‌ك قه‌یرانی سووریا)، ڕۆڵی ڕێبه‌رایه‌تی و پێشه‌نگی بگێڕێت. ئێمه ده‌توانین به یارمه‌تیی ده‌وڵه‌تانی تر، ئاستی ئاسایش و سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌رزتر بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌و توانایه‌مان نییه كه به‌ته‌نیایی ڕۆڵێكی یه‌كلاوه‌كه‌ره‌وه و گرنگ له گۆڕانكاری و گۆڕینی دامه‌زراوه ئابووری و سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا بگرینه ئه‌ستۆ.
دووه‌م، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئیداره‌ی ئه‌مریكا، ویست و نییه‌تی ئه‌نجامدانی كارێكی نییه، ئه‌وه پێویست ناكات كه به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و گشتی ڕای بگه‌یه‌نێت و بیخاته ڕوو. وشه‌كان گرنگییه‌كی زۆریان هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌و وته و وشانه‌ی كه له لایه‌ن سه‌رۆككۆماری ده‌وڵه‌تێك ده‌خرێنه ڕوو و ده‌ڕده‌بردرێن. هاوپه‌یمانان و دوژمنانی ئه‌مریكا، به‌ته‌واوی بڕوا به وته‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌مریكا به‌پێی ئه‌وه‌ی كه ده‌یڵێت، كاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات. به‌ڵام له ئیداره‌ی ئۆبامادا هه‌لومه‌رجه‌كه به شێوازێكی تر بوو. بۆ نموونه، داواكاریی به‌رده‌وام بۆ ڕاگرتنی ته‌واوی دروستكردنی شارۆچكه‌كان له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، له كه‌له‌به‌ری نێوان قسه و كرده‌وه‌دا، به‌ته‌واوی ون بوو. یه‌كێكی تر له نموونه به‌رجه‌سته‌كان، وته‌كانی باراك ئۆباما ده‌رباره‌ی سووریا بوو. ئۆباما له وته‌كانی له ساڵی 2013دا به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییی به هێڵی سووری ئه‌مریكا ناو برد و، له‌م بابه‌ته‌دا هۆشداریی دایه سووریا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هۆشداری و هه‌ڕه‌شانه، له‌ناكاو بوونیان نه‌ما.
سێیه‌م، ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا، نابێت ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌بێت كه نفووز و پێگه‌ی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌خێرایی به‌ره‌و ئاوابوون ده‌ڕوات. هه‌رچه‌نده ئه‌و وته‌یه تا ڕاده‌یه‌ك ڕاسته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌م نێوه‌نده‌دا زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا وه‌كوو پارێزگاری له خاك و هه‌رێم (ڕێكخراوه تیرۆریستییه ده‌ره‌كییه‌كان له پاش ڕووداوی 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه نه‌یانتوانیوه هێرشێكی تیرۆریستیی سه‌ركه‌وتوو له دژی ئه‌مریكا ئه‌نجام بده‌ن)، كه‌مكردنه‌وه و بڕینی پێویستیی ئه‌مریكا به سه‌رچاوه‌كانی هایدرۆكاربۆنی (نه‌وت و غاز) ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها ڕێگه‌گرتن له ده‌ركه‌وتن و دروستبوونی هێزێكی هێژموونیی ناوچه‌ییی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی (ئێران)، به‌باشی پارێزراوه یاخود نا؟
پێویسته، دان به‌وه‌دا بنێین كه ئه‌مریكا له هه‌ر سێ بابه‌تی ئاماژه‌پێكراوه له‌سه‌ره‌وه‌دا به‌باشی كاری كردووه، به‌م هۆیه‌یشه‌وه پێویسته ئێمه سه‌رنجمان ته‌نیا بخه‌ینه سه‌ر پرس و بابه‌ته زۆر گرنگ و پێویسته‌كان. دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و ناحكوومییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه كێشه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین چاره‌سه‌ر بكه‌ن، یان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له سه‌رمایه مرۆیی و دارایییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ چاككردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه وێرانبووه‌كانی وه‌كوو عێراق و سووریا كه‌ڵك وه‌ربگرن. كار و كرده‌وه‌ی له‌م جۆره، نه‌ك به‌س نائه‌قڵانین، به‌ڵكوو ده‌بنه هۆی لاوازبوونی زیاتری ئیعتیباری ئه‌مریكا.
چواره‌م، سه‌ره‌ڕای ڕه‌فتار و هه‌وڵه نه‌خوازراوه‌كانی ڕووسیا له ئۆكراین و سووریادا، ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا، ده‌بێت هه‌وڵ بدات تاوه‌كوو له جه‌نگێكی ساردی تر له‌گه‌ڵ ڕووسیادا تێوه نه‌گلێت. ڕووسیا، ویست و توانای پێویستی بۆ دروستكردنی "پاكس ڕاشانا" ( Pax Russiana) یاخود "ئاشتیی ڕووسی" له سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نییه، به‌دڵنیایییه‌وه ڕووسیا حه‌زی له‌وه‌یش نییه كه له جه‌نگێكی نه‌رم له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا تێوه بگلێت. هه‌روه‌ها ڕووسیا ئه‌و ویست و نییه‌ته‌ی نییه تاوه‌كوو به‌رپرسیارییه‌تیی پاراستن و كۆنترۆڵی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و كێشه مێژوویییه‌كانی ناوچه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ. زۆربه‌ی چاودێران پێشبینی ئه‌وه‌یان كردبوو كه ڕووسیا له زڵكاوی سووریادا ده‌چه‌قێت، به‌ڵام ڕاستییه‌كان به‌م شێوه‌یه نه‌بوون. هه‌رچه‌نده سووریا ده‌رفه‌تێكی ئه‌وتۆی بۆ ڕووسیا پێك نه‌هێناوه، به‌ڵام پووتین هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگه‌ی پاڵپشتی و پشتیوانی له حكوومه‌تی ئه‌سه‌د، ڕێگه له پرۆژه و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بگرێت.
به‌ڵام، ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه قبووڵ بكه‌ین كه هه‌موو جووڵه و ڕه‌فتاره‌كانی ڕووسیا له‌م ماوه‌یه‌دا له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا نه‌بووه؛ بۆ نموونه هاوكاریی ڕووسیا له پرسی داماڵینی چه‌ك له سووریا و هاوكاریی له پرسی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكادا هاوئاراسته و هاوته‌ریبه. وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕووسیا وه‌به‌ره‌هێنانی زیاتری له‌چاو ئه‌مریكا، له سووریادا كردووه، هه‌ر به‌و هۆیه‌یشه‌وه به‌بێ هاوكاری و به‌شداریی ڕووسیا و ئێران، هیچ شانسێك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له سووریادا له ئارادا نابێت.
پێنجه‌م، ئه‌مریكا نابێت به‌بێ بیركردنه‌وه له ئاكام و لێكه‌وته‌كانی پرس و بابه‌تێك و ته‌نیا له‌به‌ر به‌هێزكردنی نفووز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی، به دوای پرسه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر، به‌ڵام بێسووده‌كانه‌وه بێت. یه‌كێكی تر له نموونه دیاره‌كان له‌م باره‌یه‌وه، حه‌زی ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی دژه‌فڕین و ناوچه‌ی پارێزراو له سووریایه. كارێكی له‌م شێوه‌یه، پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد و فره‌لایه‌نی هه‌موو ئه‌گه‌ر و ڕه‌هه‌نده‌كانییه‌وه هه‌یه؛ به‌م پێیه‌یش گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنێكی له‌م چه‌شنه، ده‌رهاوێشته و لێكه‌وته‌ی جۆراوجۆری هه‌یه. بۆ نموونه، ئه‌مریكا له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا، ده‌بێت خۆی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ڕووسیادا ئاماده بكات. یاخود بكه‌وێته دۆخێكه‌وه كه ڕیگه‌چاره‌یه‌كی جگه له پاشه‌كشه یاخود هێرشكردنی نه‌بێت، یان ئه‌وه‌ی كه به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی كۆنگرێس، خه‌ڵكی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، هێزی سه‌ربازی به‌كار بێنێت. ڕه‌فتار و كرده‌وه‌ی له‌م چه‌شنه، ده‌بێته هۆی ئاڵۆزتربوونی دۆخه قه‌یراناوییه‌كه‌ی ئێستا و، به‌م پێیه‌یش شكستێكی تر بۆ ئه‌مریكا به‌دی دێنێت.
شه‌شه‌م، ئه‌مریكا نابێت ڕۆڵی بانگه‌شه‌كه‌ری دیموكراسی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێبه‌جێ بكات و خۆی تێوه بگلێنێت. ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و زه‌مینه و ئاماده‌یییه‌ی تێدا نییه كه پێشوازی له به‌ها ئه‌مریكییه‌كان بكات و، ئه‌و تێگه‌ییشتنه‌ی كه، خه‌ڵكی ئاسایی و نوخبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاماده‌ن و حه‌زیان لێیه كه بۆ چۆنیه‌تیی حوكمڕانی، گوێ بۆ ئامۆژگارییه‌كانی ئه‌مریكا شل بكه‌ن، ته‌نیا ده‌ربڕی لووتبه‌رزی و نه‌زانیی ئه‌مریكییه‌كانه. شێواز و فۆرمی ده‌سه‌ڵاتداریی ئه‌مریكی، بۆ مێژوو، پێگه و كه‌لتووری سیاسیی ئیمه زۆر تایبه‌ت و گونجاو و بێوێنه‌یه، به‌ڵام ناكرێت هه‌نارده‌ی ده‌وڵه‌تانی تری بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوازه له ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ئه‌مریكا، توانای هه‌نارده‌كردنیشی هه‌بوو، دیسانه‌وه ئه‌مریكا نه‌یده‌توانی ئارمان (ئایدیاڵ)ه دیموكراتییه‌كانی تا ئه‌و ئاسته به‌رز بكاته‌وه، كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا هاوته‌ریب بێت و بگونجێت.
حه‌وته‌م، به‌دڵنیایییه‌وه دۆستان و هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا به دوای ئه‌وه‌وه‌ن كه ئه‌م وڵاته بخه‌نه ژێر گوشاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندبوون و به‌ڵێنه ئاسایشییه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رزتر بكاته‌وه یاخود بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و ناكۆكییه سیاسییه‌كان هێزی سه‌ربازی به‌كار بێنێت؛ به‌ڵام، ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا، نابێت ڕێگه به دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی بدات كه ئه‌م كاره بكه‌ن. له ڕاستیدا ئه‌م ده‌وڵه‌تانه به دوای ئه‌وه‌ن كه ئه‌مریكا به‌رپرسیارێتیی هه‌موو پرس و كێشه‌كانیان بگرێته ئه‌ستۆ و چاره‌سه‌ریان بكات. پێویست بوو كه سعوودیا له‌مه‌ڕ پرسی دووركه‌وتنه‌ی مه‌ترسییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئیران بۆ 10 یاخود 15 ساڵی تر، سوپاس و پێزانینی بۆ ئه‌مریكا هه‌بێت. به‌ڵام له جیاتی ئه‌وه، واشنتۆن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تووڕه‌ییی سعوودییه‌كان له هه‌مبه‌ر ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران و، هه‌روه‌ها پێدانی متمانه له‌مه‌ڕ پابه‌ندبوون و به‌ڵێنه ئاسایشییه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ده‌ستی كرد به پاڵپشتی و به‌هێزكردنی تواناكانی سعوودییه‌كان له جه‌نگی یه‌مه‌ندا.
هه‌شته‌م، ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا تا ئه‌و كاته‌ی كه ئاماژه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا له ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌رباره‌ی ئاماده‌بوونیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، نه‌بینێت، نابێت به دوای پێكهێنان و دروستكردنی ئاشتی له نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیلییه‌كانه‌وه بێت. ئه‌مریكا، ده‌بێت تاوه‌كوو ئێستا له‌وه گه‌ییشتبێت كه كه‌لێن و لێكترازانی نێوان نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیسرائیل و، مه‌حموود عه‌باس، سه‌رۆكی فه‌له‌ستینییه‌كان، له‌سه‌ر پرس و بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌كوو ئۆرشه‌لیم یاخود په‌نابه‌ران، ئه‌وه‌نده قووڵ و به‌رفراوانه كه ناكرێت به‌سانایی پڕ بكرێته‌وه. تا ئه‌و كاته‌ی ڕێبه‌رانی فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلی، توانا و ویستی بڕیاردانیان نه‌بێت، ڕێگه‌چاره‌ی "دووده‌وڵه‌تی"، وه‌كوو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هزری ده‌مێنێته‌وه و زۆر دوور دێته به‌رچاو، كه سه‌رۆككۆماری داهاتووی ئه‌مریكایش بتوانێت ئه‌وان ناچار به ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره بكات. به‌ڵام سه‌رۆككۆماری داهاتووی ئه‌مریكا، ده‌توانێت ته‌نیا چه‌ند ڕێوشوێنێك له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كێشه‌یه بگرێته به‌ر: هه‌وڵدان و هاوكاریكردن به ئاراسته‌ی به‌رده‌وامبوون و پاراستنی هاوكارییه ئاسایشیه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌ره‌پێدانی فه‌له‌ستین و پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ڕیگه‌ی خاڵی كۆنترۆڵ له‌سه‌ر سنووره‌كان، هه‌وڵدان بۆ ناسینی پرسه بچووكه‌كان، وه‌كوو په‌ره‌پێدانی زیاتری به‌شێك له كه‌رتی ڕۆژاوا كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئیسرائیلدایه و زیاتركردنی هاوكارییه‌كان له بواری ژێرخان و ئاو و كاره‌با.
نۆیه‌م، ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا، نابێت گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له ڕه‌وتی گشتیی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له لایه‌ن باراك ئۆباما، سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكاوه گیرابه به‌ر، دروست بكات. ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دۆخی گواستنه‌وه‌یه بۆ دۆخ و داهاتوویه‌كی نادیار و تاریك، بۆیه پێویسته و ده‌بێت، به‌رپرسانی واشنتۆن ده‌ست له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌ڵبگرن و ئه‌م ڕاستییه قبووڵ بكه‌ن كه هه‌میشه ناكرێت بگه‌یته ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردن و كۆتاییهێنان به پرس و كێشه‌كان، به‌ڵكوو ده‌تواندرێت هه‌نگاو و هه‌وڵه‌كان به ئاراسته و به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردن و كۆنترۆڵ و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه و گرفته‌كان بێت.
له كۆتاییدا، هیچ كامه له پرسه‌كانی ئاماژه‌پێكراو له سه‌ره‌وه، به‌و مانایه نییه كه ده‌بێت ئه‌مریكا كۆتایی به به‌شداری و ڕۆڵی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهێنێت. به‌ڵكوو واشنتۆن به‌رژه‌وه‌ندی، هاوپه‌یمان و دوژمنی له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌یه و، پرسه‌كانی وه‌ك تیرۆریزم، ئاسایشی وزه، بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی، له‌و بابه‌تانه‌یه كه تاو ئێستا وه‌كوو گرنگترین پرسه‌كانی ڕۆژه‌ڤ له ناوچه‌كه‌دا بوونیان هه‌رماوه. هه‌روه‌ها ڕاسته كه ئه‌مریكا ناتوانێت بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگۆڕێت، به‌ڵام هه‌روا به‌ئاسانیش ناتوانێت ده‌سبه‌رداری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت و ناوچه‌كه جێ بێڵێت.
ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا، ده‌بێت ڕوانگه‌یه‌كی مامناوه‌ندی و زیره‌كانه و هۆشیارانه له‌مه‌ڕ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگرێته به‌ر. به ده‌ربڕینێكی تر، ئه‌مریكا پێویسته له ده‌ستێوه‌ردان و به‌شداریی سه‌ره‌كی له پرۆسه‌كان، وه‌كوو نه‌ته‌وه‌سازی و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان و تێوه‌گلان له پێكدادانه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، خۆی دوور بگرێت. به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیان ئاماده‌یی و توانای ئه‌وه‌یان تێدا نییه كه به‌رپرسیارێتیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی خۆیان بگرنه ئه‌ستۆ. له جیاتی ئه‌وه، ده‌بێت ئه‌مریكا به‌رگری و پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه ژیانییه‌كانی خۆی، (وه‌كوو ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی) بكات، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی هاوكاری بكات و به دوای ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌وه بێت تاوه‌كوو له ئامراز و میكانیزمه‌كان وه‌كوو یارمه‌تییه ئابووری و پاڵپشتی ته‌كنیكی بۆ به‌هێزتربوونی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دروستبوونی توانای پێویست له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه سوود وه‌ربگرێت و، له لایه‌كی تریشه‌وه یارمه‌تیی ده‌وڵه‌ته‌كان بدات كه دادپه‌روه‌ریی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاووڵاتیانی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
سه‌رده‌می دروستكردنی "دیپلۆماسیی خوڵقێنه‌ر و گۆڕانكاریهێنه‌ر" له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ناوچه‌كه‌دا، زۆر له‌مێژه تێپه‌ر بووه. ڕێگه‌چاره و پرسه‌كانی ئه‌م نووسینه كه خراونه‌ته ڕوو، له‌گه‌ڵ ڕاستییه ئاشكراكان یه‌ك ده‌گرنه‌وه و به‌بێ گه‌وره‌كردنه‌وه له قه‌باره‌ی خۆی له ناوچه‌كه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی به‌ته‌واوی تووڕه و ناكارامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ماهه‌نگه و ده‌گونجێت؛ ناوچه‌یه‌ك كه له دۆخی گواستنه‌وه‌دایه بۆ خاڵێكی نادیار و، له‌وانه‌یشه له داهاتوودا له‌گه‌ڵ پشێوی و قه‌یرانی زیاتر ڕووبه‌ڕوو ببێته‌وه.
سه‌رچاوه: