2017-01-05
ستراتیژیی نوێی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
پووتین ستراتیژیی مۆسكۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشكرا ده‌كات
پێنووس: "ڤلادیمیر پووتین" له سێزده‌مین وته‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا له كۆشكی كرملین و له به‌رده‌م نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌دا له ماوه‌ی 70 خوله‌ك، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وله‌وییه‌ته ناوخۆیییه‌كانی ڕووسیا، به‌ڵام ته‌نیا 7 خوله‌ك باسی له پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار و تایبه‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه كرد. په‌یامی پووتین هه‌ڵگری چه‌شنێك له "جێگیربوون و نه‌رمینواندن" بوو، كه بووه تایبه‌تمه‌ندیی وتاره‌كه‌ی. بۆ نموونه گوتی: "ئێمه به دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سدا نین. ئێمه به دوای دوژمندروستكردن نین، ئێمه پێویستمان به دۆسته. به‌ڵام ڕێگه به پشتگوێخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ناده‌ین." پووتین له درێژه‌دا گوتی: "ئێمه هه‌ست به ئاستی به‌رپرسیارێتیمان ده‌كه‌ین و به‌ڕاستی ئاماده‌ی به‌شداری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یییه‌كانین، له‌و جێگه‌یه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه هه‌یه و له ئێمه‌یان ده‌وێت و پێویسته."
له ڕۆژی پاش ئه‌م وته‌یه، به‌ڵگه‌نامه‌ی ستراتیژیی نوێی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بڵاو كرایه‌وه‌یه. له ڕاستیدا ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه به‌فه‌رمی له‌ژێر ناونیشانی "چه‌مكی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی فیدراسیۆنی ڕووسیا" له ڕۆژی 30ی نۆڤێمبه‌ر له لایه‌ن پووتینه‌وه ئیمزا كرا (ڕۆژێك پێش وته‌ی ساڵانه‌ی پووتین)، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاریان له‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ده‌كرد، پێش ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی و كۆتایی، چاویان به‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه كه‌وت.
به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێشووتری ساڵی 2013، ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه "توندتره"؛ چ له ڕووی داڕشتن و فۆرمه‌وه و، چ له ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه. له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا جه‌ختێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان كراوه‌ته‌وه و ته‌ركیز له‌سه‌ر پرسه‌كانی تایبه‌ت به "ئاسایش" كراوه. له‌نێو ئه‌م ئه‌وله‌وییه‌تانه‌دا، (ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی وڵات، سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ڕووسیا) و ( به‌هێزكردنی پێگه‌ی ڕووسیا وه‌كوو یه‌كێك له خاوه‌ن زۆرترین نفووز له جیهانی هاوچه‌رخدا) ده‌بیندرێت. هه‌رچه‌نده ئه‌م تێزه شتێكی نوێ نییه، چونكه ڕووسیا ماوه‌یه‌كه وه‌كوو پارادایمێكی كارا و چالاك ده‌جووڵێته‌وه و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. به‌ڵام ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه ڕوانگه و تێڕوانینی نوخبه ڕووسه‌كان ده‌رباره‌ی جیهانی نوێ نیشان ده‌دات. جیهانێك كه ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئاڵۆزتر و پڕ له ئاژاوه و پشێوی و ململانێ و، نادۆستانه‌تر ده‌بێت. پێشنیازه‌كانی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه بۆ پێشبینییه‌كانی داهاتوو، گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنێكی سه‌خت و تونده له لایه‌ن كرملینه‌وه.
ئه‌وله‌وییه‌ته‌كانی مۆسكۆ به‌پێی بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌گۆڕاوه. له هه‌لومه‌رجی پاش یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، ڕوانگه‌ی په‌ره‌پێدانی زیاتر به یه‌كێتیی ئابووریی ئۆراسیا و به‌هێزتركردنی دامه‌زراوه‌كانی به‌رگری، واته ڕێكخراوی ئاسایشی به‌كۆمه‌ڵ، هێشتاكه ئه‌وله‌وییه‌تی سه‌ره‌كیی ڕووسیان. پاش ئه‌وه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانییه‌وه، دوولایه‌نه و له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ڕێكخراوی ناتۆ، بوونیان هه‌ر ماوه. له پاش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بلۆكی وڵاتانی ناوچه‌ی ئاسیا و ئۆقیانووسی ئارام و ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ته‌نیا له پێش ئه‌مریكای لاتین ئاماژه به "ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" كراوه. به‌ڵام نابێت ئه‌م ڕیزبه‌ندییه، له پێناسه‌كردنی گرنگی ئه‌م ناوچه‌یه بۆ ڕووسیا، ئیمه به‌لاڕێدا به‌رێت.
پێنج په‌ره‌گرافی گشتگیری یه‌كه‌م له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه، تایبه‌ته به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و، مۆسكۆ ڕای گه‌یاندووه كه "یارمه‌تی بۆ جێگیركردنی سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا به مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌رنجخستنه‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسی-دیپلۆماتیكی كێشه‌كان، درێژه پێ ده‌دات". هه‌روه‌ها له دوو بڕگه‌ی تایبه‌تدا ئاماژه به سووریا و ئێران كراوه و هه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت پێگه‌یه‌كی تایبه‌تیان له ستراتیژیی هه‌رێمی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه. مۆسكۆ پابه‌ندبوونی خۆی به "یه‌كگرتوویی، سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كپارچه‌ییی خاكی سووریا) وه‌كوو ده‌وڵه‌تێكی "سێكیۆلاری دیموكراتیكی فره‌یی" كه تیایدا هه‌موو گرووپه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان به "ئاشتی و ئاسایش، خاوه‌ن ماف و ده‌رفه‌تی یه‌كسان بن و پێكه‌وه بژین!"، ڕاگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه بۆ ئه‌وه داڕێژراوه كه تۆمه‌ته‌كانی ڕووسیا له جه‌نگی سووریادا پووچه‌ڵ بكاته‌وه و هه‌ڵی وه‌شێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ڕووی كرده‌یی و ته‌كنیكییشه‌وه هیچ شتێك بۆ ڕووسیا نه‌كات. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئێران، كرملین به دوای په‌ره‌پێدانی "هاوكارییه‌كی گشتگیر"ه له‌گه‌ڵ تاران‌دا و، هیواداره كه به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران به‌پێی "بڕیاری ژماره 22331ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان" و ڕێوشوێنه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به "ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی" كۆنترۆڵ بكرێت و به‌رێوه ببردرێت. هه‌موو ئه‌مانه‌یش بۆ دوورخستنه‌وه و ڕێگه‌گرتنه له ده‌ستێوه‌ردانێكی سه‌ربازی له دژی كۆماری ئیسلامیی ئێڕان.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه، ڕووسیا به دوای زیاتركردنی چالاكییه‌كانی خۆیه‌تی له ڕێگه‌ی چوارچێوه جۆاراوجۆره ڕێكخراوه‌یییه‌كانه‌وه، بۆ نموونه: ڕاكێشانی هاوكاریی عه‌ره‌به‌كان له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوكاریی ڕووسیا و عه‌ره‌ب، كه له ئێستادا بوونی هه‌یه و، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نییه‌كان و به‌شداریكردن له په‌ره‌پێدان له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامدا له ڕێگه‌ی ڕێكخراوی هاریكارییه‌كانی ئیسلامییه‌وه.
له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا، له ڕووی ئاسایشییه‌وه زیاتر گرنگی به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دراوه. له به‌شی دووه‌می ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا له‌ژێر ناونیشانی "جیهانی هاوچه‌رخ و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا"، مۆسكۆ جه‌خت له‌سه‌ر چه‌مكی "ئاسایشی یه‌كگرتوو و یه‌كانگیر" ده‌كاته‌وه و ڕه‌خنه له پێكهاته‌ی دامه‌زراوه‌ییی ڕه‌ق و نه‌گۆڕه‌كانی ئێستای جیهان ده‌گرێت و ئیدانه‌یان ده‌كات. بۆ نموونه ده‌ڵێت: "هاوكارییه سیاسی-سه‌ربازییه‌كانی ئێستاكه، توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی جیهانیدا نییه، ئیمڕۆكه كه پێكه‌وه‌گرێدراوی دوولایه‌نه‌ی خه‌ڵك و حكوومه‌ته‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه، هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵێك به مه‌به‌ستی دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش له بواره‌كانی تردا بێسووده." به‌م پێیه‌یش، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به‌ره‌و دروستكردنی یه‌كێتییه جۆراوجۆره تایبه‌ته‌كانی ناوچه‌یی و سه‌رووهه‌رێمی ده‌ڕوات و، زیاتر ئاماژه به‌و كاتانه ده‌كات كه بارودۆخه‌كه له قازانج و خزمه‌تی مۆسكۆدایه.
یه‌كێكی دیكه له‌و پرسانه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌دڵنیایییه‌وه له‌ژێر چاودێریی ڕووسیادا ده‌بێت، پرسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریزمه. ده‌رباره‌ی پرسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆریزم له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا له به‌شێكی جیادا له‌ژێر ناونیشانی "به‌هێزكردنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی" باسی لێوه كراوه و خراوه‌ته ڕوو. (10) په‌ره‌گراف به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، ته‌رخان كراوه به سیاسه‌ته‌كانی ڕووسیا له چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه. له به‌شی "ئه‌وله‌وییه‌ته‌كانی ڕووسیا ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه جیهانییه‌كان"، به‌شێكی به‌رچاو تایبه‌ت كراوه به هه‌ڕه‌شه دیجیتالییه‌كان و پێویستیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان، كه وه‌ك "هه‌ڕه‌شه تیرۆریستی و تاوانكارییه‌كان" له ئینته‌رنێتدا، باسی لێوه كراوه. له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا تیرۆریزم وه‌كوو "یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین ڕاستییه‌كانی جیهانی هاوچه‌رخ) ناوی هاتووه و ده‌ستنیشان كراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌كوو سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می تیرۆریزم هه‌ژمار ده‌كرێت. له ڕوانگه‌ی مۆسكۆوه "كێشه و گرفته سیسته‌ماتیكه‌كانی په‌ره‌پێدان، له ناوچه‌یه‌ك كه كه‌وتۆته به‌رده‌م پرۆسه‌ی به‌جیهانیبوونه‌وه" و، له لایه‌كی تره‌وه "ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان"، پێكه‌وه بوونه‌ته هۆی "تێكدانی ڕێوشوێنه نه‌ریتییه‌كانی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تان و بڵاوبوونه‌وه‌ی نایاساییی چه‌ك".
بۆ مۆسكۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی داعش و گرووپه هاوشێوه‌كانی، ده‌ربڕی "وه‌رچه‌رخانێكه له كه‌سایه‌تییه‌كی نوێ، له هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریزمی جیهانیدا". له ڕوانگه‌ی كرملینه‌وه دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی به‌رفراوانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی تیرۆریزم له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی یاسایی‌ی جێگیر و به‌بێ بوونی دوو ستانداردی، كه پێویسته به ئاراسته‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم هه‌نگاو هه‌ڵێنێت، تاكه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه. ئه‌م بیرۆكه‌یه یه‌كه‌م جار له لایه‌ن "پووتین" له ساڵی 2015 له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ڕاگه‌یه‌ندرا؛ پێش ئه‌وه‌ی ڕووسیا بێته ناو جه‌نگی سووریاوه. ڕاستییه‌كه‌ی، پووتین تا ڕادده‌یه‌كی زۆر، سه‌ركه‌وتنی خۆی له ڕێگه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شۆڕشگێرانی باكووری قه‌وقاز له كۆتایییه‌كانی ده‌یه‌ی 1990 و سه‌ره‌تاكانی 2000 به‌ده‌ست هێناوه. به‌م پێیه له ڕوانگه‌ی پووتینه‌وه به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی، ڕه‌گوڕیشه‌ی له‌ناو ده‌رونناسیی سیاسی‌دا هه‌یه. پووتین بڕوای وایه كه تیرۆریزم هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه، بۆیه پێویست به پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك هه‌یه كه ئیداره‌ی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایش ده‌توانێت تێیدا ببێته ئه‌ندام.
"هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و ڕووسیا جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی هه‌موو جیهانه. ئێمه به‌رپرسیارێتییه‌كی هاوبه‌شمان بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه. ئێمه چاوه‌ڕوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاین ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه ڕاسته‌قینه‌كان نه‌ك خه‌یاڵییه‌كان و، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌یش تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تییه." پووتین ئه‌م ڕ‌سته‌یه‌ی له سه‌روبه‌ندی پێشكه‌شكردنی وته‌كانی له‌نێو ئه‌ندامانی په‌رله‌ماندا، خسته ڕوو. ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوكارییه به‌رفراوانه سه‌ر بگرێت، ئه‌وه سێیه‌مین هاوكاریی دژه‌تیرۆریزمی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه. دوو هه‌وڵی هاوشێوه‌ی پێشووتر، دوای 11ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001 و ڕووداوی ته‌قیته‌وه‌ی ماراسۆنی بۆستۆن له ساڵی 2013 پێك هێنرا، كه هه‌ردووكیان سه‌ركه‌وتوو بوون.
سه‌رچاوه: