2017-01-12
ڕووسیا به‌ره‌و ژیاندنه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌كی تر
پێنووس: دوای سێ ساڵ قه‌یرانی ئابووریی به‌رده‌وام و ململانێ له‌گه‌ڵ ڕۆژاوادا، به‌ڵام وا دیته به‌رچاو كه بارودۆخی ڕووسیا به‌ره‌و باشتربوون ده‌چێت. ڕووداوی "برێگزیت" له مانگی (6)، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی له نێوان ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و، بۆ ڕووسیا ترووسكایه‌كی هیوای دروست كرد كه له‌وانه‌یه ئه‌ندامانی ناڕازی و دژی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، بتوانن له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌م یه‌كێتییه‌دا، كۆده‌نگیی بلۆكی ڕۆژاوا ده‌رباره‌ی ئابڵووقه‌ی ڕووسیا تێك بشكێنن.
هه‌رچه‌نده ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به كۆی ده‌نگ، بڕیاریان دا كه ئابڵووقه‌كانی سه‌ر ڕووسیا بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دیكه درێژ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌م یه‌كێتییه، ده‌توانێت ببێته هۆی لاوازبوونی یه‌كگرتووییی ئه‌ندامانی ئه‌م یه‌كێتییه. هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی "دۆناڵد ترامپ" له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌مریكا، زه‌مینه و ده‌رفه‌تێكی گونجاوی بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ڕووسیا و، ته‌نانه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئابڵووقه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ڕووسیا هێناوه‌ته ئاراوه. هه‌ڵكشان و داكشانه سیاسییه‌كانی برۆكسێل و واشنتۆن، ئه‌و توانایه ده‌داته ڕووسیا، كه نفووزی خۆی له وڵاتانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشووتر زیاتر بكات و، له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه وڵاتانی دراوسێی ڕووسیا، پێداچوونه‌وه به ڕوانگه و هه‌ڵویستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان له هه‌مبه‌ر ڕووسیادا بكه‌ن.
زۆربه‌ی پرس و كێشه‌كانی ئێستای ڕووسیا په‌یوه‌ندیی به ڕووداوه‌كانی ساڵی 2014ه‌وه هه‌یه. له مانگی دووی ئه‌و ساڵه‌دا شه‌پۆڵێك له ناڕه‌زایه‌تی و نائارامیی خه‌ڵك له ئۆكراین ده‌ستی پێ كرد، كه له كۆتاییدا بووه هۆی شۆڕش و له‌سه‌ركارلادانی " ڤیكتۆر یانكۆڤیچ" له سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئۆكراین. مانگێك پاش ئه‌و ڕووداوه، نیمچه‌دوورگه‌ی كریمیا، سه‌ربه‌خۆییی خۆی له ئۆكراین ڕاگه‌یاند.
دوا به دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییی كریمیا، ڕووسیا ئه‌م ناوچه‌یه‌ی خسته سه‌ر خاكی خۆی و، پشتیوانی و پاڵپشتییه‌كانی له شۆڕشگێرانی جیاییخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین زیاتر كرد. یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئه‌مریكایش له كاردانه‌وه‌یان بۆ ئه‌م پرسه، چه‌ندین ئابڵووقه‌یان به‌سه‌ر ڕووسیادا سه‌پاند. چه‌ند مانگێك دواتر، نرخی نه‌وت به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، به شێوه‌یه‌ك كه له كۆتاییی ئه‌و ساڵه‌دا نرخی نه‌وت، بۆ نیوه‌ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زی. نرخی كه‌می نه‌وت له لایه‌ك و، ئابڵووقه‌كان له لایه‌كی تره‌وه، بووه هۆی داته‌پینی ئابووریی ڕووسیا و، ئه‌و وڵاته‌ی خسته ناو ڕه‌وتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بلۆكی ڕۆژاوادا.
هه‌ر له‌م كاته‌دا، ده‌وڵه‌تانی وه‌كوو ئۆكراین, مۆلداڤیا و جۆرجیا، هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ناتۆ ده‌ست پێ كرد. ڕووداوگه‌ڵێك وه‌كوو دابه‌زینی نرخی نه‌وت و پێكدادانه‌كانی ئۆكراین، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كه ڕووسیا بۆ ماوه‌ی زیاتر له ده‌یه‌یه‌ك به‌ده‌ستی هێنابوو، به شه‌وێك له‌ناو بچن. یه‌كێك له گرنگترین ده‌سكه‌وته‌كانی ڕووسیا كاریگه‌ریی دووباره‌ی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو بوو، كه ڕووسیا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی، هه‌وڵی زۆری دابوو.
به‌ڵام وا دێته به‌رچاو، كه داهاتوو و چاره‌نووسی ڕووسیا له گۆڕاندایه. وڵاتانی دراوسێی ڕووسیا كه سه‌رده‌مێك به‌شێك له یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت بوون، ئێستا كاردانه‌وه‌یان له هه‌مبه‌ر ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا هه‌یه و، ئه‌گه‌رێكی زۆره كه پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانیان له هه‌مبه‌ر ڕۆژاوادا بكه‌ن. سه‌ركه‌وتنی ڕێبه‌ری حزبی سۆسیالیستی "مۆڵداڤیا" له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری له 13ی نۆڤێمبه‌ردا، ده‌ربڕی لاوازبوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی ویست و حه‌زی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵ‌تر و نزیكتر له‌گه‌ڵ ڕۆژاوادا. "یه‌گۆردۆدۆن"، ڕێبه‌ری حزبی سۆسیالیستی مۆلداڤیا و سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته، خۆی یه‌كێك له لایه‌نگرانی ڕووسیایه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، هێشتاكه خوازیاری هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵ و نزیكن له‌گه‌ڵ ڕۆژاوا، پێشبینی ناكرێت كه سه‌رۆككۆماری نوێی ئه‌و وڵاته وه‌چه‌رخانێكی خێرا و ته‌واو به‌ره‌و مۆسكۆ، ئه‌نجام بدات. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م هه‌لومه‌رجه، سه‌رۆككۆماری مۆڵداڤیا، بێ گومان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووسیادا قووڵتر بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها جۆرجیا، چه‌ند ڕه‌هه‌ندێك له هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌رباره‌ی ناوچه‌كانی "ئه‌بخازیا" و "ئۆسیتیای باشوور" هه‌موار كردۆته‌وه، ئه‌و ناوچانه‌یش به هۆكاری سه‌ره‌كیی جه‌نگی نێوان ڕووسیا و جۆرجیا له ساڵی 2008دا، هه‌ژمار ده‌كرێن. بێجگه له‌مه‌یش، له پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی جۆرجیا له مانگی ئۆكتۆبه‌ردا، ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه كه به‌رپرسانی جۆرجیا له ساڵی داهاتوودا په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا په‌ره پێ بده‌ن.
ده‌رباره‌ی ئۆكراینیش، ده‌توانین بڵێین كه ئه‌و وڵاته له ئێستادا پشتی به پاڵپشتییه ئابووری و سیاسییه‌كانی ڕۆژاوا گه‌رمه و، وڵاتانی ڕۆژاوایی، دڵنیایییان داوه‌ته ئه‌و وڵاته كه له ڕێگه‌ی ئابڵووقه‌كانیانه‌وه درێژه به گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ڕووسیا ده‌ده‌ن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش، "كیێڤ" ناتوانێ متمانه و دڵنیایییه‌كی سه‌داسه‌دی هه‌بێت كه له ماوه‌ی مشتومڕه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕووسیادا، هه‌میشه پاڵپشتی و پشتیوانیی ڕۆژاوای مسۆگه‌ره. به‌پێی ئه‌و پێكدادان و مشتومڕه به‌رده‌وامانه‌ی نێوان ڕووسیا و ئۆكراین، ئه‌سته‌مه و پێشبینی ناكرێت كه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته، وه‌كوو مۆڵداڤیا ڕێبه‌رێك بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن كه خوازیاری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕووسیادا بێت. به‌ڵام گۆڕانكاری له بارودۆخی سیاسی له ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا، وا ده‌كات كه ئۆكراین ناچار بكات كه هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی له پرۆتۆكۆڵی "مینسك" هه‌موار بكاته‌وه و ڕێوشوێنێكی واقعبینانه‌تر له دانوستاندنه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین بگرێته به‌ر. له‌م بارودۆخه‌دا له‌وانه‌یه كه "كیێڤ" په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی باڵتیك و ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ناتۆ، به‌تایبه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دووبه‌رامبه‌ر بكاته‌وه و، له ڕێژه‌ی بوونی خۆی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و ناوه‌ندی ئه‌وروپا كه‌متر بكاته‌وه.
وڵاتانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو، كه سه‌رده‌مێك یه‌كێتی و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و جێگیریان له‌گه‌ڵ ڕووسیا پێك هێنابوو، ئێستاكه دوا به دوای گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، پێ ده‌چێت به ئه‌گه‌ریكی زۆره‌وه پێداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ڕۆژاوادا بكه‌ن و دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌نه‌وه. "بیلاڕووس"، سه‌ره‌ڕای بوونی یه‌كێتی و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی مێژوویی له ڕووی سه‌ربازییه‌وه له‌گه‌ڵ ڕووسیادا، له ساڵی ڕابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ ڕۆژاوا ده‌ست پێ كردووه و بۆ توندوتۆڵكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یش هه‌وڵێكی زۆری داوه، به‌ڵام وا پێ ده‌چێت كه ئه‌م ڕه‌وته بوه‌ستێت یاخود ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه ببێته‌وه. به‌ڵام له‌وانه‌یه بۆ "ئه‌رمینیا" بارودۆخه‌كه كه‌مێك جیاوازتر بێت.
كاتێك كه ئاگری جه‌نگ له نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر ناوچه‌ی "ناگۆرنۆ- قه‌ره‌باغ" له مانگی ئه‌پریلدا گڕی زیاتری ده‌گرت، ئه‌رمینیا ده‌رباره‌ی وه‌فاداریی مێژووییی خۆی بۆ ڕووسیا، تووشی دوودڵی بوو. به‌ڵام له‌وانه‌یشه یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه ڕێگه‌ی خۆش كرد بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگ له نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان زیاتر په‌ره بسێنێت، ئه‌وه بوو كه ڕووسیا له‌و كاته‌دا زۆر به‌توندی ده‌رگیری ده‌ستێوه‌ردان له جه‌نگی ئۆكراین و سووریادا بوو و تێوه گلابوو. ئه‌گه‌ر به هۆی هاتنه‌سه‌ركاری ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا، به‌ربه‌ست و گرفته‌كانی مۆسكۆ تا ڕادده‌یه‌ك كه‌متر ببێته‌وه، ئه‌وه ئه‌و وڵاته له پێگه و دۆخێكی باشتردا ده‌بێت و، ده‌توانێت له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی وه‌كوو قه‌یرانی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان ڕۆڵێكی كاریگه‌رتر و چالاكانه‌تر بگێڕێت.
ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له ململانێ و مشتومڕه‌كانی نێوان ڕووسیا و ڕۆژاوادا هه‌ڵوێستێكی بێلایه‌نه‌یان هه‌ڵبژاردبوو و گرتبوویه به‌ر، له‌وانه‌یه گۆڕانكاری له هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیاندا بكه‌ن. ڕووسیا له‌م دوایییه‌دا به ئامانجی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی، هاوكاری له بواری سه‌ربازیدا له‌گه‌ڵ ئوزبه‌كستان و كۆماری ئازه‌ربایجان ده‌ست پێ كردووه و، ئه‌م وڵاتانه‌یش به دوای ئه‌وه‌وه‌ن تاوه‌كوو په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ له بواری كڕینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ڕاهێنانی سه‌ربازی، په‌ره پێ بده‌ن. هه‌روه‌ها به‌و پێیه‌ی كه زیاتربوونی ناكۆكییه‌كانی سیاسی له ئه‌وروپا، ده‌توانێت سه‌ر‌نجی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی "هاوكارییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا" له لایه‌ن ئه‌و یه‌كێتییه‌وه لاواز بكات، له‌وانه‌یه ئه‌وه بۆ مۆسكۆ ده‌رفه‌تێكی زێڕین بێت تاوه‌كوو ڕێكخراوه‌كانی "یه‌كێتیی ئابووریی ئۆراسیا" و "ڕێكخراوی ئاسایشی به‌كۆمه‌ڵ" دووباره زیندوو بكاته‌وه.
به درێژاییی ساڵی داهاتوو، به هاتنه‌سه‌ركاری ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا و په‌ره‌سه‌ندنی ناكۆكی و لێكترازان له یه‌كێتیی ئه‌وروپادا، ڕووسیا ده‌توانێت له‌م ده‌رفه‌تانه كه‌ڵك وه‌ربگرێت و نفووزی پێشووتری خۆی له زۆربه‌ی وڵاتانی دراوسێ و هاوسنووری خۆی دووباره وه‌ده‌ست بخاته‌وه. به‌ڵام له‌وانه‌یه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی ڕووسیا بۆ ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌تی پێشوو، له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی ئه‌و وڵاته له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی نوێ‌دا جیاوازیی زۆری هه‌بێت، به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئابووریی ڕووسیا له‌و كاته‌دا گه‌شه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو و، له لایه‌كی تره‌وه سیسته‌می سیاسیی مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و پشێوییانه‌ی كه ئێستا ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه، به‌ره‌وڕوو نه‌بوو. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕۆژاوا له ساڵی 2017دا ئابڵووقه‌كانی سه‌ر ڕووسیا تا ڕادده‌یه‌ك كه‌متر بكاته‌وه، چاوه‌ڕوان ناكرێ، یاخود ئه‌سته‌مه كه ئه‌مریكا و ناتۆ له هاوپه‌یمانه‌كانی خۆیان كه دراوسێی ڕووسیان، ده‌ست هه‌ڵبگرن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش، گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی ئێستاكه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، ده‌رفه‌ت و ئازادیی هه‌ڵسوكه‌وتی زیاتر ده‌به‌خشێت، تاوه‌كوو بتوانێت پێگه و ڕۆڵی خۆی له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌ی ئۆراسیا دووباره به‌ده‌ست بێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: