2017-01-16
سه‌رنجێک له‌سه‌ر مێژووی پێوه‌ندییه‌کانی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا
نووسه‌ر: عه‌لیڕه‌زا مه‌نافزاده
وه‌رگێڕانی: ساماڵ ئه‌حمه‌دی
به‌ده‌ر له پێوه‌ندیگه‌لی به‌ربڵاوی ئابووری، هه‌رێمی کوردستان کۆمه‌ڵێک هاوکاریی سیاسی و ئاسایشیی گرینگی له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه. پاش ڕووخانی سه‌دام، پارتی دێموکرات به سه‌رۆکایه‌تیی بارزانی و جارنه‌جاریش یه‌کێتیی نیشتمانی به سه‌رۆکایه‌تیی تاڵه‌بانی، چه‌ندین جار بواریان به سوپای تورکیا داوه بۆ تێکشکاندنی هێزه‌کانی (په‌که‌که) بچێته نێو خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه. ساڵانێکه تورکیا وه‌کو ده‌وڵه‌تێک هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ کوردستانی عێراق ده‌کات و تاکه وڵاتی ناوچه‌که‌یه، که له‌مه‌ڕ سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستانه‌وه سیاسه‌تێکی دووئالیی هه‌یه. وڵاتانی گه‌وره‌ی خۆراوا و وڵاتانی ناوچه‌که، به‌تایبه‌ت ئێران، عێراق و سووریا دژی سه‌ربه‌خۆیی کوردانی عێراقن. له‌مباره‌یه‌وه بارزانی هیوای هه‌ر به تورکیا به‌ستووه.
شه‌ممه، ٧ی جانیوه‌ری، سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا به سه‌رۆکایه‌تیی وه‌فدێکی پایه‌به‌رزی تورکیا به مه‌به‌ستی ئاساییکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق چوو بۆ به‌غدا. پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته له چه‌ند مانگ پێشتره‌وه، به‌تایبه‌ت پاش ده‌ستپێکی ئۆپه‌ڕاسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ و پێداگریی تورکیا بۆ به‌شداریی کارا له‌و ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌دا ئاڵۆز ببوو. سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا له ماوه‌ی دوو ڕۆژ مانه‌وه‌ی له عێراقدا، بێجگه له ڕێبه‌رانی پله‌باڵای عێراقی، له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی فیدراڵی کوردستانیش له هه‌ولێر دیدار و وتووێژی کرد. چاوێک به‌سه‌ر مێژووی پێوه‌ندییه‌کانی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ کۆماری تورکیادا ده‌خشێنین.
له دواین سه‌فه‌ری مه‌سعوود بارزانی بۆ تورکیا، له ٢٣ی ئۆگوستی ساڵی ٢٠١٦دا، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوپای تورکیا به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت چوونه ده‌وروبه‌ری مووسڵ، له دیداری فه‌رمیی بارزانی و ڕێبه‌رانی تورکیادا ئاڵای هه‌رێمی کوردستانیش به شێوه‌ی فه‌رمی دانرابوو. که‌چی له سه‌فه‌ره‌کانی پێشووی بازرانی بۆ تورکیادا ئاڵا دیار نه‌بوو. له‌و سه‌فه‌ره‌دا بارزانی به هه‌واڵنێرانی گوت: باوکی من، مه‌لا مسته‌فا بارزانی، له ساڵی ١٩٦٠دا له‌مه‌ڕ دۆخی دژواری کوردانه‌وه گه‌لێک نامه‌ی بۆ سه‌رۆکی زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا نووسی و داوای یارمه‌تیی لێ کردن. به‌شێکیان وه‌ڵامیان دایه‌وه و به‌شێکیشیان خۆیان لێ بێده‌نگ کرد. که‌چی سه‌رۆککۆماری تورکیا، تاکه که‌سێک بوو، که نه‌ک هه‌ر نامه‌که‌ی نه‌کرده‌وه، بگره به ناونیشانه‌که‌ی خۆیدا گه‌ڕاندییه‌وه. ئه‌مڕۆ پاش ٥٥ ساڵ سه‌رۆککۆمار و سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا له‌به‌رده‌م ئاڵای کوردستاندا به فه‌رمی پێشوازی له من ده‌که‌ن.
به‌دوای جه‌نگی که‌نداوی فارس له ساڵی ١٩٩١دا و تێکشکانی سه‌ربازیی عێراق له‌به‌رانبه‌ر هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌مریکا و ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌و وڵاته‌دا، کوردستانی عێراق گرینگایه‌تییه‌کی به‌رچاوی به خۆیه‌وه گرت و، به‌ره‌به‌ره بوو به یه‌کێک له ئه‌کته‌رانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست. هه‌ر له‌و کاته‌دا، تۆرگۆت ئۆزال، سه‌رۆککۆماری وه‌ختی تورکیا، که خۆی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد بوو، ڕای گه‌یاند، تورکیا ده‌بێ وه‌کوو زۆربه‌ی وڵاتان له‌گه‌ڵ کوردانی باکووری عێراق پێوه‌ندیی دامه‌زرێنێت و ساڵی ١٩٩٢ داوای له جه‌لال تاڵه‌بانی، سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد، بۆ ڕه‌خساندنی بواری وتووێژ له‌نێوان تورکیا و (په‌که‌که)دا بچێت بۆ سووریا و بیقاعی لوبنان. ئه‌وده‌م بنکه‌ی فه‌رمانده‌یی (په‌که‌که) به سه‌رۆکایه‌تیی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له بیقاعی لوبنان بوو.
له سه‌رده‌می جه‌نگی که‌نداوی فارس و ''ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین''دا، مێهمێت شیمشێک (محه‌مه‌د شیمشێك)، ئابووریزانی کوردی تورکیا و جێگری ئابووریی سه‌رۆکوه‌زیرانی ئێستای ئه‌و وڵاته، فه‌رمانبه‌ری باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له تورکیا بوو. ده‌وڵه‌تی تورکیا مۆڵه‌تی پێ دا وه‌کو وه‌رگێڕی ئینگلیزی به کوردی، یارمه‌تیی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیی ئه‌مریکا بکات بۆ ڕاهێنانی خێرای پێشمه‌رگه‌کانی کورد. پاش ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی کوردی عێراق به‌ڕێوه‌بردنی کوردستانی عێراقیان به‌ده‌سته‌وه گرت، جاری وابووه پارتی دێموکرات به سه‌رۆکایه‌تیی بارزانی و جاری واش بووه یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی تاڵه‌بانی چه‌ندین جار بواریان به سوپای تورکیا داوه بۆ تێكشکاندنی هێزه‌کانی (په‌که‌که) بچێته نێو خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه.
پاش به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی حزبی داد و گه‌شه له ساڵی ٢٠٠٢دا ماوه‌یه‌کی پێچوو تاکو پێوه‌ندی له‌نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستاندا دروست بوو. ڕه‌وته توندئاژۆ نه‌ته‌وه‌خوازه‌کانی تورک و ژه‌نراڵه به‌بڕشت و خاوه‌ن نفوزه‌کانی سوپای تورکیا دژی دروستکردنی پێوه‌ندیی فه‌رمی له‌گه‌ڵ کوردستانی عێراق بوون و داوایان له ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌کرد له کوردانی عێراق نیزیک نه‌بێته‌وه. به‌ڵام پاش به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵاتی حزبی داد و گه‌شه، تورکیا پێوه‌ندییه‌کی به‌ربڵاوی سیاسی و ئابووریی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان دامه‌زراند. بێجگه له ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، که خوازیاری دامه‌زراندنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوردستانی عێراق بوو، سیاسه‌تمه‌دارانی پله‌به‌رزی وه‌ک فه‌ره‌یدوون سینیرلی ئۆغڵوو، باڵوێزی پێشووی تورکیا له تیلاڤیڤ و وه‌زیری پێشووی کاروباری ده‌ره‌وه، هاکان فیدان، سه‌رۆکی ئێستای ڕێكخراوی ئاسایش و هه‌واڵگریی تورکیا و، له هه‌مووان گرینگتر، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵوو، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه و سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشوو، پشتیوانی‌یان له دامه‌زراندنی پێوه‌ندیی فه‌رمیی نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستان ده‌کرد.
له مانگی مارسی ٢٠١٤دا داوودئۆغڵوو، وه‌کو وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بۆ به‌شداریکردن له کۆڕبه‌ندی زانستگه‌ی ئه‌مریکایی سلێمانی له‌مه‌ڕ دۆخی ناوچه‌که‌وه چوو بۆ هه‌رێمی کوردستان و به زمانی کوردی ده‌ستی به پێشکێش‌کردنی وتاره‌که‌ی کرد. ئه‌م کاره‌ی ئه‌و، ته‌نانه‌ت به‌لای هوشیار زێباری، وه‌زیری به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشه‌وه خۆش نه‌بوو. سه‌رباری دژایه‌تیی به‌رده‌وامی ده‌وڵه‌تی عێراق و ئه‌مریکایییه‌کان، تورکیا ڕێی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان و هه‌نارده‌کردنی بۆ بازاڕه‌کانی دنیا خۆش کرد و له‌مساڵه‌وه گازی هه‌رێمیش بۆ تورکیا هه‌نارده ده‌کرێت. له ١٢ میلیار دۆلار ئاڵووێری بازرگانیی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق ٨ میلیار دۆلاری تایبه‌ته به ئاڵووێره بازرگانییه‌کانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان.
به‌ده‌ر له پێوه‌ندیی به‌ربڵاوی ئابووری، هه‌رێمی کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌ستی به کۆمه‌ڵێک هاوکاریی ئاسایشی و سیاسیی گرینگ له‌گه‌ڵ تورکیا کرد. له جه‌نگی نێوخۆی سووریادا، تورکیا به‌رده‌وام پشتیوانیی له کوردانی سووریی نیزیک له بارزانی کردووه. ئه‌و کوردانه له‌ژێر ناوی ''ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردانی سووریا''دا به‌شێکن له هێزه هاوپه‌یمانه‌کانی دژی به‌شار ئه‌سه‌د. له‌سه‌ر داوای ئه‌ردۆغان، بارزانیش نێوه‌نده‌کانی سه‌ر به فه‌تحوڵا گویله‌نی له کوردستانی عێراق داخستووه.
به‌شێک له شرۆڤه‌کارانی کاروباری ناوچه‌که متمانه‌ی دوولایه‌نه‌ی نێوان ڕێبه‌رانی تورکیا و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ده‌گێڕنه‌وه بۆ ساڵانی پێش ڕووخانی سه‌دام حسێن. به‌ڵام فه‌رامۆشی ده‌که‌ن که پاش له‌نێوچوونی سه‌دام حسێن له ساڵی ٢٠٠٣دا، له سه‌ره‌تاوه تورکیا هیچ مه‌یلی به‌لای حکوومه‌تی فیدراڵی کورد له باکووری عێراقدا نه‌بوو. له ساڵی ٢٠٠٥ه‌وه پێوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌کانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان په‌ره‌ی سه‌ند و سه‌فه‌ره مێژوویییه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵوو بۆ هه‌رێمی کوردستان له ساڵی ٢٠٠٩دا که‌شێکی نوێێ له پێوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و تورکیادا کرده‌وه. پاش سه‌فه‌ره‌که‌ی ئه‌و بوو که ئه‌ردۆغان و عه‌بدوڵا گویلیش سه‌ردانی کوردستانی عێراقیان کرد و ڕێبه‌رانی هه‌رێمیش چه‌ندین جار بانگهێشت کران بۆ ئه‌نکارا. له سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٢دا مه‌سعوود بارزانی، به ناوی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه، یه‌کێک له میوانه تایبه‌ته‌کانی کۆنگره‌ی حزبی داد و گه‌شه بوو.
چه‌ندین ساڵه تورکیا وه‌کو ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ کوردستانی عێراق ده‌کات. ساڵی ٢٠١٢ سه‌فه‌ری ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵوو بۆ هه‌ولێر و که‌رکووک به‌بێ ئاگاداریی ده‌وڵه‌تی عێراق ناڕه‌زایه‌تیی توندی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی لێ که‌وته‌وه. هه‌رهه‌مان ساڵ ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌یهێشت ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی تانه‌ر یه‌ڵدز، وه‌زیری وزی تورکیای تێدا بوو، له فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر بنیشێته‌وه. هه‌مووی ئه‌م پێشهاتانه نیشانده‌ری پێوه‌ندیی هه‌ریم له‌گه‌ڵ تورکیان.
ده‌ڵێن گه‌وره‌ترین ئامانجی بارزانی به‌ڕێوه‌بردنی ڕیفراندۆم و ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراقه. هه‌مووان ده‌زانن که وڵاتانی گه‌وره‌ی ڕۆژاوا و وڵاتانی ناوچه‌که، به‌تایبه‌ت ئێران، عێراق و سووریا دژی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانن. گۆیا تورکیا تاکه وڵاتی ناوچه‌که‌یه، که له‌و پێوه‌ندییه‌دا سیاسه‌تێکی دووئالیی هه‌یه.
سەرچاوە: رادیو فرانسە