2017-01-20
سه‌ركه‌وتنی ترامپ و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌مریكا به‌پێی ئامار
پێنووس: هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له ئه‌مریكا و هەڵبژاردنی چل و پێنجه‌مین سه‌رۆككۆماری ئەو وڵاتە له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی ئه‌مریكا تەواو بووە. به‌ڵام پسپۆران و چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوو قۆناغ له یه‌كتری جیا ده‌كه‌نه‌وه: 1- قۆناغی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان 2- قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌شدا به‌پێی زۆربه‌ی پێشبینی و مه‌زه‌نده‌كردنه‌كانی ڕای گشتی و ئاماژه‌كان و بیرورای شرۆڤه‌كاران پێش هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتنی "هیلاری كلینتۆن" مسۆگه‌ر بوو، به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌رخست.
بۆیه ئاماره‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له پاش هه‌ڵبژاردن ده‌توانن كۆمه‌ڵێك هۆكار و فاكته‌ری نوێ ئاشكرا بكه‌ن كه پێشتر له چاوی چاودێران دوور مابۆوه یاخود گرنگییان پێ نه‌دابوو. بۆیه لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و ئامارانه بخه‌ینه ڕوو. ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه چ چین و تویژێك ده‌نگی به ترامپ داوه و به‌پێچه‌وانەیشه‌وه، كلینتۆن له لایه‌ن چ كه‌سانێك و به چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌وه ده‌نگی متمانه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌مریكا پێ نه‌دراوه. ئه‌مەیش له ساده‌ترین شرۆڤه و ته‌نانه‌ت لێكه‌وته‌دا، ده‌ربڕی سه‌ره‌نجراكێشیی گوتاری ئه‌و پاڵێوراوانه نیشان ده‌دات بۆ ئه‌و چین و تویژانه.
كۆی گشیتی ده‌نگی ترامپ و كلینتۆن
"ترامپ" توانی به به‌ده‌ستهێنانی 59.927.000 هه‌زار ده‌نگ (47.2%) و به‌ده‌ستهێنانی 306 ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ كلینتۆن، به‌سه‌ر "هیلاری كلینتۆن"ـدا به 60.278.000 هه‌زار ده‌نگ (47.5%) و به‌ده‌ستهێنانی 232 ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردن، سه‌ركه‌وێت. هه‌روه‌ها جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه بێجگه لە كلینتۆن و ترامپ، "گه‌ری جۆنسۆن" كاندیدای حزبی لیبرتاریه‌ن، توانی به‌ده‌نگی 4.058.000 كه‌س (3.2%) و "جیل ستاین" كاندیدای پارتی سه‌وز به به‌ده‌ستهێنانی 1.231.000 ده‌نگ (1%) كه‌وتنه ریزبه‌ندیی دواتره‌وه.
ده‌نگی كاندیده‌كان به‌پێی نه‌ژاد (كه‌مینه و زۆرینه)
"دۆناڵد ترامپ" توانی رێژه‌ی 58%ی ده‌نگی سپێپێسته‌كان وه‌ده‌ست بخات، "هیلاری كلینتۆن"یش توانی ته‌نیا 37%ی ده‌نگی سپێپێسته‌كان مسۆگەر بکات. هه‌روه‌ها ره‌شپێسته‌كان به‌رێژه‌ی 8% ده‌نگیان به ترامپ داوه ، به‌ڵام 88%ی ڕه‌شپێسته‌كان ده‌نگیان به هیلاری كلینتۆن داوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، لاتینه‌كان (هیسپانیك) به رێژه‌ی 29% ده‌نگیان به ترامپ و به ڕێژه‌ی 65%یش ده‌نگیان به هیلاری كلینتۆن داوه. هاوڵاتییه ئاسیایییه‌كانیش به ڕێژه‌ی 29% ده‌نگیان به ترامپ و به ڕێژه‌ی 65%یش ده‌نگیان به كلینتۆن داوه. له ڕه‌گه‌زه‌كانی تریش 35% ده‌نگیان به ترامپ و 56% ده‌نگیان دایه كلینتۆن.
ئه‌م ئامارانه پێمان ده‌ڵێت كه هیلاری كلینتۆن ده‌نگی زیاتری له‌ناو ڕه‌گه‌زه ناسپیپێسته‌كان و كۆچبه‌راندا به‌ده‌ستهیناوه. ئه‌مه‌یش ترس و دڵه‌راوكێی ئه‌و هاوڵاتیانی ئه‌مریكی سه‌ر به و نه‌ژادانه (كه‌مینه‌كان) له وتاره‌كانی ترامپ له كاتی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌خات.
ده‌نگی پاڵیوراوان به‌پێی ڕه‌گه‌ز (ژن و پیاو)
ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ڕێژه‌ی 53%ی پیاوان ده‌نگیان به دۆناڵد ترامپ و ته‌نیا 41% له پیاوه‌كان ده‌نگیان به هیلاری كلینتۆن داوه. له‌لایه‌كی تره‌وه ڕێژه‌ی 42% له ژنان ده‌نگیان به ترامپ و ڕێژه‌ی 54% له ژنان ده‌نگیان به هیلاری كلینتۆن داوه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات کە له‌لایه‌ن زۆرێنه‌ی پیاوان ده‌نگیان به ترامپ و زۆرینه‌ی ژنانیش ده‌نگیان به كلینتۆن داوه.
ده‌نگی پاڵێوراوان به‌پێی باری خێزانی
به‌پیی ئاماره‌كان، ڕێژه‌ی 37% له پیاوانی خێزاندار ده‌نگیان به كلینتۆن و 58% ده‌نگیان به ترامپ داوه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ڕێژه‌ی 49% له ژنانی خێزاندار ده‌نگیان به كلینتۆن و 47%یش ده‌نگیان به ترامپ داوه. له‌هه‌مان كاتدا، 46% له پیاوانی سه‌ڵت ده‌نگیان به كلینتۆن و 45%یش به ترامپ داوه، له كاتێكدا ژنانی سه‌ڵت به ڕێژه‌ی 62% ده‌نگیان به كلینتۆن و 33%یش ده‌نگیان به ترامپ داوه.
ده‌نگی پاڵێوراوان به‌پێی ته‌مه‌ن
ده‌نگده‌رانی ته‌مه‌ن 18-19 ساڵ 37% ده‌نگیان به ترامپ داوه، به‌ڵام 55% ده‌نگیان به هیلاری كلینتۆن داوه. ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له نێوان 30-44 ساڵ بووه بە ڕێژه‌ی 42% ده‌نگیان به ترامپ و 50%یش ده‌نگیان به هیلاری داوه. ده‌نگده‌رانی خاوه‌ن ته‌مه‌نی به‌رزتر له‌نێوان 45-64 ساڵیش به ڕێژه‌ی 53% ده‌نگیان به‌ترامپ و 44%یش ده‌نگیان به كلینۆن داوه. له هه‌مانكاتدا ده‌نگده‌رانی سه‌روو ته‌من 65 ساڵ به ڕێژه‌ی 53% ده‌نگیان به ترامپ و 45%یش ده‌نگیان به كلینتۆن داوه. به‌گشتی ئه‌وه ده‌ری ده‌خات كه ده‌نگده‌رانی گه‌نج ده‌نگیان به كلینتۆن و، ده‌نگده‌رانی به ته‌مه‌نتر ده‌نگیان به ترامپ داوه.
ده‌نگی پاڵێوراوان به‌پێی ئایدلۆژی
ئاماره‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه ڕێژه‌ی 84% له ده‌نگده‌رانی خاوه‌ن بیروبۆچوونی "لیبراڵ" ده‌نگیان به هیلاری كلینتۆن و 10%یش ده‌نگیان به دۆناڵد ترامپ داوه. له‌لایه‌كی تره‌وه كه‌سانی خاوه‌ن ئایدۆلۆژیای میانره‌وه به ڕێژه‌ی 52% ده‌نگیان به كلینتۆن و 41%یش ده‌نگیان به ترامپ داوه. له هه‌مانكاتدا كه‌سانی پارێزگار (کۆنسێرڤاتیست) به رێژه‌ی 15% ده‌نگیان به كلینتۆن داوه له كاتێكدا 81% ده‌نگیان به ترامپ داوه.
ده‌نگی پاڵێوراوان به‌پێی ئایین
به‌پێی ئاماره‌كان، ڕێژه‌ی 37% له پرۆتستانه‌كان ده‌نگیان به كلینتۆن و 60%یش ده‌نگیان به ترامپ داوه. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی 45% له كاسۆلیكه‌كان ده‌نگیان به كلینتۆن و 52%یش ده‌نگیان به ترامپ دا. له‌لایه‌كی تره‌وه ڕێژه‌ی 71% له جووله‌كه‌كان ده‌نگیان به كلینتۆن و 24%یش ده‌نگیان به ترامپ داوه. له كاتێكدا كه ڕێژه‌ی 68% له بێ ئایینه‌كان و رێژه‌ی 58% له ئایینه‌كانی تر ده‌نگیان به كلینتۆن داوه و 26% له بێ ئایینه‌كان و رێژه‌ی 33% له ئایینه‌كانی تر ده‌نگیان به ترامپ داوه.
ده‌نگی پاڵێوراوان به‌پێی ئاستی خوێنده‌واری
ڕێژه‌ی 45% له‌و كه‌سانه‌ی كه بڕوانامه‌ی خوارتر له ئاماده‌یییان هه‌یه، ده‌نگیان به كلینتۆن داوه و 51%یش ده‌نگیان به ترامپ داوه. هاووڵاتیانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی سه‌روو ئاماده‌یی به‌رێژه‌ی 43% ده‌نگیان به كلینتۆن و 52%یش ده‌نگیان به ترامپ داوه. هه‌روه‌ها خاوه‌ن بڕوانامه زانكۆیییه‌كان به ڕێژه‌ی 49% ده‌نگیان به كلینتۆن و 45%یش ده‌نگیان به ترامپ داوه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه خاوه‌ن بڕوانامه‌كانی خویندنی باڵا یاخود بڕوانامه به‌رزه‌كان (ماسته‌ر و دكتۆرا) به ڕێژه‌ی 58% ده‌نگیان به كلینتۆن و 37%یش ده‌نگیان به دۆناڵد ترامپ داوه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه خاوه‌ن بڕوانه نزمه‌كان ده‌نگیان به ترامپ داوه و ئه‌مه‌ش ده‌ربڕی ئه‌وه‌یه، كه خاوه‌ن بڕوانامه نزمه‌كان كه هه‌لی كاری كه‌متریان له ئه‌مریكادا هه‌یه ده‌نگیان به ترامپ داوه.
ده‌نگی پاڵیوراوان به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووانی شار و شارۆچكه‌كان (شار و گوند)
ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ڕێژه‌ی 59% له دانیشتووانی شاره‌كانی سه‌روو په‌نجاهه‌زار (50000) نه‌فه‌ر، ده‌نگیان به كلینتۆن و 35%یش ده‌نگیان به ترامپ داوه. له هه‌مانكاتدا، دانیشتووانی ناوچه‌كانی په‌راوێزی شاره‌كان به ڕێژه‌ی 50% ده‌نگیان به ترامپ و به ڕێژه‌ی 45% ده‌نگیان به كلینتۆن داوه. هه‌روه‌ها دانیشتووانی گوندەکان به ڕێژه‌ی 62% ده‌نگیان به ترامپ و 34%یش ده‌نگیان به هیلاری كلینتۆن داوه. ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خات كه كه‌سایه‌تی و گوتار و سیاسه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌كراوی كلینتۆن بۆ خه‌لكی شاره گه‌وره‌كان سه‌ره‌نجراكێش و له‌به‌رامبه‌ردا گوتار و كه‌سایه‌تی و سیاسه‌ته‌كانی ترامپ بۆ خه‌ڵكی په‌راوێزی شاره‌كان و گوندەکان سه‌ره‌نجراكێشتر و گرنگتر بووه.
ده‌نگی پاڵێوراوان به‌پێی داهاتی ساڵانه‌ی بنه‌ماڵه‌كان
به‌پێی ئاماره‌كان ده‌نگده‌رانی خاوه‌ن داهاتی ساڵانه‌ی كه‌متر له سی هه‌زار 30000 دۆلار به ڕێژه‌ی 41% ده‌نگیان به ترامپ و 53%یش ده‌نگیان به كلینتۆن داوه. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌كانی خاوه‌ن داهاتی ساڵانه‌ی كه‌متر له په‌نجا هه‌زار 50000 دۆلار به ڕێژه‌ی 51% ده‌نگیان به كلینتۆن و 42% یش ده‌نگیان به ترامپ داوه. به‌ڵام خاوه‌ن داهاته‌كانی سه‌روو په‌نجاهه‌زار دۆلار و كه‌متر له سه‌دهه‌زار 100000 دۆلار، 46% ده‌نگیان به كلینتۆن و 50%یش ده‌نگیان به ترامپ داوه. له‌لایه‌كی تره‌وه بنه‌ماڵه‌كانی خاوه‌ن داهاتی ساڵانه‌ی نێوان سه‌د هه‌زار 100000 دۆلار تاوه‌كوو دووسه‌د هه‌زار 200000 دۆلار به ڕێژه‌ی 47% ده‌نگیان به كلینتۆن و، 48%یش ده‌نگیان به ترامپ داوه. ئه‌م ڕێژه‌یه هه‌روا به‌پێی داهاتی ساڵانه له قازانجی ترامپ به‌رز ده‌بێته‌وه. به مانایه‌كی تر ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه داهاتیان به‌رزتره، ده‌نگیان به ترامپ و بنه‌ماڵه‌كانی خاوه‌ن داهاتی ساڵانه‌ی نزمتر ده‌نگیان به كلینتۆن داوه. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری سه‌ره‌نجراكێشیی كه‌سایه‌تی، سیاسه‌ت و گوتاری كلینتۆن بۆ خاوه‌ن داهاته نزمه‌كان و به‌پێچه‌وانه‌وه، كه‌سایه‌تی و گوتاری ترامپ بۆ بنه‌ماڵه داهاته به‌رزه‌كانه.
ده‌نگی پاڵێوراوان به‌پێی گرنگیی پرس و بابه‌ته‌كانیان
ئاماره‌كان ئه‌و ڕاستییه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ڕێژه‌ی 60% ئه‌و كه‌سانه‌ی پرسه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له‌لایان گرنگه، ده‌نگیان به كلینتۆن داوه، له كاتیكدا به ڕێژه‌ی 34% ده‌نگیان به ترامپ داوه. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی 64% له‌و كه‌سانه‌ی كه پرس و كێشه‌كانی كۆچ و كۆچبه‌رانیان له‌لا گرنگ بووه، ده‌نگیان به ترامپ و به ڕێژه‌ی 32% ده‌نگیان به كلینتۆن داوه. ئه‌وه له كاتێكدایه كه ڕێژه‌ی 52% له‌و كه‌سانه‌ی كه پرسه ئابوورییه‌كانیان له‌لایه‌ن گرنگتر بووه، ده‌نگیان به كلینتۆن و، 42%یش ده‌نگیان به ترامپ داوه. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی 57% له‌و كه‌سانه‌ی كه پرسی تیرۆر و مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌كانیان له‌لا گرنگ بووه، ده‌نگیان به ترامپ داوه و، 39%یش ده‌نگیان به هیلاری كلینتۆن داوه. ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه سه‌ره‌نجراكێشیی گوتاره‌كانی ترامپ و كلینتۆن به‌پێی پرس و بابه‌ته‌كان بۆ ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكی ده‌رده‌خات.
كۆبه‌ند
له ڕاستیدا له پاڵ كاریگه‌ریی فاكته‌ره‌كانی تری شوێندانه‌ر له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌مریكا و رۆڵی گرینگی دارایی و ڕاگه‌یاندن به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن له ئه‌مریكادا، ئاماره‌كانی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران به‌پێی چین و تویژ، شوێنی جوگرافیایی، باری دارایی و خێزانی، ڕه‌گه‌ز، هه‌روها كه‌مینه یاخود زۆرینه‌بوون و جۆری ئایین و ئاستی خوێنده‌واری و له‌لایه‌كی تره‌وه بابه‌ت و پرسی گرنگ له‌لای ده‌نگده‌ران، ده‌توانێت سیمایه‌كی وردتر له داخوازی و حه‌ز و ویستی هاوڵاتییه ئه‌مریكییه‌كان یاخود مه‌ترسییه‌كانیان و له‌مه‌ش گرنگتر هۆكاری هه‌لبژاردنی كه‌سیك وه‌ك "دۆناڵد ترامپ" بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئه‌مریكا بۆ چوار ساڵی داهاتوو ئاشكرا بكات.