2017-01-28
بۆچی ده‌بێت ترامپ پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی كوردی بكات؟
Why Trump Should Support a Kurdish State?
ئامیتایی ئەتزیۆنی
هه‌ندێ كه‌س له‌و بڕوایه‌دان كه پێویسته ئیداره‌ی ترامپ كۆتایی به خه‌لافه‌تی ئیسلامی له عێراق و شامدا بهێنێت و پاشان زۆربه‌ی هێزه‌كانی له ناوچه‌كه بكشێنیته‌وه. به‌شێكی تر هیوادارن كه ترامپ پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به ڕۆڵی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا بكات و، به‌م پێیه‌یش پاشه‌كشه به ڕووسیا و ئێران بكات. له هه‌ر دوو حاڵه‌ته‌كه‌دا، پێویسته ترامپ پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی كوردی بكات. هه‌رچه‌نده ئه‌م كاره ڕووبه‌ڕووی دژایه‌تیی حكوومه‌ته‌كانی ئانكارا و به‌غدا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام كورده‌كان مافی سه‌ربه‌خۆیییان هه‌یه. هه‌روه‌ها كارێكی له‌م شێوه‌یه (پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی كوردی) متمانه ده‌به‌خشێته هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه و ئه‌وروپا و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و، ئه‌مه‌یش به‌و واتایه‌یه كه ئه‌مریكا له پاڵ كورده‌كان ده‌مێنێته‌وه؛ نەک وەکوو پێشووتر، كه زۆربه‌ری جار ئه‌مریكا كورده‌كانی به‌ته‌نیا جێ هێشتووه.
كاتی دووباره پێداچوونه‌وه‌ی نه‌خشه‌یه. سنووره‌كانی ئێستای عێراق له لایه‌ن هێزه داگیركه‌ره‌كانه‌وه له كۆتاییی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا كێشراونه‌ته‌وه؛ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یش كورده‌كانیان خسته پاڵ ئه‌و ئیتنیك و گرووپی تر، كه خاڵیكی هاوبه‌شی ئه‌وتۆیان نییه و كۆیان ناكاته‌وه. له‌و كاته‌وه كورده‌كان به‌رده‌وام بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی حوكمڕانیی خۆیان جەنگاون و خه‌باتیان كردووه، ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی سته‌مكاری سه‌ددام، به‌رزترین ئاستی ئۆتۆنۆمیی پێ به‌خشین.
له هه‌مان كاتدا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا خۆی له پێگه‌یه‌كه‌وه بینیوه كه پاڵپشتی له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كان و ئه‌و گرووپه خه‌باتكارانه بكات، كه هاوپه‌یمانبوونیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا جێگه‌ی شك و گومان بووه. بۆ نموونه، ئه‌مریكا پشتیوانیی له موجاهیده‌كان له ئه‌فغانستان كرد، كه پاشان گۆڕان و بوونه "تاڵیبان". ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌ی كه ئه‌مریكا له لیبی پشتیوانی و پاڵپشتیی لێ كردن، هه‌روه‌كوو هێزه‌كانی قه‌ززافی، تووشی چه‌ندین جۆری وه‌حشیگه‌ری و توندوتیژی (سڕینه‌وه‌ی ئیتنیكی) بوون. یاخود حكوومه‌تی عێراق كه له لایه‌ن زۆرینه‌ی شیعییه‌وه كۆنترۆڵ كراوه، وه‌كوو گرووپی مه‌رگ و كوشتن له دژی سوننه‌كان، كه‌ڵكی له‌و هێزه سه‌ربازییانه وه‌رگرت كه له لایه‌ن ئه‌مریكا‌وه ڕاهێنانیان پێ كرابوو و پڕچه‌ك كرابوون. سوپای ئازادی سووریایش، كه له هه‌ڵاتوو و جیابووه‌كانی سوپای سووریا‌ن، پاشان زۆربه‌یان ده‌چنه پاڵ "به‌ره‌ی نوسره (جبهة النصرة)". زۆربه‌ی ئه‌م هێزانه، بوونه‌ته هێزێكی شه‌ڕكه‌ری لاواز یاخود بوونه‌ته هاوپه‌یمانێك كه ناكرێت متمانەیان پێ بكه‌یت، یاخود پشتیان پێ ببه‌ستی.
به‌ڵام به جیاوازی و دژیه‌كییه‌كی زۆره‌وه، هێزه سه‌ربازییه‌كانی كورد (پێشمه‌رگه) ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كه به‌رده‌وام شه‌ڕكه‌رێكی كاریگه‌ر و كارامه‌ن. نوێنه‌ری كۆنگرێسی ئه‌مریكی "ئێد ڕۆیس" (Rep. Ed Royce)، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌كیی كۆنگرێس، له مانگی دێسه‌مبه‌ری ساڵی 2015دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه: "له جەنگی دژی داعش له عێراق و سووریادا، كورده‌كان تاكه هێزی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكان له‌سه‌ر زه‌وی... بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵ و نیوێكه كه له‌م جه‌نگه‌دا ئێمه هێزێكی لێهاتوو و كارامه‌ی شه‌ركه‌رمان هه‌بووه؛ ئه‌ویش هێزی به‌هێزی 160 هه‌زار نه‌فه‌ریی پێشمه‌رگه بووه. "مایكل ئۆهانلۆن" و "عومەر تاشپینار" (Michael O’Hanlon andÖmer Taşpınar)، تێبینیی ئه‌وه‌یان كردووه كه "كورده‌كان له سووریادا تاكه هێزی ئۆپۆزیسیۆنی میانڕه‌و بوونه، كه توانیویانه به‌رده‌وام بن، یاخود توانا و هێزی سه‌ربازیی خۆیان نیشان بده‌ن." بێجگه له‌وه‌یش، كوردستان تاكه ناوچه و شوێنێك بوو له عێراق كه پاش هێرشی ساڵی 2013، هێزه‌كانی ئه‌مریكی هیچ كوژراو و خه‌سارێكیان تێدا نه‌بووه و، كوردستان تاكه شوێنێك بوو كه پاش زیاتر له ده‌یه و نیوێك له جه‌نگی ناوخۆیی له عێراق، هێزه ئه‌مریكییه‌كان بۆ پشوودان و كاتبه‌سه‌ربردن و حه‌سانه‌وه ده‌چوونه ئه‌وێ.
هه‌رچه‌نده ڕاگه‌یاندنه‌كانی ڕۆژاوایی به شێویه‌كی به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزی پێشمه‌رگه هێزیكی یه‌كگرتوو و یه‌كپارچه‌یه كه له‌ژێر فه‌رمانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه، به‌ڵام زۆربه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌ر به دوو حزبی سه‌ره‌كیی كوردستانی عێراقن؛ واته یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان. ئه‌م دوو حزبه له ساڵانی نێوان 1994 تاوه‌كوو 1998 له جه‌نگێكی ناوخۆییدا له‌گه‌ڵ یه‌كتر شه‌ڕیان كرد. تاوه‌كوو ئێستا ئه‌م دوو حزبه ناوچه‌ی جیاوازیان له كوردستانی عێراقدا له‌ژێر كۆنترۆڵدایه. پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنترۆڵی له‌سه‌ر ناوچه‌كانی نزیك هه‌ولێر هه‌یه و له لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێت و، یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستانیش چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به ناوه‌ندییه‌تیی سلێمانی، له‌ژێر كۆنترۆڵدایه. هه‌ر كامه له‌م دوو گرووپه سه‌ره‌كییه (پارتی و یه‌كێتی) چه‌ندین گرووپی دیكه‌ی لاوه‌كییان هه‌یه، كه خاوه‌ن فه‌رمانده و هێزی خۆیانن و وه‌فادارییان بۆ ئه‌وانه له‌خۆ ده‌گرن، یاخود له‌ژێر كۆنترۆڵیاندایه.
هیچ كه‌س ناتوانێت پێشبینیی ئه‌وه بكات كه پاش چه‌ندین ده‌یه له سه‌ركوتكردنی كورده‌كان، ئایا ئه‌وان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان پێ ده‌درێت كه ببنه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیان، یان نا؟ هه‌رچه‌نده پێویست به ئاماژه‌كردن ناكات كه كورده‌كان شیاوه‌تی و شایسته‌ییی ئه‌وه‌یان په‌یدا كردووه كه ئاستێكی به‌رز له یه‌كگرتوویی و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی حوكمڕانی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیان تێدا بێت. به‌م پێیه‌یش هه‌ندێ خه‌ڵك ده‌ڵێن كاتی ئه‌وه‌یه كه له ڕێگه‌ی ده‌ستوورییه‌وه جیاوازیمان تێ په‌رێنین یاخود سوودی لێ وه‌ربگرین و، هه‌ندێكی تریش ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه. به هه‌ر حاڵ، كورد شایانی ئه‌وه‌ن كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێت خۆیان بڕیار ده‌رباره‌ی خۆیان بده‌ن.
پشتیوانی و پاڵپشتی له ده‌وڵه‌تی كوردی، ڕووبه‌ڕووی كێشه و گرفتی زۆر ده‌بێته‌وه؛ هیچ شتێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاسان نییه. یه‌كه‌مینیشیان ئه‌وه‌یه كه كارێكی له‌م شێوه‌یه ڕووبه‌ڕووی دژایه‌تی و ناڕه‌زایه‌تیی به‌غدا ده‌بێته‌وه. له ڕاستیدا ئه‌مه یه‌كێك بوو له‌و هۆكارانه‌ی كه ئه‌مریكا زۆر له‌سه‌رخۆ و سست بوو بۆ پڕچه‌ككردن و یارمه‌تیی داراییی هێزه كوردییه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خۆیان بۆ جه‌نگ له دژی داعش ته‌رخان كردبوو؛ ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌و بیرۆكه یاسایییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌مریكییه‌كان هه‌یانه، ئەویش ئه‌م جۆره یارمه‌تییانه، ده‌بێت له ڕێگه‌ی حكوومه‌تی نیشتمانییه‌وه بكرێت. (هه‌ر به‌م هۆیه‌یش بوو كه دادگه‌یه‌ك له ئه‌مریكا فرۆشتنی نه‌و‌تی به‌سه‌ربه‌خۆیی له لایه‌ن كورده‌كانه‌وه قه‌ده‌غه كرد). به‌م پێیه‌یش به‌غدا به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌م داخواز و داواكاری یاخود پێداگرییه‌ی ئه‌مریكییه‌كانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی فره‌لایه‌ن و گشتگیر له بری حكوومه‌تێكی شیعی له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێت یاخود له‌ژێر نفووزی ئیراندان، ڕه‌ت كردۆته‌وه. هه‌رچه‌نده ناره‌زایه‌تی و دژایه‌تیی به‌غدا، تاكه هۆكاری سه‌ره‌كی نییه بۆ پشتیوانینه‌كردنی ئه‌مریكا له ده‌وڵه‌تی كوردی.
به‌دڵنیایییه‌وه توركه‌كانیش، به‌توندی دژایه‌تیی كردارێكی له‌م شێوه‌یه (پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی كوردی) ده‌كه‌ن. توركه‌كان به‌م هۆیه مه‌ترسییان له دروستبوون و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له سنووره‌كانی خۆیان هه‌یه، چونكه ئه‌مه له‌وانه‌یه، ئه‌گه‌ریش نه‌بێته هۆی سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌ی كورده‌كانی توركیا و چوونه‌پاڵ ئه‌م ده‌وڵه‌ته، ئه‌وه ده‌بێته هۆی سووربوونیان له داواكاری بۆ ئۆتۆنۆمی. هه‌روه‌ها توركه‌كان به‌شێكی زۆر له هێزه كوردییه‌كان به ڕێكخراوی تیرۆریستی ده‌زانن. له ڕابردوودا ئه‌مریكا زیاتر حه‌زی له‌وه بوو كه پاڵپشتی و پشتیوانی له توركه‌كان بكات تا ئه‌وه‌ی كه پشتیوانی له كورده‌كان بكات؛ به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا پێی وابوو كه توركه‌كان هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كیی ئه‌مریكان و ئه‌ندامی "ناتۆ"ن و، توركیا ئه‌و وڵاته‌یه كه بنكه‌یه‌كی پێشكه‌ش به هێزه ئه‌مریكییه‌كان كردووه. به‌م پێیه ئه‌مریكایش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكه، یاخود ڕازییه به‌وه‌ی كه پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) وه‌كوو ڕیكخراوێكی تیرۆریستی بناسێت. له‌م دوایییه، پاش دوو ڕۆژ له‌وه‌ی كه توركیا ڕیگه‌ی به ئه‌مریكا دا، كه بنكه ئاسمانییه‌كانی بۆ لێدانی داعش به‌كار بێنێت، توركیا بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ی له عێراق بوردۆمان كرد و پاشان هێزه‌كانی ڕه‌وانه‌ی ئه‌وێ كرد. ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له هه‌مبه‌ر ئه‌م پێشێلكارییه زه‌ق و ئاشكرایه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا، هیچ قسه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان پێ نه‌بوو بیكه‌ن. زۆربه‌ی كێشه‌كان له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه توركیا به‌توندی دانیشتووان و خه‌ڵكی كوردی خۆی سەر‌كوت ده‌كات.
بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌یه ئانكارا به‌كارهێنانی زمانی كوردیی له كورده‌كان قه‌ده‌غه كردووه و، هه‌وڵی داوه كه كه‌لتووری كوردی له‌ناو ببات و، به ڕێگه‌ی پۆلێنكردنیان له‌ژێر ناونیشانی "توركی شاخی"، هه‌وڵی داوه كه نكووڵی له ناسنامه‌ی جیاوازی كورده‌كان بكات و، به‌كارهێنانی وشه‌ی "كورد" یان "كوردستان"ی قه‌ده‌غه كردووه (كاتێك كه ئه‌ندام په‌رله‌مانێك له په‌رله‌مانی توركیا به زمانی كوردی قسه‌ی كرد ئه‌وه به تۆمه‌تی خیانه‌ت بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ سزا درا و خرایه زیندانه‌وه- مه‌به‌ست "له‌یلا زانا"یه). له وه‌ڵامدا كورده‌كان شۆڕ‌شیان كرد و به‌توندی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه سزا دران و ئاكامه‌كه‌یشی بریتی بووه له تیرۆریزمێك به سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه. له ساڵی 2013دا په‌كه‌كه ڕازی بوو به ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ توركیادا، به‌ڵام له مانگی جولای ساڵی 2015دا پاش ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی توركیا له چه‌ندین شوێن له سووریا و عێراق كوردیان له ڕێگه‌ی بوردۆمانه‌وه كرده ئامانجی هێرش، په‌كه‌كه‌یش له ئاگربه‌سته‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌وه و خولێكی نوێ له هێرش ده‌ستی پێ كرده‌وه. ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا، ده‌توانێت توركیا به‌وه قایل بكات یاخود ڕازی بكات كه ئۆتۆنۆمی به كورده‌كانی بدات؛ له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یشدا په‌كه‌كه هه‌موو كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی خۆی بوه‌ستێنێت، یان كۆتایی‌یان پێ بێنێت.
هێزه گه‌وره‌كان، زیاتر به كرده‌وه خراپه‌كانیان له پاش كۆتاییهاتنی جه‌نگ ناسراون. به‌م پێیه‌یش ئه‌مریكا زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردوودا گیانیان له پێناو هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌مریكییه‌كاندا خسته مه‌ترسییه‌وه له‌بیر كردووه و، ته‌نیا مۆڵه‌تی به ژماره‌یه‌كی كه‌میان دا، كه له ئه‌مریكادا سه‌رپه‌نایه‌كی ئه‌من بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه. كورده‌كان كه له ڕابردوودا له دژی ڕژێمی سه‌ددام حوسێن شۆڕ‌شیان كردووه، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا داوای لێ كردبوون، یاخود به هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌و بڕوایه‌دا بوون كه ئه‌مریكا یارمه‌تییان ده‌دات، به‌ڵام له كۆتاییدا به‌رامبه‌ر بوردۆمان و كیمیابارانكردنی هێزه‌كانی عێراقی، خۆیان به‌ته‌نیا بینییه‌وه.
ئه‌گه‌ر جه‌نگ له عێراق و سووریادا كۆتاییی پێ بێت، به‌دڵنیایییه‌وه به‌شێك له واقعگه‌راكان (ڕیاڵیسته‌كان) ده‌ڵێن كه پێویسته ئه‌مریكا له پاڵ، یان له به‌ره‌ی حكوومه‌ته‌كانی توركیا و عێراقدا بمێنێته‌وه، به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن كه له كاتی پێویستیدا ده‌توانن له داهاتوودا ببنه هاوبه‌ش و یارمه‌تیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بده‌ن و، به‌م پێیه‌یش كورده‌كان ولاوه ده‌نرێن یاخود فه‌رامۆش ده‌كرێن. ئه‌مه نه‌ك ته‌نیا شكست و سه‌رشۆڕییه‌كی ئه‌خلاقییه، به‌ڵكوو سیاسه‌تێكی نائه‌قڵانی یاخود ناحه‌كیمانه‌یه. هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌موو شوێنی جیهان ئه‌وه ده‌بینن یاخود سه‌یری ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن كه كاتێك پێویستیی به كورده جه‌نگاوه‌ره ئازاكان نه‌ما، بۆیه ئه‌وه بۆ ئه‌وان (هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا) وه‌كوو ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك وایه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه‌ی كه تا چ ئاست و ڕادده‌یه‌ك ده‌توانن متمانه به ئه‌مریكا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو مه‌ترسییانه كه له كاتی پاڵپشتیكردن له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له هه‌مبه‌ر ئێران و ڕووسیا و چین ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، متمانه به پشتیوانی و پاڵپشتیی واشنتۆن بكه‌ن.
By:
Amitai Etzioni is a University Professor and Professor of International Relations at The George Washington University. His latest book Foreign Policy: Thinking Outside the Box, was recently published by Routledge for Chatham House’s series “Insights.” Follow Amitai Etzioni on Twitter: twitter.com/@ICPS_GWU.
سه‌رچاوه: