2017-03-20
حیكایه‌تی "لێنینیست"ێك كه كۆشكی سپیی داگیر كرد!
پێنووس: ئه‌م پیاوه به دووه‌مین پیاوی به‌هێزی جیهان ده‌زانن. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كه‌س له‌و بڕوایه‌دان كه سه‌رۆككۆماری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه، نه‌ك ترامپ. ناوی "ستێڤان بێنۆن" (Stephen K. Bannon)ه و، ستراتیژیستی باڵا و ئایدیۆلۆگی ئیداره‌ی دۆناڵد ترامپه.
ڕۆژی 12ی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2013 بوو، كه ستێڤان بێنۆن به‌شانازییه‌وه ڕای گه‌یاند كه ئه‌و "لێنینیست"ه و، گوتی ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌و وه‌كوو لێنین، تێكشكاندن و ڕووخاندنی مه‌كینه یاخود ماشێنی ده‌وڵه‌تییه. ستێڤان بێنۆن خوازیاری تێكشكاندنی سیسته‌می سیاسیی هه‌نووكه‌ییی ئه‌مریكایه و، گوێ به هیچ جۆره سنوور و به‌ربه‌ستێك له‌م باره‌یه‌وه نادات.
وه‌كوو ئه‌وه‌ی كه ڕه‌خنه‌گرانی ده‌رباره‌یه‌وه ده‌ڵێن، ستێڤان بێنۆن نه خۆی پێ پۆپۆلیستە و ناسیۆنالیستێكی سپی‌پێست، به‌ڵكوو خۆی پێ لێنینیستە. لێنینیستێك كه زیاتر گرنگی به پابه‌ندبوونه ئابوورییه‌كان ده‌دات و، له‌م ڕیگه‌یشه‌وه ده‌یه‌وێت سیسته‌م و ڕێكخستنێكی نوێ بنیات بنێت.
دروشمه‌كانی "ئاشتی بۆ خه‌ڵك" و " زه‌وی بۆ جوتیاران" و "هه‌موو ده‌سه‌ڵات له ده‌ست هاووڵاتیان"، هه‌مان ئه‌و دروشمانه بوون كه لێنین به خستنه‌ڕووی، توانیی سه‌ر‌نجی توێژه چه‌وساوه و بێبه‌شه‌كانی ڕووسیا بۆ لای خۆی ڕابكێشێت و، به پاڵپشتی و پشتیوانیی ئه‌م هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه زۆره، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بخاته چنگه‌وه.
"گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ گه‌ل" و "ژیاندنه‌وه‌ی گه‌وره‌یی و شكۆی له‌ده‌ستچووی ئه‌مریكا" و "سه‌ره‌تا ئه‌مریكا"، دروشمگه‌لێكن كه به‌پێی مۆدێلی لێنین بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌سه‌ڵات، له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا له لایه‌ن "دۆناڵد ترامپ"ه‌وه پێشكه‌ش كران. ئایدیۆلۆگی نهێنی یاخود شاراوه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته، ستێڤان بێنۆن بوو.
كه‌م نین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕوایان وایه ترامپ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا قه‌رزداری یارمه‌تی و پاڵپشتییه نهێنییه‌كانی ڕووسیا، به‌تایبه‌ت "پووتین"ه. هه‌ر له شرۆڤه‌كاران و شیكه‌ره‌وه‌كانه‌وه بگره، تاوه‌كوو به‌رپرسانی ڕێكخراو و دامه‌زراوه ئاسایشییه‌كان له ئه‌مریكا. سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش ئه‌ڵمانیا به مه‌به‌ستی لاوازكردنی ڕووسیا، پشتیوانی و پاڵپشتیی له "بۆلشێڤیكه‌كان" كرد و ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ گه‌شت و چوونی لێنین و هاوكاره‌كانی بۆ "سه‌ن پێته‌رزبۆرگ" ئه‌نجام دا.
هه‌رچه‌نده ئاماژه‌ی "ستێڤان بێنۆن" به لێنینیستبوونی خۆی، زیاتر بۆ ڕوانگه‌كانی له هه‌مبه‌ر كۆمه‌ڵگه و ماشێنی ده‌وڵه‌تی و، به‌تایبه‌ت ڕێوشوێن و شێوازی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات، ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ده‌قی وته‌كه‌ی ترامپ له بۆنه‌ی سوێندخواردنه‌كه‌ی وه‌كوو سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا، به‌پێی زانیاری و ئاماژه‌كان، له لایه‌ن " ستێڤان بێنۆن"ه‌وه نووسراوه. له‌ناو وته‌كانی ترامپدا "گه‌ل" و "خه‌ڵك" ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی و ناوه‌ندییان هه‌بوو. ترامپ له پێشكه‌شكردنی وته‌كه‌یدا وتبووی كه له‌بیركراوان ئیتر هیچ كاتێك له‌بیر ناكرێن و، كاتی ئه‌وه هاتووه كه "هه‌موو كه‌س گوێ له ده‌نگی ئه‌وان بگرن".
ترامپ هه‌ر له سه‌روبه‌ندی پێشه‌كه‌شكردنی وته‌كانیدا وتبووی، تێچووی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر شانی خه‌ڵكی ئاسایییه به‌ڵام كه‌مینه‌یه‌كی بچووك، كه‌ڵك له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وه‌ده‌گرن. ترامپ وتبووی كه خه‌ڵكی ئه‌مریكا هیچ سوودێكیان له سامانی ئه‌مریكا وه‌ر‌نه‌گرتووه و، به‌م پێیه ئه‌و ده‌یه‌وێت كه "ده‌سه‌ڵات بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕێنێته‌وه".
ترامپ ڕۆژی 20ی جانیڤێریی به "چركه‌ساتێكی مێژوویی" ناساندبوو. چركه‌ساتێك كه به‌كرده‌وه بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌دایك بووه و، بڕیار وایه سه‌رله‌نوێ سیسته‌می ئه‌مریكا و جیهان دابڕێژێته‌وه. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی شرۆڤه‌كاران قسه له چه‌مكگه‌لی "شۆڕش" و "دۆخی شۆڕشگێڕی" له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و، وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن ترامپه‌وه له جانیڤێریی ساڵی 2017 له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه‌ده‌سه‌ڵاتی "لێنین" له ئۆكتوبه‌ری ساڵی 1917 به‌راورد ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕی Quartz Media وتارێكی ده‌رباره‌ی گه‌یشتنه‌سه‌رده‌سه‌ڵاتی ترامپی له ئه‌مریكا بڵاو كردۆته‌وه و، ئه‌وه وه‌كوو "وانه‌یه‌كی مێژوویی" ناوی لێ ناوه. ناونیشانی وتاره‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه: "ده‌تانه‌وێ كه بزانن ترامپ و بێنۆن چ به‌رنامه‌یه‌كیان له مێشكدایه؟ چاوێك به ڕووسیای ساڵی 1917دا بخشێننه‌وه".
لێنین سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆنترۆڵكردن و داگیركردنی ئیداره و ناوه‌نده‌كانی ته‌له‌فۆن و تێلێگراف بۆ سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ساڵی 1917 به ده‌ستنیشانكه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندبوو. هه‌روه‌ك چۆن تیمی ترامپ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردندا قه‌رزداری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاستن.
" ستێڤان بێنۆن"، وه‌ك لێنین، خوازیاری كۆنترۆڵكردنی ماشینی ده‌وڵه‌تییه به مه‌به‌ستی وێرانكردن و له‌ناوبردنی. ده‌بێت سه‌ركه‌وتنی ترامپ و سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌كه‌ی، له چوارچێوه و سێبه‌ری ئه‌م ئایدیۆلۆژییه‌دا شرۆڤه بكه‌ین.
له "لێنین"ه‌وه تا "دار‌ت ویده‌ر"
" ستێڤان بێنۆن" هه‌م خۆی به لێنینیستە و هه‌م به "دار‌ت ویده‌ر"، كه‌سایه‌تییه‌كی خه‌یاڵیی فیلمه‌كانی "جه‌نگی ئه‌ستێره‌كان"ی جۆرج لوكاس. سیمبۆلی خراپه‌كاری كه بڕوای به ڕه‌هه‌نده ناپیرۆزه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌یه و، هه‌وڵ ده‌دات كه به په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ هێزه شه‌ڕه‌نگێز و شه‌یتانییه‌كان، ئیمپراتۆریی كه‌ونارای خۆی بنیات بنێت و به‌هێزی و پتەوی بكات.
هه‌ڵبژاردنی لێنین و دار‌ت ویده‌ر له لایه‌ن " ستێڤان بێنۆن"، له‌خۆڕا و به‌ڕێكه‌وت نییه. بابه‌تێك لێنین و دار‌ت لیده‌ر پێكه‌وه گرێ ده‌دات، ئه‌وه‌یش پرسی هێز و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه. " ستێڤان بێنۆن" پاش 9 ڕۆژ له سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد ترامپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكادا له یه‌كه‌مین وتووێژی خۆی وه‌ك ڕاوێژكاری باڵای هه‌ڵبژێردراوی ترامپ وتبووی: "دیك چێنی، دار‌ت ویده‌ر و شه‌یتان. ئه‌وه واتا ده‌سه‌ڵات."
" ستێڤان بێنۆن" خۆی وه‌كوو ناسیۆنالیستێكی ئه‌مریكی و ناسیۆنالیستێكی ئابووری ناساندووه. "ستێڤان بێنۆن" هه‌ر له یه‌كه‌مین ڕۆژه‌كانی پاش سه‌ركه‌وتنی ترامپ، ڕه‌خنه‌ی توندی له سیاسه‌تی به‌جیهانیبوون گرتبوو و، گوتبووی كه ئه‌م سیاسه‌ته بۆته هۆی ماڵوێرانیی چینی كرێكاری ئه‌مریكا و، له به‌رامبه‌ریشدا چینێكی ناوه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ندی له ئاسیا دروست كردووه. "ستێڤان بێنۆن" ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین ڕێگه له‌م ڕه‌وته بگرین، ده‌توانین بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا حوكمڕانی بكه‌ین.
ده‌سه‌ڵاتی "دار‌ت ویده‌ر"ی كۆشكی سپی
ده‌سه‌ڵاتی ستێڤان بێنۆن یاخود ستیڤ بێنۆن له كۆشكی سپی‌دا، ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبووندایه. له ڕاوێژكاری باڵاوه تاكوو ستراتیژیست و ئایدیۆلۆگی ئیداره‌ی ترامپ و، ئێستاكه‌یش دانانی ناوبراو وه‌كوو ئه‌ندامی جێگیر و هه‌میشه‌ییی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریكا.
به‌شێك له شرۆڤه‌كاران، ستێڤان بێنۆن وه‌كوو پیاوی پشتی په‌رده‌ی ئیداره‌ی ترامپ ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت به‌شێك، ستێڤان بێنۆن وه‌كوو دووه‌م به‌هێزترین پیاوی جیهان ده‌ناسێنن. به‌شێكیش بڕوایان وایه كه له ڕاستیدا ئه‌وه ستێڤان بێنۆنه كه سه‌رۆكی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مریكایه نه‌ك دۆناڵد ترامپ. بۆ نموونه Trevor Noah، بێژه‌ری ده‌یلی شۆ، كه گوتبووی سه‌رۆككۆماری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مریكا بێنۆنه، نه‌ك ترامپ.
ستێڤان بێنۆن چیتر ئه‌و ئه‌كته‌ره شاراوه‌یه‌ی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ نییه. گۆڤاری "تایم" له دوایین ژماره‌ی خۆیدا وێنه‌ی سه‌ربه‌رگ و ڕاپۆرتی سه‌ره‌كیی خۆی بۆ بابه‌تی ستێڤان بێنۆن ته‌رخان كردبوو. ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا تایبه‌ت به گۆڤاری تایم نییه. زۆربه‌ی بڵاوكراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ڕۆژانی ڕابردوودا، گرنگییان به ڕۆڵی ستێڤان بێنۆن داوه. له گۆڤاره‌كانی "شپیگڵ" و "دیتسایت" تاوه‌كوو گۆڤار و بڵاوكراوه ئینگلیزیزمانه‌كانی وه‌كوو "گاردیه‌ن" و "نیویۆرك تایمز".
تا ئه‌و كاته‌ی كه دۆناڵد ترامپ گوێ له پێشنیاز و به‌رنامه‌كانی ڕاوێژكار و ستراتیژیست و ئایدیۆلۆگی خۆی ده‌گرێت، ئه‌م پرسه‌ی كه "دار‌ت ویده‌ر"ی كۆشكی سپی، پیاوی پله یه‌ك یاخود پله دووی سیاسه‌تی ئه‌مریكایه، زۆر گرنگ نییه. ئه‌وه ڕوون و ئاشكرایه كه دۆناڵد ترامپ زانستی تیۆری و سیاسیی پێویستی بۆ ئیداره‌كردنی ئه‌مریكا نییه. هه‌ر ئه‌وه‌یش ڕۆڵ و گرنگیی كه‌سانی وه‌كوو "ستێڤان میله‌ر" و " ستێڤان بێنۆن" دووهینده ده‌كاته‌وه.
ستێڤان بێنۆن چیی ده‌وێت؟
ستێڤان بێنۆن كه‌سێكی توندڕه‌و و ڕاستڕه‌وه. دژایه‌تیی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئیسلام و موسڵماناندا پرسێك نییه كه ناوبراو شاردبێتییه‌وه. چه‌ندین جار گوتوویه‌تی كه پێویسته جیهانی ئازاد به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ما و به‌هاكانی كریستیان-جووله‌كه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی ئیسلام له جیهاندا ببێته‌وه. سیاسه‌تی ڕێگه‌گرتن له هاتنه‌ژووره‌وه‌ی هاووڵاتیانی 7 وڵاتی موسڵمان بۆ ئه‌مریكا، به‌شێكه له‌و سیاسه‌تانه‌ی كه ستێڤان بێنۆن به‌سه‌ر ترامپدا سه‌پاندوویه‌تی.
ستێڤان بێنۆن به‌ئاشكرا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه كێشه‌ی بنچینه‌ییی ئه‌مریكا پرسی كۆچبه‌رانه. بێنۆن له‌م باره‌یه‌وه هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له نێوان كۆچبه‌ره یاسایی و نایاسایییه‌كان دانانێت. ناوبراو بڕوای وایه كه هۆكاری سه‌ره‌كیی دواكه‌وتووییی كۆمه‌ڵایه‌تی و بێكاریی به‌رفراوان له ئه‌مریكا، بۆ دیارده‌ی كۆچبه‌ران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ستێڤان بێنۆن باسی له جه‌نگ له دژی جیهانی ئیسلام كردووه. جه‌نگێكی پیرۆز، كه به بڕوای بێنۆن چه‌ندین ساڵه ده‌ستی پێ كردووه و، به‌م زووانه‌یش ڕه‌هه‌ندێكی به‌ربڵاو و به‌رفراوان به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. تیۆرییه‌ك هاوشێوه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه "ساموئێل هانتینگتۆن" له "پێكدادانی شارستانییه‌ته‌كان"دا خستبوویه ڕوو.
به‌پێی بنه‌ماكانی تیۆریی هانتینگتۆن، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی ستراتیژیی بێنۆن له‌سه‌ر دوو جه‌نگ دانراوه، كه ده‌رفه‌تی خۆلێلادانی نییه. یه‌كێكیان جه‌نگ له‌گه‌ڵ چین و، ئه‌وه‌ی تریان جه‌نگ له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلام. پێشتر هانتینگتۆن ئاماژه‌ی به هه‌ماهه‌نگی و نزیكایه‌تیی ناچاریی نێوان چین و وڵاتانی ئیسلامی كردبوو. پێشبینییه‌ك كه ئێستا له بیر و بۆچوونه سیاسییه‌كانی بێنۆن و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریكا و ئیداره‌ی دۆناڵد ترامپدا ڕه‌نگی داه‌وه‌ته‌وه.
بێنۆن به‌دوای شۆڕشێكه‌وه‌یه. شۆڕشێك كه له ڕێگه‌ی دروشمه‌كانی ڕزگاركردنی چین و توێژه‌كانی ژێره‌وه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ژاری و بێبه‌شی، ئامانجی ئه‌وه‌یه به‌سه‌ر ئه‌مریكا و پاشان هه‌موو جیهاندا زاڵ و باڵاده‌ست بێت. گه‌یشتن به ئامانج و مه‌به‌ستێكی له‌م چه‌شنه، ئیستا له سیسته‌می سیاسیی هه‌نووكه‌ییی ئه‌مریكادا ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی نییه. به‌م پێیه‌یش بینۆن باس له تێكشكاندنی ماشێنی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات و، له‌م ڕه‌وته‌یشدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌كان و به‌ڵێنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌مریكایه.
ناسیۆنالیزمی هاری ستێڤان بێنۆن، خۆی له دروشمی "یه‌كه‌م جار ئه‌مریكا" ده‌رده‌خات. سیاسه‌تێك كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ و گه‌وره‌ییی ئه‌مریكای، كردۆته ئامانجی خۆی. ستێڤان بێنۆن كه پێشووتر ماڵپه‌ڕی ڕاستی توندڕه‌وی "برایت بارت"ی به‌ڕێوه ده‌برد و ئاراسته ده‌كرد، چه‌ندین كه‌ره‌ت بیروباوه‌ڕه ڕاسیستی و ناسیۆنالیستییه‌كانی خۆی خستۆته ڕوو. ئه‌و بیرۆكانه‌یش نه‌ك ته‌نیا بوونه‌ته هۆی تووڕه‌یی و ڕه‌خنه‌ی دیموكراته‌كان، به‌ڵكوو بوونه‌ته هۆی ڕه‌خنه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی سه‌ر به كۆمارییه‌كان.
كارتێر و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران
ستێڤان بێنۆن، كاری خۆی وه‌كوو به‌رپرسی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، به ئۆقیانووسی هێدی ده‌ست پێ كردووه. كاتێك كه له ئێران شۆڕشی ئیسلامی ڕووی دا، بێنۆن پیاوێكی بیست و شه‌ش ساڵان بوو و وه‌كوو یه‌كێك له هێزه‌كانی سه‌ر كه‌شتیی سه‌ربازیی فۆستر له ئۆقیانووسی هێدی، ئه‌ركی خۆی به‌جێ ده‌گه‌یاند. هه‌ر له‌و كاته‌دا بوو كه پرسی داگیركردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و به‌بارمته‌گرتنی دیپلۆماته‌كان له تاران هاته ئاراوه. بێنۆن له سیاسه‌تی "جیمی كارته‌ر" ده‌رباره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پرسی به‌بارمته‌گرتنی دیپلۆماته ئه‌مریكییه‌كان ناڕازی بوو و، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو كه پێویسته ئه‌مریكا ڕێوشوێنی زۆر توندتر له دژی ئێران بگرێته به‌ر.
بینۆن له چاوپێكه‌وتنه‌كانی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پرسی به‌بارمته‌گرتنی دیپلۆماته ئه‌مریكییه‌كان، كاریگه‌ریی قووڵی كردووه‌ته سه‌ر ڕوانگه سیاسییه‌كه‌ی. كاریگه‌رییه‌كانیشی له ماڵپه‌ڕی ڕاستی توندڕه‌وی "برایت بار" به‌ئاشكرا ده‌بینرێت. ناوبراو به‌رپرسارێتیی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی له نێوان ساڵانی 2012 تاوه‌كوو 2016 له ئه‌ستۆدا بووه و، خۆیشی له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا چه‌ندین بابه‌تی بڵاو ده‌كرده‌وه. بابه‌ته‌كانیشی، پڕ بوون له ناوه‌ڕۆكی ڕاسیستی و توندڕه‌وانه.
ستێڤان بێنۆن؛ ڤێرژنی زیره‌كیی ترامپ
ستێڤان بێنۆن ترس و دڵه‌ڕاوكێ، وه‌كوو تاریكی به ئه‌رێنی پێناسه ده‌كات. له وتووێژێكدا كه بێنۆن له ساڵی 2010 له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی "ڕیژمۆن تایمز دیسپێچ"دا ئه‌نجامی داوه گوتوویه‌تی: "ترس شتێكی باشه، چونكه ده‌بێته هۆی كرده‌وه و جووڵانی مرۆڤ." به‌م پێیه‌یش، پێویسته كۆمه‌ڵگه و خه‌ڵك بجووڵێنین. هه‌روه‌كوو ئه‌و كاره‌ی كه بێنۆن له فیلمه‌كه‌ی خۆیدا به ناوی "نەوەی سفر" ئه‌نجامی دابوو و، هه‌روه‌ها ڕێك ئه‌و كاره‌ی كه ترامپ له كاتی پێشكه‌شكردنی وته‌كانیدا، به‌تایبه‌ت له كاتی سوێندخوارد‌نه‌كه‌یدا، ئه‌نجامی دا.
گۆڤاری ئه‌ڵمانیی "دی تسایت" (Die Zeit)، بێنۆن به ڤێرژنی زیره‌كیی ترامپ ده‌زانێت. كه‌سێكی خۆویست، كه حه‌زی زۆری له خۆیه‌تی و له ڕێگه‌ی ویست و ئیراده‌یه‌كی پته‌وه‌وه، له هیچ هه‌وڵێك بۆ چه‌سپاندنی ئایدیا و بیروباوه‌ڕه‌كانی خۆی سڵ ناكاته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌م گۆڤاره پێی وایه كه ئه‌گه‌ر پێویست بكات، بینۆن له‌ژێر سایه‌ی ترامپیش دێته ده‌ره‌وه. چونكه بیروباوه‌ڕه سیاسییه‌كانی ناوبراو له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی جیهان بۆ دوو به‌ره‌ی باش و خراپه و، به‌م پێیه‌یش هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی دیكه له ئارادا نییه. یان كه‌سێك له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه یاخود له دژی ئێمه‌یه. ئه‌مه دروشمی سه‌ره‌كیی ستێڤان بێنۆنه. ناوبراو بڕوای وایه كه له گه‌مه‌ی "تاج و ته‌خت"دا له دوو ئه‌گه‌ر زیاتر له ئارادا نییه: یان سه‌ركه‌وتن، یان مه‌رگ.
سه‌رچاوه:
بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌توان بڕواننه: