2017-04-02
کاتی سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان هاتووه؟
ترودی ڕۆبن
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: دامگا هەورامی
ئاخره‌که‌ی کاتی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان هات؟
هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جگه له ئیسڕائیل، وه‌ك کورده‌کانی عێراق، که ڕۆڵێکی کاریگه‌ر و به‌رچاویان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا په‌یوه‌ندیی به‌هێز نییه. کاتێك گرووپه جیهادییه‌که (داعش) هاته ناوه‌وه و په‌لاماری عێراقیان دا، کورده‌کان پێیان وابوو کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌رێمه‌که‌یان له نیمچه‌سه‌ربه‌خۆیییه‌وه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆبوونێکی ته‌واو به‌رن. سه‌رکرده‌کانی کورد بڕیاریان دا ده‌ست به ڕیفراندۆم بکه‌ن و پشتیوانی و پشتگیریی کورده‌کان بۆ سه‌ربه‌خۆییی کوردستان کۆ بکه‌نه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له شوێنی کاره‌که‌ی پێی گوتم: "پێویست به هیچ پرسیارێك ناکات، ئێمه ئه‌مساڵ ڕیفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه، که ده‌موده‌ست له دوای ڕیفراندۆمه‌که‌وه سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نین، به‌ڵام داوای ڕه‌وای میلله‌تی کورد، نیشانی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ده‌ین." به‌ڵام هێشتا کورده‌کان ناتوانن به‌بێ یارمه‌تی و پشتگیریی ئه‌مریکا له‌م کاره‌یان سه‌رکه‌وتوو بن و، له‌و لایشه‌وه واشنتۆن پێداگیریی له‌سه‌ر یه‌کپارچه‌ییی خاکی عێراق ده‌کات. پێویسته ئه‌م تێڕوانینه‌ی ئه‌مریکا پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت و، نوێگه‌ریی تێدا بکرێت.
کاتی ئه‌وه هاتووه واشنتۆن دووباره سه‌رنجێكی ورد له داهاتووی کورده‌کانی عێراق بدات و، بیر له داهاتوویان بکاته‌وه. له‌و کاته‌وه‌ی زلهێزه‌کانی دونیا موڵکه‌کانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانییان دابه‌ش کرد، ئه‌وه نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌ك ده‌بێت کورده‌کان خه‌ون به سه‌ربه‌خۆیییه‌وه ده‌بینن. ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌کانی جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌م له جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ییی سه‌ربه‌خۆ، بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی که عه‌ره‌ب نین و کوردن، فه‌راهه‌م بکه‌ن، هاتن کێو و هه‌رده جوانه‌که‌ی کوردستانیان به‌سه‌ر عێراق و سووریا و تورکیا و ئێران‌دا دابه‌ش کرد.
به‌ڵام له دوای ساڵی 1991ه‌وه، کاتێك ئه‌مریکا ناوچه‌ی دژه‌فڕینی له باکووری عێراق بۆ ڕێگری له هه‌ر په‌لامارێکی ڕژێمی سه‌ددام دروست کرد، کورده‌کانی عێراق هه‌رێمێکی نیمچه‌سه‌ربه‌خۆیان بۆ خۆیان بنیات ناوه. کورده‌کانی هه‌رێمی کوردستان حکوومتێکی دیفاکتۆیان له دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددامه‌وه له ساڵی 2003دا دروست کرد. له‌مڕۆدا، کوردستان ئارامترین و سه‌قامگیرترین ناوچه‌یه له عێراقدا و، بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌سیحی و که‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تییانه‌ی تر، که له ده‌ستی زۆڵم و زۆری داعش هه‌ڵهاتوون.
زیاد له‌وه‌یش، کوردستان بووه‌ته شوێنێكی گرنگ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منییه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا. کورده‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادان و هیچ دژمنایه‌تی و توندییه‌کیان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلدا نییه. ڕێکخراوه مرۆیییه ئه‌مریکییه‌کان، به‌ئه‌سانی و به‌بێ گرفت له کوردستاندا کار ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها، له‌گه‌ڵ دروستبوونی جه‌نگی داعش، کوردستان بووه‌ته شوێنێکی گرنگ بۆ مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا. له هه‌مان کاتدا و له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کورده‌کان له دژی داعش، کورده‌کان توانییان ناوچه دابڕاوه‌کان، به شاری که‌رکوکیشه‌وه، بخه‌نه‌وه ژێر ده‌ستی خۆیان.
ئێستا کورده‌کان ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه به‌هێزتری بکه‌ن و له ده‌ستی نه‌ده‌ن. بارزانی ده‌ڵێت: "ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕۆژانی ڕابردوو. چیدی عێراقی ئێستا هه‌مان ئه‌و عێراقه‌ی پێش دروستبوونی داعش نییه." به‌ڵام کورده‌کان ده‌یانه‌وێت به ڕێگه‌ی ئاشتی له عێراق جیا ببنه‌وه و، گرفتی سنوور و نه‌وت و هێڵی بۆڕیی نه‌وت و کێشه‌ی دارایی له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراقدا چاره‌سه‌ر بکه‌ن. بارزانی ده‌ڵێت: "ئێمه ده‌مانه‌وێت گفتوگۆیه‌کی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا بکه‌ین و، بگه‌ینه ڕێگه‌چاره‌یه‌کی گونجاو. به‌ڵام هێشتایش دانوستانه‌کانی نێوان کورد و به‌غدا پێشکه‌وتنێکی وایان به‌خۆوه نه‌بینیوه."
ئه‌و هاوکاری و پێکه‌وه‌کارکردنه‌ی نێوان هێزه سه‌ربازییه عێراقییه‌کان و هێزه سه‌ربازییه‌کانی کورد، به ده‌ستکه‌وتی سیاسی هه‌ژمار ناکرێت. بۆ نموونه، به‌غدا مووچه‌ی میلیشیا شیعه‌کان ده‌دات، به‌ڵام هیچ مووچه‌یه‌ك به پێشمه‌رگه نادات؛ ئه‌گه‌رچی له‌م جه‌نگه‌ی داعشدا ڕۆڵێکی کاریگه‌ریان هه‌بووه و قوربانییه‌کی زۆریشیان داوه (واشنتۆن مووچه‌ی مانگانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌دات). هه‌روه‌ها، له کاتێکدا هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ریی بۆ بریندارانی سه‌ربازه عێراقییه‌کان و ئاواره‌کان دابین کردووه، که‌چی به‌غدا پێداویستیی پزشکی و به‌شه داوده‌رمانی هه‌ولێری بڕیوه.
هێشتایش، ده‌کرێت ئه‌و پرسیاره بکرێت و بپرسرێت: ئایا له ئێستادا پرسی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان نیشاندانی هێز و بازوو و ئازایه‌تییه‌کی ناوه‌خته‌یه؟ کورده‌کان ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك دراوسێی خراپ بوونه‌ته‌وه. له لایه‌که‌وه، ئێران له ناوخۆی وڵاته‌که‌ی، ده‌ست به کوشتن و له‌ناوبردنی ئه‌و کوردانه کردووه که له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییی کوردستاندان، له لایه‌کی دیكه‌یشه‌وه، کۆمه‌کی عێراق ده‌کات بۆ وه‌ستانه‌وه له دژی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان.
له کاتی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ واشنتۆن، حه‌یدر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، پرسی سه‌ربه‌خۆییی کوردستانی هێنایه به‌رباس و گوتی: "به‌دڵنیایییه‌وه له‌باره‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆییی کوردستانه‌وه گفتوگۆ ده‌که‌ین." (له‌وانه‌یه پێشڤه‌چوونێك له‌م ڕووه هه‌بووبێت و، سه‌رۆكوه‌زیران نه‌یویستبێت له‌و باره‌یه‌وه لێدوانی زیاتر بدات). دوای ئه‌وه‌یش ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌یه و ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌م وڵاته‌یش گرنگییه‌کی زۆری له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆییی کوردستانێك هه‌یه، که چوارده‌وری به‌و ده‌وڵه‌تانه گیراوه و، هێڵی بۆڕییه نه‌وته‌که‌ی به‌ناو تورکیادا تێ ده‌په‌ڕێت. به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر، تورکیا په‌یوه‌ندییه‌کی باشی سیاسی و ئابووریی له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا هه‌یه. بارزانی ده‌ڵێت: "ئێمه به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی، باسی پرسی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان‌مان له‌گه‌ڵ تورکیادا نه‌کردووه، به‌ڵام پێشمان وایه تورکیا له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه گوێمان لێ ده‌گرێت."
له‌وانه‌یه ئا‌نکارا پێی وابێت کورده‌کانی عێراق هاوپه‌یمانی تورکیا ده‌بن و، دژی په‌که‌که و ئه‌و حزبانه‌ی کوردستانی سووریا بن که په‌یوه‌ندبیان به په‌که‌که‌وه هه‌یه. زیاد له‌وه‌یش، کورده‌کانی عێراق ئه‌وه‌یان ڕوون کردووه‌ته‌وه، که‌وا ئه‌وان ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری پارچه‌کانی دیكه‌ی کوردستاندا ناکه‌ن. ڕه‌زامه‌ندیی تورکیا له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان، ئه‌گه‌ر به خه‌یاڵیش بێت، بارودۆخێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوه. به‌ڵام هێشتایش، ده‌بێت واشنتۆن جه‌خت له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان بکاته‌وه.
کاتێك خه‌لافه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) کۆتاییی پێ هات، عێراق به پار‌چه‌پارچه و که‌رتبوویی، وه‌ك پرسێکی هه‌ڵواسراو له مه‌یدانه‌که ده‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌رکرده عێراقییه‌کان بیانه‌وێت عێراق به یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه، ده‌بێت په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی هه‌رێمایه‌تی بکه‌ن؛ ڕیگه به سوننییه‌کان بده‌ن له مووسڵ و شوێنه‌کانی تر، هه‌رێمێکی فیدراڵ دروست بکه‌ن و ڕێککه‌وتنێکی نوێ له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر سه‌رانی به‌غدا به‌م ئاڕاسته‌یه هه‌نگاو بنێن، ئه‌وه پێده‌چێت کورده‌کانیش له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێننه‌وه و، ببنه به‌ندێکی په‌یوه‌ندی له نێوان دوو هه‌رێمه فیدراڵییه‌که‌ی تری عێراقدا (هه‌رێمی سوننه و هه‌رێمی شیعه‌کان). به‌ڵام ئه‌م شێوه ده‌ره‌نجامه، پێویستیی به ناوه‌ندگیرییه‌کی به‌هێز هه‌یه له لایه‌ن ئه‌مریکاوه، تاوه‌کوو ئه‌و بۆشایی و جیاوازییه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر که‌م بکاته‌وه و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گوشاره‌ی ئێران بوه‌ستێته‌وه، که خستوویه‌تییه سه‌ر عێراق.
ئایا ئیداره‌که‌ی ترا‌مپ ده‌توانێت، یان مه‌به‌ستییه‌تی، بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌که‌یان پشتگیریی کورده‌کان بکات؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له ئێستادا ناڕوون و نادیاره. له‌وانه‌یه کۆشکی سپی، زیاتر به‌و بیرۆکه‌یه‌وه خۆی گرێ دابێت، که کوردستان ببێته ناوچه‌یه‌کی ئارام بۆ بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا. بارزانی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا به‌پێویستی زانی که بنکه‌ی سه‌ربازیی له کوردستاندا هه‌بێت، ئه‌وا سه‌رکردایه‌تیی کورد به‌خێرهاتنی ده‌کات و هیچ گرفتێکی له‌م ڕوانگه‌یه‌وه نییه."
له کۆتاییدا، ئه‌گه‌ر واشنتۆن بیه‌وێت باڵانسی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕابگرێت و، بیه‌وێت عێراق به‌سه‌قامگیری بمێنێته‌وه، ئه‌وه ده‌بێت گرنگی به پرسی کورد بدات و جه‌خت له‌سه‌ر پرسی کورد بکاته‌وه. بارزانی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریکییه‌کان عێراقێکی یه‌كپارچه‌یان بوێت، ئه‌وه چیدی له ڕووی پراکتیکییه‌وه ئه‌و عێراقه یه‌کپارچه‌یه، بوونی نابێت. ئه‌گه‌ر بشیانه‌وێت سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌که بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌وه ده‌بێت گرنگیی ته‌واو به پرسی کورد بده‌ن."
سەرچاوە: