2017-04-04
سه‌رده‌می پۆست- كاسترۆ له كوبا
پێنووس: سه‌رده‌می دوورودرێژی دیكتاتۆریی "فیدڵ كاسترۆ" له كوبا، كه زۆر له‌مه‌وبه‌ر كۆتاییی پێ هاتبوو، به مردنی كاسترۆ به‌فه‌رمی كۆتاییی پێ هات. خه‌ڵكی كوبایش له‌مه‌و‌دوا هه‌ناسه‌یه‌كی ئازاد هه‌ڵده‌كێشن و خۆیان بۆ گونجان له‌گه‌ڵ ژیانی نوێی به‌بێ كاسترۆ ئاماده ده‌كه‌ن. به‌ڵام پرۆسه‌ی گواستنه‌وه له كاسترۆ، نزیكه‌ی ده ساڵێكه كه له كوبادا ده‌ستی پێ كردووه؛ واته له‌و كاته‌وه كه كاسترۆ به هۆی نه‌خۆشییه‌كی جددییه‌وه ده‌ستی له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵگرت.
ئێستاكه ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی "ڕائۆل كاسترۆ"ی برا 85 ساڵانه‌كه‌ی فیدڵ كاسترۆدایه و، ده‌كرێت هیوادار بین كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه گۆڕانكاریی پله به پله له كوبا ده‌ست پێ بكات؛ هه‌رچه‌نده ڕائۆل كاسترۆ ڕای گه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێ له ساڵی 2018ی زایینی، ده‌سه‌ڵات جێ بهێڵێت.
كاتێك كه ڕائۆل كاسترۆ له ساڵی 2008دا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی له سیسته‌می "تاكحزبی"ی ئه‌و وڵاته‌دا جێبه‌جێ كرد، تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌م ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕشی كوبا دووباره زیندوو بكاته‌وه و، هه‌میش ئاڵوگۆڕێك له ئابووریی ئه‌م وڵاته‌دا پێك بێنێت و، ئابووریی وڵات له یارمه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌تی "ڤه‌نزوێلا" و یارمه‌تییه فراوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی "چین" ڕزگار بكات. ڕائۆل كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ كاسترۆ، ڕێگه‌یه‌كی میانڕه‌وتری گرتبووه به‌ر، پێشوازیی له هاتنی وه‌به‌رهێنانی نوێی ده‌ره‌كی بۆ وڵاته‌كه‌ی كرد و، ته‌نانه‌ت هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دوژمنه دێرینه‌كه‌یدا، واته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، چاك بكاته‌وه و، دیسان په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
ڕه‌وتی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و كوبا له‌گه‌ڵ سه‌ردانی مێژووییی "باراك ئۆباما"، سه‌رۆككۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌م دوورگه‌یه، له مانگی مارسی ساڵی 2016دا گه‌یشته لووتكه‌ی خۆی و، ئێستایش ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته به‌دوای په‌یوه‌ندییه‌كن كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ر دوو لایه‌ن بگرێته خۆ.
به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌مه‌یش، ڕائۆل هه‌میشه له ڕه‌وتی نوێكردنه‌وه‌ی "سۆسیالیزمی كوبایی"دا به‌ره‌وڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه و به‌ربه‌ست بۆته‌وه، وه‌كوو: مانه‌وه و بوونی سێبه‌ری فیدڵ كاسترۆ و لایه‌نگر و شوێنكه‌وتووانی له‌سه‌ر كوبا و، دژایه‌تیی توند و به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ واشنتۆن و، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی تاراوگه‌نشینی توندڕه‌وی كوبییه‌كان له "مه‌یامی"ی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها ئابڵووقه و سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كوبا.
به‌ڵام پرسیارێك كه لێره‌دا دێته ئاراوه ئه‌وه‌یه كه ئایا حزبی كۆمۆنیستی كوبا، كه وه‌فادارییه‌كی تایبه‌تی بۆ فیدڵ كاسترۆ هه‌یه، ده‌توانێت ده‌سه‌ڵات و هێزی بێسنووری خۆی بپارێزێت و دووباره ببێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م چاكسازی و ڕیفۆرمی ئابووری و سیاسی له‌م وڵاته‌دا؟
ئه‌م حزبه، نفووز و ده‌سه‌ڵاتی بێسنووری خۆی له دوایین كۆنگره‌ی حزبی كۆمۆنیستی كوبا، كه له مانگی ئه‌پریلی ساڵی 2016 و ڕێك مانگێك دوای سه‌ردانه مێژوویییه‌كه‌ی ئۆباما بۆ كویا ئه‌نجام درا، به‌باشی نمایش كرد. به‌م مانایه كه له‌م كۆنگره دوو ڕۆژییه‌دا، كۆمه‌ڵێك چاكسازیی بچووك و لاوه‌كیی ئابووری په‌سند كران و، حزبی كۆمۆنیست هه‌ر له ده‌سه‌ڵات مایه‌وه و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك چاكسازی و گۆڕانكاریی سیاسی و دروستكردنی حزبی سیاسی له‌م وڵاته‌دا، به‌توندی ڕه‌تكرایه‌وه. له‌و كاته‌وه تاوه‌كوو ئێستا، پرۆسه‌ی چاكسازیی ئابووری به‌ته‌واوی له‌و وڵاته‌دا ڕاوه‌ستاوه؛ كه به‌شێكی به هۆی بڕیاری حكوومه‌ت به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی تایبه‌ت و، به‌شێكی تریشی به هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی كوبا له ئاستی داته‌پیتی ئابوورییه‌وه بووه.
له هه‌فته‌كانی داهاتوودا پێویسته به‌وردی چاو‌دێریی گۆڕانكارییه‌كانی كوبا بكه‌ین و، بزانین كه ئایا ڕائۆل كاسترۆ و لایه‌نگره‌كانی له پاش مه‌رگی ڕێبه‌ری حزبی كۆمۆنیستی كوبا، فیدڵ كاسترۆ، درێژه به بڵاوكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی و پاراستنی میراتی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ده‌ن، یاخود ڕائۆل كاسترۆ ڕێگه‌یه‌كی جیاوازتر ده‌گرێته به‌ر و، ئه‌و ڕه‌وته چاكسازییه‌ی كه له ساڵانی 2008 و 2009 ده‌ستی پێ كردبوو، درێژه پێ ده‌دات و خێراتری ده‌كاته‌وه. هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا به هۆی خۆشه‌ویستی و ماته‌مینیی خه‌ڵكی كوبا بۆ مردنی ڕێبه‌ری كوبا، فیدڵ كاسترۆ، له‌وانه‌یه بتوانێت ببێته هۆی به‌هێزبوونی حزبی كۆمۆنیست و زیاتربوونی ڕۆڵ و نفووزی ئه‌م حزبه، به‌ڵام بێ گومان ئه‌م قوناغه، كاتی و كورت ده‌بێت.
ڕاستییه‌كه‌ی، مه‌رگی فیدڵ كاسترۆ گه‌وره‌ترین و گرنگترین ده‌رفه‌ته كه له‌م چه‌ند ده‌یه‌دا بۆ خه‌ڵكی كوبا هاتۆته ئاراوه؛ وڵاتێك كه به هۆی بیر و بۆچوونی كۆنی ڕێبه‌ره‌كه‌ی، له ڕه‌وتی پیشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن پاش كه‌وتووه و به‌جێ ماوه. ده‌رفه‌تێكی زێڕینی وا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كوبا بكه‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام و جێگیر و، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌یش ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌بێت كه له بڕیاره گرنگ و چاره‌نووسسازه‌كاندا، كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهاتوو و ژیانیان هه‌یه، ڕۆڵیكی گه‌وره‌تر ببینن.
له لایه‌كی تریشه‌وه، مه‌رگی فیدڵ كاسترۆ له‌گه‌ڵ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتدا له ئه‌مریكا، كه وڵاتێكی دراوسێ و دوژمنی كۆنی كوبایه، هاوته‌ریب و هاوكاته. هه‌ر چه‌شنه كاردانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی واشنتۆن، وه‌كوو سوودوه‌رگرتن له مه‌رگی كاسترۆ بۆ توندوتۆڵتركردنی ئابڵووقه و گوشاره ئابوورییه‌كانی سه‌ر كوبا، ده‌بێته هۆی توندوتۆڵتربوونی پێگه و به‌هێزبوونی لایه‌نگرانی فیدڵ كاسترۆ له حزبی كۆمۆنیست.
ئه‌مریكا له ڕابردوویشدا له هه‌مبه‌ر ئه‌م دوورگه بچووكه‌دا تووشی هه‌ڵه بووه. بۆ نموونه، پاش كۆتاییهاتنی جه‌نگی سارد و و بڕانی یارمه‌تییه ده‌ره‌كییه‌كانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت بۆ كوبا، بڕیارده‌رانی ئه‌مریكا هه‌وڵیان دا كه حكوومه‌تی كاسترۆ، كه ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی خراپی ئابووری ببوو، بڕووخێنن؛ كه له‌م ڕێگه‌یه‌دا تووشی شكست بوون. به‌م پێیه‌یش كاردانه‌وه و هه‌ڵه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ده‌توانێت هه‌مان هه‌ڵه‌ی كۆتاییی جه‌نگی سارد دووباره بكاته‌وه. هه‌روه‌ها ڕوانگه‌ی دوژمنكارانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌مبه‌ر كوبا، ده‌توانێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه "هاڤانا" به‌ره‌و "مۆسكۆ" و "په‌كین" بسووڕێته‌وه و، كوبا وه‌كوو په‌تێكی ڕزگاركردنی خۆی سه‌یریان بكات.
له بری ئه‌وه، پێوسته واشنتۆن گۆڕانكاری له هه‌لومه‌رج و بارودۆخه‌كه له‌م دوورگه‌یه‌دا، به‌وردی بخاته ژێر چاودێرییه‌وه و، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه، زه‌مینه‌ی پێویست بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه و په‌ره‌پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی ئابووریی كوبا، پێك بێنێت.
به‌م پێیه‌یش ده‌توانین بڵێین كه گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنێكی گونجاو له لایه‌ن ئیداره‌ی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه، ده‌توانێت ببێته هۆی پاراستنی سیاسه‌تی ئۆباما، به ئاراسته‌ی دروستكردنی په‌یوه‌ندیی بنیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ كوبا. هه‌روه‌ها هاوكاریی ئیداره‌ی "دۆناڵد ترامپ" له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوبای پاش فیدڵ كاسترۆ، ده‌توانێت ببێته هۆی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له كوبایه‌كی سه‌قامگیرتر و سه‌ربه‌خۆتر و كراوه‌تردا.
سه‌رچاوه: