2017-07-03
كوردستان: له ڕيفراندۆ‌مه‌وه بۆ سه‌ر ڕێگه‌ى سه‌ربه‌خۆيى*
24ى حوزه‌يران 2017
د. ئيدى كۆهين، نووسه‌رى كتێبى (هۆلۆكۆست له ديدى مه‌حموود عه‌باسه‌وه- به زمانى عيبرى)
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەریم
له 25ى ئه‌يلوولدا ڕيفراندۆ‌مێك له‌باره‌ى ئايینده‌ى هه‌رێمى كوردستانى عێراقه‌وه ساز ده‌كرێ. ده‌نگدانه‌كه بڕيار ده‌دا كه داخوا كوردستانى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر، له عێراق جودا ده‌بێته‌وه و ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ، يان له‌نێو ده‌وڵه‌تى عێراقدا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و ڕيفراندۆ‌مه ده‌بێته یه‌كه‌مین هه‌نگاوى كۆنكرێتیى كورده‌كانى عێراق به‌ره‌و به‌ديهێنانى خه‌ونى سه‌ده‌يه‌ك زێترى خۆيان؛ خه‌ونى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆى كوردى.
پاش جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، هێزه براوه‌كان به‌ڵێنى سه‌ربه‌خۆييیان به كوردان دا، لێ چونكه مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك-ى دامه‌زرێنه‌رى توركياى نوێ، زۆر دژى دامه‌زرانى ده‌وڵه‌تێك بۆ كورد بووه، ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێ نه‌كراوه. ئا له‌و ده‌مه‌وه، كورده‌كان له‌و وڵاتانه‌ى كه ئه‌وانى تێدان: عێراق، ئێران، سووريا و توركيا، دوچارى سته‌م و زۆر و سه‌ركوتانه‌وه بوون. كورده‌كان ئێسته گه‌وره‌ترين گرووپى نه‌ته‌وه‌يى له جيهاندا پێك دێنن كه ده‌وڵه‌تێكى تايبه‌ت به خۆيان نييه.
له‌وه‌ته‌ى سه‌دام حوسێن له 2003دا ڕووخاوه، كورده‌كان ئۆتۆنۆمييه‌كى به‌رفره‌يان هه‌یه، كه ئاوات و مه‌رامى سه‌ربه‌خۆيیى له لا ژياندنه‌وه. ئه‌م خه‌ون و ئاواته، تينوتاوێكى گه‌وره‌ترى بينيوه له‌به‌ر ئه‌و هاريكارييه به‌رچاوه‌ى پێشمه‌رگه بۆ سوپاى عێراقى له جه‌نگى دژبه داعش، كه به‌بێ ئه‌و هاريكارييه سوپاى عێراقى نه‌يده‌توانى ناوچه‌ى مووسڵ له ڕێكخراوى تيرۆريستیى ئيسلامى ڕزگار بكا. لێ جۆرێ له دڕدۆنگى له سه‌ركه‌وتنه‌كانى عێراقى له كوردستان هه‌يه: ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه، بوونه مايه‌ى قه‌يرانێكى بچووك له نێوان حكوومه‌تى به‌غدا و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئاواته نه‌ته‌وه‌ييیه‌كانى كورده‌وه.
له‌مباره‌وه، وێده‌چێ هيچ گۆڕانێك له هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى ئێسته‌ى عێراق به‌به‌راورد به هه‌ڵوێستى حكوومه‌ته‌كانى پێشه خۆى، نه‌بێ. به قسه‌ى حكوومه‌تى ناوه‌ندى و كه‌سايه‌تييه گشتييه‌كانى عێراقى، كه دژايه‌تیى سه‌ربه‌خۆيیى كوردى ده‌كه‌ن، كورده‌كان- ته‌باى ئاسورى، ئێزدى و توركمانه‌كان- به‌شێكى جيانه‌كراوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقين و، نابێ له ده‌وڵه‌تى دايك، له عێراق جيا ببنه‌وه.
له‌وه‌یش زێتر، ناكۆكى و ئاريشه‌يه‌كى توند له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقدا هه‌يه سه‌باره‌ت به خاوه‌ندارێتيى نه‌وتى كوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و داهاتانه‌ى له فرۆشتنى ئه‌و نه‌وته‌وه ده‌ست ده‌كه‌ون. ئه‌و پشتگيريیه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌ى [عێراق] له لايه‌ن عه‌ره‌بستانى سعوودييه‌وه له‌به‌ر پشتيوانيى توركيا بووه له قه‌ته‌ر، كه به‌دواى تۆڵه‌كردنه‌وه بووه له ئا‌نكا‌را.
سه‌باره‌ت به "ئيسڕائيل"يش، له كاتێكدا بێده‌نگييه‌كى ته‌واوى فه‌رمى هه‌يه، لێ گومانى تێدا نييه كه ئۆرشه‌ليم پشته‌وانى له ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆى كوردى ده‌كا. پێش نزيكه‌ى سێ ساڵێك، سه‌رۆكوه‌زيران نه‌ته‌نياهۆ، پشته‌وانيى ئيسڕائيلى بۆ دامه‌زرانى ده‌وڵه‌تێكى وه‌های له‌و به‌شه‌ى عێراق كه ئه‌مڕۆ ئۆتۆنۆمیى كوردیى تێدايه، ڕاگه‌ياند. نه‌ته‌نياهۆ له ئاخاوتنێكى خۆي‌دا له ئینستتیۆتی ديراساتى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى له ته‌لئه‌بيب گوتی: "ئێمه ده‌بێ پشتيوانى له ئاوات و ئارمانجه‌كانى كوردان بۆ سه‌ربه‌خۆيى بكه‌ين؛ ئه‌وان شايه‌نى ئه‌وه‌ن."
ئه‌م هه‌ڵوێسته له لايه‌ن نوورى مالكى، سه‌رۆكوه‌زيرانى پێشووترى عێراق (2006- 2014) وه‌ڵامێكى توندى درايه‌وه و، به ميدياى ڕاگه‌ياند كه كوردستان ده‌بێته "ئيسڕائيلێكى دووه‌م". كاتێ كه ڕيپۆرته‌ره‌كانى ئيسڕائيلى بۆ ڕووماڵكردنى جه‌نگى دژ به داعش گه‌يشتنه عێراق، مالكى كه‌رب و ڕقى خۆى نه‌شارده‌وه. گه‌لێك سه‌ركرده‌ى ديكه‌ى عێراقى، هاوشانى مالكى، تۆمه‌تى ده‌ستێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ئيسڕائيلدا، ده‌ده‌نه پاڵ سه‌رۆكى ناوچه‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى كوردى، مه‌سعوود بارزانى و، ئاماژه به‌و كۆمه‌كه سه‌ربازييه ده‌كه‌ن كه له شه‌سته‌كان و حه‌فتاكاندا له جه‌نگى دژ به حكوومه‌تى ناوه‌ندى، ئيسڕائيل له ساى ڕێبه‌رايه‌تيى مسته‌فا بارزانى (باوكى مه‌سعوود)دا، به كورده‌كانى كردووه.
چه‌ند وڵاتێكى كه‌م، پشتيوانى له ڕيفراندۆ‌م و ده‌سته‌به‌رى سه‌ربه‌خۆيى بۆ گه‌لى كورد ده‌كه‌ن كه ده‌وڵه‌تێكى خۆيان هه‌بێ. هه‌رێمى كوردى، هيچ ده‌روازه‌يه‌كى ده‌ريايیى نييه، به دوژمنان ده‌وره دراوه و سنوورى له‌گه‌ڵ عێراق، ئێران، سووريا و توركيا‌دا هه‌يه. ئه‌م وڵاتانه، به‌تايبه‌تى ئێران و توركيا، به‌توندى دژايه‌تیى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى كوردى ده‌كه‌ن. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه، ته‌باى مالكى، ده‌ترسن كوردستان- كه ده‌يه‌وێ دوورگه‌يه‌كى دۆستانه‌ى ته‌ناهى و سه‌قامگير له ناوچه‌يه‌كدا بنيات بنێ كه به دوژمنان و جه‌نگ ده‌وره دراوه- له ڕاستيدا ببێته ئه‌و شته بێزراوە، واته "ئيسڕائيلێكى دووه‌م". ئه‌م ده‌سته‌واژه‌يه له‌م ساڵانه‌ى دواييدا زۆر دێته به‌كارهێنان؛ كاتێ كه پرسى سه‌ربه‌خۆيیى كوردستان دێته پێشه‌وه و ده‌بێته ناونيشان. به‌ته‌واوى ڕێى تێ ده‌چێ كه ئێرانييه‌كان و توركه‌كان هه‌وڵى تێكدانى ڕيفراندۆ‌مه‌كه بده‌ن و، لايه‌نه‌كانى كورد لێكدى بكه‌نه‌وه و په‌رتيان بكه‌ن.
لاى خۆيه‌وه، ئيسڕائيل به‌رژه‌وه‌ندييه‌كى ئابوورى و ته‌ناهى (ئاسایشی)ی له پشته‌وانيكردنى ده‌وڵه‌تێكى كورديدا هه‌يه. له ڕوانگه‌ى ميليشيا جيهادييه زۆروزه‌وه‌نده‌كانه‌وه له سووريا و عێراقدا، ده‌بێ ئۆرشه‌لیم خۆى بهاوێته ناو په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له كوردستاندا. ئه‌وه به قازانجى ئيسڕائيل ده‌بێ كه وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئيسڕائيلى، مه‌شق و ڕاهێنان به پێشمه‌رگه له هه‌ر ده‌وڵه‌تێكى داهاتووى كوردى بكا. ده‌كرێ له‌وه زيتريش بڕۆين- كارێكى ماقووڵ و كرده‌نيشه كه ئيسڕائيل بنكه‌يه‌كى هێزى هه‌وايى له كوردستان بۆ پاراستنى ده‌وڵه‌ته‌كه دابمه‌زرێنێ. له‌وه‌یش پتر، ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كورد ڕێگه به دووباره دامه‌زراندنه‌وه و ئاكنجيبوونه‌وه‌ى دانيشتووانه جووه‌كانى خۆى بداته‌وه، كه پێشتر بۆ ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنى موڵك و ماڵيان، له عێراق وه‌ده‌ر نرابوون و، به‌م شێوه‌يه ببێته هه‌نگاوێكى له‌پێشينه بۆ ڕێككه‌وتننامه‌كانى ئاشتى كه له نێوان ئيسڕائيل- عه‌ره‌بدا له ئايینده‌دا بێنه ئاراوه.
بێ له‌و به‌رژه‌وه‌نده گرنگ و زيندووانه، خه‌ڵكى ئيسڕائيل زۆر له‌گه‌ڵ خه‌باتى ڕه‌واى كورداندا هاوسۆزن. زۆر شتى هاوبه‌ش له نێوان خه‌ڵكى كورد و خه‌ڵكى جوودا هه‌ن: هه‌ر دوو گه‌ل بۆ ماوه‌يه‌كى دوورودرێژ و به‌رده‌وام تووشى سته‌م و چه‌وساندنه‌وه هاتوون و به سه‌رانسه‌رى دنيادا په‌رتوبڵاو بوونه‌ته‌وه.
ئێران، توركيا و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب هه‌رگيز پشتيوانیى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان ناكه‌ن. ده‌بێ كورده‌كان كات به‌فيڕۆ نه‌ده‌ن و پاش ڕيفراندۆ‌مه‌كه جاڕى جيابوونه‌وه‌ى خۆيان له عێراق بده‌ن و ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان دابمه‌زرێنن.
له هه‌موو ئه‌گه‌رێكدا، ده‌وڵه‌تى كوردستان ده‌بێته دوورگه‌يه‌كى سه‌قامگير كه مافه‌كانى مرۆڤى تێدا ڕێزلێگيراو ده‌بێ و، به شێوه‌يه‌كى جه‌وهه‌رى له‌و وڵاتانه‌ى ده‌وروپشتى خۆى جودا ده‌بێ. كاربگێڕيى ترامپ، ده‌بێ پشته‌وانى له ڕيفراندۆ‌م و سه‌ربه‌خۆيیى هه‌رێمى كوردستان و جيابوونه‌وه‌ى له عێراق بكا، چونكه ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه به قازانجى ته‌واوى ناوچه‌كه‌يه.
ده‌بێ گه‌لى كورد ده‌وڵه‌تێكى خۆيان هه‌بێ و، چه‌ند زووتر بێ باشتره. ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيیى كوردستان بكا، نه‌ك هه‌ر ته‌نيا پشتيوانى له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى فه‌ڵه‌ستينى بكا. بڕیاردانی چاره‌نووس و سه‌ربه‌خۆيى، ده‌بێ ببێته مافى هه‌موو گه‌لان، نه‌ك پره‌نسيپێك كه به شێوه‌يه‌كى هه‌ڵبژارده و هه‌ڵاوێردراو (انتقائي) بێته جێبه‌جێكردن.
سەرچاوە: