2018-02-09
سه‌ركێشييه پڕمه‌ترسييه‌كه‌ى توركيا له عه‌فرين
پينار تانك- توێژه‌رێكى سه‌ره‌كييه له په‌يمانگه‌ى "ئۆسلۆ" بۆ لێتوێژينه‌وه‌ى ئاشتى(PRIO).
وەرگێڕانی لە وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەریم
له‌مێژ بوو چاوه‌ڕوان ده‌كرا توركيا په‌لامارى عه‌فرين بدا، كه له 20ى كانوونى يه‌كه‌مدا ده‌ستى پێ كردووه. له كاتێكدا حزبى داد و گه‌شەپێدان (AKP)ى حوكمڕان به‌و ئومێده‌يه ئه‌م شاڵاوه، ناسيۆناليزمى دژه‌كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2019دا ساز بدا، لێ ڕه‌نگه ده‌ركه‌وته‌ى ديپلۆماتیى تونديشى لێ بكه‌وێته‌وه و پرسه ئه‌وله‌هييه‌كانى توركيا دژوارتر ببنه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستى سياسه‌تى ده‌ره‌وه، چوونه ناو باكوورى سووريا، پێوه‌ندييه درزتێكه‌وتووه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا‌دا گرژ و كشتتر [داوه ده‌زوو باى بده تا توندتر بێ، پێى ده‌گوترێ كشتكردن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر كشت بكرێ، ده‌پسێ] ده‌كا و گوشارێكى زۆرتريش ده‌خاته سه‌ر پێوه‌ندييه‌كانى ناتۆ- توركيا. يه‌كێ له‌و پڕيشكانه‌ى ئاگرى ئۆپه‌راسيۆنه‌كه‌ى توركيا‌ى بۆ سه‌ر عه‌فرين لێ كه‌وته‌وه، ڕاگه‌ياندنه‌كه‌ى 14ى كانوونى دووه‌مى ئه‌مريكا بوو كه هێزێكى كوردیى 30 هه‌زار كه‌سى بۆ پاراستنى سنوورى سووريا له‌گه‌ڵ توركيا و عێراقدا له‌و ناوچانه‌ى كه له‌بن ده‌ستى كورددان، پێك ده‌هێنێ. ئه‌م هه‌نگاوه به قسه‌ى سه‌رۆكى حزبى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يى، ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵى، "ئه‌و دڵۆپه‌ى كه وای كرد كوپه‌كه له‌سه‌رى بڕژێ"، به‌پێچه‌وانه‌ى چاوه‌ڕوانييه‌كانى توركيا بووه كه هاوپه‌يمانێتيى ئه‌مريكى – كوردى پاش تێكشكاندنى داعش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. لێ ئه‌مريكا پێى له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت كه له پشتيوانيكردنى هێزه‌كانى سووريا‌ى ديموكرات به‌رده‌وام ده‌بێ، كه په‌يه‌ده و هه‌ر دوو باڵه سه‌ربازييه‌كه‌ى يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه باڵيان به‌سه‌ردا كێشاوه، له كاتێكدا توركيایش سووره له‌سه‌ر به‌رده‌واميدان به‌و ئۆپه‌راسيۆنه، تا ئاسايشى سنووره‌كانى خۆى ده‌سته‌به‌ر ده‌كا.
له‌وه‌یش زێتر، هه‌ڕه‌شه‌ى پێكدادانى ڕاسته‌وخۆى نێوان ئه‌مريكا و توركيا هه‌ميشه هه‌يه. وێڕاى كه ئه‌ردۆغان له ده‌سپێكدا ئۆپه‌راسيۆنێكى بله‌ز و خێراى له عه‌فرين ڕاگه‌ياند، لێ دواتر گوتى توركيا به ئاراسته‌ى ڕۆژهه‌ڵات به‌ره‌و شارى "منبج"ى بنده‌ستى يه‌په‌گه به‌رده‌وام ده‌بێ. له‌وه‌ته‌ى له پێڤاژۆى ئۆپه‌راسيۆنى قه‌ڵغانى فوراتدا له ئادارى 2017دا توركيا نه‌يتوانى ئه‌م شاره بگرێ و ئه‌مريكا هێزه تايبه‌ته‌كانى خۆى ڕوانه‌ى منبج كرد بۆ پاراستنى هاوپه‌يمانه كورده‌كانى، ده‌ڵێى مستێك له قه‌پرغه‌ى ئه‌ردۆغان دراوه. وێڕاى كه ئه‌مريكا له ده‌سپێكدا به ئۆپه‌راسيۆنى قه‌ڵغانى فورات ڕ‌ازى ببوو، لێ جۆرێ له لێكحاڵينه‌بوون له‌باره‌ى ئامانج و مه‌ودا و ئاقاره‌كانى ئه‌و په‌لامار و هاتنه‌ناوه‌يه‌ى توركيا و شيمانه‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و دوو هاوپه‌يمانه‌ى ناتۆ له سووريا هاته گۆڕێ.
له كاتێكدا عه‌فرين ناوچه‌ى ئۆپه‌راسيۆنه‌كانى هاوپه‌يمانان كه ئه‌مريكا سه‌ركردايه‌تیى ده‌كا نييه، ڕوون نييه كه داخوا ئه‌مريكا داوا له توركيا ده‌كا "دان به خۆي‌دا بگرێ". ئه‌گه‌ر توركيا به ئاراسته‌ى منبج پێشڕه‌وى بكا ئه‌وا ئه‌مريكا ده‌ستوه‌ردان ده‌كا و به‌ره‌نگارى ده‌بێته‌وه. به هه‌ر حاڵ، ئه‌مريكا نايه‌وێ له منبج بكشێته‌وه و به‌رده‌وام هێزه هه‌ڵسووڕوداسووڕه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و ياخيبووانه‌ى توركيا پشتيوانيیان لێ ده‌كا فيشه‌ك به‌يه‌كه‌وه ده‌نێن. ئه‌مه‌یش مه‌ترسیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يه‌كى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ توركيا‌دا زیاتر دەکات له كاتێكدا ناتۆ ئه‌و مافه ڕه‌وايه به توركيا ده‌دا سنووره‌كانى خۆى بپارێزێ، لێ ئه‌گه‌ر قه‌يرانى مرۆيى وه‌ك ئه‌نجامێكى ئه‌و هێرشه، به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو خراپتر ببێ، ئه‌وا توركيا ڕووبه‌ڕووى ڕيسواكردنى زێتر ده‌بێته‌وه.
هه‌روا ئه‌م هه‌نگاوه پێوه‌ندييه‌كانى توركيا و ڕووسيا‌یش ئاڵۆزتر ده‌كا، چونكه ڕووسيا بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتننامه‌يه‌ك له نێوان كورد و ڕ‌ژێمى سووريا‌دا به‌گوێره‌ى پێشنيارێكى مۆسكۆ له كۆنگره‌ى ديالۆگى نيشتمانى له سوچى، ئێسته خه‌ريكى دانوستاندنه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو لايه‌نه‌دا. ڕووسيا كه هاوپه‌يمانى بنه‌ره‌تيى توركيا‌يه له سووريا، ئاسمانى سووريا‌ى بۆ فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا كرده‌وه كه هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرين بكه‌ن به بيانووى پێڕه‌ويكردن له سياسه‌تى ده‌ستێوه‌رنه‌دان و گله و گازه‌نده‌كردن له ئه‌مريكا كه چه‌ك و تفاقى جه‌نگ به هێزه‌كانى كورد ده‌دا. له‌وانه‌يه ئه‌م ڕێگه‌پێدانه، ئه‌و گرژييه‌ى له نێوان توركيا و ڕووسيا‌دا له كانوونى دووه‌مدا سه‌باره‌ت به ئيدلب هاته گۆڕێ، خاو بكاته‌وه كه له ئيدلب سوپاى سوورى به پشتيوانیى هێزى ئاسمانیی ڕووسى، هێرش و په‌لامارى بۆ سه‌ر گرووپه جيهادييه‌كانى ئه‌وێ ده‌ست پێ كردووه و، وه‌ك ده‌گوترێ و باويشه گرووپه ميانڕۆكانى سه‌ر به توركيایش كراونه‌ته ئامانج.
لێ ڕووسيا ڕێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا هه‌بووه و، مۆسكۆ بنكه‌يه‌كى سه‌ربازیى له ئادارى 2017دا له عه‌فرين كردبووه‌وه، به‌و مه‌رجه‌ى له هێرش و په‌لامارى توركيا‌يان بپارێزێ. ئه‌م بادانه‌وه‌يه‌ى ڕووسيا، پاش هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵايه‌كى زۆرى ڕووسيا بووه له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا، كه كۆنترۆڵى ئاسایش و سنووره‌كان بۆ سووريا جێ بهێڵن و له به‌رانبه‌ردا جۆرێ له ئۆتۆنۆمييان پێ بدرێ. ئه‌م پێشنياره كه سه‌روه‌ريى سووريا‌ى به‌هێز ده‌كرده‌وه، له لايه‌ن يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه‌وه ڕه‌ت كرايه‌وه. به‌گوێره‌ی سه‌ركرده‌كانى كورد، ئامانجى دوورترى ئه‌م بڕياره‌ى ڕووسيا له‌باره‌ى ڕێگه‌دان به په‌لامارى توركى ئه‌وه بووه، كه كورده‌كان بكه‌ونه باوه‌ش و ئامێزى حكوومه‌تى ئه‌سه‌ده‌وه و له ئه‌مريكا دوور بكه‌ونه‌وه.
سا‌غ بووه‌وه كه په‌سندكردنى ديفاكتۆيانه‌ى ئۆتۆنۆمیى باكوورى سووريا له لايه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه، كه كورده‌كان "ڕۆژاڤا"ى پێ ده‌ڵێن، به لاى ئاكه‌په‌ى حوكمڕانه‌وه قبووڵكراو نه‌بووه. له 2012وه "ڕۆژاڤا" به‌كرده‌وه خۆى به‌ڕێوه ده‌با و فۆرمێكى ديموكراسيى كۆميونه‌يى، كه په‌يه‌ده (PYD) و يه‌په‌گه (YPG) و يه‌په‌ژه(YPJ) سه‌ركێشیى ده‌كه‌ن، تێدا حوكمڕانه. ئه‌وان هه‌ر سێ كانتۆنه‌كانى "جه‌زيره"، "عه‌فرين" و "كۆبانێ" به‌ڕێوه ده‌به‌ن و، نزيكه‌ى 5 مليۆن كورد و عه‌ره‌ب و سريانى و توركمانيان تێدا ده‌ژى. له ئادارى 2016دا، په‌يه‌ده ناوى ناوچه‌كه‌ى بۆ سيسته‌مى فيدراڵيى ديموكراتيى باكوورى سووريا گۆڕى و، ئامانج له‌و گۆڕينه دامه‌زراندنى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رييه‌كى یاسایى بووه بۆ باكوور له چوارچێوه‌ى سووريايه‌كى ناناوه‌ندى و فيدراڵيدا. بڕيار بوو له كانوونى دووه‌مدا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانیى تێدا بكرێ، لێ له‌به‌ر ئۆپه‌راسيۆنى عه‌فرين بۆ كاتێكى ناديار دوا خرا.
ده‌وڵه‌تى توركيا پێی وايه كه دانپێدانانى یاسایييانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به خۆبه‌ڕێوه‌به‌رييه‌كه‌ى په‌يه‌ده له چوارچێوه‌ى سووريايه‌كى فيدراڵيدا، هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى بوونه‌كى (وجود)يه و هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵاكانى توركيا بۆ تێكشكاندنى په‌كه‌كه‌ى هاوڕايه‌ڵه‌ى په‌يه‌ده له‌بار دا. ئاخر په‌كه‌كه له‌ناو توركيا‌دا هه‌ڵده‌سووڕێ و، هه‌م توركيا و هه‌م ئه‌مريكا به ڕێكخراوێكى تيرۆريستييان داناوه. لێ ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌يه بووه‌ته ئامرازێكى له‌بار به‌ده‌ست سه‌رۆكێكى پۆپۆليست، ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، كه ده‌يه‌وێ له 2019دا هه‌ڵببژێردرێته‌وه. به لاى ئه‌ردۆغانه‌وه، پته‌بوونى پێگه‌ى كوردان، زه‌بوونكردنێكى به‌ئاشكراى ئه‌وه، نه‌خاسمه تاكه ئۆپۆزيسیۆنى ڕاسته‌قينه‌ى ده‌سه‌ڵاتڕانيى ئه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2015دا، كاتێ كه بۆ هه‌وه‌ڵين جار له دواى 2002وه ئاكه‌په زۆرينه‌ى له‌ده‌ست دا، له ئه‌نجامى ئه‌و پێشكه‌وتن و ده‌سكه‌وتانه‌ى حزبى ديموكراتيى گه‌لان(HDP) بووه.
زۆرينه‌ى حزبه سياسييه‌كان [له توركيا] له پشت ئاكه‌په ڕاوه‌ستاون و له ڕاست حه‌ز و ئاره‌زووى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پشتيوانيكردن له ئۆتۆنۆمیى كوردان ته‌باى ئاكه‌په، تووڕه و بێزارن. ده‌وڵه‌ت باخچه‌ڵى، كه سه‌رۆكى باڵى ڕاستى MHPيه ستايشى ئۆپه‌راسيۆنى عه‌فرين بۆ تێكشكاندنى يه‌په‌گه و په‌كه‌كه ده‌كا و، ئه‌مريكا‌ى دايه به‌ر ڕه‌خنه‌ى توند كه چۆن ده‌كرێ وڵاتێكى ئه‌ندامى ناتۆ له يه‌ك كاتدا "هه‌م دۆست و هه‌م دوژمن بێ". سه‌رۆكوه‌زيران، بیناڵی یه‌ڵدرم، چه‌ند جار له پرێس كۆنفرانسه ته‌له‌ڤزيۆنييه‌كه‌ى 20ى كانوونى يه‌كه‌مدا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه ئامانجى توركيا له‌و ئۆپه‌راسيۆنه‌ى كه ناوى "چڵه زه‌يتوون"ى لێ نراوه، ڕزگاركردنى خه‌ڵكى خۆجێيه كه له سايه‌ى په‌يه‌ده و يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه‌دا ده‌ژين و، نابێ وه‌ك ئۆپه‌راسيۆنێكى دژ به گه‌لى كورد چاوى لێ بكرێ. هه‌روا گوتى كه چه‌كداره‌كانى داعش- وه‌ك له هه‌مووان ڕا دياره داعش له لايه‌ن هێزه كوردیيه‌كانه‌وه له ڕه‌ققه به پشتيوانیى ئه‌مريكا وه‌ده‌رنران- ئێسته له عه‌فرينى ژێر كۆنترۆڵى كوردان كۆ بوونه‌ته‌وه! ته‌نانه‌ت حزبى گه‌لى كۆماریى به‌رهه‌ڵستكار (CHP) كه پێشتر لايه‌نگرى ڕێوشوێنى ديپلۆماسى بووه بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان، هيچ ناڕه‌زايه‌تييه‌كى له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسيۆنه‌دا نيشان نه‌دا و، پێی وايه ناكرێ به‌ئاشكرا دژى گوتارى ئه‌و حزبانه بێ كه شه‌ڕى تيرۆريزم ده‌كه‌ن.
ئێسته سه‌ربارى ئه‌و گوشاره‌ى ده‌خرێته سه‌ر پێوه‌ندييه ديپلۆماتييه‌كانى توركيا، په‌لاماردانى عه‌فرين هه‌ڕه‌شه‌یشه بۆ سه‌ر ئاسايشى ناوخۆى توركيا كه له بنه‌ڕه‌تدا ئاكه‌په بۆ پاساودانه‌وه‌ى ئۆپه‌راسيۆنه‌كه به‌كارى هێناوه. له ناوخۆى توركيا‌دا، ئه‌و په‌لاماره، پشكۆ شاراوه‌كانى تيرۆريزمى كوردى ده‌گه‌شێنێته‌وه. وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه‌ى كاربه‌ده‌ستانى حكوومه‌تى توركيا كه ئه‌و هێرشه ده‌يه‌وێ ئاشتى بێنێته ئاراوه، لێ پێوه‌ندييه‌كانى كورد- تورك له دواى پرۆسه‌ى ئاشتیى 2012وه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و، كوژرانى نزيكه‌ى 200 هاووڵاتیى مه‌ده‌نیى كورد له 2015دا، به به‌راورد به هه‌ر كاتێكى دى له ئاستێكى نزمدان.
توركيا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر زيندانيكردنى سه‌ركرده شه‌رعييه‌كان [هه‌ڵبژێردراوه‌كان]ى هه‌ده‌په. له ديمانه‌يه‌كى موراد قه‌ره‌يه‌لان، ئه‌ندامى كۆنسه‌ى سه‌رۆكايه‌تیى په‌كه‌كه، له 20ى كانوونى دووه‌مدا، هۆشداریى دا كه په‌لاماردانى عه‌فرين وه‌ك هێرشكردنه سه‌ر ته‌واوى گه‌لى كورد چاوى لێ ده‌كرێ و، په‌كه‌كه لێى بێده‌نگ و ده‌سته‌وئه‌ژنۆ نابێ. وه‌ك ئه‌نجامێكى ئه‌وه، وێڕاى كه ده‌وروبه‌رى 8000- 10000 شه‌ڕڤانێكى يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه له عه‌فرين هه‌م ڕووبه‌ڕووى دووه‌م گه‌وره‌ترين سوپاى ناتۆ ده‌بنه‌وه و هه‌م به‌ره‌نگارى سوپاى سووريا‌ى ئازاد كه توركيا پشتيوانیى لێ ده‌كا. له‌وانه‌يه توركيا بتوانێ به‌ئاسانتر بچێته عه‌فرين، به به‌راورد به‌وه‌ى كه بتوانێ ئاسايشى ناوچه‌كه كۆنترۆڵ بكا و ئاشتى و خێروخۆشیى بۆ دابين بكا. وێڕاى هێز و بڕستى سه‌ربازى، لێ سوپاى توركيا به هۆى زيندانيكردنى كۆمه‌ڵێك له ئه‌فسه‌ره فه‌رمانده‌كانيیه‌وه پاش كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ى 2016 دژى ئه‌ردۆغان، كز و لاواز بووه.
له‌م سۆنگه‌يه‌وه، ئه‌و سه‌ركێشيیه پڕمه‌ترسييه‌ى ئه‌ردۆغان له‌وانه‌يه هه‌ندێ ئه‌نجامى ئه‌ردۆغان به‌دى بهێنێ، وه‌ك: كزبوونى پێوه‌ندى و ڕايه‌ڵكه‌ى نێوان كورده‌كان و ئه‌مريكا، هاڕين و تێكشكاندنى ئه‌زموونى ڕۆژاڤا. له‌ناو توركيا‌یشدا، مه‌ترسييه‌كانى سه‌ر ئاسايشى ناوخۆ، پاساو [بيانوو]ێكى ديكه‌ى سه‌ربار ده‌ده‌نه ده‌ست ئه‌ردۆغان كه بارى نائاسایی له‌ناوخۆى توركيه درێژ بكاته‌وه كه له دواى كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ى 2016 له ئارادايه، بۆ خۆوێناكردن [خۆنواندن ] وه‌ك سه‌رۆكێكى به‌هێزى هه‌رێمايه‌تى له به‌ره‌به‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2019ى سه‌رۆكايه‌تيى كۆماردا. ئيدى ئه‌ردۆغان له ڕێگه‌ى ئۆپه‌راسيۆنى عه‌فرينه‌وه ده‌كارێ ترسى قووڵى حزبه‌كانى ديكه له خولياى ڕزگاريخوازانه‌ى كوردان بۆ خۆى بقۆزێته‌وه و به‌كار بهێنێ. لێ له كاتێكدا ئامانجى ڕاگه‌يه‌نراوى ئه‌و ئۆپه‌راسيۆنه، پاراستنى توركيا‌يه له كار و كرده‌ى تيرۆريزمى كوردى، له‌وانه‌يه ئه‌و ئۆپه‌راسيۆنه ئه‌نجامى پێچه‌وانه‌یشى لێ بكه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه: