2018-02-15
دۆستايه‌تيى ڕواڵه‌تييانه‌ى توركيا و ئێران
بوراك به‌كدل*
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەریم
پاش چه‌ند ورده‌شه‌ڕێك، توركه عوسمانلييه‌كان و فارسه سه‌فه‌وييه‌كان له 1639دا بڕياريان دا به كۆدێكى نوێى ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ يه‌كديدا بجووڵێنه‌وه كه چه‌ند سه‌ده‌يه‌ك به‌رده‌وامیى هه‌بووه: ئاشتييه‌كى ساردوسڕ. پاش ئينقيلابى ئيسلامیى 1979ى ئێران، ئه‌و ئاشتييه سارده كه‌وته به‌ر تاقيكردنه‌وه: ئه‌وده‌م دامه‌زراوه‌ى جێ‌گير و چه‌سپاوى عه‌لمانيى توركى له‌وه ده‌ترسا، كه ئاخونده‌كانى تاران هه‌وڵ بده‌ن له ڕێگه‌ى هه‌نارده‌كردنى "ئيسلاميزمى هه‌تڵه و ڕێلێگۆڕاوه‌وه" توركيا بنكۆڵ بكه‌ن.
چه‌ندپاتكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئاشتييه ساردوسڕه له سه‌ده‌ى بيست و يه‌كه‌مدا، پاش ئه‌وه‌ى توركيا ڕووى خۆى له عه‌لمانيیه‌تى بێ ئه‌ملا و ئه‌ولاى ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ره‌و ئيسلاميزمێكى به‌رلێگرتووى بژاره وه‌رگێڕا، ڕێچكه‌يه‌كى جودای وه‌رگرتووه. له بارى تيۆرييه‌وه، ئه‌و ئاشتييه ساردوسڕه هه‌ر له "سارد"ه‌وه به‌ره‌و "ئاشتى" چووه. لێ ئه‌وه ده‌عه‌مه‌لدا وا نييه، چونكه ئيسلاميزمى توركى، زۆر سوننه‌گه‌رانه‌يه و ئه‌وه‌ى ئێرانيش زۆر شيعه‌گه‌رانه‌يه.
ئا لێره‌دا جه‌نگى سارد له نێوان هه‌ر دوو لادا ده‌مێنێته‌وه، لێ ئه‌و جه‌نگه سارده بنه‌مايه‌كى زێڕينى هه‌یه كه هه‌م ئانكارا و هه‌م تاران ڕێزى لێ ده‌گرن: به‌ڕواڵه‌ت ڕێز له نه‌يار و ڕكابه‌ره‌كه‌ت بگره؛ ڕاسته‌وڕاست ڕووبه‌ڕووى يه‌كدى نه‌بنه‌وه؛ دژى دوژمنى هاوبه‌ش هاريكاریى یه‌كتر بكه‌ن- دياره دوژمنى هاوبه‌شيشيان زۆره.
بازرگانى و ساتوسه‌ودا له نێوان ئه‌و دوو لايه‌نه‌ى ئاشتيى سارددا گه‌شه ده‌كا. جارێكيان، سه‌رۆك ڕه‌جه‌ب ته‌یيب ئه‌ردۆغان ئه‌و ده‌مه‌ى كه سه‌رۆكوه‌زيران بوو گوتى: ئه‌و وا هه‌ست ده‌كا كه تاران ماڵى دووه‌مى خۆيه‌تى. له وه‌ڵامدا، سه‌رۆككۆمارى ئه‌و وه‌خته‌ى ئێران، مه‌حموودى ئه‌حمه‌دینه‌ژاد "له‌به‌ر هه‌ڵوێستى خويا و ڕوونى ئه‌ردۆغان دژى ڕ‌ژێمى زايۆنيستى"، پاى له دۆسته باشه‌كه‌ى خۆى نايه‌وه و په‌سنى دا. كه‌واته "په‌ڕينه‌وه به‌ره‌و ئێران" به لانى كه‌مه‌وه له بارى تيۆرييه‌وه، پێشكه‌وتنێكى ته‌واوى به‌خۆوه ديوه.
كاتێ، له هاوينى 2009دا، جاده و كووچه و كۆڵانه‌كانى تاران نێڵه‌يان ده‌هات و به هه‌زاران گه‌نجى تووڕه‌ى ئێرانى له‌ژێر ئاڵاى بزووتنه‌وه‌ى سه‌وزدا دژى ده‌سه‌ڵاتڕانيى شه‌ريعه‌تى گه‌نده‌ڵى ئه‌حمه‌دىنه‌ژاددا ڕاست بوونه‌وه، ئا له‌و كاته‌دا حكوومه‌تى توركيا، به زمانێكى شرينى ديپلۆماتى له‌گه‌ڵ تاران‌دا ده‌دوا. سه‌رۆكى ئه‌و ده‌مه‌ى توركيا، عه‌بدوڵڵا گويل، له‌باره‌ى ناڕه‌زايه‌تييه‌كانى ئێران له سه‌رنجێكدا ده‌ڵێ: "ڕاست نييه ده‌ست له كاروبارى ناوخۆى وڵاتيكى گه‌وره‌ى وه‌ك ئێران وه‌ربدرێ." "سه‌قامگيريى ئێران بۆ ئێمه زۆر گرنگه. ئێمه ده‌مانه‌وێ كێشه و گرفته‌كانى ئێران به‌بێ قڕه‌وبڕه و تێكدانى ئاشتیى ناوخۆيیى ئه‌و وڵاته بێنه چاره‌سه‌ركردن."
چوار هاوين بەر لە ئێستا، له 2013دا، مليۆنان تورك دژى حكوومه‌تێك هاتنه سه‌ر جاده كه پێيان وا بوو له ڕادده‌به‌ده‌ر به‌ره‌و "ئاراسته‌ى ئێرانى" چووه‌ته پێش؛ واته به‌ره‌و تێكه‌ڵه‌يه‌كى ناحه‌ز له ئۆتۆكراتى و ئيسلاميزم. كاتێ كه ناڕه‌زايه‌تييه‌كانى توركيا شه‌پؤليان ده‌دا و خورت بوون، حكوومه‌تى ئێران چاكه‌ى ساڵى 2009ى توركيا‌ى دايه‌وه و بێده‌نگ بوو. هه‌روابێته‌وه، گه‌نجانى ئێران له به‌رانبه‌ر ناڕه‌زايى و بشێوييه‌كانى توركيا‌دا تا ڕادده‌يه‌كى زۆر بێ‌باك بوون، وێڕاى كه هه‌ندێكيان به‌شاگه‌شكه‌يى و فزوليیه‌تێكه‌وه چاودێرى و سايه‌دیى توركيا‌يان ده‌كرد.
كه ناڕه‌زايه‌تييه‌كان گه‌يشتنه ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ى، ئه‌ردۆغان و كاربه‌ده‌سته باڵاكانى توركيا، به‌رپرسيارێتیی ئه‌و هه‌راوهۆريايه‌يان دايه پاڵ ليستێكى قه‌به‌ى تاوانباران؛ له‌و گرووپانه‌وه بگره كه گه‌مه به زه‌ين و هۆشى خه‌ڵك ده‌كه‌ن، تا ده‌گاته لۆبيى جووله‌كه و زايۆنيستان، حكوومه‌ته ڕۆژاواييیه‌كان، ميدياى ڕۆژاوايى، سايتگه‌لێكى ڕۆژاوايى- كه هه‌ر هه‌موويان به‌ئاشكرا له پێناو يه‌ك مه‌به‌ستدا، كه ئه‌ويش ڕێگرتنه له هاتنه‌ئارای ئيمپراتۆريیه‌تێكى نوێى توركى، يه‌كيان گرتووه.
ديسان له كۆتايیى 2017دا، بشێوى و ناسه‌قامگيری، جاده و كووچه‌كانى ئێرانی گرته‌وه. ئه‌و بنه‌ما زێڕينه‌ى به‌رده‌واميى به ئاشتيى ساردى نێوان ئێران- توركيا ده‌دا، وه‌ك خۆى مايه‌وه. ئانكارا ده‌رهه‌ق به ناڕه‌زايه‌تييه‌كانى ئێران نيگه‌رانیى خۆى ده‌ربڕى و، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى "هه‌ر دوو وڵاتى برا"، به ده‌مودووى شيرينانه‌ى ديپلۆماتى له ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ يه‌كديدا ئاخاوتن.
ئه‌ردۆغان گوتى توركيا به‌قووڵى سه‌قامگيريى ئێران ده‌نرخێنێ و، چه‌ندى بڵێى سه‌خیته‌بيعه‌تيش كه‌وته پياهه‌ڵدان به سه‌رۆكى ئێران، حه‌سه‌ن ڕۆحانى. له كاتێكدا كاربه‌ده‌ستانى ئێران له سۆنگه‌ى ناڕه‌زايه‌تييه‌كانى ناو وڵات كه‌وتنه لۆمه‌ى "دژمنان"- هه‌رچه‌ند ئه‌وان له‌مڕۆوه‌وه كه‌متر له دۆسته توركه‌كانيان داهێنانيان تێدا كرد، چونكه كاربه‌ده‌ستانى تورك لۆمه‌ى بوونه‌وه‌رى شاراوه و په‌نامه‌كيیان ده‌كرد كه وه‌ك "عه‌قڵێكى شاراوه" له پشت ناڕه‌زايه‌تييه‌كانى توركيا‌ن (ئه‌مه‌يان داهێنانێكى توركييه و هێشتا كاربه‌ده‌ستانى ئانكارا پێناسه‌يان نه‌كردووه).
توركيا هوشداریى به هه‌ندێ لايه‌ن دا كه له‌وانه‌يه بيانه‌وێ ده‌ست له سياسه‌ته‌كانى ئێران وه‌ربده‌ن. ئه‌وه بوو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولوود چاوش ئۆغلوو، به‌ئاشكرا تۆمه‌تى خسته پاڵ سه‌رۆكوه‌زيرانى ئيسڕائيل، بنيامين نه‌تا‌نياهۆ و، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆنالد ترامپ، كه گوايا پشتيوانى له ناڕه‌زايه‌تييه‌كانى ئێران ده‌كه‌ن. له‌ناو ناڕازييه‌كاندا گرووپگه‌لێكى گه‌نجى ئازه‌رى- توركچێتى- دروشم و ئاماژه‌ى ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌يان گوتبوویه‌وه، واى له ئانكارا كرد كه داوا له سياسه‌توانه توركه نه‌ته‌وه‌په‌رسته توندڕۆكان بكا كه داوا له ناڕازييه ئازه‌رييه‌كان بكه‌ن "له مه‌يدانى ناڕه‌زايه‌تييه‌كان بكشێنه‌وه." ئه‌مه‌یش ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى ديكه‌ى برايانه.
هه‌روه‌ك زۆرتر له پێڤاژۆى پێوه‌ندييه‌كانى توركيا- ئێران وا بووه، ساته‌كانى برايه‌تيى موسڵمان و موسڵمان ساخته‌ن و، زۆر بڕ ناكه‌ن، چونكه له لای ئاخونده‌كانى ئێران، له هه‌موو ده‌سته جياوازه كۆنزه‌رڤاتيڤه‌كان، توركيا‌يان پێ هه‌ر وڵاتێكى زۆر عه‌لمانى، زۆر ده‌غه‌ڵ و غه‌ددار و سوننه‌گه‌رايه. له لاى عوسمانلييه نوێيه‌كانى ئانكارایشه‌وه، ئێرانيش هه‌ر زۆر ناحه‌ز و نه‌يار و چاوچنۆك و په‌لهاوێژ و شيعه‌گه‌رانه‌يه. ساده و ساكار ئامانج و ئاواته‌كانى عوسمانلييه نوێيه‌كانى توركيا له تاران، له ديمه‌شق، يان له ئۆفيسه ژێرزه‌مينه‌كانى به‌یروت، خوازراو و په‌سند نين.
چه‌ندين ساڵه، ئانكارا وا هزر ده‌كات به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر خاڵه‌كانى هاوبه‌شه‌كان له برى خاڵه جياوازه‌كان، ده‌توانێ جێگه‌ى خۆى له دڵ و ده‌روون و بير و هۆشى كاربه‌ده‌ستان له تاران بكاته‌وه. وه‌ك ده‌زانرێ توركه‌كان دژى سه‌پاندنى سزا بوون به‌سه‌ر ئێران‌دا و، پاشان ياريده‌ى ئێرانييه‌كانيان دا، خۆ له‌و سزايانه بدزنه‌وه. هه‌روابێته‌وه دوژمنێكى هاوبه‌شيشيان هه‌يه- ئيسڕائيل-؛ لێ له كۆتادا ده‌رده‌كه‌وێ ته‌نانه‌ت ئيسڕائيليش ده‌توانێ لێكيان جودا بكاته‌وه له برى ئه‌وه‌ى توركيا‌ى سوننه‌گه‌را و ئێرانى شيعه‌گه‌را يه‌ك خاته‌وه.
كاتێ كه ئه‌ردۆغان سه‌ركردايه‌تیى هه‌وڵێكى نێوده‌وڵه‌تیی كرد بۆ ناساندنى قودسى ڕۆژهه‌ڵات وه‌ك پايته‌ختى فه‌ڵه‌ستين، تاران خۆى له‌و هه‌وڵه نه‌كرده خاوه‌ن و گوتى "زۆر كه‌مه، زۆر دره‌نگه." بەلای ئێرانەوە، ده‌بووايه توركه‌كان زۆرتر بڕۆيشتنايه و داوايان بكردبايه ته‌واوى قودس وه‌ك پايته‌ختى ئيسڕائيل بناسێنرێ، نه‌ك هه‌ر قودسى ڕۆژهه‌ڵات. مه‌لاكانى سوننه له ئانكارا ئه‌وه‌يان له ئاخونده‌كانى شيعه وه‌رگرته‌وه و، گوتيان ئاخونده‌كان ده‌يانه‌وێ گه‌مه‌كه‌يان لێ تێك بده‌ن و [هه‌وڵه‌كه‌يان له‌بار ببه‌ن].
له كانوونى يه‌كه‌مدا، ئه‌ردۆغان دووپاتى كرده‌وه كه سه‌رۆكى سوورى، به‌شار ئه‌سه‌د، "تيرۆريستێكى ده‌وڵه‌ته و، ده‌بێ بڕوا و نه‌مێنێ." ئه‌سه‌د له‌م به‌شه‌ى جيهاندا، هاوپه‌يمانێكى دڵسۆزى ئاخونده‌كانى تارانه. بيركردنه‌وه كه ده‌بێ ئه‌سه‌د بڕوا، چونكه ئه‌ردۆغان ده‌يه‌وێ ئه‌سه‌د بڕوا، له تاران و مۆسكۆ هه‌ر قاقا و پێكه‌نينيان پێ دێ.
له هه‌ندێ ساتى ده‌گمه‌نى ڕوون و ئاشكرادا ناته‌باييیه‌كان ده‌كه‌ونه به‌ر ڕۆشنايى. ئه‌ردۆغان له 2012دا ياریى نێوان توركيا- ئێرانى خسته به‌ر ڕۆشناييیه‌كى تا ڕادده‌يه‌ك واقعييه‌وه. ئه‌و گوتی: "ئێمه ناتوانين به‌ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كار بكه‌ين؛ ئه‌وان زۆر خولياى تايه‌فه‌گه‌رى زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه. من زۆر جار به كاربه‌ده‌سته گه‌وره‌كانى ئێرانم گوتووه: با دابه‌شبه‌ندى و جياوازيى عه‌له‌وى- سوننه بخه‌ينه لاوه. پێش هه‌موو شتێك ئێمه موسڵمانين. با وه‌ك موسڵمان سه‌يرى ئه‌م پرسه [سووريا] بكه‌ين. كاتێ كه ئێمه دووقۆڵى كۆ ده‌بينه‌وه، ئه‌وان پێمان ده‌ڵێن با پێكه‌وه ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر بكه‌ين. كاتێ ده‌مانه‌وێ هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و پرسه بدۆزينه‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌وان شێواز و ميتۆدى تايبه‌ت به خۆيان ده‌گرنه به‌ر. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه زۆر خه‌مگينانه‌يه."
توركه‌كان زيره‌كن، به‌ڵام هه‌موو ده‌مێ تێرى خۆيان ژير و زيره‌ك نين. تا به‌م دواييیه ديتيان ئێرانييه‌كان زياد له پێويست مه‌زهه‌بگه‌رايى ده‌كه‌ن. به هه‌ر حاڵ، توركه‌كان حاڵى بوون كه ده‌بێ ئه‌وانيش وه‌ك ئێرانييه‌كان ڕوون و ئاشكرا هه‌مان شت بكه‌ن. كارێكى منداڵانه‌يه ئه‌گه‌ر بڕوا به‌وه بكرێ كه ئه‌و جۆره خيتابه "با وه‌كوو موسڵمانان بجووڵێينه‌وه" كۆتايى به جه‌نگێكى درێژخايه‌نى 14 سه‌ده‌يى، كه له سه‌رده‌مى قوڕه‌يشه‌وه به‌رده‌وامه، بهێندرێ.
تێبینی:
* نووسه‌رێكى توركه و هاوكارێكى كۆڕبه‌ندى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته و جاروباريش له ڕۆژنامه‌ى حوڕييه‌تى ئينگليزى وتار ده‌نووسێ.
سەرچاوە: