2018-04-16
ئايا ئه‌مريكا ده‌بێ له عێراق بمێنێته‌وه يان پاشه‌كشه بكا؟
پرۆفيسۆر هيليل فريش (مامۆستاى ديراساتى سياسى و ديراساتى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته له زانكۆى بار- ئيلان و توێژه‌رێكى سه‌ره‌كيى سه‌نته‌رى بيگن- سادات-ه بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيژى).
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەریم
11ى نيسان 2018
ته‌نيا به چاوخشانێكى خێرا به‌و وتاره سه‌ره‌كييانه‌ى له "ئه‌لويفاق"، زمانحاڵى كۆمارى ئيسلاميى ئێران به زمانى عه‌ره‌بى بڵاو ده‌كرێنه‌وه، له ئاڵۆزوپاڵۆزيى تێوه‌گلانى ئه‌مريكا له عێراق ده‌گه‌ى و، ئه‌و پرسياره‌یش دێته گۆڕێ كه داخوا بوونى ئه‌مريكا له عێراق ياريده‌ى ئێران ده‌دا كۆنترۆڵى عێراق بكا، يان كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ى بۆ دروست ده‌كا؟
له ڕوانگه‌ى سه‌ركرده‌ى كه‌تائيبى حزبوڵڵا [جعفر الحسيني- وته‌بێژى ئه‌و كه‌تائيبه‌يه و له ديمانه‌يه‌كدا كه له 4ى ئادار له ئه‌لويفاق بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌باره‌ى بوون و مانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له عێراق ئاخاوتووه- ئاسۆ]، كه ميليشيايه‌كى شيعه‌ى پشتبه‌ستوو به ئێرانه و، له ڕاستيدا بژارده‌ى سياسيى ئێران پاره و پووڵ به‌و زمانحاڵه ده‌دا و ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌و ميليشيايه ده‌كاته‌وه كه هزر و بير‌ى خۆى تێدا بڵاو بكاته‌وه، ئه‌مريكا بۆ پاكانه‌كردن بۆ مانه‌وه‌ى سه‌ربازيى خۆى له عێراقدا، گرووپگه‌لێكى پێك هێناوه كه له داعش بوونه‌ته‌وه. ميليشيا شيعه‌كان كه له لايه‌ن ئێرانه‌وه پشتيان ده‌گيرێ، تۆمه‌ت ده‌خه‌نه پاڵ هێزه‌كانى ئه‌مريكا كه به‌ئاشكرا ياريده‌ى داعش ده‌ده‌ن و به هه‌ليكۆپته‌ر چه‌كداره‌كانى ئه‌و گرووپه بۆ جه‌نگى ئه‌و ميليشيايانه ده‌گوازنه‌وه. كه‌چى ئه‌و ڕۆژنامه‌يه، باس له ڕۆڵى هێزه ئاسمانييه‌كانى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى له لێدانى داعش ناكا؛ واته ئه‌و هه‌ڕه‌شه سه‌ره‌كييه‌ى كه ڕووبه‌ڕووى عێراق و ئێران بۆ ماوه‌يه‌كى درێژخايه‌ن بووه‌وه.
وێڕاى كه هه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌يه له لاپه‌ڕه‌ى يه‌كه‌مى خۆي‌دا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت به‌نيگه‌رانييه‌كه‌وه، عێراق به‌م زووانه و بۆ هه‌وه‌ڵين جار له هێرشى ئه‌مريكاوه بۆ سه‌ر عێراق له 2003ڕا، ميواندارى له كه‌سايه‌تييه‌كى ديارى عه‌ره‌بستانى سعوودى ده‌كا. به قسان، ئه‌و ميوانه كه‌س نييه بێ له "موحه‌مه‌د بن سه‌لمان"ى تا سه‌ر دژه ئێران و، جێنشينى شاى سعووديا و، وه‌زيرى به‌رگرى، كه گومانى تێدا نييه ڕ‌ژێمى ئێرانى به دوژمنى ئاشكرا و پله 1ى خۆى داده‌نێ. ئه‌م سه‌ردانه وه‌ك به‌شێكى پرۆسه‌يه‌ك چاوى لێ ده‌كرێ كه له ئۆكتۆبه‌رى 2017وه بۆ چاككردنه‌وه‌ى پێوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت ده‌ستى پێ كراوه. ئه‌م پرۆسه‌يه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خواست و حه‌زى سه‌رۆكى ئێسته‌ى حكوومه‌تى عێراق، "حه‌يده‌ر عه‌بادی"يه، كه ده‌يه‌وێ تاران له ڕادده‌ى خۆى ڕابگرێ. ئه‌مريكييه‌كان پشتيوانى له دژايه‌تيى سعووديا بۆ ئێران ده‌كه‌ن، به‌تايبه‌تى له سايه‌ى كاربگێڕيى هه‌نووكه‌ى ئه‌مريكا‌دا.
پاشان، له به‌راوردێكى پێكناكۆكدا، له وتارێكى سێيه‌مدا ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌مان سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق ده‌يه‌وێ، ئه‌مريكا بوونێكى به‌رده‌وامى له عێراقدا هه‌بێ بۆ تێكوپێكدانى نه‌خشه و پلانه‌كانى ئێران، چونكه ئێران ده‌يه‌وێ عێراق بكاته ده‌وڵه‌تێكى پاشكۆ كه ستايشى ئێران بۆ حه‌شدى شه‌عبى، هه‌ڵبه‌ت به كه‌تائيبه‌كانى حزبوڵڵایشه‌وه دووباره بكاته‌وه. ئێران ئه‌و كه‌تائيبانه به به‌شێكى جيانه‌كراوه‌ى جه‌نگى ده‌وڵه‌تى عێراق دژى جيهادييه‌كان داده‌نێ.
ئاشكرايه، وه‌ك چۆن په‌لاماردانى 2003ى عێراق، بووه هۆى نه‌مانى ڕژێمێك كه سنوورێكى بۆ نه‌خشه و پلانه ئيمپريالييه‌كانى ئێران داده‌نا، ئا ئه‌وهایش تێكشكانى به‌رايیى سوپاى عێراق له لايه‌ن داعشه‌وه، ڕێگه‌ى بۆ دامه‌زراندنى ميليشياگه‌لێكى به‌هێزى پشتئه‌ستوور به ئێران، له‌سه‌ر حيسابى عێراقێكى سه‌ربه‌خۆ و به‌هێزی لێ كه‌وته‌وه.
ئه‌م ميليشيايانه و پێڕه‌وان و لك و پۆپه په‌رله‌مه‌نتاره‌كانيان، به‌ئاسانى په‌رته‌ى لێ ناكه‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوپه‌يمانێتیی "ئه‌لفه‌تح"ى سه‌ر به ميليشياى شيعه نه‌بێته گه‌وره‌ترين هاوپه‌يمانێتی له هه‌ڵبژاردنى مانگى ئاياردا و، حه‌يده‌ر عه‌بادى-ى سه‌ر به ئه‌مريكا، بكارێ حكوومه‌ت له‌ده‌سته خۆى بهێڵێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و ميليشيايانه هه‌نده خه‌ڵكى چه‌كداريان هه‌یه كه گرفت و ئاريشه بۆ ده‌وڵه‌تى عێراق دروست بكه‌ن و، وا بكه‌ن عێراق له خولگه‌ى ئێران بسووڕێته‌وه.
ئه‌م ڕه‌وش و كاودانه، ئه‌و پرسياره دێنێته گۆڕێ كه ئايا بۆ ئه‌مريكا باشتره 1) عێراق جێ بهێڵێ و هه‌وڵ بدا له ده‌ره‌وه‌ڕا بنكۆڵى عێراقێك بكا كه هێژموونى ئێرانى به‌سه‌ردا زاڵه، له ڕێگه‌ى زێتر پشتيوانيكردن له هاوپه‌يمانه سوننه‌كانى، به‌تايبه‌تى عه‌ره‌بستانى سعوودى؛ يان 2) به‌رده‌وام بێ له‌سه‌ر هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵاى خۆى- له ڕێگه‌ى بوونى باڵیۆزخانه‌یه‌كی گه‌لێ گه‌وره و زێتر له 5000 هێزى سه‌ربازى كه زۆربه‌يان وه‌ك ڕاوێژكار و ڕاهێنه‌رى سوپاى فيدراڵى عێراق كار ده‌كه‌ن- بۆ ڕێگه‌گرتن له ئێران كه ده‌يه‌وێ عێراق بكاته ده‌وڵه‌تێكى پاشكۆى خۆى. لێ وه‌ك سه‌ركرده‌ى كه‌تائيبه‌كانى حزبوڵڵا هۆشدارى ده‌دا، هێزه‌كانى ئه‌مريكا ده‌بنه ئارمانج و نيشانه‌ى هێرش و په‌لامار و كوشتن، هه‌ڵبه‌ت به ده‌ستله‌پشتدان و تيختيخه‌ى ئێران.
پرسيار ئه‌وه‌يه كه داخوا مانه‌وه، يان نه‌مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مريكا له عێراق، ناوچه‌ى ئۆتۆنۆميى كوردان له باكوورى وڵاته‌كه‌دا ده‌گرێته‌وه يان نا؟ كاربگێريى ترامپ به‌ئاشكرا و به‌ڕوونى لايه‌نگيریى له سه‌رۆكوه‌زيران عه‌بادى كرد كاتێ كه عه‌بادى فه‌رمانى به هێزه‌كانى خۆى دا، هێزه‌كانى كورد له كه‌ركووك و ناوچه‌ى ده‌وروپه‌شتى ده‌ربكه‌ن وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌يه‌ك له كوردان كه ڕيفراندۆمێكيان ساز دا و زۆرينه‌ى هه‌ره زۆريان ده‌نگيان بۆ سه‌ربه‌خۆيى دا. ئه‌مريكا دژى ڕيفراندۆ‌م وه‌ستايه‌وه و، له‌م سۆنگه‌يه‌وه پشته‌وانیى خۆى بۆ ده‌وڵه‌تێكى عێراقیى زۆر ناوه‌ندگه‌راتر ده‌ربڕى كه عه‌بادى ده‌يه‌وێ پێكی بهێنێ.
به داوه‌ريكردن له پێشينه‌ى لوبنانى كه ئه‌مريكا پشته‌وانى له حزبه سوننه‌كه‌ى سه‌عد حه‌ريرى و هاوپه‌يمانه كريستيانه‌كانى كرد و به پاره، به چه‌كوتفاق و به مه‌شق و ڕاهێنان ياريده‌ى سوپاى لوبنانى دا دژى ئێران و حزبوڵڵا و هاوپه‌یمانه سياسييه خۆجێيه‌كانيان، وێناچێ له مه‌وداى درێژخايه‌ندا ڕوانگه‌كانى ئه‌مريكا له عێراق سه‌ر بكه‌ون. ئاخر پشتيوانييه‌كه‌ى ئه‌مريكا (ته‌نانه‌ت له‌وه‌یش پتر ئه‌و پشته‌وانييه زۆره‌ى كه عه‌ره‌بستانى سعوودى له لوبنان له سه‌عد حه‌ريرى و دۆسته‌كانى كردى) نه‌بووه ڕێگر كه ئێران و حزبوڵڵا هێژموونى خۆيان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى لوبنانى و هێزه چه‌كداره‌كانيدا بسه‌پێنن.
له به‌ختى ئه‌مريكا، جياوازييه‌كى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌یش له نێوان نموونه‌ى لوبنان و عێراقدا هه‌يه.
ته‌نيا هه‌ر ئه‌وه نييه كه گره‌وه‌كانى ململانێ له‌سه‌ر عێراق زۆر گه‌وره‌ترن له لوبنانێكى بچو‌وكدا، لێ عێراقێكى زۆرينه شيعه‌ى ده‌وروبه‌رى 20 مليۆن، ڕێگه نادا به لانى كه‌مه‌وه، سه‌روه‌ت و سامانى زۆروزه‌وه‌ندى وڵات- 85%ى ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه له باشوورى شيعه‌نشين له ده‌وروبه‌رى به‌سرا وه‌ده‌ست دێ- له‌گه‌ڵ 80 مليۆن ئێرانى به‌ش بكا. عێراق ڕۆژانه 4,6 مليۆن به‌رميل نه‌وت به‌رهه‌م دێنێ، له كاتێكدا هى ئێران 3,5 مليۆن به‌رميله و، له 2014وه ئێران له 3,2 مليۆن به‌رميله‌وه زياده‌يه‌ك به‌رهه‌م دێنێ. سه‌ره‌ڕاى هێرش و په‌لامارى داعش بۆ سه‌ر سوپاى عێراقى، به‌ر‌هه‌مهێنانى نه‌وت به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو زێده بووه. عه‌بادى و هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌زانن كه ته‌نيا پشتيوانيى ئه‌مريكا بۆ عێراق، ڕێگه له ئێمپرياليزمى ئابووريى ئێرانى ده‌گرێ.
له جيهانى واقعيى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م ڕێگه سه‌خته يان ئه‌وى ديكه‌ياندا، ڕه‌نگه بۆ ئه‌مريكا باشتر بێ، به لانى كه‌مه‌وه له ماوه‌ى كورتخايه‌ندا، له عێراقدا بمێنێته‌وه و پشتيوانى له هه‌وڵه‌كانى عه‌بادى بكا بۆ به‌ناوه‌نديكردنى ده‌وڵه‌تى عێراق [ئه‌م ڕايه به قازانجى كورد نييه كه عێراق به ناوه‌ند بكرێته‌وه. هه‌رچه‌ند ئه‌مريكييه‌كان له ئاخاوتنه‌كانياندا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌رێميكى به‌هێز ده‌كه‌نه‌وه له چوارچێوه‌ى عێراقێكى به‌هێز و يه‌كگرتوودا- ئاسۆ] ئه‌مه ڕوانگه و بۆچوونى هاوپه‌يمانه سوننه‌كانى عێراقيشه له ناوچه‌كه‌دا، به داوه‌ريكردن له بێده‌نگيى دانايانه‌يان له‌باره‌ى بوون و مانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له عێراقدا.
لێ ئه‌وه‌ى كه ده‌بێ ئه‌مريكا بيكا، به هه‌ر حاڵ، كه‌مكردنه‌وه‌ى جه‌نگه دژى داعش له عێراق و له سووريادا. با ئێرانييه‌كان، هاوپه‌يمانه شيعه خۆجێيه‌كانيان و سووريا خوێنيان له‌به‌ر بڕوا به‌بێ يارمه‌تيى ئه‌مريكى و، با به خۆيان ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ى پاشماوه‌كانى گرووپه جيهادييه‌كان ببنه‌وه. كاربگێريى ترامپ يه‌كه‌مين هه‌نگاوى به‌م ئاراسته‌يه‌دا هه‌ڵێناوه‌ته‌وه: فه‌رمانی به كۆمپانياى ئه‌مريكيى ژێر سايه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگريى ئه‌مريكى داوه كه كۆنتراكتى "چاكردنه‌وه" (صيانه) و خزمه‌تگوزارى بۆ زێتر له 100 تانكى ئه‌برامز ڕابگرێ كه پێشتر ئه‌و كۆمپانيايه به عێراقى فرۆشتووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، له سه‌رينى ئه‌وه‌ى كه عێراق ڕێگه‌ى داوه به‌و ميليشيايانه‌ى له لايه‌ن ئێرانه‌وه پشتگيرييان ده‌كرێ، ئه‌و تانكانه به‌كار بهێنن. ده‌بێ كه‌مكردنه‌وه‌ى په‌لاماردانى ئاسمانیی داعش له لايه‌ن ئه‌مريكاوه، هه‌نگاوى دواتر بێ. له برى ئه‌وه، ده‌بێ ئه‌مريكا هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵا بدا و سه‌رچاوه‌كانى بۆ مكومكردنى سنوور له نێوان عێراق و ئێران ته‌رخان بكا.
سه‌رچاوه: