2018-05-15
ئه‌و گه‌مه‌يه‌ى كه ده‌بێ ئێران و ئيسڕائيل له سووريادا بيكه‌ن
د. ماكس سينگه‌ر*
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەریم
ئيسڕائيل نه ئه‌و توانا و هێزه‌ى هه‌يه و نه ئه‌و ئه‌نگيزه‌یشى هه‌يه كه بتوانێ به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو كار له ئه‌نجامى جه‌نگ بۆ كۆنترۆڵكردنى هه‌موو به‌شێكى سووريا، بكا. ئامانج و مه‌به‌ستى ئيسڕائيل له سووريا ئه‌وه‌يه، ڕێگه له ئێران بگرێ ژێرخانى سه‌ربازى له‌وێ بنيات بنێ و له‌وێوه تواناى په‌لاماردانى ئيسڕائيلى هه‌بێ. تاكه ڕێگه بۆ هێنانه‌دیى ئه‌و ئامانجه‌یش ئه‌وه‌يه، كه ئيسڕائيل هه‌ر ژێرخانێكى ئێرانى كه له‌وێ بيناى ده‌كا، تێكوپێك بدا، يان قه‌ناعه‌ت به ئێران بكا هيچ ژێرخانێكى سه‌ربازى له‌وێ بنيات نه‌نێ، ده‌نا ئيسڕائيل تێكوپێكى ده‌شكێنێ و تارومارى ده‌كا.
ئيسڕائيل شتێكى كه‌مى پێ ده‌كرێ كه كاريگه‌ریى له‌سه‌ر ئه‌نجامى ململانێ بۆ كۆنترۆڵكردنى سه‌رجه‌م پارچه‌كانى سووريا هه‌بێ. قودس هيچ ئه‌نجامێكى ئه‌لته‌رناتيڤى له نێوان ئه‌و ئه‌لته‌رناتيڤانه‌دا به‌دڵ نييه كه ڕه‌نگه ڕوو بده‌ن، چونكه هه‌ر هه‌موويان بۆ ئيسڕائيل خراپ و به‌دن. (له‌به‌ر هۆكارى مرۆيى، ئيسڕائيل نايه‌وێ هێرشى خوێناوى بۆ سه‌ر خه‌ڵكى مه‌ده‌نى ئه‌نجام بدا، به‌ڵام به قازانجى ئاسايشى ئيسڕائيله تا بكرێ جه‌نگ و ململانێ له نێوان ناحه‌ز و نه‌ياره‌كانى ئيسڕائيلدا له سووريا درێژه بكێشێ و به‌رده‌وام ببێ). به‌رژه‌وه‌نديى كرده‌نيى ئيسڕائيل له سووريا له‌وه‌دايه، كه پێش به بيناكردنى ژێرخانى سه‌ربازيى ئێرانى له‌وێ بگيرێ كه تواناى ئێران بۆ په‌لاماردانى ئيسڕائيل به‌هێز بكا و ڕێگه له ئێران بگرێ كه له نزيك به‌رزاييیه‌كانى جۆلان كۆنترۆڵى هيچ ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌يه‌ك بكا.
ئيسڕائيل بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خۆى له سووريا، هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵاى سياسیى داوه، لێ زۆر ڕێى تێناچێ كه ئه‌و هه‌وڵانه‌ى سه‌ر بگرن و سوودێكيان هه‌بێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك، لايه‌نێكى ده‌ره‌كى وه‌ك ڕووسيا هانى ئێران بدا، كه بنكه‌يه‌كى وا له سووريا بنيات نه‌نێ كه هه‌ڕه‌شه له ئيسڕائيل بكا، ناكرێ هيچ حيسابێك له‌سه‌ر ئه‌و ڕازيبوونه‌ى ئێران بكرێ و هيچ لايه‌نێكى ديكه هێنده‌ى ئيسڕائيل هه‌ست به‌وه ناكا كه ئێران به‌و شێوه‌يه ڕاهاتووه و ڕه‌فتار ده‌كا. ئێران له هه‌ر لايه‌نێكى ديكه، له ئيسڕائيل بترازێ، ئاگاى له‌وه هه‌يه كه [بنياتنانى ژێرخانى سه‌ربازى له سووريا- ئاسۆ] لێ قبوڵ ناكرێ.
بۆیه ده‌بێ ئيسڕائيل خۆى ڕێگه له ئێران بگرێ كه تواناى نوێ له سووريا په‌يدا نه‌كا و له‌وێوه هه‌ڕه‌شه‌ى پێ له ئيسڕائيل بكا. ئيسڕائيل ناتوانێ له ڕێگه‌ى داخوازيى ديپلۆماتى، يان شێوه‌كانى ديكه‌ی دانوستاندنه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، ڕێ له‌وه بگرێ، به‌ڵام ئيسڕائيل ده‌توانێ ڕێگه به ئێران نه‌دا ژێرخانى نوێى ئابوورى له سووريا بينا بكا- وه‌ك بنكه و كارگه- له ڕێگه‌ى بۆمبارانكردنى هه‌ر جۆره ژێرخانێكى وا كه له بارى بيناكردندا بێ، به شێوه‌يه‌ك كه پاشان سووديان لێ نه‌بينرێ.
هه‌ر دوو لا، ئێران و ئيسڕائيل، له‌م "گه‌مه ستراتيژييه" ده‌گه‌ن. هه‌نووكه هيچ لايه‌كيان جه‌نگى ناوێ، لێ هه‌ر دوو لايان كارى وا ده‌كه‌ن كه ڕيسكى جه‌نگى به‌دواوه بێ. ده‌بێ هه‌ر دوو لا به‌ئاگا و چاوكراوه بن، لێ ناكرێ هيچ كامێكيان پاسيڤ بێ. ئه‌م گه‌مه‌يه ئاڵۆزى و جياوازیى زۆر وردترى هه‌يه له‌وه‌ى كه لێره‌دا باسيان لێ كرا. ئاستى يه‌كه‌مى ئه‌و ئاڵۆزييه ئه‌وه‌يه، كه هه‌ر دوو لايان هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وتۆ لێكدى ده‌كه‌ن كه زۆر له‌وه به‌رفره‌تره كه بيانه‌وێ جێبه‌جێى بكه‌ن. تاران هه‌ڕه‌شان ده‌كا كه هێرش ده‌كاته سه‌ر ئيسڕائيل ئه‌گه‌ر ئيسڕائيل بۆمبارانى بنكه‌كانى له سووريا بكات، له كاتێكدا قودس ده‌ڵێ "قبووڵ ناكا" ژێرخانى ئێرانیى وا له هه‌ر شوێنيكى سووريادا هه‌بێ كه له‌وێوه هه‌ڕه‌شه له ئيسڕائيل بكرێ. هه‌ر دوو لايان هه‌وڵ له‌گه‌ڵ وڵاتانى ديكه ده‌ده‌ن كه پێش به دژمنه‌كه‌ى بگرن تا جه‌نگێكى نوێ نه‌قه‌ومێ.
هه‌ر لايه‌ك ده‌زانێ كه هه‌ڕه‌شه‌كانى دژمنه‌كه‌ى، زێده‌ڕۆيیيان تێدايه، لێ هيچ كامێكيان له‌وه‌ى ديكه دڵنيا نييه كه چ ده‌كا. ئێران ده‌ستی كردووه به بيناكردنى بنكه‌يه‌كى گچكه له خوارووى سووريا كه له‌وێوه درۆنێكی (فرۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان)ی به بۆمبێكى بچووكه‌وه نارده سه‌ر باكوورى ئيسڕائيل. به تێكدانى ژێرخانى ئێرانى له‌و بنكه‌يه‌دا، ئيسڕائيل نيشانى دا كه هه‌م تواناى ڕێگرتن له ئێرانى هه‌يه كه هێزه‌كانى خۆى له نزيك ئيسڕائيل مۆڵ بدا و، هه‌م ڕێگه‌یشيان لێ ده‌گرێ. ئێران تێ گه‌يشت كه ده‌بێ هێزه‌كانى خۆى دوور بخاته‌وه، يان ئه‌وه‌تا به‌رگه‌ى ڕيسكى گورزێكى سه‌ربازيى زه‌ليلانه بگرێ.
هه‌ر دوو لايان ده‌بێ نرخى ئه‌و فێربوونه/ ئه‌زموونه بده‌ن. ئێران چیى له دروستكردنى ئه‌و بنكه‌يه‌دا خه‌رج كردبوو، له‌ده‌ست چوو. له‌وه‌یش گرنگتر، گورزێكى وێ كه‌وت به‌بێ ئه‌وه‌ى تواناى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌بێ- واته هه‌ندێ له هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران بێمايه و بۆش ده‌ركه‌وتن. له كاتێكدا ئيسڕائيل كه ئامانجى ڕاسته‌وخۆى خۆى وه‌ده‌ست هێناوه، لێ ئه‌ویش ده‌بێ نرخى ئه‌و ئامانجه‌ى بدا. هه‌ر هێرشێكى سه‌ربازى، هه‌م نرخ و تێچووى هه‌يه و هه‌م ڕيسك و خه‌ته‌ر، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ته‌رانه‌ى كه ڕيسكيان پێوه كراوه، هێشتا ڕوويان نه‌دابێ. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر سووێكى سياسيت له به‌كارهێنانى سه‌ركه‌وتووانه‌ى هێزى سه‌ربازى وه‌رگرتبێ و چنيبێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و سووده سياسييانه، نرخ و تێچووى سياسيیشيان هه‌يه.
ئێسته ئێران پێويسته بزانێ كه داخوا ده‌توانێ ژێرخانێكى دوورتر له سنوورى ئيسڕائيل بينا بكا و، تا چه‌ند دوور له سنوورى ئيسڕائيل؟ ئيسڕائيل هيچ هێڵێكى ورد ناكێشێ، چونكه پله‌يه‌ك له خاترجه‌منه‌بوون، ده‌توانێ به قازانجى ئيسڕائيل بێ. به‌ته‌واوى ئيسڕائيل تا كوێ ده‌يه‌وێ ژێرخانه‌كانى ئێرانى له سووريا له سنوورى خۆى دوور بخاته‌وه، ئه‌وه پشت به هه‌موو جۆره ورده‌كارييه‌ك و ئيعتوباراتى سياسى ده‌به‌ستێ. تاكه ڕێگه‌يه‌ك كه ئێران بيه‌وێ سنووره‌كانى قودس بزانێ و تاقى بكاته‌وه، ده‌بێ شتێك بينا بكا و بزانێ داخوا ئيسڕائيل تێكوپێكى ده‌شكينێ يان نا. لێ ئه‌گه‌ر ئێران، هێڵى سوورى ئيسڕائيلى ببه‌زێنێ، ئه‌وا ده‌رد و ئازار به‌ده‌ست ئيسڕائيله‌وه ده‌كێشێ، وه‌ك چۆن له مانگى ڕابردوودا ئيسڕائيل بنكه‌ى هه‌ڵدانى درۆن (فڕۆكه بێفڕۆكه‌وان)ه‌كانى ئێرانى تارومار و خاپوور كرد.
سه‌ركرده‌كانى ئێران زێتر بايه‌خ به‌وه ده‌ده‌ن كه كێ سووريا كۆنترۆڵ ده‌كا، له‌وه‌ى چاويان له بيناكردنى بنكه و باره‌گاى وه‌سا بێ له سووريا كه هه‌ڕه‌شه له ئيسڕائيل بكا و، وێیشده‌چێ ئه‌وان ئێستا نه‌يانه‌وێ له‌م كاته‌دا له‌گه‌ڵ ئيسڕائيلدا بكه‌ونه جه‌نگێكه‌وه. چونكه هه‌نووكه ئيسڕائيل ده‌توانێ ڕێگه له ئێران بگرێ دامه‌زراوه‌ى سوپايى له سووريا بينا بكات كه ئيسڕائيل به هه‌ڕه‌شه‌ى قبووڵنه‌كراوى بزانێ بۆ سه‌ر خۆى؛ ئه‌م ڕێگه‌گرتنه له ئێران، به‌شدارى له ئاشتى و ته‌ناهیى ناوچه‌كه‌دا ده‌كا. ئه‌م توانايه، به‌نده به باوه‌ڕى به‌رده‌وامى تاران، كه قودس ده‌توانێ گورزى سه‌ربازى بوه‌شێنێ و ده‌یشيوه‌شێنێ، تا سووريا نه‌بێته بنكه‌يه‌ك بۆ هێرش و په‌لاماره‌كانى ئێران دژى ئيسڕائيل.
كاتێ كه پرسى كۆنترۆڵكردنى ته‌واوى ناوچه و ده‌ڤه‌ره‌كانى سووريا له كۆتاييدا دێته چاره‌سه‌ركردن- كه ڕێى تێده‌چێ به لانى كه‌مه‌وه چه‌ند ساڵێكى ديكه‌یشى بوێ- له‌وانه‌يه ئێران زێتر جه‌خت له‌سه‌ر ئامانجه‌كانى خۆی له سووريا كه ئه‌ويش بيناكردنى بنكه‌يه‌كى ديكه بۆ په‌لاماردانى ئيسڕائيل، بكاته‌وه. ڕه‌نگه ئه‌وده‌م ئێران كه‌متر نيگه‌ران بێ له خۆلادان له جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئيسڕائيلدا، به‌تايبه‌تى ئه‌گه‌ر ئه‌وكات ببێته خاوه‌ن چه‌كى نوكليارى. ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوو بدا، ئه‌وا ئيسڕائيل تواناى كه‌متر ده‌بێ بۆ ڕادده‌دانان بۆ بيناكردنى ژێرخانى سه‌ربازى له سووريا له لايه‌ن ئێرانه‌وه؛ ئه‌مه‌یش ديسان ده‌وه‌ستێته سه‌ر مه‌ودا و سروشتى ڕ‌ژێمى نوێ، يان ڕژێمه‌كان له سووريا.
هه‌روا له‌وانه‌يه له‌و كاته‌ى كه جه‌نگى سووريا ببڕێته‌وه و چاره‌سه‌ر ده‌بێ، ڕژێمێكى نوێ له ئێران حوكمڕانى بكا. ئه‌وه‌یش به ماناى كۆتاييهێنان به‌و گه‌مه‌يه دێ كه لێره‌دا باسى لێ كرا و، تا ڕادده‌يه‌كى زۆريش هه‌ندێ كێشه‌وبێشه كه هه‌نووكه ناوچه‌كه‌يان هه‌راسان كردووه، كه‌م ببنه‌وه.
سەرچاوە: