2018-05-26
چين له ئێران به‌سه‌ر هێڵێكى باريكدا ده‌ڕوا
جێمس. ئێم. دۆرسى
وەرگێڕانی کە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەریم
شينگ كوان لى، كه بێزنسمانێكى چينييه و له 2010دا كه بڕيارى دا 200 مليۆن دۆلارى خۆى له كارگه‌يه‌كى ئاسندا وه‌گه‌ڕ بخا، باكى به سزا سه‌پێنراوه‌كانى سه‌ر ئێران نه‌بوو. ئه‌م كارگه‌يه چه‌ند مانگێك پاش هه‌ڵگرتنى سزاكانى سه‌ر كۆمارى ئيسلامى، وه‌كوو به‌شێك له ڕێككه‌وتننامه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى نيوكلياريى 2015، ده‌ستی كرد به به‌رهه‌مهێنانى داڕشته و شيشى ئاسن. بۆ؟ چونكه كوان لى هيچ مامه‌ڵه و سه‌ودايه‌كى له‌ناو ئه‌مريكادا نه‌بووه، له‌وما نيگه‌ران نه‌بوو كه وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مريكى نيشانه‌ى لێ بگرێ. له‌وه‌یش زێتر، كوان لى له ڕێگه‌ى "حه‌واڵه‌ى تايبه‌تى"يه‌وه پاره‌ى بۆ ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ى خۆى له ئێران ده‌نارد كه له‌سه‌ر بنه‌ماى متمانه دامه‌زراوه، نه‌ك له ڕێگه‌ى كه‌ناڵه ڕێكوپێكه‌كانى بانكدارييه‌وه. به‌م شێوه‌يه خۆى له كۆتوبه‌نده داراييیه سه‌پێنراوه‌كانى سه‌ر ئێران ده‌دزیيه‌وه.
له‌و كاره‌يدا، كوان لى پێڕه‌ویى له پراكتیكى ستانداردى چينى بۆ خۆدزينه‌وه له سيسته‌مى سزاكان كردووه، ئه‌ويش به به‌كارهێنانى ڕێوشوێنێكى ئه‌لته‌رناتيڤ، يان به دامه‌زراندنى دامه‌زراوه‌ى ئه‌لته‌رناتيڤ كه له واقعدا پارێزراون. له نموونه‌يه‌كى ديكه‌دا، په‌كين بانكى كۆنلۆنى دامه‌زراند تا به‌رده‌وام نه‌وت له ئێران بكڕێ، له كاتێكدا هێشتا سزاكان له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵنه‌گيرابوون.
ئه‌زموونى چينى له خۆدزينه‌وه له سزاكانى پێشووتردا، جارێكى ديكه به كه‌ڵكى چين دێته‌وه. سه‌رۆك دۆنالد ترامپ به كشانه‌وه له ڕێككه‌وتننامه‌ى 2015ى JCPOA و سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاگه‌لێكى ئابوورى به‌سه‌ر ئێران‌دا، ئێسته ده‌يه‌وێ هه‌وڵێكى نوێ بۆ وه‌تاقخستنه‌وه‌ى ئێران بدا و ته‌نازولاتى زۆرترى پێ بكا له بوارى به‌رنامه‌ى نوكليارى و مووشه‌كه بالستييه‌كان و ڕۆڵى ناوچه‌يیى ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا. په‌كين ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى ئه‌مريكاى ڕه‌ت كرده‌وه.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چين، جينگ شوانگ، له وه‌ڵامى ڕاگه‌ياندنه‌كه‌ى ترامپ گوتى كه كۆمارى ميلليى چين پابه‌ندى ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌يه ده‌مێنێته‌وه و "پێوه‌ندى به هه‌موو لايه‌نه‌كان ده‌كا و، به‌رده‌وام ده‌بێ له پاراستن و جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتننامه‌كه به‌ته‌واوى."
خواستى له‌گينه‌ى (ئيحتمالی) په‌كين بۆ خۆدزينه‌وه له سزاكانى ئه‌مريكا، فاكته‌رێكه كار له بڕيارى ئێران ده‌كا كه داخوا پابه‌ندى ڕێككه‌وتننامه‌كه ده‌بێ يان نا. هه‌روا بڕيارى ئێران پشت به ئاماده‌يى و تواناى لايه‌نه‌كانى ديكه‌یش ده‌به‌ستێ- بريتانيا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانيا، ڕووسيا- كه داخوا تا چه‌ند ڕووبه‌ڕووى ئه‌مريكا ده‌وه‌ستنه‌وه.
ئه‌وروپا، ته‌باى چين، ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ترامپى ڕه‌ت كرده‌وه و، به‌ڵێنى دا كه سزاكان فه‌رامۆش بكا. له‌م سۆنگه‌يه‌وه ئه‌وروپا پێويستى به‌وه هه‌يه كه ڕێگه‌ى ديكه بۆ پاراستنى كۆمپانيا ئه‌وروپييه‌كان له هه‌ر كار و كرده‌يه‌كى سزاكارانه‌ى ئه‌مريكى بدۆزێته‌وه. يه‌كێ له‌و ئه‌گه‌رانه به‌كارهێنانى تۆڕه داراييیه‌كانى چينييه.
به هه‌ر حاڵ، له‌م گه‌ڕه‌ياندا، ڕه‌تكردنه‌وه و پێشێلكردنى سزاكانى ئه‌مريكا- چ بۆ چين و چ بۆ وڵاتانى ديكه كه ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌يان مۆر كردووه- پرۆسه‌يه‌كى ئاڵۆزتر ده‌بێ. ئه‌م جاره‌يان، په‌كين و واژووكارانى ديكه به‌شێكن له ڕێككه‌وتنێكى نێوده‌وڵه‌تى كه ئامانجى ئه‌وه بووه تاران ناچار بكا كۆتوبه‌نده‌كانى سه‌ر به‌رنامه نوكليارييه‌كه‌ى په‌سند بكا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له هه‌مان كاتدا ئه‌و وڵاتانه خۆيان له سزاكانيش بدزنه‌وه، ده‌بێ جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى ئێران به ڕێككه‌وتنه‌كه بكه‌نه‌وه.
هه‌نووكه چين و وڵاتانى ديكه‌ى واژووكه‌ر له ژينگه‌يه‌كه‌كدا كار ده‌كه‌ن كه زێتر ژينگه‌يه‌كى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يه. وێده‌چێ ئه‌جێنداى شاراوه‌ى بڕياره‌كه‌ى ترامپ، هه‌روابێته‌وه هه‌ڵوێستى عه‌ره‌بستانى سعوودى و ئيسڕائيليش، سياسه‌تى گۆڕينى ڕژێم بێ له تاران.
رياز و ميرنشينه يه‌كگرتووه‌كانى عه‌ره‌ب به‌م دواييیه ڕايان گه‌ياند، كه ئه‌وان ده‌يانه‌وێ به‌ته‌واوى سزاى ئه‌و لايانه‌نه بده‌ن كه له 11 مانگى بايكۆتى ئابوورى و ديپلۆماتيى قه‌ته‌ردا، پشتيوانيان نه‌بوون.
هيچ شك و گومانيكى تێدا نييه كه سعووديا و ميرنشينه‌كان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئێران‌دا هه‌مان هه‌ڵوێستيان ده‌بێ. جێنشينى پاشاى سعووديا، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، پاش هه‌موو شتێ، كێشه‌وبێشه‌ى وڵاتانى كه‌نداو له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا به به‌راورد به جه‌نگى بوونه‌كى- وجوودى-يانه‌ى شانشينى سعووديا له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميدا، به "شتێكى پوچ" دانا.
عه‌ره‌بستانى سعوودى به ناچاركردنى دامه‌زراوه دارايیيه فره‌ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كييه‌كان، جه‌ختى له‌سه‌ر پێگيريى خۆى كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێ له ناكۆكيى نێوان قه‌ته‌ر و وڵاتانى ديكه‌ى كه‌نداودا ئه‌و دامه‌زراوانه خۆيان ساغ بكه‌نه‌وه و لايه‌نێك هه‌ڵبژێرن. له وه‌ڵامى گوشارى عه‌ره‌بستانى سعووديدا، JPى مۆرگان و HSBC له فرۆشتنى "سه‌نه‌دگه‌لێكى دارايى" به به‌هاى 12 مليار دۆلارى په‌شيمان بوونه‌وه.
پێشتريش، بانكى دۆحه كه پێنجه‌مين بانكى هه‌ره گه‌وره بووه و قه‌رزى به قه‌ته‌ر داوه، ناچار كرا قه‌باره‌ى قه‌رزێك بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ له كانوونى يه‌كه‌مى 2015دا، له 400 مليۆن دۆلاره‌وه كردبوويه 575 مليۆن دۆلار، كه‌م بكاته‌وه. بانكى دۆحه وای كرد، چونكه كاتێ كه ويستى بۆ ماوه‌ى ساڵێك ئاسانكاریى بۆ درێژ بكرێته‌وه، بانكه‌كانى چين و هۆنگ كۆنگ و ژاپۆن، بڕياريان دا به‌شدارى نه‌كه‌ن.
له حاڵه‌تى په‌كيندا، هه‌وڵى بێوچانى ئه‌و وڵاته ئه‌وه‌يه خۆى له سه‌رووى كێشه فره‌لايه‌نه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ببينيته‌وه، لێ په‌كين دوچارى سازان و خۆگونجانێكى سه‌خت ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر ناچار بكرێ له كێشه‌ى نێوان ئێران و سعووديا‌دا لايه‌نێكيان بگرێ؛ له كاتێكدا له نێوان چين و ئێران‌دا زۆر شتى هاوبه‌ش هه‌يه و، ياريده‌ى ئێرانى داوه له په‌ره‌پێدانى به‌رنامه نوكليارى و بالستييه‌كانيدا و، له‌گه‌ڵ ڕيازيشدا كه دۆستێكى نوێيه و له بارى ئابوورييه‌وه بۆ كۆمارى چين گرنگه.
پێگيريى زێده‌ى عه‌ره‌بستانى سعوودى به‌و مانايه نييه كه نابێ شانشينى سعوودى له سزادانى چين و وڵاتانى ديكه‌دا به‌پارێز و وريا بێ، له ئه‌گه‌رى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌دا كه هاوسۆزى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ى ترامپ و ئێران بن.
عه‌ره‌بستانى سعوودى پێويستييه‌كى زۆرى به وه‌به‌رهێنانى بيانى هه‌يه بۆ جێبه‌جێكردنى پلانى دوورمه‌وداى ڕوانگه‌ى محه‌مه‌د بن سه‌لمان بۆ 2030 له بوارى ڕيفۆرمى جڤاكى و ئابوورييه‌وه، كه ده‌يه‌وێ كۆمه‌ڵگه‌ى كۆنه‌پارێزى شانشين و ئابووريى پشتبه‌ستوو به نه‌وت فره‌چه‌شن بكا و وڵات له سه‌ده‌ى 21ه‌مدا بكاته وڵاتێكى پشتبه‌ستوو به زانين و مه‌عريفه‌ت.
له‌وه‌یش زێتر، بازاڕى چين بازاڕێكى هه‌ره گرنگى عه‌ره‌بستانى سعووديیه كه نه‌وتى بۆ ده‌نێرێ. له كاتێكدا سوپاى سعووديا بۆ كڕينى چه‌كوچۆڵ جه‌خت ده‌كاته سه‌ر چه‌كى ئه‌مريكى و ئه‌وروپى- له ده‌مێكدا كه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى له نێوان سعووديا و ئێران‌دا به‌دوور نازانرێ- په‌كين سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌و چه‌كانه‌يه كه تا ئێسته ئه‌مريكا نه‌يويستووه به سعوودييه‌كانى بفرۆشێ.
له كاتێكدا واشنتۆن ئاماده نه‌بووه ته‌كنه‌لۆژیى هه‌ره پێشكه‌وتووى خۆى له‌باره‌ى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانه‌وه به سعوودييه‌كان بدا، كه‌چى په‌كين له ساڵى ڕابردوودا ڕازی بوو يه‌كه‌مين دامه‌زراوه‌ى به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى به‌رگریكارانه له ده‌ره‌وه و له سعووديا بكاته‌وه. دامه‌زراوه‌ى زانست و ته‌كنه‌لۆژیى فه‌زايیى چينى (CASC)، فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى CH-4 Caihong، يان ڕێنبۆ (Rainbow) و ئامێره پێوه‌نداره‌كانى له عه‌ره‌بستان دروست ده‌كا. فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى CH-4 له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى ئه‌مريكى MQ-9 Reaperدا به‌راورد ده‌كرێ.
ڕيسكه‌كانى جه‌نگى پاراستنى ڕێككه‌وتننامه‌ى نيوكلياريى ئێرانى، دوا به دواى بڕياره‌كه‌ى ترامپ، هه‌م زۆر له‌و باوه‌ڕه دوورتر ده‌ڕۆن كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه له خزمه‌ت ڕێگريكردن له ئاوات و خه‌ونه نوكليارييه‌كانى ئێران دايه و، هه‌م له حه‌ز و خواستى هه‌وڵدان به دواى ده‌رفه‌تى ئابوورى.
به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونى خۆى، هه‌وڵى چين له‌گه‌ڵ ڕووسيا و ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌يه كه ڕێككه‌وتنه نوكليارييه‌كه‌ى ئێران له جێگه‌ى خۆي‌دا بمێنێته‌وه و ڕێگه له سزاكانى ئه‌مريكا بگيرێ و، به‌مه‌یش زه‌برێكى هه‌ره قوڕس به ڕاستوێژى و هزر و وێناكانى هێزى ئه‌مريكا بكه‌وێ له‌وه‌ته‌ى ترامپ له كانوونى دووه‌مى ساڵى ڕابردووه‌وه هاتۆته سه‌ر كار.
به قسه‌ى ديپلۆماتێكى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست: "گومانى تێدا نييه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتووانه‌ى سزاكانى ئه‌مريكا، سنوور بۆ تواناى ئه‌مريكا داده‌نێ كه خواست و ويستى خۆى به‌سه‌ر لايه‌نه‌كاندا بسه‌پێنێ. ئه‌مه‌یش ده‌ره‌نجامێكى به‌رفره‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ر ته‌نيا له عه‌ره‌بستانى سعوودى و ئيسڕائيل نا، به‌ڵكه له وڵاتى ديكه‌شدا نيشانه‌ى پرسيار دروست ده‌بێ كه تا چ پله‌يه‌ك ئه‌وان ده‌توانن ڕيسك بكه‌ن و زۆربه‌ى هێڵكه‌كانى خۆيان له سه‌به‌ته‌ى واشنتۆندا دابنێن."
سەرچاوە: