2018-05-31
ديبه‌يت: كشانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له JCPOA: لێره‌ڕا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆين؟
د. جۆرج تزوگۆپۆلۆس*
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەریم
پرسيار: له 8ى ئايارى 2018دا، سه‌رۆك دۆناڵد ترامپ كشانه‌وه‌ى ئه‌مريكاى له پلانى هه‌مه‌لايه‌نه و هاوبه‌شى كار، يان JCPOA ڕاگه‌ياند. ترامپ نيازى وايه ئاستێكى هه‌ره به‌رزى سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێ و، له‌وانه‌يه سزاى ئه‌و وڵاتانه‌یش بدات كه له هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵاى به‌ده‌ستهێنانى چه‌كى نوكلياريدا هاوكاريى تاران ده‌كه‌ن. له‌گينه ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌كه، ده‌سكاريكردنه‌وه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ى به‌دوادا بێ. سه‌نته‌رى بيگن- سادات به‌م پرسياره دێته ناو ئه‌م ديبه‌يته‌وه: پاش كشانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له JCPOA، ئێمه لێڕه‌ڕا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆين؟
ئيميلى بێ لانداو: لێكۆڵه‌رێكى سه‌ره‌كى و به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى كۆنترۆڵى چه‌ك و ئاسایشی ناوچه‌يى، ئينيستيتۆى ديراساتى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى (INSS)، ته‌لئه‌بيب.
به‌شى دادێى داستان و هه‌قايه‌تى نوكلياريى ئێران، پاش كشانه‌وه‌ى سه‌رۆك ترامپ له JCPOA، پشت به بڕيارى لايه‌نه‌كانى ديكه‌ى ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌يه ده‌به‌ستێ. هه‌نووكه ڕوون و خويايه كه ئێران ده‌يه‌وێ ڕێككه‌وتننامه‌كه وه‌كوو خۆى بمێنێته‌وه- ئه‌وه‌یش جێى سه‌رسووڕمان نييه چونكه سوود و قازانجى سه‌ره‌كيى JCPOA بۆ ئێران بووه و، له به‌رانبه‌ردا كه‌مترين ته‌نازولاتى نوكلياریى لێ داوا كراوه- و، ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپى ته‌باى ڕووس و چينييه‌كان گه‌ره‌كيانه له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌دا بڕۆن. ئه‌وروپييه‌كان زێتر جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ته كارانه‌ى له ئێران بۆيان هه‌ڵكه‌وتووه له برى پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى نوكليارى و، ده‌يانه‌وێ ئه‌مريكا ڕێگه‌يان پێ بدات كه له ساتوسه‌وداى ئابووريى خۆيان‌دا له‌گه‌ڵ ئێران بچنه پێشه‌وه. لێ ئه‌وه ڕاسته‌وڕاست پێچه‌وانه‌ى ئامانجى سه‌رۆك ترامپه، به‌تايبه‌تى كه ده‌يه‌وێ سزاگه‌لێكى توندى ئێران بدا، به‌و هيوايه‌ى گوشارێكى توند و سه‌ختى ئابوورى، دواجار وتووێژ و دانوستاندنى له‌باره‌ى ڕێككه‌وتننامه‌يه‌كى باشترى نوكليارى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا لێ بكه‌وێته‌وه.
به‌شێكى گرنگى مه‌ته‌ڵى چه‌ند مانگى ڕابردووى وتووێژه‌كانى نێوان ئه‌مريكا و ئه‌وروپييه‌كان ون و بزره، كه ئايا چ شتێ له هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵاكانى نێوان ئه‌مريكا و ئه‌وروپييه‌كاندا بۆ داڕشتنه‌وه و به‌هێزكردنى ڕێككه‌وتننامه نوكليارييه‌كه كه‌وتۆته‌وه؟ له‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵايانه‌دا، لايه‌نه‌كان چ هه‌رێ و به‌ڵێنێكيان به يه‌ك داوه؟ ئه‌وروپييه‌كان زۆر به‌شێنه‌يى له شوباتدا هاتنه نێو گفتوگۆكانه‌وه، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ى كه ترامپ هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ى له ڕێككه‌وتننامه‌كه لێ كردن- لێ پاشان ئه‌وروپييه‌كان كه‌وتنه سكاڵا كه گوايا ئه‌وان "هه‌موو شتێكى شياو"يان بۆ باوه‌گۆدانه‌وه‌ى داخوازييه‌كانى ترامپ كردووه، به‌ڵام ترامپ هه‌ر له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى ئه‌مريكا سوور بووه. ئايا ئه‌وه ڕاسته؟ ئايا لايه‌نه‌كان له ڕێككه‌وتننامه‌يه‌ك نزيك ببوونه‌وه؟ ناوه‌ڕۆكى ئه‌و پێداچوونه‌وه‌يه به ڕێككه‌وتننامه‌كه نوكليارييه‌كه چى بووه؟ خاڵه ناته‌با و گرێچنه‌كان چى بوون؟ به‌داخه‌وه، هيچ وه‌ڵامێكمان چنگ ناكه‌وێ. ئه‌گه‌ر هيچ ئومێدێك به هاتنه‌گۆڕێى ڕێككه‌وتننامه‌يه‌كى باشتر هه‌بێ- چ به به‌هێزكردن بێ، يان به دووباره دانوستاندن له‌سه‌ری- ئه‌وا وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسيارانه‌ى سه‌ره‌وه گرنگ و يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن و، ده‌بێ ڕاى گشتى بيانزانێ. هه‌نووكه دياره تاكه لايه‌ن كه جه‌خت بكاته سه‌ر ڕێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى نوكليارى، كاربگێڕيى ترامپه، له كاتێكدا لايه‌نه‌كانى ديكه له‌به‌ر خاترى ده‌ستكه‌وتى ئابوورى، بێباكانه مه‌ترسييه نوكليارييه‌كان ده‌خه‌نه لاوه.
مايكل ڕۆبن: توێژه‌رێكى هه‌ميشه‌يى و كارڕاپه‌ڕێنى ئينيستيتۆى ئينته‌رپرايزى ئه‌مريكييه، واشنتۆن دى سى.
له 8ى ئايارى 2018دا، سه‌رۆك ترامپ كشانه‌وه‌ى ئه‌مريكاى له JCPOAى ڕاگه‌ياند كه ڕێككه‌وتننامه‌ى نوكلياريى ئێرانيشى پێ ده‌گوترێ. له كاتێكدا ڕه‌خنه‌گران و ديپلۆماتكاران ئه‌و ڕاگه‌ياندنه‌ى ترامپ به خاڵێكى وه‌رچه‌رخانى گه‌وره له ڕاستوێژى و پێوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا به هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه حسێب ده‌كه‌ن، واقع ئه‌وه‌يه كه كار و كرده‌كانى ترامپ زۆر له شته‌كان ناگۆڕن.
له‌ناو ئێران‌دا، ديپلۆماته‌كان له‌باره‌ى مانه‌وه‌ى ئێران له‌نێو ڕێككه‌وتننامه‌كه ده‌دوێن، له كاتێكدا سوپاى پاسداران به هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه وه‌ڵام ده‌داته‌وه. به‌رخوردێكى باش خراپ، ده‌ق ئه‌و ميتۆده به‌رخورده خراپ و به‌ده‌ى ئێران بووه كه پێش ڕاگه‌ياندنه‌كه‌ى ترامپ به‌كار هاتووه. وێڕاى پێداهه‌ڵگوتنى هه‌ندێ ديپلۆمات به JCPOA ، ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌يه نه‌يتوانى به‌ته‌واوى به‌رنامه نوكليارييه‌كه‌ى ئێران له په‌لوپۆ بخا. به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌كه‌ی باشوورى ئه‌فريقا و ليبيا، ڕێبه‌رى باڵا [خامنه‌يى- ئاسۆ] قه‌ده‌غه‌ى له‌سه‌ر ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تيى وزه‌ى ئه‌تۆمى (IAEA) دانا، كه نابێ پێگه سه‌ربازييه‌كانى ئێران بپشكنێ، كه‌چى به خه‌ياڵى به‌رعۆده‌بوونى ئێران به ڕێككه‌وتننامه‌كه، IAEA سه‌رى خۆى له‌ڕاست ئه‌و قه‌ده‌غه‌يه كز كرد.
هه‌ر به‌رنامه‌يه‌كى چه‌كى نوكليارى، سێ توخمى سه‌ره‌كيى هه‌يه: پيتاندنى يۆرانيۆم، ديزاينى سه‌رى شه‌ڕ (كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی) [نوكليارى]، تاقيكردنه‌وه و هاوێشتن. ئێران به‌ر له‌وه‌ى به JCPOAڕ‌ازى ببێ له قۆناغى يه‌كه‌م ببووه‌وه و، به‌گوێره‌ى ئه‌رشيفى نهێنيى نوكلياريى ئێرانى، ده‌رده‌كه‌وێ كه ئێران له ديزاينى سه‌رى نوكلياری (كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی)یش باش پێش كه‌وتووه. وه‌زيرى ده‌ره‌وه، جۆن كيرى له‌باره‌ى مووشه‌كى باليستيكييه‌وه ته‌نازولى بۆ ئێران كرد و ئيدى ئێران به‌رده‌وام په‌ره‌ى به‌و مووشه‌كه داوه و، ده‌توانێ بێ ڕه‌چاوكردنى JCPOA سه‌رى نوكليارى (كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی) به‌و مووشه‌كانه‌وه بكا.
له‌باره‌ى پێوه‌نديى ئه‌مريكایش به وڵاتانى ديكه‌ى جيهانه‌وه، له‌وانه‌يه هيچ سه‌روكارێكى به بڕياره‌كه‌ى ترامپه‌وه نه‌بێ. ڕه‌نگه زۆر به‌رپرس و كاربه‌ده‌ستى ئه‌وروپى، به‌تايبه‌تى ئه‌وانه‌يان كه زێتر ئه‌نگێزه‌ى بازرگانى پاڵيان پێوه ده‌نێ، نه‌ك خه‌م و نيگه‌رانيى ستراتيژى، تووڕه و دڕدۆنگ ببن. لێ ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه به هه‌مان شێوه پێش بيست ساڵ له سه‌رۆك "بيل كلينتۆن"يش تووڕه بوون، كه سزاگه‌لێكى نائاسايیى به‌سه‌ر كۆمپانياكانى ئه‌واندا سه‌پاند. ئيدى به هه‌ر حاڵ، دواى ئه‌وه به‌رپرسه ئه‌وروپييه‌كان سه‌ريان هێنايه به‌رێ، وه‌ك چۆن ئێستایش وا ده‌كه‌ن. ڕاگه‌ياندنه‌كه‌ى ترامپ به‌شێكى نوێى له هه‌ڵوێستى ديپلۆماتیى كرده‌وه، لێ له جه‌وهه‌ردا ساده و ڕه‌وان داننانێكه به واقع.
بينلى ميلله‌ر، پرۆفيسۆرى پێوه‌ندييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان، زانكۆى حه‌يفا
ئه‌وروپا له ئه‌مريكا و چين لاوازتره و له‌وانه‌يه له ڕووى سه‌ربازييه‌وه له ڕووسيایش كز‌و لاوازتر بێ. به هه‌ر حاڵ، ئایينده‌ى ڕێككه‌وتننامه نوكليارييه‌كه‌ى ئێران و- ته‌نانه‌ت له‌وه‌یش گرنگتر هاوپه‌يمانێتيى داهاتووى ئه‌مريكاى زلهێز- پشت به ئه‌وروپا، به‌تايبه‌تى هه‌ر سێ وڵاتى ئه‌وروپى (ئه‌ڵمانيا، فه‌ڕه‌نسا و بهيتانيا) ببه‌ستێ. پرسيارى بنه‌ڕه‌تى و سه‌ره‌كى ئه‌وه‌يه: ئايا ئه‌وروپا دێته ناو فارگۆنى ئه‌مريكى و، ساده و ڕه‌وان له JCPOA ده‌كشێته‌وه و دوا گورز له ڕێككه‌وتننامه‌كه و له ئابووريى ئێران ده‌دا؟ يان ئه‌وه‌تا به‌لانس له به‌رانبه‌ر تاكڕه‌ويى ئه‌مريكا ڕاده‌گرێ و ده‌چێته پاڵ چين و ڕووسيا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێژموونى ئه‌مريكى؟
زۆر هۆ هه‌ن كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌وروپا سوارى فارگۆنى ئه‌مريكى ببێ. له هه‌موويان گرنگتر پشتپێبه‌ستنى ئابوورييه به بازاڕى قه‌به‌ى ئه‌مريكى و، نيگه‌رانييه له‌و سزا ئابوورييانه‌ى له‌وانه‌يه ئه‌مريكا به‌سه‌ر ئه‌و بانك و كۆمپانيايانه‌يدا بسه‌پێنێ كه بازرگانى و سه‌ودا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن. له‌وه‌یش زێتر، نه‌ريتى هاوپه‌يمانێتيى ئه‌وروپايه له‌گه‌ڵ ئه‌مريكادا. چونكه ڕه‌نگه بوونى ئه‌مريكا و ئه‌وروپا له دواى شه‌ڕى دووه‌مى جيهان له‌ناو ناتۆ و بوونى كۆمه‌ڵێ به‌هاى هاوبه‌شى ليبراڵى له‌نێوانياندا، ئه‌وروپایش ته‌باى ئه‌مريكا واز له ڕێككه‌وتننامه نوكليارييه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بهێنێ.
هێشتا كار و كرده‌ى يه‌كلايه‌نه‌ى سه‌رۆك ترامپ به كشانه‌وه له ڕێككه‌وتننامه‌ى نوكليارى- له سه‌رووى كشانه‌وه‌ى پێشتر و يه‌كته‌ره‌فه‌ی ئه‌مريكا له ڕێككه‌وتننامه‌ى شه‌ريكايه‌تيى بازرگانى (TPP) و ڕێككه‌وتننامه‌ى پاريس له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واوه، داده‌نرێ- له ڕوانگه‌ى ئه‌وروپاوه نيزامى جيهانى بنكۆڵ ده‌كا، به‌تايبه‌تى له جيهانێكدا كه له‌سه‌ر بنه‌ماگه‌لێك، له‌سه‌ر هاريكاريى نێوده‌وڵه‌تى و ڕێزگرتن له ڕێككه‌وتننامه چه‌ندقۆڵييه‌كان دامه‌زرابێ. نيگه‌رانيى له‌م جۆره له‌باره‌ى داهاتووى نيزامى نێوده‌وڵه‌تى و به‌رده‌وامبوونى ئه‌مريكا له‌سه‌ر سياسه‌تى تاكڕه‌وانه‌ى، له‌وانه‌يه ئه‌وروپييه‌كان ناچار بكا نه‌ك هه‌ر ده‌ست به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه بگرن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، به‌ڵكه هه‌روا هه‌وڵيش بده‌ن له‌گه‌ڵ چينى و ڕووسه‌كاندا هێژموونى ئه‌مريكا پشته‌وشار بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر يه‌كێتيى ئه‌وروپا ئه‌و ڕێبازه بگرێته به‌ر، ئه‌وا ڕه‌نگه جه‌خت بكاته سه‌ر هاوسه‌نگڕاگرتنێكى "نه‌رم"؛ واته ئه‌وروپا به‌رهه‌ڵستييه‌كى ديپلۆماتى و له‌گينه‌ى ئابوورييانه‌ى سياسه‌تى تاكڕه‌وانه‌ى ئه‌مريكا بكا نه‌ك په‌نابردن بۆ هاوسه‌نگڕاگرتنێكى ستراتيژى- سه‌ربازى دژى ئه‌مريكا وه‌ك په‌كين و مۆسكۆ هه‌ڕمێن (ڕه‌واج)ى بۆ په‌يدا ده‌كه‌ن.
ڕيچارد گۆلدبێرگ: ڕاوێژكارى باڵای دامه‌زراوه‌ى داكۆكی له ديموكراسييه‌كان (FDD)، واشنتۆن دى سى.
به كشانه‌وه له JCPOA، سه‌رۆك ترامپ سياسه‌تى ئه‌مريكاى ده‌رهه‌ق به ئێران له دڵڕاگرتنه‌وه به‌ره‌و زۆرترين گوشارخستنه‌سه‌ر برد. ئامانجى نوێی ئێمه، ده‌بێ ناچاركردنى سه‌ركرده‌كانى ئێران بێ كه له نێوان گۆڕانێكى مه‌ودافراوانى ڕه‌فتارى خۆيان و داڕمانى ڕژێمه‌كه‌يان، يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرن. بۆ به‌ديهێنانى ئه‌م ئامانجه، ده‌بێ ئه‌مريكا به هاوئاهه‌نگيى هاوپه‌يمانه‌كانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا به به‌كارهێنانى ئامرازگه‌لێكى سياسى، ئابوورى و سه‌ربازى، ستراتيژیيه‌كى سێڕه‌هه‌ندى بگرێته به‌ر.
ده‌بێ ئێمه بۆ هه‌ڵته‌كاندنى شه‌رعيیه‌تى كۆمارى ئيسلامى له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانيدا، جه‌نگێكى ئايديۆلۆژی له دژی به‌ڕێوه ببه‌ين. ده‌بێ جه‌نگێكى دارايى له دژى ئێران به‌رپا بكه‌ين كه قه‌يرانى دراوى ئێرانى توندتر ببێ و بگاته سه‌ر لێوارى داڕمانى ئابوورى. ديماهييه‌كه‌ى، ده‌بێ ئاستى تێچووى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چالاكييه‌كانى ئێران له سووريا و عێراق و يه‌مه‌ن به‌رز بكه‌ينه‌وه و، له هه‌ر جێگه‌يه‌ك شياو بێ و بۆمان بكرێ، كار و كرده‌ى نهێنيى ئه‌نجام بده‌ين؛ ده‌بێ ئه‌وه‌یش به لاى هه‌مووانه ڕوون و خويا بێ كه ئه‌گه‌ر ئاخونده‌كانى ئێران به‌ته‌ماى پێشبڕكێ بن بۆ به‌ديهێنانى بۆمبى نوكليارى، ئه‌مريكا هێزى سه‌ربازيیش به‌كار ده‌هێنێ.
ده‌بێ كاربگێڕيى ترامب به‌ته‌واوى سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێ تا هه‌ڵمه‌تى زۆرترين گوشاركردن له ئێران سه‌ركه‌وتوو بێ. واته ده‌بێ ئه‌و كۆمپانيايانه‌ى كه ده‌يانه‌وێ له ڕووسيا، له چين، له كه‌نداو، له ئه‌وروپا خۆيان له‌و سزايانه‌ى ئه‌مريكا بدزنه‌وه، بكه‌ونه به‌ر هه‌ق و حسێبه‌وه. هه‌ر دانوستاندنێك له ئایينده‌دا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكرێ، ده‌بێ به‌گوێره‌ى هه‌مان پره‌نسيپى سه‌رۆك ترامپ بێ كه بۆ ئاخاوتن له‌گه‌ڵ كۆرياى باكووردا دای ناوه- تا چه‌كى نوكليارى به‌ته‌واوى له ئێران ده‌كرێته‌وه و بۆ هه‌مووان ساغ ده‌بێته‌وه جارێكى ديكه ئێران په‌نا بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و چه‌كه ناباته‌وه، ئه‌وا فشارى له‌سه‌ر هه‌ڵناگيرێ.
سيت جه‌ى فرانتزمان: به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى سه‌نته‌رى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ هه‌واڵ و شرۆڤكارى؛ له‌باره‌ى كاروباره‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ىThe Jerusalem Post ده‌نووسێ.
سه‌رۆك ترامپ به كشانه‌وه له JCPOA، كارتى "جه‌نگ"ى له‌ده‌ست ئێران ده‌رهێنا. چه‌ند ساڵێكه ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كا، كه نه‌مانى ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌يه، به ماناى جه‌نگ دێ؛ ئه‌وه ئه‌و خاڵه‌يه كه لۆبيسته‌كانى ڕێككه‌وتننامه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له 2015دا به‌هه‌ند و له‌به‌رچاويان گرتووه. به هه‌ر حاڵ له واقعدا ڕ‌ژێمى ئێران ناتوانێ جه‌نگێكى سه‌ره‌كى هه‌ڵبگيرسێنێ و به‌ڕێوه ببات. تاران له‌نێو قه‌يرانێكى ئابووریدايه و به هۆى پابه‌ندكارييه‌كانى له عێراق، سووريا، لوبنان و يه‌مه‌نيش كز و نابوود بووه. هه‌نووكه "ڕووى يانوس" [1]ى ئێران كه ده‌ڵێ باڵى سه‌ختگر له‌وانه‌يه بێته سه‌ر كار، با خۆى تاقى بكاته‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر ئێران له په‌يماننامه‌ى پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى نوكليارى بكشێته‌وه، ئه‌وده‌م ده‌رده‌كه‌وێ كه لاف و گه‌زافه‌كانى ئێران چه‌ند هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه بوون كه ده‌يانگوت وزه‌ى نوكليارى بۆ مه‌به‌ستى ئاشتيخوازانه به‌كار ده‌هێنن.
ڕ‌ژێمى ئێران زيره‌كانه خوێندنه‌وه‌ى بۆ وڵاتانى ڕۆژاوايى كردووه كه له هه‌ر جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يه‌كى نوێ ده‌ترسن. له‌م سۆنگه‌يه‌وه كارتى جه‌نگى بۆ گرێدانى سه‌ودايه‌ك به‌رز كرده‌وه، له هه‌مان كاتدا ئه‌و ڕژێمه له ڕێگه‌ى كرێگرته و وه‌كيله‌كانيیه‌وه له ناوچه‌كه‌دا جه‌نگى خۆى ده‌كا. ئێسته تاران ده‌بێ ڕيسك و مه‌ترسييه‌كانى جه‌نگێكى ڕاسته‌قينه له سووريا هه‌ڵبسه‌نگێنێ و سه‌نگوسووك بكا كه جه‌نگێكى وا، زيان به ڕ‌ژێمى سووريا ده‌گه‌يه‌نێ و ڕووسيا تووڕه ده‌كا. ئه‌وه سه‌رى چه‌ند ساڵانه، يه‌كه‌مين جاره ڕ‌ژێمى ئێران بكه‌وێته به‌ر مه‌حه‌كه‌وه. ئێران زۆر ده‌ستى له‌م لا و ئه‌و لا وه‌ردا و عه‌ره‌بستانى سعووديا و ميرنشينه يه‌كگرتووه‌كانى عه‌ره‌ب و ئيسڕائيلى هان دا كه ئێران وه‌كوو گه‌وره‌ترين هه‌ڕه‌شه بۆ ناوچه‌كه ببينن.
دورۆن ئيتزاچۆڤ: لێكۆڵه‌رێكى هاوكاره له سه‌نته‌رى بيگن- سادات، زانكۆى بار-ئيلان و سه‌نته‌رى ئه‌لاينس بۆ ديراساتى ئێرانى له زانكۆى ته‌لئه‌بيب.
ڕاگه‌ياندنى بڕيارى كشانه‌وه له ڕێككه‌وتننامه‌ى نوكليارى، كاردانه‌وه‌ى پێكناكۆك و جوداجوداى لێ كه‌وه‌ته‌وه كه داخوا ئه‌و هه‌نگاوه هه‌نگاوێكى دانايانه‌يه و چ مه‌غزايه‌كى بۆ سه‌قامگيريى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌يه. له كاتێكدا ده‌بێ هه‌موو به‌ڵگه و ئه‌رگيومێنته‌كان به‌جددى بدرێنه به‌ر باس و لێكۆڵينه‌وه، چونكه شيكردنه‌وه‌يه‌كى ته‌نيا فۆكه‌س له‌سه‌ر لايه‌نه باش و خراپه‌كانى هه‌ر ئه‌رگيۆمێنتێك به‌جيا ناكات. ئه‌م باسه پێويستى به لێوه‌كۆڵينێكى پێڤاژۆى به‌رفره‌تر هه‌يه: واته، ڕه‌فتارى ئێرانى به درێژايیى ئه‌و ماوه‌يه.
ڕێى تێده‌چێ كه ئه‌گه‌ر ئێران گه‌ره‌كى بێ ده‌ست به ڕێككه‌وتننامه‌كه‌وه بگرێ له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌وروپيدا، ئه‌وا ئه‌مريكا و ئيسڕائيل ده‌بێ پله‌يه‌ك له گۆشه‌گيربوونى خۆيان تاقى بكه‌نه‌وه. له لايه‌كى ديكه‌وه، ڕازيبوون به‌م ڕێككه‌وتننامه‌يه‌ى ئێستا ڕێگه به ئێران ده‌دا كه به‌رنامه هه‌مه‌جۆره‌كه‌ى ته‌واو بكا و بگاته سه‌ر لێوارى بوون به ده‌وڵه‌تێكى نوكليارى- ئيسڕائيل ئه‌م ڕه‌وش و باره‌ى پێ په‌سند ناكرێ. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ بگره هه‌ر هه‌موو "راسازان" (صانعي الرأي/ Opinion-makers) پێويستيى چاكردنه‌وه و ده‌ستكاريكردنێكى دراماتيكيى ڕێككه‌وتننامه نوكليارييه‌كه به‌باش ده‌زانن، به‌ڵام ئێران ئه‌مه به‌توندى ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. له‌وما هه‌ندێك ده‌ڵێن ڕێككه‌وتننامه‌يه‌كى خراپ، باشتره له نه‌بوونى هيچ ڕێككه‌وتننامه‌يه‌ك. ئه‌م ئيدعايه‌یش به لاى ئيسڕائيله‌وه په‌سندكراو نييه.
ناكرێ وتووێژ له‌سه‌ر بڕگه‌كانى ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌يه له‌و ڕوانگه‌يه جودا بكرێته‌وه كه ده‌بێ ڕه‌فتار و ئه‌توارى ئێران له ماوه‌ى پێشوودا بخرێته به‌ر باس و پشكنينه‌وه. جه‌ختكردنه سه‌ر هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، سه‌رنجى جيهانى له‌سه‌ر كار و كرده‌ى تێكده‌رانه‌ى ئێران لا دا و، ده‌رفه‌تى بۆ ئێران كرده‌وه كه كۆمه‌ڵێ به‌رژه‌وه‌ندیى خۆى به‌دی بهێنێ، به‌بێ ئه‌وه‌ى ياريكه‌ره سه‌ره‌كييه‌كان له گۆڕه‌پانى جيۆپۆلیتيكدا وه‌ڵامێكى دروستيان بۆ ئێران هه‌بێ. له‌وه‌یش زێتر، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ كاكه‌براله‌ى تاكتيكانه‌ى نێوان كاربگێڕيى ئۆباما و ڕ‌ژێمى تاران دوا به دواى گرتنى مووسڵ له هاوينى 2014ه‌وه، هه‌روابێته‌وه خولياى دانانى ئێران وه‌ك هاوپه‌يمانێكى له‌گينه‌ى جه‌نگى داعش، كاريگه‌رييان له‌سه‌ر مۆركردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى نوكليارى له هاوينى 2015دا هه‌بووه. له ئه‌نجامدا ئه‌و پاره‌وپووڵه زۆره‌ى كه ڕژايه ناو گه‌نجينه‌كانى ئێرانه‌وه، بواريان به تاران دا كه ببێته هه‌ڕه‌شه‌يه‌ك بۆ سه‌ر سه‌قامگيريى ناوچه‌يى به‌گشتى و، بۆ سه‌ر ئاسايشى ئيسڕائيل به‌تايبه‌تى.
له مه‌وداى كورتخايه‌ندا، كشانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له ڕێككه‌وتننامه‌كه و هاتنه‌وه‌ى سزاكان بۆ سه‌ر مێزى گفتوگۆ، ئاماژه‌گه‌لێكن بۆ ئێران كه سياسه‌تى ئه‌مريكا گۆڕاوه. هه‌روا ئه‌م بڕياره كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره‌یشى بۆ سه‌ر پێگه‌ى حه‌سه‌ن ڕۆحانى ده‌بێت، چونكه ده‌كه‌وێته بن گوشارێكى گه‌وره‌ى سه‌ختگر و توندڕه‌وان و سوپاى پاسدارانه‌وه. وێڕاى ئه‌و ڕاستييه‌ى كه ڕيسك و مه‌ترسيیش له به‌رده‌وامبوونى ئه‌و پرۆسه‌يه‌دا هه‌ن، لێ په‌يامێكى ڕوون و خويایشه بۆ ئێران كه ئه‌مريكا ئه‌و بۆشاييیه‌ى كاربگێڕيى پێشتر له دواى خۆى جێی هێشتووه، پڕ ده‌كاته‌وه. ئه‌م پرسه‌یش نيگه‌رانييه‌كى زۆرى له تاران ناوه‌ته‌وه و د‌رك به‌وه ده‌كا كه ڕووبه‌ڕووى گرفت و ئاريشه‌ى گه‌وره‌ى ئابوورى ده‌بێته‌وه.
[1] يانوس يان جانوس (Ianus) له ميتۆلۆژیى ڕۆمانيدا، ئێشكگرى ده‌روازه‌ى ئاسمانه و خوداوه‌ندێكه دوو ڕووى هه‌يه: يه‌كێكيان سه‌يرى ئایينده‌ى پێ ده‌كا و، ڕووه‌كه‌ى ديكه‌یشيان سه‌يرى دواوه و ڕابردووى پێ ده‌كا. به‌گوێره‌ى ئه‌و ميتۆلۆژیيه ئه‌و خوداوه‌نده جه‌نگ و كێشه و ئاشتى يه‌كلا ده‌كاته‌وه. له ڕۆماى كۆندا ده‌رگه‌كانى په‌رستگه‌ى جانوس له كاتى شه‌ڕوشۆردا ده‌كرانه‌وه و له كاتى ئاشتيیشدا داده‌خران. ناوى ينايه‌ر، واته كانوونى دووه‌م به ناوى ئه‌و خوداوه‌نده‌وه كراوه وه‌ك ده‌روازه‌ى په‌ڕينه‌وه بۆ ناو ساڵێكى نوێ. (وه‌رگێڕ)
تێبينييه‌كان:
سەرچاوە: