2018-06-29
سۆفت پاوه‌ر (هێزى نه‌رم) و پێگه‌ى جيهانى- ژماره 1
شاى ئه‌تياس*
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەریم
21ى حوزه‌يران 2018
زاراوه‌ى "سۆفت پاوه‌ر- هێزى نه‌رم" له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه كه‌وتووه‌ته سه‌ر زاران، لێ له‌م ساڵانه‌ى دواييدا زۆرتر به‌كار دێ. ئه‌مه‌یش ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ته‌قينه‌وه‌ى سه‌رده‌مى ديجيتاڵه. سۆفت پاوه‌ر وه‌ك جێبه‌جێكردنى ته‌كنيكه‌كانى قه‌ناعه‌تپێهێنان، نه‌ك زۆرلێكردن، بۆ ڕاكێشانى سه‌رنجى پۆزه‌تيڤ له‌سه‌ر ئاستى نێونه‌ته‌وه‌يى پێناسه ده‌كرێ. [1] له‌م سۆنگه‌يه‌یشه‌وه بوارێكى گه‌وره‌تر بۆ مانۆڕى ديپلۆماتى ده‌كرێته‌وه. ده‌كرێ هه‌ڵسه‌نگاندن و نرخاندنه‌كانى سۆفت پاوه‌ر بۆ به‌راورد له نێوان وڵاتاندا بێته به‌كارهێنان كه له كوێى ديموكراسیدان، چ وێنه‌يه‌كى جيهانييان هه‌يه، ئاستى گه‌نده‌ڵييان تێدا چه‌نده، خه‌رجى و تێچووه‌كانى ژيان و گوزه‌ران و چه‌ندين پێوه‌رى ديكه. ئه‌گه‌ر سۆفت پاوه‌ر له‌گه‌ڵ هارد پاوه‌ر- واته هێزى سه‌ربازى و تواناى زۆرلێكردن و ناچاركردن- يه‌ك بگرێ، ده‌بێته "سمارت پاوه‌ر- هێزى زيره‌ك؛ له‌مه‌ياندا ئيسڕائيل به‌هێز و خورته.
ئه‌مريكا
ئايا دۆناڵد ترامپ وێنه‌ى ئه‌مريكاى كوشت؟
به‌گوێره‌ى ڕاپرسييه‌كى ساڵى 2017ى ناوه‌ندى پيو بۆ لێكۆڵينه‌وه [2] (Pew Research Center) ، وێنه‌ى جيهانيى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا له سايه‌ى سه‌رۆك دۆناڵد ترامپدا خراپ هاتووه‌ته خوارێ. له ڕاپرسييه‌كدا كه بۆ زانينى ڕاى گشتى له 2017دا و له 37 وڵاتى سه‌رانسه‌رى دنيادا كراوه و 40,000 كه‌س وه‌ڵاميان داوه‌ته‌وه، 74%يان گوتوويانه كه متمانه‌يان به سه‌رۆك ترامپ نييه. له هه‌وه‌ڵين گه‌شتى خۆي‌دا بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات وه‌ك سه‌رۆككۆمار، له سعووديا و له ئيسڕائيل به‌گه‌رمى پێشوازى له ترامپ كرا، به‌ڵام له‌سه‌ر خه‌رجييه‌كانى بوودجه‌ى ناتۆ، ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ترامپدا ساردوسڕ بوون.
گرفتێكى جدديى متمانه به داموده‌زگه‌كانى ئه‌مريكا هه‌يه
به‌گوێره‌ى بارۆمه‌تریى متمانه‌ى ئيدلمان [3] Edelman Trust Barometer بۆ ساڵى 2018، له كاتێكدا متمانه‌ى چين له به‌رزبوونه‌وه‌دايه، متمانه به دامه‌زراوه‌كانى ئه‌مريكا [واته به حكوومه‌ت، بيزنس، ميديا، ئێن جى ئۆ (NGO)- ئاسۆ] له داڕماندايه. 59%ى ئه‌وانه‌ى وه‌ڵاميان داوه‌ته‌وه، حكوومه‌تى ئه‌مريكا به حكوومه‌تێكى "هه‌ره تێكشكاو و بێبه‌ڵێن و بێبه‌روپشت" ده‌زانن و ده‌يخه‌نه دواى چين، ڕووسيا، پۆلاند، ئه‌فريقاى باشوور، توركيا و مه‌كسيكه‌وه (كانوونى دووه‌مى 2018).
دابه‌زينى پله‌ى داهێنان له ئه‌مريكا؟
به‌گوێره‌ى ئیندێكس (پێنوێن)ی داهێنانى بلومبێرگ (Bloomberg Innovation Index) له سالى 2018دا، ئه‌مريكا له‌نێو ده وڵاته يه‌كه‌مه‌كه‌ى دنيادا هاتووه‌ته خوارێ [و بووه‌ته پله يازده‌م و، ئيسڕائيل جێگه‌ى گرتۆته‌وه و بووه‌ته پله ده‌يه‌م- ئاسۆ]. ئه‌م ئیندێكسه به‌پێى حه‌وت پێوه‌ر وڵاتان ڕێز ده‌كا، له‌وانه خه‌رجى و تێچووى لێكۆڵينه‌وه و گه‌شه‌پێدان و ژماره‌ى ئه‌و كۆمپانيايانه‌ى ته‌كنيكى هه‌ره پێشكه‌وتوو به‌كار ده‌هێنن. كۆرياى باشوور [پله‌ى يه‌كه‌م- ئاسۆ] و سوێد [پله‌ى دووه‌م- ئاسۆ] له سه‌رووى ليسته‌كه‌وه‌ن و ئيسڕائيليش پێگه‌ى به‌هێزى خۆى پاراستووه و يه‌كێكه له نێوان ده وڵاته هه‌ره داهێنه‌ره‌كه‌ى جيهان.
ئاسيا
هۆنگ كۆنگ ماوه‌ى بيست و چواره‌مين ساڵه، پله‌ى هه‌ره پێشه‌وه‌ى ئابووريى ئازادى له جيهاندا گرتووه
هه‌واڵێكى خۆش بۆ ئازاديى ئابوورى له ڕۆژهه‌ڵاتدا: ديسان هۆنگ كۆنگ بووه‌وه يه‌كه‌م به‌گوێره‌ى ئيندێكسى ئازاديى ئابوورى [4] له 2018دا. ئه‌م ئينديكسه كه له لايه‌ن دامه‌زراوه‌ى "هێرتيه‌ج"ى ئه‌مريكييه‌وه دانراوه، نيشانى ده‌دا كه هۆنگ كۆنگ به به‌راورد به پار، 0.4 پله چووه‌ته پێشه‌وه و گه‌يشتووه‌ته 90.2 خاڵ- به‌مه‌یش هۆنگ كۆنگ تاكه ئابووريى جيهانه كه له سه‌رووى 90 خاڵى هه‌بێ. سه‌نگاپۆر به پله‌ى دووه‌م دێ و 88.8 خاڵى هێناوه و، نيوزیلا‌نديش به پله‌ى سێيه‌م و به‌گشتى 84.2 خاڵى به‌ركه‌وتووه.
له هندستان، ديموكراسى له دابه‌زيندايه
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتى ساڵى 2018ى ئيندێكسى ديموكراسى، كه يه‌كه‌ى هه‌واڵگريى گۆڤارى "ئيكۆنۆميست"ى بريتانى (EIUDI)[5]، هندستان تووشى داكشان و پاشه‌كشه‌يه‌كى خراپ بووه و، 10 پله هاتووه‌ته خوارێ و له ڕێزبه‌ندى 42یه‌ميندايه. ئه‌م پاشه‌كشه سه‌ربه‌ره‌وژێره، له 2018دا پاشه‌كشه‌يه‌كى هه‌ره خراپ بووه و، هيندستانى دابه‌زاندووه بۆ نێو "ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى كه ئه‌دايه‌كى هه‌ره خراپيان هه‌بووه ." به‌گشتى ئه‌و ئيندێكسه نيشانى ده‌دا كه ديموكراسى له ته‌واوى دنيادا له پاشه‌كشه‌دايه. ساڵى 2018 له دواى قه‌يرانه دارايیيه جيهانييه‌كه‌ى 2010ه‌وه، ساڵێكى هه‌ره خراپ بووه بۆ ديموكراسى (كانوونى يه‌كه‌مى 2018).
ئه‌وروپا
سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى بريتانيا: باش‌ترين جێگه‌ى جيهان بۆ بێزنس
ئه‌وه يه‌كه‌مين جاره بريتانيا به‌گوێره‌ى ڕێزبه‌ندييه‌كانى فۆربس (Forbes)، به باش‌ترين وڵاتى دنيا بۆ بێزنس دابنرێ. هه‌روا ئابووريى بريتانيا به 2.6 تريليۆن دۆلاره‌وه، پێنجه‌مين گه‌وره وڵاتى ئابووريى جيهانه. ئه‌و بڵاوكراوه‌يه، 153 وڵاتى به‌پێى 15 هۆكار ڕێز كردووه له‌وانه: مافه‌كانى موڵكدارى، داهێنان، باجه‌كان و ڕۆتين. نيوزيلاند و هۆله‌ندا پله‌ى دووه‌م و سێيه‌ميان به‌ده‌ست هێناوه و، چاد سێيه‌مين ساڵه له ڕێزبه‌نديى وڵاتاندا قاڕه‌يه.
به‌رزترين تێكڕاى ته‌مه‌ن: مۆناكۆ
به‌گوێره‌ى ئيندێكسى تێكڕاى ته‌مه‌ن، مۆناكۆ پێشقه‌ره‌وڵى جيهانه. تێكڕاى ته‌مه‌ن له مۆناكۆ 89.5 ساڵه، كه چوار ساڵ زێتره له هه‌ر وڵاتێكى ديكه‌ى جيهان و درێژتر له ته‌مه‌نى هه‌ر كه‌سێكى ئه‌مريكى. هه‌روابێته‌وه مۆناكۆ به ده‌وڵه‌مه‌ندترين وڵاتى دنيا ناسراوه. له هه‌ر سێ كه‌سى مۆناكۆيى، يه‌كێكيان مليۆنێره. له لايه‌كه‌ى ديكه‌ى گۆى زه‌وى، له‌به‌ر شه‌ڕ و هه‌راى به‌رده‌وام، تێكڕاى ته‌مه‌ن له سووريا له ڕێزبه‌نديى 100ه‌مين وڵاتدايه. باشوورى ئه‌فريقا، نزمترين تێكڕاى ته‌مه‌نى هه‌يه كه 50 ساڵه (12ى كانوونى دووه‌مى 2017).
له 2018دا پاسپۆرتى چ وڵاتێكى جيهان پڕبه‌ها و كاريگه‌ره؟
به‌گوێره‌ى ڕێزبه‌ندييه‌كانى Henley & Partners پاسپۆرتى ئه‌ڵمانيا و سه‌نگاپۆر، بۆ پێنجه‌مين ساڵ ده‌چێ پله‌ى يه‌كه‌م و دووه‌ميان له دنيادا گرتووه كه 177 وڵات به‌خۆڕايى ڤيزا به‌و دوو وڵاته ده‌ده‌ن، يان به گه‌يشتن بۆ وڵاتێكى دياريكراو ڤيزا وه‌رده‌گرن. سه‌نگاپۆر له‌م ده ساڵه‌ى دواييدا، به‌رزترين پله‌ى به‌ده‌ست هێناوه. (له كاتێكدا ئه‌فغانستان له بنى بنه‌وه‌ى وڵاتاندايه و خراپترين پاسپۆرتى له جيهاندا هه‌بووه ( 22ى كانوونى دووه‌مى 2018).
قه‌يرانى ڕووسيا- كریمیا زيانێكى زۆرى له نه‌شونما و گه‌شه‌ى ئابوورى له ئۆكراینا داوه
به‌گوێره‌ى ئيندێكسى نه‌شونما و گه‌شه‌ى هه‌مه‌لايه‌نه (IDI) له 2018دا، ئابووريى ئۆكراینا له 2014ه‌وه، واته پاش هێرش و په‌لامارى ڕووسيا بۆ سه‌ر كریمیا و جه‌نگى به‌رده‌وام له "دونباس"، له بارێكى قه‌يراناویدايه. ئه‌م دوو كێشه‌يه، به ڕێژه‌ى 15% ئابووريى ئۆكراینايان دابه‌زاندووه. سه‌رباريش، ڕووسيا له 2015ه‌وه ڕێگه به كه‌لوپه‌لى ئۆكراینا نادا بۆ ئاسياى ناوه‌ڕاست بڕوا و، له به‌رانبه‌ردا ئۆكراینایش گاز و زۆر به‌رهه‌مى ديكه له ڕووسيا ناكڕێ. (IDI) بريتييه له هه‌ڵسه‌نگاندنێكى ساڵانه‌ى ئه‌داى ئابووريى 103 وڵاتى جيهان. ئه‌و ئيندێكسه له ته‌ك كۆى به‌رهه‌مى ناوخۆ (GDP)دا له 11 بوارى ديكه‌یشدا پێشكه‌وتنى ئابووريى وڵاتان ده‌پێوێ و سێ كۆڵه‌گه‌ى هه‌يه: نه‌شونما و گه‌شه، هه‌مه‌گيرى و هاوشانیى نێوان نه‌وه‌كان، به‌رده‌وام مشتوماڵكردنه‌وه‌ى سه‌رچاوه سروشتى و داراييیه‌كان.
ئيندێكسى ساڵى 2017ى ئازاديى ڕۆژنامه‌گه‌رى له جيهاندا
به‌گوێره‌ى ئيندێكسى ئازاديى ڕۆژنامه‌گه‌رى، ئۆكرانیا پله‌ى 109 و ڕووسيا پله‌ى 148يان گرتووه و له وڵاته هه‌ره خراپه‌كانى ئه‌و بواره‌ن. له‌وه‌ته‌ى ڤلاديمير پووتين له 2012دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كرملين، به‌پێى ئه‌و ئيندێكسه، ڕووسيا یاساگه‌لێكى دراكۆنیى به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ريدا سه‌پاندووه، وێبسايته‌كان داده‌خا، گوشارى زێتر ده‌خاته سه‌ر سه‌ربه‌خۆيیى ڕۆژنامه‌گه‌رى.
سويسرا ناوى وڵاتێكى هه‌ره باشى ساڵى 2018ى لێ نراوه؛ كه‌نه‌داش له پله‌ى دووه‌مدايه [6]
به‌گوێره‌ى ئيندێكسى وڵاته هه‌ره باشه‌كان كه US News & World Report ئه‌نجامى ده‌دا، پۆلينى بۆ 80 وڵات له‌سه‌ر بنه‌ماكانى: نفووزى ئابوورى، ده‌سه‌ڵات، هاووڵاتيبوون، ئاستى ژيان و گوزه‌ران كردووه، سويسرا له ساڵى 2018دا به پله‌ى يه‌كه‌م دێ و كه‌نه‌دا به پله‌ى دووه‌م. ئه‌وه بۆ دووه‌مين جاره سويسرا ئه‌و پله باڵايه‌ى پێ ده‌بڕێ. پاش سويسرا و كه‌نه‌دا، ئه‌ڵمانيا و بريتانيا و ژاپۆن دێن. به‌م جۆره ژاپۆن قوفڵى ليستى پێنج وڵاته هه‌ره باشه‌كه‌ى جيهان ده‌دا.
ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
وڵاته هه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كانى دنيا: سۆماڵ، سوودانى خواروو، كۆرياى باكوور، سووريا
به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى ڕێكخراوى شه‌فافيیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى، سۆماڵ، سوودانى خواروو، كۆرياى باكوور و سووريا له وڵاته هه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كانى دنيان. ڕاپۆرته‌كه بۆ ئه‌م بڕيارانه‌ى خۆى، بێزنس و سه‌رچاوه‌كانى حكوومه‌ت به‌كار ده‌هێنێ. وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كان به‌گشتى ناپاكى، حوكمڕانيى خراپ و داموده‌زگه‌ى كز و لاوازيان تێدايه. سۆماڵ له ماوه‌ى 10 ساڵى ڕابردوودا ناونيشانى وڵاته هه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كه‌ى دنياى بۆ خۆى داگيركردووه. دووه‌مين وڵات به نمره‌ى 11، سوودانى خوارووه (چه‌ند نمره‌كه كه‌متر بێ، وڵاته‌كه گه‌نده‌ڵتره) كه وڵاتێكى نوێيه و 6 ساڵ به‌ر له ئێستا له سوودان جيا بووه‌وه و سه‌ربه‌خۆيیى خۆى به‌ده‌ست هێنا. سێيه‌مين وڵات، كۆرياى باكووره و پاش ئه‌ويش سووريا دێ. وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ده‌ست ئيندێكسى به‌ره‌وژێرى گه‌نده‌ڵييه‌وه ده‌ناڵێنن. قه‌ته‌ر سه‌ركردايه‌تيیان ده‌كا و به به‌راورد به پار 10 خاڵ هاتووه‌ته خوارێ. به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتى ناوبراو، ئه‌مه‌یش له سۆنگه‌ى ڕيسوايیى خراپ مامه‌ڵه‌كردن بووه له‌گه‌ڵ كرێكاره مشه‌ختى و كۆچبه‌ره‌كاندا؛ ئه‌م سكانداڵه (ئابڕووچوونه) هاوكاتى بڕيارى فيفا بووه بۆ ئه‌نجامدانى جامى جيهانیى تۆپى پێ له قه‌ته‌ر له ساڵى 2022دا (كانوونى دووه‌مى 2017، CNBC).
يه‌كسانيى جێنده‌رى نه له ئێران هه‌يه، نه له چاد، نه له سووريا، نه له پاكستان [7]
راپۆرتى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى بوونى درز و كه‌لێن له نێوان هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زى نێر و مێدا، ئێران و چاد و سووريا و پاكستانى له‌نێو وڵاته هه‌ره خراپه‌كانى دنيا داناوه. كۆڕبه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌يیى ئابوورى، ئيندێكسى ساڵانه‌ى له 144 وڵات ئه‌نجام داوه. ئه‌و نيشانانه‌ى بۆ ئه‌و پۆلينبه‌ندييه به‌كار هاتوون، بريتين له به‌شداريى ئابوورى و ده‌رفه‌ت، له‌شساغى و خوێندن و فێربوون، تواناى سياسى، هێزى كار، شاره‌زايى و لێهاتوويى، ئاست و پله‌ى ئه‌كاديمى (كانوونى دووه‌مى 2018).
سه‌يره: ميرنشينه يه‌كگرتووه‌كانى عه‌ره‌ب، خۆى ده‌خزێنێته نێو ده وڵاتى هه‌ره له‌پێشه‌وه‌ى ئازاديى ئابووريى جيهانييه‌وه
له ماوه‌ى دوو ده‌يه زێتر، ئيندێكسى ئازاديى ئابوورى، كاريگه‌ريى ئازادى و بازاڕى ئازادى له سه‌رانسه‌رى جيهاندا پێواوه. ئيندێكسى 2018 جه‌خت له‌سه‌ر پێوه‌نديى به‌تين و پۆزه‌تيڤى نێوان ئازاديى ئابوورى و پێشكه‌وتن ده‌كاته‌وه. ئازاديى ئابوورى له ميرنشينه يه‌كگرتووه‌كانى عه‌ره‌بدا به به‌ده‌ستهێنانى 77.6 نمره، ئابووریى ئه‌و وڵاته خۆى له‌نێو ده وڵاته هه‌ره ئازاده‌كانى دنيادا بينيیه‌وه. ميرنشينه يه‌كگرتووه‌كانى عه‌ره‌ب له پێشه‌وه‌ى 14 وڵاتى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌ى باكوورى ئه‌فريقايه و، كۆى نمره‌كانى له سه‌رووى تێكڕاى ناوچه‌يى و جيهانييه‌وه‌يه. ئيسڕائيل و قه‌ته‌ر له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌يى له دواى ميرنشينه يه‌كگرتووه‌كانى عه‌ره‌به‌وه دێن (شوباتى 2018).
ئيسڕائيل
سمارت پاوه‌ر- هێزى زيره‌ك
به‌گوێره‌ى ئيندێكسى هێزى زيره‌ك، ئيسڕائيل يه‌كێكه له‌و ده وڵاته هه‌ره به‌هێزانه‌ى دنيا كه ستراتيژیى هارد پاوه‌ر و سۆفت پاوه‌رى به‌يه‌كه‌وه گرێ ده‌دا. بۆ وڵاتێك كه دانيشتووانێكى له سه‌رووى 8 مليۆن كه‌سیى هه‌بێ، ئه‌وا ئيسڕائيل كاريگه‌رييه‌كى زۆرى له‌سه‌ر شانۆى جيهانى هه‌يه. وێڕاى كێشه و ناكۆكيى به‌رده‌وامى فه‌ڵه‌ستين، نه‌ته‌وه‌ى جووله‌كه ئابوورييه‌كى به‌هێز و ئاستێكى به‌رزى خوێندن و داهاتى تاكه‌كه‌سیى هه‌يه، به‌گوێره‌ى دوا ئيندێكسى ساڵانه‌ى وڵاته هه‌ره باشه‌كان كه له لايه‌ن US News and World Reportه‌وه ده‌رچووه.
ئيندێكسى سمارت پاوه‌ر به‌پێى كۆمه‌ڵێ پێوه‌ر نرخاندنى بۆ 80 وڵات كردووه وه‌ك: مێژووى كه‌لتوورى، هاووڵاتيبوون، جۆرى ژيان و گوزه‌ران. كليلێكى ديكه‌ى پێوان "هێز"ه، كه نفووزى سياسى و ئابووريى وڵاته‌كه و شنگ و بڕستى هاوپه‌يمانێتيیه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و هێزى سه‌ربازيى ئه‌و وڵاته هه‌ڵده‌سه‌نگينێ. ئه‌و ڕاپرسييه له‌نێو زێتر له 21000 خاوه‌ن كار و ده‌سته‌بژێرى به‌ئاگا و هاووڵاتيى ڕێك‌وپێك، كراوه.
ئيسڕائيل له سۆفت پاوه‌ردا له خواره‌وه‌يه، به‌ڵام له ديجيتاڵدا زۆر له سه‌رێيه
ئيسڕائيل له كۆى 30 وڵاتى سۆفت پاوه‌ردا، له ڕێزى 27ه‌ميندايه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، ئيسڕائيل يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى له جۆرى ديجیتاڵدا، به‌رزترين نمره‌ى هه‌يه.
هه‌واڵێكى خۆش بۆ "ده‌وڵه‌تێكى تازه‌كار و پێگه‌يشتوو": وڵاتێكى هه‌ره داهێنه‌ر
ئيسڕائيل له ڕووى داهێنانه‌وه، له سه‌رى سه‌ره‌وه‌ى وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و له ئاستى جيهانيشدا پله‌ى ده‌يه‌مينى گرتووه به‌گوێره‌ى ڕ‌اپۆرتێكى كۆلێژى وارتۆن بۆ بێزنس و US News and World Report. ڕوپێوى ساڵانه، بواره‌كانى ئابوورى، نفووزى سياسى و هاوپه‌يمانێتيى نێوده‌وڵه‌تى و هاوپه‌يمانێتيى سه‌ربازى ده‌گرێته‌وه. به‌گوێره‌ى ئيندێكسى بلومبێرگ بۆ داهێنان، ئيسڕائيل له‌سه‌ر ئاستى جيهان له پله‌ى ده‌يه‌ميندايه- ئه‌مريكا له خوار پله‌ى ده‌يه‌ميندايه. ئه‌م ئيندێكسه پشتى به ڕاى 21000 كه‌س له چوار بوار‌دا به‌ستووه.
ئابووريى به‌ره‌وسه‌ر: ئيسڕائيل له 2008ه‌وه له هه‌ڵكشاندايه
كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهانى له ڕاپۆرتى ڕكبه‌ركه‌ى جيهانيدا بۆ 2018، ئيسڕائيلى له پله‌ى 16مين داناوه. ئه‌وه يه‌كه‌مين جاره ئيسڕائيل بگاته ناو 20 وڵاته هه‌ره له‌پێشه‌كه‌ى جيهان. ئيسڕائيل له ڕێزبه‌ندى 7ه‌ميندايه له "ئاماده‌گيى نێتۆرك" و، له پله‌ى 11ميندايه له "په‌ره‌پێدانى بازاڕى دارايى" و، له پله‌ى 15ميندايه له "لێهاتوويیى كاروكاسبى"دا. له 2004ه‌وه، WEF نرخاندن بۆ ئابووريى جيهان له 137 وڵات‌دا ده‌كا كه به‌رهه‌مهێنان و گه‌شانه‌وه‌يان له چ ئاستێكدايه.
ئيندێكسى ديموكراسى: ئيسڕائيل له ناوچه‌كه‌دا نمره يه‌كه
ئيسڕائيل به‌گوێره‌ى ئيندێكسى ديموكراسى كه له لايه‌ن يه‌كه‌ى هه‌واڵسازيى گۆڤارى ئيكۆنۆميسته‌وه بۆ2017 ده‌رچووه، ئيسڕائيل له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقادا له پله‌ى يه‌كه‌مدايه. ئه‌و ئيندێكسه نيشانى ده‌دا كه ڕاپه‌رينه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى، شه‌پۆڵێكى ديمو‌كراسييان له‌گه‌ڵه خۆدا بۆ ناوچه‌كه نه‌هێنا- به‌ڵكه له ڕاستيدا ناوچه‌كه له ڕووى ديموكراسييه‌وه، داكشانێكى هه‌ره خراپى به‌خۆوه ديوه و تێكڕاى نمره‌كانى ناوچه‌كه له 3.56ه‌وه له 2016، بۆ 3.54 له 2017 دابه‌زيوه و هێشتا ناوچه‌كه سيسته‌مى پاشايه‌تيى ڕه‌هاى تێدا چڕ و به‌هێزه. پازده وڵاتى هه‌ره خراپ له ڕووى ديموكراسييه‌وه، هى ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقان. سووريا و كۆرياى باكوور له بنى بنه‌وه‌ى ليسته‌كه‌دان وه‌ك دوو وڵاتى هه‌ره خراپ له ڕووى ديموكراسييه‌وه.
ئيسڕائيل به‌گوێره‌ى ئيندێكسى گه‌نده‌ڵى له پله‌ى 28ه‌ميندايه
به‌گوێره‌ى ئيندێكسى گه‌نده‌ڵى كه له لايه‌ن ڕێكخراوى شه‌فافيیه‌تى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئيسڕائيل به‌رده‌وامه له هاتنه‌خواره‌وه و، له پله‌ى 28ه‌مين دێ بۆ ساڵى 2017. دانيمارك له‌گه‌ڵ نيوزيلاند و فينلاند له پله‌ى يه‌كه‌مدان [واته گه‌نده‌ڵييان تێدا زۆر كه‌مه- ئاسۆ]. ئه‌و ئيندێكسه كه ڕووپێوى 176 وڵاتى كردووه، ده‌ڵێ زۆربه‌ى وڵاتان به به‌راورد به ساڵى ڕابردوو له پاشه‌كشه‌دان و، ئه‌وه‌یش نيشانه‌يه‌كى سه‌خڵه‌تئامێز و ناخۆشه.
ئيسڕائيل ته‌كنه‌لۆژیى زانياریى كه‌مه
وێڕاى ئه‌وه‌ى كه ئيسڕائيل به نه‌ته‌وه‌يه‌كى تازه‌كار ناسراوه، له ڕوو داتاى ICTى جيهانى و ئينديكسى په‌ره‌پێدانى ICTيه‌وه له پاشه‌كشه‌دايه. له ئيندێكسى ساڵى 2018دا، پله‌ى 23يه‌مينى گرتووه. ئه‌م ڕاپۆرته ساڵانه‌يه چاوخشانێكى جيهانى و ناوچه‌ييیه به دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى بوارى ته‌كنه‌لۆژیى زانيارى و كۆميونيكه‌يشن (ICT) و له‌سه‌ر بنه‌ماى داتاى به‌راوردكاریى نێونه‌ته‌وه‌يى و ميتۆلۆژيى ڕێككه‌وتن له‌سه‌ركراودا دامه‌زراوه. ئه‌م ڕاپۆرته ده‌يه‌وێ هه‌ڵسه‌نگاندنێكى بابه‌تى بۆ وڵاتانى ئه‌ندام له ITU بكا كه داخوا وڵاتان له ICTدا ئه‌دايان چۆنه و، بۆ ئه‌مه‌یش تيشك ده‌خاته سه‌ر چيرۆكه‌كانى سه‌ركه‌وتن و ئه‌و بوارانه‌ى كه پێويستيان به پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنى زێتر هه‌يه.
شاى ئه‌تياس سه‌رۆكى دامه‌زرێنه‌رى به‌شى ديپلۆماسيى گشتيى بووه له ئۆفيسى سه‌رۆكوه‌زيرانى ئيسڕائيل له ماوه‌ى نێوان* (2009- 2013) و، قوتابیى دكتۆرايه له بوارى پێوه‌ندييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له زانكۆى بار ئيلان.
په‌راوێزه‌كان له لايه‌ن وه‌رگێڕه‌وه دانراون:
[1] جۆزيف ناى به‌م شێوه‌يه پێناسه‌ى هێزى نه‌رم ده‌كا: واته تواناى كاريگه‌ريدانان بۆ به‌ديهێنانی ئامانجه خوازراوه‌كان و گۆڕينى ڕه‌فتارى ئه‌وانى ديكه له كاتى پێويستدا. هه‌رچى لكانى هاوه‌ڵناوى نه‌رم- سۆفت-يشه به پاوه‌ر (هێز)ه‌وه، واته تواناى ئه‌وه‌ت هه‌بێ له ڕێگه‌ى قه‌ناعه‌تپێهێنانه‌وه- نه‌ك زۆرلێكردن و ناچاركردنه‌وه- ئه‌وه‌ى ده‌ته‌وێ به‌ده‌ستى بهێنێ.
[2] ناوه‌ندێكى ئه‌مريكييه و بنكه‌كه‌ى له واشنتۆنه و بايه‌خ به پرسه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، ميديا، ڕاى گشتى و ئاراسته‌كانى ديمۆگرافياى وڵاتان ده‌دا و له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه له‌م بوارانه‌دا كار ده‌كا. سه‌يرى ئه‌م ڕاپۆرته بكه:
http://www.pewglobal.org/2017/06/26/u-s-image-suffers-as-publics-around-world-question-trumps-leadership/
[3] بارۆمه‌تریى متمانه‌ى ئيدلمان: ئيدلمان كۆمپانيايه‌كى ئه‌مريكييه بۆ پێوه‌ندييه گشتييه‌كان و ساڵى 1920 دانيال ئيدلمان دای مه‌زراندووه و ئێستاكه كوڕه‌كه‌ى، ڕيچارد ئيدلمان به‌ڕێوه‌ى ده‌با. بنكه‌ى ئه‌و كۆمپانيايه له نيويۆرك و شيكاگۆيه و ئۆفيسى له سه‌رانسه‌رى دنيادا هه‌يه. ساڵانه ڕاپۆرت له‌باره‌ى متمانه بڵاو ده‌كاته‌وه و له ڕێگه‌ى ئينته‌رنێته‌وه ڕاپرسييه‌ك ده‌كا و پرسياره‌كان چوار بوار ده‌گرنه‌وه: حكوومه‌ت، بێزنس، ميديا، ڕێكخراوى ناحكوومى (NGO). سه‌يرى ئه‌م ڕاپۆرته بكه:
http://cms.edelman.com/sites/default/files/2018-02/2018_Edelman_Trust_Barometer_Global_Report_FEB.pdf
[4] ئه‌و ئيندێكسه بريتييه له 10 پێوه‌ر بۆ زانيتى پله‌ى ئازاديى ئابوورى له جيهاندا. ئه‌م ئيندێكسه، له لايه‌ن دامه‌زراوه‌ى هێرتيه‌ج و ڕۆژنامه‌ى وال ستريت جۆرناڵه‌وه دامه‌زراوه و ساڵانه ڕاپۆرتى خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه. سه‌يرى ئه‌م سايته بكه:
https://www.heritage.org/index
[5] ئه‌و ئيندێكسه پشت به‌م فاكته‌رانه ده‌به‌ستێ كه داخوا ئه‌م يان ئه‌و وڵات له چ پله‌يه‌كى ديموكراسيدايه: فره‌يیى حزبى و هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌داى حكوومه‌ت، به‌شداريى سياسى، كه‌لتوورى ديموكراتى، ئازادييه مه‌ده‌نييه‌كان و، ساڵانه ڕاپۆرت له‌م باره‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه. به‌پێى پله‌كان، وڵاتان بۆ 4 جۆر دابه‌ش ده‌كرێن: ديموكراسيى ته‌واو (8-10 پله)، ديموكراسيى درزتێكه‌وتوو (6-7.9)، ديموكراسيى دوڕه يان تێكه‌ڵ (4- 5.9)، ده‌سه‌ڵاتى ملهوڕ و سه‌ره‌ڕۆ (0-3.9).
[6] سه‌يرى ئه‌م سايته بكه:
https://www.usnews.com/news/best-countries
[7] سه‌يرى ئه‌م سايته بكه:
http://reports.weforum.org/global-gender-gap-report-2017
سه‌رچاوه:
https://besacenter.org/soft-power-and-global-standing/introduction/