ئەم جاڕنامە جیهانییەى مافەکانى مرۆڤ، بە گوێرەی بڕیارى ژمارە 217 ئەلف (د-3) لە 10ى کانوونى یەکەمى 1948، بە 48 دەنگ لە کۆى 56 دەوڵەت و دەنگنەدانى 8 وڵات، پەسند کراوە.
THIS UNIVERSAL DECLARATION OF HUMAN RIGHTS
10/12/1948
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ کەریم 26, 12, 2016
ديباجە
لە سەرينى ئەوەى كە داننان بە ئابڕوو و كەرامەتى ڕەگئاژۆى سەرجەم ئەندامانى بنەماڵەى مرۆڤايەتى و، بە مافە وەكيەك و حاشالێنەكراوەكانى ئەوانيشەوە، بناغەى ئازادى، دادپەروەرى و ئاشتى لە دنيادا پێك دەهێنێ،
لهبەر ئەوەى كە لەبيرخۆبردنەوەى مافەكانى مرۆڤ و سووكايەتىپێكردنيان، كردەوەى بەربەرى و هۆڤييانەى ئەوتۆيان بەدواوە بووە كە ئازارى ويژدانى مرۆڤايەتييان داوە،
لەبەر ئەوەى كە ئاواتى هەرە بەرزى تەواوى خەڵك ئەوە بووە كە دنيايەك بێتە ئاراوە، مرۆڤ بەئازادانە قسەى خۆى بكا و، باوەڕى خۆى دەرببڕێ و لە ترس و بيم و نەدارى و دەستکورتی ڕزگارى ببێ،
لەبەر ئەوەى كە پێويست بووە، یاسا مرۆڤ بپارێزى، نەبادا لە دواجاردا ناچار ببێ دژى ملهوڕى و ستەم ڕابپەڕێ و ياخى ببێ،
لەبەر ئەوەى كە پێويست بووە، گەشەپێدانى پێوەنديى دۆستانەى نێوان نەتەوان پەرەى پێ بدرێ،
لەبەر ئەوەى كە گەلانى نەتەوە يەكگرتووەكان سەرلەنوێ لە پەيماندا جەختيان لەسەر باوەڕبوون بە مافە بنەڕەتييەكانى مرۆڤ، بە كەرامەت و بەها و بايەخى تاكەكەس و بە مافە وەكيەكەكانى پياوان و ژنان كردووەتەوە و، بڕياريان داوە كە پێشكەوتنى كۆمەڵايەتى بەرەو ژوور ببەن و، لە كەشێكى بەرفرەترى ئازاديدا، ئاستەكانى ژيان و گوزەران بەرەو سەرتر ببەن،
لە سەرينى ئەوەى كە دەوڵەتانى ئەندام، بەڵێنى هاريكارييان بە نەتەوە يەكگرتووەكان داوە، بەردەوام چاودێريى ماف و ئازادييە بنەڕەتييەكانى مرۆڤ بكەن و ڕێزيان لێ بگرن،
لەبەر ئەوەى كە تێگەيشتنێكى هاوبەشى ئەم ماف و ئازادييانە، گرنگيى هەرە مەزنى لەو بەڵێنبردنەسەرەدا هەيە بەتەواوى،
هەنووكە، كۆمەڵەى گشتيى ئەم جاڕنامە جيهانييەى مافەكانى مرۆڤ، وەك نموونەيەكى هەرە بەرزى هاوبەشى تەواوى گەلان و نەتەوەكان، ڕادەگەيەنێ تا هەموو تاك و دەستە و گرووپێكى ناو كۆمەڵگە، بەردەوام ئەم جاڕنامەيان لەبەرچاو بێ كە لە ڕێگەى خوێندن و فێربوون و پەروەردە و ڕێوشوێنى جێگيرى نەتەوەيى و جيهانييەوە، ڕێزگرتن لەو مافانە پەرە پێ بدەن و، بە شێوەيەكى جيهانى و كارا لەنێو گەلانى دەوڵەتە ئەندامەكان خۆيان و گەلانى ئەو هەرێمانەیشەوە كە لەژێر دەسەڵاتى ئەواندان، دەستەبەرى دانپێدانان و ڕەچاوكردنيان بكەن.
ماددە 1
هەمى خەڵك بەئازادى لەدايك دەبن و لە كەرامەت و مافەكانياندا وەكيەكن. گشتيان ئاوەز و هۆش و ويژدانيان پێ بەخشراوە و، دەبێت بە گيانێكى برايانە مامەڵە لەگەڵ يەكديدا بكەن.
ماددە 2
ماددە 3
هەر تاكێك مافى ژيان، ئازادى و تەناهيى تايبەت بە خۆى هەيە.
ماددە 4
نابێ هيچ تاكێك بە كۆيلە، يان ژێردەستە بكرێ. كۆيلايەتى و كڕين و فرۆشتنى بەندان، هەر شێوەيەكى هەبێ، قەدەغەيە.
ماددە 5
نابێ هيچ كەسێك ئازار و ئەشكەنجە بدرێ، يان ڕەفتار و سزاى توند و نامرۆڤانە و كەرامەتشكێنانەى لەتەكدا بكرێ.
ماددە 6
مافى هەر يەكێكە، لە هەر جێيەك بێ، وەك كەسێك لە بەردەم یاسادا، دانى پێدا بنرێ.
ماددە 7
هەموو خەڵك لە بەردەم یاسادا وەكيەكن و، دەبێت یاسا وەكيەك و بەبێ هيچ جياوازيدانێك بيانپارێزێ. هەمووان مافى ئەوەيان هەيە وەكيەك دژى هەر جياوازيدانانێك كە ئەم جاڕنامەيە پێشێل بكا، دژى هەر جۆرە هاندانێك بۆ جياوازیدانان، پارێزگارییان لێ بكرێ.
ماددە 8
هەموو كەسێك مافى ئەوەى هەيە هانا بۆ دادگەى نيشتیمانيى پسپۆڕ ببات تا لە بەرانبەر ئەو كار و كردانەى كە مافە بنەڕەتييەكانى پێشێل دەكەن و، دەستوور، يان یاسا دەستەبەرى كردوون، چارەسەرێكى كاراى بۆ بدۆزێتەوە و هەقى بۆ بكاتەوە.
ماددە 9
نابێ هيچ كەسێك لەخۆوە بگيرێ، گل بدرێتەوە، يان دوور بخرێتەوە.
ماددە 10
هەر يەكێ، تەباى كەسانى ديكە، مافى ئەوەى هەيە لە لايەن دادگەيەكى سەربەخۆ و بێلايەن و دەستپاكەوە، بە شێوەيەكى دادپەروەرانە و بەئاشكرا سەيرى كهیسەكەى بكرێ و بڕيار لە ماف و پابەندييەكانى، يان هەر تۆمەتێكى پێى كراوە، بدرێ.
ماددە 11
ماددە 12
نابێ ژيانى تايبەتيى هيچ كەسێك، يان بنەماڵەكەى، يان ماڵ و نامە و نامەكارييەكانى مايەى هيچ جۆرە خۆتێكردنێكى ملهوڕانە بێ. هەروا نابێ پەلامارى ئابڕوو و شۆرەتيشى بدرێ. هەموو كەسێك مافى ئەوەى هەيە یاسا لەم جۆرە مايەخۆتێكردن و پەلامارانەى بپارێزێ.
ماددە 13
ماددە 14
ماددە 15
ماددە 16
ماددە 17
ماددە 18
هەر كەسێك مافى ئازاديى بيركردنەوە و هۆش و ويژدان و ئايينى هەيە. ئەم مافەیش، ئازاديى گۆڕينى ئايين يان باوەڕ، ئازاديى ئايين دەربڕين، چ بەتەنیا و چ به هاوبهش، لەگەڵ كەسانى ديكەدا، چ بەئاشكرا و چ بەنهێنێ، لە ڕێگەى خوێندن و فێركردن و ڕەچاوكردن و بەجێهێنانى ڕێورەسمى ئايينیيش، دەگرێتەوە.
ماددە 19
هەر كەسێك مافى ئازاديى بيروڕا و ئازاديى ڕادەربڕينى هەيە. ئەم مافەیش ئازاديى پێڕەوكردنى هەر بيروڕايەك دەگرێتەوە بەبێ مايەى خۆتێكردن، هەروا وەدەستهێنان و وەرگرتن و بڵاوكردنەوەى هەواڵ و بيروڕایش دەگرێتەوە، جا بە هەر ئامرازێكى ميديا بێ، بێ خۆبەستنەوە بە سنوورەكان.
ماددە 20
ماددە 21
ماددە 22
هەر كەسێك، وەك ئەندامێكى كۆمەڵگە، مافى بيمەى كۆمەڵايەتیى هەيە لەسەر بنەماى سوودمەندبوون لەو مافە ئابوورى و كۆمەڵايەتى و كهلتوورييانەى كە پێويستن بۆ پاراستنى ئابڕوو و كەرامەت و نەشونماى ئازادانەى كەسايەتیى خۆى، بە سايەى هەوڵى نەتەوەيى و هاريكاريى نێودەوڵەتى و بەگوێرەى رێکخستن و سەرچاوەكانى هەر دەوڵەتێك.
ماددە 23
ماددە 24
هەموو كەسێك مافى پشودان و كات و دەمى بێشۆل و كارى هەیه، نەمازە دياريكردنى بەجێ و ڕێى كاتژمیرهكانى كار و پشووى ناو بە ناوى بەمز (بەکرێ).
ماددە 25
ماددە 26
ماددە 27
ماددە 28
هەر تاكێك مافى ئەوەى هەيە كەڵك لە سیستهمێكى كۆمەڵايەتى و نێودەوڵەتيى وەسا وەربگرێ كە بەساى ئەمەوە، ئەو ماف و ئازادييانەى لەم جاڕنامەيەدا هاتوون، بەتەواوى بێنە دى.
ماددە 29
ماددە 30
لەم جاڕنامەيەدا دەقێکى تێدا نییە کە وا لێك بدرێتەوە مافى کار و کردەیەک یان چالاکییەکى ئەوتۆ بە دەوڵەتێك، گرووپێك، يان تاكەكەسێك بدا کە تێكدانى ماف و ئازادييەكانى ناو ئەم جاڕنامەيەى بەدواوە بێ.
پڕۆفیسۆر دکتۆر سەردار قادر محیهدین، شارەزا لە یاسای دەستووری و دیپلۆماسییەتی قەیران گەڕانەوەى ترەمپ چی دەگەیەنێ؟… زیاتر
نووسەر: مایکڵ نایتس وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاوات ئەحمەد سوڵتان لەم وتارەدا، مایکڵ نایتس لێکۆڵینەوە لە… زیاتر
ئالان بههائهددین عهبدوڵڵا، دكتۆرا له یاسا – مامۆستا له كۆلێژی یاسا/ زانكۆی سهڵاحهددین پێشەکى نزیکەى پازدە… زیاتر
د. یاسین تەها، پسپۆڕ لە مێژووی ئایینزا ئیسلامییەکان و شارەزا لە کاروباری عێراق گەڕانەوەی دۆناڵد… زیاتر
ئامادەکردن و وەرگێڕان: پێنووس بیست و نۆیەمین کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا بە بەشداریی… زیاتر
ن: یۆرۆنیوز وەرگێڕانی: پێنووس ڕەنگە ماوەی ئێستا تا دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە مانگی یەکی ساڵی… زیاتر