(ڕۆڵی ده‌ره‌به‌گ و جووتیار له بنیاتنانی جیهانی مۆدێرندا)
Social Origins of Dictatorship and Democracy: Lord and Peasant in the Making of the Modern World
برینگتۆن مۆڕ (Barrington Moore: 1913-2005 )
په‌رتووكی ڕیشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكتاتۆری و دیموكراسی كه له لایه‌ن “برینگتۆن مۆر”، كۆمه‌ڵناسی سیاسیی به‌ناوبانگی ئه‌مریكا، نووسراوه، هه‌ر له كاتی یه‌كه‌م وه‌شانی خۆی له ساڵی 1966 تاوه‌كوو ئێستاكه، به هۆی جۆراوجۆره‌وه گرنگی و نفووزێكی زۆری له‌نێو زانا و لێكۆڵه‌رانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یدا كردووه. ئه‌م په‌رتووكه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له میتۆدی كۆمه‌ڵناسیی به‌راوردكاری-مێژوویی، به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ڕیشه مێژوویییه‌كانی بارودۆخی سیاسیی جیهانی سه‌رده‌مدایه و، چۆنێتیی گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخان له كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌ریتی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی ده‌خاته به‌ر باس و لێكدانه‌وه.
ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌م په‌رتووكه دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه جۆراوجۆره‌كانی په‌ره‌پێدان و نوێبوونه‌وه و، هه‌روه‌ها یاساكانی وه‌رچه‌رخانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه له ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان. بەڵام له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ڕۆڵی ڕێبه‌ر و ڕژێمه سیاسییه تایبه‌ته‌كان بۆ په‌ره‌پێدان و نوێبوونه‌وه و وه‌رچه‌رخان چیتر گرنگیی پێشوویان نامێنێت. به بڕوای “برینگتۆن مۆر” ئه‌گه‌ر ڕوودانی شۆڕشێك په‌نجا ساڵیش وه‌پاش بكه‌وێت زۆر گرنگ نییه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی كه له ڕوانگه‌ی ناوبراوه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه ڕێگه و شێوازی مۆدێرنیزاسیۆن و ده‌رهاوێشته و ئاكامه درێژخایه‌نه‌كانییه‌تی.
تیۆریی “مۆر”، له‌گه‌ڵ دوو ده‌سته له تیۆرییه‌كانی زاڵ و باوی سه‌رده‌مدا ناكۆكیی هه‌یه. ئه‌م دوو ده‌سته‌یه‌یش بریتین له تیۆرییه‌كانی نیۆماركسیزم ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدان و دواكه‌وتوویی و تیۆرییه‌كانی په‌ره‌پێدانی هێڵی له‌نێو تیۆریسییه‌نه ڕۆژاوایییه‌كاندا. به ئاگاداربوون و چاوپێداخشاندنێك به‌م تیۆرییانه، باشتر ده‌توانین له به‌ڵگه‌كانی “مۆر” تێ بگه‌ین. “مۆر” هۆكاره ناوخۆیییه‌كانی په‌ره‌پێدان و دوواكه‌وتوویی، به هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م ڕه‌وشه ده‌زانێت. هه‌روه‌ها “مۆر” پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووریی وڵاتان و ڕیشه و ئاكامه جۆراوجۆر و جیاوازه‌كانیان ده‌خاته به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه. به‌تایبه‌ت شێوازه‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئابووریی چینه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان له لایه‌ن چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه، كه یه‌كێك له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه، به یه‌كێك له ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ستنیشانكه‌ری مۆدێرنیزاسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانێت. به‌م پێیه هه‌رچه‌نده “مۆر” گرنگیی زۆر به هۆكاره ناوخۆیییه‌كانی په‌ره‌پێدان و نوێبوونه‌وه ده‌دات، به‌ڵام هۆكاره‌كانی ده‌ستنیشانكه‌ر و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه، له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا ده‌دۆزێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌ی “ماركس ڤیبه‌ر” و لایه‌نگرانی تیۆرییه‌كانی ناوبراو، هۆكاره كه‌لتوورییه‌كان به ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌زانێت؛ چونكه “ڤیبه‌ر” لانی كه‌م یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ده‌ستنیشانكه‌ری سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌پێدانی سه‌رمایه‌داری له ڕۆژاوا، له پێكهاته‌ی بڕوایی و ئه‌خلاقیی ئایینی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌دۆزێته‌وه.
“مۆر” ده‌رباره‌ی ڕێگه و شێواز و ئاكامه‌كانی مۆدێرنیزاسیۆن، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له تیۆریسییه‌نه‌كانی هاوچه‌رخدا ناكۆكه. “مۆر” ده‌یه‌وێ بڵێ كه مێژووی چه‌ند سه‌ده‌ی دوایی، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه سێ ڕێگه‌ی گشتی بۆ مۆدێرنیزاسیۆن له ئارادان: یه‌كه‌م شێواز، ڕێگه‌ی مۆدێرنیزاسیۆنی دیموكراتیك و سه‌رمایه‌دارانه بووه. له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه به‌م شێوه‌یه نوێ بوونه‌ته‌وه، چینێكی نوێ به بنكه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ئابووری له چینی ده‌سه‌ڵاتداری نه‌ریتی سه‌ری هه‌ڵدا و دروست بوو و، توانیی له ڕێگه‌ی شۆڕشەوە به‌شێك له‌و چینه ده‌سه‌ڵاتداره له‌ناو ببات، وه‌كوو: بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا.
دووه‌مین شێوازی مۆدێرنیزاسیۆنی وڵاتان له ڕێگه‌ی شۆڕشی پارێزگارانه‌وه بووه، كه له ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن ڕووی دا. له‌م شێوازه‌دا چینی سه‌رمایه‌داری بازرگان و پیشه‌ساز به هۆی لاوازیی خۆی، ناچار بوو بۆ مۆدێرنیزاسیۆنی كۆمه‌ڵگه له چوارچێوه‌ی نه‌ریته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌گه‌ڵ چینی خاوه‌ن زه‌وی، هاوپه‌یمانی و هاوبه‌ندییه‌ك پێك بێنێت. بنه‌مای سه‌ره‌كیی ئه‌م شیوازه، پێكهێنانی به‌ره و هاوپه‌یمانێتییه له نێوان ئه‌م دوو چینه‌دا؛ به‌ڵام ئه‌م شێوازه‌یش ڕێگه‌یه‌كی سه‌رمایه‌دارانه‌یه و، له كۆتاییشدا گه‌یشته سه‌رهه‌ڵدانی فاشیزم و نازیزم.
ڕێگه‌ی سێیه‌می مۆدێرنیزاسیۆن له ڕوانگه‌ی “مۆر”ه‌وه، شێوازی مۆدێرنیزاسیۆنی كۆمۆنیستییه. ئه‌م شێوازه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا ڕووی دا، كه چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان نه‌یانتوانیوه مۆدێرنیزاسیۆنی پیشه‌سازی، له سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها بیرۆكراسیی ده‌وڵه‌تییش ڕێگه‌ی له گه‌شه‌كردنی گرووپه بازرگان و پیشه‌سازییه‌كان گرتبوو. له ئاكامدا چینی ناوه‌ڕاست گه‌شه‌ی نه‌سه‌ند تاوه‌كوو لانی كه‌م به شێوازی ڕێگه‌ی دووه‌می مۆدێرنیزاسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌ریستۆكرات و خانه‌دانه خاوه‌ن زه‌وییه‌كان هاوپه‌یمانێتییه‌ك پێك بێنێت. له ڕوانگه‌ی “مۆر”ه‌وه، بۆ په‌ره‌پێدان و مۆدێرنیزاسیۆنی پیشه‌سازی، تێپه‌ڕین له یه‌كێك له‌م سێ ڕێگه‌یه به ناچاری بووه و بێجگه له‌م سێ ڕێگه‌یه‌یش ڕێگه‌یه‌كی تر بۆ گۆڕانگاری و مۆدێرنیزاسیۆنی كۆمه‌ڵگه له ئارادا نییه و بوونی نییه. هه‌موو ئه‌م شێوازانه‌یش بۆ دۆزینه‌وه‌ی چۆنییەتی كه‌ڵه‌كه‌بوون و هەروەها به‌كارهێنانی زیاده‌ی ئابووریی و سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه.
به‌گشتی ئامانجی ئه‌م په‌رتووكه، ڕوونكردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ڕۆڵه سیاسییه‌كانی چینه خاوه‌ن زه‌ویی و جووتیاره‌كانە له نوێبوونه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه كه ئابوورییان له‌سه‌ر بنه‌مای كشتوكاڵییه. له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه، پرسی سه‌ره‌كیی ئه‌م په‌رتووكه، دۆزینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی چۆنێتیی كاریگه‌ریی ئه‌م چینانه‌یه له سه‌رهه‌ڵدانی دیموكراسیی په‌رله‌مانی و، هه‌روه‌ها دیكتاتۆریی چه‌پ و ڕاسته‌كانه (واتا فاشیزم و كۆمۆنیزم).
ئه‌م په‌رتووكه به‌سه‌ر سێ به‌شی سه‌ره‌كی و نۆ باس‌دا دابه‌ش كراوه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
به‌شی یه‌كه‌م: تیۆری
باسی یه‌كه‌م: ڕێگه‌ی مۆدێرنیزاسیۆنی دیموكراتیك
باسی دووه‌م: شۆڕش له سه‌ره‌وه و ڕێگه‌ی مۆدێرنیزاسیۆنی فاشیستی
باسی سێیه‌م: شۆڕشی جووتیاری و ڕێگه‌ی مۆدێرنیزاسیۆنی كۆمۆنیستی
به‌شی دووه‌م: ڕیشه شۆڕشگێڕانه‌كانی دیموكراسیی سه‌رمایه‌داری
باسی چواره‌م: بریتانیا و ڕۆڵی توندوتیژیی شۆڕشگێڕانه له په‌ره‌پێدانی دیموكراسی
- ڕۆڵی ئه‌ریستۆكراته‌كان له دروستبوونی كشتوكاڵی بازرگانی
- ڕیشه‌كانی په‌یوه‌ست به زه‌وی له جه‌نگی ناوخۆییدا
- بزووتنه‌وه‌ی “دیوارهه‌ڵچنین” و له‌ناوچوونی چینی جووتیار
- سه‌ركه‌وتنی سه‌رمایه‌داری و حكوومه‌تی ئه‌ریستۆكراته‌كان
باسی پێنجه‌م: وه‌رچه‌خان و گۆڕانگاریی قۆناغ به قۆناغ و شۆڕش له فه‌ڕه‌نسا
- جیاوازییه‌كانی ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا و هۆكاره‌كانی
- كاردانه‌وه‌ی ئه‌ریستۆكراته‌كان به شێوازی كشتوكاڵی بازرگانی
- په‌یوه‌ندییه چینایه‌تییه‌كان له سه‌رده‌می ئیستیبدادی پاشایه‌تیدا
- هێرشی ئه‌ریستۆكراته‌كان و ڕووخانی ئیستیبداد
- ڕادیكاڵیزمی جووتیاری له سه‌رده‌می شۆڕشدا
- بزووتنه‌وه‌ی جووتیاران له دژی شۆڕش
- ده‌رهاوێشته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌رده‌می تیرۆری شۆڕش
- پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان
باسی شه‌شه‌م: جه‌نگی ناوخۆی ئه‌مریكا یاخود دوایین شۆڕشی سه‌رمایه‌داری
- ئایا له نێوان كێلگه كشتوكاڵییه بازرگانییه‌كان و كارگه پیشه‌سازییه‌كاندا پێكدادان حه‌تمی و ناچاری بوو؟!
2- كێشه و گرفتی سێ ڕه‌هه‌ندی په‌ره‌پێدانی سه‌رمایه‌داری له ئه‌مریكا
3- شیكردنه‌وه‌ی ڕیشه‌كانی جه‌نگی ناوخۆ
- شكستی حه‌زه شۆڕشگێڕانه‌كان له جه‌نگی ناوخۆدا
- واتا و چه‌مكی جه‌نگی ناوخۆ
به‌شی سێیه‌م: سێ ڕێگه‌ی مۆدێرنیزاسیۆن له ئاسیادا
باسی حه‌وته‌م: لاوازبوون و ڕووخانی ئیمپراتۆرییه‌تی چین و، ڕیشه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی شێوازی مۆدێرنیزاسیۆنی كۆمۆنیستی
- سیسته‌می ئیمپراتۆڕی و چینه باڵاكان له چین
- ڕۆڵی ئه‌ریستۆكراته‌كان له بازرگانیدا
- لاوازی و بێتواناییی ئه‌ریستۆكراته‌كان له چوون به‌ره‌و كشتوكاڵی بازرگانی
- ڕووخانی سیسته‌می ئیمپراتۆری و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕخوازه‌كان
- سه‌رده‌می كۆمینتانگ و واتاكه‌ی
6- جووتیاران و شۆڕش
باسی هه‌شته‌م: ژاپۆن و فاشیزمی ئاسیایی
- شۆڕش له سه‌ره‌وه: كاردانه‌وه‌ی چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به هه‌ڕه‌شه كۆن و نوێیه‌كان
- هۆكاری سه‌رهه‌ڵنه‌دانی شۆڕشی جووتیاری
- سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی میجی ده‌رباره‌ی كۆتاییهێنان به پرسی زه‌وی و زار: خاوه‌ن زه‌وییه نوێیه‌كان و سه‌رمایه‌داری
- ئاكام و ده‌رهاوێشته سیاسییه‌كان: سروشتی فاشیزمی ژاپۆن
باسی نۆیه‌م: هیندستان و دیموكراسیی ئاسیایی
- په‌یوه‌ندیی هیندستان به پرسی مۆدێرنیزاسیۆنه‌وه
- هیندستان له سه‌رده‌می مه‌غۆله‌كان و، به‌ربه‌سته‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی دیموكراسی له‌و وڵاته‌دا
- پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی لادێیی و به‌ربه‌سته‌كانی شۆڕشی جووتیاری
- گۆڕانكارییه‌كانی هه‌ڵقووڵاو له ده‌سه‌ڵاتداریی بریتانییه‌كان تاوه‌كوو ساڵی 1857
- سه‌رده‌می سه‌قامگیری و ئارامیی بریتانی: له 1857 تاوه‌كوو 1947 یاخود به‌هه‌شتی خاوه‌ن زه‌وییه‌كان!
6- په‌یوه‌ندیی بورژوازی له‌گه‌ڵ جووتیاره‌كان له ڕێگه‌ی سیاسه‌تی ناتوندوتیژییه‌وه
- شیكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی توندوتیژیی جووتیاری
- سه‌ربه‌خۆیی: وه‌رچه‌رخان و گۆڕانكاریی ئاشتییانه و، نرخ و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
پاشكۆ: تێگه‌یشتن و دركی شۆڕشگێڕی و پاشڤه‌ڕۆخوازانه (كۆنه‌خوازانه)
ناونیشانی په‌رتووك:
Barrington, Moore, (1966). Social Origins of Dictatorship and Democracy: Lord and Peasant in the Making of the Modern World, Beacon Press, Boston. ISBN0-8070-5073-3.
به‌شێك له‌و چه‌مك و واتا نوێیه گرنگانه‌ی كه له‌م په‌رتووكه و له لایه‌ن برینگتۆن مۆڕه‌وه به‌كار هاتووه:
شۆڕشی پارێزگارانه له سه‌ره‌وه‌ڕا: (conservative revolution from above)
ده‌سته‌بژێره خاوه‌ن زه‌وییه‌كان: (landed elite)
خاوه‌ن زه‌وییه سه‌رمایه‌داره‌كان: ( capitalist-landlords)
سه‌رمایه‌داریی دیموکراتیک: ( democratic capitalism)
كۆیله‌داریی كشتوكاڵی: (plantation slavery)
سیسته‌می كۆن: (ancient regime)
فه‌زیله‌ته جووتیارییه‌كان: ( peasant virtues)
خانه‌دان یاخود ئه‌ریستۆكرات: ( aristocratic )
بۆ دابه‌زاندنی په‌رتووكه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی:
https://ia801700.us.archive.org/27/items/freeyace_gmail_077/077.pdf
بۆ دابه‌زاندنی په‌رتووكه‌كه به زمانی ئینگلیزی:
http://polisci2.ucsd.edu/foundation/04Moore1966.pdf
به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌ر:
- Soviet Politics – The Dilemma of Power: The Role of Ideas in Social Change, Harvard University Press, Cambridge, 1950.
- Terror and Progress, USSR: Some Sources of Change and Stability in the Soviet Dictatorship, Harvard University Press, Cambridge, 1954.
- Political Power and Social Theory: Six Studies, Harvard University Press, Cambridge, 1958. Erweiterte Ausgabe: Political Power and Social Theory: Seven Studies, Harper & Row, New York, 1965.
- Barrington Moore, Jr., Robert Paul Wolff, Herbert Marcuse: A Critique of Pure Tolerance, Beacon Press, Boston, 1965.
- Social Origins of Dictatorship and Democracy: Lord and Peasant in the Making of the Modern World, Beacon Press, Boston, 1966. ISBN 0-8070-5073-3.
- Reflection of the Causes of Human Misery and on Certain Proposals to Eliminate Them, Beacon Press, Boston, 1972.
- Injustice: The Social Bases of Obedience and Revolt, M.E. Sharpe, White Plains, NY, 1978. ISBN 0-333-24783-3.
- Privacy: Studies in Social and Cultural History, M.E. Sharpe, Armonk, NY, 1983.
- Authority and Inequality under Capitalism and Socialism (Tanner Lectures on Human Values), Clarendon Press, Oxford, 1987.
- Moral Aspects of Economic Growth, and Other Essays (The Wilder House Series in Politics, History, and Culture), Cornell University Press, Ithaca, NY, 1993.ISBN 0-8014-3376-2
- Moral Purity and Persecution in History, Princeton University Press, Princeton, NJ, 2000. ISBN 0-691-04920-3.