قەرەنی قادری
ئەگەر زانیاری بکەینە بنەما بۆ ژیانی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، سوپایی و...، ڕێک بۆ ئەوەیە کە بەباشی بژین و، زانیاری ئەوە توانایەیشی هەیە کە بوارە ڕەنگاورەنگەکانی ژیان لێک گرێ بدات؛ هەروەها ئەوە زانیارییە کە پەیوەندییەکان چێ دەکات و ژیان ڕێک دەخات. "زانیاری بریتییه له كۆمه‌ڵه ڕاگه‌یاندنێك، كه ناوئاخنه‌كه‌یان باس له ڕوونكردنه‌وه، ڕاستكردنه‌وه، بیروڕا و بۆچوون، زانیاری سه‌باره‌ت سروشت و كۆمه‌ڵگه، ده‌سه‌ڵات، بڕیار و چۆنێتیی بڕیاروه‌رگرتن، ده‌نگوباس، ڕاپۆر‌ت و لێكۆڵینه‌وه، ڕه‌خنه، وێنه و ئامار، هه‌روه‌ها حه‌ز و ئاواته‌كان ده‌كه‌ن." هه‌ر به ڕێگەی زانیارییه كه هاووڵاتیان شاره‌زای كاروباری ده‌سه‌ڵاتداران له بواری ناوچه‌یی، سه‌رانسه‌ری و جیهانی ده‌بنه‌وه.
زانیارییه كه ده‌رفه‌ت بۆ بڕیاردان دێنێته كایه‌وه و یارمه‌تیی هاووڵاتیان ده‌دات، كه چۆن له ڕه‌وتی هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵبژاردن و بڕیاردانێكدا به‌شدار بن. له‌به‌ر ئه‌وه زانیاری گه‌لێك گرنگه، به‌ڵام زانستی‌بوون، دەسپاکی و وردی له كاری ڕاگه‌یاندندا، گرنگتره. زانیاری به‌پێی سروشتی خۆی بێلایه‌نه و باس له ناوه‌ڕۆكی دیارده‌كان ده‌كات، بۆیە پێویسته وه‌كوو دیارده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن سه‌یری بكرێت. ده‌ڵێن "زانیاری خوێنێكی گه‌رمه كه له‌ناو له‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك‌دا له هاتوچۆدایه." ئەمەیش ئەرک و کاری گرنگی ڕۆژنامەوانییە کە کۆمەڵگە بە ئاڕاستەیەکی باش‌دا ڕێنوێنی بکات و کارێک بکات کە کۆمەڵگە پێکەوە بپەیڤێت. پێکەوەپەیڤین بوار بۆ نەرمونیانی و هێزی ئەو لە کۆمەڵگەدا دەڕەخسێنێت تا گشت ڕەنگەکان پێکەوە بپەیڤین و کەڵک لە دەرفەتەکان وەربگرن؛ هەروەها زمانی هاوبەش و خاڵی هاوبەشیش لە نێوان خۆیاندا بدۆزنەوە.
بێڵ کۆڤاک و تام ڕۆزێنستیڵ لە کتێبی "The elements of journalism"دا ئاماژە بەوە دەدەن: "ڕۆژنامە‌وانی نەزمێکە کۆمەڵگە ڕێک دەخات بۆ ئەوەی دەنگوباسی تێدا دەستاودەست بکرێت." واتا ئەوە زانیارییە کە پەیوەندی لەناو چین توێژەکانی کۆمەڵگەدا دروست دەکات و لە دەوری یەکتر کۆیان دەکاتەوە. پێویستە ئاماژە بەوەیش بدرێت، جیاوازی له نێوان زانیاری و ده‌نگوباس تا ڕادده‌یه‌ك ناڕوونه؛ ده‌كرێ هه‌ندێك زانیاری ده‌نگوباس نه‌بن، به‌ڵام ئەو بۆچوونەیش هەیە کە پێی وایە دەنگوباس بەشێکە لە زانیاری. بەڵام بۆ ئەوەی بتوانین ئاگاداری دەوروبەری خۆمان بین، هەروەها گشت بوارەکانی ژیان ڕێک بخرێت، گەیاندنی زانیاری لە دەسپاکی، بەرپرسیارێتی و ئەخلاقەوە گرێ دراوە.
ده‌ستپێڕاگه‌ییشتنی هاووڵاتیان به زانیاری، هه‌روه‌ها ده‌ستاوده‌ستكردنی زانیارییش به شێوه‌یه‌كی ئازاد، خوڵقێنه‌ری كه‌شوهه‌وایه‌كی ئازاده، كه له‌وێدا دۆخێكی كراوه بۆ باس و لێدوان و لێكتێگه‌ییشتن له نێوان هاووڵاتیان و ده‌سه‌ڵاتدا دێنێته كایه‌وه. زانیاریی دروست، بڕیاری دروستی بەدوادا دێت. به‌م شێوه‌یه ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه (حكوومه‌ت، هاووڵاتیان، حزبە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و ئامرازی ڕاگه‌یاندنی گشتی) له كه‌شوهه‌وایه‌كی ژیرانه و ئاشتییانه‌دا پێكه‌وه ده‌په‌یڤن.
چ له بواری ڕه‌خنه و تێبینی له‌سه‌ر ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌وانی و چ بۆ په‌سنی ئه‌م چەمکە، چەند پێوه‌ری سه‌ره‌کی هه‌ن که، ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌وانی پێناسه ده‌که‌ن. بابه‌تیبوون، دروستی و ده‌ستپاکی له کاری ڕاگه‌یاندندا، پێودانگی ڕۆژنامه‌وانین. ئه‌مانه پێوەری جیهانین، سنوور ناناسن و له هه‌موو شوێنێکدا ده‌بێ ڕه‌چاو بکرێن. له لێکدانه‌وه، نووسین و ڕاپۆرتدا ده‌بێ به کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌ی دروست، نه‌ک به گۆتره و مه‌زه‌نده، بابەت بدرێته خوێنه‌ر. بابه‌تیبوون به مانای بوونی به‌ڵگه له وتاردا، مانا ده‌دات؛ به‌ڵام دروستیی به‌و مانایه لێک ده‌درێته‌وه، که ئه‌م به‌ڵگانه تا چ ڕادده‌یه‌ک پشتیان به ڕاستی و دروستیی به‌ستووه و، تا چ ڕادده‌یه‌ک بێلایه‌نی له نووسین و به‌ڵگه‌کۆکردنه‌وه‌دا ڕه‌چاو کراوه.
بۆ پاراستن و به‌هێزترکردنی ئه‌خلاق له کاری ڕۆژنامه‌وانیدا، پێویسته سه‌رچاوه‌کان جێی متمانه بن و پێش ئه‌وه‌ی بابه‌تێک بڵاو بکرێته‌وه، ده‌بێ بۆ متمانه‌ی زیاتر چاوپێداخشاندنی به‌سه‌ردا کرابێت؛ ته‌نانه‌ت ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌وانی و ده‌ستپاکی وا ده‌خوازێت، که دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که و بۆ متمانه‌ی زیاتر، پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا بکرێت و تێبینییه‌کان وه‌ربگیرێن. "فۆروومی په‌یامنێرانی جهانی" له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "کاتێک تووشی زانیارییه‌کی هه‌ڵه بووی، خێرا ڕاستی بکه‌ره‌وه." له‌به‌ر ئه‌وه، دروستی و ده‌ستپاکی له گواستنه‌وه‌ی زانیاری‌دا، به‌رزیی ئه‌خلاق ده‌گه‌یه‌نێت. بابه‌تێکی تر که پێویسته ئاماژه‌ی پێ بکرێت، بێڕێزی به تاکه‌کان و سنووربه‌زاندن و تێکه‌ڵکردنی ژیانی که‌سه‌کانه له‌گه‌ڵ پرس و کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا. ده‌بێ له کاتی نووسیندا ئه‌م دوو دیارده‌یه تێکه‌ڵ به‌یه‌ک نه‌کرێن؛ جا چ ژنان و پیاوانی ده‌سه‌ڵات بن، یان هاووڵاتیانی ئاساییی کۆمه‌ڵگه بن.
یه‌کێک له خاڵه‌کانی "فۆروومی په‌یامنێرانی جهانی" سه‌باره‌ت به ئه‌خلاق ده‌ڵێت: "بێلایه‌نیی ته‌واو له کاتی نووسین و گه‌یاندنی ڕاپۆرتدا." واته شوێنکردنه‌وه بۆ ئه‌و هاوکێشانه‌ی که له یارییه‌کی سیاسیی‌دا به‌شدارن و، پێویسته باسیان لێوه بکرێت. ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌وانی که به‌هێز بوو، ڕۆژنامه‌وان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌کات. بوونی به‌رپرسیارێتییش له لای ڕۆژنامه‌وان، متمانه دروست ده‌كا. ئه‌مانه کۆمه‌ڵه پێودانگێکن، که بەبێ لەبەرچاوگرتنی سنوورە جوگرافییەکان، ده‌بێ له کاری ڕاگه‌یاندندا ڕه‌چاو بکرێن.
سێ چه‌مکی (متمانه، به‌رپرسیارێتی و ئه‌خلاق) بنچینه‌ییترین پێودانگی کاری ئامرازی ڕاگه‌یاندنی گشتین. به‌بێ ڕه‌چاوکردن و به‌رده‌وامبوونی ئه‌م سێ دیاردانه له ڕه‌وتی کاردا، ڕاگه‌یاندن نه‌ک ته‌نیا سه‌رکه‌وتوو نابێت، به‌ڵکوو ده‌بێته هۆی پاشاگه‌ردانییه‌ک که کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و قه‌یرانێکی قووڵ ڕاکێش ده‌کات. یه‌کێک له‌و بنه‌مایانه‌ی که "یونسکۆ" بۆ ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌وانی گه‌ڵاڵه‌ی کردووه، بریتییه له: "گرنگترین ئامانجی په‌یامنێرێک ئه‌وه‌یه که خزمه‌ت به هاووڵاتیان بکات و زانیاریی دروستیان پێ بدات." فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌ییی په‌یامنێران باس له‌وه ده‌کات: "ڕێزگرتن له ڕاستی و مافی هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی ده‌نگوباسی دروست، یه‌که‌مین ئه‌رکی په‌یامنێره." لەبەر ئەوە، ده‌بێ که‌مترین هه‌ڵه له کاری ڕاگه‌یاندندا ڕوو بدات. له‌م بواره‌دا، "ئه‌خلاق" گه‌وره‌ترین چه‌کی ڕۆژنامه‌وانه، که هه‌رده‌م ده‌بێ له‌گه‌ڵیدا بێت و له کاره‌کانیدا بۆی بگه‌ڕێته‌وه.
ئەخلاق، کۆمەڵگە و ڕۆژنامەوان
بۆ باشتر تێگه‌یشتن له پله‌ی ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌وانی، چێتره که دیارده‌ی ئه‌خلاق، نه‌ریت، داب، هه‌روه‌ها ڕه‌فتاری کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی کوردستاندا بدرێته به‌ر باس و توێژینه‌وه، بۆ ئەوەی بزانین ئەندامانی ڕەنگاوڕەنگی کۆمەڵگە چۆن دەڕواننە ئەخلاق؛ هەروەها لە ڕوانگەی ئەوانەوە ئەخلاق چییە و پێناسەکانی کامانەن؟ چونکه دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له هه‌ڵسوکه‌وتی تاکدا به‌دی ده‌خه‌ن. به‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندنی کەلتوور و ئاستی تێگه‌یشتنی کۆمه‌ڵگه له ئه‌خلاق، تێگه‌یشتن له ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌وانی ئاسان نابێت، چونکه ڕۆژنامه‌وانانیش به‌شێکن له کۆمه‌ڵگه. گشتی ئەمانەیش پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە ئازادیی ڕادەربڕین، نووسین و کارکردیان لە کۆمەڵگەدا هەیە کە، چۆن بە ڕێگەی ئازادیی ڕادەربڕینەوە کۆمەڵگە بەهێز بکەین. ئەوەی کە بۆ ئامرازی ڕاگەیاندنی گشتی دەگەڕێتەوە، دەبێ بیر لەوەیش بکەینەوە کە دەبێ باشترین ڕاگەیاندکارمان هەبن، بۆ ئەوەی هەم بەرگری لە ئازادیی ڕادەربڕین بکەن، هەمیش بیپارێزن، پەرەی پێ بدەن؛ هەروەها ئاستی توانای بۆ تێگەیشتن بەرز بێت بۆ ئەوەی پەرێزی ئازادییەکانیش خاوێن ڕابگرێت.
به‌شێکی گرنگ له کاری ڕۆژنامه‌وانی، خوێندن و فێربوونه. تێکه‌ڵاوکردنی ئه‌زموونی که‌ڵه‌که‌کراو له‌گه‌ڵ خوێندن و ڕاهێنان، ده‌توانن پێکه‌وه دیمه‌نێکی باشتر له‌وه‌ی که هه‌یه وه‌ده‌ستی بێنێت. بۆ پاراستن، به‌هێزکردن و بڕه‌ودان به "ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌وانی"، ده‌بێ یاساش لێبڕاوانه ده‌وری خۆی ببینێت. کاتێک باس له ئازادیی ڕۆژنامه‌وانی ده‌کرێت، پێویسته باس له یاساش بکرێت. ئازادی به‌بێ یاسا، کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات و ڕێک لێرەدایە کە دیواری چین دەکەوێتە نێوان ئازادی و بەرپرسیارێتی لەگەڵ بەڕەڵڵایی و لێکترازان؛ به‌ڵام یاساش به‌بێ ئازادی، کۆمه‌ڵگه ده‌خنکێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه، ڕه‌چاوکردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه دەرگەی متمانه، به‌رپرسیارێتی و ئه‌خلاق بە ڕووی ڕۆژنامەواندا دەکاتەوە.
١- به‌رگری له ئازادیی نووسین و ده‌ربڕین بکات؛ ئه‌مه‌یش یه‌کێکە له بنه‌ماکانی دیموکراسی.
٢- مافی هاووڵاتیانه زانیاری و ده‌نگوباس به ڕێگه‌ی ده‌نگ، نووسین و وێنه‌وە وه‌ربگرن.
٣- هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگه مافی خۆیه‌تی وێنه‌یه‌کی ڕاست و دروستی له زانیاری و ده‌نگوباس له ناو ڕاگه‌یاندنە‌کاندا پێ بدرێت.
٤- به دوای ڕاستییه‌کاندا بگه‌ڕێت و بڵاویان بکاته‌وه.
٥- له به‌رامبه‌ر سانسۆردا خێرا هه‌ڵوێست وه‌ربگرێ.
٦- له کاری ڕاگه‌یاندندا، هه‌میشه هه‌وڵ بدات که به شێوه‌یه‌کی بێلایه‌نانه زانیاری بڵاو بکاته‌وه و، تێ بکۆشێ که‌ڵک له زۆرترین سه‌رچاوه وه‌ربگرێ.
٧- ده‌بێ له کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی دروست و جێی متمانه، هه‌روه‌ها له نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌یاندا بوێر و ده‌ستپاک بێت.
٨- ده‌بێ سه‌رچاوه‌کانی زانیاری، جێی بڕوا بن. له کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری و ده‌نگوباسدا پێویسته پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت؛ ته‌نانه‌ت پێویسته له دوای بڵاوکردنه‌وه‌یش چاوی پێدا بخشێنرێته‌وه. متمانه‌كردن به سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌کان، یه‌کێکە له مه‌رجه سه‌ره‌کییه‌کان له کاری ڕاگه‌یاندندا.
٩- ده‌بێ له به‌رامبه‌ر خوێنه‌ر، بیسه‌ر و بینه‌ردا، هه‌ست به به‌رپرسیار‌ێتییه‌کی ته‌واو بکات.
١٠- له به‌رامبه‌ر ڕاپۆر‌ت و زانیاریی هه‌ڵه‌دا، خێرا هه‌ڵوێست وه‌ربگرێ.
١١- له کاتی نووسینی ڕاپۆر‌ت یان ده‌نگوباس (زانیاری) سه‌باره‌ت به دامه‌زراوه‌یه‌ک یان که‌سایه‌تییه‌ک، نابێت هێرش بۆ سه‌ر که‌س و تاک بکرێ و له ناوزڕاندن و ناوناتۆره دوور بکه‌وێته‌وه.
١٢- به‌شێکی گرنگ له پێودانگی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌وه‌یه، که ڕێز له تاک و سنووری ژیانی تاک بگیرێت. ناوزڕاندن، تاوان دانه‌پاڵ تاک و بێڕێزی به‌و، له کاری ڕۆژنامه‌وانی و ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌وانیدا جێگه‌ی نابێته‌وه.
١٣- له کاتی نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌دا، ڕۆژنامه‌وان نابێت ڕق و تووڕه‌یی یان حه‌ز و خۆشه‌ویستیی خۆی تێکه‌ڵ به ڕاپۆر‌ت بکات.
١٤- تا ئه‌و جێگه‌یه که ده‌کرێت، ناوی سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌کان ئاشکرا بکات؛ ئه‌مه خۆی متمانه‌ی زیاتر بۆ ڕۆژنامه‌وان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ک ڕازی نه‌بوو ناوی ئاشکرا بکرێت، پێویسته ڕێز له داخوازییه‌که‌ی بگیرێت. ئه‌مه یه‌کێکە له بنه‌ما گرنگه‌کانی ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌وانی.
١٥- تێ بکۆشێ له کاتی کارکردن‌دا، جیاوازی له نێوان پڕوپاگه‌نده و زانیاری‌دا بکات.
١٦- خۆ له بڵاوکردنه‌وه‌ی ناو و و‌ێنه‌ی ئه‌و که‌س یان که‌سانه‌ی تاوانیان له‌سه‌ر نه‌سه‌لمێندراوه، بپارێزێ.
١٧- خۆ له وه‌رگرتنی به‌رتیل، دیاری و شتی دیکه‌ی له‌م بابه‌تانه بپارێزێ.
١٨- له به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان و حکوومه‌تدا وه‌ڵامده‌ر بێت.
١٩- دان به هه‌ڵه‌ی خۆی دابنێ و کاتێک که هه‌ڵه‌ی کرد، خێرا ڕاستی بکاته‌وه و داوای لێبووردن بکات.
٢٠ کاتێک ڕه‌فتارێکی پێچه‌وانه‌ی ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌وانی له ڕۆژنامه‌وانێک یان له که‌ره‌سه‌یه‌کی ڕاگه‌یاندن ڕوو ده‌دات، خێرا هه‌ڵوێست وه‌ربگرێ.
٢١- له به‌رامبه‌ر دزیی ئه‌ده‌بیدا، خێرا هه‌ڵوێست وه‌ربگرێ.
٢٢- له کاری ڕاگه‌یاندندا، وردبوونه‌وه و پێداچوونه‌وه به بابه‌تی ئاماده‌کراو، له خێرا بڵاوکردنه‌وه‌ی گرنگتره.
٢٣- ڕۆژنامه‌وان به ڕێگه‌ی به‌رگری له ئازادی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ده‌توانێت له به‌دیموکراتیکردنی کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌وری گرنگ بگێڕێت.
ئامرازی ڕاگەیاندنی گشتی لە سەردەمی ئینترنێتدا
ئازادیی ڕادەربڕین و نووسین، لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی سیستەمی دیموکراسین. شۆڕشی ئەلیکترۆنی (دیجیتاڵ) لە کۆتایییەکانی سەدەی ڕابردوو، چۆنایەتییەکی دیکەی بە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەخشی، دەوڵەمەندتری کرد و شۆڕشی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا هێنایە کایەوە و، تاکی لە قورنەیەکی ئەو جیهانە لە قورنەکەی تر گرێ دا؛ هەروەها لە چرکەساتیشدا دەنگوباس و پەیام بە هاووڵاتیان دەگات. ئینترنێت توانی گشت کەرەسەکانی ڕاگەیاندن لە شوێنێکدا کۆ بکاتەوە، هەروەها ناسنامەیەکی دیکەی بە کۆمەڵگە (تاک، گرووپ، حزبی سیاسی و ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی) و ئازادییەکان دا. گشت کەرەسەکانی ڕاگەیاندن لە ئینترنێتدا ماڵی خۆیان چێ کردووە و لە سەردەمی پەیوەندیی دووسەر و چەندسەرە (زیندوو) و بەجیهانی (یونیڤێرسال)دا دەژیت. بەڵام لە پاڵ ئەمەیشدا ئینترنێت هەم هێزی بە هاووڵاتیان داوە کە لە سەرچاوەی جۆراوجۆر (فرەسەرچاوەیی) بە دوای زانیاری‌دا بگەڕێت و هەمیش ڕای خۆی بە وانی دیکە بگەیەنێت. گەرچی لە ئینترنێتدا سانسۆر بەزەحمەتە، بەڵام خۆحەشاردان گەلێک ئاسانە.
بوون یان نەبوونی ئینترنێت لە وڵاتێک‌دا، تەنانەت خێرایی یان خاویی ئینترنێتیش پەیوەندیی بە سیستەمی سیاسییەوە هەیە و کار لەسەر ئازادیی ڕادەربڕین و نووسین دەکات. لە جیهانی ئەمڕۆدا، بازاڕی ئابووری و سیاسی، تەنانەت پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیش بەشێکن لە ئینترنێت و هەر بە ڕێگەی ئەو ڕایەڵە جیهانییەوە کاروبارەکانیان بەڕێوە دەبەن. هەر لەبەر ئەوە ئینترنێت بۆتە بەشێکی گرنگ لە ژیانی تاک، گرووپە کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابوورییەکانی کۆمەڵی مرۆڤایەتی. ئینترنێت یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی ئازادیی ڕادەربڕین و نووسین. کۆسپچێکردن، خاوکردن یان بڕینی هێڵی ئینترنێت، پێشێلکردنی ئازادییەکانە. کۆمەڵگەیەکی بەهێز لە گرەوی ئازادیی ڕادەبڕین و نووسین، بەیاساییکردن و پاراستنی ئازادییەکان، هەروەها لە هونەری چێ‌کردنی هاوسەنگیی نێوان ئازادییەکان و یاسادایە.
بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی ئەم لینکانە بکە!
https://ethicaljournalismnetwork.org