قەرەنی قادری
فره‌چه‌شنه‌بوونی پێكهاته‌ی نەتەوەیی، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینیی هه‌رێمی كوردستان، گه‌ڵاڵه‌یه‌كی فره‌چه‌شنه‌ی گه‌ره‌كه كه بتوانێت ناسنامه‌ی گشت پێكهاته‌كان بپارێزێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا، یه‌كه‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت و به‌هێزتری بكات. له‌م سۆنگه‌یەوە، چه‌ندده‌نگیی سیاسی (پلۆرالیزمی سیاسی) و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن (تۆلێرانس)، دوو كۆڵه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره‌چه‌شنه‌ی ئازادن، كه له قۆناغی ده‌ربازبووندا بوار بۆ هاووڵاتیانی كۆمه‌ڵگه خۆش ده‌كه‌ن تا له ڕه‌وتی بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات‌دا به‌شداری بكه‌ن.
بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتیك، فه‌رهه‌نگێكی دیموكراتیکی گه‌ره‌كه. ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری لە كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه، ئازاد و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن ده‌كه‌ن، ده‌بێ هه‌ڵگری فه‌رهه‌نگێكی له‌م چه‌شنه بن (بەدیموکراتیکردنی هزری سیاسی و ئایینی)، هه‌روه‌ها پشتیوان و به‌شداری له دیالۆگ و وتووێژی عه‌قڵانیدا بكه‌ن. بێ شك له‌م مه‌یدانەیشد‌ا، چه‌ندده‌نگیی سیاسی و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن (نەسڕینەوە و هەڕەشەنەکردن) دوو مه‌رجی پێویستن. بەبێ بەدیموکراتیکردنی هزری سیاسی، ئایینی و ئایینزایی، پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن لەدایک نابێت. چەقبەستوویی، سەرچڵی، فۆندەمێنتالیزم و بەدووجەمسەرکردنی کۆمەڵگە، جا چ لەلایەن هزری سیاسی یان ئایینییەوە بێت، جاڕی مەرگی چه‌ندده‌نگیی سیاسی (پلۆرالیزمی سیاسی) و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن (تۆلێرانس)ە!
دووانه‌ی چه‌ندده‌نگیی سیاسی و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن
له ڕوانگه‌ی فكری و كرده‌یییه‌وه، "چه‌ندده‌نگیی سیاسی، پرۆژه‌ی مۆدێرنیته‌یه" كه له وڵاته پێشكه‌وتووەكانی سه‌رمایه‌داریدا به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌ر ئێستایش گه‌شه ده‌ستێنێت. له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا، ده‌سه‌ڵات به ڕێگەی هه‌ڵبژاردن، پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن و دیالۆگه‌وه ده‌ستاوده‌ست ده‌كرێت. بنه‌مای ئه‌مه‌یش، ئازادییه به‌رفراوانه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن، كه ئه‌م ئامانجه ده‌پێكن.
هاووڵاتیانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه ته‌نانه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له كوده‌تای سه‌ربازی، جموجۆڵی چه‌كداری، ڕەوایەتیی شۆڕشگێڕی (مشروعیت انقلابی)، توندوتیژی، گوشارهێنان، چه‌مكی ده‌مارگیری و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر بكه‌نه‌وه، به ڕێگەیه‌كی مه‌ده‌نی و له‌سه‌ر بنه‌مای مافی به‌رامبه‌ر، كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات، پرسه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه. له‌و ده‌ڤه‌ر‌دا ئازادیی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی ده‌سته‌به‌ر كراون و ده‌سه‌ڵاتی یاسا و عەقڵیش جێگیر كراوە.
به گوێره‌ی بۆچوونی كۆمه‌ڵناسه لیبراڵه‌كان، پلـۆرالیزم په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌یه كه "كۆمه‌ڵگه، مه‌ودا بۆ كۆمه‌ڵێك حزب و ڕێكخراو، بیروڕای جیاواز، ڕێكخراوی ناحكوومی و تاك، كه به‌ڕه‌سمی، دان به به‌رژه‌وه‌ندیی جیاواز داده‌نێن، دروست بكات"، هه‌روه‌ها به ڕێگەی كێبركێی سیاسی، ئاشتییانه و دیموكراتییانه‌وه، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
چه‌ندده‌نگیی سیاسی، حزبی، نەتەوەیی، ئایینی و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن، یانی ئه‌وه‌ی كه کۆی ڕەنگەکان، بە گشت جیاوازییەکانیانەوە، پێکەوە کاری هاوبەش بکەن، بەڵام چوارچێوە دەسنیشانکراوەکە نەبەزێنن، فکرەکان گەشە پێ بدەن و دوور بکەونەوە لەوەی کە کۆمەڵگە تووشی قەیران و نائارامی بکەن، یان بەرەو هەڵدێری ببەن، هەروەها هاووڵاتیان تووشی ترس و دڵەڕاوکێیش نەکەن!
كاتێك باس له پلـۆرالیزم ده‌كرێ، ده‌بێ باس له جیاوازییش بكرێ. به‌بێ ڕه‌چاوكردنی جیاوازیی بیروڕا و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانی تر، پلـۆرالیزم مانایه‌كی نییه. كاتێك باس له پلـۆرالیزم و جیاوازی ده‌كرێت، ده‌بێت باس له دانوستان و لێدوان (دیالۆگ)یش بكرێت. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتری زانیاری لەلایەن حكوومه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵی بێوچانی ئامرازی ڕاگه‌یاندنی گشتی بۆ بڵاوكردنه‌وه و ده‌ستاوده‌ستكردنی زانیاریی دروست و جێی متمانه، ده‌وری گه‌لێك گرینگ و بنه‌ڕه‌تی له به‌دیموكراتیكردنی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌گێڕن. به‌ڵام به‌یاساییبوونی ده‌ستاوده‌ستكردنی زانیاری لەلایەن حکوومەتەوە، مه‌رجی سه‌ره‌كییه بۆ ئازادكردنی زانیاری له كۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌م هه‌نگاوه هاوكات كه كه‌شوهه‌وایه‌كی ئاشتییانه له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌خوڵقێنێت، ده‌توانێت مه‌یدان له گه‌نده‌ڵیی ئیداری و سیاسییش به‌رته‌سك بكاته‌وه.
پلـۆرالیزم و جیاوازی له بیروڕا و به‌رژه‌وه‌ندی، ته‌نیا به ڕێگەی دیالۆگ و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی ژیرانه‌یه كه گه‌شه ده‌ستێنێت. بوونی زمانی هاوبه‌ش و ئاڕاسته‌كردنی پلانی گشتگیر، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی سیاسی و مه‌ده‌نی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، له توانای دیالۆگ و كاری عه‌قڵانیدایه. به عه‌قڵ و ڕێكاری ژیرانه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتیك، حکوومەتی به‌رپرس و وه‌ڵامده‌ر، هه‌روه‌ها هاووڵاتیی وشیار و یاساقبووڵكه‌ر دێنه كایه‌وه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه، سەروەریی یاسا یه‌كێكە له پێشمه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی دامه‌زراندنی حکوومەتێکی دیموكراتیك. دیموكراسی به‌بێ ده‌وڵه‌تی یاسا، بوونی نییه و نابێت. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ته‌نیا ده‌سه‌ڵات و هێزه، كه ده‌توانن حكوومه‌تی یاسا جێگیر بكه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا یاسایشه كه ده‌توانێت "ده‌سه‌ڵات و هێزی حکوومی، سنووردار بكاته‌وه" و حکوومەتێکی عه‌قڵانی كه بنه‌ماكه‌ی له‌سه‌ر ئازادیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه، بێنێته كایه‌وه.
پێویسته جه‌خت لە‌وه‌یش بكرێته‌وه، كه هه‌رسێ پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات، واته ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان (په‌رله‌مان)، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن (حكوومه‌ت) و ده‌سه‌ڵاتی داد (دادوه‌ری) له‌یه‌ك جیا بكرێنه‌وه و هه‌ر یه‌ك له‌م ده‌سه‌ڵاتا‌نه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، كاروباری خۆیان ڕاپه‌ڕێنن. ده‌بێ ئه‌و ڕێنوێنییه یاسایییانه‌یش له ده‌ستووری وڵات‌دا باسیان لێوه بكرێت، كه ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆیان نه‌بێت ده‌ست له كاروباری یه‌كتر وه‌ربده‌ن یان به چه‌شنێك ڕێوشوێن بۆ یەکتر دیاری بكه‌ن، كه چی بكه‌ن و چی نه‌كه‌ن. به واتایه‌كی دیکە، ده‌بێ هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك له شوێنی خۆی دابنیشێت، به‌ڵام پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگیشیان هه‌بێت تا بواری "دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی" به‌رته‌سكتر بكرێته‌وه.
دیالۆگ، زمان و پێناسه‌ی پلـۆرالیزمه؛ پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنیش گه‌شه‌ی پێ ده‌دات و به‌یاساییی ده‌كات. جیاوازیی بیروڕایش، پلـۆرالیزم به‌هێز ده‌كات و ده‌توانێت له درێژخایەندا بیكاته دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی. مەرجی هەرە سەرەتا بۆ بەدامەزراوەییکردنی چەنددەنگیی سیاسی و پێکەوەهەڵکردن، هەر لە دەسپێکدا شوشتنەوەی زمانی سیاسی و ئایینییە کە چۆن بتوانێت بە شێوەیەکی سەردەمییانە پەیامەکەی بگەیه‌نێته ئه‌وانی تر. پێویستە ئاماژە بەوەیش بدرێت کە ئەدەبیات، پڕوپاگەندەی سیاسی و ئایینیی هێرشبەرانە لەگەڵ چەندەنگیی سیاسی و پێکەوەهەڵکردندا یەک ناگرنەوە.
دوورکەوتنەوە لە بەدووجەمسەریکردنی کۆمەڵگە (باش و خراپ، یان کافر و مسوڵمان)، گەرچی پەیوەندیی بە چەشنە هزرێکی هێرشبەرانەوە هەیە، بەڵام شوشتنەوەی زمان و بەکارهێنانی وشە و دەستەواژەی گونجاو بۆ ڕۆنانی پەیوەندییەکی ماقووڵ، وزه‌ی ژیان و پێکەوەژیان بە کۆمەڵگە دەبەخشێت و، ئەو هەستەیش لەناو هاووڵاییانی ڕەنگاوڕەنگی هەرێمی کوردستاندا چەکەرە دەکات، کە خۆی بە خاوەن ماڵ بزانێت. کاتێک هاووڵاتی (تاک) هەست پێ بکات کە ئاسایشی کار، ژیان و ئازادییەکانی بە ڕێگەی یاساوە دابین کراوە و حکوومەت و دامەزراوەکانیشی بەرگریی لێ دەکەن، کۆمەڵگە لە ناوخۆیدا بەهێز دەبێت و پلەی ئاسایشی نەتەوەییش لە وڵات‌دا بەرز و بەرزتر دەبێتەوە!
کۆبەندی چه‌ندده‌نگیی سیاسی، حزبی، نەتەوەیی، ئایینی و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن
پلۆرالیزمی سیاسی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م ده‌رفه‌ته به هاووڵاتیانی ئه‌و قه‌واره سیاسی و نه‌ته‌وه‌یییه ده‌دات، كه له ژیانی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندا گه‌لێك چالاك بن. ئه‌مه‌یش له به‌هێزتركردن و پاراستنی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ورێكی زۆر گرنگ ده‌گێڕێت. چه‌ندده‌نگیی سیاسی یه‌كێكە له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراسی، هه‌روه‌ها هۆكارێكی گرنگیشه بۆ به‌هێزكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و به‌شدارییه‌كی به‌رفراوانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی هاووڵاتیان له كاروباری هه‌رێمی كوردستاندا.
چه‌ندده‌نگیی سیاسی و پێکەوەهەڵکردن بەر لە هەموو شتێک ڕووی لە نەتەوەی کوردە بەگشتی و حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانییه‌تی بەتایبەتی، چونکە ناکۆکی و پێکەوەنەسازانی ئەوان کۆمەڵگە لەبەریەک دەترازێنێت. بۆیە گرینگە لەو بوارەدا کاری هزریی بۆ بکرێت. دوای ئەوە پرسی ئایینی، ئایینزایی و کۆمەڵایەتییە کە زمان و ئەدەبیاتی سیاسی و ئایینیی هاوکووف لەگەڵ جیاوازییەکاندا بدۆزنەوە، کە ئەمەیش یانی بوونی گشت ڕەنگ و دەنگەکان لەناو یەکەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستاندا؛ هەر ئەمەیش یانی پێکەوەژیانی ڕەنگەکان لەپاڵ یەکتر، بەبێ ئەوەی مافیان لێ زەوت بکرێت یان ئەوەتا هەوڵی سڕینەوەی ئەوی تر، یان یەکتریان هەبێت، کە ئەمەیش گەشەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و بەهێزیی هەرێمی کوردستان مسۆگەر دەکات. بێ شک تەنیا سەروەریی یاسا (عەقڵ)ە کە دەتوانێت ئەمە دابین و بەهێز بکات و ئاسایشی نەتەوەییی وڵاتیش پارێزراو بێت. چه‌ندده‌نگیی سیاسی، حزبی، نەتەوەیی، ئایینی و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن ئەو پەیامە بنەڕەتییەی پێیە کە بەرژەوەندی، گەشە و بەهێزیی وڵات، دەبێ لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت.
جا بۆ ئەوەی چه‌ندده‌نگیی سیاسی، حزبی، نەتەوەیی، ئایینی و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن لە هەرێمی کوردستاندا جێگیر، بەهێز و بەدامەزراوەیی بکرێت، هەر لە سەرەتادا پێویستە و دەبێ حزبە سیاسییەکان- جا سێکولار بن یان ئیسلامی-، لەناو خۆیاندا پرۆژەی پێکەوەهەڵکردن (نەسڕینەوە) بەدامەزراوەیی بکەن و، جیاوازییە هزری و بۆچوونە ناوخۆیییەکانیان بە ناکۆکی نەبینن؛ چونکە بەر لە هەموو شتێک جیاوازیی دەرفەتە و دەتوانێت فرەییی ناوحزبی بەهێز بکات، هەروەها ئەگەر ناکۆکییش هەبێت کە هەیە، پێویستە بە ڕێگەی ئیداره یان سەرکردایەتیکردنێکی عەقڵانییەوە چارەسەری ناکۆکییەکان بکرێن و بیکەن بە دەرفەت.
تا کاتێک حزبێکی سیاسی لەناو خۆیدا نەرمونیانی، پێکەوەهەڵکردنی تێڕوانین و بۆچوونەکان قبووڵ نەکات و هەر لەناو خۆیدا بەدامەزراوەیییان نەکات، بەبێ هیچ شک و گومانێک ناتوانێت لە کۆمەڵگەدا پرۆژەی چه‌ندده‌نگیی سیاسی، حزبی، نەتەوەیی، ئایینی و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن جێبەجێ بکات. لە دۆخێکی وادا ئەوەی باسیشی لێوە بکات تەنیا دروشمە و، بێ شک ئەویش تەنیا ڕووی لە دەرەوەی دامەزراوەکەی خۆی دەبێت؛ واتە هیچ کارکردێکی ناوخۆییی نابێت و لە کۆتاییدا هەر بۆ حزبەکە دەبێتە سەرچاوەی کێشە و قەیران.
تا ئێستا مێژوو سەرکەوتنێکی ئاوای پیشانی ئێمە نەداوە، کە حزب یان گرووپێکی سیاسی، باس لە چه‌ندده‌نگیی سیاسی، حزبی، نەتەوەیی، ئایینی و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن لە کۆمەڵگەدا بکات، بەڵام لەناو خۆیدا فرەیی و پێکەوەهەڵکردنی جیاوازیی هزر و بیروڕا ڕەت بکاتەوە، چونکە چه‌ندده‌نگیی سیاسی، حزبی، نەتەوەیی، ئایینی و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن لە کۆمەڵگەدا لەگەڵ فرەیی، جیاوازی لە بیر و هزر لەناو حزبێکدا لێک جیا ناکرێنەوە و دوو دیوی دراوێکن.
ئەگەر بێت و حزبێکی سیاسی لەناو خۆدا پڕۆژەی پێکەوەهەڵکردنی هزر و بۆچوونی جیاواز بەڕێوە بەڕێت و کێشەی لەگەڵ فرەییی ناوخۆ نەبێت، بێ شک ئەوە باشترین بەڵگە و نموونە دەبێت کە بتوانێت سەرکەوتووانە پڕۆژەی "چه‌ندده‌نگیی سیاسی، حزبی، نەتەوەیی، ئایینی و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن" لە کۆمەڵگەدا جێبەجێ بکات و، سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی بێنێتە کایەوە!