بابەتە سەرەکییەکانی ئەم کتێبە (سی تایبەتمەندییهكان)، بریتین لە زانستی مرۆیی، بابەتی کۆمەڵایەتی، پەرەسەندنی کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبردن، حوکمڕانی. ناوەڕۆکی ئەم کتێبە، 60 بابەتی 30 خاڵیی تێدایە کە ئامانجەکەی دیاریکردنی نیشاندەرێکن بۆ گەشەی تاک، بەڕێوەبردنی کۆمەڵایەتی و تێگەیشتن لە بنەماکانی حوکمڕانی؛ بەو نیگایەی کە گەشەسەندن و پەرەسەندن لەناو مێشک و دڵی مرۆڤدا کۆژە دەدات.
ئەم کتێبە بە ئاگاییبەخشی و پاڵاوتنی دەروون، گەڕانەیەکە بۆ خود بە مەبەستی چۆنێتیی ڕێکخستنی ژیانێکی مرۆیی و سازکردنی ژیارێکی نوێ. ئامۆژەکانی ئەم کتێبە، کەسایەتیی تاک بینا دەکاتەوە و وەک چرایەک ڕێڕەوی شارستانییەتی کۆمەڵگەیەک ڕووناک دەکات. هەروەها زەنگێکە بۆ هۆشیارکردنەوەی بەڕێوەبەران کە ئاکامەکەی نزیکتربوونەوەیە لە گەشەسەندن و پەرەسەندن. بەو ڕوانگەیە، ئەم کتێبە تەنیا بۆ خوێندنەوە نییە، بەڵکوو ڕێبازێکە لە ستایل (شێواز)ی ژیان.
ئەم کتێبە لە سێ بەش پێک هاتووە: گەشەی تاک، بەڕێوەبردنی کۆمەڵایەتی و، بنەماکانی حوکمڕانی؛ بۆ هەر بەشێک چەندان بابەتی سی خاڵی نووسراوە.
ئەم کتێبە بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە بیر لە پەرەسەندنی تاک و پێداچوونەوە بە ڕەفتارەکان، باشترکردنی مامەڵە کۆمەڵایەتییەکان و قووڵبوونەوە لە پایەکانی حوکمڕانی دەکەنەوە. ئەم کتێبە پێوەرێکیشە بۆ خۆهەڵسەنگاندن و چۆنێتیی بیرکردنەوە.
خاڵە ئەرێنییەکانی کتێبهكه:
گرنگیی وەرگێڕانی بۆ کوردی:
کتێبی: “سی تایبەتمەندییهكان” (گەشەی تاک، بەڕێوەبردنی کۆمەڵایەتی، بنەماکانی حوکمڕانی) نووسینی: پڕۆفیسۆر دکتۆر مەحموود سەریعولقەڵەم، مامۆستای زانستە سیاسییەکان.
وەرگێڕانی لە فارسییەوە: کاروان کەریمخان
چاپخانەی: ئەحمەدێ خانی
نووسەر: سایە ڕەحیمی (سایه رحیمی) ماڵپەڕ: ئیندیپێندنت فارسی (Independent Persian) لەم ڕۆژانەدا کە شریتی باشووری… زیاتر
جهنگی ئێران چۆن کۆتایی دێت؟ نووسەر: مایکڵ فرۆمان (Michael Froman) ماڵپەڕ: ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکان (Council… زیاتر
نووسەر: محەمەدجەواد زەریف (M. Javad Zarif) ماڵپەڕ: فۆڕن ئەفێرز (Foreign Affairs) ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستی… زیاتر
نەوزاد هێتوتی، دکتۆرا لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەرامبەر ڕۆژھەڵاتی ناڤین و پرسی كورد-زانكۆی لێستەر- پرۆفیسۆری یاریدەدەر… زیاتر
پێنووس پێشەکی میداڵیا نیشتمانییەکان پێگەیەکی تایبەتیان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییە هاوچەرخەکاندا هەیە، چونکە ئەم جۆرە میداڵیانە… زیاتر
نووسینی: یەریڤان سەعید دوای سێ ڕۆژ لە سوێندخواردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، عەلی زەیدی، لە 14ی… زیاتر