نووسینی: لێنا ئیسێنستن
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: ئێحسان نه‌زه‌ت مسته‌فا
حوكمڕانی ده‌سته‌واژه‌یه‌كه زۆربه‌ی خه‌ڵك كه‌م تا زۆر پێی ئاشنان به‌ڵام به‌باشی له مه‌به‌ستی تێ ناگه‌ن. هه‌ندێكیش هه‌ن وا هه‌ست ده‌كه‌ن له واتاكه‌ی تێ ده‌گه‌ن به‌ڵام له كاتی به‌ڕێوه‌بردندا سه‌ریان له هه‌ندێك ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی حوكمڕانی ده‌شێوێت. حوكمڕانییه‌كی باش و به‌ڕێوه‌بردنێكی باش هاوواتا (مرادف) نین. كرداری جیاوازیان هه‌یه به‌ڵام په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كتره‌وه هه‌یه. پڕاكتیزه‌كردنی ئاساییی پره‌نسیپه‌كانی حوكمڕانییه‌كی باش ده‌ره‌نجامی باشی حوكمڕانیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی چییه؟
به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی بۆ داڕشتنی یاساكان و به‌به‌رده‌وامی چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنیان به شێوه‌یه‌كی دروست له‌لایه‌ن حوكمڕانی ڕێكخراوێكه‌وه كه هه‌رده‌م بۆردی به‌ڕێوه‌به‌رانه، ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی ئه‌و پرۆسه پێویسته‌یه كه بۆ باڵانسكردنی ده‌سه‌ڵاتی ڕێبه‌ر و ئه‌ركه‌كانیان له زیادكردنی سه‌ركه‌وتنه‌كان و به‌رده‌وام مانه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه به‌كار ده‌هێنرێت.
به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی هانی به‌رپرسیارێتییه‌كان و ته‌واو به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كان ده‌دات بۆ ئیداره‌دانی ئه‌و سه‌رچاوانه. یه‌كێك له پێكهاته گرنگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی بریتییه له هاوسه‌نگكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی تاك و ڕێكخراو و كۆمه‌ڵگه‌كان. به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی به دانانی ویست و ئامانج، ده‌وره دراوه و، هه‌روه‌ها حوكمڕانی، ستاندارده ڕه‌وشتی (ئه‌خلاقی)یه‌كانیش دیاری ده‌كات و كه‌لتووری باو ده‌ناسێنێت و پابه‌ندبوون دووپات ده‌كاته‌وه و نه‌خشه‌ی چوارچێوه‌ی حوکمكردن ده‌كێشێت و جێبه‌جێی ده‌كات.
دیاریكردنی ئامانج و به‌رنامه‌كانی ڕێكخراوه‌كه
ئامانج و به‌رنامه‌كانی ڕێكخراوێك پێناسه‌ی مه‌به‌ستی ڕێكخراوه‌كه و پێناسه‌ی چۆنێتیی جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌به‌سته‌یه. بۆرده‌كه به‌رپرسه له‌وه‌ی جه‌خت له‌وه بكاته‌وه كه‌وا ئامانج و به‌رنامه‌كانی بۆرده‌كه، هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ په‌یام و دیدگه‌كه‌ی و جێبه‌جێكردنیان به پلانێكی ستراتیژی.
دیاریكردنی ستاندارده ڕه‌وشتییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه
ڕه‌وشت، به‌نده به‌و مۆڕاڵ و به‌هایانه‌ی كه كۆمپانیاكه ده‌یه‌وێ په‌یڕه‌ویان بكات. یاسای ڕه‌وشت پێناسه‌ی ڕۆڵ و ستاندارده‌كان ده‌كات بۆ هه‌ڵسووڕاندنی هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕێكخراوێكدا كار ده‌كه‌ن. بۆرده‌كه یاسا ڕه‌وشتییه‌كان، یاسای جێبه‌جێكردنیان و ڕكابه‌ریكردن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له‌ناو یاساكانی تردا ده‌نووسێته‌وه، كه ئه‌مه ده‌لاله‌ت له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه ده‌كات كه ئه‌وان پێیان وایه بۆ باشیی ڕێكخراوه‌كه پێویستن. ستاندارده ڕه‌وشتییه‌كان له‌لایه‌ن سه‌ركرده باڵاكانه‌وه داده‌نرێن تاكوو وه‌ك نموونه‌یه‌ك پیشانی خه‌ڵكانی تر ده‌ده‌ن.
یاساكانی ڕه‌وشت دیدگه‌یه‌كی گرنگ دروست ده‌كه‌ن كه كۆمپانیاكه ئه‌و دیدگه‌یه به لایه‌نه‌كانی وه‌ك مانه‌وه، به‌رپرسیارێتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمپانیاكه و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی خاوه‌ن پشكه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی زیادكردنی سووده‌كانیان و گه‌یشتن به ئامانجه‌كان به‌كار ده‌هێنێت.
دیاریكردنی كه‌لتووری ڕێكخراوه‌كه
بۆرده‌كه كه‌لتووری ڕێكخراوه‌كه‌یشی دامه‌زراندووه تاكوو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو ڕێكخراوه‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن تێكه‌ڵاوی یه‌كتر بن. سه‌ركرده‌كان بڕیار له‌سه‌ر چۆنێتیی شێوازی كه‌لتووره‌كه ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ك “یاسای ڕه‌وشته‌كان” چاوه‌ڕێی ئه‌وه له سه‌ركرده باڵاكان ده‌كات كه شێوازێكی دروستی ئه‌نجامدانی كردار و بڕیاردان و هه‌ڵسوكه‌وتكردن له كه‌لتووری ڕێكخراوه‌كه‌دا بچه‌سپێنن. كه‌لتووری ڕێكخراوه‌یی به زۆری له‌لایه‌ن په‌یام و دیدگه و به‌های ڕێكخراوه‌كه‌وه كاری تێ ده‌كرێت.
چه‌مكی “توانای حكوومه‌ت” واته ویستی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه ده‌یانه‌وێ حوكمڕانی بكرێن. گرنگه بۆ گشت فه‌رمانبه‌ران، خۆبه‌خشان و خاوه‌ن پشكه‌كان كه پشتگیریی سیسته‌می حوكمڕانی بكه‌ن، چونكه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌لتووری ڕێكخراوه‌كه هه‌یه. ده‌كرێ زۆر بابه‌ت بچنه ژێر چه‌تری كه‌لتووره‌وه له‌وانه‌یش داهێنان، شه‌فافییه‌ت، پێگه‌یشتوویی، پرۆفێشناڵی، قبووڵكردنی ڕیسك و، هه‌روه‌ها بابه‌ته‌كانی ژینگه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی، حكومڕانی و چه‌ندانی تریش بچنه ژێر چه‌تره‌كه‌وه.
جه‌ختكردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوون و گوێڕایه‌ڵی
پێویسته هه‌موو ڕێكخراوه‌كان له‌و یاسا و ڕێكارانه بگه‌ن كه ڕێكخراوه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ڕێكخراوه‌كان پابه‌ندبوونێكی یاسایی‌یان هه‌یه له‌وه‌ی كار بكه‌ن به‌ره‌و باشترین به‌رژه‌وه‌ندیی ڕێكخراوه‌كه؛ ئه‌مه واته ده‌بێ بۆرده‌كه جه‌خت له‌وه بكاته‌وه كه‌وا ڕێكخراوه‌كه هه‌میشه له هه‌موو كاتێكدا لایه‌نگیر و پابه‌ندی یاسایه. پێویسته بۆرده‌كه به پابه‌ندبوون به یاسا و به‌هاكانه‌وه له چوارچێوه‌ی ڕه‌وشت و كه‌لتووریان كار بكه‌ن.
سه‌رپه‌رشتیكردنی چوارچێوه‌ی حوكمڕانی له‌لایه‌ن بۆردی به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه دیاری ده‌كرێت
بۆردی به‌ڕێوه‌به‌ران به‌رپرسه له دانانی چوارچێوه‌یه‌ك كه هه‌موو به‌ش و فه‌رمانبه‌ر و كاره‌كان به‌ڕێوه ببات. هه‌روه‌ها به‌رپرسیشن له‌وه‌ی ببینن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌موو ئه‌ركاكان به شێوه‌یه‌ك ڕاده‌په‌ڕێنێت كه ببێته مایه‌ی مانه‌وه و سوودبه‌خشین و كاركردن به‌ڕێكی. به‌درێژاییی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیاندا، ده‌كرێ بۆرده‌كان هه‌ندێك له كاره‌كان به كه‌س و لیژنه و گرووپی جوداجودا بسپێرن. له‌گه‌ڵ ڕاسپاردنی هه‌ر به‌رپرسیارێتییه‌كدا، بۆرده‌كان ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر ئاستێكی گونجاو به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ده‌ده‌ن. به‌و پێیه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیارێتیی جێبه‌جێكردنی پلانی ستراتیژیی بۆرده‌كه‌یان له‌سه‌ره، پێویسته چاودێریی كاری به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیش بكه‌ن و وا بكه‌ن هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن.
بۆچی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی گرنگه؟
گرنگه بۆ بۆرده‌كان حوكمڕانی به‌ڕێوه ببه‌ن چونكه كارامه‌یی له ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان دروست ده‌كات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش پڕاكتیزه‌كردنی حوكمڕانییه‌كی باش تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌ڵه و كێشه‌كان. به ده‌سنیشانكردنی كێشه‌كان، بۆرده‌كان ده‌رفه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گونجاو و خێرایان هه‌یه. سه‌رنجدانی حوكمڕانییه‌كی باش، بۆرده‌كه به‌رپرس ده‌كات له باشكردنی كارامه‌یی، كه خۆی هۆكاره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان. هه‌ر كاتێك بۆرده‌كان حوكمڕانییه‌كی باش په‌یڕه‌و بكه‌ن، ئه‌وا گشت پڕۆسه‌كان به‌باشی به‌ڕێوه ده‌چن. هه‌ر كاتێك بۆرده‌كان له ئه‌نجامدانی كاری نادروستدا كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت، ئه‌وا كاتی زیاتریشیان له‌به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌ن كه‌وا له ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكدا هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن. ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی پشتگیریی پڕاكتیزه‌كردنی حوكمڕانییه‌كی باش ده‌كه‌ن، ئه‌و جۆره خزمه‌ت و به‌رهه‌مانه به كواڵیتییانه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه جێگه‌ی پێداویستی و داواكاریی خه‌ڵكن.
حوكمڕانییه‌كی باش ده‌بێته مایه‌ی دڵنیابوونه‌وه‌ی خاوه‌ن پشكه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ران له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه له بواری دارایییه‌وه شه‌فافه و، هه‌روه‌ها به ڕێز و كه‌رامه‌ته‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ گشت خه‌ڵك ده‌كات. باشترین پڕاكتیزه‌كردن، له حوكمڕانییه‌كی باشه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و چوارچێوه‌یه‌كیش دروست ده‌كات كه هه‌موو كۆمپانیا و ڕێكخراوه‌كان خۆیان تیایدا هه‌ڵسه‌نگێنن.
حوكمڕانییه‌كی باش ئێمه له زۆر شت دڵنیا ده‌كاته‌وه، له‌وانه‌یش كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕیسك و پارێزگاریكردن له فێڵ و ته‌ڵه‌كه و هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌جێ. به شێوه‌یه‌كی گشتی حوكمڕانییه‌كی باش ده‌بێته هۆی گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌ركه‌وتن، كه ئه‌مانه‌یش هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ڕێكخراوێك له به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له ڕێزبه‌ندیدا.
ڕۆڵی ته‌كنه‌لۆژیا له به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانیدا چییه؟
له دابه‌زاندنی بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به حوكمڕانی، ته‌كنه‌لۆژیا به‌كار ده‌هێنرێت، هه‌روه‌ك وێبسایتی “بۆرد ئیفێكت” ئه‌و وێبسایته‌یه كه ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌سه‌ر دانراوه، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی سۆفتوێری تایبه‌تی تریش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كار دێت. به‌شی بۆرده‌كان له به‌رنامه‌كه‌دا یارمه‌تیی بۆرده‌كان ده‌دات له دروستكردنی لێهاتوویی، به‌رپرسیارێتی و شه‌فافییه‌ت؛ هه‌روه‌ها له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی بۆرده‌كه‌یشدا پابه‌ندبوون و گوێڕایه‌ڵی دووپات ده‌كاته‌وه. بۆرد ئیفێكت سه‌كۆیه‌كی زۆر پارێزراوی دیجیتاڵی بۆ لێكجیاكردنه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كان به شێوازی ئه‌لیكترۆنی به‌كار ده‌هێنێت. هه‌روه‌ها سه‌كۆیه‌كی زۆر كارایه له دابینكردنی بۆشایییه‌كی ئۆنلاینی ئازاد‌دا بۆ هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیی بۆرده‌كه.
به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانی كاری بۆردی به‌ڕێوه‌به‌رانه. بۆرده‌كه یاساكان داده‌نێت و ئامانج و به‌رنامه‌كان وه‌ك له پلانه ستراتیژییه‌كه‌دا هاتووه جێبه‌جێ ده‌كات. تیمی به‌ڕێوه‌بردن ئه‌و تیمه یارمه‌تیده‌ره‌یه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی، چاودێریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌كات. پێویسته بۆرد و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان له چوارچێوه‌ی سنووره ئه‌خلاقی و كه‌لتوورییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌دا به‌رپرسیارێتییه‌كانی به‌جێ بگه‌یه‌نێ. هه‌روه‌ها حوكمڕانی ڕێگه‌یه‌كی ڕاست و نه‌گۆڕ بۆ ئه‌وان فه‌راهه‌م ده‌كات تاكوو پێكه‌وه بۆ باشیی ڕێكخراوه‌كه كار بكه‌ن.
سەرچاوە:
پڕۆفیسۆر دکتۆر سەردار قادر محیه‌دین، شارەزا لە یاسای دەستووری و دیپلۆماسییەتی قەیران گەڕانەوەى ترەمپ چی دەگەیەنێ؟… زیاتر
نووسەر: مایکڵ نایتس وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: ئاوات ئەحمەد سوڵتان لەم وتارەدا، مایکڵ نایتس لێکۆڵینەوە لە… زیاتر
ئالان به‌هائه‌ددین عه‌بدوڵڵا، دكتۆرا له یاسا – مامۆستا له كۆلێژی یاسا/ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین پێشەکى نزیکەى پازدە… زیاتر
د. یاسین تەها، پسپۆڕ لە مێژووی ئایینزا ئیسلامییەکان و شارەزا لە کاروباری عێراق گەڕانەوەی دۆناڵد… زیاتر
ئامادەکردن و وەرگێڕان: پێنووس بیست و نۆیەمین کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا بە بەشداریی… زیاتر
ن: یۆرۆنیوز وەرگێڕانی: پێنووس ڕەنگە ماوەی ئێستا تا دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە مانگی یەکی ساڵی… زیاتر