زنجیره‌ى شازده:
له زنجیره وتارى ڕابردوومدا چه‌مكى "ڕه‌شبینیى به‌كۆمه‌ڵ"م شی كرده‌وه و ڕوانگه‌ى به‌شێك له شاره‌زایان و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دیدى خۆمم خسته ڕوو به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و دۆخ و ژینگه تایبه‌تییه‌ى په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌وه. به باوه‌ڕى منیش هه‌ر جۆره قسه‌كردن و نووسین و توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ته‌نیا گواستنه‌وه‌ى په‌ره‌گرافى ناو كتێبه‌كان بێ و، گرێى نه‌ده‌ینه‌وه به‌و فاكت و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ى كه هه‌مووان له ناویدا كارلێك ده‌كه‌ین، پێم وایه له بنه‌ڕه‌ته‌وه زیاده و، وه‌ك ئه‌وه وایه ئاسنى ساردمان كوتابێ. هه‌وره‌ها له‌گه‌ڵ شیكردنه‌وه‌ى چه‌مكى "ڕه‌شبینیى به‌كۆمه‌ڵ"یشدا ئاراسته جیاوازه‌كان و ئه‌و فاكته‌رانه‌یشمان خسته ڕوو، كه بوونه‌ته پاڵنه‌رى خوڵقاندنى ئه‌و دۆخه سایكۆلۆژییه سه‌رتاپاگیره له هه‌رێمى كوردستان.
له‌م زنجیره‌یه‌یشدا ئه‌و لێكه‌وته تراژیدییانه ده‌خه‌ینه به‌ر دید، كه له ئه‌نجامى په‌لوپۆهاوێشتنى كاریگه‌رییه‌كانى "ڕه‌شبینیی به‌كۆمه‌ڵ" خوڵقاون و ته‌نیا له بازنه‌ى چه‌ند لێكه‌وته‌یه‌كى ئاسایش‌دا نه‌ماونه‌ته‌وه، به‌ڵكوو به‌شێك له لێكه‌وته‌كانى ئه‌م دۆخه سه‌رتاپاگیرییه، لێكه‌وته‌ى مه‌رگهێن بوون؛ كه لێره‌دا ڕۆشناییى ده‌خه‌ینه سه‌ر به‌شێكیان:
یه‌كه‌م/ خۆكوژى:
له ده‌ستپێكى خستنه‌ڕووى لێكه‌وته‌ى "خۆكوژى"دا، كه به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین ده‌ره‌نجامه‌كانى ته‌شه‌نه‌كردنى "ڕه‌شبینیى به‌كۆمه‌ڵ" داده‌نرێت، ده‌مه‌وێ دان به ئه‌نجامێكى زۆر تراژیدى و مه‌ترسیداردا بنێم كه پێم گرنگه بۆ پشتگیریى وتاره‌كه‌م داتایه‌كى مه‌ترسیدار بخه‌مه ڕوو، كه به‌رهه‌مى ته‌شه‌نه‌كردنى "ڕه‌شبینیى به‌كۆمه‌ڵ"ن له هه‌رێمى كوردستان: ئه‌وه‌تا ته‌نیا له ماوه‌ى ساڵى "2016" ته‌نیا له پارێزگه‌ى "هه‌ولێر" جگه له پارێزگه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، "70 كه‌س له ڕه‌گه‌زى پیاو، خۆیان كوشتووه" و، هه‌روه‌ها "60 كه‌سى دیكه‌یش له ڕه‌گه‌زى ئافره‌ت، خۆیان كوشتووه"، كه سه‌رجه‌مى هه‌ر دوو داتاكان ده‌كاته (130) خۆكوژ؛ ئه‌وه جگه له سه‌رجه‌مى ئه‌و داتایانه‌ى كه په‌یوه‌ندیدارن به تراژیدیاى خۆكوژى له‌سه‌ر ئاستى پارێزگه و شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. جا ئه‌م تراژیدیایانه ته‌نیا به ڕوودانى "خۆكوژى"، كۆتایى به‌و حاڵه‌ت و گوشاره سایكۆلۆژییه نه‌هاتووه كه له ئه‌نجامى ته‌شه‌نه‌كردنى "ڕه‌شبینیى به‌كۆمه‌ڵ" ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ى گه‌یاندۆته ئه‌م مه‌رگدۆستییه، به‌ڵكوو ئه‌گه‌ر ورد بینه‌وه، هه‌ر یه‌كێك له‌م حاڵه‌ته خۆكوژییانه، ئه‌گه‌ر وه‌ك نموونه وه‌ربگرین، چه‌ندان تراژیدیاى دیكه‌یان له دواى خۆیان به‌جێ هێشتووه؛ كه ده‌توانین بڵێین هه‌ر یه‌كێك له‌م كه‌یس و كاره‌كته‌رانه "ڕه‌شبینیى به‌كۆمه‌ڵ"یان وه‌ك ڤایرۆسى شێرپه‌نجه بۆ ئه‌ندامانى خێزانه‌كانیان به‌جێ هێشتووه، به‌م شێوازانه‌ى خواره‌وه:
- هه‌ر یه‌ك له‌م كاره‌كته‌ره خۆكوژانه له دواى مه‌رگى خۆیانه‌وه "گرێى ده‌روونى" (Psychological knot) یان له "ئه‌قڵى ناوه‌وه (Internal Mind)"ى یه‌ك یه‌كى ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌یشدا به‌جێ هێشتووه، كه كه‌سانى پله یه‌كى پاشمه‌وه‌ى خێزانه‌كانیانن و وایان لێ ده‌كه‌ن له دواى خۆكوشتنى ئه‌وانه‌وه ژیان هیچ به‌هایه‌كیان نه‌مێنێ. ئه‌م گرێیه ده‌روونییه‌یش به‌رده‌وامیى به "ڕه‌شبینیى به‌كۆمه‌ڵ" وه‌ك دیارده‌یه‌كى سه‌رتاپاگیر، داوه.
- هه‌ر یه‌ك له‌م كاره‌كته‌رانه له دواى خۆكوشتنیانه‌وه گورزێكى درێژخایه‌نى ئابوورى و په‌روه‌رده‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تییان له منداڵ و هاوسه‌ر و برا و خوشك و باوك و دایكه‌كانیان وه‌شاندووه. ئه‌م گورزه درێژخایه‌نه‌یش وای كردووه كۆمه‌ڵگه له "ڕه‌شبینى" دانه‌بڕێنێ و، وه‌ك میرات بۆ یه‌كترى به‌جێى ده‌هێڵن.
دووه‌م/ تاراوگه و كۆچكردنى به‌كۆمه‌ڵ:
له‌بیرمان نه‌چێ به درێژاییى ساڵانى نه‌وه‌ده‌كان و، تا ده‌گاته ئه‌م دوو سێ ساڵه‌ى ڕابردوویش، زۆرینه‌ى ئه‌و كه‌س و خێزانانه‌ى كه زێدى خۆیان له‌م هه‌رێمى كوردستانه‌دا به‌جێ هێشت و، ڕێگه‌ى هات و نه‌هاتیان هه‌ڵبژارد و چاره‌نووسى خۆیان خسته ناو مستى باندى مافیاى قاچاخچییه‌كان، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ن به تاراوگه‌ى ئارامى، كۆچكردنێكى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى به‌رنامه‌بۆداڕێژراو نه‌بوو. به‌پێى ئاماره سه‌ره‌تایییه‌كان، زیاتر له یه‌ك ملیۆن كوردى باشوورى كوردستان له تاراوگه‌دا ده‌ژین و، جگه له‌وه‌ى سه‌دان ژن و پیاو و منداڵ و گه‌نج و پیرى ئه‌م پارچه‌یه له ڕێگه‌ى قاچاخدا خنكاون و كوژراون و، به سه‌دان گه‌نجى دیكه‌یش تا ئێستا بێسه‌روشوێن ماونه‌ته‌وه. ئه‌م دیارده‌یه‌یش دروست په‌یوه‌ندیى به‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌رتاپاگیره‌وه هه‌بوو، كه پێى ده‌گوترێ "ڕه‌شبینیى به‌كۆمه‌ڵ".
سێیه‌م/ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزان:
په‌ره‌سه‌ندنى "ڕه‌شبینیى به‌كۆمه‌ڵ" ته‌نیا تراژیدیاى "خۆكوژى" و ئافاتى "كۆچى به‌كۆمه‌ڵ"ى وه‌ك نه‌هامه‌تى بۆ ئێمه نه‌هێناوه، به‌ڵكوو به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاگامان له دۆخى ناوه‌وه‌ى خێزانه‌كانمان بێ، نه‌هامه‌تى و تراژیدیایه‌كى دیكه‌یشی بۆ هێناوین كه پێى ده‌گوترێ "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزان". به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له دامه‌زراوه‌ى "ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان" تۆمار كراوه و وه‌رم گرتوون، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه له ماوه‌ى ساڵى (2014) نزیكه‌ى (6080) خێزان له دادگه‌كاندا هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و، هه‌روه‌ها ئه‌م ژماره‌یه له ساڵى (2015)، به‌رز بۆته‌وه بۆ نزیكى (8000) حاڵه‌تى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزانه‌كان! ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه كۆ بكه‌ینه‌وه، ده‌كاته زیاتر له (14000) هه‌زار حاڵه‌تى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزان له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو هه‌رێمى كوردستان. ئه‌ى ئه‌گه‌ر بپرسین ئه‌م هه‌موو خێزانه له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاوانه چی‌یان لێ ده‌كه‌وێته‌وه؟
- "دڵته‌نگییه‌كى به‌رده‌وام": به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه ڕووبه‌ڕووى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خێزان بوونه‌ته‌وه، جگه له ژماره‌یه‌كى كه‌میان؛ چونكه كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه، جارێ ماویه‌تى جیابوونه‌وه‌ى ئافره‌ت به حاڵه‌تێكى سروشتى وه‌ری بگرێت و، تێ بگا له‌و ڕاستییه‌ى كه "هاوسه‌رگیرى" له بنه‌ڕه‌تدا "گرێبه‌ست"ه و بۆى هه‌یه تاسه‌ر به‌سه‌ركه‌وتوویى نه‌مێنێته‌وه.
- "وه‌شاندنى گورزێكى گه‌وره‌ى ئابوورى": چونكه هه‌ر خێزانێكى هه‌ڵوه‌شاوه، زۆرینه‌ی پێویستیى به دووباره پێكهێنانى خێزانێكى دیكه هه‌یه. ئه‌م قۆناغى دووستكردنه‌وه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌یش قورسایییه‌كى دیكه‌ى ئابوورى له‌سه‌ر خێزانه لێكهه‌ڵوه‌شاوه‌كان دروست ده‌كات.
- "ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كێشه‌ى ماددى": له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ر خێزانێك به‌تایبه‌ت بۆ ڕه‌گه‌زى ژن، ته‌نگژه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئابووریى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و ژنانه‌ى كه له دواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزانه‌كانیان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى بژێوییان نییه. هه‌ر بۆیه‌یشه هه‌ندێ جاران ده‌یان كه‌سى ڕووبه‌ڕووى خۆكوژى كردۆته‌وه له ئه‌نجامى ده‌ره‌قه‌تنه‌هاتنى ئه‌م هه‌موو قورسایییه ماددییه‌ى له دواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزانه‌كان تووشیان هاتوون.
- "بێهیوابوون له پێكهێنانه‌وه‌ى خێزان": ڕاستییه‌كى زۆر تاڵ هه‌یه كه ده‌بێ ئاماژه‌ى بۆ بكه‌ین: هه‌ر ئافره‌تێك كه ڕووبه‌ڕووى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزان ده‌بێته‌وه، زۆر كه‌م ده‌رفه‌تى بۆ ده‌ڕه‌خسێ بۆ ئه‌وه‌ى دووباره ژیانى هاوسه‌رى پێك بهێنێته‌وه. زۆریش جێگه‌ى داخه زۆرینه‌ى ئه‌و ژنانه‌ى كه دووباره هاوسه‌رگیرییان كردۆته‌وه، نه‌یانتوانیوه له پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیریى دووه‌میاندا زۆر سه‌ركه‌وتوو بن. ئه‌م ناسه‌ركه‌وتوویییه‌یش به‌شێكى په‌یوه‌ندیى به تێفكرینى دواكه‌وتووانه‌ى ئه‌و پیاوانه‌وه هه‌یه كه دووباره ده‌رفه‌تیان بۆ ژنه‌كان ڕه‌خساندۆته‌وه و هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ پێك هێناون. ڕوونتر بڵێین، له دواى هه‌ر گرژى و تووڕه‌بوونێكدا، پیاوه‌كان ئاماده‌ن ڕۆحى ژنه‌كان وێران بكه‌ن به‌و ڕسته‌یه‌ی كه پێیان ده‌ڵێن "ئه‌گه‌ر ئاقڵ باى، ته‌ڵاق نه‌ده‌دراى" و، زۆر شتى دیكه‌یش! جا ئه‌گه‌ر ورد ببینه‌وه، ئه‌م (14000) حاڵه‌تى لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزانانه و تێكڕاى لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ساڵه‌كانى پێش خۆیان و دواى خۆیشیان، وای كردووه "ڕه‌شبینى به‌كۆمه‌ڵ" تا دێ په‌ره بستێنێ و كاڵ نه‌بێته‌وه.
چواره‌م/ پێشبینیى سه‌رهه‌ڵدانى ڕه‌وشێكى مه‌ترسیدارى سه‌رتاپاگیرى سیاسى:
"ڕه‌شبینى"، ده‌مێكه له قاڵبى "تاك" هاتۆته ده‌ره‌وه و بۆته "دیارده‌یه‌كى سه‌رتاپاگیر"؛ ته‌شه‌نه‌كردنى ئه‌م دیارده سه‌رتاپاگیره‌یش كه ئێمه ناومان لێ ناوه "ڕه‌شبینیى به‌كۆمه‌ڵ"، له چوارچێوه‌ى لێكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا نامێنێته‌وه. "هیوادارم به‌هه‌ڵه‌دا چووبم"، به‌ڵام پێشبینى ده‌كه‌م مه‌وداى ئه‌م ڕه‌شبینییه سه‌رتاپاگیره، له ته‌یارێكى سیاسیى ڕێكخراوى مه‌ترسیداردا نه‌شونوما بكات و، له‌وێیشه‌وه هیچ به‌هایه‌ك بۆ پاراستنى ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وت و پیرۆزى و ڕه‌مزه سیاسییه‌كان نه‌هێڵێته‌وه. ده‌خوازین تا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناغه، زوو فریای ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه جۆربه‌جۆرانه بكه‌و‌ین.
لێره‌یشه‌وه ئه‌م هه‌نگاوانه به گرنگ ده‌زانم بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م دیارده سه‌رتاپاگیرییه‌ى كه ناومان لێ ناوه "ڕه‌شبینیى به‌كۆمه‌ڵ":
١- چی دیكه دۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى، وه‌ك پاشكۆ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌كرێ و نه‌كرێته قوربانیى سێكته‌رى سیاسى؛ چونكه ساڵ به ساڵ ڕێژه‌ى قوربانییه‌كان زیاتر ده‌بن كه به‌رهه‌مى دیارده‌ى سه‌رتاپاگیریى "ڕه‌شبینیى به‌كۆمه‌ڵ"ن.
٢- زۆر گرنگه سه‌ركرده بڕیاربه‌ده‌سته‌كان ئاوڕێكى جددى له خواره‌وه‌ى خۆیان و ئاستى مه‌ترسیدارى ئابووریى كۆمه‌ڵگه بده‌نه‌وه؛ به ئاستێك له پارووى سه‌رسفره‌ى منداڵه‌كانیان بگرنه‌وه و دۆخى "مه‌مره و مه‌ژى"ی زۆرینه‌ى خه‌ڵكى پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
٣- ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌م مافیا و كۆمپانیا و به‌رپرسه مشه‌خۆرانه‌دا بگیرێت، كه له ڕابردوودا ئه‌وه‌ى له توانایاندا بوو كردیان، بۆ مژینى سامانى سه‌رزه‌وى و ژێرزه‌وى. هه‌ر ئه‌وه‌یش نا، ڕووبه‌ڕووى سزای یاساییش بكرێنه‌وه تا ئه‌م وڵاته بكه‌و‌ێته سه‌ر سكه‌یه‌كى خاوێن و ڕاست و دروست.
٤- هه‌ڵگرتنى "پارێزبه‌ندى" له‌سه‌ر هه‌ر كه‌س و توێژ و چینێك، كه بوونه‌ته مایه‌ى مه‌ترسى بۆ سه‌ر كه‌رامه‌تى مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى شكۆ بۆ مرۆڤ بگێڕێنه‌وه و، مرۆڤ به‌ر له هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى دیكه ببێته سه‌نته‌رى بایه‌خپێدانى دامه‌زراوه‌كان، ده‌بێ ڕێگه نه‌درێ چی دیكه ڕۆژنامه‌وانى ده‌مپیس و به‌رپرسى ده‌ستپیس و گوتاربێژى ئایینیى كه‌رامه‌تشكێن له چوارچێوه‌ى "پارێزبه‌ندیدا" بمێننه‌وه.
٥- دوا خاڵ به لاى منه‌وه، كه زۆر گرنگه، له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنى كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌ت، پێداچوونه‌وه‌ى جددى به كۆى دامه‌زراوه حكوومییه‌كاندا بكرێته‌وه، له ڕووى "ئه‌داى به‌رپرسه‌كان، جێپه‌نجه‌ى دامه‌زراوه‌كان، پێویستى و ناپێویستیى به‌رده‌وامبوونى دامه‌زراوه‌كان" و زۆر لایه‌نى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان، كه به‌شێكیان فاكته‌رى خوڵقاندنى دیارده‌ى "ڕه‌شبینیى سه‌رتاپاگیر"ن.