ئالان به‌هائه‌ددین عه‌بدوڵڵا، دكتۆرا له یاسا - مامۆستا له كۆلێژی یاسا/ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
پێشه‌كی
په‌یوه‌ستبوونی مرۆڤ به خاكه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیی به ویژدان و ناخ و خۆشه‌ویستییه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندیی به یاسا و بڕگه یاسایییه‌كانه‌وه نییه، چونكه ئه‌وانه‌ی له‌پێناو خاكی نیشتمان شه‌هید ده‌بن ئه‌وه‌نده‌ی بیریان لای پیرۆزیی خاك و یه‌كپارچه‌ییی ئه‌و خاكه‌یه، ئه‌وه‌نده سه‌رنج له لایه‌نه یاسایییه‌كه‌ی خاك ناده‌ن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌بوونی چوارچێوه و پاڵپشتییه‌كی یاسایی بۆ پاراستنی خاك و یه‌كپارچه‌یییه‌كه‌ی، فاكته‌رێكی زۆر گرینگه بۆ چه‌سپاندنی سنوور و پاراستنی شكۆی خاك له‌سه‌ر مێزی دانوستاندن له كاتی ئاشتیدا، چونكه یاسا ئامرازێكی ئاشتییانه‌یه بۆ گه‌یشتن به مافه‌كان و پاراستنیان. بۆیه هه‌میشه ئه‌وه‌ی به هێزی چه‌ك له‌سه‌ر خاك به‌ده‌ست دێت، له دواییدا پێویستیی به پاڵپشتییه‌كی یاسایی هه‌یه بۆ پاراستنیان له كاتی دانوستاندندا.
له‌م باره‌یه‌وه، هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی زۆر باشی هاوێشتووه بۆ به‌یاساییكردنی قه‌واره سیاسییه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی (چوارچێوه‌ی عێراق) و نێوده‌وڵه‌تی. سه‌ڕه‌رای هه‌موو ئه‌و گله‌یی و گازندانه‌ی كه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان، جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری ده‌كرێن، له‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی كوردستانی پێویسته ئه‌م قه‌واره‌یه بپارێزێت، چونكه كورستان ماڵی هه‌مووانه و تیایدا كه‌س میوانی كه‌س نییه و ده‌كرێت به هه‌مووان به گوشاری مه‌ده‌نییانه ڕۆڵمان له ڕاستكردنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كان هه‌بێت؛ به‌ڵام له‌ده‌ستدانی خاكی نیشتمان یاخود كۆتاییهێنان به‌م قه‌واره‌یه یاخود ته‌سككردنه‌وه‌ی سنووره‌كه‌ی یاخود ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، به‌ئاسانی قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه. ئه‌وه‌تا مێژوو بۆ هه‌موومانی سه‌لماندووه له نێوان كۆماری کوردستان لە مهاباد (1946)ه‌وه بۆ به‌یانی (11)ی ئاداری ساڵی (1970) و له‌وێیشه‌وه بۆ ڕاپه‌ڕینی ئاداری (1991) نه‌ته‌وه‌ی كورد پێویستیی به زیاتر له بیست ساڵ هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌وه بكاته‌وه كه له‌ده‌ستی داوه. بۆیه، پێویسته زۆر به‌وریایییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌تی یه‌كپارچه‌ییی خاكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.
ناوی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستووری كۆماری عێراق (2005)
له دوای ڕووخانى ڕژێمی به‌عس له ساڵی (2003)، بۆ یه‌كه‌مین جار عێراق و عێراقییه‌كان بوون به خاوه‌نی ده‌ستوورێك كه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و پێدانی ماف به‌یه‌كسانی و ڕێزگرتنی نه‌ته‌وه و ئایینزاكان نووسرابووه‌وه، ئه‌ویش ده‌ستووری كۆماری عێراق بوو بۆ ساڵی (2005). له‌م ده‌ستووره‌دا، له سێ شوێن ناوی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، ئه‌وانیش: (بڕگه سێیه‌م له مادده 4) و (بڕگه یه‌كه‌م له مادده 117)، هه‌روه‌ها (مادده 141) و ناوهێنانه‌كه‌یش به دوو شێواز بووه: هه‌ندێ جار به ناوی "إقلیم كوردستان" هاتووه و هه‌ندێ جاریش به ناوی "إقلیم كردستان" به‌بێ پیتی (و). ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه: له ده‌ستووردا وشه‌ی "عێراق" به ناوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌لكاوه، كه‌واته بۆچی ده‌زگه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم ده‌سته‌واژه‌ی (هه‌رێمی كوردستان-العراق) له نووسراه‌وه‌كانیاندا به‌كار ده‌هێنن؟
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره زۆر گرینگه، چونكه په‌یوه‌ندیی به كۆمه‌ڵێك بابه‌ته‌وه هه‌یه. بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر هه‌رێم ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ زیاتر ده‌ربكه‌وێت و ئه‌وه‌نده خۆی په‌یوه‌ست به عێراقه‌وه نه‌كات، ئه‌وا پێویسته وشه‌ی "عێراق" له ته‌ك ناوی "هه‌رێمی كوردستان" بسـڕدرێته‌وه؛ ئه‌م هه‌نگاوه‌یش به‌پێی ده‌ستوور ڕێگه‌پێدراوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له دانانی وشه‌ی "عێراق" له ته‌ك ناوی "هه‌رێمی كوردستان" بۆ ئه‌وه‌یه نیشانی دونیای بده‌ین كه كوردستان چوار پارچه‌یه و ئه‌وه‌ی له عێراق هه‌یه ته‌نیا یه‌كێك له پارچه‌كانییه‌تی، ئه‌وا پێویسته وشه‌ی "عێراق" به ناوی "هه‌رێمی كوردستان"ه‌وه گرێ بدرێت. وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار جێ ده‌هێڵم كه له به‌كارهێنانی وشه‌ی "عێراق" له ته‌ك ده‌سته‌واژه‌ی "هه‌رێمی كوردستان" زیاتر ورد ببنه‌وه.
هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و گله‌یییانه‌ی ئاڕاسته‌ی ناوه‌ڕۆكی ده‌ستووری كۆماری عێراق بۆ ساڵی (2005) ده‌كرێن، به‌ڵام به بۆچوونی ئێمه ئه‌م ده‌ستووره یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ئه‌و ده‌ستكه‌وته یاسایییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆییی عێراقدا به‌ده‌ستی هێنابێت كه ڕه‌نگدانه‌وه‌یشی له‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێم له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هه‌بووه، چونكه هه‌رێم به‌هۆیه‌وه له قه‌واره‌یه‌كی ته‌نیا سیاسی بۆ قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی خاوه‌ن پاڵپشتییه‌كی یاسایی گۆڕدڕا؛ ئه‌مه جگه له‌و ده‌سه‌ڵاته فراوانه‌ی كه به‌پێی ئه‌م ده‌ستووره به‌خشرایه هه‌رێمی كوردستان.
له‌م باره‌یه‌وه، بڕگه "یه‌كه‌م" له مادده (117) له ده‌ستووری كۆماری عێراق به شێوه‌یه‌كی ڕوون و فه‌رمی، دان به هه‌رێمی كوردستان ده‌نێت وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی له چوارچێوه‌ی عێراقێكی فیدڕاڵی‌دا؛ هه‌روه‌ها دان به هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان (په‌رله‌مان) و جێبه‌جێكردن (حكوومه‌ت) و دادوه‌ری (دادگه‌كان) له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌نێت. تیایدا هاتووه: "أولا:- يقر هذا الدستور، عند نفاذه، إقليم كردستان وسلطاته القائمة، إقليما إتحاديا."
له‌وه‌یش زیاتر ناوه‌ڕۆكی مادده (141)ه له هه‌مان ده‌ستوور كه‌وا دان به گشت ئه‌و یاسا و په‌یڕه‌و و ڕێنمایی و بڕیارانه ده‌نێت ئه‌وانه‌ی له ساڵی (1992)ه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ركراون، مه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێو هه‌رێم به خۆیان هه‌مواریان بكه‌نه‌وه یان هه‌ڵیان بوه‌شێننه‌وه یاخود پێچه‌وانه‌ی حوكمی ده‌ستووری كۆماری عێراق بن. تیایدا هاتووه: "يستمر العمل بالقوانين التي تم تشريعها في إقليم كوردستان منذ عام 1992، وتعد القرارات المتخذة من حكومة إقليم كوردستان ـ بما فيها قرارات المحاكم والعقود ـ نافذة المفعول، ما لم يتم تعديلها أو إلغاؤها حسب قوانين إقليم كوردستان، من قبل الجهة المختصة فيها، وما لم تكن مخالفة لهذا الدستور."
ئه‌م دوو مادده ده‌ستوورییانه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی ڕوونن به داننان به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان؛ ئه‌وه‌ی له ساڵی (1992) به حوكمی ڕاپه‌رین و هه‌ڵكه‌وته‌ی سیاسیی ئه‌وكات دروست ببوو كه له چوار پارێزگه‌ی سه‌ره‌كی پێك هاتبوو (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجـه). ئه‌م پارێزگایانه هه‌موو پێكه‌وه ئه‌م قه‌واره‌یه یاسایییه پێك ده‌هێنن و هه‌ر هه‌وڵێك بۆ پارچه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان، چ به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، پێچه‌وانه‌ی حوكمی ئه‌م دوو مادده ده‌ستوورییه‌ن.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كان یاخود جیابوونه‌وه‌ی پارێزگایه‌ك به‌پێی ده‌ستوور
له دوای داننان به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له مادده (117) له ده‌ستووری كۆماری عێراق، هه‌مان ده‌ستوور له مادده (119)دا مافی به هه‌موو پارێزگایه‌كی عێراق داوه، ئه‌وانه‌ی نه‌چوونه‌ته نێو هه‌رێمێك - چ به‌ته‌نیا یاخود له‌گه‌ڵ پارێزگایه‌كی تر یان زیاتر- هه‌رێمێك له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدڕاڵی‌دا دروست بكه‌ن. تیایدا هاتووه: "يحق لكل محافظة أو أكثر، تكوين إقليم بناءا على طلب بالاستفتاء عليه، يقدم بإحدى طريقتين: أولا:- طلب من ثلث الأعضاء في كل مجلس من مجالس المحافظات التي تروم تكوين الإقليم. ثانيا:- طلب من عشر الناخبين في كل محافظة من المحافظات التي تروم تكوين الإقليم." له‌ژێر ڕۆشناییی ئه‌م مادده ده‌ستوورییه‌یش ياساى ڕێكاره جێبه‌جێكارییه‌كانی تایبه‌ت به پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان له عێراق ژماره (13) له ساڵی (2008) ده‌ركرا. ئه‌م یاسایه، تایبه‌ته به ڕێكاره‌كانی دروستكردنی هه‌رێمێكی فیدڕاڵی. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه: له چوارچێوه‌ی سیسته‌می یاسایی‌ی په‌یڕه‌وكراو له عێراقدا، ئایا ده‌كرێت هه‌رێمێكی فیدڕاڵی پێكهێنراو هه‌ڵبوه‌شێته‌وه (یاخود) پارێزگایه‌كی نێو هه‌رێمێكی فیدڕاڵی پێكهێنراو جیا ببێته‌وه؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مان له چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یشمان هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه ده‌بێت. له‌م باره‌یه‌وه ده‌ستووری كۆماری عێراق بۆ ساڵی (2005) هیچ مادده‌یه‌كی یاسایی‌ی تێدا نییه كه باس له ڕێكاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان یان هه‌ر هه‌رێمێكی تری فیدڕاڵی بكات یاخود باس له جیابوونه‌وه‌ی پارێزگایه‌ك بكات له هه‌رێمێكی فیدڕاڵی. بێ گومان ئه‌م خاڵه‌یش به ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زن بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت، چونكه هه‌ر بابه‌تێك یان ده‌سه‌ڵاتێك كه له ده‌ستووردا ئاماژه‌ی بۆ نه‌كرابێت، ئه‌وا به‌پێی مادده (115) له ده‌ستووری كۆماری عێراق ڕاییكردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌بێته به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمه‌كان، تیایدا هاتووه: "كل ما لم ينص عليه في الاختصاصات الحصرية للسلطات الاتحادية، يكون من صلاحية الأقاليم والمحافظات غير المنتظمة في إقليم، والصلاحيات الأخرى المشتركة بين الحكومة الاتحادية والأقاليم، تكون الأولوية فيها لقانون الأقاليم والمحافظات غير المنتظمة في إقليم، في حالة الخلاف بينهما." كه‌واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێم و جیابوونه‌وه‌ی پارێزگایه‌ك، بووه‌ته بابه‌تێكی نێوخۆیی و، به یاسا به‌ركاره‌كانی نێو هه‌رێمه‌كان ڕێك ده‌خرێت كه یاسای پارێزگاكان یه‌كێكه له یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان.
هه‌رێمی كوردستان و یاسای پارێزگاكان
له ساڵی (1992) تاوه‌كوو ساڵی (2009) له هه‌رێـمی كوردستان كار به یاسای پارێزگاكانی عێراقی ژماره (159) بۆ ساڵی (1969) ده‌كرا؛ ئه‌میش به پاڵپشت به بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (11)ی ساڵی (1992). به‌ڵام له ئێسته‌دا، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی یاسای تایبه‌ت به خۆیه‌تی بۆ ڕێكخستنی كاروباری پارێزگاكان به ناونیشانی "یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق" ژماره (3) بۆ ساڵی (2009). ده‌ركردنی یاسای پارێزگاكان له هه‌رێمی كوردستان پاڵپشته به بڕگه "یه‌كه‌م" له مادده (121) له ده‌ستووری كۆماری عێراق كه ڕاییكردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی به هه‌رێمه‌كان داوه، ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند نین. تیایدا هاتووه: "لسلطات الأقاليم، الحق في ممارسة السلطات التشريعية والتنفيذية والقضائية، وفقا لأحكام هذا الدستور، بإستثناء ما ورد فيه من إختصاصات حصرية للسلطات الاتحادية."
به‌پێی مادده (2) له یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان سیسته‌می لامه‌ركه‌زییه‌تی كارگێڕی، بووه‌ته پره‌نسیپێكی سه‌ره‌كی و ده‌بێ كار بۆ به‌دیهێنانی بكرێت. تیایدا هاتووه: "يحدد هذا القانون صلاحيات و مسؤوليات المجالس و ڕؤسائها و اعضائها لترسيخ مبدأ اللامركزية الادارية في توزيع السلطات و تحسين ايصال الخدمات العامة الى المواطنين و المحافظة على حقوق و مصالح المجتمع و تطوير ادارة الوحدات الأدارية في الاقليم." هه‌روه‌ها به‌پێی مادده (3) له هه‌مان یاسادا، هه‌رێمی كوردستان له ڕووی كارگێڕییه‌وه دابه‌ش ده‌كرێته سه‌ر پارێزگا، پارێزگایش بۆ قایمقامیه‌ت و، قایمقامیه‌تیش بۆ شاره‌دێ و؛ هه‌موو ئه‌و خانه كارگێڕییانه‌یش خاوه‌نی كه‌سایه‌تیی یاسایی‌ی خۆیانن له ڕووی دارایی و كارگێڕییه‌وه له چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی پارێزگادا. تیایدا هاتووه: "يقسم الأقليم إداريا الى محافظات و المحافظات الى أقضية و الأقضية الى نواحي و تكون لكل وحدة إدارية شخصية معنوية و ذمة مالية مستقلة ضمن ميزانية المحافظة."
پرسیاری سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه جیابوونه‌وه‌ی پارێزگا له هه‌رێمی كوردستان ڕابگه‌یه‌نن؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره، پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ یاسای پارێزگاكان له هه‌رێمی كوردستان. له‌م باره‌یه‌وه، به‌پێی مادده (6) له یاسای پارێزگاكان، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵات ڕایی ده‌كه‌ن كه بێ گومان بڕیاردان له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی پارێزگا له هه‌رێمی كوردستانی تێدا نییه. به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه به‌پێی ئه‌م مادده‌یه به ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دراوه، له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیكردن و په‌یوه‌ستبوون به وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داڕێژڕاوه. له‌مه‌یش زیاتر به‌پێی مادده (5) له هه‌مان یاسا، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری كۆماری عێراق و یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاره‌كانی پارێزگا ڕایی بكات. تیایدا هاتووه: "مجلس المحافظة هو السلطة الرقابية ضمن الحدود الادارية للمحافظة و له حق اصدار القرارات و الانظمة و التعليمات لتنظيم الشؤون الادارية و المالية في المحافظة بما يمكنها من الاشراف على ادارة شؤون المحافظة وفق مبدأ اللامركزية الادارية وبما لا يتعارض مع الدستور و القوانين النافذة في الاقليم." له‌به‌ر ئه‌وه‌یش كه له ده‌ستوور و یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه ڕێگه‌پێنه‌دراوه، بۆیه به بۆچوونی ئێمه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندنی جیابوونه‌وه‌ی پارێزگایان نییه له هه‌رێمی كوردستان.
مامه‌ڵه‌كردنی دارایی له‌گه‌ڵ هه‌رێم یان پارێزگا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا
له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری كۆماری عێراقدا، هه‌رێم و پارێزگا دوو ناوه‌ندی یاسایی‌ی جیاوازن و زۆر به‌ڕوونی جیاوازی له نێوانیان كردووه. ئه‌م جیاوازیكردنه له چه‌ندین مادده‌ی ده‌ستووریدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. بۆ نموونه: به‌پێی مادده (116) له ده‌ستووری كۆماری عێراق، سیسته‌می فیدڕاڵی له عێراق له پایته‌خت و هه‌رێمه‌كان و پارێزگا لامه‌ركه‌زییه‌كان و ئیداره خۆجێیه‌كان پێك دێت. تیایدا هاتووه: "يتكون النظام الإتحادي في جمهورية العراق من عاصمة وأقاليم ومحافظــات لامركزية وإدارات محـلية." له دواییدا مادده‌كانی (117-121) له‌م ده‌ستووره بۆ ڕێكخستنی كاروباری هه‌رێمه‌كان ته‌رخان ده‌كرێت. له به‌رانبه‌ردا، مادده‌كانی (122-123) له ده‌ستوور بۆ ڕێكخستنی كاروباری ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه نه‌چوونه‌ته نێو هه‌رێمێك یان نه‌بوونه‌ته هه‌رێمێك له عێراقدا، ته‌رخان ده‌كرێت.
یه‌كێك له‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی كه به‌ڕوونی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند له ڕووی دارایییه‌وه ڕێك ده‌خات، بریتییه له بڕگه "سێیه‌م" له مادده (121) له ده‌ستووری كۆماری عێراق. تیایدا هاتووه: "تخصص للأقاليم والمحافظات حصة عادلة من الإيرادات المحصلة إتحاديا، تكفي للقيام بأعبائها ومسؤولياتها، مع الأخذ بعين الإعتبار مواردها وحاجاتها، ونسبة السكان فيها." ئه‌م مادده ده‌ستوورییه هه‌ڵگری هه‌مان بۆچوونه سه‌باره‌ت به جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له یه‌كتر، هه‌تا له ڕووی دارایییه‌وه، چونكه وشه‌ی "هه‌رێم"، هه‌رێمه‌كان ده‌گرێته‌وه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان و وشه‌ی "پارێزگا"یش ئه‌و پارێزگایانه ده‌گرێته‌وه كه هێشتا نه‌چوونه‌ته ناو هه‌رێمێك یاخود نه‌بوونه‌ته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ. به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یش ئه‌و یاسایه‌ی كه له عێراقدا بۆ ڕێكخستنی پارێزگاكان ده‌ركراوه، ناوی "قانون المحافظات غير المنتظمة في إقليم" (یاسای ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه هێشتا له چوارچێوه‌ی هه‌رێمێك ڕێك نه‌خراون)، ژماره (21) بۆ ساڵی (2008)ه. كه‌واته وشه‌ی "پارێزگا" له ده‌ستووری عێراقیدا، پارێزگاكانی نێو هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه، چونكه پارێزگاكانی نێو هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستانن و مامه‌ڵه دارایییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌بێت، به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ. بۆیه هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی به‌جیا له‌گه‌ڵ یه‌كێك یان زیاتر له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، چ له ڕووی سیاسی یان دارایییه‌وه، به ڕه‌فتارێكی نایاساییی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری كۆماری عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت.
كۆبه‌ند
هه‌موو ئه‌و بڕگه و مادده یاسایی و ده‌ستوورییانه‌ی كه له‌م وتاره‌دا نیشان دراون، ئاماژه و پاڵپشتیی یاسایی‌ی ڕاسته‌وخۆن بۆ یه‌كپارچه‌ییی خاكی هه‌رێمی كوردستان له به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی ناوه‌ند، چ له ڕووی سیاسی یاخود دارایییه‌وه. كه‌واته پاڵپشتیی یاسایی هه‌یه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه، كورد به‌یه‌كڕیزیی خۆیه‌وه بتوانێت ئه‌م خاكه و ده‌ستكه‌وته‌كان بپارێزێت. هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكیش له‌م ده‌ستووره‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست هاتبێت، ئه‌وا له ئه‌نجامی ڕێككه‌وتنی نێوماڵی كورد و یه‌كڕیزی بووه. بۆیه با چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بین موعجیزه‌ی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كڕیزیی ماڵی كورد ڕوو بدات. بۆیه به‌ڕاشكاوانه ده‌یڵێین: ئه‌گه‌ر كورد یه‌كده‌ست بووایه - هیچ نه‌بێ له‌سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌كان-، ئه‌وا قه‌ت پێویستیی به‌وه نه‌ده‌بوو هاوڕێیه‌تیی "شاخ" بكات و به تاكه هاوڕێی خۆی بزانیت. ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌دایه و، پێویسته هه‌موومان ڕۆڵی پۆزه‌تیڤ به ئاراسته‌ی پاراستنی یه‌كپارچه‌ییی خاكی هه‌رێم و مانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه بگێڕین، چونكه مێژوو له كه‌س نابوورێت.