ئالان به‌هائه‌ددین عه‌بدوڵڵا، دكتۆرا له یاسا - مامۆستا له كۆلێژی یاسا/ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
پێشه‌كی
ئاو واتا ژیان، هه‌ر بۆیه پێویست ناكات قسه له‌سه‌ر گرینگی و پێویستیی مرۆڤ بۆ ئاو بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه زۆر گرینگه تیشكی بخه‌ینه سه‌ر، چۆنێتیی به‌كارهێنانی ئاوه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه، چونكه سروشت و ژینگه و ئاژه‌ڵ و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی، هه‌مووی به‌نده به هه‌بوونی ئاو و چۆنێتیی به‌كارهێنانی ئاو. بۆیه دانانی ده‌قی یاسایی بۆ ڕێكخستنی ئاو و به‌چوارچێوه‌كردنی به‌كارهێنانی ئاو و جیاكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی یاسایی له به‌كارهێنانی نایاسایی، به كارێكی پێویست ده‌زانین بۆ پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به‌تایبه‌ت ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه شیاوی خواردنه‌وه‌ن، چونكه ئه‌و سه‌رچاوانه موڵكی گشتین و هی كه‌سێك و دووان و چه‌ند كه‌سێك به‌ته‌نیا نییه.
هه‌بوونی یاسایه‌ك بۆ ڕێكخستنی به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ ئه‌وه‌یه، جۆرێك له هاوسه‌نگی بێنێته دی له نێوان دابینكردنی ئاو و دابه‌شكردنی به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و ڕێگرتن له به‌فیڕۆدان و خراپبه‌كارهێنان و پیسكردنی؛ چونكه كۆمه‌ڵگه له كۆمه‌ڵه مرۆڤێكی جیاواز له بیركردنه‌وه و ڕه‌فتار و گوفتار و پێداویستی و ستایلی ژیان پێك دێت كه هه‌ر یه‌ك له‌م مرۆڤانه پێویستیی به ئاو هه‌یه و هه‌ر یه‌كیان به شێواز و جۆرێک ئاو به‌كار ده‌هێنێت كه ڕه‌نگه بگاته ئاستی به‌فیڕۆدان یان پیسكردن یان خراپبه‌كارهێنان.
سه‌ره‌ڕای په‌سندكردنی نه‌خشه ڕێگەی په‌ره‌پێدان و چاكسازی له كه‌رتی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (112) له (12/6/2017)، هه‌روه‌ها هه‌بوونی هه‌ندێ یاسا و ڕێنماییی لابه‌لا، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین هه‌رێمی كوردستان له نیمچه بۆشایییه‌كی یاساییدایه و تاوه‌كوو ئێستا یاسایه‌كی تایبه‌تی نییه بۆ ڕێكخستنی كه‌رتی ئاو له هه‌موو بواره جیاجیاكانی ژیاندا. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ده‌بووایه ئه‌م یاسایه ده‌مێك بوو هه‌بووایه، چونكه له‌به‌ر گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، وشكه‌ساڵی و كه‌میی بارانبارین له ساڵی (2000)ه‌وه تاوه‌كوو ئێستا بۆته دیارده و به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه. ئه‌مه‌یش هاوته‌ریب بووه له‌گه‌ڵ دوو بابه‌ت: یه‌كه‌میان، زیادبوونی ڕێژه‌ی دانیشتووان و فراوانبوونی شار و شارۆچكه‌كان كه بۆته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر ئاو. دووه‌میان، كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌شی عێراق له ئاوی هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فورات و ئه‌و ڕووبارانه‌ی تر كه له ئێرانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن به‌هۆی سیاسه‌تی ئاوی وڵاتانی دراوسێ؛ ئه‌مه‌یش مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو.
ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی تره‌وه له هه‌رێمی كوردستان پێویستیمان به هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌یه له به‌كارهێنانی ئاو بۆ ئه‌وه‌ی ڕادده‌ی به‌فیڕۆدانی ئاو كه‌م بكرێته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌یبینین، خه‌مساردییه له ئاست ئه‌م گرفته گه‌وره‌یه و هه‌نگاوه‌كان وه‌ك پێویست نین. له به‌رانبه‌ردا ده‌بینین وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان هه‌نگاوی باشیان ناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی وشكه‌ساڵی و كه‌مكردنه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی كه‌مئاوی و، ڕێگه‌چاره‌كانی ئه‌وان زیاتر هه‌رێم و عێراقیان تووشی كه‌مئاوی كردووه.
بۆیه ئه‌مـڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه بزانێت كه گرینگیی ئاو له گرینگیی نه‌وت كه‌متر نییه و چۆن وڵاتانی دراوسێ ئاو وه‌ك كارتێكی سیاسی له دژی عێراق به‌كار ده‌هێنن، ئه‌وا هه‌رێمیش – ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی گڵدانه‌وه و به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو به شێوه‌یه‌كی باش په‌یڕه‌و بكات – ده‌توانێت هه‌مان كارتی سیاسی له دژی حكوومه‌تی ناوه‌ند له عێراق به‌كار بهێنێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی هه‌رێم، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه به‌شه بوودجه‌ی داراییی بڕدراوی هه‌رێمی كوردستان.
ئاو له ده‌ستووری كۆماری عێراقی
له ده‌ستووری كۆماری عێراق بۆ ساڵی (2005) به دوو مادده‌ی یاسایی باس له ئاو كراوه: یه‌كه‌میان له بڕگه (هه‌شته‌م) له مادده (110) كه ده‌سه‌ڵاتی داڕشتنی پلان و سیاسه‌تی ئاوی عێراق- ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌رچاوه ده‌گرن-ی داوه به حكوومه‌تی ناوه‌ندی، تیایدا هاتووه: "تختص السلطات الاتحادية بالاختصاصات الحصرية الآتية: ثامنا:- تخطيط السياسات المتعلقة بمصادر المياه من خارج العراق، وضمان مناسيب تدفق المياه إليه وتوزيعها العادل داخل العراق، وفقا للقوانين والأعراف الدولية." ئه‌وه‌ی تریان بڕگه (حه‌فته‌م) له مادده (114)ه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی داڕشتنی سیاسه‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی نێوخۆی عێراقی، كردووه به ده‌سه‌ڵاتێكی هاوبه‌ش له نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمه‌كان كه پێكه‌وه ڕایی ده‌كه‌ن؛ تیایدا هاتووه: "تكون الاختصاصات الآتية مشتركة بين السلطات الاتحادية وسلطات الأقاليم: سابعا:- ڕسم سياسة الموارد المائية الداخلية، وتنظيمها بما يضمن توزيعا عادلا لها، وينظم ذلك بقانون."
كه‌واته، له كاتی داڕشتنی سیاسه‌تی نێوخۆییی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، پێویسته به‌هه‌ماهه‌نگی بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ندی، به‌ڵام به ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێم و پێداویستییه نێوخۆیییه‌كانی دانیشتووان تیایدا. ڕاستییه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان به‌كرده‌یی، خۆی سیاسه‌تی ئاوی خۆی داده‌ڕێژێت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكوومه‌تی ناوه‌ند، كه ئه‌مه‌یش به بۆچوونی ئێمه هه‌لێكی زێڕینه بۆ پته‌وكردنی ئه‌م كه‌رته كه له یه‌ك كاتدا هه‌م بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستیی نێوخۆیی به‌كه‌ڵكی هه‌رێم دێت و له هه‌مان كاتیش‌دا ئاو چه‌كێكی به‌هێزه له ده‌ستی هه‌رێم كه ده‌توانێت له داهاتوودا له به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی ناوه‌ند به‌كاری بهێنێت ئه‌گه‌ر هات و به شێوه‌یه‌كی زانستییانه كار له‌سه‌ر به‌هێزكردن و فراوانكردنی ئه‌م كه‌رته بكرێت؛ كه بێ گومان گڵدانه‌وه‌ی ئاو له ڕێگه‌ی به‌نداوه‌كان (واتا زیادكردنی ژماره‌ی به‌نداوه‌كان) و سنوورداركردنی به‌فیڕۆدان و خراپبه‌كارهێنانی ئاو، هه‌روه‌ها ڕێگه‌گرتن له پیسبوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، سێ كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی ئاون له هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی هه‌ندێ ئاماری نافه‌رمی، ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (83) پڕۆژه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی و شه‌ش هه‌زار بیر هه‌ن بۆ دابینكردنی ئاو بۆ هاووڵاتیان و، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی (17) به‌نداو هه‌ن كه توانای گڵدانه‌وه‌ی زیاتر له (10) ملیار سێجا ئاویان هه‌یه. ئه‌م ژمارانه ئاماژه‌ی باشن؛ جگه له هه‌ڵكه‌ندنی بیر بۆ ده‌ركردنی ئاوی ژێرزه‌وی كه پێویسته كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌یان بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ژینگه ده‌بێت. هه‌روه‌ها پێویسته پڕۆژه‌ی دروستكردنی به‌نداوه ده‌ستپێكراوه‌كان ته‌واو بكرێن – ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به وه‌رگرتنی قه‌رزی ده‌ره‌كیش بێت – ، چونكه دروستكردنی هه‌ر به‌نداوێكی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك دروستكردنی چه‌كێكی به‌هێزه كه كاریگه‌رییه‌كه‌ی نازاندرێت تاوه‌كوو جه‌نگ ڕوو نه‌دات.
ناڕوونیی مانای "سه‌رچاوه‌كانی ئاو"
له پێشه‌كیدا ئاماژه‌مان به هه‌بوونی نیمچه بۆشایییه‌كی یاسایی كرد له هه‌رێمی كوردستان، چونكه یاسایه‌كی تایبه‌ت له ئارادا نییه بۆ ڕێكخستنی كه‌رتی ئاو. ئه‌وه‌تا، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی چه‌ندین یاسا و ڕێنماییی لابه‌لا وه‌ك: "یاسای دارستان ژماره 10ی ساڵی 2010" و "یاسای پاراستن و په‌ره‌پێدانی به‌روبوومی كشتوكاڵی ژماره 4ی ساڵی 2008" و "یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه ژماره 8ی ساڵی 2008" و "ڕێنوێنیی پێدانی مۆڵه‌ت بۆ دامه‌زراندنی باخی میوه ژماره 4ی ساڵی 2015" و "ڕێنوێنیی دامه‌زراندن و پێدانی مۆڵه‌ت به پڕۆژه‌كانی سامانی ئاژه‌ڵ ژماره 3ی ساڵی 2011" و "ڕێنوێنیی دامه‌زراندن و پێدانی مۆڵه‌ت به پڕۆژه‌كانی سامانی ماسی ژماره 10ی ساڵی 2013" و "ڕێنوێنیی پاراستن و په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ژماره 1ی ساڵی 2009" و "ڕێنوێنیی گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رهه‌می سه‌وزه ژماره 1ی ساڵی 2013" و "ڕێنوێنیی دروستكردنی ڕه‌ز و باخ له‌ناو دارستانه سروشتییه‌كان ژماره 4ی ساڵی 2009"؛ كه‌چی ده‌بینین له هیچ كام له‌م یاسا و ڕێنمایییه په‌یوه‌ندیدارانه چه‌مكی "سه‌رچاوه‌كانی ئاو" پێناسه نه‌كراوه. بۆ نموونه: له یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه ژماره (8) بۆ ساڵی (2008) ئه‌گه‌رچی فه‌سڵی (یه‌كه‌م) له به‌شی (سێیه‌م)، سێ مادده‌ی یاسایی به ژماره‌كانی (22-24) بۆ پاراستن و چاككردنی ئاو ته‌رخان كراوه، كه‌چی ئاو له‌م یاسایه‌دا پێناسه نه‌كراوه. كه‌واته چۆن ده‌توانین لێپێچینه‌وه له كه‌سێك بكه‌ین له‌سه‌ر پیسكردنی ئاو، كه‌چی چه‌مكی ئاو له‌م یاسایه‌دا پێناسه نه‌كراوه؟!
به بۆچوونی ئێمه پێناسه‌كردنی چه‌مكی "سه‌رچاوه‌كانی ئاو" به ده‌قێكی یاسایی‌ی ڕوون گرینگه، چونكه كاتێك باس له به‌كارهێنان و سیسته‌می به‌رپرسیارێتی و لێپێچینه‌وه له به‌فیڕۆدان و خراپبه‌كارهێنان ده‌كه‌ین، ئه‌وا پێویسته بزاندرێت چه‌مكی "سه‌رچاوه‌كانی ئاو" مانای چییه و جۆره‌كانی چین و چی ده‌گرێته‌وه و كامه جۆر له سه‌رچاوه‌كانی ئاو سیسته‌می به‌كارهێنان ده‌یگرێته‌وه؟ چونكه ئاو به‌پێی سه‌رچاوه‌كانییه‌وه زۆر جۆر و چه‌شنی هه‌یه.
بۆیه، له داهاتوو ئه‌گه‌ر هه‌ر پێناسه‌یه‌كی یاسایی بۆ چه‌مكی "سه‌رچاوه‌كانی ئاو" بكرێت، ئه‌وا پێویسته له‌م چوارچێوه بێت كه هه‌موو ئاوی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی له سنووری هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو سه‌رچاوه‌كانیانه‌وه بگرێته‌وه، وه‌ك: جۆگه و ڕووبار و ده‌ریاچه و كانی و كارێزه‌كان و ئاوی به‌فر و باران و به‌نداوه‌كان و بیره‌كان و گۆمه‌كان؛ هه‌روه‌ها مانای سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئاوی كانزایی و گه‌رماوه‌كان و ئاوی پیسیش، دوای چاره‌سه‌ركردنی، ده‌گرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر مانای ئاو ئه‌و هه‌موو سه‌رچاوانه بگرێته‌وه، كه‌واته پێویسته به‌ڕوونی دیاری بكرێت به‌كارهێنانی هه‌ر یه‌ك له‌م سه‌رچاوانه‌ی ئاو له ڕووی یاسایییه‌وه، پێویسته چۆن بێت؟ كامیان پێویستیی به ڕه‌زامه‌ندیی پێشوه‌خته هه‌یه؟ كامیان به‌كارهێنانی به ماف داده‌نرێت؟ كامیان پێویسته بڕی به‌كارهێنانی دیاری بكرێت؟ كامیان پێویسته مه‌به‌ست له به‌كارهێنانی دیاری بكرێت؟ و هتد.
خاوه‌ندارێتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو
ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ به‌كارهێنان بن، كه‌واته پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا سه‌رچاوه‌كانی ئاو موڵكی گشتین یان تایبه‌تی؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره، گرینگیی پراكتیكیی خۆی هه‌یه، چونكه له بارێكدا ئه‌گه‌ر گوترا سه‌رچاوه‌كانی ئاو موڵكی گشتین، ئه‌وا بێ گومان به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو پێویستیی به ڕێگه‌پێدان (ترخیص) هه‌یه له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی ڕسووماتی داراییی شایسته و، هه‌روه‌ها هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو، به ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر موڵكی گشتی هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له بارێكدا سه‌رچاوه‌كانی ئاو به موڵكی تایبه‌ت هه‌ژمار بكرێت، ئه‌وا قسه‌كانمان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه ده‌بن كه له سه‌ره‌وه كردمان.
لێره‌دا دوو به‌رژه‌وه‌ندیی دژبه‌یه‌ك ده‌وه‌ستن: یه‌كه‌میان به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه كه ده‌وڵه‌ت ڕێبه‌رایه‌تیی ده‌كات و، ئه‌وه‌ی تریان به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تییه كه تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه خاوه‌ندارێتیی ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌رچی به‌ده‌ستهێنانی ئاو مافێكی سه‌ره‌تاییی مرۆڤه، به‌ڵام پێویسته ئه‌و مافه به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له چوارچێوه‌ی به‌كارهێنانێكی دروست و ئاسایی دوور له به‌فیڕۆدان و شێوه‌كانی تری خراپبه‌كارهێنان دابه‌ش بكرێت. كه‌واته سروشتی یاسایی‌ی خاوه‌ندارێتیی ئاو كه ئایا موڵكی گشتییه یان تایبه‌تییه، ڕادده و شێوه و شێوازی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له كه‌رتی ئاو بۆ ڕێكخستنی به‌كارهێنانی به شێوه‌یه‌كی دروست دیاری ده‌كات.
له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان هیچ ده‌قێكی یاسایی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌رنه‌كراوه؛ ته‌نانه‌ت له یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه ژماره (8) بۆ ساڵی (2008) و، هه‌روه‌ها یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ژماره (6) بۆ ساڵی (2010) هیچ شتێك له‌م باره‌یه‌وه باس نه‌كراوه. له به‌رانبه‌ردا، له سیسته‌می یاسایی‌ی عێراقدا بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕش (هه‌ڵوه‌شێنراو) هه‌یه كه ژماره (408)ه و له ساڵی (1976) ده‌رچووه و تاوه‌كوو ئێستا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كاری پێ ده‌كرێت. به‌پێی ئه‌م بڕیاره، ئاوی كانیاوه‌كان به سامانی گشتیی ده‌وڵه‌ت هه‌ژمار كراون؛ واتا موڵكی گشتین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هات و له‌نێو زه‌وییه‌كی تایبه‌ت به خه‌ڵكانی تر بێت.
ئه‌م بـڕیاره باس له خاوه‌ندارێتیی یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌كات، كه‌چی هه‌رێمی كوردستان پێویستیی به دیاریكردنی خاوه‌ندارێـتیی گشـت سـه‌رچاوه‌كانی ئاوه. هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستان ڕێنوێنیی تایبه‌ت به هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاو ژماره (1) بۆ ساڵی (2015) ده‌ركراوه و، به‌پێی ئه‌م ڕێنوێنییه هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاوی ژێرزه‌وی پێویستیی به ڕه‌زامه‌ندیی پێشوه‌خته‌ی "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ژێرزه‌وی" له "وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو" هه‌یه. ئه‌مه‌یش به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ مانای ئه‌وه‌یه كه ئاوی ژێرزه‌وی له هه‌رێمی كوردستان موڵكی گشتییه و، كه‌س بۆی نییه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی پێشوه‌خته بیر لێ بدات و ئاو له ژێرزه‌وی ده‌ربهێنێت.
ئه‌مانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باس كران، هه‌ندێ ئاماژه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، پێویسته ده‌قی یاسایی هه‌بێت، به شێوه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا سـه‌رچـاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان - چ ئاوه‌كانی سه‌رزه‌وی یاخود ژێرزه‌وی – به موڵكی گشتی هه‌ژمار بكات و پێویسته به سیسته‌می ڕێگه‌پێدان سوود له به‌كارهێنانی وه‌ربگیرێت و به هیچ شێـوه‌یه‌ك ڕێگه به فرۆشتن یاخود به‌خشینی ئاو نه‌درێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی لایه‌نی فه‌رمیی په‌یوه‌نـدیدار. ئه‌م بیرۆكه‌یه ڕێگر ده‌بێت له به‌كارهێنانی گشت سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی پێشوه‌خته و، هه‌روه‌ها ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ داهاتی گشتی له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕسووماتی داراییی به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند به ڕێكخستنی كه‌رتی ئاو
له‌به‌ر گرینگیی ئاو، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕیی تایبه‌تمه‌ند هه‌بێت بۆ ڕێكخستنی كه‌رتی ئاو و ده‌ركردن ڕێنماییی پێویست و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به‌م كه‌رته و چاودێریكردنی به‌كارهێنانی ئاو. به‌پێی یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ژماره (6) بۆ ساڵی (2010)، كه‌رتی ئاو له‌لایه‌ن ئه‌م وه‌زاره‌ته‌وه به‌ڕێوه ده‌بردرێت له‌ژێر چه‌تری په‌یكه‌رێكی كارگێڕیی پێكهاتوو له بریكارێكی وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری سه‌رچاوه‌كانی ئاو و، هه‌روه‌ها دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه یه‌كێكیان په‌یوه‌سته به به‌نداو و گۆماوه‌كان و ئه‌وه‌ی تریان په‌یوه‌سته به سه‌رچاوه‌كانی ئاو به شێوه‌یه‌كی گشتی.
له‌به‌ر گرینگیی ئاو بۆ هه‌رێمی كوردستان، چ له ئێستا‌دا و چ له داهاتوو، كاتی ئه‌وه هاتووه له په‌یكه‌ری كارگێڕیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ ڕێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی ئاو، هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان كه كه‌رتی نه‌وت به‌ڕێوه ده‌بات، دروست بكرێت، چونكه هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێ دا، كه‌رتی ئاو هیچی كه‌متر نییه له كه‌رتی نه‌وت و غاز له ڕووی سوود و گرینگییه‌وه، ئه‌گه‌ر هات و به شێوه‌یه‌كی زانستییانه ڕێك بخرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، پێشنیازی دامه‌زراندنی "ده‌سته‌ی ئاو له هه‌رێمی كوردستان" ده‌كه‌ین كه سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت. ئه‌م ده‌سته‌یه ئه‌نجومه‌نێكی كارگێڕیی هه‌بێت له ئه‌ندامێتیی كه‌سانی پسپۆڕ و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری وه‌ك: "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی"، "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان"، "وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ"، "ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه" و "ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان" پێك بێت. كاری سه‌ره‌كیی ئه‌م ده‌سته‌یش بریتی بێت له داڕشتنی سیاسه‌تی گشتیی ئاو له هه‌رێمی كوردستان و دانانی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیاسه‌ته و، به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و چاودێریكردنیان و ڕێگه‌پێدان به به‌كارهێنان و چۆنێتیی به‌كارهێنان و وه‌به‌رهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به سه‌رچاوه‌كانی ئاو و هتد.
بێ گومان دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی ئاو له هه‌رێمی كوردستان پێویستیی به ده‌ركردنی یاسا ده‌بێت له په‌رله‌مانه‌وه و، هه‌روه‌ها پێویسته به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه ده‌رده‌كرێت، هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی "به‌نداو و كۆگه‌كانی ئاو" و "سه‌رچاوه ئاوییه‌كان" به گشت فه‌رمانبه‌رانییه‌وه له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، بگوازرێنه‌وه بۆ سه‌ر میلاكی ئه‌م ده‌سته‌یه. به هه‌مان شێوه پێویسته "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆكان" له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر میلاكی ئه‌م ده‌سته‌یه به گشت فه‌رمانبه‌رانییه‌وه. به هه‌مان شێوه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی" به گشت فه‌رمانبه‌رانییه‌وه، له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر میلاكی ئه‌م ده‌سته‌یه، له‌به‌ر په‌یوه‌ندیی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه به كه‌رتی ئاو و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانه‌وه.
هه‌روه‌ها پێشنیازی دانانی پۆلیسی تایبه‌ت ده‌كه‌ین به ناونیشانی "پۆلیسی ئاو"، هاوشێوه‌ی پۆلیسی دارستانه‌كان، بۆ پاراستنی سامانی ئاو، چونكه ئاو له هه‌رێمی كوردستان سامانێكی نه‌ته‌وه‌ییی ڕێزلێنه‌گیراوه. ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی دروست و ڕاسته‌قینه به‌دواداچوون بۆ سه‌رپێچییه‌كانی ئاو بكرێت، ڕه‌نگه له داهاتوودا، پێویست به‌وه بكات دادگه‌یه‌كی تایبه‌ت به كێشه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێنرێت.
به‌كارهێنانی ئاو به شێوه‌یه‌كی دروست
به‌پێی ستانده‌ری جیهانی، هه‌ر تاكێك ڕۆژانه پێویستیی به (200-250) لیتر ئاو هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی هه‌ندێ زانیاریی نافه‌رمی، هه‌ر تاكێك له هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه زیاتر له (400) لیتر ئاو به‌كار ده‌هێنێت. ئه‌مه به‌ڕاستی كاره‌ساته! چونكه ڕێژه‌ی به‌فیڕۆدان گه‌یشتۆته هێنده‌ی به‌كارهێنانی ئاسایی. هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌ندێ ئاماری نافه‌رمی، ڕێژه‌ی به‌فیڕۆدانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار كه ده‌گاته نزیكه‌ی (30%)؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی (983) هه‌زار هاوبه‌شی ئاو هه‌ن كه سه‌رجه‌میان ڕۆژانه پێویستییان به ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو هه‌یه، له كاتێكدا له ڕێگه‌ی پاڵاوگه‌كان و بیره‌كانه‌وه ڕۆژانه ملیۆنێك و هه‌شت سه‌د و په‌نجا هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو ده‌گات به‌م هاوبه‌شه‌كانه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، باشترین ڕێگه بۆ پارێزگاریكردن له سه‌رچاوه‌كانی ئاو بریتییه له به‌كارهێنان ئاو به شێوه‌یه‌كی دروست و، دوور له به‌فیڕۆدان و خراپبه‌كارهێنان له گشت كه‌رته جیاوازه‌كان وه‌ك: (پیشه‌سازی، گه‌شتوگوزار، نیشته‌جێ، كشتوكاڵ، بازرگانی و ته‌ندروستی). بێ گومان چه‌مكی "به‌كارهێنانی ئاو" هاوشێوه‌ی چه‌مكی "سه‌رچاوه‌كانی ئاو" به یاسا پێناسه نه‌كراوه، كه پێویسته بكرێت؛ ئه‌گه‌رچی بڕگه (یه‌كه‌م) له مادده (2) له یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ژماره (6) بۆ ساڵی (2010) ئاماژه به‌وه ده‌دات كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت بریتییه له به‌دیهێنانی باشترین به‌كارهێنان بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كه‌چی له ڕاستیدا ڕێنمایییه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌م باره‌یه‌وه وه‌ك پێویست نین و وه‌ك پێویست جێبه‌جی ناكرێن.
بۆیه، به‌پێویستی ده‌زانین چه‌مكی "به‌كارهێنانی ئاو" به یاسا پێناسه بكرێت، چونكه دابه‌شكردنی ئاو به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه، به‌نده به دروست به‌كارهێنانییه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه ده‌توانین پێناسه‌ی به‌كارهێنانی ئاو بكه‌ین كه بریتییه له "به‌كارهێنانی ئاوی به‌ده‌ستهاتوو به باشترین شێوه و شێواز بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستیی ڕۆژانه له گشت كه‌رته‌كان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له ڕێگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه به گرینگیی ئاو و شێوازه باش و زانستییه‌كانی به‌كارهێنان بۆ ئه‌وه‌ی له به‌فیڕۆدان و خراپبه‌كارهێنان و پیسكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو دوور بكه‌ونه‌وه."
دیارده‌ی به‌فیڕۆدان و خراپبه‌كارهێنان و پیسكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه: یه‌كه‌میان ناهۆشیاریی تاك و، دووه‌میان نه‌بوونی چاودێرییه‌كی ورد و چڕی ده‌سه‌ڵاته كارگێڕییه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ سنوورداركردنی ئه‌م دیارده زیانبه‌خشانه. هه‌ر بۆیه، كاتی ئه‌وه هاتووه كار بۆ پاراستنی سامانی ئاو بكرێت و به‌شی ڕۆژانه‌ی پێویستی تاك بۆ ئاو دیاری بكرێت و سیسته‌می بەنۆرە بۆ پێدانی ئاو په‌یڕه‌و بكرێت و لێپێچینه‌وه هه‌بێت له هه‌ر حاڵه‌تێكی به‌فیڕۆدان و خراپبه‌كارهێنان و پیسكردنی ئاو و، هه‌روه‌ها كار بكرێت له‌سه‌ر دانانی مۆڕاڵی ئاو به پشتبه‌ستن و سوودوه‌رگرتن له پره‌نسیپه‌كانی مۆڕاڵی ئاو (Code Of Water Ethics) كه له‌لایه‌ن "ڕێكخراوی یۆنسكۆ"وه بۆ ڕێكخستن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی به‌كارهێنانی ئاو ده‌ركراوه.
ڕیزبه‌ندیی به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو
له هه‌موو وڵاتانی دونیا ڕیزبه‌ندی بۆ به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو دیاری كراوه. به‌پێی ئه‌م ڕیزبه‌ندییه، له‌پێشینه به هه‌ندێ كه‌رت دراوه له به‌رانبه‌ر هه‌ندێ كه‌رتی تر. بۆ نموونه: دابینكردنی ئاو بۆ مرۆڤ له‌پێش ئاژه‌ڵ دێت و، ئاژه‌ڵێش پێش گه‌شتوگوزار دێت و هتد. هه‌رێمی كوردستان پێویستیی به‌م ڕیزبه‌ندییه هه‌یه كه به ده‌قێكی یاسایی ڕێك خرابێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌م ڕیزبه‌ندییه‌ی خواره‌وه بۆ به‌كارهێنان و دابینكردنی ئاو پێشنیار ده‌كه‌ین: 1. پێویستیی مرۆڤ. 2. كه‌رتی ته‌نـدروستی. 3. سامانی ئاژه‌ڵ. 4. كه‌رتی كشتوكاڵ. 5. كه‌رتی ژینگه. 6. كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی. 7. كه‌رتی گه‌شتوگوزار.
له‌سه‌ر لایه‌نی كارگێڕیی په‌یوه‌ندیدار پێویسته، له كاتی دانانی پلانی به‌كارهێنانی ئاو ڕه‌چاوی هێنانه‌دیی دادپه‌روه‌ری بكات له دابینكردن و دیاریكردنی بڕی ئاوی پێویست بۆ مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و گشت كه‌رته‌كان، چ له شار یاخود لادێ، له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و سیسته‌می نوێی هاوچه‌رخ و دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ ڕێگرتن و سنوورداركردنی دیارده‌ی به‌فیڕۆدان و خراپبه‌كارهێنان و پیسكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
سزادانی به‌فیڕۆدان یان خراپبه‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو
ئه‌گه‌رچی به‌پێی مادده (42) له یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان ژماره (8) بۆ ساڵی (2008) و مادده‌كانی (352-353) له یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111) بۆ ساڵی (1969)، سزا بۆ ئه‌و كه‌سانه دانراوه كه سه‌رچاوه‌كانی ئاو پیس ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ئێستا‌دا بۆشاییی یاسایی هه‌یه سه‌باره‌ت به سزادانی هه‌ر كه‌سێك سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌فیڕۆ بدات یاخود خراپ به‌كاریان بهێنێت.
له‌م باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بڕیار ده‌رده‌كات بۆ سه‌پاندنی پێبژاردنی دارایی له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك ئاو به‌فیڕۆ بدات یان خراپ به‌كاری بهێنێت، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا هه‌ردوو چه‌مكی "خراپبه‌كارهێنان" و "به‌فیڕدان"ی ئاو ڕوون و دیاریكراو نین؛ بۆیه نه‌توانراوه تاوه‌كوو ئێستا سنوورێك بۆ ڕه‌فتاری نابه‌رپرسانه‌ی هه‌ندێ له تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه یاخود كه‌رته جیاجیاكان دابنرێت تایبه‌ت به به‌فیڕۆدان یان خراپبه‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، چونكه هاووڵاتیی ئاسایی یاخود كه‌رته جیاوازه‌كان تاوه‌كوو ئێستا نازانن چ ڕه‌فتارێك به به‌فیڕۆدان یان خراپبه‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه بزانن چ ئه‌ركێكی یاسایی‌یان له‌سه‌ر شانه. بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌و ڕه‌فتارانه دیاری بكرێن.
ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی تره‌وه كاتێك باسی خراپبه‌كارهێنان ده‌كه‌ین، كه‌واته پێویست ده‌كات پێشتر مه‌به‌ستی به‌كارهێنان دیاریكراو بێت و هه‌ر لادانێك له مه‌به‌ستی به‌كارهێنان، چ به‌ئه‌نقه‌ست بێت یان له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می، ئه‌وا به خراپبه‌كارهێنان هه‌ژمار ده‌كرێت. هه‌روه‌ها كاتێك باسی به‌فیڕۆدان ده‌كه‌ین، كه‌واته پێویست ده‌كات پێشتر بڕی ئاوی ڕێگه‌پێدراو به به‌كارهێنان دیاریكراو بێت و هه‌ر زیاده‌ڕۆیییه‌كی به‌كارهێنان له‌م بڕه دیاریكراوه، چ به‌ئه‌نقه‌ست یان له ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می بێت، ئه‌وا به به‌فیڕۆدان هه‌ژمار ده‌كرێت به مه‌رجێك بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراوی ڕێگه‌پێدراو هیچ سوودێكی لێ وه‌رنه‌گیرێت. هه‌ر بۆیه، له‌سه‌ر لایه‌نی كارگێڕیی په‌یوه‌ندیدار پێویسته، بڕ و مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی ئاو دیاری بكات بۆ مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و گشت كه‌رته جیاجیاكان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك بزانێت چی ڕێگه‌پێدراوه و چی به سه‌رپێچی هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌وه‌یشی تایبه‌ته به سزاكان، ئه‌وا پێویسته سزای به‌فیڕۆدان یاخود خراپبه‌كارهێنانی ئاو بریتی بێت له پێبژاردنی دارایی و ئه‌م سزایه‌یش پێویسته به شێوه‌یه‌ك بێت، ببێته هۆی سنوورداركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو دیارده زیانبه‌خشه. تاوه‌كوو ئێستا سزاكانی پێبژاردن به ڕێنوێنی و بڕیاری وه‌زاره‌ت سه‌پێنراون كه ئه‌مه‌یش هه‌ڵه‌یه‌كی یاسایییه؛ چونكه سزاكان به یاسا ده‌سه‌پێندرێن و ته‌نیا دادگه‌كان ده‌سه‌ڵاتی سه‌پاندنی سزایان هه‌یه و، له هه‌ندێ حاڵه‌تی دیاریكراویشدا به‌پێی یاسا ده‌سه‌ڵاتی دادگه‌ی كه‌تن (محكمة الجنح) بۆ سه‌پاندنی پێبژاردنی دارایی به لایه‌نی كارگێڕیی تایبه‌تمه‌ند ده‌درێت.
ڕسووماتی به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو
پێویسته پێدان و به‌كارهێنانی ئاو له به‌رانبه‌ر ڕسووماتێكی داراییی دیاریكراو بێت. بێ گومان له هه‌رێمی كوردستان ڕسووماتی به‌كارهێنانی ئاو سه‌پێنراوه، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا ڕوون نییه به چ شێوه و پێوه‌رێكه! ئایا به‌پێی پێوه‌ری ئاو ده‌بێت، یاخود به‌پێی ڕووبه‌ری خانوو یاخود زه‌وی یاخود كارگه یاخود كه‌سه‌كانی نێو خانوو یان...؟ چونكه تاوه‌كوو ئێستا ناڕوونی زۆر هه‌یه له ڕێنوێنی تایبه‌ت به به‌ستن و خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ری ئاوی خواردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی (2018). ئه‌وه‌شی به‌لامانه‌وه سه‌یره ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕێنوێنییه له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارەوە ده‌رچووه كه ده‌بووایه له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه ده‌ربچێت، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێنوێنییه تایبه‌ته به به‌كارهێنانی ئاوی خواردنه‌وه، كه‌چی پێویسته ڕسووماتی دارایی بۆ به‌كارهێنانی گشت سه‌رچاوه‌كانی ئاو وه‌ربگیرێت.
له ئێستا‌دا گله‌ییی زۆر له كواڵێتیی پێوه‌ره‌كانی ئاو ده‌كرێت كه هه‌واش ده‌خوێنێته‌وه؛ بۆیه له به‌رانبه‌ر سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌زموونی پێوه‌ری ئاو له هه‌رێمی كوردستان، پێویسته بیر له میكانیزمی تر بكرێته‌وه بۆ سه‌پاندنی ڕسووماتی وه‌ك ڕووبه‌ر یاخود ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان یاخود هه‌بوونی باخچه و هتد، كه ده‌كرێت له‌م باره‌یه‌وه دووباره پێداچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (9389) له (15/8/2012)دا بكرێت كه تایبه‌ته به ڕسووماتی به‌كارهێنانی ئاوی خواردنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ری ئاو. هه‌روه‌ها پێویسته ڕسووماتی به‌كارهێنانی ئاو له كه‌رته جیاجیاكانی وه‌ك پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و كشتوكاڵ و بازرگانی و ته‌ندروستی به‌پێی زۆریی به‌كارهێنان، له یه‌كتر جیاواز بن. بۆ نموونه پێویسته ڕسووماتی ئاو له شوشتنگه‌ی ئۆتۆمبێل جیا بێت له هۆتێل و، هه‌ردووكیشیان جیا بن له چێشتخانه و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و نه‌مامگه‌كان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به لای ئێمه‌وه گرینگه ئه‌وه‌یه، نابێت ڕسووماتی به‌كارهێنانی ئاو كاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت. بۆ نموونه زیادكردنی ڕسووماتی ئاو، ڕه‌نگه ببێته هۆی به‌كارنه‌هێنانی ئاو بۆ ئاودانی باخچه‌ی ماڵان و له ئه‌نجامدا ڕه‌نگه به هه‌زاران باخچه‌ی نێو ماڵه‌كان له‌ناو بچن. بۆیه پێویسته جۆرێك له هاوسه‌نگی له نێوان پاراستنی ژینگه و زیادكردنی داهاتی گشتیدا دروست بكرێت.
ئاوی شیاو بۆ خواردنه‌وه و ئاوی نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له نه‌بوونی سیسته‌مێك بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئاوی شیاو بۆ خواردنه‌وه له ئاوی نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه. ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گو‌زه‌رێت، به مانای وشه كاره‌ساته؛ چونكه ئاوی شیاو بۆ خواردنه‌وه، به‌كار دێت بۆ شوشتنی ئۆتۆمبێل و نێوماڵ و ساردكه‌ره‌وه و ئاودانی باخچه و داروبار و...، كه پێویسته ئه‌مانه به ئاوێك ئه‌نجام بدرێت كه شیاوی خواردنه‌وه نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌ك وه‌ربگرین، به‌پێی هه‌ندێ ئاماری نافه‌رمی ته‌نیا له سنووری ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر نزیكه‌ی (200) شوشتنگه‌ی ئۆتۆمبێل هه‌یه كه هه‌ندێكیان ئاو ده‌كڕن و هه‌ندێكی تریان سیسته‌می ڕیسایكلین به‌كار ده‌هێنن و هه‌ندێكیشیان ڕاسته‌وخۆ سوود له ئاوی ژێرزه‌وی وه‌رده‌گرن كه هه‌ڵه‌كه لێره‌دایه چۆن ئاوێك شیاوی خواردنه‌وه بێت، بۆ شوشتنی ئۆتۆمبێل به‌كار دێت؟! یه‌كه‌مین هه‌نگاوی چاكسازی له كه‌رتی ئاو، له شوشتنگه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه پێویسته ئاوی نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه به‌كار بهێنن و، هه‌روه‌ها سیسته‌می ڕیسایكلین په‌یڕه‌و بكه‌ن بۆ دووباره سوودوه‌رگرتن له ئاوی پیس و پاككردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بۆ شوشتنی ئۆتۆمبێل به‌كار بێته‌وه.
جیاكردنه‌وه‌ی ئاوی نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه له ئاوی شیاو بۆ خواردنه‌وه، ئه‌رك و ئاڵینگارییه‌كی گه‌وره‌ی به‌رده‌م حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه؛ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ نه‌یكات، به‌یانی هه‌ر ده‌بێت بیكات و، ناكرێت له‌وه زیاتر ئه‌م بابه‌ته دوا بخات، چونكه كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی شیاو بۆ خواردنه‌وه گرفتێكه ڕۆژ به ڕۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت و پێویستیی به پلانی تۆكمه و ستراتیژی درێژخایه‌ن هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی و كه‌مكردنه‌وه‌ی لێكه‌وته نێگه‌تیڤه‌كانی.
به‌كارهێنانی ئاو له كه‌رتی كشتوكاڵیدا
ئاشكرایه كه‌وا كه‌رتی كشتوكاڵ گه‌وره‌ترین به‌كاربه‌ری سه‌رچاوه‌كانی ئاوه له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه پێویسته ئه‌م كه‌رته بخرێته نێو گرینگیدانی لایه‌نی كارگێڕیی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی ئاودانی كشتوكاڵی به شێوه‌یه‌كی زانستی و سه‌رده‌میانه بێت كه دوور بێت له ڕێگه كلاسیكییه كۆنه‌كان كه ده‌بنه هۆی به‌فیڕۆدانی ئاو. كاتێك باس له شێوازه نوێ و سه‌رده‌مییه‌كانی ئاودان ده‌كه‌ین، ئه‌وا پێویسته ئه‌م بابه‌ته هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ هه‌بوونی یاسایه‌كی نوێ و سه‌رده‌میانه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی له‌م باره‌یه‌وه له هه‌رێمی كوردستان پشتی پێ ده‌به‌سترێت و په‌یڕه‌و ده‌كرێت بریتییه له یاسای ئاودان (قانون الري) ژماره (6) بۆ ساڵی (1962) و یاسای جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی ئاودان (قانون تنفيذ مشاريع الري) ژماره (138) بۆ ساڵی (1971) و، هه‌روه‌ها ڕێنماییی ژماره (1) بۆ ساڵی (1987) تایبه‌ت به ئاسانكردنی جێبه‌جێكردنی یاسای جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی ئاودان.
ساڵی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایانه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه، هه‌رێمی كوردستان له ساڵی (2021) بۆ ڕێكخستنی ئاودانی كشتوكاڵی پشت به یاسایه‌كی كۆن - كه ته‌مه‌نی زیاتر له په‌نجا ساڵه- ده‌به‌ستێت. بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی نوێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ربكات، یاخود به لایه‌نی كه‌م یاسای ئاودانی عێراقی ژماره (83) بۆ ساڵی (2017) له هه‌رێمی كوردستان به‌ركار بكات كه هه‌ندێ مادده‌ی یاسایی‌ی باشی تێدایه و ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و بكرێت، ئه‌گه‌رچی هه‌رێم له‌م باره‌یه‌وه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی خۆیه‌تی.
كۆبه‌ند
له هه‌موو ئه‌و ئاماژه و زانیاری و ژمارانه‌ی كه له سه‌ره‌وه‌دا باس كراون ده‌رده‌كه‌وێت، كه هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی بیست ساڵه به‌ده‌ست كێشه‌ی "كه‌مئاوی"یه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئه‌ویش به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا كه پێویست بوو زووتر هه‌نگاو و ڕێكاری زانستی و پراكتیكییانه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی لێكه‌وته نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه بگرتبایه به‌ر، به‌ڵام له‌به‌ر زۆر هۆكار هه‌نگاوه‌كان وه‌ك پێویست نه‌بوونه. بۆیه، به‌پێویستی ده‌زانین هه‌رێم وه‌ك چه‌كێكی كاریگه‌ر و سامانێكی سروشتیی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یری كه‌رتی ئاو بكات، چونكه له داهاتوو له‌وانه‌یه ببێته فریادڕه‌سی هه‌رێم له به‌رانبه‌ر شه‌ڕفرۆشتنه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ند. بۆیه هه‌بوونی سیاسه‌تێكی ئاوی ڕوون و دیاریكراوی پشتبه‌ستوو به پلانێكی ستراتیژیی داڕێژڕاو له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌پێویست ده‌زانین. له‌م باره‌یه‌وه هه‌بوونی نه‌خشه ڕێگه‌یه‌كی په‌سندكراو له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ په‌ره‌پێدان و چاكسازی له كه‌رتی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌نگاوێكی باش ده‌زانین، به‌ڵام ده‌پرسین له ساڵی (2017)ه‌وه تاوه‌كوو ئێستا چه‌ندی لێ جێبه‌جێ كراوه؟ ئایا به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌یه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره با بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانیان بكه‌ن.
بێ گومان یه‌كه‌م هه‌نگاوی چاكسازی له كه‌رتی ئاو به ده‌ركردنی یاسای ئاو له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات كه ببێته پاڵپشتییه‌كی یاسایی‌ی تۆكمه بۆ گشت ئه‌و ڕێكار و هه‌نگاوانه‌ی كه لایه‌نی كارگێڕیی په‌یوه‌ندیدار بۆ ڕێكخستنی كه‌رتی ئاو ده‌یگرێته به‌ر، به شێوه‌یه‌ك دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردن بێنێته دی و ببێته هۆی سنوورداركردنی به‌فیڕۆدان و خراپبه‌كارهێنان و پیسكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له ڕێگه‌ی دیاریكردنی چه‌مكه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاو و به‌كارهێنانی ئاو و به‌فیڕۆدان و، به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی ئاو به پشتبه‌ستن به ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌ی پێشكه‌وتوو و، به‌دیهێنانی باشترین به‌كارهێنان بۆ سه‌رچاوه‌كانی ئاو كه ده‌سته‌به‌ری به‌رده‌وامبوونی بێت بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو و، دیاریكردنی سزای پێویست بۆ سه‌رپێچیكارانی ئاو و، كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی ئاو له هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك ده‌زگه‌ی كارگێڕیی تایبه‌تمه‌ند و... . هه‌موو ئه‌و ڕێكار و هه‌نگاوانه‌ی كه له‌م وتاره‌دا وه‌ك پێشنیار پێشكه‌ش كراون، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سه‌ره‌تایین بۆ ده‌ستپێكردن به چاكسازیی ڕاسته‌قینه له كه‌رتی ئاو له ڕێگه‌ی به‌چوارچێوه‌كردنی یاسایی‌ی ئه‌م كه‌رته. ڕه‌نگه یاسا نه‌توانێت به‌ته‌نیا هه‌موو شتێك بگۆڕێت، به‌ڵام یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریی پۆزه‌تیڤ له كه‌رتی ئاو.
ئه‌م هه‌نگاوه یاسایییانه‌یش، ده‌بێت هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ هه‌بوونی هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانیی به‌رده‌وام به ڕابه‌رایه‌تیی حكوومه‌ت و به پشتیوانیی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان و كه‌رته جیاجیاكان له مه‌ترسیی به‌فیڕۆدان و خراپبه‌كارهێنان و پیسكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، چونكه ئه‌گه‌ر ئاو له جیهان سه‌رچاوه‌ی ژیان بێت، ئه‌وا بێ گومان بۆ هه‌رێمی كوردستان له ده ساڵی داهاتوودا ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی مانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر هات و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی ژیرانه توانییان پارێزگاری له سه‌رچاوه‌كانی ئاو بكه‌ن و وه‌به‌رهێنانی پێویست له كه‌رتی ئاو بكه‌ن، به شێوه‌یه‌ك ببێته هۆی پێشخستن و بووژانه‌وه‌ی ئه‌م كه‌رته له ساڵانی داهاتوودا.