ئالان به‌هائه‌ددین عه‌بدوڵڵا، دكتۆرا له یاسا - مامۆستا له كۆلێژی یاسا/ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
پێشه‌كی
دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی له عێراق وه‌ك ده‌زگه‌یه‌كی دادوه‌ری، به یه‌كێك له گرینگ‌ترین ده‌زگه فیدڕاڵییه‌كان له عێراقدا داده‌نرێت كه به فه‌رمانی ژماره (30) له ساڵی (2005) به پشتبه‌ستن به مادده (44) له یاسای "به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق له قۆناغی ڕاگوزه‌ری-2004/هه‌ڵوه‌شێنراو" دامه‌زراوه و له ده‌ستووری كۆماری عێراق بۆ ساڵی (2005) له مادده‌كانی (92-94) ئاماژه به هه‌بوونی ئه‌م ده‌زگه دادوه‌رییه و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی كاركردن و ده‌سه‌ڵاته‌كان و ڕادده و سنووری كاریگه‌ری و پابه‌ندبوونی گشت لایه‌ك به بڕیاره‌كانی ئه‌م ده‌زگه‌یه، كراوه.
ئه‌م ئاماژه‌پێكردنه ده‌ستوورییه، خاڵی به‌هێزی ئه‌م دادگهیهیه، چونكه به‌پێی مادده (93) و، هه‌روه‌ها به‌پێی بڕگه (دووه‌م) له مادده (52) له ده‌ستووری كۆماری عێراق بۆ ساڵی (2005)، ئه‌م ده‌زگه دادوه‌رییه فیدڕاڵییه ده‌سه‌ڵاتی گرینگی پێ دراوه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چه‌ندین بابه‌تی هه‌ستیار له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا و، ئه‌و بڕیارانه‌یشی كه له‌م باره‌یه‌وه ده‌ری ده‌كات ئه‌وا به‌پێی مادده (94) له هه‌مان ده‌ستوور به بڕیارێكی كۆتایی و یه‌كلاییكه‌ره‌وه داده‌نرێت و، پێویسته هه‌موو لایه‌ك ملكه‌چی بن و جێبه‌جێی بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك مافی گفتوگۆكردن یاخود تانهلێگرتنی بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگه‌یه‌ی هه‌بێت.
گرینگ‌ترین ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌م دادگه‌یه بریتین له:
كورد و هه‌مواركردنی فه‌رمانی ژماره (30)ی ساڵی (2005)
له ماوه‌ی ڕابردوودا په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنی فه‌رمانی ژماره (30)ی ساڵی (2005)ی په‌سند كرد و ئه‌م پرۆسه‌یه مشت‌ومڕ و گفتوگۆی زۆری له‌سه‌ر كرا، چونكه هه‌موو نه‌ته‌وه و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق-به كوردیشه‌وه- ده‌زانن ئه‌م ده‌زگه داده‌وه‌رییه، زۆر گرینگ و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یه؛ بۆیه هه‌موو هه‌وڵه‌كان چڕ كرابوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌ك به شێوه‌یه‌ك هه‌ژموونی خۆی بخاته نێو به‌رنامه‌ی كاركردنی ئه‌م ده‌زگه‌یه. بۆیه له‌سه‌ر ژماره‌ی دادوه‌ره ئه‌ندامه‌كان و چۆنێتیی ده‌ستنیشانكردنیان و، هه‌روه‌ها پێگه‌ی یاسایی و سنووری ده‌سه‌ڵاتی شاره‌زایانی بواری ئایینی كه ئایا وه‌ك ڕاوێژكار بن له‌م دادگه‌یه یاخود ببنه ئه‌ندام و مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت؟ و چه‌ندین بابه‌تی تر گفتوگۆی زۆری له‌سه‌ر كرا و سه‌ره‌نجام هه‌مواركردنی یاساكه تێ په‌ڕێندرا.
ئه‌گه‌رچی قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر هه‌مواری یاساكه كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه به پشتبه‌ستن به داتاكان قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌وه‌یه: ئایا له ماوه‌ی پازده ساڵی كاركردنی دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی له عێراق (2005-2020)، ئه‌م دادگه‌یه چیی بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووه؟ ئایا بڕیاره‌كانی به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم بووه یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه؟ ئایا بڕیاره‌كانی له‌م باره‌یه‌وه بابه‌تییانه بووه یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه؟ بێ گومان له ماوه‌ی ئه‌م پازده ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا، دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی له عێراق له چه‌ندین بۆنه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، یاخود له‌سه‌ر كه‌یسی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا تێبینی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه، له هه‌ندێ كه‌یسدا بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌ركراوه و له هه‌ندێ كه‌یسی تردا بڕیار ده‌رنه‌كراوه به پاساوی نه‌بوونی تایبه‌تمه‌ندیی سه‌یركردنی داوا (إختصاص النظر في الدعوی). بۆیه ئه‌م بابه‌ته دابه‌ش ده‌كه‌ینه سه‌ر دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی: یه‌كه‌میان، ئاماژه به‌و كه‌یسانه ده‌كه‌ین كه په‌یوه‌ست بوونه به هه‌رێمی كوردستان و تیایدا دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر داوه. دووه‌میشیان، ئاماژه به‌و كه‌یسانه ده‌كه‌ین كه هه‌مان په‌یوه‌ستبوونی هه‌بووه به‌ڵام بڕیاری له‌سه‌ر نه‌داوه.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م – ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر داوه.
دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی له سێ بۆنه‌ی جیاوازدا قسه‌ی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان كردووه:
له بۆنه‌ی یه‌كه‌مدا، فراكسیۆنی "به‌در" له په‌رله‌مانی عێراقی، داواكاریی پێشكه‌ش به دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی كردبوو بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان. به‌ڵام ئه‌م دادگه‌یه به بـڕیاری ژماره (120/اتحادیة/اعلام/2017) له ڕێكه‌وتی (5/11/2017) ڕه‌تی كرده‌وه هیچ بۆچوونێك له‌م باره‌یه‌وه پێشكه‌ش بكات و داوای چاوه‌ڕوانیی كرد به پاساوی ئه‌وه‌ی چوار داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت له دژی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به دادگه كراوه و نابێت دادگه بیروڕای پێشوه‌خته ده‌ربكات.
له بۆنه‌ی دووه‌مدا، له دوای یه‌ك ڕۆژ له بۆنه‌ی یه‌كه‌مدا، واتا له ڕێكه‌وتی (6/11/2017) به بڕیاری ژماره (122/اتحادیة/2017) دادگه‌ی باڵا وه‌ڵامی داواكاریی ئه‌میندارێتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی دایه‌وه سه‌باره‌ت به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و له بڕیاره‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات هیچ شتێك له ده‌ستووری عێراقدا نه‌هاتووه كه ماف بداته هه‌رێم یاخود پارێزگاکان، کە ناکەونە سنووری هەرێمەکانەوە، له ده‌وڵه‌تی عێراق جیا ببنه‌وه؛ به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ردوو مادده‌ی (1) و (116) له ده‌ستوور باس له یه‌كپارچه‌ییی خاكی عێراق ده‌كه‌ن.
بێ گومان بڕیاری ژماره (122/اتحادیة/2017) له‌ژێر گوشاری لایه‌نه سیاسییه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی عێراقدا ده‌ركراوه، چونكه ئه‌م شڕۆڤهكردنه له كاتێكدا كراوه كه هێشتا بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه له‌سه‌ر چوار داوا یاسایییه‌كه ده‌رنه‌كراوه. لێره‌دا هه‌ست به جۆرێك له ده‌ستێوه‌ردان ده‌كرێت له بڕیاری دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵییه‌وه.
له بۆنه‌ی سێیه‌مدا، له ئه‌نجامی به‌رزكردنه‌وه‌ی چوار داوای یاسایی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری كه‌ركووك و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵیی عێراق به بڕیاری ژماره (89، 91، 92، 93/اتحادیة/2017) له ڕێكه‌وتی (20/11/2017) بڕیاری دا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفڕاندۆم و گشت ئه‌و لێكه‌وتانه‌ی كه لێی كه‌وته‌وه؛ چونكه به‌پێی بۆچوونی دادگه، ڕیفراندۆم به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمی ده‌ستووری عێراق ئه‌نجام دراوه.
بێ گومان ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه، جگه له ئاماژه‌ی سیاسی هیچ ئاماژه‌یه‌كی یاسایی‌ی تێدا نییه، چونكه له دیباجه‌ی ده‌ستووردا هاتووه كه‌وا پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌ك به ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی بڕگه و مادده‌كانی، ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتووه. بۆیه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم به پاساوی نه‌بوونی هیچ ده‌قێكی یاسایی كه مافی جیابوونه‌وه بدات به هه‌رێمه‌كان و پشتگوێخستنی وشه و ده‌سته‌واژه‌كانی نێو دیباجه‌ی ده‌ستوور، كارێكی نادادپه‌روه‌رانه‌یه.
جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140) له ده‌ستووری كۆماری عێراق، یه‌كێك بووه له‌و كێشانه‌ی كه له ماوه‌ی ڕابردوودا له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر كراوه. به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ئه‌م مادده‌یه په‌یوه‌ست بووه به كاتێكی دیاریكراوه‌وه كه له ڕێكه‌وتی (31/12/2007) كۆتایی هاتووه. هه‌ر بۆیه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به نووسراوێكی فه‌رمی له ڕێكه‌وتی (15/7/2019) داوای له دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی كردبوو، چاره‌نووسی مادده‌ی (140) یه‌كلایی بكاته‌وه؛ ئایا ئه‌م مادده ده‌ستوورییه به‌ركاره، یاخود ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌سه‌ر چووه و به مادده‌یه‌كی ده‌ستووریی په‌ككه‌وتوو داده‌نرێت؟
به بڕیاری ژماره (71/اتحادیة/2019) له ڕێكه‌وتی (28/7/2019) دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی به شێوه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا بڕیاری دا به مانه‌وه‌ی مادده‌ی (140) له ده‌ستووری كۆماری عێراق تا ئه‌و كاته‌ی جێبه‌جی ده‌كرێت به‌پێی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له مادده (58) له یاسای "به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق له قۆناغی ڕاگوزه‌ری-2004" دیاری كراون و تا ئه‌و كاته‌ی ئامانج له دانانی مادده‌ی (140) دێته دی له هێنانه‌دیی دادپه‌روه‌ری له‌و ناوچانه‌ی كه له ڕێگه‌ی ڕاگواستن و دوورخستنه‌وه و كۆچكردنی به‌زۆری و هێنانی خه‌ڵكانی بێگانه له شوێنیان، ڕووبه‌ڕووی گۆڕینی پێكهاته‌ی دانیشتووان هاتوون.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م بڕیاره چه‌كێكی كاریگه‌ره به‌ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان و ده‌توانێت له كاتی پێویستدا له به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا به‌كاری بهێنێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م بڕیاره هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدا نییه سه‌باره‌ت به به‌رپرسیارێتیی جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌م بڕیاره كه ئه‌ركێك بووه له‌سه‌ر شانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی و، پێویست بوو ئه‌نجامی بدات و پێویسته له ئێستایشدا ئه‌نجامی بدات. ئه‌م بڕیاره وه‌ك تۆپێكه خراوه‌ته نێو یاریگه‌ی هه‌رێم و حكوومه‌تی ناوه‌ند بۆ ئه‌وه‌ی یاری پێ بكه‌ن، كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌بووایه به‌ڕوونی ئاماژه به به‌رپرسیارێتیی حكوومه‌تی ناوه‌ند له عێراق بكات له جێبه‌جێكردنی ئه‌م مادده ده‌ستوورییه.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به نووسراوێكی فه‌رمی له ڕێكه‌وتی (2/7/2013) داوای له دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی كردبوو كه ده‌سته‌واژه‌ی "گۆڕینی پێكهاته‌ی دانیشتووان" ڕوون بكاته‌وه كه له بڕگه (سێیه‌م-ب) له مادده (23) له ده‌ستووری كۆماری عێراقدا هاتووه.
به بڕیاری ژماره (65/اتحادیة/2013) له ڕێكه‌وتی (23/7/2013) دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی له عێراق بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ڕوون كرده‌وه كه نابێت ڕێگه به هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك و كۆمه‌ڵێك بدرێت ببنه خاوه‌نی زه‌ویوزار، به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه له هه‌ر شوێنێكی عێراق، ئه‌گه‌ر هات و ئامانج له‌م خاوه‌ندارێتییه گۆڕینی پێكهاته‌ی دانیشتووان و تایبه‌تمه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی یان ئایینی یان مه‌زهه‌بی بێت.
له ئه‌نجامی سه‌یركردنی داوایه‌كی یاسایی له نێوان ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك (داواكار) و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق (داوالێكراو)، دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی له عێراق، بڕیاری دا به ناده‌ستووریبوونی هه‌ردوو بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) و (دووه‌م) له مادده (23) له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زا و شاره‌دێیه‌كانی عێراق ژماره (36)ی ساڵی (2008)، به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو بڕگه‌یه جۆرێك له جیاكاریی تێدایه له نێوان پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركووك، چونكه به‌پێی ئه‌م دوو بڕگه‌یه پۆسته كارگێڕییه گشتییه‌كان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌سه‌ر پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌ركووك (كورد و عه‌ره‌ب و توركمان) دابه‌ش ده‌كرێن؛ ئه‌مه‌یش مانای ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پێكهاته سه‌ره‌كییانه بێت وه‌ك (ئێزیدی و كلد و ئاشوور و ئه‌رمه‌ن و...) هیچ پۆستێكی كارگێڕیی له كه‌ركووك پێ نادرێت،. ئه‌مه‌یش به‌پێی بۆچوونی دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی، پێچه‌وانه‌ی مادده (14)یه له ده‌ستووری كۆماری عێراق كه تیایدا هاتووه: "عێراقییەکان یەکسانن لە بەردەم یاسادا بەبێ جیاوازیی ڕەگەز یان نەژاد یان نەتەوە یان بنەچە یان ڕەنگ یان ئایین یان ئایینزا یان بیروباوەڕ یان بۆچوون یان بارودۆخی ئابووری یان کۆمەڵایەتییان"؛ هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی مادده (16)یه له هه‌مان ده‌ستوور كه تیایدا هاتووه: "یەکسانیی هەل، مافێکی هەموو عێراقییەکانە؛ دەوڵەتیش ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەدیهێنانی ئەم مافە دەگرێتە بەر."
له ساڵی (2009)، ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوایه‌كی یاسایی‌ی له دژی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رز كرده‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی‌ی خولی پـه‌رله‌مانی كوردستان له (4/6/2009) تاوه‌كوو (25/7/2009)، چونكه په‌رله‌مانی كوردستان له نێوان ئه‌م دوو ماوه‌یه‌دا دوو كاری سه‌ره‌كیی ئه‌نجام دابوو، ئه‌وانیش "په‌سه‌ندكردنی ژمێركاریی كۆتاییی هه‌رێم" و "په‌سندكردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان"؛ به بۆچوونی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌م دوو كاره سه‌ره‌كییه، نابێت له ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی خولی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵكوو پێویسته بخرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانی نوێی هه‌ڵبژێردراوه‌وه.
دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی له عێراق به بڕیاری ژماره (39/اتحادیة/2009) له ڕێكه‌وتی (12/10/2009)، بڕیاری دا به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكاریی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و په‌سندكردنی پڕۆسه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خولی ئه‌وكاتی په‌رله‌مانی كوردستان و، هه‌روه‌ها به‌ڕاستزانینی گشت ئه‌و بڕیار و یاسایانه‌ی كه له ماوه‌ی درێژكرنهوهدا ده‌رچوون. پاساوی دادگه‌ی باڵا له‌م بڕیاره‌دا به‌م شێوه‌یه بوو: "نه‌بوونی ده‌قێكی یاسایی بۆ ڕێكخستنی بابه‌تی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی یاسایی‌ی په‌رله‌مان له‌نێو یاسای په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی (1992)، نابێته ڕێگر له به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان كه به بڕیارێك ئه‌م بابه‌ته ڕێك بخات."
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به نووسراوێكی فه‌رمی له ڕێكه‌وتی (21/10/2017) داوای له دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی كردبوو كه ده‌سته‌واژه‌ی "ناوچه جێناكۆكه‌كان – المناطق المتنازع علیها" ڕوون بكاته‌وه، به شێوه‌یه‌ك ماناكه‌ی و پێوه‌ره‌كانی دانانی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به ناوچه‌یه‌كی جێناكۆك و ئه‌و لایه‌نه فه‌رمییه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه ناوچه‌یه‌ك به ناوچه‌یه‌كی جێناكۆك هه‌ژمار بكات، دیاری بكات.
به بڕیاری ژماره (113/اتحادیة/اعلام/2017) له ڕێكه‌وتی (29/10/2017) دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی له عێراق به‌م شێوه‌یه بۆچوونه‌كه‌ی خسته ڕوو: "یاسادانه‌ری ده‌ستووری، ده‌سته‌واژه‌ی "ناوچه جێناكۆكه‌كان"ی بۆ ئه‌و ناوچانه به‌كار هێناوه كه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌نددا جێگه‌ی ناكۆكین. پاڵپشت به بڕگه (أ) له مادده (53) له یاسای "به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق له قۆناغی ڕاگوزه‌ری-2004" ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێكه‌وتی (19/3/2003) به‌ڕێوه ده‌بردران و، ئه‌مه‌یش به پێوه‌ری سه‌ره‌كی داده‌نرێت بۆ هه‌ژماركردنی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به ناوچه‌یه‌كی جێناكۆك. پاڵپشت به بڕگه (یه‌كه‌م) له مادده (140) له ده‌ستووری كۆماری عێراق، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن- كه پێك هاتووه له سه‌رۆككۆمار و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران- ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه بڕیار بده‌ن كه چ ناوچه‌یه‌ك به ناوچه‌یه‌كی جێناكۆك هه‌ژمار ده‌كرێت یاخود نا."
ئه‌م بڕیاره به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین بڕیاره‌كانی دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی ده‌رهه‌ق به هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت، چونكه به‌پێی ئه‌م بڕیاره، هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانیش به ناوچه‌ی جێناكۆك دانراون و ئه‌مه جگه له پێدانی ده‌سه‌ڵات به حكوومه‌تی ناوه‌ندی له عێراق بۆ دیاریكردنی هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تر به ناوچه‌یه‌كی جێناكۆك. بێ گومان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ئه‌جێندای سیاسیی له‌پشته‌وه بووه، چونكه له دوای ڕووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر و پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمدا هاتووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ده‌بووایه دادگه‌ی باڵا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی نه‌دابایه‌وه، وه‌ك یهكخستنێك بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی پێشووی خۆی، چونكه دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی به بڕیاری ژماره (11/اتحادیة/2013) له ڕێكه‌وتی (24/2/2013) وه‌ڵامی پرسیاری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌ی نه‌ینه‌وای نه‌دایه‌وه كه تایبه‌ت بوو به "ئایا ناوچه جێناكۆكه‌كان له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ن یان نا؟" به پاساوی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ناچێته ژێرباری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه دادگه هه‌یه‌تی، به‌پێی ده‌ستوور و فه‌رمانی ژماره (30)ی ساڵی (2005).
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، له دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ئه‌م بـڕیاره مه‌ترسیداره‌ی سه‌ره‌وه، دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی له عێراق ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه له بڕیاری ژماره (113/اتحادیة/اعلام/2017)ـدا هاتبوو، ڕاستی كرده‌وه به بڕیاری ژماره (43/اتحادیة/إعلام/2018) كه له (11/3/2018) ده‌رچووه و، به‌پێی ئه‌م بڕیاره، "ناوچه جێناكۆكه‌كان" هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه جێگه‌ی ناكۆكین له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ند له عێراق و به تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه نهدهبردرا كه ده‌كه‌ونه نێو سنووری پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك و دیاله و موسڵ. كه‌واته: به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی نوێی دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی، شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی له‌نێو بازنه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان هاتنه ده‌ره‌وه كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌زنی دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی بوو كه ئه‌و سێ پارێزگه‌یه‌ی خستبووه نێو ئه‌م بازنه‌یه.
ته‌وه‌ری دووه‌م – ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌داوه:
له ماوه‌ی پازده ساڵی ڕابردوو چه‌ندین كه‌یسی تری په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان خراونه‌ته به‌رده‌م دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام بڕیاری له‌سه‌ر نه‌داوه به پاساوی ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا و ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتی سه‌یركردنی ئه‌م بابه‌تانه‌ی پێ نه‌دراوه، یاخود به پاساوی ئه‌وه‌ی پێویسته داوایه‌كی یاسایی به‌رز بكرێته‌وه له به‌رده‌م دادگه، پاشان بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌دات. ئه‌م كهیسانهیش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ن:
كۆبه‌ند
به پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی هه‌یه‌تی به‌پێی ده‌ستوور و فه‌رمانی ژماره (30)ی ساڵی (2005)ی هه‌مواركراو، تێبینی ده‌كرێت كه بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگه‌یه له‌مه‌ڕ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێویست نه‌بووه. به‌پێچه‌وانه‌وه له چه‌ندان باردا بڕیاره‌كان له دژی هه‌رێم بوونه و له باری تردا خۆدزینه‌وه به‌دی ده‌كرێت و له هه‌ندێكی تریشدا بڕیاره‌كان لایه‌نگیریی هه‌رێمی كوردستانی تێدا به‌دی ده‌كرێت به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی شه‌رمنانه كه ده‌توانین بڵێین گشتگیر و وه‌ك پێویست نین و تێنووێتیی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناشكێنێ.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ڕاستییه‌كی تاڵه، چونكه ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی و ئه‌جێندای ده‌ره‌كی به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ باڵی به‌سه‌ر هه‌موو ده‌زگه فه‌رمییه‌كانی عێراقدا كێشاوه، به دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵیشه‌وه؛ بۆیه به ئومێد و گه‌شبینییه‌وه ناڕوانینه هه‌ڵوێستی ئه‌م دادگه‌یه و، نابێت هه‌رێمی كوردستان ئومێد له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگه‌یه هه‌ڵچنێت، سه‌ره‌ڕای گرینگی و كاریگه‌ریی ئه‌م ده‌زگه دادوه‌رییه له‌به‌ر بارودۆخی سیاسی و كارگێڕی و دادوه‌ری له عێراقدا.