ئالان به‌هائه‌ددین عه‌بدوڵڵا، دكتۆرا له یاسا - مامۆستا له كۆلێژی یاسا/ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
پێشه‌كی
ئاشكرایه كه پێشخستنی وڵات و به‌دیهێنانی بووژانه‌وه‌ی ئابووری و به‌رده‌وامبوونی ئه‌م بووژانه‌وه‌یه و فه‌راهه‌مكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ هاووڵاتیان، په‌یوه‌سته به باش به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، به‌تایبه‌ت له ڕووه ئابووری و بازرگانییه‌كه‌یه‌وه، چونكه هه‌رچه‌ندی كه‌رتی ئابووری و بازرگانی له بووژانه‌وه و فراوانبوون بێت، ئه‌وا ئاستی داهاتی تاك و داهاتی وڵات له به‌رزبوونه‌وه ده‌بێت.
بازرگان به ئه‌كته‌ر و بزوێنه‌ری سه‌ره‌كیی پڕۆسه‌ی ئابووری داده‌نرێت، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆری جووڵه‌ی بازرگانی، چ له سه‌ر ئاستی نێوخۆیی‌دا یاخود له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كیدا، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی بازرگان. بەپێى ماددە (7) لە یاسای بازرگانیى عێراقی ژمارە (30)ی ساڵى (1984) – كه له هه‌رێمی كوردستانیش به‌ركاره - بازرگان ئەو كەسەيە كە بە ناوى خۆى و بە شێوەيەكى بەردەوام كارێك يان زياتر لەو كارە بازرگانيیانە ئەنجام دەدات كە لە ماددە (5)ى هەمان یاسا دياري كراوە، وەك كاره‌كانی "كڕین به مه‌به‌ستی فرۆشتن"، "بەڵێندەرايەتى"، "ڕێكلامكردن"، "گواستنەوەى كەلوپەل ياخود مرۆڤەكان"، "ئیشورانس"، "كارە بانكييەكان" و هتد.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بازاڕ فراوانه و چوارچێوه‌یه‌كه‌ی دیار نییه و به ده‌یان به‌ڵكوو به سه‌دان بازرگانی تێدایه، بۆیه ناوی بازرگانی وه‌كوو ئامرازێك داهێنرا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی بازرگانێك له بازرگانێكی تر له بازاڕدا بۆ به‌دیهێنانی دوو ئامانج؛ یه‌كه‌میان، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی بازرگانه‌كان له به‌ده‌ستهێنانی قازانج. دووه‌میان، بۆ پاراستنی مافی به‌كاربه‌ران تاوه‌كوو تووشی سه‌رلێشێوان و چه‌واشه‌كاری نه‌بن.
له‌م باره‌یه‌وه، ماددە (21) له یاسای بازرگانیی عێراقی، كه‌سی بازرگانى پابەند كردووە كە دەبێت ناوێكى بازرگانى بۆ خۆى دياری بكات و لە ژوورى بازرگانى و پيشەسازیى پارێزگاكان تۆمارى بكات و لەژێر ئەو ناوەوە كارى بازرگانى ئەنجام بدات، تاوه‌كوو كار و چالاكييەكانى خۆى لە كار و چالاكييەكانى بازرگانێكى تر جيا بكاتەوە و مافى یاسایی‌ی خۆى لەسەر ئەو ناوەى كە تۆماری كردووه بپارێزێت و، لە هەمان كاتدا ئەو بازرگانە بەسانايى لەلایەن بەكاربەرانەوە بناسرێتەوە یاخود ببینرێته‌وه و نەبێتە هۆى سه‌رلێشێوان یان چەواشەكردنيان لە ڕێی تێكەڵاوبوونى ناوی بازرگانێكی خوازراو لەگەڵ ناوى بازرگانێكى تر كه مه‌به‌ستیان نییه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
ناوە بازرگانييەكان له هه‌رێمی كوردستان بە چوار یاسا ڕێك خراون؛ يەكەميان، ماددەكانى (21-25) لە یاسای بازرگانى ژمارە (30)ی ساڵی (1984). دووەميان، پەيڕەوى ناوە بازرگانييەكان و تێنووسى بازرگانى ژمارە (6)ی ساڵى (1985). سێيەميان، بڕگەى (يەكەم) لە ماددە (13) لە یاسای كۆمپانياكان ژمارە (21)ی ساڵى (1997). چواره‌میان، بڕگه (2) له مادده (4) و بڕگه (1) له مادده (7) له یاسای یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره (14)ی ساڵی (1993). ئەم چوار یاسایه لە هەرێمى كوردستان كاريان پێ دەكرێت.
له ئێستا‌دا وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كی پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان كردووه بۆ هه‌مواركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه له سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌مان بۆی كردووه به مه‌به‌ستی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تۆماركردنی ناوه بازرگانییه‌كان له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی پارێزگاكان و پێدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی كه ئه‌و كاته پێویسته یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ژماره (10)ی ساڵی (2010) هه‌موار بكرێته‌وه، به‌تایبه‌ت بڕگه (11) له مادده (3)ی ئه‌م یاسایه كه تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاتی تۆماركردن.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی حكوومه‌ت بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تۆماركردنی ناوی بازرگانی له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی پارێزگاكان هه‌نگاوێكه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابردوو، چونكه كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار له عێراق یاسای ناوه بازرگانییه‌كان ژماره (25)ی ساڵی (1952) ده‌رچوو، ئه‌وا تۆماركردنی ناوه بازرگانییه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی ناوه بازرگانییه‌كان بوو كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق بوو. به‌ڵام له ساڵی (1984) به ده‌رچوونی یاسای بازرگانی ژماره (30) ده‌سه‌ڵاتی تۆماركردنی ناوی بازرگانی درا به ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی پارێزگاكان و یاسای ناوه بازرگانییه‌كان ژماره (25)ی ساڵی (1952) هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
بۆچی یاساكانی په‌یوه‌ست به ناوه بازرگانییه‌كان هه‌موار ده‌كرێت؟
هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ دا، له ئێستا‌دا ناوه بازرگانییه‌كان له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی شاره‌كان تۆمار ده‌كرێت و نزیكه‌ی (37) ساڵه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه ده‌چێت. له به‌رانبه‌ر تۆماركردنی هه‌ر ناوێكی بازرگانی، ژووری بازرگانیی پارێزگاكان ڕسووماتی دارایی وه‌رده‌گرن و ده‌بێته داهات بۆیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كار و چالاكییه‌كانیان وه‌ك سه‌ندیكایه‌كی پیشه‌یی. پرسیاری سه‌ره‌كی لێره‌دا ئه‌مه‌یه: بۆچی حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازیی پارێزگاكان وه‌ربگرێته‌وه و بیدات به وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی؟
بێ گومان ڕه‌نگه هۆكار و پاڵنه‌ری زۆر هه‌بن بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت، به‌ڵام پێده‌چێت له هه‌موو هۆكاره‌كان ڕوونتر ئه‌وه بێت كه حكوومه‌ت ویستی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕسووماتی داراییی تۆماركردنی ناوه بازرگانییه‌كان بۆ خۆی وه‌ربگرێت و بیدات به خه‌زێنه‌ی گشتی به مه‌به‌ستی زیادكردنی داهاتی گشتی، چونكه حكوومه‌ت له ڕێگه‌ی ده‌زگه فه‌رمییه‌كانی تره‌وه پارێزگاری له ناوه بازرگانییه‌كان ده‌كات له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی نایاسایی. كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌ركی پاراستنی ناوی بازرگانی له ئه‌ستۆی حكوومه‌ت بێت، ئه‌وا پێویسته داهاتی تۆماركردنیشی بۆ حكوومه‌ت بێت. ئه‌مه له لایه‌ك؛ له لایه‌كی تره‌وه ڕه‌نگه ڕێگرتن له هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی نایاسایی كه له ئه‌نجامی تۆماركردنی ناوی بازرگانی ڕوو بدات، یه‌كێك بێت له‌و هۆكار و پاڵنه‌رانه؛ ئه‌مه جگه له‌ه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو ده‌قه یاسایییه‌كانی تایبه‌ت به تۆماركردنی ناوه بازرگانییه‌كان له هه‌ندێ باردا به شێوه‌یه‌كی باش و وه‌ك خۆیان له‌لایه‌ن ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی پارێزگاكان جێبه‌جێ نه‌كراوه، وه‌ك: گرینگینه‌دان به تۆماركردنی ناوی كوردی، یاخود تۆماركردنی ناوی بیانی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی عێراقییه‌وه، یاخود وه‌ڕگێڕانی ناوی بازرگانی بۆ سه‌ر زمانه‌كانی تر، یاخود تۆماركردنی ناوێك كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كاره‌كانی بازرگان نه‌بووه، یاخود هه‌ندێ ناو تۆمار كراون كه بوونه‌ته هۆی سه‌رلێشێواندنی به‌كاربه‌ران و كێشه‌ی یاسایی‌ی لێ دروست بووه و هتد.
ڕه‌نگه ئامانج له هه‌مواركردنی یاساكانی ناوه بازرگانییه‌كان هه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازیی پارێزگاكان وه‌ربگیرێته‌وه، به‌ڵكوو هه‌روه‌ك له پڕۆژه‌یاساكانی نێردراو بۆ په‌رله‌ماندا هاتووه كه تێنووسی بازرگانییش له ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی وه‌رده‌گیرێته‌وه و بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی ده‌گوازرێته‌وه كه به بۆچوونی ئێمه ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی ئیفلیجكردنی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی و، هه‌روه‌ها به‌تاڵكردنی ئه‌و ئامانجه‌یه كه ئه‌م سه‌ندیكا پیشه‌یییه له ساڵی (1993) بۆی دامه‌زراوه. بۆیه، ده‌كرێت به گفتوگۆ و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێم، له گۆشه‌نیگایه‌كی تره‌وه سه‌یری ئه‌م بابه‌ته بكرێت، چونكه ناكرێت ده‌ستكاریی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ له سه‌رنج و تێبینیی ئه‌وانیش بگیرێت یاخود گوێیان لێ بگیرێت، به‌ڵام تێبینییه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت.
دیوه پۆزه‌تیڤه‌كه‌ی هه‌مواركردنی یاساكانی ناوه بازرگانییه‌كان
نكۆڵی له‌وه ناكرێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێته هۆی زیادكردنی داهات بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕسووماتی داراییی تۆماركردنی ناوی بازرگانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازییه‌وه. بێ گومان ئه‌م خاڵه به گرینگ‌ترین باشییه‌كانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی ته‌شریعیی حكوومه‌ته كه به‌ره‌و ئاراسته‌ی زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات هه‌نگاو ده‌نێت.
یه‌كێكی تر له باشییه‌كانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه، ڕه‌نگه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی یاساكانی تایبه‌ت به ناوه بازرگانییه‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن و حكوومه‌ت بتوانێت له ڕێگه‌ی ده‌زگه په‌یوه‌ندیداره فه‌رمییه‌كانه‌وه زیاتر چاودێریی پڕۆسه‌ی تۆماركردن و پاراستنی ناوه بازرگانییه‌كان بكات. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت هۆكار بێت بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر جۆره ڕه‌فتارێكی نایاسایی كه له ئه‌نجامی تۆماركردنی ناوه بازرگانییه‌كان ڕایی بكرێت له دژی ئه‌و كه‌سه‌ی كه داواكاریی تۆماركردنی پێشكه‌ش كردووه.
دیوه نێگه‌تیڤه‌كه‌ی هه‌مواركردنی یاساكانی ناوه بازرگانییه‌كان
به بۆچوونی ئێمه گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تۆماركردنی ناوه بازرگانییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی تێنووسی بازرگانی له ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازیی پارێزگاكان بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ و ئاڵینگاری ده‌بێته‌وه كه له داهاتوودا ڕه‌نگه كێشه و گرفتی ته‌كنیكی و یاسایی‌ی لێ بكه‌وێته‌وه كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه گرینگترینی ئه‌م ئاسته‌نگ و ئاڵینگارییانه‌ن:
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌شكراوه‌كانی ناوه بازرگانییه‌كان بۆ په‌رله‌مان، ڕوون نییه ئایا تۆماركردنی ناوی بازرگانی هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان ده‌مێنێته‌وه یاخود گۆڕدڕاوه بۆ سه‌ر ئاستی هه‌رێم؟ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وه ڕوون نییه ئایا وه‌زاره‌ت چ میكانیزمێكی بۆ پارێزگاكان داناوه و چ ده‌زگه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌دات؟ ئه‌گه‌ریش پڕۆسه‌ی تۆماركردن و پاراستنی ناوی بازرگانی بۆ سه‌ر ئاستی هه‌رێم گۆڕدڕاوه، ئه‌وا ده‌بێت حكوومه‌ت ئاماده‌ییی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ڕۆژانه گوێ له گله‌یییه‌كانی ده‌یان و سه‌دان بازرگانی پارێزگای دهۆك یان سلێمانی بگرێت كاتێك بۆ تۆماركردنی ناوێكی بازرگانی، ده‌بێت ده جار سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن له هه‌ولێر.
هـه‌ڵوێستی یه‌كێـتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازیی عێراقی
له وه‌ڵامی نووسراوی ژماره (141890) له (2/5/2021) كه ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی له پارێزگای سلێمانی ئاراسته‌ی به‌غدای كردووه، یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازیی عێراقی له ڕێكه‌وتی (5/5/2021) نووسراوی ژماره (55)یان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تیی حكووومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا كردووه و تیایدا داوا ده‌كات حكوومه‌تی هه‌رێم له هه‌نگاوی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تۆماركردنی ناوی بازرگانی له ژووری بازرگانی بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی پاشگه‌ز ببێته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین پاساوی هێناوه‌ته‌وه؛ یه‌كه‌میان، هه‌مواركردنی یاسای بازرگانیی عێراقی له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان نییه و، پێویسته ئه‌م كاره له به‌غدا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقییه‌وه ئه‌نجام بدرێت. دووه‌میان، ئه‌م هه‌نگاوه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری كۆماری عێراقه كه هانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌دات له به‌رانبه‌ر كشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له ژیانی بازرگانیدا. سێیه‌میان، ئه‌م هه‌نگاوه ڕێگر ده‌بێت له پێدانی مۆڵه‌ت به كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان كه له به‌غدا و شاره‌كانی تری عێراق كار بكه‌ن، چونكه ناوه بازرگانییه‌كانیان له وه‌زاره‌ت تۆمار كراوه نه‌وه‌ك له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی، هه‌روه‌ك له عێراقدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
به بۆچوونی ئێمه ئه‌م پاساوانه هیچ بنه‌ما و به‌هایه‌كی یاسایی‌یان نییه، چونكه هه‌رێمی كوردستان یاسای بازرگانی هه‌موار ناكاته‌وه، به‌ڵكوو هه‌مواری جێبه‌جێكردنی ده‌كات له سنووری هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمیش له ده‌ستووردا جێگیر كراوه. هه‌روه‌ها ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاساكانی تایبه‌ت به هه‌مواركردنی ناوه بازرگانییه‌كان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به د‌ستووری كۆماری عێراقه‌وه نییه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندیی نییه به مۆڵه‌تی كاركردنی كۆمپانیاكانی هه‌رێم له عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی به هه‌رێم به‌خشیوه.
بۆچوونی ئێمه له‌مه‌ڕ هه‌مواركردنی یاساكانی ناوه بازرگانییه‌كان
بەپێويستى دەزانيـن سەرنجى لایەنە پەيوەنديدارەكان لە هەرێمى كوردستان، لە پێش هەموويانەوە سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئەوە ڕابكێشيـن كە پێويستە هەنگاوى ڕاستەقينە بنرێت بۆ دووبارە ڕێكخستنەوەى ناوە بازرگانييەكان له هه‌رێمی كوردستان به شێوازێكی مۆدێرنانه. پێویسته دیراسه‌یه‌كی زانستی و پراكتیكیی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی تیشك بخرێته سه‌ر كێشه‌ی تۆماركردن و پاراستنی ناوه بازرگانییه‌كان تاوه‌كوو چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه، چونكه به بۆچوونی ئێمه ئه‌م بابه‌ته له بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تۆماركردن له لایه‌نێكه‌وه بۆ لایه‌نێكی تر گرینگتره؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی بازرگانه‌كانیی پێوه به‌نده كه به كڕۆكی سیسته‌می ئابووری هه‌ژمار ده‌كرێن؛ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناوه بازرگانییه‌كان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیریی تاك و كۆمه‌ڵگه‌یه. بۆیه پێویسته جوانتر و باشتر ڕێك بخرێت.
هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌م ڕیفۆرمه كارگێڕییه بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوه بازرگانییه‌كان به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دیاریكردنی لایه‌نی تۆماركردن ده‌ست پێ ده‌كات. به مه‌به‌ستی دروستكردنی جۆرێك له هاوسه‌نگی له نێوان ویست و به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ زیادكردنی داهات و ویست و به‌رژه‌وه‌ندیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازیی پارێزگاكان بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تۆماركردن و به‌ڕێوه‌بردنی تێنووسی بازرگانی له لای خۆیانه‌وه بێ ده‌ستكاریكردن، ئه‌م پێشنیارانه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و به‌هیواین له پڕۆژه‌یاساكانی به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌یان بگرێته‌وه:
كۆبه‌ند
ئه‌گه‌رچی په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ هه‌مواركردنی هه‌ر سێ پڕۆژه‌یاسا كردووه، به‌ڵام هێشتا كات ماوه له گۆشه‌نیگایه‌كی تره‌وه سه‌یری بابه‌تی دیاریكردنی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند به تۆماركردنی ناوه بازرگانییه‌كان بكرێت. ئه‌مڕۆ هه‌موومان ده‌مانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان سه‌ر بكه‌وێت و له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت به‌ڵام حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانمان ئه‌گه‌ر پشتبه‌ستوو نه‌بێت به توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی و پراكتیكی كه له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا یاخود ده‌زگه‌ی تایبه‌تمه‌ند ئه‌نجام درابێت، ئه‌وا ڕه‌نگه لێكه‌وته‌ی خراپی لێ بكه‌وێته‌وه. هه‌ق وایه په‌رله‌مان هیچ پڕۆژه‌یاسایه‌ك وه‌رنه‌گرێت ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی له‌گه‌ڵ نه‌بێت كه باشییه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه بسه‌لمێنێت، چونكه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه نه‌كه‌ین ئه‌وا هه‌موو كاتێك خۆزگه به پار ده‌خوازین. ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه باشتر بین له پار، چونكه ناكرێت بۆ هه‌تایه له خاڵێكدا بوه‌ستین یاخود به‌ره‌و دواوه هه‌نگاو بنێین له كاتێكدا هه‌موو هێز و توانا و پێداویستییه‌كی مرۆییمان هه‌یه كه له پار باشتر بین.