په‌رویز ڕه‌حیم قادر/ مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
پێشه‌كی
پرس و كێشه و گیروگرفتی جۆراوجۆر و جیاوازی نێوان ده‌وڵه‌تانی ڕۆژاوایی و وڵاتانی ناڕۆژاوایی و گه‌شه‌نه‌سه‌ندوو و، هه‌روه‌ها ژینگه‌ی ئاسایشی و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه جیاوازه‌كانی ده‌وڵه‌تان وای كردووه، كه تێگه‌یشتنی ئاسایشی ڕۆژاوایی-ته‌وه‌ر یاخود ناوه‌ند (west-centered) نه‌توانێت وه‌ڵامی واقع و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌تانه بداته‌وه و تووشی خوێندنه‌وه‌ی ڕووكه‌شی و ناواقعی یاخود reductionism ببین.
گۆڕانكارییه‌كان وای كرد كه كه‌سانێكی وه‌كوو "مه‌ك نامارا" په‌ره‌سه‌ندن وه‌كوو هاوشان و هاوتای ئاسایش بزانن؛ ئه‌مه‌یش وه‌كوو وه‌ڵامێك بۆ كێشه و گرفته‌كانی تایبه‌ت به گه‌شه‌نه‌سه‌ندوییی جیهانی سێیه‌م یاخود ده‌وڵه‌تانی ناپێگه‌یشتوو. ئه‌مه‌یش به واتای ئه‌وه بوو كه چیتر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه ئاسایشییه‌كان ته‌نیا سه‌ربازی و ده‌ره‌كی نین، به‌ڵكوو ڕه‌هه‌ند و بواری جۆراوجۆری سیاسی و ئابووری و ژینگه‌یی و كۆمه‌ڵگه‌یی و به‌گشتی ئاسایشی مرۆیی یاخود ئه‌وه‌ی كه به ئاسایشی نه‌رم (له پاڵ هێزی نه‌رم) پێناسه ده‌كرێت، ببێته چه‌قی خوێندنه‌وه ئاسایشییه‌كان. لێره‌وه خوێندنه‌وه‌ی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد بۆ ئاسایش به ناكارامه داده‌ندرێت؛ هه‌رچه‌نده ڕه‌هه‌ندی سه‌ربازیی ئاسایش تاوه‌كوو ئێستایش پرسێكی گرنگی ئاسایشییه.
هەر دەوڵەتێك بۆ دروستكردنی ئاسایشی نەتەوەیی، پێویستی بە ئاسایشی مرۆیی هەیە. بەم مانایە كە دەوڵەتێك لە ڕووی مرۆیی و سەرچاوە مرۆیییەكانەوە لاواز بێت، ئەوە دەوڵەتێكی بەهێز نییە؛ واتە پەیوەندییەكی قووڵ لە نێوان ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی مرۆڤ هەیە. له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و ڕه‌هه‌ند و بوارانه‌ی ئاسایش كه بۆ داهاتووی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕۆڵ و كاریگه‌ریی به‌رچاوی له‌سه‌ر به‌هێزبوون و به‌رده‌وامیی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه ده‌بێت.
ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌یی و ڕه‌هه‌نده‌كانی نوێی ئاسایش
ڕوانگەی نوێ بۆ ئاسایشی نەتەوەیی، بەپێچەوانەی ڕوانگەی كلاسیك، تەنیا لەسەر نەبوونی هەڕەشە ڕانەوەستاوە،. بەم مانایەی كە ڕوانگەی نوێ لە جیاتی ئەوەی لەسەر ڕوانگەی نەرێنی بۆ ئاسایش كە ئاسایش لە نەبوونی هەڕەشە و مەترسی پێناسە دەكرا، لەسەر بنەمای ڕوانگەی ئەرێنییە، كە جگە لە نەبوونی هەڕەشە، لەسەر ئاستێك لە متمانەیی و دڵنیایی بۆ بەدیهێنان و پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەیییەكان جەخت دەكاتەوە. هەر بۆیه‌یش "ڕۆبیرت ماندیل" متمانە و دڵنیایی، دەبەستێتەوە بە "هەستی ڕزگاربوون لە ترس و دڵەڕاوكێ" یان "هەستی دڵنیایی و متمانە" كە هەر دوو ڕەهەندی ماددی و دەرونی، یان ناماددی دەگرێتەوە.
لە ڕوانگەی نوێی ئاسایشی نەتەوەیییه‌وه، جگە لە گرنگیدان بە هەڕەشە و مەترسییە دەرەكییەكان، گرنگی بە هەڕەشە و مەترسییە ناوەخۆیییەكانیش دەدرێت، وەكوو فاكتەری كاریگەر لەسەر نەبوونی ئاسایش یان بوونی ئاسایش. لێرەدا گرنگی بە سەقامگیریی سیاسی، توانای ئابووری و تەكنەلۆژیی دەوڵەت، سیستەمی كۆمەڵایەتی و سیستەمی سیاسیی دیموكراتیك و یەكگرتوویی و بەهاكانی دیموكراتیك و سەرمایەی كۆمەڵایەتی، ڕەوایەتیی سیستەمی سیاسی و...، دەدرێت. لێرەدا دابینكردنی پێویستە ماددی و ناماددییەكانی تاكەكانی كۆمەڵگه، یان پاراستنی بەهاكانی خودی كۆمەڵگه دەبێتە پێوەر بۆ ئاسایشی نەتەوەیی.
بەپێچەوانەی ڕوانگەی كلاسیكی، لە ڕوانگەی نوێ‌دا ئاسایشی نەتەوەیی چیتر تەنیا سەربازی نییە، بەڵكوو ئاسایشی نەتەوەیی چەمكێكی فڕەڕەهەندە، كە ڕەگەزی سەربازی تەنیا یەكێكە لە ڕەگەز و ڕەهەندەكانی؛ هەروەك "باری بۆزان" دەڵێت: "ئاسایشی كۆمەڵگە مرۆیییه‌كان بەسەر چەند بابەتی سەرەكیدا دابەش دەكرێت، وەك: سەربازی، سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی، ژینگەیی." لەم ڕوانگەیەوە ڕەگەز و ڕەهەندەكانی هەڕەشە و مەترسی بۆ سەربازی، سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی، ژینگەیی وەكوو ڕەگەز، یان ڕەهەندەكانی ئاسایشی نەتەوەیی هاتوونەتە ئاراوە.
بۆزان و وه‌یڤه‌ر (Barry Buzan and Ole Waever) به خستنه‌ڕووی چه‌مكی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی یاخود كۆمه‌ڵگه‌یی (societal security) ناوه‌ڕۆك و بابه‌تی ئه‌م بواره‌ی ئاسایشه به ئاسایشی ناسنامه‌یی (identity security) ده‌زانن. هەر كاتێك گرووپێك هەست بەوە بكات كە باوەڕ و ڕەوتە كه‌لتووری-كۆمەڵایەتییەكانیان ئینكار، كۆنتڕۆڵ یان دەستكاری دەكرێت، ئەوە هەست به نائاسایشی (نائه‌منی) دەكەن. كۆمەڵگە وەكوو كۆی گرووپە كۆمەڵایەتییەكان، لە لایەك یەكێكە لە ڕەهەندەكانی ئاسایشی دەوڵەت و لە لایەكی تریش بەرز دەبێتەوە بۆ سەرچاوەی ئاسایش؛ لەسەر ئەم بنەمایە ده‌توانین بڵێین كه:
یەكەم: ئاسایشی كۆمەڵگە خۆی لە خۆیدا گرنگیی هەیە، لەبەر ئەوەی كە زۆر گرووپ و كۆمەڵی هاووڵاتیان هەیە كە دەوڵەتیان نییە بەڵام هەڕەشە لە دژی ناسنامەكەیان-وەكوو واقعێكی سیاسی- گرنگیی هەیە.
دووەم: لە زۆربەی كاتەكاندا سنوورە سیاسییەكان لەگەڵ جیاوازییە كۆمەڵایەتییەكان تەریب نییە یان هاوشێوەی یەك نییە، بە هۆی ئەوەی كە گرووپە جیاوازە كۆمەڵایەتییەكان لەژێر ستەمی دەوڵەتانی خۆیاندان و زۆربەی كات، توندوتۆڵبوونی ئاسایشی زۆرینە نیشانەی لاوازكردن و نا-ئاسایشیی ناسنامەی كەمینەیە.
سێیەم: بابەتی ئاسایشی كۆمەڵگەیی (ناسنامە) گرنگی چۆنایەتیی هەیە. ئاسایشی كۆمەڵگەیی گرنگی بەو مەترسییانە دەدات كە ژیانین؛ واتە ئەگەر گرووپێك ناسنامەی خۆی لەدەست بدەن چیتر "ئێمە"یەك نامێنێت كە بتوانن گرنگیی پێ بدەن؛ ئەمە لە كاتێكدا كە لاوازیی ئابووری، دواكەوتووییی سەربازی، ناكارامەییی سیاسی و كارەساتی ژینگەیی، بە جۆرێك لە جۆرەكان قەرەبوو دەكرێتەوە.
هه‌روه‌ها به بڕوای بۆزان، ئاسایشی سیاسی سه‌قامگیری و به‌رده‌وامیی دامه‌زراوه سیاسییه‌كان و هەروەها سیسته‌می حوكمڕانی و ئایدیۆلۆژییه ڕه‌وایه‌تیپێده‌ره‌كان ده‌گرێته‌وه. به‌م پێیه هه‌ڕه‌شه‌كانیش بۆ سه‌ر ناوه‌رۆكی پێكهێنه‌ری ئه‌م بواره‌ی ئاسایش، واتا ئایدیۆلۆژی و سه‌روه‌ریی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه. لێره‌وه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌كوو بونیادێكی ڕێكخه‌ر و واتایی و ڕه‌وایه‌تیپێده‌ر، ده‌كرێته ئامانج. لێره‌وه ڕوایه‌تیی سیاسی و سه‌رمایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و جۆری په‌یوه‌ندیی نێوان خه‌ڵك و هاووڵاتیان و ده‌سه‌ڵات گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه. به‌م پێیه هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی ناوخۆیی، زیاتر ناوخۆیین نه‌ك ده‌ره‌كی.
بۆیە دەتوانین بڵێین مرۆڤ جەوهەر و ناوەرۆكی ئاسایشی كۆمەڵایەتییە. لێرەوە چەمكی ئاسایشی مرۆیی دێتە ئاراوە. پێناسەی نەتەوە یەكگرتووەكان و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتوەكان (UNDP) بۆ ئەم چەمكە بریتییە لە دوو ڕەهەند: ڕەهەندی یەكەم، پارێزراوبوون لە هەمبەر هەڕەشە و مەترسییەكان، وەكوو برسیەتی و نەخۆشی و سەركوتكردن؛ ڕەهەندی دووەم، پارێزراوبوون لە هەمبەر پەشێوی و توندوتیژی و مەترسییەكانی ژیان یان كۆمەڵگه كە ئەم بوارانە لەخۆ دەگرێت: 1. ئاسایشی ئابووری 2. ئاسایشی خۆراك 3. ئاسایشی ژینگەیی 4. ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی 5. ئاسایشی كەسی 6. ئاسایش بەكۆمەڵ 7. ئاسایشی سیاسی.
ئاسایشی مرۆیی (human security)
له ڕاستیدا ئاسایشی مرۆیی به دووركه‌وتنه‌وه له ڕوانگه‌ی نه‌ریتی، واتا له ئاسایشی سه‌ربازی سه‌ری هه‌ڵدا. له ڕوانگه‌ی نه‌ریتیی ئاسایش‌دا، هه‌موو توانا و سه‌رچاوه‌كان بۆ پاراستنی ده‌وڵه‌ت بوو به مه‌به‌ستی دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی و ده‌ره‌كی. پاش جه‌نگی سارد ئه‌م ڕوانگه‌یه گۆڕا. له لایه‌ك ده‌ركه‌وت كه بوونی هێز و جبه‌خانه‌ی ئه‌تۆمی و سه‌ربازی نه‌یتوانی ئاسایش و مانه‌وه‌ی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت بپارێزێت و، له لایه‌كی تریشه‌وه مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه و پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان و مرۆڤ، فره‌ڕه‌هه‌ند و جۆراوجۆرن. ئه‌گه‌ر ڕاپۆرتی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNDP) له ساڵی 1994 بكه‌ینه بنه‌ما كه بۆ یه‌كه‌مین جار چه‌مكی ئاسایشی مرۆیی له لایه‌ن پرۆفیسۆر "محبوب الحق" (Mahbub ul Haq) ئابووریناس و دیپلۆماتی پاكستانی خرایه ڕوو. لانی كه‌م شه‌ش بوار یاخود ڕه‌هه‌ند ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ئاسایشی مرۆیی: 1- ئاسایشی ئابووری 2- ئاسایشی خۆراك 3- ئاسایشی ته‌ندروستی 4- ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی 5- ئاسایشی ژینگه‌یی 6- ئاسایشی تاكه‌كه‌سی. به‌و واتایه كه ئاسایشی مرۆیی ئاماژه‌ی به بارودۆخێك كه تاك و هاووڵاتیان له هه‌ر جۆره گوشار و به‌ربه‌ستێكی ڕۆحی و ده‌روونی كه ڕێگرن له گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆڤ، ئازاد و ڕزگارن؛ هه‌روه‌ها دوورن له مه‌ترسییه‌كانی برسێتی و نه‌خۆشی و سه‌ركوت و تێكچوونی مۆدێل و ڕه‌وتی ژیانی ئاسایی‌یان. به‌م پێیه ئاسایشی مرۆیی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌كیی هه‌یه، وه‌كوو: خه‌ڵك-سه‌نته‌ری (people-centered) و چه‌ندكه‌رتیبوون (multispectral) و گشتگیربوون (comprehensive) و تایبه‌تبوون یاخود زه‌مینه‌مه‌ندبوون (context-specific) و ڕوانگه‌ی پێشگیری-ته‌وربوون (prevention-oriented).
له كورتترین پێناسه‌یشدا ئاسایشی مرۆیی بریتییه له پارێزگاری و پاراستنی كرۆك و ناوه‌رۆكی ژیاری یاخود ژیانی (Vital Core)ی مرۆڤ له هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه به‌ربڵاو و باو (Pervasive)ه جۆراوجۆره‌كان. ئه‌م كرۆك و ناوه‌رۆكه‌یش هه‌موو ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه. بۆیه په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا هه‌یه. چونكه پاراستنی ئازادی و كه‌رامه‌ت و ڕێزی مرۆڤ به كرۆكی ژیانیی مرۆڤ داده‌دندرێت، كه سه‌ربه‌خۆییی تاك و مافی دیاریكردنی چاره‌نووس و به‌شداریی ئازادانه له ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێته خۆ. بۆیه ڕزگاری له پێكهاته‌ی سه‌ركوتكه‌رانه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵات، مه‌رجی ده‌سته‌به‌ركردن و پاراستنی ئاسایشی مرۆیییه.
لێره‌وه پاراستنی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت وه‌كوو ڕابردوو ڕەها نییه و له سه‌روو ئاسایشی مرۆیی و كۆمه‌ڵگه‌یی هەژمار ناكرێت. كوردیش یه‌كێك له قوربانییه‌كانی ڕابردوو و ئێستای ئه‌م تێڕوانینه نه‌ریتییه‌ی ئاسایشی ده‌وڵه‌تان بووه. بۆیه ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ی ئاسایش، هه‌ڵگری واتا و گرنگیی خۆیه‌تی بۆ تاك و نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئێستا و داهاتوودا. ئاسایشی كۆمەڵگەیی (Societal Security)، پەیوەندیی توندوتۆڵی لەگەڵ سیستەمی كۆمەڵایەتی، ناسنامەی كۆمەڵایەتی، یەكگرتووییی كۆمەڵایەتی و متمانە و سەرمایەی كۆمەڵایەتیدا هەیە. لەم ڕوانگه‌یه‌وه كاتێك كۆمەڵگەكان ئاسایشیان هەیە كە ناسنامەیان نەكەوێتە ژێر مەترسی؛ مەبەستیش لە مەترسیی ناسنامەی كۆمەڵایەتی، ئەو مەترسییانەن كە مانەوەی كۆمەڵگه دەخەنە ژێر هەڕەشە. لێرەوە بەردەوامی و گەرەنتیی مانەوەی ناسنامە كۆمەڵایەتییە جیاجیاكان و بەرژەوەندی و پێگەیان و میكانیزمی گونجاو و گەرەنتیكردنیان، هەروەها چارەسەركردنی ئاشتییانە و دیموكراتییانەی كێشەكان مەبەستە و، گرووپە كۆمەڵایەتییەكان دەبنە سەرچاوەی ئاسایش نەك دەوڵەت.
ئاسایشی مرۆیی ته‌نیا ئابووری نییه، به‌ڵكوو ڕزگاری و ئازادیی مرۆڤه له هه‌موو جۆره‌كانی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی جیاكاری و توندوتیژی، كه ئه‌م مه‌ترسییانه‌یش ده‌كرێت به‌سه‌ر سێ چه‌شندا پۆلین بكرێت:
یه‌كه‌م: ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه به هۆی گه‌شه‌نه‌سه‌ندووییی وڵاتان دێته ئاراوه و هه‌ڕه‌شه له خۆشگوزه‌رانی و ته‌ندروستی و ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه سه‌ره‌تایییه‌كانی ژیانیان ده‌كات. دووه‌م: جه‌نگ و پێكدادانه‌كان و سه‌ركوت و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه‌كان كه گیانی مرۆڤه‌كان بخاته مه‌ترسییه‌وه و ده‌بنه هۆی ترس و تۆقاندنیان. سێیه‌م: ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه بۆ سروشت و كاره‌ساته سروشتییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌گشتی ئاسایشی مرۆیی په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به ئاستی هه‌ژاری و به‌گشتی خۆشگوزه‌رانیی مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڕه‌شه خۆجێ و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئامانجی ئاسایشی مرۆیییه؛ بۆ نموونه ده‌كرێت هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی مرۆیی به‌م شێوه‌یه پۆلین بكه‌ین:
یه‌كه‌م: هه‌ڕه‌شه ڕاسته‌وخۆكان
هه‌ڕه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان: كوشتار و جه‌نگی نێوان ده‌وڵه‌تان، چه‌كی كۆكوژ و كیمیایی و هتد.
دووه‌م: هه‌ڕه‌شه ناڕاسته‌وخۆكان
-1 ده‌سته‌به‌رنه‌بوونی پێداویستییه سه‌ره‌تایییه‌كانی مرۆڤ، وه‌كوو نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و خۆراك و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و فێركردن و هتد.
2- بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه جۆراوجۆره گوازراوه‌كان، وه‌كوو ئایدز و ئێبۆلا و مالاریا و هتد.
3- بێكاری و هه‌ڵاوسان، ته‌نگژه و قه‌یران و پرسه ئابوورییه‌كان، نه‌بوونی ده‌رفه‌تی یه‌كسان، لێكترازان و جیاكاریی چینایه‌تی و تاكه‌كه‌سی.
4- گه‌شه‌سه‌ندنی خێرای دانیشتووان یاخود زیادبوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی خێرای ڕێژه‌ی دانیشتووان.
5- پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ژینگه و پیسبوونی كه‌شوهه‌وا و ڕووداوه سروشتییه له‌ناكاوه‌كان.
ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی مرۆیی
پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و بوار و ڕه‌هه‌ندانه‌ی ئاسایشیش، به ئامراز و ڕێوشوێن و میكانیزمی نه‌رم ده‌كرێت. به‌م واتایه ئه‌م جۆره له ئاسایشه پێویستی به هێزی نه‌رم، واته كه‌لتوور و به‌ها به‌رزه مرۆیی و ئاشتییانه و گفتوگۆ و دیموكراسییه‌كانه. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌زامه‌ندی و هێزی بڕواپێهێنانی ده‌وڵه‌ت ڕاوه‌ستاوه. هه‌رچه‌نده ئاسایشی مرۆیی و په‌ره‌پێدانی جێگیر و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵیان پێكه‌وه هه‌یه و، ته‌نانه‌ت به ته‌واوكه‌ر و هاوتای یه‌كتری داده‌ندرێن و نائاسایشیی مرۆیییش به توندوتیژیی سیاسی داده‌ندرێت و، به‌پێچه‌وانه‌وه‌یش؛ به‌ڵام ده‌كرێت میكانیزم و ڕێوشوێنه‌كانی پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی مرۆیی به‌سه‌ر دوو ڕه‌هه‌ند یاخود بواری سه‌ره‌كیدا دابه‌ش بكه‌ین:
یه‌كه‌م: ستراتیژیی پاراستن و پاڵپشتی (Protection)
ئامانج له‌م ستراتیژییه ئه‌وه‌یه كه لێره‌دا ئاسایشی مرۆیی ڕه‌هه‌ندێكی پارێزراوی و پاڵپشتییانه و پاراستنی هه‌یه له هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی وه‌كوو تیرۆر و پیسبوونی ژینگه و خۆشگوزه‌رانی ئابووری و ته‌ندروستی و هتد. بۆیه پێویسته كۆمه‌ڵیك ڕێوشوێنی یاسایی و دامه‌زراوه‌یی و نۆرم و به‌های نه‌ته‌وه‌یی و نیوده‌وڵه‌تی دابمه‌زرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ بپارێزرێن. به‌م واتایه بۆ پاراستنی ئاسایشی مرۆیی، پێویستمان به بنیاتنانی ژێرخانه پێویسته‌كانی سیاسی و یاسایی و...، هه‌یه.
دووه‌م: ستراتیژیی تواناداركردنی مرۆڤه‌كان (Empowerment)
ستراتیژیی تواناداركردن یاخود به‌تواناكردنی مرۆڤه‌كان و یارمه‌تیدانی یه‌كتری، یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین بواره‌كانی پاراستنی ئاسایشی مرۆیییه. لێره‌وه مرۆڤه به‌هێز و به‌توانا و هۆشیاره‌كان خۆیان ده‌توانن له كاتی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كه‌رامه‌ت و ڕێز و ناسنامه و پێشێلكردنی ماف و ئازادییه‌كانیان، كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت و به‌رگری له مافه‌كانیان بكه‌ن. به‌م واتایه كه مرۆڤه‌كان به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌یش بۆ په‌روه‌رده و فێركردن ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وا له تاكه‌كان ده‌كه‌ن به ڕێگه‌ی جۆراوجۆری ئاشتییانه و ڕێكخراو پارێزگاری له ماف و ئازادییه‌كانی خۆیان و ئه‌وانه‌ی تر بكه‌ن.
ئاسایشی كوردستان
ئاسایشی مرۆیی و ڕه‌هه‌نده‌كانی، هه‌موو ئه‌و بوار و ئاستانه ده‌گرێته‌وه كه له لایه‌ك هه‌ڕه‌شه له مرۆڤ و ژیان و ئازادی و مافه‌كانی ده‌كات و، له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و ڕێوشوێن و میكانیزمانه‌یش ده‌گرێته‌وه كه پێویسته له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌سته‌به‌ر بكرێت بۆ تواناداركردنی مرۆڤه‌كان و ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجی گونجاو و شیاو بۆ موماره‌سه‌كردنی ئه‌و ماف و ئازادییانه. به‌م پێیه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی كوردستان پارێزراو بێت، ئه‌وه ته‌نیا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه ده‌ره‌كییه‌كان نین كه پێویسته ستراتیژی و میكانیزمی گونجاوی بۆ دابندرێت، به‌ڵكوو گرنگیدان به ڕه‌هه‌نده‌كانی ئاسایشی مرۆیی، ده‌توانێت ده‌سته‌به‌ری پێشكه‌وتن و په‌ره‌پێدانی جێگیر و به‌رده‌وام بكات. بۆ نموونه هه‌ڕه‌شه‌ی داعش و جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان ته‌نیا ڕه‌هه‌ندی ڕه‌ق و وه‌حشییانه‌ی ئه‌م گرووپه‌یه، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی و سڕینه‌وه و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فره‌یی له كوردستان، ده‌توانێت مه‌ترسیی قووڵتر بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی كوردستان بێنێته ئاراوه. چونكه ئه‌م هه‌ڕه‌شه ناوخۆیییانه، ده‌توانێت ئاسایشی وجوودیی ناسنامه و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بخاته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه. هه‌روه‌ها پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پاراستنی ئازادیی بیروڕا و دیموكراسی و مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، به‌شێكی گرنگن له ڕه‌هه‌ندی ئاسایش. له پاڵ ئه‌مانه‌یشدا هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانی ئابوورییه‌كی پته‌و و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ تاكه‌كان و نه‌هێشتنی هه‌ژاری و سڕینه‌وه‌ی جیاكاری و گرنگیدان به خوێندن و كه‌رتی ته‌ندروستی، ژینگه و ئاسایشی ئاو و خۆراك و...، ئه‌و بوارانه‌ن كه ڕاسته‌وخۆ ده‌توانێت ببێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی كوردستان له ئێستا و له داهاتوودا.
ڕه‌چاوكردنی ئه‌و ڕه‌هه‌ند و بوارانه‌ی ئاسایشی مرۆیی، ده‌توانێت له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییشدا پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌رز بكاته‌وه و ببێته هۆكارێك بۆ گرێدانی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی. بۆیه پێویسته حكوومه‌تی ئێستا و داهاتووی كوردستان هه‌ر دوو ستراتیژیی پاڵپشتی و پاراستن و تواناداركردن پێكه‌وه بگرێته به‌ر. له‌م ناوه‌نده‌یشدا پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به كۆمه‌ڵگه و كه‌لتوور گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه كه تاوه‌كوو ئێستا په‌راوێز خراون و هیچ سیاسه‌تێكی ڕوون له ئارادا نه‌بووه. ئه‌مه‌یش ده‌توانێت له داهاتوودا هه‌ڕه‌شه له پێكهاته‌ی كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و بەگشتی مەترسی بۆ سەر ڕه‌گه‌زه‌كانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی كوردستان دروست بكات، كه ئه‌وه‌یش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌ی وجوودی بۆ سه‌ر كۆی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی كوردستان. بۆیه ده‌توانین گرنگترین هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئاسایشی مرۆییی كوردستان به‌م شێوه‌یه پۆلین بكه‌ین:
كۆبه‌ند
هه‌ر ده‌وڵه‌تیك بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی به‌هێز و پاریزراو بێت، پێویستی به به‌هێزیی ئاسایشی مرۆیی به هه‌موو ڕه‌هه‌ند و بواره‌كانی هه‌یه و ده‌وڵه‌تیكی خاوه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی لاواز یاخود مرۆڤی لاواز و پێنه‌گه‌یشتوو، ناتوانێت ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی به‌هێزی هه‌بێت.
ئاسایشی مرۆیی، به ته‌واوكه‌ر و ناوه‌رۆكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یاخود ئاسایشی ده‌وڵه‌ت داده‌ندرێت. ئه‌گه‌ر وا گریمان بكه‌ین كه كۆتا ئامانجی ده‌وڵه‌ت له ڕێگه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه پاراستنی ناسنامه، ماف و كه‌رامه‌ت و ئازادی و ئاسایشی مرۆییی هاووڵاتیانه، ئه‌وه ئاسایشی مرۆیی به كرۆكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ده‌وڵه‌ت داده‌ندرێت. هه‌رچه‌نده پێناسه‌ی ناسنامه و ئازادی و كه‌رامه‌ت و...، به‌پێی جیاوازیی كه‌لتووری و كۆمه‌ڵگه‌یی و ته‌نانه‌ت سیسته‌می سیاسیی ده‌وڵه‌تان ده‌گۆڕدرێت؛ بۆیه ته‌نیا له سیسته‌مێكی كراوه و دیموكراتیك‌دا ده‌توانین باس له ئاسایشی مرۆیی بكه‌ین. ده‌سته‌به‌ركردنی لانی كه‌می پێداویستییه سه‌ره‌تایییه‌كان، وه‌كوو په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و لێكترازانی قووڵی چینایه‌تی و، هه‌روه‌ها بوونی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و دابه‌شكردنی ڕێژه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی سه‌رچاوه‌كانی وڵات و نه‌بوونی جیاكاریی ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و... له ده‌رفه‌ته‌كان و بوونی ده‌رفه‌تی یه‌كسان و جۆراوجۆر، ده‌توانێت ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌نگاونان بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و جێگیر و به‌م پێیه‌یش ئاسایشی مرۆیی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش یارمه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و، هه‌روه‌ها ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان (NGO) زۆر پێویست و گرنگه. ئه‌مه‌یش ده‌توانێت ژینگه و بوارێك بۆ دروستبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی كارا و چالاك و به‌هێز بڕه‌خسێنێت كه زه‌مینه و به‌ستێنی گه‌سه‌سه‌ندنی ئاسایشی مرۆڤه‌كانه. هه‌روه‌ها پێویسته حكوومه‌ت ئامراز و میكانیزم و ڕێوشوێنی پێویست و گونجاوی پێشگیرانه بۆ پاراستن و داڵده‌دانی مرۆڤه‌كان له كاره‌سانه سروشتییه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات و بگرێته به‌ر.
پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به په‌روه‌رده و فێركردن و ئازادیی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاركردنه‌وه، له‌م بواره‌دا گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه. بۆیه به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای مرۆڤه‌كان به‌بێ جیاوازیی ناسنامه‌یی، چینایه‌تی و ڕه‌گه‌زی ده‌توانێت پارێزه‌ری فره‌یی و ماف و ئازادیی تاك و گرووپه كۆمه‌ڵگه‌یییه‌كان بێت.