خستنه‌ڕووی پرس
یه‌كێك له پاساوه‌كانی بوونی ده‌سه‌ڵاتی ئۆتۆنۆمیی نه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، پاراستن و به‌رگرییه له نه‌ته‌وه و به‌م پێیه‌یش به‌ها، سیمبۆل و هێما نه‌ته‌وه‌یییه‌كان و ڕیگه‌گرتن له له‌ناوچوونی كه‌لتوور و زمانی نه‌ته‌وه و به‌گشتی ناسنامه و، هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ی زاڵ و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه.
گرنگیی ڕۆڵی ئه‌م هێما ناسنامه‌یییانه له دروستكردنی وشیاری و ئاگاییی ناسنامه‌ییی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی- ئایینی و كه‌لتوورییه‌كاندا، وا ده‌كات كه سیاسه‌تێكی كه‌لتووری و ناسنامه‌ییی ئاسمیلاسیۆن-سه‌نته‌ر یاخود سڕینه‌وه-ته‌وه‌ر، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته نادیموكراتیكه‌كانه‌وه له دژی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی، زمانی، كه‌لتووری، ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كان بگیرێته به‌ر.
له هه‌مبه‌ردا، زۆربه‌ی بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌یی– ئایینییه‌كانیش، له ڕێگه‌ی هه‌وڵی به‌شداری و كاریگه‌ری له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی-یاسایی له ناوه‌ندی ده‌وڵه‌ته‌كان یاخود دروستكردن و پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئۆتۆنۆمیی تایبه‌ت به خۆیان، بۆ مانه‌وه و پاراستنی ئه‌و هێما و ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و زمانی و كه‌لتوورییانه، خه‌بات ده‌كه‌ن.
له ڕاستیدا ئایین، نه‌ته‌وه، كه‌لتوور و به‌گشتی پرسه ناسنامه‌یییه‌كان، پێش ئه‌وه‌ی دیارده‌یه‌كی بینراو و هه‌ستپێكراوی ماددی و كۆنكریتی بن، كۆمه‌ڵه دیارده‌یه‌كی نێوان زه‌ینی و سیمبۆلیكین. له‌م نێوه‌نده‌یشدا "جلوبه‌رگ" یه‌كێكه له‌و هێما كه‌لتووری و ناسنامه‌یییانه‌ی كه ته‌نیا ئامراز و كه‌ره‌سه‌یه‌ك نییه بۆ داپۆشینی مرۆڤ و جوانكاری، به‌ڵكوو ده‌ربڕی هزر، ئه‌قڵییه‌ت، مێژوو، جوگرافیا، هونه‌ر و...، به‌گشتی "شێوازی ژیان"ی گرووپ و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكه له هه‌رێمێكی دیاریكراو و به ناسنامه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه.
ته‌نانه‌ت ئایینه‌كانیش ڕێنماییی تایبه‌تیان بۆ پۆشینی جلوبه‌رگ هه‌یه. هه‌ندێ لێكدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ئایینیش، شێواز و جۆرێكی تایبه‌ت له جلوبه‌رگ به په‌سند ده‌زانن و فه‌رمان به په‌یڕه‌وانیان ده‌كه‌ن بۆ پابه‌ندبوون و هه‌روه‌ها به پۆشینی. ته‌نانه‌ت مرۆڤانه‌كان له كاروباری په‌یوه‌ندیكردنی ڕۆژانه‌دا و پێش ئاخاوتن به زمانی هاوبه‌شیان، ئه‌وه جلوبه‌رگیانه كه وه‌كوو هێمایه‌كی ناسنامه‌یی و كه‌لتووری دێته ئاخاوتن؛ ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه جۆر، مۆدێل و شێوازی جلوبه‌رگ له زۆربه‌ی كه‌لتووره‌كاندا، ده‌ربڕی گرنگی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تیی مرۆڤه‌كانه. له ڕووی ئه‌ته‌كێتی دیپلۆماسییشه‌وه جلوبه‌رگ، گرنگی و ڕۆڵی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه، كه لێره‌دا جێگه‌ی لێكدانه‌وه و باسی ئێمه نییه.
له لایه‌كی تره‌وه، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك هێما و ناسێنه‌ری ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییی خۆی، جۆر و چه‌شنێك له جلوبه‌رگ، كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی هزری، مێژوویی و كه‌لتووریی له ژیانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا هه‌یه، به ئه‌وانیتری ناسنامه‌یی خۆی ده‌ناسێنێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ر‌نج و هه‌ڵوه‌سته‌له‌سه‌ركردنه، دۆخی جلوبه‌رگی كوردییه، به‌تایبه‌ت له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا كه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی ئۆتۆنۆمیی سیاسییه. به هۆی وه‌ك پێویست گرنگیپێنه‌دانی به‌م هێما كه‌لتووری و نه‌ته‌وه‌یییه و، پشتگوێخستنییه‌وه، نه‌بووه‌ته به‌شێك له هێمای ناسنامه مۆدێرنه نه‌ته‌وه‌یییه‌كه‌ی كورد و له لایه‌كی تریشه‌وه، به‌شێك نه‌بووه له سیاسه‌تی كه‌لتووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له كاتێكدا له دۆخی هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ییدا، ئه‌وه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی- فه‌رمییه كه پارێزگاری له هێما نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتوورییه‌كان بكات و له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه ڕۆشنبیرییه فه‌رمییه‌كان و هه‌روه‌ها سیسته‌می په‌روه‌رده و داڕشتنی سیاسه‌تی كه‌لتووریی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌وه، ئه‌و ڕه‌گه‌ز و هێمایانه دووباره به‌رهه‌م بهێنێته‌وه و، له‌م ڕێگه‌یه‌وه وه‌ك به‌شێك له به‌ها و سیمبۆله هاوبه‌شه‌كانی نه‌ته‌وه بیانگوێزێته‌وه بۆ نێو به‌ها و سیمبۆله‌كانی جیلی نوێی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه. هه‌ر بۆیه، ده‌بینین كه له هه‌رێمی كوردستاندا تاوه‌كوو ئێستا، جلوبه‌رگی كوردی نه‌بووه‌ته جلوبه‌رگێكی فه‌رمی بۆ كاروباری هاووڵاتیان له دامه‌زراوه فه‌رمی و په‌روه‌رده‌یییه‌كاندا. ئه‌مه‌یش به‌گشتی و به‌ته‌واوی، جیاوازه له پرسی ئازادیی هه‌ڵبژاردنی مرۆڤه‌كان له به‌دواداچوونی ئامانج و ژیانی تاكه‌كه‌سیدا و، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی جۆر و مۆدێلی پۆشینی جلوبه‌رگ.
لێره‌دا بۆ ڕۆشنبوونه‌وه‌ی زیاتری بابه‌ته‌كه‌مان سه‌باره‌ت به گرنگی و ڕۆڵ و پێگه‌ی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی له دووباره‌نواندنه‌وه‌ی كه‌لتووری-ناسنامه‌ییدا، هه‌وڵ ده‌ده‌ین چه‌مك و پرسه‌كانی كه‌لتوور، ناسنامه و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌رده‌می ئیمڕۆكه‌دا كه به سه‌رده‌می "به‌جیهانیبوون" ناسراوه و په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه، ڕوون بكه‌ینه‌وه. له به‌شی كۆتاییشدا ڕۆڵی جلوبه‌رگ له‌م په‌یوه‌ندییه و له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌خه‌ینه ڕوو. له كۆتاییشدا باسی پێویستیی هه‌بوونی سیاسه‌تێكی ڕوونی كه‌لتووری ده‌رباره‌ی جلوبه‌رگ له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
یەكەم: كه‌لتوور
چەمكی كه‌لتوور یەكێكە لە توخمەكانی زانستە كۆمەڵایەتییەكان و یارمەتیدەرە بۆ شیكردنەوەی پرسیارەكانی مرۆڤ له كۆمه‌ڵگادا. له لایه‌كی تره‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ بوونەوەرێكی كه‌لتوورییە، هه‌روه‌ها ئەم چەمكەیش پەیوەستە بە ژیان و هزره‌وه، بۆیه پێناسەكانی كه‌لتوور جیاوازن.
ڕەگ و ڕیشه‌ی ئه‌م چه‌مكه، دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیەتی یۆنانی و لە سەدەی سێزدەی زایینی‌دا بەگوڕتر سەری هەڵدا. بنەڕه‌تە لاتینییەكەی چەمكی " كه‌لتوور" له وشه‌ی (Cultivate)ه‌وه هاتووه. ئه‌م وشه‌یه‌یش مانای جۆراوجۆری هه‌یه، كه بە واتای چاندن له‌سه‌ر زه‌وی یاخود كێڵانی زەوی و هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌كردن (هه‌نگ، ماسی و...هتد) كە گوزارشت لە كار و لێهاتوویی دەكات، دێت. به‌م پێیه‌یش، چه‌مكی په‌روه‌رده هاتۆته نێو بیاڤی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌مدا وشه‌ی كه‌لتوور به مانایه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، بۆ ئاماژه‌دان بووه به مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ بارهێنانی تاكه‌كان یاخود كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مرۆیی. ئێستاكه كه‌لتوور له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا مانا په‌یدا ده‌كات.
"ئێدوارد ته‌یلۆر" (Edward Burnett Tylor) ئه‌نترۆپۆلۆژیستی به‌ناوبانگی بریتانی، كه‌لتوور وا پێناسە دەكات: كۆیەكی ئاوێتەیە كە ئەم ڕه‌گه‌ز و بوارانه دەگرێتەوە: (مەعریفە، باوەڕەكان، هونەر، مۆراڵ، نەریت) كە مرۆڤ بە هۆی ئه‌وه‌ی كه ئەندامە لە كۆمەڵگه‌كەیدا، بەدەستی دەهێنێت. بۆیه كه‌لتوور مەنهەجێكی ئەنترۆپۆلۆژی و موكتەسەب و وێنایییە. ته‌یلۆر(1832-1917) لە كتێبەكەیدا بەناوی "كه‌لتووری سه‌ره‌تایی"، ده‌ڵێت: چەمكی كه‌لتوور ئەو قەوارە ئاوێتەیەیە كە بە شێوەیەكی كۆمەڵایەتی، لە نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكە دەگوازرێتەوە و لە مه‌عریفە، زمان، باوەرەكان، هونەر و ئاكار، دابونەریت و هه‌روه‌ها ڕیسا و یاساكان پێك دێت. بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه، بیرورڕای چه‌ند زانایه‌ك ده‌خه‌ینه ڕوو كه به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی كه‌لتوور ده‌كه‌ن:
"گی ڕۆشه" (Guy Rocher) كۆمه‌ڵناسی كه‌نه‌دی (1924-): كه‌لتوور بریتییه له كۆمه‌ڵه ئه‌ندێشه و هه‌ست و كرده‌وه‌یه‌كی پێكه‌وه‌گرێدراو، كه زۆرینه‌ی تاكه‌كان ڕه‌زامه‌ندن له‌سه‌ری و قبووڵیان كردووه و به‌م پێیه‌یش گرووپێكی دیاریكراو پێك دێنن كه پێویسته ئه‌م كۆمه‌ڵه پێكه‌وه‌گرێدراو و په‌یوه‌ندیداره، له ڕووی عه‌ینی (ئۆبژێكتیڤ) و سیمبۆلیكیشه‌وه به‌رجه‌سته بێت.
“برانیسلاڤ مالینۆفسكی" (Bronisław Malinowski)، كه به باوكی ئه‌نترۆپۆلۆژیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ناسرێت و به ڕه‌گه‌ز پۆلۆنییه(1884-1942): كه‌لتوور بە شێوەیەكی هاوكات، پەیوەستە بە پێداویستییەكانی مرۆڤه‌وه و فه‌رمانی كه‌لتوور، بەدیهێنانی پێداویستییەكانی مرۆڤە و وڵامەكانی لە ڕێگه‌ی دامەزراوەكانه‌وه دەخاتە ڕوو. "هاردەر": كه‌لتوور و زمانی بەیەكەوە بەستۆته‌وە و زمانی وەكو ئامرازێكی بەیەكگەیشتنی كه‌لتووری و مەعریفی داناوە. "شتراوس": كه‌لتوور بریتییە لە كۆمەلێك شێوازی سیمبۆلیك، كە ئەمانە لەخۆ دەگرێت: زمان ، ئابووری، زانست، هونەر، ئایین، هاوسەرگیری-خێزان و ئەم شێوازانەیش بەیەكەوەگرێدراو و كارلێككەرن.
"فردریك پارس": ناسنامەكان لە كه‌لتوورەكانەوە دێن و ئاڵوگۆڕی نێوانیان و پەیوەندییەكانیان ڕێك دەخەن. هەموو ئەمانه‌یش لە میانەی یەكتركه‌لتووراندن (التثاقف) دەبێت، واتە لە میانەی كه‌لتووری ئەوانی ترەوە. "تالكۆت پارسۆنز": جەختی لەسەر گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە كەلتووردا كردۆته‌وه و داكۆكیی لەوە كردووە كە ئەم توخمە، پێگەی سه‌ره‌كی و یەكەمی هه‌یه. لێرەوە دووانەكانی كه‌لتووری و جیاوازییە چەمكییەكان گرنگن وەك: كه‌لتووری جەماوەری و كه‌لتووری نوخبە، كه‌لتووری كرێكاری و بورژوازی، نێوخۆیی و جیهانی، گوند و شار و...هتد. لە ژێر ڕۆشناییی ئەم پێناسانەدا، دەگەینە پێناسەیەكی هاوبەش كه كه‌لتوور بریتییە لە: كۆمەڵێك بەها و بیروباوەڕی ڕێكخراو و هونه‌ر و شێوازی ژیانی بەدەستهاتوو، كه لە میانەی پرۆسەی پێگەیاندنه‌وه دەكەوێتە ژێر كاریگەریی گۆڕاوە نێوخۆیی و دەرەكییەكان. "كلارك ویسلر": كه‌لتوور بریتییه له واقعه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌كوو زمان، خێزانداری، سیسته‌می خاوه‌ندارێتی، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و پێشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنانی شته ده‌ستكرد و درووستكراوه‌كان. "شراگ": كه‌لتوور بریتییه له زانست و ئه‌خلاق و هونه‌ر و ئایینی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك.
به شێوه‌یه‌كی گشتی، كه‌لتوور ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر سروشت یان بایۆلۆژییه‌وه و هه‌موو ئه‌و پرس و بابه‌تانه ده‌گرێته‌وه كه به شێوه‌ی ژێنێتیكی ناگوازرێنه‌وه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، هه‌ر تاكێك به‌رهه‌می كه‌لتوورێكی تایبه‌ته و ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئه‌م كه‌لتووره‌یش بریتییه له دابینكردنی مانا و شوناس بۆ كرداری تاكه‌كان له ڕێگه‌ی تێكه‌ڵكردنی توخمه‌كانی ناسین، مانا، هه‌ست و بایه‌خه‌كانه‌وه.
كه‌لتوور یارمه‌تیی ئێمه ده‌دات تا له جیهان بگه‌ین (وه‌ك زانست و ئایین). هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كه له دامه‌زراوه‌كان وه‌ك شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و، بایه‌خه‌كان وه‌ك ئازادی و یه‌كسانی و، هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌یشه‌وه‌یه كه ئێمه شوناس یاخود ناسنامه وه‌ده‌ست دێنین و كرداره‌كانمان ئامانجمه‌ند (ئامانجدار) ده‌كه‌ین و پاساویان بۆ دێنینه‌وه.
به‌گشتی، هه‌ر كه‌لتوورێك هه‌ڵگری هه‌زاران ڕه‌گه‌ز، توخم، نۆرم و به‌ها وه‌ك (چاوه‌ڕوانییه ئاكارییه‌كان) و بایه‌خه‌كان (دیاریكردنی باش و خراپ، په‌سه‌ند و ناپه‌سه‌ند و جوان و ناحه‌ز و ...هتد) و بیروباوه‌ڕكان (وێنگه‌لێك سه‌باره‌ت به جیهان و گه‌ردوون و مرۆڤ) و هه‌روه‌ها به‌رهه‌م و په‌یوه‌ندییه ماددییه‌كانه.
دووه‌م: ناسنامه
وشەی ناسنامە (identity) ، لە وشەی "identitas" وەرگیراوە و لە زمانی عەرەبی "الهویە"ی پێ دەگوترێت و لە فارسی‌دا "هویت"، كە بە مانای حەقیقەت و ڕاستیی شتێك دێت. بەگشتی، ناسنامە بە دوو واتای بەڕواڵەت دژبەیەك بەكار دێت:
- وەكیەكی و یەكچەشنیی ڕەها.
- لێكجیایی، كە هەڵگری جێگیربوون و بەردەوامییە بە درێژاییی زەمەن. بەڵام لە ڕاستیدا ئەم دوو واتایە تەواوكەری یەكترن.
دەتوانرێ بگوترێ كە ناسنامە، پێداویستییە دەروونییەكانی مرۆڤ و پێویستییەكی بەراییی هەر چەشنە ژیانێكی كۆمەڵایەتییە، ئه‌مه جگە لە ناسنامەی تاكەكەسی و پرۆسەی ناسنامەسازی بۆ وڵامدانەوەی پرسیارە بنچینەیییەكانی پەیوەندیدار بە "كێیه‌تی" و "چییەتی"ی خۆی. لە ڕاستیدا، ناسنامە پەیوەندیی بە دووبارەناسینەوەی سنوورەكانی نێوان خۆیی و بێگانەیە، كە زیاتر لە ڕێگەی كۆمەڵایەتی و جیاكردنەوەی تاكەكانی ناو گرووپ و دەرەوەی گرووپه‌وه پێك دێت.
ناسنامە، چەمكێكە كە دنیای دەروونی یان كەسی، لەگەڵ فەزای گشتی و فۆرمە كەلتووری و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان تێكەڵ دەكات و مانا دەبەخشێتە شتەكان و ئەم ماناسازبوونی ناسنامەیییە، نیشانەی دروستكراوبوونیەتی. واته، ناسنامە شتێكی سروشتی و هەرهەبوو (هه‌میشه‌یی) نییە، بەڵكوو دەبێ دروست بكرێ. واته تایبەتمەندێتیی ناوەكی و جەوهەریی وشەكان و شتەكان نییە. بە شێوەیەكی گشتی، ناسنامە بە یەكێك لە گرنگترین پرسەكان لە زانستە كۆمەڵایەتییەكاندا دادەنرێت و، ئەو كەسەی كە ناسنامەی خۆی پێناسە دەكات، نە تەنیا دەڵێت چ كەسێكە، بەڵكوو ئەمەیش ڕوون دەكاتەوە كە چ كەسێك نییە.
سێیه‌م: ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
ناسنامەی نەتەوەیی، پێناسەی جۆراوجۆری هەیە. بۆ نموونە: "ناسنامەی نەتەوەیی، كۆمەڵێك هێما و بەرهەمی ماددی و بایۆلۆژی و كەلتووری و دەروونییە، كە دەبێتە هۆی جیاوازی لەگەڵ كۆمەڵگەكانی تر و بەم هۆیەیشەوە ناسنامەی نەتەوەیی، سەرەكیترین سەنتێز و ئەڵقەی پەیوەندیی نێوان ناسنامەی ناوچەیی و ناسنامەكانی گشتگیری سەروونەتەوەیییە." بەپێی ڕوانگەیەكی تر: "ناسنامەی نەتەوەیی، هەستی پەیوەستبوون و بەرپرسیاریەتی، بەرامبەر بە نەتەوە و كۆمەڵگەیە و، دەتوانین بڵێین كە ناسنامەی نەتەوەیی بە مانای ئەوەیە كە تاكەكانی كۆمەڵگە جۆرێك لە سەرچاوەی هاوبەش لە خۆیاندا هەست پێ دەكەن".
لە گرنگترین ڕەگەزەكانی ناسنامەی نەتەوەیی، دەتوانین ئاماژە بە بەها نەتەوەیییەكان، ئایین، بەها كه‌لتووری، كۆمەڵایەتی و مرۆیییه‌كان بكەین .بەها نەتەوەیییەكان هەموو هاوبەشییە كه‌لتوورییه‌كانی وەكوو: وڵات، زمان، هێما نەتەوەیییه‌كان، مێژوو، دابونەریتەكان، هونه‌ر، ئەدەب و ... لەخۆ دەگرێت. بەها ئایینییەكانیش هەموو هاوبەشییە كه‌لتوورییەكانی كۆمەڵگە لەخۆ دەگرێت. بەها كۆمەڵایەتییەكانیش، كۆمەڵێك ڕێسا و یاسای كۆمەڵایەتی، یان پرەنسیپیی كۆمەڵایەتین و، هەروەها بەها مرۆڤایەتییەكانیش دەگرێتەوە. لە لایەكی دیكه‌وه، دەتوانین بڵێین كە ناسنامەی نەتەوەیی، كۆمەڵێك ڕەهەندی بنیاتنەر یان دروستكەری هەیە، وەكوو: ڕەهەندی كۆمەڵایەتی، مێژوویی، جوگرافی، ئایینی، كه‌لتووری، زمان و ئەدەب.
چواره‌م: پرسی ناسنامه و به‌جیهانیبوون
بەجیهانیبوون وەك دیاردەیەك، لە هەموو بوارەكانی ژیانی مرۆڤایەتیدا بەخێرایی لەگەشەسەندندایە و ڕەهەندە سیاسی، كۆمەڵایەتی، ئابووری و كەلتوورییەكانی خستۆتە ژێر كاریگەریی خۆیەوە. لە لایەكی تریشەوە لە پاش شۆڕشی پیشەسازی، لە كۆتایییەكانی سەدەی بیستەم، شۆڕشی تەكنۆلۆژیا و زانیاری و پەیوەندی و ڕاگەیاندن دروست بووە و پەیوەندییەكان لە جیهانی ئیمڕۆدا گۆڕانكاریی ڕیشەیی و بنەڕەتیی لە كۆمەڵگەی نەریتیدا دروست كردووە و، پێشكەوتن و گۆڕانكاری لە بوار و ڕەهەندی ئابووری، سیاسی و كەلتووری لە جیهاندا كاریگەریی لەسەر هەموو لایەنەكان دروست كردووە.
شۆڕشی زانیاری و پەیوەندییەكان، ڕەهەندی نویێ بەخشیوەتە دیاردەی بەجیهانیبوون. ئیمڕۆ بەهۆی بوونی كۆمەڵگەی مەجازی، یان تۆرەكان و پێشكەوتنی ئامرازەكانی پەیوەندی و تەكنۆلۆژیا، سنوورەكان كاڵتر بوونەتەوە و چیتر بە شێوەی ڕەها لەژێر كۆنترۆڵی دەوڵەت-نەتەوەدا نەماون. ئەمەیش یەكێكە لەو هۆكارانەی كە بنەماكانی كۆنترۆڵ و دەسەڵاتی دەوڵەت ـ نەتەوەی لاواز كردووە. ئەم سەروەرییە، چ لە ڕووی سیاسی و چ لە ڕووی یاسایییەوە، لە ڕەهایی دەرچووە و چیتر سنوورەكان ڕەها نین و ئەم گوشارەش بۆ سەر دەوڵەت، هەم لە سەرەوە بۆ خوارەوەیە و، هەم لە خوارەوە بۆ سەرەوەیە، به‌م مانایه كه لە ڕێگەی پرۆسەكانی بەجیهانیبوون و گوشاری بزووتنەوە جۆراوجۆرەكان، یاخود ئەكتەرە ناحكوومییه‌كان لە سەرووی نەتەوەوه، یان لە ئاستی خواره‌وه‌ی نەتەوەوه، گوشار بۆ ناسنامه فه‌رمییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه دروست ده‌بێت. دەكرێ بڵێین كە بەجیهانیبوون بە سێ شێواز كاریگەریی بنەڕەتیی لەسەر پرسی ناسنامەی نەتەوەیی هەیە:
- ناسنامە نەتەوەیییەكان لە ئەنجامی گەشەكردنی هاوسه‌نگی كەلتووره‌كانی تر، لاواز دەبن.
- ناسنامە نەتەوەیی، ناوچەیی و تایبەتەكان، بە خۆڕاگری لە هەمبەر بەجیهانیبووندا بەهێزتر دەبن.
- ناسنامە نەتەوەیییەكان دادەمركێنەوە، بەڵام ناسنامەی نوێ و تێكەڵاو جێگەیان دەگرنەوە .
هەروەها ناسنامە نەتەوەیییەكان، بەتایبەت لە پێوەندی لەگەڵ مافە یاسایییەكان و مافەكانی هاووڵاتیبوون، هێزی خۆیان لەدەست دەدەن و، ناسنامە ناوچەیی، هەرێمی و كۆمەڵایەتییەكان گرنگیی زیاتر پەیدا دەكەن و ناسنامە سەروونەتەوەیییەكانیش جێگەی كەلتوور و ناسنامەی نەتەوەیی دەگرنەوە.
بەجیهانیبوون، پرۆسێسی جیاكردنەوە و لە هەمان كاتدا یەكسانسازییە. لە لایەكه‌وه، بە قبووڵكردنی بەهای وردەكه‌لتوورەكان بەرەو فرەیی یان پلۆرالیزممان دەبات و بەم جۆرە زەمینە بۆ خستنەڕووی ناسنامە نەتەوەیییەكان لە زەمینەیەكی جیهانیدا خۆش دەكات، لە لایەكی ترەوە بە بەرجەستەكردنی كه‌لتوورێكی جیهانی، كاریگەریی لە سەر كه‌لتوور و ناسنامە نەتەوەیی و ناوچەیییەكان دەبێت.
جلوبه‌رگ: كه‌لتوور و ناسنامه
وه‌ك چۆن به‌پێی لێكدانه‌وه پۆستمۆدێرنه‌كان، لانی كه‌م له ڕووی زه‌ینییه‌وه ئێمه هه‌موومان له‌ناو "زمان"دا ده‌ژین و له‌م ڕوانگه‌یه‌وه و به‌م پێیه‌یش بێت، ئه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی "دیسكۆرس"دا هیچ شتێك بوونی نییه. زمان، ته‌نیا كه‌ره‌سته و ئامرازیكی ڕووتی په‌یوه‌ندیكردن نییه، به‌ڵكوو هه‌موو جیهانی عه‌ینی و زه‌ینیی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت خۆناسینی مرۆڤیش له‌ناو زماندا مانا په‌یدا ده‌كات یاخود له‌ناو زماندا دروست ده‌بێت.
كه‌وابوو، هه‌ر زمانێك بۆ خۆی و له‌ناوخۆیدا سیسته‌مێكی هزری و، به‌م پێیه‌یش ئه‌قڵانییه‌تێكی تایبه‌تییشه. بۆیه مرۆڤ، خۆی و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی و هه‌موو به‌ها و پێوه‌ره‌كانیش له ڕێگه‌ی زمانه‌وه دروست ده‌كات و ده‌ناسێت. بەکارهێنان و فێرکردنی هەر زمانێک لەگەڵ پرسی ناسنامە، نەتەوە و دەسەڵات لەپێوەنیدایە. دەگوترێ کە زمان تەنیا ئامرازی پێوەندی و گەیاندنی زانست نییە و، تایبەتمەندییەکی بنەڕەتیی ناسنامە و هێزی کەلتوورییە. بە باوەڕی بۆردیۆ، نابێ زمان تەنیا وەک ئامرازی دامەزراندنی پێوەندیی تاووتوێ بکرێ، بەڵکوو زمان پانتایییەکی سیاسییە کە تاکەکان لەو چوارچێوەیەدا بەدوای مسۆگەرکردنی بەرژەوەندیی خۆیانەوەن.
به‌م پێشه‌كییه، ده‌توانین بڵێین كه هه‌ر یه‌ك له ئێمه له ڕووی ماددی و عه‌ینیشه‌وه له ناو "جلوبه‌رگێك"دا ده‌ژین. جلوبه‌رگ ماڵی یه‌كه‌می ئێمه‌یه. جلوبه‌رگ بێجگه له وڵامدانه‌وه‌ی پێویستییه سه‌ره‌تایییه‌كانی مرۆڤ، وه‌ك داپۆشین و به‌رگری له سه‌رما و گه‌رما، هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیی جوگرافیایی، ناوچه‌یی و فاكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كه‌لتوورییه. بۆیه‌یشه له جیهاندا، هه‌ر نه‌ته‌وه و ناوچه‌یه‌كی جوگرافیایی، جلوبه‌رگی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه و ته‌نانه‌ت سنووره كه‌لتووری و ناسنامه‌یی و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانیش ده‌ستنیشان ده‌كات.
به‌پێی پێناسه كه‌لتوورییه‌كانیش بێت، ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌كان به‌پێی ئه‌وه‌ی كه چ ڕوانگه‌یه‌كیان بۆ "بوون" هه‌بێت یاخود چ مانایه‌كیان بۆ ژیان هه‌بێت، ئه‌وه شێوازی تایبه‌تییان له ئه‌ده‌ب، هونه‌ر، مووزیك، شارسازی، پێشه‌سازی، جلوبه‌رگ و... هه‌یه. به‌م واتایه "جل" ته‌نیا كه‌ره‌سته و به‌رگێكی ئاسایی و ڕووت نییه بۆ داپۆشینی مرۆڤ، به‌ڵكوو هێما و ده‌ڕبر و نواندنی جۆرێكی تایبه‌ته له كه‌لتوور و شارستانیه‌ت، هه‌روه‌ها نیشانده‌ری پێگه و ئاست و پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه‌یشه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ر‌نجه، ئه‌وه‌یه كه ئێمه له ژیانی ڕۆژانه و بواری گشتی و تایبه‌تدا و، هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، جلوبه‌رگ له زمان و ئاخاوتنیش زیاتر و زۆرتر به‌كار دێنین، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌قووڵی بیرمان لێ كردبێته‌وه. باشترین نموونه‌یش بۆ گرنگی و ته‌نانه‌ت ڕۆڵی هه‌ستیاری جلوبه‌رگ له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، به‌رگی تایبه‌تیی ئیسلامییه‌كان (حیجاب) كه هێما و ده‌ڕبری ڕوانگه‌یه‌كی تایبه‌ته بۆ مرۆڤ و ئه‌خلاق، هه‌روه‌ها كه‌لتوور، نه‌ریت، بیروبڕوا و ئایدۆلۆژیایه‌كی تایبه‌ت (ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئارگیومێنت و گفتوگۆی نێوان سیكۆلار و ئیسلامییه‌كان له ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپایییه‌كاندا بۆ بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌م پرسه، كه لێره‌دا پرس و بابه‌تی ئێمه نییه). بۆیه، بۆ نموونه له فه‌ره‌نسا، ڕێگه ناده‌ن كه تاكه‌كان له شوێنه گشتییه‌كان جلوبه‌رگێك بپۆشن كه هێمای ئایدۆلۆژیا یا خود ئایینێكی تایبه‌ت بێت.
"جلوبه‌رگ" هێما و به‌شێكه له شێوازی ژیان (Life Style)، به‌م پێیه‌یش، ڕاسته‌وخۆ ڕه‌هه‌ندێكی گرنگه له كه‌لتوور و، كه‌لتووریش ڕه‌گه‌زیكی ناسنامه‌یییه. ناسنامه‌یش (نه‌ریتی یاخود مۆدێرن) كۆڵه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه. بۆیه، جلی كوردی بریتییه له "دووباره‌نواندنه‌وه‌ی" كه‌لتووری و ته‌نانه‌ت "هونه‌ری" و "ناسنامه‌یی"ی كورد. ناسنامه‌یش، شوێندانه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر وشیاری و ئاگاییی نه‌ته‌وه‌یی و به‌م پێیه‌یش له ڕوانگه كۆنستراكتیڤیسته‌كانه‌وه له‌سه‌ر داڕشتنی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه جلوبه‌رگی كوردی، له ژیانی ئێمه‌ی كورددا ڕه‌هه‌ندی عه‌ینی و زه‌ینی هه‌یه.
له دۆخی ئێمه‌ی كورددا، داگیركه‌ران ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانیبێت له ڕووی كرده‌یی و عه‌ینییه‌وه پۆشینی جلوبه‌رگی كوردی قه‌ده‌غه بكه‌ن، هه‌وڵی داگیركردنی هێما ناسنامه‌یییه‌كان و خاوه‌ندارێتی و هه‌روه‌ها له‌ناوه‌ڕۆكداماڵینیان داوه. بۆ نموونه، پۆشینی جلوبه‌رگی كوردی له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه هه‌وڵی تواندنه‌وه و له‌ناوبردنی كوردیان له‌ناو كه‌لتوور و ناسنامه‌ی خۆیان داوه: سه‌دام حسێن له عێراق، كه جلی كوردیی ده‌پۆشی، یان ئه‌حمه‌دینه‌ژاد له كۆماری ئیسلامی. به‌ڵام ئه‌وه به مانای مافپێدان و پاراستنی هێمایه‌كی ناسنامه‌یی و كه‌لتووری نه‌ته‌وه‌ییی كورد نه‌بووه، به‌ڵكوو هه‌وڵی خاوه‌ندارێتی و له‌ماناخستنی بووه و،له روانگه‌یه‌كی تره‌وه سیاسه‌تی سه‌ره‌كییان بریتیبووه له هێنانه‌ناو بازنه‌ی كه‌لتووره فه‌رمییه‌كه‌ی خۆیان، یاخود ناسنامه كه‌لتوورییه ناكوردییه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست بووه.
بۆیه‌یشه، له مێژوودا سه‌ركوت و سڕینه و دژایه‌تیی كورد، وه‌ك "تاك"ی كورد نه‌بووه، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌شه كورد پۆستی باڵا، هه‌روه‌ها نزیكترین كه‌سیش بووبێت له ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان، به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته‌یان بۆ داگیركردن و له‌ناوبردنی ناسنامه و هێما و ڕه‌گه‌زه كه‌لتوورییه ناسنامه‌پێده‌ره‌كان و ئه‌و دیاردانه بووه كه ئه‌و كه‌لتوور و ناسنامه كوردییه، دووباره ده‌نوێننه‌وه. كه‌واته، باشترین كاریش بۆ دژبه‌رانی كورد، داگیركردنی و، له ناوه‌ڕۆك و مانابه‌تاڵكردن و خاوه‌نداریكردنی له ڕێگه‌ی سیاسه‌تی كه‌لتووریی تایبه‌ت به خۆیان و، به‌لاوه‌كیكردن و په‌راوێزكردنی ئه‌و ناسنامه‌یه بووه. به‌گشتی، ئه‌وه "كوردبوون" بووه كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و سه‌ركوت بووه و به‌م پێیه‌یش پێویست بووه كه جلوبه‌رگی كوردی دووباره‌نواندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لتووره نه‌بێت و ئه‌و مانا ناسنامه‌یییه و شیوازه له ژیان و هزرینه بۆ "كوردبوون" ، دووباره به‌رهه‌م نه‌هێنێته‌وه. بۆیه، پۆشینی، به‌شێك بووه له سیاسه‌تی ناسنامه‌یی و كه‌لتووریی نه‌ته‌وه‌ی زاڵ و سه‌رده‌ست له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا.
له به‌رامبه‌ردا، له ڕووی په‌روه‌رده‌یی و زه‌ینییه‌وه، زۆر شاره‌زایانه كاریان له‌سه‌ر كردووه و وایان نیشان داوه كه ئه‌م جله "دووباره‌نواندنه‌وه‌ی" دواكه‌وتوویی، نه‌خوێنده‌واری و نه‌زانییه و، دووره له شێوازی ژیانی شارنشینی و نه‌وه‌ی كۆن. باشترین هێمایش ئه‌وه‌یه كه ته‌نیا لادێیی، نه‌خوێنده‌وار، به‌ته‌مه‌نه‌كان یاخود پیره‌كان پێیه‌وه پابه‌ندن و ده‌یپۆشن (تۆ كه مێشك و هزره‌كانت كۆنترۆڵ كرد و هه‌ژموونیت به‌سه‌ریدا په‌یدا كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ بزانیت له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕه‌فتاره‌كان ئاراسته ده‌كه‌یت و، ئه‌مه‌یش ده‌بێته پێوه‌ر و به‌های ڕه‌فتاریی زاڵ). هه‌روه‌كوو "جه‌یمز دێردێریان- James Der Deria " (1955-...)، پسپۆری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: "له جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نوێی ئیمڕۆدا زیاتر له جه‌نگی ناوه‌كی، باس له جه‌نگی ڕوانگه و تێگه‌ییشتنه‌كان(War of Perception) و، هه‌روه‌ها جه‌نگی دووباره‌نواندنه‌وه(War of Representation) ده‌كرێت.
ئه‌مه‌یش كاری له‌سه‌ر عه‌ینییه‌ته‌كه كردووه و ئه‌وه‌ی خوڵقاندووه كه به‌رچاوه و، ده‌بینین كه تاكوو ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا جلوبه‌رگی كوردی نه‌بووه‌ته جلێكی فه‌رمی له داموده‌زگه حكومییه‌كان، زانكۆ و خوێندنگه‌كان، كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان، سمیناره زانستییه‌كان، هه‌روه‌ها دیداره ناوخۆیییه سیاسییه‌كان و ته‌نانه‌ت هه‌ڵسوكه‌وتی ئاساییی ڕۆژانه‌ی گه‌نج و لاوان و، به‌گشتی نه‌وه‌ی نوێ له كوردستاندا.
ساكارترین لێكه‌وته‌ی ئه‌م پرسه‌ش، بریتییه له خه‌سار و شێواویی "شێوازی ژیانی" كورد، كه كێشه و لاوازییه له ڕه‌گه‌زێگی ناسنامه‌یی (ماددی و مه‌عنه‌وه‌ی)دا و، به‌م پێیه‌یش ئاگاییی نه‌ته‌وه‌ییی كورد. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر دووریش نه‌ڕۆین، به‌پێی ڕوانگه‌ی كۆنستراكتیڤیسته‌كان (Constractivists)، "ناسنامه" ده‌ستنیشانكه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و تێگه‌ییشتنمانه له ئاسایش، دۆست، دوژمن و به‌گشتی سیاسه‌تی بكه‌رایه‌تیی یه‌كه‌یه‌كی سیاسییه.
كۆبه‌ند
بێجگه له كاریگه‌ری و شوێندانه‌ریی ڕه‌هه‌نده‌كانی به‌جیهانیبوون له‌سه‌ر وه‌كیه‌ككردن و یه‌كسانسازی له كه‌لتوور و شێوازی ژیان، خواردن، جلوبه‌رگ، و ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه و ئه‌وله‌ویه‌تی به‌كارهێنان و هه‌ڵبژاردنی تاكه‌كان، كه بۆ نه‌ته‌وه بێده‌وڵه‌ته‌كان هه‌ڵگری هه‌ڕه‌شه و ده‌رفه‌ته، پێویسته/ ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، لانی كه‌م له هه‌رێمی كوردستاندا، له هه‌مبه‌ر ئه‌م شه‌پۆل و ته‌وژمه سه‌روونه‌ته‌وه‌یی- جیهانییه به‌هێز، به‌ڵام نه‌رمانه‌دا، سیاسه‌تێكی فه‌رمیی په‌روه‌رده‌یی، ڕۆشنبیری و كه‌لتووریی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت.
به‌گشتی "ناسنامه" له هه‌مبه‌ر تاك یاخود لایه‌نێكی تری به‌رامبه‌ردا، كه به ئه‌وه‌یتری ناسنامه‌یی ده‌ناسرێت، مانا په‌یدا ده‌كات. بۆیه، بۆ ڕێگه‌گرتن له لاوازبوون و نه‌مانی "شێوازی تایبه‌تی ژیانی" كوردستانیانه‌ی كورد و پاراستنی جیاوازییه كه‌لتوورییه‌كانی له هه‌مبه‌ر كه‌لتوور و شێوازی ژیانی ئه‌وانه‌ی تری ناسنامه‌یی و كه‌لتووریی كورد، پێویسته جلوبه‌رگی كورد وه‌ك سامانێكی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ڕووی زه‌ینی و عه‌ینییه‌وه، سه‌یر بكرێت و، به‌م پێیه‌یش سیاسه‌تی پارێزگاریكردن و به‌فه‌رمیناسینی په‌یڕه‌و بكرێت.
ئێمه له قۆناغی نه‌ته‌وه- ده‌وڵه‌تسازیداین. بۆیه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هۆی هه‌بوونی ڕه‌وایه‌تیی سیاسی و له‌ژێرده‌ستدابوونی دامه‌زراوه یاسایی، په‌روه‌رده‌یی و، ته‌نانه‌ت میكانیزم و ئامرازه زۆرلێكه‌ره‌كانه‌وه، پێویسته و ده‌توانێت بۆ پاراستنی كه‌لتوور و، به‌م پییه‌یش ناسنامه نه‌ته‌وه‌یییه‌كه‌ی، ئه‌م سیاسه‌ته كه‌لتوورییه دابڕێژێت و په‌یڕه‌و‌ی بكات. چونكه كه‌لتوور و ناسنامه، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می شۆڕشی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیا و په‌یوه‌ندیدا، پرسێكی جێگیر و هه‌تاهه‌تایی و هه‌رهه‌بوو یان هه‌میشه‌یی نییه و، له‌ژێر شوێندانه‌ریی فاكته‌ره جۆراوجۆره‌كاندا له گۆڕانی به‌رده‌وامدایه.
|