خستنه‌ڕووی بابه‌ت
شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، كۆمه‌ڵێك پێشبینی و سیناریۆی جۆراوجۆر به‌ڵام جیاوازی هێناوه‌ته ئاراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌ر‌نج و هه‌ڵوه‌سته‌له‌سه‌ركردنه، ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌كته‌ره‌كانی به‌شدار (ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ)، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی ئه‌گه‌ر نا-ده‌وڵه‌تیش بن، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئه‌و هێزه‌ی كه بتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر مووسڵدا بگرێت یاخود كۆنترۆڵی سه‌ربازی و سیاسیی هه‌بێت، ئه‌وه ده‌توانێت له هاوكێشه جیۆسیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه و ده‌ستنیشانكه‌ری له هاوسه‌نگیی هێز و ته‌نانه‌ت په‌یداكردنی هێژموونیدا، هه‌بێت.
له شه‌ڕی مووسڵدا چه‌ند ئه‌كته‌رێكی ناوخۆیی، هه‌رێمی و سه‌رووهه‌رێمی به‌شدارن و هه‌وڵ و سیاسه‌ته‌كانیان (به‌تایبه‌ت له ڕووی باڵاده‌ستیی سه‌ربازییه‌وه)، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن كه نایانه‌وێت لایه‌نێكی تر به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا زاڵ بێت و كۆنترۆڵی مووسڵ بكات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، لێره‌دا پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌ترسییه ئاسایشییه‌كانیان ڕوون بكه‌ینه‌وه و، پاشان ئه‌وه خۆی ئاشكرا ده‌بێت كه مووسڵ وه‌ك "هارتله‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" له ڕووی هاوكێشه جیۆسیاسییه‌كانه‌وه ڕۆڵ ده‌بینێت و تاوه‌كوو ئه‌و ئاسته گرنگیی هه‌یه كه بكه‌ره‌كانی ناوخۆییی عێراق و هه‌رێمی و سه‌رووهه‌رێمی، بكه‌ونه ناو جه‌نگێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی درێژخایه‌نه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن و كۆنترۆڵكردنی مووسڵ.
هاوكێشه‌ی هێزه هه‌رێمییه‌كان
به هۆی نه‌بوونی هێزێكی زاڵ یاخود باڵاده‌ست له ئاستی ناوچه‌یی و ته‌نانه‌ت نێوده‌وڵه‌تیشدا، ئه‌وه ئه‌نارشی ده‌بێته تایبه‌تمه‌ندیی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی و، ئه‌وه‌یش، جۆری تێڕوانین و په‌یوه‌ندیی ئه‌كته‌ره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هێز ده‌ستنیشان ده‌كات. هه‌رچه‌نده جۆری ئه‌م هێزه و چۆنیه‌تیی تێڕوانیینی ئه‌م هێزانه له هه‌مبه‌ر یه‌كتریدا، به‌پێی ناسنامه‌كه‌یان جیاوازه.
باری بۆزان، لە كتێبی"Regions and Powers: The Structure of International Security" (ناوچەكان و هێزەكان: بونیادی ئاسایشی نێودەوڵەتی) لە ساڵی (2003)دا، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی یەكێتیی سۆڤیەت، شەش هێشوو- ناوچەی ئاسایشیی وەكوو: ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەورووپا، ئەفریقا، ئەمریكای باكوور و ئەمریكای باشوور، پێك هات. بەم شێوەیە، شەش هێشووی ئاسایش دروست بوو، كە بابەت و پرس و گیروگرفتەكانیان لەگەڵ یەكتری (لەناو هێشووەكە ـ ناوچەكە) وێكچوونی تێدایە. بۆزان، بەرگری لە ئاستی شیكردنەوەی ناوچەیی دەكات و "تیۆریی ئاسایشی ناوچه‌ییی ئاوێته" Regional security complex theory (RSCT) بونیاد دەنێت.
بە بڕوای بۆزان، ئاستی شیكردنەوەی نەتەوەیی، واتا "ئاسایشی نەتەوەیی"، كە ڕیالیستەكان بەرگریی لێ دەكەن، ناتوانێت هەموو بوار و بابەتەكانی ناوچەیی لەخۆ بگرێت، بەڵكوو هەموویان دەخاتە ژێر ویستی نەتەوەیی و ویستی دەوڵەت؛ كە ئەمەیش ڕاست نییە. هەروەها لە ئاستی جیهانیدا، كۆنتێكستی ناوچەیی و خوارنەتەوەیی و نەتەوەیی، هەموویان دەكەونە ژێر هێژموونیی سیستەمی نێودەوڵەتی و، بەپێی فۆرمۆڵی دابەشكردنی هێز لە ئاستی جیهانیدا شیكردنەوەیان بۆ دەكرێت؛ كە ئەمەیش ڕاست نییە.
لێره‌وه پرسه‌كانی ئاسایش و هاوسه‌نگیی هێز، وا ده‌كات كه ئه‌كته‌ره هه‌رێمییه‌كان، به‌رده‌وام له دڵه‌ڕاوكێی ئاسایشیدابن و متمانه‌یان به به‌هێزبوونی لایه‌نی به‌رامبه‌ر نه‌بێت، هه‌رچه‌نده وێكچوون یاخود جیاوازیی ناسنامه‌ی ئه‌م سیسته‌مه سیاسییانه، له‌م خاڵه‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌یه. بۆیه، هه‌موو ئه‌كته‌ره كاریگه‌ره‌كان وه‌ك توركیا و ئێران و سعوودیا، له پاڵ ئه‌كته‌ره بچووكه‌كان و له ڕێگه‌ی ئه‌كته‌ره نا-ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هه‌وڵی گۆڕانگاری له هاوسه‌نگیی هێز له ناوچه‌كه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ده‌ده‌ن. به‌پێی تیۆریی ڕیالیزمی كلاسیكی نوێ، چوار فاكته‌ری سه‌ره‌كی، وا ده‌كات كه ئه‌م هێزانه له هه‌مبه‌ر به‌هێزبوونی یه‌كتریدا هه‌ستیار بن:
4- ئاستی توانا و هێزی هێرشبه‌رانه‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ر و ده‌وڵه‌تانه.
توركیا
به‌پێی ئه‌م چوارچێوه تیۆرییه، هۆكاره‌كانی گرنگیی مووسڵ بۆ توركیا و لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی باڵای توركیا (سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیی توندی حكوومه‌تی عێراق و ده‌وڵه‌تی ئێران) له‌سه‌ر به‌شداریی توركیا له ئازادكردنی مووسڵ و پاڵپشتی له هێزه سوننه‌كان، به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت. توركیا ناتوانێت به‌رامبه‌ر ژینگه‌ی ده‌ره‌كیی خۆی، بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست بێت، له كاتێكدا كه گۆڕانكاری له ژینگه‌ی ئاسایشیی توركیا ڕوو ده‌دات. ئه‌كته‌ره‌كانی به‌شدار و كاریگه‌ریش له ڕووی مێژوویی و ناسنامه‌یییه‌وه، هه‌وڵی كۆنترۆڵی جیۆسیاسی له ناوچه‌ی "ده‌ره‌وه‌ی نزیكی" توركی ده‌ده‌ن.
ئێران و هێزه شیعه لایه‌نگره‌كانی وه‌ك حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و حزبوڵلای لوبنان و حكوومه‌تی عێراق و هێزی میلیشیاكانی شیعه‌كان، ناسراو به "حه‌شدی شه‌عبی"، كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی و پشتیوانی ده‌كرێن و ته‌نانه‌ت ئاراسته ده‌كرێن. لێره‌وه‌یه كه مووسڵ وه‌ك ناوه‌ند و چه‌قی ململانێی شیعه و سوننه، هاوسه‌نگیی هێز ده‌گۆڕێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهاتووی هێزه‌كان له سووریادا ده‌بێت. بۆیه توركیا، له ڕێگه‌ی لایه‌نه سوننه‌كان له سووریا و له عێراق، هه‌وڵی شوێندانه‌ری له‌سه‌ر هاوكێشه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان و، به‌م پێیه‌یش ئاسایشییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌دات.
له لایه‌كی تره‌وه، به باڵاده‌ستیی سوننه‌كان له عێراق و توركیا (به پاڵپشتیی سعوودیا و ده‌وڵه‌ته سوننه‌كان) هیلالی شیعی له مووسڵ ده‌پچرێت و، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و هیلاله ده‌توانێت كۆی ناوچه‌كه كۆنترۆڵ بكات. له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هێزه شیعه‌كان به پاڵپشتیی ئێران، ئه‌وه توركیا كه ئێستا، دوای كۆده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی 15ی جولای)، له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییشه‌وه له ڕۆژاوا دوور كه‌وتۆته‌وه، له ڕووی جیۆسیاسییه‌وه تووشی زیانی زۆر ده‌بێت و، به‌م پێیه‌یش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێگه و نفووزی له كۆی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت.
له لایه‌كی تره‌وه، توركیا دڵه‌ڕاوكێی زۆری له به‌هێزبوونی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی له سووریا و شنگال و ناوچه‌كانی تر، به پاڵپشتیی هێزه شیعه‌كان و ئێران، هه‌یه. ئه‌م خاڵه‌یش، توركیا تووشی گرفتی ئاسایشی ده‌كات و له ئاستی ناوخۆی توركیایش (به‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستا)، توركیا ئاسایشی پێناسه‌كراوی ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه.
به به‌شداریی په‌كه‌كه و مانه‌وه‌ی له‌و ناوچاوانه، كه نزیك سنووری باكووری كوردستان و، هه‌روه‌ها ڕۆژاوای كوردستانه، ئه‌وه ڕۆژاوای كوردستانیش به‌هێز ده‌بێت و په‌كه‌كه به قایمكردنی پێگه‌ی خۆی له‌و ناوچانه (له ڕووی لوجێستیكی و دابینكردنی هێزی مرۆیییه‌وه بۆ باكوور و ڕۆژاوای كوردستان و، هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ركردنی پاڵپشتیی ئێران له ململانێیه‌كانیدا)، ده‌توانێت توركیا بخاته ژێر گوشاره‌وه و، به‌م پییه‌یش ببێته ئه‌كته‌رێكی ناوچه‌ییی نا-ده‌وڵه‌تیی شوێندانه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌مه بێجگه له پرسی ئاسایشی وزه، كه بۆ توركیا گرنگییه‌كی ستراتیژیی هه‌یه. له ئه‌گه‌ری باڵاده‌ستبوونی شیعه له عێراق و، به‌م پێیه‌یش ئێران له مووسڵ، ئه‌وه ئێران پێگه‌ی توركیا له‌م بواره‌دا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و، توركیا به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته نێو ئابڵووقه‌ی ستراتیژی و ته‌نانه‌ت جیۆسیاسی و جیۆئێكۆنۆمیكه‌وه.
بۆیه، مووسڵ سه‌ره‌ڕای ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی له ڕووی دیموگرافی و پێكهاته‌كانی و، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه سروشتییه‌كانه‌وه، هاوكێشه‌كانی سووریایش یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێگه‌ی توركیا له داهاتووی سووریادا ده‌بێت. به‌م پێیه‌یش له ئاستی ناوچه‌ییدا توركیا باڵاده‌ست ده‌بێت و، ئه‌مه‌یش له ئاستی ناوخۆیی له لایه‌ك و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له لایه‌كی تره‌وه، توركیا پێگه‌ی هێزی به‌رزتر ده‌بێته‌وه و وه‌كوو بكه‌رێك له هاوكێشه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ڕۆڵ ده‌بینێت. به‌م پێیه، توركیا باش ده‌زانێت نا‌توانیت له سووریا سه‌ركه‌وتوو بێت و ڕیگه له به‌هێزبوونی كورد بگرێت، تاوه‌كوو له مووسڵ باڵاده‌ست یاخود لانی كه‌م خاوه‌ن نفووز نه‌بێت. ئه‌م شوێندانه‌ریی نفووزه‌یش، ده‌توانێت له ڕێگه‌ی گرووپه سوننه‌كان و توركمانه‌كان یاخود هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت.
ئه‌م هاوكێشه‌یه، بۆ ئاسایشی سعوودیا و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی سووننه، كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه له‌ژێر گوشاردان و، ته‌نانه‌ت ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له ناوخۆی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یش، ئاسایشی ئه‌وانی خستۆته مه‌ترسییه‌وه. ڕاستییه‌كه‌ی، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كانی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌یه كه سنووری نێوان جه‌نگی به‌نوێنه‌رایه‌تی (Proxy war) و جه‌نگی ڕاسته‌وخۆ، ناڕوون و تێكه‌ڵ بووه.
به‌م مانایه كه مووسڵ و كۆنترۆڵكردنی له لایه‌ن هێزه سوننییه‌كانی لایه‌نگری ده‌وڵه‌تانی سووننه، ده‌توانێت مه‌ترسیی ئێران كه‌م بكاته‌وه و، له سووریا هاوكێشه‌كان له قازانجی هێزه‌كانی لایه‌نگریان بگۆڕێت و مه‌ترسیش له سه‌ر لوبنان و ناوچه‌كانی تری وه‌ك یه‌مه‌نیش كه ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نزیكی سعوودیا و ده‌وڵه‌تانی تری سوننه‌یه، لا ده‌بات. ئه‌مه‌یش به هۆی شكانی هیلالی شیعی له ئه‌گه‌ری په‌راوێزكه‌وتنی هێزه‌كانی شیعه و ئێران له داهاتووی مووسڵدا، ڕوو ده‌دات. بۆیه ململانێ له‌سه‌ر مووسڵ، داهاتوو و چاره‌نووسی هاوسه‌نگیی هێزه‌كان دیاری ده‌كات.
كۆماری ئیسلامیی ئێران
كۆماری ئیسلامیی ئێران به هۆی ستراتیژیی تایبه‌تی له ناوچه‌كه و ناسنامه تایبه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌ی، به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه كه له ئاستی ناوچه‌ییدا له ڕێگه‌ی هێزه شیعییه لایه‌نگره‌كانییه‌وه هاوكێشه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه. به‌م مانایه كه به هۆی ناكۆكیی قووڵی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیاوازیی ناسنامه‌یی و، به‌م پێیه‌یش به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تر، له هه‌مبه‌ر هاوسه‌نگیی هێز له ناوخۆی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌یش، هه‌ستیاره.
مووسڵ بۆ كۆماری ئیسلامی، ئاڵقه‌ی پێكگه‌ییشتنی ئه‌و هیلاله‌یه، كه قورساییی جیۆپۆلیتیكی شیعه ده‌ستنیشان ده‌كات. له ئه‌گه‌ری دووركه‌وتنه‌وه‌ی هێزه شیعییه‌كان له داهاتووی مووسڵ له ڕووی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه، ئه‌وه ئێران له ڕووی ئاسایشی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و، هه‌روه‌ها جیۆسیاسییه‌وه ده‌كه‌وێته په‌راوێزه‌وه.
ئێران به‌باشی ئه‌وه ده‌زانێت كه هاوپه‌یمانی ستراتیژیكیی له ناوچه‌كه‌دا نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر له مووسڵدا نه‌توانێت هاوكێشه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه، ئه‌وه له سووریا، كه چه‌ند ساڵه به هه‌زاران هێزی لێ كوژراوه و، به سه‌دان ملیۆن دۆلاری تێ چووه و تا ئێستایش به‌رده‌وامه، تووشی شكست ده‌بێت.
بۆیه مووسڵ، داهاتووی سووریا، كه بۆ ئێران وه‌ك قووڵاییی ستراتیژی وایه، یه‌كلایی ده‌كاته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران له ڕێگه‌ی هێزه‌كانی لایه‌نگری (حكوومه‌تی شیعیی عێراق و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی)یه‌وه بتوانێت مووسڵ كۆنترۆڵ بكات، ئه‌وه ڕێگه له به‌هه‌رێمبوونی مووسڵ ده‌گرێت و، به‌م پێیه‌یش عێراق به یه‌كگرتوویی ده‌مێنێته‌وه.
ته‌نانه‌ت، هه‌رێمی كوردستانیش ئاسایشی پارێزراو نابێت و كێشه بۆ ناوچه‌كانی ئێستای ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه دروست ده‌بێت و، به‌م پێیه‌یش به‌ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان ده‌كه‌وێته ژیر مه‌ترسییه‌وه. له‌مه‌یش گرنگتر، ئێران له عێراق و سووریا ده‌توانێت توركیا گه‌مارۆ بدات و جیۆپۆلیتیكی هیلالی شیعی، پارێزراو و ته‌واو ده‌بێت.
لێره‌وه ئێران ده‌توانێت كۆنترۆڵی ئاسایشی وزه بكات و ئه‌ڵته‌رناتیڤی توركیا بێت. به هۆی كۆنترۆڵی مووسڵ له لایه‌ن ئێرانه‌وه (ناڕاسته‌وخۆ)، ئه‌وه ئێران له ناوچه‌كه‌دا باڵاده‌ست ده‌بێت و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه ده‌كه‌ونه ژێر هێژموونیی جیۆسیاسیی ئێرانه‌وه، به‌م پێیه‌یش به هۆی نه‌بوونی هێزێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له ناوچه‌كه‌دا (وه‌ك جه‌نگی سارد)، ئێران له لایه‌ك له ئاستی ناوخۆییدا پارێزراو ده‌بێت و، له لایه‌كی تره‌وه، له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا ئاسایش، به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر و پارێزراو ده‌بێت.
ئاستی سه‌رووهه‌رێمی
هێزه سه‌رووهه‌رێمییه‌كان، به‌تایبه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له لایه‌ك و، ڕووسیا و چین له لایه‌كی تره‌وه، له ناوچه‌كه‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌ت و هێزه لایه‌نگره‌كانیان ده‌پارێزن. ته‌نانه‌ت به‌شداریی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازییشیان هه‌یه، بۆ نموونه ڕووسیا له جه‌نگی سووریا و، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا. ستراتیژیی سه‌ره‌كیی ڕووسیا ئه‌وه‌یه كه له گوشار و سنووردارێتیی جاران له ناوچه‌ی "ده‌ره‌وه‌ی نزیك"ی خۆی ڕزگاری بێت و به‌م پێیه‌ش چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌به‌ستێته‌وه به، سازش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژاوایی له ناوچه‌كانی تری جێگه‌ی مشت‌ومڕ و ململانێی نێوانیان؛ بۆ نموونه، ئاسیای ناوه‌ڕاست و قه‌وقاز و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌ی باڵتیك و...هتد. له لایه‌كی تریشه‌وه، دڵه‌ڕاوكێیه‌كانی ڕووسیا، بریتییه له بوون و بكه‌رایه‌تیی گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان، كه بۆ ڕووسیا ده‌توانن سه‌رچاوه‌ی كێشه بن، چ له ناوچه‌ی قه‌وقاز و ئاسیای ناوه‌ڕاست و، چ له ناوخۆی ڕووسیا، كه ئه‌م جۆره گرووپانه و لایه‌نگرانیان چه‌ندین جار ئاسایشی ڕووسیایان كردۆته ئامانج.
بۆیه، شه‌ڕی مووسڵ و كۆنترۆڵی له لایه‌ن هێزه لایه‌نگره‌كانیان یاخود لانی كه‌م تێكنه‌چوونی هاوسه‌نگیی هێز له زیانی هێزه لایه‌نگره‌كانیان، وا ده‌كات كه بێجگه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ناوچه‌كانی تریش به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشیان پارێزراو بێت.
به تێكچوونی هاوسه‌نگیی هێز له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌وه ئه‌و هێزانه‌یش له ڕووی جیۆسیاسییه‌وه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، پێگه و نفووزیان له‌سه‌ر هاوكێشه‌كان داده‌به‌زێت. بۆ نموونه، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی شیعه‌كان له مووسڵ و كۆنترۆڵكردنیدا، ئه‌وه ئێران له سووریا و ناوچه‌كه‌دا باڵاده‌ست ده‌بێت و داهاتووی سووریا ناڕوونتر یاخود ده‌كه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی ڕووسیا و ئێران و، به‌م پێیه‌یش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و لایه‌نگرانی له كۆی هاوكێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تووشی زیان ده‌بن و، له به‌رامبه‌ریشدا، له ڕووی جیۆسیاسییه‌وه ڕووسیا باڵاده‌ست ده‌بێت.
له لایه‌كی تره‌وه، ستراتیژی و سیاسه‌تی گشتیی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خۆی له چه‌ند ته‌وه‌رێكدا ده‌بینێته‌وه:
چونكه به‌پێی ڕوانگه‌ی ڕیالیسته كلاسیكییه نوێیه‌كان، ئه‌وه كۆنترۆڵی مووسڵ به هۆی ئامانجی لایه‌نه‌كان و نزیكی له سووریا و ده‌وڵه‌تانی تری ناوچه‌كه، هێزی ئه‌و لایه‌نه به‌رزتر ده‌كاته‌وه و، به‌م پێیه‌یش هاوسه‌نگیی هێز ده‌گۆڕێت. بۆیه، ئه‌نجامی شه‌ڕی مووسڵ، داهاتووی داعش و ڕه‌قه له لایه‌ك و، حه‌له‌ب له لایه‌كی تره‌وه، ته‌نانه‌ت ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پێگه‌ی ئێران (و لایه‌نگره‌كانی) و، هه‌روه‌ها ڕووسیا و توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (و لایه‌نگره‌كانی) له سووریا، ده‌ستنیشان ده‌كات. بۆیه‌یشه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (بێجگه له پرسه ناوخۆیییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا)، له ده‌ستپێكردنی خێرای پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵدا، زۆر په‌له‌ی بوو.
دیسانه‌وه، ئه‌مه بێجگه له كاریگه‌ریی پێگه‌ی مووسڵ له‌سه‌ر پرسی ئاسایشی وزه و گرنگییه‌كه‌ی بۆ ڕووسیا و رۆژاوا له ڕێگه‌ی ئه‌كته‌ر و ده‌وڵه‌ته لایه‌نگره‌كانیان، هه‌روه‌ها له ڕووی شكستی داعش وه‌ك هێزێكی تیرۆریستی و مه‌ترسی بۆ هه‌ر دوو لایه‌نی سه‌رووهه‌رێمی، مووسڵ ده‌توانێت هاوكێشه ئاسایشییه‌كان بگۆڕێت و، داهاتووی داعش له ڕووی ڕێكخراوه‌یی و به‌رده‌اومییه‌وه ده‌ستنیشان بكات.
كۆبه‌ند
ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می ڕابردوودا، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئێستای ڕووسیا یاخود ژێرنفووزی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، به دڵی زه‌وی (هارتله‌ند) ده‌ناسرا، ئێستا به هۆی گۆڕانكارییه جۆراوجۆره جیۆسیاسییه‌كان له لایه‌ك و شۆڕشی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژی و په‌یوه‌ندی و پرسه‌كانی تری په‌یوه‌ندیدار له لایه‌كی تره‌وه، وا پێشبینی ده‌كرێت كه مووسڵ بووبێته هارتله‌ندی نوێ، یاخود هارتله‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌و مانای كه هه‌موو هێزه سه‌رووهه‌رێمی، هه‌رێمی و ناوخۆیییه‌كان له عێراق، چاویان له كۆنترۆڵی مووسڵ و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ریه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هاوكێشه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له قازانجی خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و، ته‌نانه‌ت لێره‌وه‌یه كه له ئاستی جیهانیش كێشه و گرفته‌كانی تریشیان له پێگه‌یه‌كی به‌هێزی نوێیه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه هه‌زاران كیلۆمه‌تر له مووسڵ دووره. لێره‌وه ڕووسیایش له ڕێگه‌ی حكوومه‌تی عێراق و كۆماری ئیسلامییه‌وه له‌م شه‌ڕه‌دا به‌شداره، بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی له سووریا مسۆگه‌ر بكات و، به‌م پێیه‌یش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خاوه‌ن نفووز بێت، تاوه‌كوو له ناوچه‌كانی تری جیهان توانایی و، هه‌روه‌ها ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نزیكی خۆی، هێزی پێویستی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ڕۆژاواد هه‌بێت، ئه‌مه‌یش بۆ ڕووسیا به مانای هاوسه‌نگیی هێز دێت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
بۆیه به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی باو و گشتی، به‌شداریی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت هیچ ڕێككه‌وتنێكی سیاسیش بۆ داهاتووی مووسڵ نه‌كرابێت)، خۆی له خۆیدا گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وته. به‌م مانایه كه ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ ئه‌و وه‌رچه‌رخانه مێژوویییه كه ده‌توانێت سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان، بكه‌رایه‌تیی كورد له ناوچه‌كه‌دا ده‌سته‌به‌ر بكات و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان جێگیر بكات. به‌ڵام به مه‌رجێك خوێندنه‌وه‌ی وردی زانستیی هه‌نگاو به هه‌نگاو بۆ قۆناغ و ڕووداوه‌كان بكرێت. له ڕاستیدا، شه‌ڕی مووسڵ نه‌خشه‌ی سیاسیی داهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هاوسه‌نگیی هێزی ئه‌كته‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی و ناده‌وڵه‌تی، ده‌ستنیشان و داده‌ڕێژیته‌وه.